پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,214
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 14 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەرشیفی وێنەکانی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەرشیفی وێنەکانی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

ئەرشیفی وێنەکانی کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
ئەرشیفی کۆنگرەی گشتی یەکەمی (یەکێتی نیشتمانیی کوردستان) ساڵی 1992 هەولێر.
لەڕاستەوە بۆچەپ:
(ئەرسەلان بایز - کەیفی عەبدوڵڵا شێخانی - هاوار حاجی - شەهید ڕێباز).
ئەم بابەتە 26,631 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 10-08-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 01-11-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26,631 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.191 KB 10-08-2015 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
بیبلۆگرافیای کتێبی نهێنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان 1975 - 1991
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیبلۆگرافیای کتێبی نهێنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان 1975 - 1991

بیبلۆگرافیای کتێبی نهێنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان 1975 - 1991
نەوزاد عەلی ئەحمەد

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 16,684 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 66%
66%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 16,684 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.118 KB 06-06-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان

بەبۆنەی کۆچی دوایی عادل موراد، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان

مەکتەبی سیاسی(ی.ن.ک) هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ #عادل موراد# ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی (ی.ن.ک) ڕادەگەیەنێت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی ڕادەگەیەنین، کە بەیانی ئەمرۆ هەینی 18/5/2018 کاتژمێر 10:15 بەکاتی کوردستان، لەشاری کۆڵنی وڵاتی ئەڵمانیا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکەی کۆچی دوایکرد. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکار و خانەوادە و هاورێ و هاوسەنگەران و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک دەکەین.
هەڤاڵ عادل موراد لە بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر لە ساڵی 1949 لە شاری بەغدا لەدایک بووە. خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت بووە، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەکەرەی کردووە، ژیانی سیاسی لە پێناوی کوردایەتیدا زوو دەستیپێکردووە و لە ساڵی 1965 لە بەغدا پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردوە. لە ساڵی 1966 لەبەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا وەرگیراو لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی بەشێکی ڕێکخستنەکانی بەغدای کردوە.لە ساڵی 1969 بەشێکی ڕێکخستنەکان ئاشکرا بوون، هەر بۆیە ناچار بوو واز لە خوێندن بێنێ و ڕووبکاتە شاخ و ببێ بە پێشمەرگە. لە پێشمەرگایەتیدا بووە ئەندامی ناوچەی پارتی لە ناوچەی باڵەک و لە هەمان کاتدا لەبەر کەمی مامۆستای گوندەکان لە خوێندنگەی گوندی گەڵاڵە مامۆستای شۆرش بووە. پاش ڕاگەیاندنی بەیاننامەی 11 ئازاری 1970، لە کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە سکرتێر هەڵبژێردرا و بووە جێگری لێپرسراوی ڕێکخراوە پیشیەکانی عێراق، بەهۆی فشاری ڕژێمی بەعسەوە بەرلەوەی شەڕ لە نێوان کورد و ئەو ڕژێمە لە ساڵی 1974 دەستپێبکاتەوە، بەغدای بەجێهێشت و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕش گیرسایەوە، لە نسکۆی 1975 ئاوارەی ئێران دەبێت و پاشان ڕوو لە وڵاتی سوریا دەکات و لەوێ پەیوەندی لەگەڵ هەڤاڵ مام جەلال دەبەستێت و بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە حوزەیرانی 1975. دوابەدوای ئەوە لێپرسراوێتی ڕێکخستنی ناوەوەی وڵاتی پێسپێردراوە، دواتریش بۆ دروستکردنی ڕێکخستنەکانی دەرەوە، ڕوو لە ووڵاتانی ئەورووپا دەکات و توانی بناغەیەک بۆ ڕێکخستنەکانی یەکێتی لە و وڵاتانە دابنێ، پاش گەڕانەوەی بۆ سوریا لەگەڵ ئەندامانی تری دەستەی دامەزرێنەر سەرقاڵی دابینکردنی پێداویستیەکانی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری بوو لە کوردستان و لەم ڕووەوە لێپرسراوێتی ئەرکە لۆجستیەکان و ناردنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی بۆ ناوەوەی وڵات گرتە ئەستۆ. لە مانگی کانوونی دووەمی 1979 گەڕایەوە بۆ کوردستان و بارەگاکەی بردە خڕی ناوەزەنگ. لە مانگی شوباتدا ڕوویکردەوە سوریا و پاشان لە لوبنان لە ڕۆژنامەی (سەفیر) وەک ڕۆژنامەنوس کاریکردوە. لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردوە و لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حزبەدا بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵبژێردرا. لە ساڵی 1994 پەیوەندی بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەکاتەوە و پلەی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی پێدرا و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی تا ساڵی 2000 لەسەر ئەم ئەرکە بەردەوام بوو. لە 2003 بەشداربوو لەو هەوڵانەی کە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس دەدران، لەگەڵ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسدا چوو بۆ بەغدا و ئەرکی پەیوەندی و دبلۆماتکارانەی گرتە ئەستۆ و ماوەیەکیش لە ئەنجومەنی حکوم نوێنەری سەرۆک تاڵەبانی بوو. لە ساڵی 2004 بووە باڵوێزی عیراق لە ڕۆمانیا. لەساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامانجی هاتنە پێشەوەی خوێنی تازە خۆی بۆ کۆمیتەی سەرکردایەتی نەپاڵاوتەوە، لەو کۆنگرەدا هەڤاڵ مام جەلال ڕێزلێنانی پێبەخشی. لە ڕۆژی3/12/2011 لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال و بە زۆرینەی دەنگ لە کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی ناوەندیدا بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی هەڵبژێردرا.
بەداخەوە بەیانی ئەمرۆ هەینی کاتژمێر 10:15 لە ئەڵمانیا دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیەکەی دڵە گەورە و پاک و پڕ لە ئاواتەکەی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەی و پێشنگ بوونی حزبەکەی لە لێدان کەوت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێکردین، بە لەدەستدانی ئەم سەرکردە ماندونەناسە زیانێکی گەورە بەگەلی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەوت و کەلێنێکی لە ڕیزەکانی یەکێتی بەجێهێشت. هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی هەڤاڵی سەرکردە عادل موراد و سەرجەم خەباتگێران و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و ئازادی کورد و کوردستان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
#18-05-2018#
ئەم بابەتە 3,694 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-05-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-05-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-05-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,694 جار بینراوە
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەید غەفار بێخاڵی 21-02-2023
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەید غەفار ...

