پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,245
وێنە 103,607
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,945
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
ئەنجام: 21 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی کەژەکە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی ...

ئێش و ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت؛ سەردێڕی ڕاگەیەندراوی ...
'هێرش کرایە سەر ئیرادەی ژیانی ئازاد'
لە مەرەشەوە تا ڕۆبۆسکی ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە مێژووی نوێی کوردستاندا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە زیهنییەتی قڕکەر، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجامدراوە، لە دژی بیروڕای هەمووی پێکهاتە ئۆپۆزسیۆنەکان و هەموو گەلێک و بە تایبەت لە دژی هەموو ژنان، لە چوارچێوەی سیاسەتی ئینکار و لەناوبردندا، بەردەوام بووە.
کۆمەڵکوژیی مەرەش بە مەبەستی هەڕەشەکردن لە بزوتنەوەی ئازادیی کورد و قڕکردنی گەڵ ئەنجامدرا. بە ڕێگای کۆمەڵکوژیی مەرەش، گەلی کوردی عەلەوی و ژنانی کوردی عەلەوی، بەهۆی ئەوەی لایەنگریی ئازادی و دیمۆکراسی بوون، سزا دران.
'نزیکایەتییەکی سیاسییە'
ناوچەی مەرەش لە دێرزەمەنەوە بە ئامانج دەگیرا کە بە دەستی دەوڵەتەوە چۆڵبکرێت و گۆڕانکاریی بەسەر دانیشتووانیدا بهێنرێت و لەو ناوچانەی عەلەویی لێی دەژیان، هەوڵدەدرا خەڵکانێکی نەژادپەرەست لە ناوچەکانی دیکەی تورکیاوە بهێنرێن و لە شوێنیان نیشتەجێ بکرێن. هەروەها لە لایەن دەوڵەتەوە کە لە دژی ئەزموونە مادی و مەعنەوییەکانی کوردی عەلەوییە، بە هەست و نەستی دوژمنایەتیەوە نزیکیان دەبوویەوە و بە هەموو شێوەیەک هەڕەشە بوو بۆ سەریان و بۆ هێرشیکردنە سەریان ڕێخۆشکەر بوو. لە نێوان 3 گوندی کوردی عەلەویدا، ئاوارەکانی تورک-سوننە-ی بە ڕەچەڵەک بولغاری جێگیر کران. ئەم سیاسەتەش لە سەردەمی ئوزاڵەوە بەرفراوانتر بووە. ئەمە نزیکایەتییەکی سیاسییە کە بە دەستی دەوڵەت بەڕێوە دەبرێت و هەڵ دەدرێت کوردانی عەڵەوی گەمارۆ بدرێت.
'هەمیشە بە شێوەیەکی ستراتیجی نیزیکیان بوونەتەوە'
دەوڵەتێکی سەردەست کە عەلەوییبوون وەکو بیروبڕوایەک نەبینێت، بە زیهنییەتێکی سوننی و بە مەبەستی دیاریکردنی لەناوبردنی عەلەوی و کورد، هەمیشە بە شێوەیەکی ستراتیجی نزیکی بابەتەکە بووەتەوە. ناوەندی عەلەوییەکان و شوێنە پیرۆزەکانیان پەکخران. عەلەویبوون، هیچ کاتێک وەکو بیروبڕوا تەماشا نەکراوە. بەڵکو بە پێچەوانەوە ناوەندەکانی بیروبڕوایان سوتێنران و لەناو بران.
'ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، واتادار دەبێت'
کۆمەڵکوژیی مەرەش پێویستە خۆی لە ژێر کاریگەریی خنکاندن، کە لە ئێستادا ئێش و ئازار گوازراوەتەوە بۆ هێز، ڕزگار بکات و نەبێتە ئامرازێک کە دوور بکەوێتەوە لە هێزی خۆڕاگری. ئەم ئازارە پێویستە بگوازرێتەوە بۆ تۆلەسەندنەوە و ئاوڕدانەوەو خاوەنداریەتیی لە پیرۆزییەکان. ئازار کاتێک دەگوازرێتەوە بۆ هێز، اتادار دەبێت و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی مرۆڤ. ئازارێک کە مرۆڤ بخاتە کۆتۆبەندەوەو ویژدانمان بەدیل بگرێت، ئەنجامی ئەوەیە کە دوژمن دەیەوێت هەوڵی بۆ دەدات. پێویستە ئێمە بەو زیهنییەت و ئیرادەیەی ئەم ئەنجامە قبوڵ ناکات و ئازار بەرێکخستن دەکات و دەیخانە سەر پێ و دەیگوازێتەوە بۆ هێز و لەو تێکۆشانەدا، لە هەموو کەسێک زیاتر بەشدار ببین و هەوڵ بدەین.
' ژنان بەتایبەت کرانە ئامانج'
لە و کۆمەڵکوژییەدا بە تایبەتی ژنان کرانە ئامانج. چەندین ژنی عەلەوی لەو کۆمەڵکوژییەدا کوژران. ئەوانەی ڕزگاریشیان بوو، توشی حاڵەتی دەروونی خراپ هاتن. ئاسیمیلاسیۆن زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنان دروست کرد. ئەو ژنانەی خاوەنی کەلتور و بیروبڕوا بوون، بێکاریگەر کران.
'رێرەوی بەرخۆدان بەردەوامە'
کەژەکە لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی تورک خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە کۆمەڵکوژییە و بەردەوامە لەم ڕێچکەیەدا. لە ڕۆبۆسکی 35 کەس لە منداڵ و بێتاوان بوون، لە لایەن ئەم ڕژێمە بێبەزەییەوە بە کۆمەڵکوژییەکی دووبارەکران، کوژران.[1]
ئەم بابەتە 2,647 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-12-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-12-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 21-12-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,647 جار بینراوە
بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان

بەیانامەی کەژەکە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی عەبدوڵڵا ئۆجالان
$سیاسەتی گۆشەگیری و ڕێگریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ وەکو هەڕەشەیەکی سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتداریی فاشیزمی ئاکەپەوە$، بەکار دەهێنرێت. حکومەتی فاشی و ئەردۆغانی سەرۆکەکەی، کە بە شێوەیەکی پراماتیک دەجوڵێتەوە، بە پرۆپاگەندەو خەریککردن و هەڵخەڵەتاندن دەیەوێت گەلی کورد و ڕای گشتیی دیمۆکراتیک بێدەنگ بکەن بەرامبەر بە کردەوە قێزەوەنەکانی. لە بارودۆخێکدا یاسا بە تاکەکەسی کراوەو بە قسەی دیکتاتورێکەوە بەستراوەتەوە، لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی، سیاسەتی بەدیلگرتن پەیرەو دەکرێت. ڕێبەر ئاپۆش بەهۆی ئەوەی باش لە کەسایەتی دەوڵەت تێدەگات، بڕوا بە سیاسەتەکانی ناکات کە جارجار نەرم و جارجاریش توند دەبن.
رێبەر ئاپۆ کە لە 15ی شوبات بە پلانگێرییەکی نێودەوڵەتی، بردیان بۆ دورگەی ئیمرالی زیاتر لە 20 ساڵە لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەیەکی قوڕسدایە. لەگەڵ ئەم ڕاستییەش، بەهەر هۆکارێک بێت، سزایەکی تایبەتی بەسەردا سەپێنراوە کە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوەیە. دیدار لە گەڵ کەسوکار و پارێزەرانی قەدەغە کراوە، ناهێڵن نامەکان بەدەستی بگەن و پەیامەکانی بنێرێت. پەرتوک و پێنووسیان لێ قەدەغە کرد، سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا بەسەردا سەپێنرا. ڕاستییەکەی بە پێی کات، ڕووبەرووکردنی بارودۆخی مەرگیان کردەوە. گۆشەگیرکردنی فکر و هەست، بەتەنیا هێشتنەوەی مرۆڤێکە، بەستنی زمانی مرۆڤێکە، ڕێگریکردنی نزیکبوونەوەی مرۆڤە و لە ڕووی دەروونیشەوە تەنگەتاوکردنیەتی. ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت لەم هەموو سیاسەت و کردەوانە و شیرۆڤەی کردووە. لە دژی ئەمەش ئاشکرای کردووە کە ئەو خۆی لە ناو تەنیایی سروشتدا قوڵدەکاتەوە و ئیرادە و زیهنییەتی خۆی بە عەشقی ئازادی بەهێز دەکات و بە قوڵبوونەوە، بەرهەم دەهێنێت. بۆیە ڕایگەیاند کە لە کەسایەتی ئەودا بارودۆخی ناو گۆتووخانەی ئیمرالی، لە دەروە چەسپێنراوە. لە ڕاستیدا لە دەرەوە تاوانبار کراوە و لەدەرەوە گۆڕاوە بۆ کامپێک بۆ دیلکردنی.
$بەم هۆیەوە لە دژی هەموو هێرش و کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەت، $ بە خۆزیادکردن و بەرهەمهێنان و قوڵبوونەوە، بووە وڵام. بە ئیرادە و زیهنییەتی ئازاد، شکۆی مرۆڤایەتی پاراست. هەمان شتیشی بۆ کۆمەڵگا و گەلی کورد و ژنان پێشنیار کرد کە لە دەرەوە خۆیان ئازاد ببینن. ئەوانەی ئاگایان لە خۆیانە دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە دژی بارودۆخە مەترسیدارەکان دەتوانن بەردەوامی بدەن بە هەبوونی خۆیان. بەڵام بە میلیۆنان کەس کە ئاگایان لە بەدیلگرتنی خۆیان نییە، دەسڕێنەوە. ڕێبەرایەتی لەبەردەم ئەم ڕاستییە زیاتر قوڵ بووەوە. بۆیەش وتی، لە جیاتی ئەوەی من نەجات بدەن، خۆتان نەجات بدەن. لە جیاتی ئەوەی من ئازاد بکەن، خۆتان ئازاد بکەن.
