پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئەنجام: 11 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
لە مانگی ڕابردوو لە چەند یاریگەیەکی کوردستان گرژی و کاری نەخوازراو لە لایەن هاندەرانی یانەکان ڕوویدا.
بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە و گەڕان بەدوای هۆکاری ئەم کێشە و گرفتانە بڕیاری ڕاگرتنی هەردوو خولی نایاب و پلەیەکی کوردستانماندا، بە خۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ لە دوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ هەریەک لە سەرپەرشتیاری یاری و ناوبژیوانان و سەرپەرشتیاری تیپ و ڕاهێنەران و کاپتنی یانە پلەنایاب و پلەیەکەکانی کوردستان دانیشتین، بەش بەحاڵی خۆم هەردوو کۆبوونەوەکەم بە کارێکی یەکجار باش و بەرهەمدارم دیت، گەشبین لە داهاتوو ئەم کارانە بنبڕ دەبێت یان هەر لە حالەتێکی بچووک دەمێنێتەوە و نابێتە دیاردە.
جێی خۆیەتی لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە بکەم، کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئامادەبوون و ئەزیەتیان کێشا، سوپاسیان دەکەم بۆ ڕەخنە و پێشنیارە جوان و بەجێیەکانیان، جارێکی تریش دڵنیایان دەکەمەوە هەموو قسەکانیان بە هەند وەردەگیرێت و کاری لەسەر دەکەین.
لە کۆتاییشدا سوپاسی زانکۆی سەڵاحەددین دەکەین، بۆ پێدانی هۆڵی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆکەیان، سوپاسی تایبەتیش بۆ دکتۆر بەسیم عیسا بەرێوەبەری هۆڵەکە، ئەمڕۆ لەگەڵمان ماندوو بوو، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئێوەی ئازیز هەر شادبن.
#سەفین کانەبی#
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
#29-12-2018#
ئەم بابەتە 2,416 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,416 جار بینراوە
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە ڕێگای ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفای کرد
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە ڕێگای ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی...

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە ڕێگای ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی...
ئێوارەی یەکشەممە #29-01-2023# ( #تاریق عەبدولڕەحمان# ) سەرۆکی #یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# لەبارەگای یەکێتیەکە لە ڕێگای ئۆنڵاین بەشداری کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنیفای کرد و تیایدا سەرۆکی کۆنیفا (پێر ئەندریەس بلێند ) و ئەندامانی بەشدار بوون ، کۆبوونەوەکە زیاتر بۆ یەکتر ناسینی سەرۆک و ئەندامان بوو لەنێوان یەکتر کە بەم دواییە ژمارەیەک هەرێم وەک ئەندام زیاد کراوون لە کۆنیفا، بڕیاریشە پاڵەوانێتیەکە فراوانتر بکرێت بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک هەرێمی تر وەک ئەندام هاتوونەتە نێو کۆنیفا و بەنیازن بەشداری لەپاڵەوانێتیەکانی داهاتوو بکەن .
ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
[1]
ئەم بابەتە 684 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | سپۆڕت میدیا
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 684 جار بینراوە
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سکرتێرەکەی سەردانی یاریگەی فەرماندەیی یانەی پێشمەرگەیان کرد
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سکرتێرەکەی سەردانی یاریگەی فەرماندەیی یان...

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سکرتێرەکەی سەردانی یاریگەی فەرماندەیی یان...
بە مەبەستی پشکنین و هەڵسەنگاندنی یاریگەکەیان ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #12-09-2023# هەریەک لە بەڕێزان تاریق عەبدول ڕەحمان سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان و سیروان نەجمەدین سکرتێری یەکێتییەکە سەردانێکی مەیدانی یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#یان کرد.

ئەمە و لەنێو کارگێڕی یاریگەکە وسام محەمەد بازگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە پێشوازی لە سەرۆک و سکرتێری یەکێتی ناوبراو کردوو پاشان یاریگاکەیان بەسەر کردەوە و ڕاو سەرنجەکانی خۆیان خستە ڕوو ، سەبارەت بەو سەردانەی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ یاریگەی فەرماندەی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە، وسام محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە و سەرپەرشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانەکە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی ، یاریگەی فەرماندەیی تەواوی پێداویستییەکانی بۆ فەراهەم کراوە و ئەوەی بۆ یاریگە پێویست بێت ئێمە وەک یانەی پێشمەرگە ئامادەمان کردووە.