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەید غەفار ...
هەڤاڵ سەید ئاراس سەید غفور ، کەس و کاری سەید غەفار بێخاڵی
نیگەران و دڵتەنگ بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (سەید غەفار بێخاڵی). کۆچکردوو و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان لە خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلەکەماندا ڕۆڵی بەرچاو و پێشەنگتان هەبووە و لەوپێناوەدا قوربانیتان بەخشیوە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و هاوخەمی خۆمان بۆ ئێوە و خانەوادەکەتان ڕادەگەیەنێنین و لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت و جێگای کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت. [1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون

مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 423 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 21-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-02-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 22-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 22-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 423 جار بینراوە
پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 30 ساڵەی دامەزران...

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 30 ساڵەی دامەزران...
دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان سەرنوسەر و بەرێوەبەران و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
‏‎بەبۆنەی 30 ساڵەی دەرچواندنی ژمارە سفری ڕۆژنامەکەتان، کەدەکاتە سێ دەیەی بەردەوام لە کاری ڕۆژنامەگەری کوردی، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
کوردستانی نوێ وەک نۆبەرەو یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین، شانازی و دەستپێشخەرییەک بوو لەرەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا کە بۆ یەکەم جارە لە مێژوی ئەم بوارە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی کوردستاندا ڕۆژنامەیەک جگە لە چەند ڕۆژێکی نەخوازراو لەوەستانی کاتیی، بەردەوام بووە لە بڵاوکردنەوە و دەرچواندن وتائێستاش بەردەوامە..
کوردستانی نوێ جگە لەوەی سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست بووە، مینبەرێکی ئازادی هزری سیاسی و ژانری ئەدەبی و فەرهەنگی بووە، بۆیە لە ڕابردوو و لەئێستاشدا ڕۆڵێکی کاریگەری لەبەرگریکردنی بیری نیشتیمانی و ماف و ئازادییە گشتییەکاندا گێڕاوە و بە بابەت و لاپەرە و پاشکۆ فرەچەشنەکانی بایەخ و گرنگی بەسەرجەم بوارەکانی ژیان داوەو تواناو بەخششێکی بێوێنەی پێشکەش بە میدیای کاغەزیی کردووە وبەوانە مێژوویەکی دەوڵەمەندی بۆ خۆی تۆمار کردووە..
کوردستانی نوێ جوانترین نموونەی ڕۆژنامەی سەنگین و پابەند بوە بەیاساو ئیتیکەکانی ڕۆژنامەوانی، کە ئەوەش نیشانەیەکی سەنگینی و هەست کردن بە لێپرسراوێتی ڕۆژنامەکە دەرئەخات..
‏‎دووبارە ساڵیادی کوردستانی نوێ-ی ئازیز لەسەروبەندی یەکخستنی خیتابی میدیای یەکێتیی و پیرۆزبێت و هیوادارین وەک هەمیشە بە پێشەنگ وسەکۆی بیری ئازاد بمێنێت و کوردستانی نوێ هەمیشە لە نوێگەریدا بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
ئەم بابەتە 1,469 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 12-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-01-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 12-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,469 جار بینراوە
پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە بیرەوەری خەمناکی جینوسایدی کوردانی ئێزدیدا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە بیرەوەری خەمناکی جینوساید...

پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە بیرەوەری خەمناکی جینوساید...
لە (3)ی یٔابی ساڵی (2014) و ڕۆژانی دواتر، تیرۆرستانی ڕێکخراوی نەفرەت لێکراوی #داعش#، بەشێوەیەکی دڕندانە پەلاماری خەڵکی شەنگالیاندا و تاوانی گەورەی قەتلوعامیان دژی کۆمەڵگەی دێرین و ڕەسەنی یٔێزدی بەرپا کرد.
لەو تاوانە دژە نەتەوەیی و نیشتمانی و یٔینسانییەدا کە بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، دەچێتە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە، هەزاران هاووڵاتی مەدەنی کۆمەڵکوژ و بە هەزارانی تریش بێسەروشوێن کران، بە شێوەی تاوانی ڕێکخراوەیی، هۆڤانە و دڕندانەی کۆنینە و نوێ، ژنان و پیاوانی یٔێزدی لێکجیاکرانەوە، بە بەرچاوی کۆمەڵگەی مۆدێرنی مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستویەکدا، بازاڕی کۆیلایەتی و شەرمەزاری فرۆشتن و بازرگانی جەستەیان پێ زیندووکرایەوە.
ژنانی سەربەرز و ڕووسوری یٔێزدیش، سەرقافلەی زیانلێکەوتوانی یٔەو تاوانە بوون.
یٔێزدییەکان بەهۆی بنەچەی یٔاینی و نەتەوەییانەوە، لە مێژووی دوور و نزیکی یٔەم ڕۆژهەڵاتەماندا، دەیان جار ڕووبەرووی فەرمانی پاکتاو و جینۆساید و دەربەدەری بوونەتەوە، لەپشت هەریەک لەو تاوانانەوە، عەقلیەتێکی دواکەوتووی ڕەگەزپەرەستانە هەبووە، بەڵام کۆمەڵگەی ژیاندۆستی یٔێزدی بە خۆراگری و یٔیرادەی بەهێزەوە توانیویانە سەربەرزانە بمێننەوە. بۆ یٔێستاش پێویستییەکی کوردستانی و عێراقی و یٔینسانییە کار و کۆششیان بۆ بکرێ تا بەسەر یٔاسەواری دوا تاوانی دژیان سەربکەون و ژیان و بوژاندنەوە و یٔاوەدانی دەڤەرەکەیان ببێتە یٔەجیندای پەرۆشی داهاتوومان.
لەیادی تێپەربوونی (6) ساڵ بەسەر یٔەم تاوانەدا جارێکی تر یٔیدانەی یٔەم کۆمەڵکوژییە و یٔەم لەکە پڕ شەرمەزارییەی داعش و ڕەفتار داعشییەکان دەکەینەوە، سەری ڕێز لە یٔاستی گڵکۆی هەموو شەهیدان و قوربانییەکان دادەنەوێنین و سڵاوی خۆراگری بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەنێرین.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی یٔێزدی...
لەکاتێکدا یادی جینۆسایدی یٔێزدییەکان دەکەینەوە، یٔەنجامدەرانی یٔەم تاوانە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشە، لەلایەن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەیارمەتی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانەوە ڕووبەرووی شکستی گەورە بوونەتەوە، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری تاوانبارانی یٔەم کەیسە دەستگیرنەکراون و ڕووبەرووی یاسا نەکراونەتەوەو تاوانەکەیش وەک کەیسی جینۆساید لە یٔاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتیدا، کاری جددی لەسەر نەکراوە، هێشتا یٔەو عەقلیەتەی هاندەری تاوانی لەم شێوەیەیە، وەکو خۆیەتی و ڕەنگە لەبەرگی تردا خۆی مەڵاس دابێت و بخوازێت فەزای ژیان و یٔایندەی کۆمەڵگەی فرەیی و ڕەنگینی کوردستان و عێراق و ناوچەکە یٔالودە بکەنەوە، بۆیە وەک #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# جەختدەکەینەوە، کە پێویستە لە هەرێمی کوردستان، لە یٔاستی پەرلەمان و حکومەت و دامەزراوە پەیوەندارەکانی تر، لە یٔاستی حزب و لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی فراکسێۆنەکانی کوردستان لە بەغدا، کەیسی جینۆسادی یٔێزدییەکان، بکرێتە خەمێکی یٔینسانی و نیشتمانی و نەتەوەیی و هەوڵی بێوچان بدرێت، لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڕەسمی وەک تاوانی جینۆسایدو دژی مرۆیی و جەنگ بناسرێن، یٔەنجامدەرانی تاوانەکەش ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، قەرەبووی کەسوکاری قوربانییەکان و زیانلێکەوتووان بکرێتەوە.
یٔەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆیی، لایەن و دامەزراوە پەیوەندارەکانیشە، بێ درێغ هەوڵبدەن سۆراغی بێسەروشوێنکراوەکان بکەن و چارەنووسیان یەکلایی بکەنەوە، گۆڕەبەکۆمەڵەکان هەڵبدرێنەوەو بەڵگەنامەکان بپارێزرێن، ناوچە زیانلێکەوتووەکانیش یٔاوەدان بکرێنەوەو گوزەرانی خەڵکەکەی باش بکرێت.
لەم بیرەوەرییە تاڵەدا، سڵاو لە گڵکۆی شەهیدانی جینۆسایدی یٔێزدییەکان و هەموو شەهیدانی کوردستان...
نەفرەت لە تاوانکاران و تیرۆریستان...
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#02-08-2020#
ئەم بابەتە 1,675 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 02-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-08-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,675 جار بینراوە
چەند لاپەڕەیەک لە مێژوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چەند لاپەڕەیەک لە مێژوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
پەرتووکخانە