رێبەر ئاپۆ هەمیشە شان بە شانی ژنان و کۆمەڵگا بیری کردەوەو بەم شێوەیە وڵامی هەموو بارودۆخێکی قوڕسی دایەوە. داواشی لە ژنان و کۆمەڵگا و گەل کرد کە ئەگەر بیر لە خۆیان دەکەنەوە ئەوا خۆیان خۆش دەوێت و هەست بە خۆیان دەکەن و ئەو کاتە هەمان شت دەکەن. تیشک دەخاتە سەر ئەوەی، شکۆی مرۆڤایەتی بە فکر و ڕوح و هەستی ئازاد دەتوانێت ببێت بە وڵامدەرەوەی هەموو بارودۆخێکی ئەشکەنجەدان. بۆیە دەڵێت، ئەو بارودۆخەی مرۆڤی تێدا دەژیت، پێویستە نەبنە ڕێگر بۆی. ڕێبەر ئاپۆ دەلێت، قوڵبوونەوەی ڕاستەقینە پێویستە بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە نەبێت، بەڵکو پێویستە بۆ ڕێکخستنی ژیان و بەرفراوانکردنی ئازادیی گەل بێت. بۆیە لە دژی زورداری و بارودۆخی ئەو ئەشکەنجەیەی ئەوی تێدایە، هیچ کات باسی نەکرد و هەڵوێستەیەکی نەکرد. کاتێک پرسیاری بارودۆخی تەندروستیشی کرا، وتی، 'ئەگەر بارودۆخ باش بێت، منیش باشم'. یادگاری و هەموو هەنگاوەکانی خۆی لەسەر ئازادی و ژیانێکی ڕاستەقینە بونیاد نا. وتی جگە لەمە هیچ شتێک گرنگ نییە.
$ئێمە دەزانین کە ڕێبەر ئاپۆ لەناو بارودۆخێکی سیستماتیکی ئەشکەنجەدای$ە. بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئەو لە مەترسییەکی گەورەدایە. دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت. ئەمە ئەو دەوڵەتەیە کە بۆ ئەوەی چەند دەنگێک زیاتر بەدەست بهێنێت، وتی، 'لە ئێستا بەدواوە لە ئیمرالی دیداریی پارێزەران ئەنجام دەدرێت و بارودۆخ باشتر دەبێت' و دواتر خۆی لە قەرەی نەدا. دەوڵەتێکە کە ماسکی دووروویی خستووەتە سەر دەمووچاوی و وەکو ئەوە وایە کە هەمیشە ڕاستییەکان بە هەڵە و هەڵەکانیش بە ڕاست پیشان دەدات و ڕووی خۆی دەگۆڕێت. دەوڵەتێکی وەهایە کە کاتێک قسە لەدەمی دەردەچێت یەکسەر قسەکەی قوتدەداتەوە. بۆیە ئەم دەوڵەتە کە بەهۆی چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن کە بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن لە لایەن ژنان و گەلی کوردەوە بەڕێوە چوو، ناچار بوو دەرگاکانی ئیمراڵی بکاتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا دیسان دەرگاکانی ئیمرالی سەرە لە نوێ داخستنەوە. ئەم دەوڵەتە کە دەڵێت 'دەگاکە هی منە، کەی ویستم دەیکەمەوە و کەی ویستیشم دایدەخەم'، وەکو هەڕەشەکەرێکی گەورەیە کە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەنگاو دەنێت. بۆیە سزای زیندانی تاکەکەسی لە ناو زیندانی تاکەکەسیدا لەسەر ڕێبەرەکەمان و گیراوانی سیاسی دەسەپێنێت.
$پارێزەرانی ڕێبەرەکەمان$، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرایان کردبوو کە ئەوان بە ڕیکەوت زانیویانە کە سزای نوێی دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە. بە پێی فەرهەنگ دیسیپلین بە واتای ئەوە دێت کە بڕیارەکە جێبەجێ بکات و ئەمەش پێوانەکانی ژێر بڕیارەکاندان. ئایا ڕێبەرەکەمان و گیراوە سیاسییەکان کە لە ئیمرالی دیل کراون، بە پێی کام پێوانە و بڕیارەکانتان نەجوڵانەوە کە سزا بدرێن. ئەوانە ڕێبەر و ملیتانی دۆزێکی سیاسین. بە ڕاستیدا بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر پێوانەکانتان وەستانەوە، بوون بە شۆڕشگێر و تێکۆشینیان کرد. بۆیە ئەم یارییەی 'سزای دیسیپلین' پێویستە بە شێوەیەکی بەرفراوان ئاشکرا بکرێت. بۆ نمونە، بەم سزای دیسیپلینە، خواردن و ئاوتان لەسەریان بڕی، مافی تەداویکردنتان لێوەرگرتەوە، یان سزای بیرنەکردنەوەو نەنووستنتان بەسەریان سەپاند؟. ڕێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی لەو ناوچەیە، نە دەتوانن کەسوکاریان و نە پارێزەرەکانیان ببینن. نە دەتوانن نامە بنێرن و نە دەتوانن نامە وەربگرن. بە بڕوای ئێمە پێویستە ڕای گشتیی دیمۆکراتیک ئەم شێوازی سزای دیسیپلینە، ئاشکرا بکات. بە بڕوای ئێمە پێویستە ڕیکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورۆپا لەم ڕوویەوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
$رای گشتی کە لە ئەنجامی چالاکیی گەلی کورد و ژنان دا$، کەوتە جموجوڵەوە بۆچی دواتر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەکرد. گەل و ژنانی کورد لە ناو هەموو بارودۆخێکدا دەتوانن گیانیان بەخت بکەن بۆ ڕێبەرەکەیان. با کەس گومان لەمە نەکات. ئەگەر لە گرتووخانەکانی تورکیا کە لە ئێستا دە بوونەتە شوێنی ئەشکەنجەکردن، گیراوان ناتوانن ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن و لە دژی بنپێکردنی مافی مرۆڤ ناتوانن بجوڵێنەوە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە کۆمەڵگا فێری ژیانی ژێردەستی و تاوانبارکردن بووە. کۆمەڵگایەک کە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی بەدەستی دەوڵەت دەجوڵێتەوە، کۆمەڵگایەکی وەهایە کە لە لایەن فاشیزمەوە ژێردەست و سەلیم کراوە. بۆیە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خۆیان و بەدەستخستنی ئازادی، پێویستە لە ئیمرالییەوە دەست پێ بکەین و شەپۆلی هێرش و سیاسەتیی گۆشەگیری تێک بشکێنین. بۆ ویژدان و شکۆی مرۆڤایەتی ئێمە مافی 'داد بۆ هەموو کەسێک، ژیانی ئازاد بۆ هەموو کەسێک' دەپارێزین.
پیویستە ژنانی کورد و دۆست و ویژدانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک ئەم بارودۆخە قبوڵ نەکەن و بەکەونە جۆڵەو بڵێن، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادیی ئێمەیە، ژیانی ڕێبەر ئاپۆ هۆکاری هەبوونی ئێمەیە. ئێمە بانگ لە هەموو کەسێک دەکەین لەبەردەم ئەم بارودۆخە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوەو چالاکیی بەپلان ورێکخراوەیی ئەنجام بدەن.[1]
ئەم بابەتە 2,759 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 22-12-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-12-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 22-12-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,759 جار بینراوە
ڕاگەیەندراوی کەژەکە بۆ ڕۆژی ئافرەتان 2022
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کەژەکە بۆ ڕۆژی ئافرەتان 2022

ڕاگەیەندراوی کەژەکە بۆ ڕۆژی ئافرەتان 2022
دەقی ڕاگەیەندراوی کەژەکە:
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش لە ساڵی 2022 لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەموو شوێنێکی جیهان دا سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین، کە بەرامبەر بە دید و تێڕوانینی پیاوسالارانە و سیستمە داگیرکەرەکەکان بەرەنگاری دەکەن.
تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادیی ژنان لە ساراکانەوە تا ڕۆساکان، لە لەیلاکانەوە تا بێریتانەکان، دەنیز و میناکان لەسەر بنەمای ڕەنج، بیر، ڕامان، بەرخۆدان و یادی ژنان، گەشە دەکات و دەگاتە ئاستی شۆڕشی ژنان.
لە کوردستان و کاتێک ئێمە پێشەنگایەتیی شۆڕشی ژنان و خۆپاراستنیان دەکەین، ساڵی ڕابڕدوود هەڤاڵانی ژنمان سۆسن بیرهات، نوژین ئامەد، تۆڵهەڵدان ڕامان، سۆزدار جودی و شیلان گۆیی لە هێرشە پاکتاوکارییەکانی فاشیزم دا پاکتاوکران. لە کەسایەتیی ئەو هەڤاڵانەدا یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە ئیمە ئاواتەکان و خەونەکانیان بەدی بهێنین. ئێمە بە خۆشەویستی و پەرۆشییەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، نەفرەت لە هێزە پیلانگێڕەکان دەکەین و جارێکی تر ڕایدەگەیەنین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان تاوەکو تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی.
ئەم پرۆسە و قۆناغە، کە پیایدا تێیدەپەڕین ئەوەمان نیشان دەدات، کە ژیانی ئازاد لەسەر بنەمای خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنانی ڕادیکاڵ بەدی دەهێنرێت. کاتێک سەیری دەوروبەر دەکەین دەبینین، کە جەنگ، داگیرکاری، میلیتاریزم، سیاسەتی کۆچبەرکردن، توندوتیژی، هەژاری و کوشتاری سروشت لە هەموو جیهاندا ڕوودەدات و پێشی پێگرتوین. ئەو ڕێگایانەی خۆدەربڕینی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی نەک هەر لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لە هەموو جیهاندا خۆی دەردەخات، ئەمەش بنەمای سیستمی پیاوسالارییە. ئەگەر سیستمی جیهانیی پیاوسالاری و سەرمایەداری لە کوردستان، ئەفغانستان و ئۆکرانیا خۆی نیشان دەدات، ئەوا یانی ئاستی قەیرانەکەی و گرژییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. ئەوەش ئەوەندەی گوزارشت لە دەرفەتی ستراتیژی دەکات بەو ئەندازەیەش مەترسی بۆ سەر ژنان و خەڵک دروست دەکات.
لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا ڕێبەر ئاپۆ بۆ سەدەی 21 وتبوی، دەبێتە سەدەی ئازادیی ژنان، کە ئەمڕۆ بە تێکۆشانی ژنانی ڕێکخستنکراو لە سەرتاسەری جیهان دا ئەوە بنیاد دەنرێت و بەدی دێت، گەل و هێزە دیموکراسیخوازەکان لە هەموو کاتێکی تر زیاتر خاوەنداریی لێدەکەن. چونکە دەبینرێت، کە تێکۆشانی ئازادیی ژنان ئەمڕۆ پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی دەکات. خەبات و تێکۆشانی ئەمڕۆی ژنان گەیشتووەتە ئەو ئاستە، کە نوێنەرایەتیی هەموو تێکۆشانێک لە دژی سیستم دەکات، بۆیە پێویستە تێکۆشانی ئازادیی ژن ببێت بە هێزی ستراتیژی سەرەکیی هەموو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و بگاتە ئاستی ڕێکخستنکردنی ئەوە.
بۆ ئەوەی ئاستی خۆ ڕێکخستنکردن بەهێز بکەین و لە دژی هێرشە فاشیست و پیاوسالارییەکان پەرە بە تێکۆشانی ئازادیی ژنان بدەن، ئێمە هەڵمەتی لە دژی پاکتاوکردنی ژنان کات کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگایە دەستپێکردووە. ئێمە بە 8ی ئازار هەڵمەتەکەمان دەگەیەنینە بەرزترین ئاست و ئەوەش چەندین هۆکاری گرنگ و بەرچاوی هەیە. یەکێکیان ئەوەیە، کە دەیانەوێت ئەو تێکۆشانەی لە کوردستان لە دژی هێرشی فاشیست و پیاوسالارانەکان هەیە لە ناو ببەن و بەوەش دەستکەوتەکانی ژنان لەناوببەن. لە کوردستان ئەو ڕاستییە لە چوارچێوەی تیرۆرکردن، سیاسەتی پاکتاوکردنی سیاسی، پاکتاوکردنی ژنان، هەراسانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان خۆی نیشان دەدات. لە ساڵی ڕابردوودا کوشتنی دەنیز پۆیراز، ئەندامانی ژنانی گەنج لە کۆبانێ لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکەوە کرانە ئامانج، غەریبە گەزەر، ئایسەل توغڵوک و زەینەب جەلالیان، بە شێوەیەکی سەرەکی لە زیندانەکاندا لە دژی ژنانی خۆڕاگر ئەشکەنجە ئەنجام دەدرێت. مافی پارێزبەندیی پەرلەمانتاری هەدەپە سەمرا گوزەل زەوتکرا. ئێمەی ژنان دەبێت خۆمان لە بەرامبەر هێرشە هەمەجۆرە فاشیستییەکان خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و خۆپاراستنی خۆمان بکەین. کاتێک کۆمەڵگایەک ڕێکخستنکراو بێت دەتوانێت بوونی خۆی بپارێزێت و ئازادی خۆی بەدیبێنێت.
لایەنی دووەمی ستراتیژیی هەڵمەتەکەمان ئەوەیە، کە لە دژی ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە بە شێوەیەکی سەرەکی هێزە سەرمایەدارییەکانی ناوچەکە و نێونەتەوەیی لە گۆڕپانێکدا، کە کۆمەڵگەبون لەسەر بنەمای کوردبوونی ئازاد گەشە دەکات، سیاسەتی پاکتاوکاری ئەنجام دەدەن. دەبێت ئێمە لە دژی ئەو سیاسەتە پاکتاوکارییانە بین و لێرە ژیانی ئازاد بپارێزین. کاتێک مرۆڤ سەرنج لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، مەخمور و شەنگال دەدات، کە بە پێشەنگایەتیی ژنان بەرخودان ئەنجام دەدرێت و هێڵی کوردی ئازاد بونیات دەنرێت، هێرشە پاکتاوکارییەکان لە دژیان زیادی کردووە. هێزی هەژموونگەریی سەرمایەداریی جیهانی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی کورد لە سەدەی 21دا سیستمی خۆبەڕێوەبەریی خۆی دروست نەکات. لە کوردستان ژیانی ئازاد بە تێکۆشانی ژنانی ڕێکخستنکراو بونیات دەنرێت. بۆیە پاراستنی ئەوەش بە زۆری و بە شێوەی سەرەکی ئەرکی مێژوویی ژنانە. ئێمە وەک کەژەکە لە 8ی ئازاردا، دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری ژیانی ئازاد نابین و داوا لە هەموو پێکهاتەکانی بزووتنەوەی کۆنفیدراڵی خۆمان دەکەین، کە تێکۆشانی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگا زیاتر و بەهێزتر و گەشتر بکەن.
لایەنێکی تری ستراتیژیی هەڵمەتەکەمان ئەوەیە، کە پێویستە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدیبهێنین، واتە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی تێکبشکێنین. پێش 8ی ئازار لە 15ی شوباتدا بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ئێمە ڕژابووینە گۆڕەپانەکان. لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بۆ ئەوەی دیوارەکانی ئیمراڵی بشکێنین، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە نەهێڵین و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بهێنین، ئێمە گەشە و پەرە بە هەڵمەتەکەمان دەدەین. کات کاتی ئازادییە!.
لە کوردستانیشدا بۆ بونیاتنانی ژیانی ئازاد و دیموکراتیک، دەبێت پیاوانیش خۆیان بگۆڕن. ئەگەر لە شوێنێک دەستکەوتی ژنان هەبێت، ئەوە مانای ئەوە نییە، کە پیاوان لەوێ خۆیان لە عەقڵییەت و تێگەیشتنی پیاوسالاری ڕزگار کردووە، دەبێت پیاوانیش خۆیان لە تێگەیشتن، عەقڵ، هەڵوێستی زاڵ، دەسەڵاتخواز و داگیرکەر ڕزگار بکەن. دەبێت لەسەر فەلسەفەی 'کوشتنی پیاوی دەسەڵاتخوازی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری لە ژیاندا بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە لە 8ی ئازار نزیک ببنەوە.
8 ی ئازار لە لایەکەوە وەک ڕۆژی گەشەپێدانی تێکۆشان لە دژی فاشیزم و تێگەیشتنی پیاوسالارانەیە و لە لایەکی تریشەوە دەبێت وەک ڕێکخستنکردن، ئافراندنی گۆڕەپانی ژیانی ئازادی ئەڵتەرناتیڤ و بونیاتنانی سیستمی ژنان تێبگات. ئێمە پێشوازی لە 8ی ئازار دەکەین وەک بە کۆمەڵگەیکردنی هەڵمەتی لە دژی پاکتاوکردنی ژنان کات کاتی پاراستنی ژنانی ئازاد و کۆمەڵگایە. بۆ گەلانی میزۆپۆتامیاش وەک ڕۆیشتنە ناو مانگی ئازار، کە بە مانای بەرخۆدانە، هیوا و ئازادی دەبینین. دەبێت ئێمە لە 8ی ئازارەوە تا نەورۆز کە جەژنی ژیانی ئازادی گەلانی میزۆپۆتامیایە، بە ڕەنگی شۆڕشی ژنان پردێک دروست بکەین و ئەمساڵ بکەینە ساڵی بەدیهێنانی بەرخۆدان و ئازادی.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 985 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-03-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 28-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 29-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 985 جار بینراوە
ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە ساڵیادی شەهید کردنی ساکینە جانسز،فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز لە پاریس 2022
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە ساڵیادی شەهید کردنی ساکینە جانسز،فیدان دۆغان و لەیلا...

ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە ساڵیادی شەهید کردنی ساکینە جانسز،فیدان دۆغان و لەیلا...
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە:
ئێمە لە نۆیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ساکینە جانسز کادری پێشەنگی #پەکەکە# و تەڤگەری ژنانی کورد، فیدان دۆغان نوێنەری دبلۆماسی و لەیلا شایلەمەز ئەندامی بزووتنەوەی گەنجانداین کە لەلایەن میتی تورکەوە بە فەرمانی سەرۆکی فاشیستی ئاکەپە تەیب ئەردۆغان لە 9ی تشرینی دووەمی 2013دا لە پاریس شەهیدکران.
ئەزموونی ژیانی هەڤاڵ ساکینە جانسز مێژووی ژنانی کوردە. هەموو ساتێکی ژیان کە لە کەسایەتی هاوڕێی ساکینە جانسزدا بینرا داواکاری بۆ ئازادیە. ئەمە ژیانێکی فیدایی داخوازی ئازادیە. هەڤاڵ ساکینە قارەمانانە شێوازەکانی ژیانی سیستەمی سەرمایەداری و ئەو نەریتەی کە ژن کۆیلە دەکات پچڕاند و بووە گەورەترین بەرخۆدانی ژنان زیندانە تاریکەکانی 12ی ئەیلولی ڕۆناک کردەوە. هەڤاڵ ساکینە بەبەشداریی خۆی سەرچاوەی سوودبەخشینی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان بوو. بە سەرکەوتوویی نوێنەرایەتی ژنی قارەمانی کورد دەکات لە ژیانیدا، هەروەها #شەڕڤان#ێکی خۆبەخشی ئازادی بوو. ئەو هەرگیز دەستبەرداری بەرخۆدان نەبوو و بە سووربوونی خۆی هەمیشە پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی ژنان و گەلەکەمان بوو. نیشانی داین کە چۆن ژنێک لە ژیاندا ئازاد دەکرێت و بەم شێوەیە ژنێکی بەهێز لە ژیاندا دروست دەبێت. ئەمە نموونەیەک بوو بۆ ئێمە. لەسەر ئەم بنەمایە لە کەسایەتی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز هەموو ژنە شەهیدەکانمان بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە بەبیر دەهێنینەوە. ژنە شەهیدەکانمان میراتێکی گەورەی بەرخۆدان و ئازادیان بۆ ئێمە بەجێ هێشت. ئێمە شایستەی بیرەوەرییەکانی ئەوان دەبین. بێگومان سەردەکەوین.