وسام وتیشی دوایی سەردانی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە شێوەی زۆر باش هەڵسەنگاندنیان بۆ یاریگەی فەرماندەیی کردوو بە یەکێک لە باشترین یاریگەکان ناوزەندیان کرد.
سەرپەرشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێی یانە ئاماژەی بەوەشکرد کە یاریگاکانی یانەی پێشمەرگە هەمیشە نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرێت و سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ ئامادە دەکرێت.
[1]
ئەم بابەتە 144 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 14-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 144 جار بینراوە
سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە ناویاریگادا نێرگەلە دەکێشێت
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە ناویاریگادا نێرگەلە دەکێشێت

سەفین کانەبی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە ناویاریگادا نێرگەلە دەکێشێت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,855 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی وێنە: نەزانراو!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
وشە و دەستەواژە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 25-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,855 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1200 KB 25-01-2018 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەنێرێت
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان د
بەڵگەنامەکان

سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان د
بەڵگەنامەکان

سڵاوێکی وەرزشی...
بەرێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەر لە یازدە ساڵ #یەکێتی تۆپی پێی کوردستان# دامەزرا، لەم ماوەیشدا یەکێتییەکەمان زۆرترین چالاکی پێشکەش بە سەرجەم یانە وەرزشییەکان و ناوبژیوانان و ڕاهێنەران و یاریزانان و تەواوی جەماوەری وەرزشی و تایبەت یاری تۆپی پێ کردووە، بێگومان هەموو ئەمانەش بە پشتگیری و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێزتان بووە، کە هەمیشە لە خەمی بەره و پێشچوونی وەرزش و وەرزشوانان کوردستان دابوویت، کە جێگەی ڕێز و سوپاسە.
بەرێز جەنابی سەرۆکوەزیران، بەر لە شەڕی نەگریسی داعش و خراپی باری دارایی کوردستان، ئێمە لە ساڵێکدا چەندان چالاکییمان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان، لە تەمەنە جیاوازەکان لە یاری تۆپی پێ ئەنجامداوە، وەک خولی نایاب و پلەیەکی فوتساڵی کچان، خولی نایاب و پلەیەکی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، خولی نایاب و پلەیەکی لاوانی کوردستان، خولەکانی پلە نایاب و پلەیەک و پلەدوو و پلەسێی کوردستان، هەروەها چەندان خولی ڕاهێنان و ناوبژیوانیمان لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستان ئەنجامداوە.
لە ساڵی 2012 توانییمان بۆ یەکەمجار میوانداریی پاڵەوانیەتی جامی (ڤیڤا)، کە تایبەتە بە هەڵبژاردەی هەرێمەکان بکەین و هەڵبژاردەی کوردستانیش پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا، لە ساڵی 2015 یش لە وڵاتی نەرویج هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان توانی نازناوی پاڵەوانیەتیی جامی (نۆروەی کەپ) بباتەوە، بەڵام بە داخەوە دوو ساڵە بە هۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، لاوەکانمان لە بەشدارییکردنی ئەم پاڵەوانیەتییە بێبەشن.
بەرێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە دۆخی ئابووری وڵات تێدەگەین و دەزانین ئەرکتان قورسە، بۆیە پارساڵ پەنامان بردە بەر کەرتی تایبەت و سەرکەوتوویش بووین، کە توانیمان خەرجی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان لە وەرزی 2015/2016 لە ڕێگەی کارتی تایبەت و سپۆنسەر دابین بکەین، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی ئێستا کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانیش ئامادەنین، بڕە پارەی پێویست بۆ خولەکانی کوردستان دابین بکەن، بۆیە لە پێناو بەردەوامی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کە بە گەورەترین چالاکی وەرزشی لە ئاستی کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین دادەنرێت، بۆیە داوا لە بەرێزت دەکەین لووتف بفەرموویت و بودجە و پارەی پێویست بۆ چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دابین بکەن.