چەند لاپەڕەیەک لە مێژوی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
پەرتووکخانە

بەشی ڕوناکبیری مەکتەبی ڕێکخستن

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 8,160 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 60%
60%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 10-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,160 جار بینراوە
دەربارەی پرۆژەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەربارەی پرۆژەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

دەربارەی پرۆژەکەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
نووسینی:- حوسەین محەمەد عەزیز
ساڵی بڵاوکردنەوە:- 1994

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 4,371 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 56%
کوالیتیی بابەت
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-04-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,371 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 09-09-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
$نامەیەکی کراوە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان$
#مامۆستا جەعفەر#
#05-04-2019#
هەڤاڵانی بەڕێز و پایەبەرز!
سڵاوێکی گەرم
لەسێیەمین کۆنگرەوە، بەرپرسیارێتی مێژوویی ئیدارەدان و گەشەپێدانی یەکێتی، لە هەموو ڕوویەکەوە، دەستۆی بەڕێزتاندایە‌. بەرپرسیارێتی بریتی نییە لە: سەردانی بارەگای (م.س) و بەشداریی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنی سەرکردەی هێزە سیاسییەکان و ... تاد. ئێوە بەرانبەر هەموو ڕووداوە مەزن و سادەکانی ناوەوە و دەرەوەی ی. ن. ک بەرپرسیارن. تا ئەو ڕۆژەی ئێوە لە پشت مێزەکانتان دەبن و بەرپرسیارێتیتان پێسپێردرابێت، بەڕێزتان بەرپرسیارن! ئێوە مافی گوڵبژێرکردنی پاژ و شێوەی بەرپرسیارێتیتان بۆ دەستەبەر نەکراوە: بەرانبەر پاژێک خۆتان بە بەرپرسیار بزانن و بەرانبەر پاژەکانی تر خۆتان نەبان بکەن!
من لێرەدا دەمەوێت تەنیا لەسەر یەک بابەت بنووسم: چی و چۆن لەسەر #مام جەلال# دەنووسرێت؟ هەرکەس هەرچی ویست و نەویست بیخاتە سەر لاپەڕەی ڕۆژنامە و لە پەڕتووکاندا بڵاوبکرێتەوە و بەڕێزتان هیچ قسەیەکتان نەبێت؟
مام جەلال لەلایەکەوە سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) و لەلایەکی ترەوە سەرۆک کۆماری ئێراق بووە. ئەم پلە و پۆستە لەڕووی قانونی و ڕەسمیاتەوە؛ ئەو مرۆڤە لە ‌کەسێکی تایبەتەوە دەکاتە کەسایەتییەکی گشتی. لە زۆربەی وڵاتاندا هەلومەرج و جێگای ئەم کەسایەتییانە لەبەرچاو دەگیرێت.
لە ‌زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، مێژووی ژیان و دۆکیۆمێنت و نامە و ئەرشیفی ئەم کەسایەتییانە بەشێوەیەکی تایبەت سەیر دەکرێت و دامەزراوەی دەوڵەتیی پسپۆڕ سەرپەرشتی نووسینەوەی مێژووی ژیانی ئەو کەسایەتییانە دەکات و ئەرشیفەکەیان دەپارێزرێن. لە ئۆروپا ماڵی شاعیر و نووسەر و هونەرمەندە گەورەکان کراونەتە مۆزەخانە و ڕۆژانە هەزاران کەس سەردانی ئەو ماڵانە دەکەن.
مام جەلال یەکێکە لەو سەرکردانەی دەبێ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی شانازی پێوە بکات. ژیاننامە و بیرەوەری و ئەرشیفی مام جەلال دوو پاژە: بەشێکی تایبەتە، پەیوەندی بەخۆی و خێزان و کەسوکاریەوە هەیە، پاژەکەی تری پەیوەندی بە کەسایەتی سیاسی و گشتی و مەعنەویی ئەوەوە هەیە!