ئەو کۆمەڵکوژیە قێزەونە لە پاریس جارێکی تر ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیای ئاشکرا کرد. هەرچەندە نۆ ساڵ تێپەڕیوە بەڵام هێشتا کۆمەڵکوژیەکە ڕوون نەکراوەتەوە کە ئەمە جگە لە خواستی پەردەپۆشکردنی ڕاستی و ئەم تاوانە گەورەیە هیچی تر ناگەیەنێت. ئەو دەوڵەتانە کە خۆیان بە پێشکەوتنخواز و دیموکرات و ئازاد دەبینن، پێوەرەکانی یاسا و دادپەروەرییان پێشێل کردووە بۆ ئەوەی سزای تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس نەدرێت. بەم شێوەیە نیشانیاندا کە چۆن لە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێمە نزیک دەبنەوە. بۆیە نەک هەر دەوڵەتی تورک بەڵکو فەرەنسا و ئەڵمانیاش کە سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمن بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکەی 9ی کانوونی دووەم لە پاریس. بۆیە لەگەڵ بەرپرسانی سەرەکی ئەم کۆمەڵکوژییە فەرەنسا و ئەڵمانیاش شەرمەزار دەکەین.
هێڵی ئازادی و بەهاکان کە لەلایەن هەڤاڵان ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزەوە نوێنەرایەتی دەکرێن، بەهای جیهانین. دەیانویست ژیانێکی ئازاد و یەکسان بۆ مرۆڤایەتی و ژنان دروست بکەن. هێرشکردنە سەر ئەو ژنانەی کە بەها جیهانییەکانی لەو جۆرەیان لە کەسایەتی خۆیاندا هەڵگرتبوو، جارێکی تر ڕووی قێزەونی سیستمی حوکمڕانی و دەوڵەتداریان خستەڕوو. بۆیە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا، هێرش کرایە سەر ژنانی جیهان کە هەوڵی ئازادی ژنان و گەلان دەدەن.
ژنانی کورد هەمیشە لەسایەی ڕێبازی ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەرەو پێشەوە چوون. لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشان و بەرخۆداندا جێگەی خۆیان گرت. تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێمە کە بە ساکینە جانسز دەستی پێکرد، ئەمڕۆ لەسەر بنەمای پارتیبوون و سوپای ژنان گەیشتووەتە ئاستی بنیاتنانی کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکرات. لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاڤادا شۆڕشی ژنان بەڕێوە دەچێت. بۆیە سەرکردایەتی شۆڕشی ژنان دەکەن. بە کارەکانمان بووینە سەرچاوەی سوود وەرگرتن بۆ بزاڤە ئازادیخوازەکان و بزووتنەوەی ژنان لە هەموو جیهاندا.
بۆیە دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دوژمنی ژنان و گەلانە، پشت بە ئەمریکا و ئەوروپا دەبەستێت و بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان.
ئەو عەقڵییەتەی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەزی شەهید کرد، پاشان پشتگیری #داعش#ی کرد و سەرکردایەتی داعشی کرد و ڕۆڵی سەرەکیان لە کۆمەڵکوژیی ژناندا بینی، هێشتاش هەمان ڕۆڵ دەبینێت. ئەو عەقڵییەتیە بەرپرسیارە لە کۆمەڵکوژیی ژنانی شەنگال لە ساڵی 2014دا تاوەکو ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان لە #عەفرین# لە ساڵی 2018ەوە کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.
لە باکوری کوردستان چەندین ساڵە هێرش دەکرێتە سەر ژنان. ڕۆژی 4ی کانوونی دووەمی 2016 لە کەسایەتی سێڤێ دەمیر و پاکیزە نایر و فاتمە ئویاردا وڵامی ئەو ژنانەیان دایە کە بەرخۆدانیان دەکرد. ویستیان کە ئەو پەیامە بدەن کە ئەگەر بەرگری بکەیت، ئەوا کۆمەڵکوژ دەکرێن. سەرەڕای هێرشەکان بە هەموو شێوەیەک ژنان هەمیشە ڕاپەڕین و بەرخۆدانیان کردووە. ئەمڕۆ کۆمەڵکوژی دژی ژنان بەردەوامە. کوشتنی دەنیز پۆیرازی #هەدەپە#یی، کردەوەی تایبەت لە دژی ژنانی کورد لە زیندانەکان لەسەر ئاستی ئەشکەنجە بەردەوامە. لە ئەنجامی ئەم کردەوانەدا غەریبە گەزەر لە 9ی کانوونی یەکەمی 2021دا لە زیندان شەهیدکرا.
نەک هەر لەباکوری کوردستان هێرش دەکاتە سەر ژنان لەهەموو ناوچەیەک کە بتوانێت خۆی بگەیەنێت هێرش بەردەوامە. لە ڕۆژئاوا لە ساڵی 2019دادا هەڤرین خەلەف، لە ساڵی 2020 لەیلا ئاکگری، ساڵی 2021 لە #حەسەکە#، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ژنان، هیند و سەنی عەرەب، هەروەها سێ ژنی گەنج بە ناوەکانی ڤیان و نوژیان و ڕۆژین لە کۆبانێ کۆمەڵکوژکران. ئێمە بە ڕێزەوە یادی ئەو شەهیدانە دەکەینەوە. ژیان و ئامانجەکانی شەهیدان سەرچاوەی سەرەکی هێزن بۆ ئێمە. هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخات کە بزووتنەوەی ژنانی کورد و سەرکردەکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەکرێنە ئامانج.
لەگەڵ ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە کەسایەتی هەڤاڵ ساکینە جانسزدا ئەنجامدرا، دەوڵەتی تورک چەندین پەیامی ڕۆژانە و مێژوویی دا بە گەلەکەمان و ژنانی خۆڕاگر. وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان ویستی بە کۆمەڵکوژیی دێرسیم بە تەواوی کۆتایی بە پرسی کورد بهێنێت. هەنگاوی ئازادی پەکەکە ئەم پلانەی پووچەڵ کردەوە. واقیعی ژنانی کورد، کوردێکی تێگەیشتوو و ڕێکخراوەیی دروست کرد. هەڤاڵ ساکینە جانسز یەکێک بوو لەو هەڤاڵە بێوێنەیانەی کە باوەڕی بە ئازادی گەلەکەمان و ژنان و مرۆڤایەتی هەبوو. ئەو شەڕڤانێکی پێشەنگ بوو کە دڵسۆزانە باوەڕی بە ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان هەبوو. ساکینە جانسز و پاشان دەیان ژن کە باوەڕیان بەم بزووتنەوەیە هەبوو لەسەر ئەم بنەمایە کرانە ئامانج. بەهەزاران ژنی چالاک بەناحەقی و بێئەخلاقی دەستگیرکران. سەدان گەریلای ژن شەهید بوون. کچانی لاوی کورد لەسەر بنەمای سیاسەتی شەڕی تایبەت بە کاری لەشفرۆشی و دەرمان و سیخوڕی و دەستدرێژی سێکسی کرانە ئامانج. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی ئەو سیاسەتە دڕندانە و قێزەون و نائەخلاقی و بێویژدانیەوە هێرشی کردە سەر دۆز و هێڵی ئازادی ژنان. لە کەسایەتی ژنانی کورددا ئەمڕۆ ژنانی کورد بە شۆڕشی ڕۆژئاوا پێشەنگی تەڤگەری ئازادی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەن. سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی ژنان نەک تەنها دژی بزووتنەوەی ژنانی کوردە، بەڵکو دژی هێڵی ئازادی جیهانی ژنانە لە کەسایەتی ژنانی کورددا.
هەرچەندە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە دەکات، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی بەرخۆدانی ژنانی یەژا ستار و هەڤاڵانی زیندان، دایکانمان و ژنانی گەنج لە هەموو ئەو جێگەیانەی کە بزووتنەوەکەمان لەوێیە بەردەوامە.
هەڤاڵ ساکینە جانسز ڕێبەری بزووتنەوەی ژنانی کوردە. ئێمە خاوەن هەستێکی گەورەین بۆ تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژیەکە. ئێمە قبوڵی ناکەین و تۆڕەین لەوەی ئەم کەیسە لە تاریکیدا ماوەتەوە. ژنان لە ئەوروپا، هاوڕێیانی ئێمە، هەمیشە لە تێکۆشاندان بۆ ئەوەی بکوژەکان سزا بدەن. سڵاو و ڕێزەو و خۆشەویستی خۆمان ئاڕاستەی گەلەکەمان لە ئەوروپا و ژنان و دۆستانی نێودەوڵەتیمان دەکەین کە هەوڵی ئاشکراکردنی ئەم کەیسە دەدەن.
خۆشەویستی و بەشداری لەخەباتی ئازادی ژنان لەجیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لەزیادبوون دەکات. ئەمەش هێزە دەسەڵاتدارە پیاوسالارەکان دەترسێنێت. لایەنی لاوازی سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم، خەباتە بۆ ئازادی ژنان. کاپیتالیزم سیستمێکی نێرسالارانەی دامەزراند بۆ داگیر کردنی خەڵک و ژنان، بە قێزەونکردنی خۆشەویستی و عەشق، سیستمی پیاوسالاری دامەزرند. ئێمە لەگەڵ هاوڕێکانمان گەورەترین تۆڵە لەم سیستەمە دەکەینەوە لە سەدەی 21 دا. بە بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادیی ژن، لەگەڵ ئەو بزووتنەوانەی لە دژی سیستم کار دەکەن و ژیانێکی یەکسان ئازادیان دەوێت، بە فکر و ڕێکخراوەیی و وەک بەشێک لە خەباتێکی گەردونی، هەموو ڕۆژێک سەرلەنوێ ژیان بنیات دەنێین.
حەز و باوەڕی ئێمە بەئازادی گەورەیە. ژنانی کورد ڕوویان لەئازادی و سەرکەوتن کردووە. هیچ هێزێک ئەمڕۆ ناتوانێت لە بەرامبەر ویست و هەستی ژیانی یەکسان و ئازادی ژنان بوەستێتەوە. وەک ساکینە جانسز هەمیشە بەرخۆدان دەکەین و ژیانێکی ئازاد و یەکسان و شکۆمەندانە بۆ ژنان و هەموو گەلان بەدەست دێنین. سەرکەوتن بۆ ژنان دەبێت کە بۆ ئازادی بەرخۆدان دەکەن.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,677 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-01-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-01-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 11-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,677 جار بینراوە
ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان

ڕاگەیەندراوی کەژەکە لە یادی 23 ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێمە دەکەوینە ساڵی 24مەوە کە هێزە هەژموونییەکان و هاوپەیمانەکانیان بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی ڕێبەری ئێمەیان دەستگیر کرد. ئێمە بە ڕێز و خۆشەویستی و دڵسۆزی هەتاهەتایی سڵاو لە سەرچاوەی ژیانی ئازاد، ڕێبەر ئاپۆ و خۆڕاگری گەورەکەی دەکەین. بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە شەهیدانی هەڵمەتی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا کۆبونەوە، بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە بەبیردێنینەوە.