لە ماوەی ڕابردوو بە هۆی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، توانیمان ناوبژیوانانی کورد بگەینین بە ئاستی نێودەوڵەتی و چەندان یاریزانی کورد لە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق یاری بکەن و، ئێستا‌ بە گرێبەستی گرانبەها لە یانەکانی بەغدا و بەسرە لە خولی عێراق یاریی دەکەن، گومانی تێدا نییە هەموو ئەمانە لە بوونی چالاکییەکان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هاتنە بوون و دروست بوون، بۆیە وەستان یان ئەنجامنەدانی چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان کاریگەی خراپی لەسەر گەنج و لاوەکانمان دەبێت، ئێمە هەست دەکەین لەبەر دواکەوتنی چالاکییەکانمان یاریزانان و لاوەکانی کوردستان جارێکی تر بەره و هاندەران کۆچ دەکەن، لە بری ئەوەی کاتەکانیان لە نێو وەرزش بەسەر ببەن، لە شوێنی ناتەندروست و ناوەرزشی بەسەری دەبەن، هیوادارم جارێکی دیکە بەرێزت ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگریت و بە دابینکردنی بودجەی پێوێست وەرزشوانان و وەرزشدۆستان دڵخۆش بکەیت.
لەگەڵ ڕێزم...
#سەفین کانەبی#
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
12-08-2017
ئەم بابەتە 7,235 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,235 جار بینراوە
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
یەکێکە لە یەکێتییە وەرزشییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی لە ساڵی 2006 دامەزراوە و ساڵانە سەرپەرشتی خولە ناوخۆییەکانی تۆپی پێ دەکات، لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان.
لۆگۆکەیان لەسەر شێوازی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ڕەنگەکانیان داناوە و بەکارهێنانی ڕەنگی شین وەک یەکەم سەردرێسی یانەکە بەردەوام لە لۆگۆکەیان ئاماژە پێکراوە.
[1]
ئەم بابەتە 676 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 22-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 22-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 22-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 676 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1167 KB 22-11-2022 سروشت بەکرس.ب.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد
بەڵگەنامەکان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد
بەڵگەنامەکان

ڕٶژی شەممە 31/8/2019 بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی دەرکرد:
1- کۆبوونەوەی هونەری لەگەڵ نوێنەرانی یانەکانی پلەنایاب و پلەنایابی لاوان و پلەیەک و نایابی فوتساڵی کچان ئەنجامدرا، دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ دەستکرا بە ڕاکێشانی تیروپشک بۆ هەر چوار خولی نایاب و نایابی لاوان و پلەیەک و نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، ئەم بڕیارانەیش درا:
أ - بە بۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیاردرا بە لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم سزاکانی سڕ کردن و غەرامەکردنی سەر (یانەکان، کارگێرییەکان، ستافی هونەری، یاریزانان، سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان)، بە هیوای ئەوەی هەموو ئەوانەی بە بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون هەڵەکانیان دووبارە نەکەنەوە و ئامانجیان خزمەتکردن و پێشکەوتنی وەرزشی کوردستان بێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر هەریەک لەوانەی سزاکانیان لەسەر نەماوە هەڵە بکاتەوە، سزاکانیان توندتر و قورستر دەبێت.
ب - دەستپێکی خولەکانی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
• خولی نایابی کوردستان 24/10/2019.
• خولی نایابی لاوانی کوردستان 25/10/2019.
• خولی پلەیەکی کوردستان 27/11/2019.
• خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان 13/12/2019.
2- سەرجەم یاریزانانی لە دایکبووی 2000 کە بۆ تیپی لاوانی یانەکان یارییان کردووە، ئازادن بۆ هەر یانەیەک یاری دەکەن، جگە لەم سێ یاریزانەی یاری بۆ تیپی لاوانی یانەکانیان دەکەن، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێشتر بڕیاری لەسەر دابوو.