ئەرکی ژمارە (‌یەکی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوەیە بایەخ بە مێژووی ژیان و ژیاننامە و ئەرشیفی مام جەلال بدات. نامەوێ باسی سەرۆکێکی وڵاتانی ڕۆژاوا بکەم کە چییان بۆ کراوە؟ باسی ئەوانە ناکەم! باسی سەرکردایەتی حزبێکی کوردستان دەکەم: هەر بۆ نموونە #پارتی دیموکراتی کوردستان# (پ.د.ک) بە چەندین پەڕتووک ژیاننامە و بیۆگرافی و خەباتی مەلا مستەفای بارزانییان بڵاوکردووەتەوە. ئەمەی ئەوان کردوویانە کارێکی سرووشتی و ئاساییە، بەڵام سەرکردەیەکی یەکێتی ژیاننامە و بیۆگرافی سەرکردەیەکی پارتی بنووسێت، هەزاران نیشانەی پرسیار بەسەریدا دادەبارێنرێت. من لە ئۆروپاش ئەو دیاردەیەم نەبینیوە، سەرکردەی حزبێکی دژ و خۆ بە ئەڵتەرناتیڤزانی حزبەکەی تر، بە ئەرێنی پەڕتووکێک لەسەر ژیاننامە و بیۆگرافی سەرکردەی حزبێکی تر بنووسێت! هەر بەوەدا بزانن ماستەکە موویەکی تێدایە و کاسەکە بێ ژێرکاسە نییە!
سەرکردە هەیە، سەرکردەیەکی لۆکاڵی، گۆشەگیر و پەراوێزخراوە، سەرکردەش هەیە ناوبانگی بۆ سەرانسەری جیهان ڕۆیشتووە. سەرکردەیەک لەنزیکەوە ئەم کەسایەتییە گەورانەی ناسیبێت وەکو: (کامل چادرچی، عەبدولناسر، عەبدولکەریم قاسم، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، ڤیلی برانت، کرایسکی، جۆرج بوش، بیل کلینتن، ئۆباما، تۆنی بلێر، خومەینی، خامنەیی، ڕەفسەنجانی، هووجن تاو، فرانسوا میتران، تورگوت ئۆزال، بری#ماکۆ#ڤ، گێنشەر و ... تاد) دەکرێ ئەم ئەزموونە پشتگوێ بخرێت و بۆچوون و بیروڕای مام جەلال لەسەریان نەنووسرێت؟
یەکێتی دامەزراوەیەکی تایبەتی نییە هزر و بیر بەرهەمبهێنێت، کە لەرۆژاوا پێیدەگوترێت: (تینک تانک Thinktank-) ئەگەر دامەزراوەیەکی لەم جۆرەی هەبوایە دەیتوانی مێژووی خۆی بنووسێتەوە، یان کەڵک لە ئەزموون و شێوەی بیروکار و هەڵوێستی مام جەلال وەربگرێت.
لەسایەی سیاسەتی پشتگوێخستن و خۆپەراوێزخستن و بایەخ بە (هیچ) نەداندا، کەسێک پەڕتووکێکی بڵاوکردووەتەوە بەناوی (دیداری تەمەن) کە فڕی نە بە (دیدار) ەوە هەیە و نە (تەمەن) ! گوایە ساڵی 1990 ڕیکۆردەرێکی داناوە و قسەی مام جەلالی تۆمار کردووە و پاش چەندین هەڵەبڕی و شەنوکەوکردن، هێشتا پڕە لە هەڵە و پەڵە و داڕشتنی بێتام و ناقۆڵا، کە زۆر زەحمەتە مام جەلال قسەی وا ساردوسڕی کردبێت.
جارێ دەمەوێت لەڕووی قانوونییەوە ئەوە بنووسم: مرۆڤ لەسەر ئەوە تووشی دادگایی نابێت کە لەمێشکی خۆیدا بیری لە کارێکی نەرێنی کردبێتەوە: (نموونە: یەکێک بە خەیاڵ ماڵێک دەسووتێنێ.. دادگا ناتوانێت بڕیاری گرتنی بۆ دەربکات..) گفتوگۆیەک خاوەنەکەی بڵاوکردنەوەی پەسەند نەکردبێت، خەیاڵێکە و تۆمار کراوە. تەنیا گفتوگۆ لەگەڵکراو، مافی بڕیاری بڵاوکردنەوە و بڵاونەکردنەوەی بۆ پارێزراوە. کەسی دووەم کە مرخی لە بڵاوکردنەوەی گفتوگۆکە خۆش کردووە، هیچ مافێکی قانوونی نییە. ئامادەکەری پەڕتووکی (دیداری تەمەن) لە بەردەم کەناڵێکی ئاسمانیدا دانی بەوەدا ناوە کە مام جەلال ڕەزامەندی لەسەر بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە دەرنەبڕیوە! لە بەردەم ژمارەیەک پیاوی کامڵ و موعتەبەردا هەمان قسەی دووپات کردووەتەوە. لە وتاری (مامۆستا جەعفەر بەشوێن چییەوەیە؟) لەبری بەڵگەهێنانەوە و ڕێزلەخۆگرتن و ئەدەب نواندن، تەکنیکی هەڵچوون‌ و قسەی زبر و بێسەروبەری پێڕە و کردووە..