ئەمڕۆ، ساڵیادی هێرشەکانی سەر گارەیە، کە بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت هەوڵی نوێکردنەوەی پیلانگێڕییەکە و تێکشکاندنی گەریلاکانیاندا. بەرخۆدانی گەریلا کە باجێکی قورس بوو بۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، بە فەرمانداری شۆڕش بەیتۆشەباب دوژمنی تێکشکاند. بەم بۆنەیەوە هەڤاڵ شۆڕش بەیتوشەباب و شەهیدانی بەرخۆدانی گارێ جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادیان دەکەیەنوە. ئێمە سووربوونی خۆمان بۆ زیادکردنی تێکۆشان و ڕووخاندنی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە نیشان دەدەین. هێزە پیلانگێڕەکان هەموویان بە تووڕەیییەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەن.
ئەو هێزانەی دەیانویست ڕێبەری ئاپۆ بە پیلانگێڕیی 15ی شوبات بێگاریگەر بکەن و کۆتایی بە بزووتنەوەکە بهێنین، بە هەڵوێست و بەرخۆدانی ڕێبەرمان و شەهیدە مەزنەکانمان و گەل و بزووتنەوەکەمان بە سووربوون و باج و ڕەنجی گەورە پوچەڵکرایەوە، بەڵام عەقڵییەتی پیلانگێڕی و تەسفیەکاری دژی بزووتنەوەکەمان هەرگیز کۆتایی پێنەهات و بەردەوام بوو.
پێش هەموو شتێک لە دژی کادرە پێشەنگ و گەریلاکانمان، بزووتنەوەکەمان بە عەقڵییەت و پیلانگێڕیی 'کۆتاییپێهێنان' بەردەوام بوو، بەڵام بە ئامانجی خۆی نەگەیشت.
ئێمە ڕووبەڕووی هێزێکی فاشیستی بووینەەتەوە کە هێندەی هێرشکردنە سەر نیشتمانپەروەرەکانمان چاوی سوور بووە. لە خەڵکی ئێزدیمان لە شەنگال کە زۆرترین قوربانی بە دەستی #داعش#ن بینیەوە تاوەکو کامپی پەنابەرانی مەخمور و هەروەها دژی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا کە لە دژی داعش شەڕیان کرد و شایستەی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بوون، لە بەردەم چاوی جیهان هێرش ئەنجام دەدات. ئەم هێرشە ئەوە نیشان دەدات کە ئەم پیلانگێڕییە گەیشتووەتە چ ئاستێک. لەبەرامبەر ئەو عەقڵییەتەی کە دەیەوێت گەلەکەمان بە تۆقاندن و سەرکوتکردنی گەلەکەمان لە بزووتنەوەی ئازادیی دوور بخەنەوە، گەلەکەمان بە بەرخۆدان و تێکۆشانی شکۆدارەوە وەڵامی دوژمنانی گەلی کوردیان دایەوە. ئەمڕۆ هێزە نێودەوڵەتییەکانی داڕێژەری پیلانگێڕیی 19ی شوباتی 1999 لە دژی ئەو هێرشانەی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە دژی گەلەکەمان بێدەنگن و دەیانەوێت پیلانگێڕییەکە بە گرتنە بەری تاکتیک و هێرشی نوێ سەربکەوێت. ئێمە جارێکی دیکە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە بۆ سەر گەلەکەمان لە مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا و هێزە نێودەوڵەتییەکان کە ئەو هێرشانە قبوڵ دەکەن شەرمەزار دەکەین.
ئێمە باش ئاگادارین کە دەستگیرکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ هێرشێک بوو بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردنی سیاسەت و عەقڵییەت لەسەر بنەمای بەردەوامی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی.
بۆیە تا ئەو هێرشانە تێکنەشکێنرێت و ئەو عەقڵییەتە و سیاسەتانەی کە دەبنە هۆی تێکشکان، هیچ دەرفەتێک نییە بۆ ژیانێکی ئازاد و بوونی کوردایەتی. گۆشەگیری و دەستگیرکردنی ڕێبەرمان بە واتای بەردەوامیی هێرشە کۆمەڵکوژییەکانە بۆ سەر کوردان. بۆیە هیچ خەبات و قسە و بانگەشەیەک کە نەگەڕێتەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت لەگەڵ کورددا سەربکەوێت. بۆیە پێش هەموو شتێک ژنان و هەموو گەل دەبێت ئازادی خۆمان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا ببینین و لەو ڕاستییە ئاگادار بین.
بۆ ژنان مانای پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی قوڵترە. ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ژنانی کردووەتە ناوەندی ئازادی کۆمەڵایەتی و بەم شێوەیە تێکۆشانی پێشخست. لە زانینی ژنانەوە تا خۆڕێکخستن و خۆپاراستن ڕێبەرەکەمان بە ڕاستی ژنانی ڕێکخراو و ئیرادەی گەیاندە ئاستی لێپرسینەوە لە پیاوی دەسەڵاتدار. خەبات بۆ ئازادی ژنان کە لە سەرەتادا لە ڕووی مێژووییەوە دەستیبەسەرداگیرابوو، بە شێوەیەکی ستراتیژی هەڵسەنگاندنێکی وەهای بۆ توانای ئازادی نائاسایی لە نێو شۆڕشی کوردستاندا دروست کردووە. بۆیە ڕیبەرتیمان بە بەدواداچوونی خەباتی ڕۆژانە و سات و کاتی ئازادی ژنان، پلەبەندی و پەیوەندی زاڵبوون بە عەقڵییەتی زایەندەپرستی سیستەمی باڵادەستی لەناوبرد. بە واتایەکی تر، بتی نێرینەی 5000 ساڵە تێکشکێنرا.
ڕێبەری ئێمە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لەگەڵ ئاشکراکردنی واقیعی ژنان کە لە ڕێگەی پیلانگێڕی و درۆ و زۆردارییەوە سیستمی پیاوسالاریی دەستی بەسەردا گرتبوو، بەدیلێکی بۆ ژیانی ئازاد بۆ ژنان و کۆمەڵگا دروست کردووە. لە ڕووی مێژووی ئازادیی ژنانەوە لە جیهاندا، بەشداریەکان بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە ڕێبەرەکەمان زیاتر تێدەگەن، بۆیە دڵسۆزی و خۆشەویستی و ڕێزگرتنی ژنان لە سەرتاسەری جیهان بۆ ڕێبەرتی ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە. ڕێبەر ئاپۆ هاوەڵی ڕاستەقینەی ژنانە. شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا کە نموونە و سەرچاوەی بەرژەوەندی هەموو جیهان بوو، یەکێکە لە بەرهەمە سەرنجڕاکێشەکانی ڕێبەری ئێمە.
پارادایمی ئازادی ڕێبەرمان و جێبەجێکردنی ئەم پارادایمە بووەتە هیوایەکی گەورە بۆ ژنان و بۆ گەلان و مرۆڤایەتی لە گەڕان بەدوای ئازادیدا. لەجیهانیش پارادایمی ئازادی ڕێبەرمان ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی لەدروستکردنی ڕۆحی ئازادی و بنیاتنانی یەکڕیزیی گەلان و بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم. وەک هێزێکی هیواو چارەسەر نەک هەر ڕێگەی لە کۆیلایەتی ژنان و کۆمەڵگاکان نەهێشتووە و نەتەنیا ڕێگر بووە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی سیستمی نێرسالاریی بەڵکو زەمینە و ناوەڕۆکی تێکۆشانی ئازادی لە جیهاندا فراوانتر کردووە.
ئێمە لە پرۆسەیەکی مێژووییداین کە دیارە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر مرۆڤایەتی لەلایەن سیستەمی پیاوسالارەوە کە زەنگێکی مەترسیداری سیستەمی سەرمایەداریی سەروەرە. لە پرۆسەیەکی وەهادا هەوڵی سەرکوتکردنی پارادایمی ڕێبەرمان دەدرێت کە هیوایەکە بۆ ژنان و هەموو گەل و مرۆڤایەتی. هەوڵی لەناوبردنی ژیانی ئازادانەی گەلان لە ناو سیستەمی ئیمراڵیدا هەیە لە کەسایەتیی ڕێبەری ئاپۆدا پیلانگێڕییەکە لە دژی هیواکانی ژنان و گەل و مرۆڤایەتی ئەنجامدرا. پیلانگێڕییەکە هێشتا بە پێویستە دەبینرێت لە کەسایەتی ڕێبەرتیدا لەلایەن دەوڵەتی تورکیای فاشیست بەردەوام بێت. بە دروشمی ئازادی ڕێبەرمان ئازادی ژنانە تێکۆشانمان لە دژی سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمرالی، لە دژی سیاسەتەکانی کۆمەڵکوژیی دژی گەلەکەمان، لە دژی کوشتنی ژنان زیاتر دەکەین. ئێمە بە ڕۆحی ئازادی، تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەرمان و ژنان و گەل و گەلی خۆمان زیاد دەکەین.