3- لە خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، بۆ هەر یانەیەک ڕێگە بە سێ یاریزانی دەرەوەی پارێزگەکان دەدرێت، کە یاری بۆ یانەیەکی دەرەوەی پارێزگەی خۆیان بکەن، هەروەها هەر یانەیەک بۆی هەیە یەک یاریزانی دەرەوەی هەرێم یاری بۆ بکات.
4- لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، گۆڕانکارییە نوێیەکانی یاسایی تۆپی پێ لە خولەکان پەیڕه و دەکرێت.
5- پێویستە لەسەر سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، وانەی یاساکانی تۆپی پێ بە ڕاهێنەران و یاریزان بگوترێتەوە، کە لە سێ کاتژمێر کەمتر نەبێت.
6- بڕیاردرا بە کردنەوەی خولێکی ناوبژیوانی لە شاری #زاخۆ#.
7- داوا لە نوێنەرانی یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی کۆتایی خولی پلەیەکی تازەپێگەیشتووانی کوردستان دەکەین، ڕۆژی شەممە #07-09-2019# لە کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ، بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی قۆناغی کۆتایی، لە بارەگەی یەکێتییەکەمان ئامادەبن.
8- لە وەرزی 2019/2020 لە خولەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان، مەرجە ڕاهێنەر یان یاریدەدەری ڕاهێنەر لە ڕەگەزی مێینە بێت.
9- بڕیاردرا بە کردنەوەی خولی ڕاهێنەرایەتی فوتساڵ، بۆ ئە ڕاهێنەرانەی بڕوانامەیان نییە.
10- هەر خولێکی ڕاهێنەرایەتی ئاسیایی (c) لە هەر شارێکی کوردستان بکرێتەوە، ئەگەر پێشتر ڕەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی لەسەر نەدرابێت، هەر ڕاهێنەرێک بەشداری تێدا کردبێت کار بە بڕوانامەکەی ناکرێت.
11- سەرجەم ستافی هونەری یانەکانی پلەنایاب و پلەیەکی کوردستان، پێویستە بڕوانامەی ڕاهێنەرایەتی باوەڕپێکراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی هەبێت، بە پێچەوانەوە مافی ڕاهێنەرایەتی نابێت.
ئەم بابەتە 1,918 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-08-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دهۆک
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 01-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,918 جار بینراوە
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد
چوارشەممە 16-11-2022 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیار و ڕاسپاردە دەرکران سەبارەت بە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و یانە پلە یەکەکانی کوردستان، بڕیار و ڕاسپاردەکان بەمشێوەیە بوون:
1- ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هونەری بۆ یانە بەشداربووەکانی خولی فوتساڵی کچان ڕۆژی یەکشەممە 20-11-2022 کاتژمێر 11ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
2- سەبارەت بە یاری نێوان #یانەی هەندرێن# و یانەی دەربەندیخان:
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 7ی تایبەت بەیاریزانان بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی هەندرێن ژمارە 32 (محەمەد شێرزاد) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی ڕەوشتی ناوەرزشی و نابەجێ بەرانبەر بە دەستەی ناوبژیوانان.
3- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بازیان و یانەی خاک:
بەپێی بەندی 9 لە تۆماری سزاکان خاڵی 8ی تایبەت بە کارگێڕی و ڕاهێنەران بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بازیان (مستەفا عومەر) بۆ 3 یاری و پێ بژاردن بەبڕی 500 هەزار دینار بەهۆی ڕەوشتی ناوەرزشی بەرانبەر بە دەستەی ناوبژیوانان.
4- بەهۆی کەمتەرخەمی یانەی بازیان لە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بڕیاردرا بەپێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بە دووبارە بوونەوەی سزای کارگێڕی و دارایی توندتر دەدرێن.
5- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانان و سەرپەرشتیارانی گەڕی 7 ی خولی نایابی کوردستان و گەڕی 2ی خولی پلە یەکی کوردستان.[1]
ئەم بابەتە 466 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | یاریگا نێت
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 19-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 466 جار بینراوە
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد 04-01-2020
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد 04-01-2020
بەڵگەنامەکان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی دەرکرد 04-01-2020
بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ شەممە #04-01-2020# بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.
1- نووسراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لقی #سلێمانی# بە ژمارە 149 لە ڕێکەوتی 16/12/2019 پەسند کرد، کە خولێکی ڕاهێنەرایەتی (C) ئاسیاییان ئەنجامداوە، بەڵام تاکو ڕێکەوتی 16/12/2020 ناتوانن خولی ڕاهێنەرایەتی (C) ئاسیایی بکەنەوە.
2- ئاگاداری سەرجەم ڕاهێنەران دەکەینەوە، دوا دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی کوردستان پێویستە بڕوانامەی باوەرپێکراویان ئامادە بکەن، بە پێچەوانەوە مافی ڕاهێنەرایەتیان لە یانەکانیان نابێت.
3- ئاگاداری یانەی هەڵۆ دەکەینەوە، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوویان لە خولی پلەیەکی کوردستان، ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و توالێتەکانیان بە پاک و خاوێنی ئامادە بکەن، بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبن.
4- ڕاگرتنی سەرپەرشتیاری یاری (تاریق سەعید) بۆ ماوەی یەک مانگ، ئەمەیش بە هۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە یاری نێوان #چەمچەماڵ# و #هەڵەبجە#ی شەهید، لە خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان، کە کەسانێکی زۆر بێ بوونی باجی تایبەت لە نێو یاریگە ئامادە بووینە.
5- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیارانی یارییەکان دەکەینەوە، پێش تەواو بوونی یارییەکان بە پێنج خولەک، جگە لە ڕاگەیاندنکارانی وەرزشی هیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بێتە نێو یاریگە، ئەمەیش بۆ سەلامەتی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان و یاریزانان، بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنکارانیش کارەکانی خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن.
6- ئاگاداری سەرۆکی یانەی سەیدسادق دەکەینەوە، بە زوترین کات پەیوەندی بە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات بۆ کاری پێویست.
7- دوا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ڕووداوەکانی یاری نێوان سیروانی نوێ و #زاخۆ# لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی لاوانی کوردستان، بڕیاردرا بە:
أ - دابەزاندنی تیپی لاوانی نایابی یانەی زاخۆ بۆ ڕیزی یانە پلەیەکەکانی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی 2020/2021.
ب - هەژمارکردنی دووی یاری داهاتووی یانەی زاخۆ بە ئەنجامی (3-0) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی بەرامبەری، ئەمەیش بە پێی ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕاوی 2019/2020.
ت - ڕاگرتنی ئەم یاریزانانەی خوارەوە لە تیپی لاوانی یانەی زاخۆ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی #04-01-2020# تاکو 4/1/2021
1- ئەحمەد چیایی ژمارە 7
2- یوسف ئەیوب ژمارە 6
3- شڤان مەحموود ژمارە 12
4- عەلی عەبدولرەقیب ژمارە 10
5- زانا شڤان ژمارە 3
6- بێوار فەریق ژمارە 77
7- عومران سامی ژمارە 17
8- وەلید وشیار ژمارە 4
9- کۆڤان سالم ژمارە 9
10- هۆگر عەلی ژمارە 22
پ - کارپێنەکردنی بڕوانامەی یاریدەدەری ڕاهێنەرای لاوانی زاخۆ (تاهیر حەمدی) هەروەها ڕاگرتنی بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ج - ڕاگرتنی یاریدەدەری پزیشکی یانەی لاوانی زاخۆ (عیسا حوسێن) بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ح - ڕاگرتنی ئەم یاریزانانەی تیپی لاوانی یانەی سیروانی نوێ بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕێکەوتی #04-01-2020# تاکو 4/1/2021
1- ژیار نامیق ژمارە 3
2- دیدار سیروان ژمارە 16
3- بیلال مەجید ژمارە 14
خ - گواستنەوەی یاری داهاتووی لاوانی یانەی سیروانی نوێ بۆ یاریگەی یانەی کۆیە.