من داوا ناکەم (م. س) لەسەر ئەو نووسینەی بەدەنگ بێت. من زۆرجار بەناوی خوازراوەوە بە ناهەق هێرشم کراوەتە سەر و ئامادە نەبووم وەڵامی هەندێ کەس بدەمەوە کە زانیومە قسەکان لە ‌درۆ هەڵبەستن بەولاوە هیچی تر نین. ئەگەر ئاشنا و ڕۆشنا زۆر بۆژوویان کردبێتم بە پرسیاری: (بۆ وەڵام نادەیتەوه؟) بە ئایەتێکی قورئان وەڵامم داونەتەوە: (وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا) . چاکە! ئەوە من داوام لە (م.س) کرد داکۆکی لە من نەکات، ئەی نابێ داکۆکی لەخۆی و حزبەکەی و سکرتێرەکەی بکات؟ من خۆم خاچی خۆم لەسەر شانی خۆم دادەنێم و داکۆکی لەخۆم دەکەم! قانوون هەیە و دەبێ لە بەردەم دادگا ئەو تاوانانەی کە لەخۆڕا بۆ منی درووستکردوون، یەک بە یەک‌ بسەلمێنێ. فێری ئەوەش ببێت (مرۆڤ مافی هەیە) و جوێندان و تاوان درووستکردن دەچێتە خانەی (رووشاندنی کەرامەتی خەڵک و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت.) ئەمە بڕگەیەکی جاڕنامەی مافی مرۆڤی جیهانییە و مادەی یەکەمی دەستووری ئەڵمانیایە. ئەمە دەنووسم چونکە ئامادەکەری پەڕتووکی (دیداری تەمەن) نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە ئەڵمانیا ژیاوە و زانکۆی لەوێ تەواوکردووە و وەزیری (مافی مرۆڤ) بووە لە ‌#سلێمانی#. بەگوێرەی (قانون العقوبات البغدادیە مادە 433) سەرجەمی نووسینەکەی لەنێو دوو کەوانەی (تشهیر و سب و قژف) و ڕووشاندنی کەرامەتی خەڵک دادەنرێت.
ئەو نووسیویەتی: (مامۆستا جەعفەر لەشەڕدا تەقەی نەکردووە) ، ئای لەم زانیارییە مەزنە! ڕستەکە سەرتاپای هەڵەیە: جارێ ئەوە دانپێدانانە بەوەی بەشداریم لەشەڕدا کردووە. کەسێک بەشداری لە شەڕدا بکات، دەشێ هەردوولا گوڵبارانی یەکتریان کردبێت؟ یان ئەو کەسە لەکاتی شەڕدا ئیسپریسۆ و ئەمریکانۆ بخواتەوە؟ غاندی و مارتن لۆتەر کینگ و مەندێلاش تەقەیان لەکەس نەکردووە! ئەگەر تەقەکردن لەدیل و بێتاوان و خەڵکی لە پشتەوە دەستبەستراو بە (ئازایەتی) دابنرێت! نەخێر من تەقەم لەدیل و خەڵکی بێتاوان نەکردووە! من لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن بووم و بە قەڵەم پەیامی کوردانە و مرۆڤانەی خۆمم گەیاندووە و خزمەتی گەلی کوردستانم کردووە و ئامر بەتالیۆنی بەرلین نەبووم!
(دیداری تەمەن) زیانێکی زۆری بە ناووناوبانگی مام جەلال و یەکێتی گەیاندووە، خەڵک چاوەڕێی چی بوو، چییان بەرچاوکەوت؟
کەسوکاری شەهیدان: عەلی عەسکەری، دکتۆر خالید سەعید، شاسوار جەلال (شەهید ئارام) ، عەلی هەژار، کاردۆ گەڵاڵی و... تاد، چاوەڕوانی ئەوە بوون لەڕووی ڕۆحی و مەعنەوییەوە پاداشت بکرێن و تاجی ڕێزلێنان لەسەر چەپکە گوڵی سەرکەوتن و یادەوەریی ئەوان دابنرێت، چونکە بەشێکیان ئارامگایەکیان نییە، ناویان لەسەر کێلەکان نەخشێنرابێت. کەچی لەم پەڕتووکەدا قسەی زۆر تاڵ و ناشیرین و دزێو بەرانبەریان کراوە. من ماوەیەک لەمەوپێش چەند دێڕێکم لەسەر عەلی عەسکەری نووسی (عەلی عەسکەری لە ئاوێنەی مێژوودا) و لە پەڕتووکی (عەلی عەسکەری و بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان) هەر بە مەبەستی دڵدانەوە، هەوڵمداوە بەشێک لە برینەکان ساڕێژ بکەم.