ڕێبەر ئاپۆ بە پارادایمی خۆی و پراکتیزەکردنی بیرۆکەکانی، ڕێبەرایەتیی خۆی بە بیرۆکە و بەرهەمەکانی زیاتر کردووە. ئەمڕۆ نەک تەنیا لەناو گەلی کورددا، بەڵکو لەنێو ژنان و هەموو گەلانیشدا کە بە دوای ئازادیدا دەگەڕێن بووەتە سەرچاوەی هیوا و سوودوەرگرتن. بۆیە سیاسەتی گۆشەگیری و بێکاریگەرکردن لە دژی ڕێبەرەکەمان پووچەڵ کراوەتەوە. بەڵام دەستگیرکردنی ڕێبەرێک کە بووە بە ڕابەری مرۆڤایەتی لەلایەن گەلی کورد و ژنان و چەوساوەکان قبوڵ ناکرێت. بۆیە کەمپینەکانی ئازادی لە ئاستی کیشوەری و ناوچەیی زۆر مانادار و گرنگن. ئێمە خاوەنداریکردن لە ژنان و دۆستان و هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتی و پێشکەوتنخوازەکان لە ڕێبەرمان نەک هەر بە پشتیوانی ئینتەرناسیۆنالیستی دەزانین، ئێمە وەک خەباتی هەڤاڵانمان دەبینین کە داهاتوویان لە پارادایمی ئازادی ڕێبەرایەتیدا دەبینن. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەڤاڵان و هەڤاڵانی ئینتەرناسیۆنالیست و ژنانی تێکۆشەری کەمپەینی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ئێمەش هێزی گەورە لە تێکۆشانی ئەوان وەردەگرین.
لەم ڕۆژانەی سەرەتای دەستپێکردنی 24 ساڵەی پیلانگێڕی 15ی شوباتدا لە زۆر دەڤەر چالاکی بۆ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ دەستیپێکرد و بەردەوامە. سڵاو لە هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین کە لەم چالاکییانەدا بەشدارن. بە تایبەتی هەڤاڵانی نێونەتەوەیی لە ڕێپێوانی درێژمەودا کە چالاکیەکەیان لە ڕۆژین پێنجەمدایە. بە هەموو زمانێک داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لە دژی لایەنی نێودەوڵەتی پیلانگێڕییەکە ژنان و ڕۆشنبیران و دیموکراتە پێشکەوتووخوازەکان و دژبەرانی ئەو سیستمە لە هەموو گۆڕەپانێکی نێونەتەوەییدا لەگەڵ گەلی کورد کار دەکەن. دانانیان بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد زۆر مانادارە و هێز بە تێکۆشانی ئێمە دەدات. لەسەر ئەم بنەمایە بە گەرموگوڕی ڕۆحی بەرخۆدان سڵاو لە هەڤاڵانی نێودەوڵەتی و گەنجانی قارەمان دەکەین، کە تێکۆشەری فیدایی ڕێبەرتین.
هەروەها لە ئەوروپاش بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان و گەلەکەمان و هەڤاڵانمان لە هەموو ساڵێکدا بۆ ئازادی ڕێبەرمان بەرخۆدانیان کردووە. ئێمە پێمان وایە ئەم چالاکییە تا 15ی شوبات دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی. بۆ تەشهیرکردنی لایەنی نێودەوڵەتی پیلانگێڕییەکە و ئەو پشتگیرییەی کە بەردەوامە، گرنگە فشارەکان لەلایەن گەلەکەمان و دۆستانمان لە ئەوروپا لە دژی پیلانگێڕییەکە زیاتر بکرێت.
شۆڕشی ڕۆژاڤا کە سەرچاوەی لە ڕێبەراتیمان وەرگرتووە و دەستی بە پراکتیک کرد، وەک گۆڕەپانێکی ڕێبەرتیمان هەموو کاتێک لە پراکتیکدایە و خاوەن هەڵوێستێکی تێکۆشانەکە ڕێبەرتیمان بە بناغە وەردەگرێت. لەدژی هێرشەکانی سەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و لە بەرانبەر ڕاستی داگیرکاری بەرانبەر گەلەژەمان لە 15ی شوباتدا وڵامی پێویست دەدرێت.
ئەو عەقڵییەتی فاشیستەی کە دەیەوێت کارە نیوەچلەکەی داعش کە شکستی هێنا لە دژی گەلی ئێزدیمان لە شەنگال بباتە سەر، لەدژی گەلەکەمان لە شەنگال هێرش ئەنجام دەدات. گەلی ئێزدیمان زیاتر لە هەموو کات خۆیان لەسەر بنەمای پارادایمی ئازادی ڕێبەرایەتی بە بەهێزکردنی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن و خۆسەری ڕێکدەخەن و وەڵامی پێویست بە دوژمنان دەدەن.
گەلەکەمان لە مەخمور هەموو کاتێک لەگەڵ ڕێبەرمان و تێکۆشانی ئێمەدا سەرەڕای سەخت و کۆچکردن بۆ ماوەی 32 ساڵ لە تێکۆشان بەردەوامن، سەرەڕای ئەو باجە قورسەی کە داویانە. هێرشە قورسەکانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلەکەمان لە کامپەکەدا ناتوانێت گەلەکەمان تەسلیم بکات. گەلەکەمان بە هەڵوێستی خۆڕاگرانە وەڵامی هێرشەکان بە سووربوون لە ژیانێکی ئازاددا دەدەنەوە. هەروەها لە 15ی شوباتدا وەک هەمیشە هەڵوێستی بەرامبەر بە دوژمن نیشان دەدات.
لە تورکیا و باکوری کوردستان سەرەڕای هێرش و فشاری قورسی فاشیزم، فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە خەریکە کۆتایی دێت. بە پێشەنگایەتیی ژنان بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلەکەمان زەمینەی تێکشکانی فاشیزم لە هەموو کاتێک زیاتر بووە. 15ی شوبات دەبێت سەرەتای شکستی فاشیزم بێت.
هەروەها لە هەر چوار پارچەی کوردستان ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان وەک ئازادی خۆیان بینی و ماوەی 23 ساڵە لە دژی پیلانگێڕیی بۆ ئازادیی ڕێبەرەکەمان تێدەکۆشن. لە 15ی شوباتدا کە ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە دەبێت لە دژی بکوژان، دژ بە دوژمنانی ژنان و کرێکاران و گەلان، لە دژی فاشیزم ڕۆژێکی ڕەش دروست بکەین. لە ساڵی 24هەمدا لەسەر بنەمای ئازادیی ڕێبەرایەتی تێکۆشان زیاتر دەکەین و پیلانگێڕییەکە بەتەواوی لەناودەبەین. هەنگاوی ئازادی ژنان و گەلانیش فاشیزم لەناودەبات.
داوا لە ژنان و گەنجان و هەموو گەل و دۆستانمان دەکەین کە لە 15ی شوباتەوە تا 8ی ئازار و نەورۆز و 4ی نیسان بە سووربوونی چالاکیی نەپچڕاو تێکۆشان لە مەیدانەکاندا بەرز بکەنەوە. هەروەها داوا لەو هێزانە دەکەین کە سوورن لەسەر ڕووخاندنی فاشیزم و ئەو هێزانەی پشتیوانی لەدیموکراسی و ئاشتی و ئازادی دەکەن بۆ بەهێزکردنی بەرەی بەرفراوانی دژ بە فاشیزم خەبات بکەن. ئێمە دەڵێین کاتی ئەوە هاتووە فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێکبشکێنین کە فاشیستترین ڕوخساری سیستەمی نێرسالارییە کە بۆتە پەتایەک بەسەر کورد و ژن و گەل و گەلانی ناوچەکەوە. کاتی ئازادی ژن و کۆمەڵگا هاتووە. لەسەر ئەم بنەمایە فاشیزم تێکدەشکێت، ژن و گەل سەردەکەون.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,220 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 10-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-02-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 22-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,220 جار بینراوە
کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان و بۆردومانەکانی ئەم دواییە و ڕاپەڕین
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە ...

کۆردیناسیۆنی کۆما ژنانی کوردستان (کەژەکە) دەربارەی هەبوونی دەوڵەتی تورک لە ...
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باشووری کوردستان و کۆمەڵکوژییەکانی هەمیشە لە ڕۆژەڤدایە. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هەموو ڕۆژێک داگیرکەر هێرشی کردووە و دەیان شوێنی سیڤیلنشینیان بۆردومان کردووە. ئێمە ئه و هێرشانەی دەوڵەتی تورک بەتووندی شەرمەزار دەکەین. لە 23ی کانوونی دووەم\2ی ڕێبەندان-دا بەهۆی هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک 4 مرۆڤی وەڵاتپارێز شەهید بوون و لە ڕاپەڕینی شیلادزێ-شدا 2 وەڵاتپارێز شەهید بوون. ئێمە سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە بە هەڵوێستی بەرخۆدانی نەتەوەیی خاوەندارەتی لە یادی ئه و وەڵاتپارێزانە دەکەین.
هەڵوێستی گەلی شیلادزێ واتادارە
هەڵوێستی گەلانی دێرەلووک، #دهۆک#، باشووری کوردستان و بەتایبەت گەلی شیلادزێ دژ بە فاشیزمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاستی پێویستدا واتادارە. گەنجان، ژنان و بەساڵاچوان چوونەتە سەر بنکەسەربازییەکانی دەوڵەتی تورک و ئاگریان بەرداوەتە بنکەی داگیرکەران. ئەم ڕاپەڕینە لە دژی داگیرکارییە و وەڵامێکە بۆ هەموو ئه و کەسانەی لە بەرانبەر داگیرکاری بێدەنگن.
لەم سەردەمەدا کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانێکی شکۆدار بەڕێوەدەچێت، ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ بۆ مێژووی باشووری کوردستان لە ئاستی پێویستدا واتادارە. ڕاپەڕینی شیلادزێ و هەڵوێستی بەرخۆدانی بۆ گیانی وەڵاتپارێزی و نەتەوەیی زۆر گرینگە. گەلەکەمان بە هەڵوێستی خۆی پیشانی داوە که هەرگیز نایانەوێت هێزێکی داگیرکەر لەسەر خاکیان بێت.
دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی لەسەر دوژمنایەتی بۆ کوردان دروست کردووە و بەهۆی کۆمەڵکوژییەکانی هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ڕژێمی سەدام نییە. فاشیزمی دەوڵەتی تورک نەک تەنیا لە باکووری کوردستان، بەڵکوو بە سیاسەتەکەی هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەموو کوردستان.
دەوڵەتی تورک لە جزیر، سوور، سلۆپی، ڕۆبۆسکی و #عەفرین# کۆمەڵکوژکردنی کوردانی کردووەتە هۆکاری هەبوونی خۆی و لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستانیش هەمان ئامانجی هەیە. هەڵوێستی هێرشکاری دەوڵەتی تورک لە دژی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان و لە داگیرکاریی #کەرکووک#دا دەزانرێت. بەم هێرشانە دەیانەوێت نکۆڵی لە هەبوونی کوردان بکەن و لەناویان ببەن.