8- ئەم بڕیارانەی سەرەوە تایبەت بە ڕووداوەکانی یاری نێوان لاوانی سیروانی نوێ و زاخۆ، دوای لێکۆڵێنەوەیەکی ورد لە لایەن لێژنەی پێکهاتوو لە لایەن یەکێتییەکەمان بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە پەڕاوی 2019/2020، لە خاڵی (16) بڕگەی (ب) لە لاپەڕە (10) و خاڵی (17) لە لاپەڕە (14) دراوە، بە هیوای ئەوەی لە داهاتوو ئەم جۆرە کێشە و گرفتانە دووبارە نەبنەوە و، بە هەموو لایەکمان هەوڵی بنبڕکردنی ئەم جۆرە ڕەفتارانە بە تایبەت لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوان بدەین.
04-01-2020
ئەم بابەتە 2,056 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-01-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 05-01-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-01-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,056 جار بینراوە
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری نوێی دەرکرد 11-06-2023
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری نوێی دەرکرد 11-06-2023

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری نوێی دەرکرد 11-06-2023
بابەت: وەرزشی
بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1– یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو #یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر# و #یانەی وەرزشی زاخۆ# دەکات بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکە م و دووەمی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وەرزی 2022 – 2023 .
2 –سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ئافرەتانی هەولێر و یانەی سەید سادق:
بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی سەید سادق لەیاری چوارگۆشەی زیڕینی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان ، بڕیاردرا بە پێژاردن بەبڕی یەک ملیۆن دینار .
3 – ڕاسپاردنی لیژنەی ڕێککاری و سزادان بۆ بەدواداچوون بە پەڵپی یانەی بەردەڕەش لەسەر یانەی شیلادزێ .
4 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خەبات و یانەی سنوور:
بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانی یاری بۆ ڕاهێنەری یانەی سنوور ( بارزان ئەیوب ) ، بڕیاردرا بە پێبژاردنی بە بڕی 250 هەزار دینار .
5 – سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خورماڵ و یانەی هەڵەبجەی شەهید:
أ - بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی بەرانبەر بە ناوبژیوانانی یاری ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی پزیشکی یانەی خورماڵ ( ئیسحاق ڕەشید ) تاکۆتایی خول و پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
ب - بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی بەرانبەر بە ناوبژیوانانی یاری ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی خورماڵ ژمارە 33 ( هونەر تەها ) تاکۆتایی خول و پێبژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار .
6 – سەبارەت بە پەڵپی یانەی هەڵەبجەی شەهید لەسەر یانەی خورماڵ:
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەربارەی ناوەرۆکی پەڵپی یانەی هەڵەبجە بۆمان دەرکەوت کەوا یانەی خورماڵ ساختە و سەرپێچی کردووە لە باجی ڕاهێنەر و چەند کەسێکی دەستەی هونەری لە پێدانی باجەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کەوا ئەو باجانەیان بە کەسانێک داوە هەڵگری هەمان ناوی سەر باجەکان نەبوون .
ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و یاساکانی تۆپی پێیە ، دەچێتە کاری سەختەکاری و فێڵکردن لە ناوبژیوانان و سەرپەرشیاری یاری .
بۆیە بڕیاردرا بە:
أ- پێبژاردنی یانەی خورماڵ بەبڕی 2 ملیۆن دینار .
ب- دوورخستنەوەی ئەم ناوانەی خوارەوە بۆ ماوەی دوو وەرز (2023-2024 و2024 – 2025 ) لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
1 - عەتا حەمید .
2 – ستار ئەنوەر .
3 – نەورەس فاروق .
4 – سامان ڕەئوف .
ج – ڕاگرتنی ( تالیب کامیل ) سەرپەرشتیاری یانەی خورماڵ بۆ دوو یاری وە ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
ڕاگەیاندنی #یەکێتی تۆپی پێی کوردستان#
#11-06-2023#
[1]
ئەم بابەتە 501 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | یانەی وەرزشی پێشمەرگە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 12-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 13-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 13-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 501 جار بینراوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,957
وێنە 104,275
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,729
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
مەیان خاتوون

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!