ئایا عەلی هەژار و کاردۆ گەڵاڵی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر ‌بوون یان خۆفرۆش و بەکرێگیراو و خیانەتکار؟ ئەگەر جاسووسی ڕژێم بوون بۆ ڕژێم ئیعدامی کردن؟ ڕژێم بۆ بەکرێگیراوی خۆی ئیعدام دەکات؟ ئەمە کام لۆجیکە؛ ڕژێمێکی فاشی دژ بە ‌کورد، مرۆڤێکی ناپاک و سەربەخۆی، لەبەر ئەوەی دڵسۆزی ڕژێم بووە، هەروا بە سووک و سانایی لەسێدارەیان دەدات؟ کامەیە (بەڵگەی تاوان) لەسەر ئەم دوو شەهیدە کە دەیسەلمێنێ بە قازانجی ڕژێم کاریان کردووە؟ ئەگەر ئەمانە سەر بە ڕژێم بوون بۆ سەرکردایەتی لە ‌پەناوە، بە خشکەیی، کاغەز و نووسراو و بەڵگەنامەی نەخستە بەردەستی خوێنەران؟ ئەگەر ئەمانە خیانەتکار بوون بۆ پاش 2003 ئەوەی لەبن بەڕەبوو، نەخرایە سەر بەڕە؟
ئەمانە بوونە قوربانی (بیروڕای جیاواز) لەناو بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان و ی. ن. ک! خیانەتی چی و بەکرێگیراوی چی؟ من کاردۆ گەڵاڵیم دەناسی و نامەی عەلی هەژاریشم بینیوە کە تەنیا لەدڵی پیاوێکی زۆر دڵسۆز و خەمخۆرەوە ئەو وشە و ڕستانە دێنە دەرەوە. بەڵگەی زانستیشم لایە کە هەردووکیان قوربانی و بێتاوان بوون. ئەم دوو شەهیدە و دەیان شەهیدی تریش دەبوو‌ (رد إعتبار) یان بۆ بکرێت. نەک کەسێک لاولاوە بێت و قسەیەکی (سیاسی) نەسەلمێنراو، بەبێ بەڵگە بخاتە پەڕتووکێکەوە و هیچ ڕوونکردنەوە و پەراوێزی بۆ نەنووسێت؛ ئەمەیە غەدری دووپاتکراوە!
خەڵکێکی زۆر لە سۆنگەی (دیداری تەمەن) ەوە نائومێد و دڵشکاو بوون! لەوەش ناخۆشتر دەنگۆ‌یەک هەیە، گوایە: باڵێک لە ‌باڵەکان، بەبێ خوێندنەوەی تێکستەکە پشتیووانی لە ‌بڵاوکردنەوەی پەڕتووکەکە کردووە! مەکتەبی سیاسی بەڕێزیش بێدەنگی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، هەروەکوو بۆ دەیان بابەتی نیشتمانی هەستیار و گرنگ بێدەنگییان بە باشترین چارەسەر داناوە.
بەڕێزان!
هەر کەسێک پشتیووانی لە بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بکات، یان سپۆنسەری بێت، دەبێ ناوی لەسەر بەرگی پەڕتووکەکە بنووسرێت و شایانی سوپاس و پێزانینی نووسەر و ئامادەکەر بێت. (م. س) لەبەر دڵی فڵان تەکەتول و فیسارە باڵ دەیان سەرنج و تێبینی هەبێت و هەڵوێست وەرنەگرێت ئەوە کارێکی باش ناکات.
بەکوورتی پێتان بڵێم: ئەم پەڕتووکە تۆڵەیە لە ‌مام جەلال و یەکێتی! من نامەوێت دێڕ بەدێڕ قسەکان شی بکەمەوە و بەڵگەکان بنووسم، چونکە ئەوە زیان بە ناووناوبانگی سکرتێری گشتی (ی. ن. ک) دەگەێنێت. هەر کەسێک بیەوێت لە ‌تێگەیشتن و بۆچوونی من تێبگات بەرانبەر بە (دیداری تەمەن) ئامادەم تەنیا بە زارەکی، لە دانیشتنێکی دووقۆڵیدا، شیکاری خۆم بکەم و بەڵگەکان بخەمەڕوو، ئەگەر لەسەر ئەم پەڕتووکە بە نووسین و بیروبۆچوونی خۆم بنووسم، بە قازانجی گەلی کوردستان نابێت و ئەوەش لەمن ناوەشێتەوە.. بەم ڕستەیەش کۆتایی بە قسەکانم دەهێنم.
هەر سەرکەوتووبن.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزمدا
مامۆستا جەعفەر
#18-03-2019# [1]
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-04-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-04-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 293 جار بینراوە
ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی (25)ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئابدا
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی (25...

ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی (25...
بیست و پێنج ساڵ بەسەر خیانەتی 31ی ئاب تێپەڕ دەبێت و هێشتا برینەکانی ئەم تاوانە نیشتمانی و نەتەوەییە بە تەواوی سارێژ نەبووە. ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەک لە هێرشی سوپای ڕژێمی سەددام حسێن بە هاوکاری هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەکەمان کە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا و بە جەرگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێکۆشەرانی ڕێی ڕزگاری.
ئەو پەلاماردانە دڕندانەیەو گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنها پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە دژی ڕاپەڕیبوون، تەنها شەس ساڵ بوو میللەتەکەمان ئەزموونێکی دیموکراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو کە جێی پشتیوانی و هاوسۆزی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو.
ڕاستە گەلەکەمان بە قوربانیدان و سووربوونی لەسەر درێژەپێدانی خەبات و بە لەخۆبردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پشتیوانی دۆستان، توانی بەسەر ئەم ئازارە کەمەر شکێنەدا زاڵبێت و ڕێگەی ئاشتی و لێبوردەیی بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی کوردستان بدۆزێتەوە و ڕێی ئاوەدانی و ئاسۆی سەرکەوتن بەسەر ڕێی تۆڵە و ناکۆکی و گرژی سەربخات، بەڵام هێشتا دوای چارەکە سەدەیەک لەو کارەساتە بەدەست ئاسەوارە خراپە دەروونی و مەعنەوییەکانییەوە دەناڵێنێ کە پایتەخت و تەواوی کوردستانی خستە بەردەم مەحەکی هەڵوەشانەوە و تێکەڵبوونی بە کاغەز و ئەجیندەی سەپاندنی دیفاکتۆی هێز و دەست تێکەڵکردن و دەست تێوەردانی ئیقلیمی ناجۆر و تێکدانی هاوسەنگی هێز و ململانێ سروشتی سیاسی..
یەکێتی بەتایبەتی و گەلەکەشمان بەگشتی بە پێویستی دەزانێت کە برینی تاوانی 31ی ئاب بە یەکجاری سارێژ بێت، ئەویش بە وازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاکتۆی ناڕەوا و بەگرتنە بەری بژاردەی دیموکراسیی و ئازادی و دادپەروەری ڕاستەقینە، دوور لە ستەمی گرتن و ئازاردانی کۆمەڵانی خەڵک.
سڵاو لە شەهیدانی بەرەنگاری سوپای بەعس و تێکرای شەهیدانی گەلەکەمان.
سڵاو لە سەبر و خۆراگری میللەتەکەمان کە چاوی لە ئایندە و دوارۆژی گەشترە.
سڵاو لە خەڵکی خۆراگری هەولێری پایتەختی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەم بابەتە 731 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-08-2021 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-10-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 731 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,214
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.5 چرکە!