دەبێ هەموو لایەنەسیاسییەکان بەباشی لە پەیامی شیلادزێ تێبگەن
دەبێ هەموو پارتییەسیاسییەکانی باشووری کوردستان بەباشی لە پەیامی گەلی شیلادزێ و دێرەلووک تێبگەن. ئەم ڕاپەڕینە لە هەمان کاتدا پەیامێکیشە بۆ ئه و کەسانەی کە سیاسەتیان بە گوێرەی یەکێتیی نەتەوەیی داناڕێژن. پێویستە بزانرێت کە ئەوانەی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک نابینن، لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلانی ئێمە دەبن.
لەسەر ئەم بنەمایه بە گیانی یەکێتیی نەتەوەیی جارێکی دیکە سڵاو لە ڕاپەڕینی گەلی شیلادزێ، دێرەلووک و هەموو باشووری کوردستان دەکەین.
#28-01-2019#
ئەم بابەتە 2,130 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-01-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 28-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,130 جار بینراوە
کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) - کۆمەڵێن ژنێن کوردستان
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)

کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە)
[1]
ئەم بابەتە 4,500 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
بەڵگەنامەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-04-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,500 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.126 KB 03-04-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردە...

کەژەکە لە بارەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمور و قەندیل بەیاننامەیەکی بڵاو کردە...
لە بەیاننامەکەی کەژەکەدا هاتووە:
لە بەرواری 15ی نیساندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر مەخمور و لە ناوچەی زینی وەرتێی سەر بە #قەندیل#یش دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسمانی کرد. ئێمە شەهیدانی کەمپی مەخمور بە ڕێزەوە بە بیر دێنینەوە و ڕایدەگەیێنین کە بیرەوەریەکانیان لە کوردستانی دیمۆکراتیک و ئازاد دەهێڵینەوە.
جموجوڵی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ناوچەی زینی وەرتێ سەرنجڕاکێشە
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەی لەم قۆناغە قەیراناویەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا سیاسەتە میلیتاریستەکانی زیاد بکات، بە دوای پلانێکی دیکەی داگیرکاری و هێرشکردندایە. هێزی سەربازی پەدەکە خۆی لە زینی وەرتێ جێگیر دەکات و لە دەوروبەریشی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنەکانی زیاد کردووە، ئەمە کارێکی بێمەبەست نیە.
لێدوانەکەی وەزارەتی پێشمەگە ڕاست نیە
#وەزارەتی پێشمەرگە# لەم بارەیەوە لێدوانێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، ئەو هێزەی نێردراوە بۆ ناوچەکە سەر بە ئەوانە. ڕایدەگەیێنێت، ناردنی فەوجێکی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ (زینی وەرتێ) ڕێکارێکی کاتی بوو، لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا بووە. دەیانەوێت بڵێن، ئەو هێزە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوانەی ناوچەکە کراوە. بەڵام بە داخەوە ئەم لێدوانە ڕاستیەکان دەشارێتەوە. چونکە ئاشکرا دەبێت بە ناردنی ئەو هێزە و جێگیرکردنیان لەو ناوچەیە، هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر ژیان دروست دەبێت.چونکە بە ناردنی هێز، مەترسی دروستبوونی شەڕی نێوان پارتە سیاسیە کوردیەکان زیاد بووە و هاوکات ئەو ناوچانە بوردومان دەکرێن.
دەیانەوێت ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو دەرفەتێک بەکار بهێنن
دانیشتوانی ئەو ناوچانە لەم قۆناغی کۆرۆنایەدا نازانن و ناتوانن ڕووبکەنە کوێ و بەم هۆیەشەوە هەموویان لە دڵەڕاوکێدان. تەنها ئامانجیان ئەوە بوو کە لەم قۆناغەدا بە جێبەجێکردنی ئەم پلانە دەرفەتێک بەدەست بهێنن. لەم بارودۆخەدا دەوڵەتی تورک بە ڕێگای سەربازی ئەم هەنگاوە دەنێت و هێرش دەکاتە سەر مەخمور و ناوچەکانی دیکە. ئەگەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان-پەدەکەش نەیەوێت ئەم قۆناغە وەکو دەرفەتێک بەکار بهێنێت، دەبێت چاو بەم هەنگاوانەیدا بخشێنێتەوە. ئەگەر قسەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاست بوایا، یەکێتی نشتیمانی ناڕەزایەتی دەرنەدەبڕی و ئەمە بە ڕەزامەندی هەردوولا ئەنجام دەدرا، بەڵام بارودۆخەکە بەم شێوەیە نیە. فەوجی لیوای 7 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە هێزەکانی زێرەڤانی پێک دێت کە سەر بە پەدەکەیە.
پەدەکە هێز دەنێرێت بۆ ناوچەیەک کە لە ژێر کۆنترۆلی یەنەکە دایە...
هێچ هێمایەکی خێر نابینرێت لەوەی، پەدەکە بێت و لە ناوچەیەکی سەر بە یەنەکە جێگیر ببێت. بە جێگیربوونی ئەو هێزە لە ناوچەکانی قەندیل و زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر بزوتنەوەی ئازادی، ناردنی هێزی سەربازی دەوڵەتی تورک بۆ باشوری کوردستان زیادی کردووە. کاتیک ئەو هیزە دەربازی ناوچەکە بوون، چەکی قوڕسیشی لەگەڵدا نێردرا و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیش ئەوانیان پاراست.
هاوتا لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا
ئەم هەنگاوانەی نران و جێبەجێ کران، لەگەڵ هێزی سەربازی دەوڵەتی تورک بە ڕێکوپێکی بەڕێوە چوو. دەبێت ڕای گشتی ئەمە بزانێت، ئەو هێزەی لەو ناوچەیە جێگیر کراوە، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە. کارێکی نالۆژیکیە کە بە مەبەستی ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێزێکی سەربازی بێت و لە گردێکی ستراتیجی جێگیر ببێت. بۆیە دەبێت ئەمە باش بزانرێت کە ئەم هەنگاوە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەڕوات و دەبێت لە دژی ئەم هەنگاوانە هەڵوێستی جدی پیشان بدرێت.
دەبێت هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی کوردی هەڵنەخەڵەتێت
ئەم شێوازە سیاسەتەمان بینیوە کە لە شەڕی ناوخۆی کورددا ئێش و ئازاری زۆری بەجێ هێشت. دوژمن، وڵاتەکەمان داگیر دەکات و لە دژی ئەو هێزەی تێدەکۆشێت بۆ ئازادی و دەیەوێت گەلەکەی لە داگیرکاری ڕزگار بکات، پلانی بۆ دادەڕێژێت و دەیەوێت لەناوی بەرێت. بۆ ئەوەی ئەم پلانەی جێبەجێ بکات، دەیەوێت پشتیوانی هێزی سیاسی کوردی بەدەست بهێنێت و ئەوانیش بکات بە پارچەیەک لەو پلانە قێزەوەنە. دەبێت هیچ بزوتنەوەیەکی سیاسی کوردی نەبیتە پارچەیەکی ئەم یاریە. هەر هێزێکی سیاسی کە بچێتە ناو ئەو یاریەوە، بە هۆی ئەو تاوانەی دژی مێژوو و گەلەکەمان، درەنگ یان زوو دادگایی دەکرێت. بە تێگەیشتن لەم ڕاستیە دەبێت مرۆڤ نەچێتە ناو ئەو یاریەی دوژمن و ڕێگا بە دوژمنانی کورد نەدات.
هێرشەکەی سەر مەخمور
مەخمور کەمپی پەنابەرانە. 12 هەزار خەڵکی مەدەنی تێیدا دەژین. بەو دەرفەتە کەمەی هەیانە لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەکۆشن. لەگەڵ ئەوەش پارتێکی کوردی سیاسی بە ناوی پەدەکە، بۆ ماوەی 9 مانگە گەمارۆی سیاسی، مرۆیی، ئابوری، تەندروستی و لە سەر هەموو ئاستەکانی ژیان، خستووەتە سەر کەمپەکە. ئامانج لەو گەمارۆیە ئەوەیە کە سزای گەل بدات. ڕژێمە دەسەڵاتخوازەکان بۆ ئەوەی گەل بێدەنگ بکەن، برسیان دەهێڵنەوە. گەمارۆکەی دەستی پەدەکەش بۆ سەر مەخمور کە بە ڕقەوە بەردەوامە، هەمان ئامانجی لەپشتەوەیە. هاوکات دەوڵەتی تورکیش بە ئۆپڕاسیۆنە ئاسمانیەکانی، هەناسەی لە بەر کۆمەڵگا بڕیوە. لەم دوو بارودۆخەدا لێدانە لە هەردوو لایەنی گیانی و مادی گەل. دەوڵەتی تورک دوژمنە و ئەوەی دەیکات و دەیەوێت بیکات، لێی تێدەگەین، بەڵام پارتێکی سیاسی کوردی چۆن دەبێت بەو ڕق و قینەوە بەردەوامی بدات بە سیاسەتی گەمارۆدان. ئەمە دەهێڵینەوە بۆ ویژدان و ئەخڵاقی ڕای گشتی کورد.
دەبێت بە بێ دوودڵی هەڵوێستی جدی بنوێنن
گەل بە هەموو شێوەکانیەوە ڕووبەرووی مەرگ کراوەتەوە. بۆیە دەبێت باس لەوە نەکرێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە و ناتوانین بچینە دەرەوە و چالاکی ئەنجام بدەین. لە بارودۆخێکی وەها دا کە دوژمن کۆرۆنای کردووە بە دەرفەتێک و هێرش دەکات، دەبێت ئێمەش بە بێ دوودڵی هەڵوێستمان بنوێنین و لە خۆڕاگریدابین. چالاکیەکان هیچ سنوورێکیان نیە، مرۆڤ دەتوانێت خوڵقێنەر بێت. لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە لە دژی ئەو هێرشانەی بەڕیوە دەبرێن و بەردەوامیشن، ڕای گشتی بە هەستیاریەوە لێی نزیک ببێتەوە. هاوکات دووپاتی دەکەینەوە کە دەبێت هێزە کوردستانیەکان خاوەنداری لە ڕۆحی یەکیتی نەتەوەی و پشتیوانی نشتیمانی بکەن و ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانیان جێبەجێ بکەن.
#16-04-2020#
ئەم بابەتە 1,630 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 16-04-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-04-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 17-04-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-04-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,630 جار بینراوە
کەژەکە لەدژی گەمارۆی سەر مەخموور بانگەوازی بۆ تێکۆشان کرد
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەژەکە لەدژی گەمارۆی سەر مەخموور بانگەوازی بۆ تێکۆشان کرد

کەژەکە لەدژی گەمارۆی سەر مەخموور بانگەوازی بۆ تێکۆشان کرد
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی گەمارۆی پەدەکە لەسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جوودی (#مەخموور#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
کەژەکە دڵسۆزی دانیشتووانی کەمپەکەی بە بەهاکانیان وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، : وڵاتپارێزی لە کەمپی مەخموور، هەڵوێستی گەلی بۆتانە کە تەسلیم نابێت.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە گەلی مەخموور بە هەڵوێستی سەربەرزی خۆیان، سەرچاوەی بەرخۆدانە و وتی، سالی 2014 لەدژی هێرشەکانی #داعش# لەسەر باشووری کوردستان، لە زۆر بەرەوە لە ڕیزەکانی پێشەوەدا بوون و بەرخۆدانیان کرد. خاکی باشووری کوردستانیان پاراست.
لە بەرانبەر ئەوەشدا لە تەموزی 2019 دا بە بیانووی چالاکی #هەولێر# کەلەدژی ئەندامی میت ئەنجامدرا، گەمارۆ لەسەر کەمپەکە دانرا. کەمپەکە گۆشەگیرکرا. هاتوچۆ بۆ هەولێر قەدەغەکرا. سیاسەتی گۆشەگیری و گەمارۆ کە پەدەکە لەسەر گەلی مەخموور دەسەپێنێت، ساڵێککە بەردەوامە. ئەم سیاسەتە لە ڕووی سیاسی، مرۆڤی، ویژدانی و ئەخلاقیەوە قبوڵ ناکرێت. نابێت کورد گەمارۆ و قەدەغە لەسەر کورد دابنێت. لە کاتێکی بەم شێوەیەدا کە دەوڵەتی تورک لە حەفتانین دەیەویت خاکی کورد داگیر بکات، لە باکووری کوردستان لەدژی گەکەلەمان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبرێت، پێویستیمان بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە. بۆیەش گەمارۆی سەر گەلەکەمان لە مەخموور قبوڵ ناکرێت. ئەوە لە هەمانکاتدا تاوانێکی گورەیە لەدژی مرۆڤایەتی. دانیشتووانی مەخموور زیاتر لە ساڵێکە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بە هەندیک بیانووە لەناو سیستمی سزاداندان. لە ڕووی کوردایەتی و مرۆڤایەتیەوە دۆخەکە قبوڵ ناکرێت.
مەخموور بەهۆی ئەوەی کەمپێکی پەنابەریە، لە ڕووی تەندروستی، کار، پەروەردە و زۆر بابەتی ترەوە پێویستە پەیوەندی بە هەولێرەوە هەبێت. لەم دواییانەش بەهۆی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بارودۆخی ژیانی تێدا قۆڕستر بووە. سەختی ئابۆری، نەبوونی خزمەتی تەندروستی وەک نەبوونی نەخۆشخانە و خزمەتگوزاریەکانی تر، دەبنە هۆی دەرکەوتنی دۆخێکی بکوژ.
'ژنان و منداڵان قوربانی سەرەکین'
کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاشیگەیاند کە گەمارۆی پەدەکە کە لەسەر مەخموور دایناوە زیانێکی زۆر لە ژن و منداڵان و کەسانی پیر و پەککەوتە دەدات و وتی، بەهۆی گەمارۆکەوە کورپەلەی زۆر ژن لەبارچوون. ژمارەیەکی زۆر کەس کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، دەرمان نەکراون. بێکاری بەو هۆیەوە کاریگەری قوڕسی لەسەر ژن و منداڵان دروست کردووە. ئەو گەنجانەی لە هەولێر دەخوێنن، لە خوێندن بێبەشکراون. هەندێکیان بە ناچاری ماوەیەکی زۆر لە خانەوادەکانیان دابڕاون.
پەدەکە بە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی تورک، گەورەترین هەڵە دەکات
دەوڵەتی تورک 15ی حوزەیران بە هێرشەکانی بۆسەر مەخموور و شەنگال دەستی بە هێرشێکی نوێی داگیرکەری کرد. هەڵوێست و ڕاگەیەنراوەکانی پەدەکە لە بەرنابەر هێرشەکان، بۆ گەلەکەمان ڕاگەیەنراوی نەرێنین. بەرپرسانی پەدەکە هەبوونی #پەکەکە# لە باشوور وەک بینوو بۆ هێرشەکان تورکیا لەقەڵەم دەدەن. تەڤگەری کوردی لە سەر خاکی خۆی وەک هێزێکی بیانیی دەبینێت، کراسێک بەبەر پێناسەی تیرۆری دەوڵەتی تورک دەکات و بەو شێوەیە سەر لە ڕای گشتی کورد دەشێوێنێت.
وەک زۆر جار ئاماژەمان پێکردووە هێرشەکان بە تەنها لدژی پەکەکە نین. ئیدی جیهان هەمووی ئەمە دەزانێت. ئەگەر لێکۆلینەوە لە میژووی عوسمانی – تورک بکرێت ئەوە بە باشی دەبینرێت. دەوڵەتی تورک بە عەقڵیەتی ئیتاحاد و تەرەقی چاوی بڕیوەتە ئەو خاکەی کە پێشتر عوسمانی داگیری کردبوو. تا دەتوانێت هەوڵی ئەوە دەدات. سەرەتا ناوچە کوردیەکان، هەروەها دەستدرێژی دەکاتە سەر هەرێمە عەرەبیەکانیش. هەروەها ئەگەر بتوانێت دەستدرێژی دەکاتە سەر خاکی ئێرانیش. بۆیەش ئۆپەڕاسیۆنی حەفتانین ل هەمانکاتدا لەدژی #زاخۆ# و #دهۆک#یشە. داگیرکەری سەربازی تورک کە لەسەر گردەکانی حەفتانین خۆیان جێگیر کردووە و بێگۆمان کەس بیانەوێت هەڕەشە لە گەلەکەمان لە زاخۆ و دهۆکیش دەکات. پێویستە دۆخەکە بە باشی ببینرێت. پەدەکە بە بێدەنگی خۆی، بە هاوکاری خۆی بۆ داگیرکەری تورک لەبەرانبەر گەلەکەمان گەورەترین هەڵە ئەنجام دەدات.
گەمارۆی سەر مەخموور لەسەر داوای تورکیایە
گەمارۆی سەر مەخموور لەسەر داوای دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدرێت. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا ئایا پەدەکە چۆن دەتوانێت بڵێت کە بەرژەوەندی گەلی کورد دەپارێزێت؟ چۆن دەتوانێت ئەوە بە گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان ڕابگەیەنێت؟ چۆن دەتوانێت متمانە لەلای گەلی کورد دروست بکات کە لایەنگری یەکێتی نەتەوەییە؟
دواکاری بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی، بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر مەخموور دەبێت و بە وەستانەوە لەدژی دەوڵەتی تورک لە حەفتانین دەبێت.
لەسەر ئەم بناغەیە، بەهۆی ئەوەی لەدژی سیاسەتی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک دەوەستنەوە و لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، پێشەنگایەتی بەرخۆدان دەکەن، بەرخۆدان و هەڵوێستی وڵاتپارێزی گەلەکەمان و دڵسۆزی ئەوان بە ڕێبەر ئاپۆ، سڵاوی خۆمان پێشکەش بە ژنان مەخموور دەکەین
کاتێک گەمارۆی سەر مەخموور لە ڕووی یەکێتی نەتەوەی، وڵاتپارێزی، مرۆڤی و ویژدانی و ئەخلاقیەوە شیبکرێتەوە، پێویستە پەدەکە گەمارۆکە هەڵبگرێت. ئێمە دووبارە داوا دەکەین گەمارۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت.
بانگەوازیمان بۆ پارتە سیاسیەکانی باشوور، پەرلەمانتارانی کوردستان، ژنانی کورد ئەوەیە کە بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ و گۆشەگیری سەر گەلی مەخموور هەوڵ بدەن و تێبکۆشن.[1]
ئەم بابەتە 1,709 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 19-08-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-08-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 19-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,709 جار بینراوە
کەژەکە ڕایگەیاند، ئێمە ئەو تاوانە نەژادپەرەستییە ئیدانە دەکەین، کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ئەنجامدراوە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەژەکە ڕایگەیاند، ئێمە ئەو تاوانە نەژادپەرەستییە ئیدانە دەکەین، کە لەلایەن ...

کەژەکە ڕایگەیاند، ئێمە ئەو تاوانە نەژادپەرەستییە ئیدانە دەکەین، کە لەلایەن ...
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی ژنانی کوردستان (کەژەکە - KJK) ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە کوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە نیشاندا و ڕایگەیاند، کوشتنی جۆرج فلۆید بەشێکە لە شەڕی دەوڵەت لە دژی کۆمەڵگە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە:
لە 25ی ئایاری 2020دا لە شاری مینیاپۆلیسی ئەمریکا دا هاووڵاتییەکی ئەفرۆ – ئەمریکی بە ناوی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا. ئێمە ئەو تاوانە نەژادپەرەستییەوە، کە لەلایەن دەوڵەتەوە ئەنجامدراوە ئیدانە دەکەین. بە داخەوە ئەوە نە یەکەم تاوانی سیاسییە و نە دوا تاوانیش دەبێت. لە 19ی شوباتی 2020دا لە شاری هاناو لە ئەڵمانیا 2 کورد و 8 کەسی تر لەلایەن فاشیستێکەوە کوژران. بەهۆی ئەوەی ئەوەی کوردن هەموو ڕۆژێک هێرش دەکرێتە سەر کوردان و دەکوژرێن.
دەبێت هێرشی لەو جۆرە وەک هێرشی تاکە کەس سەیر نەکرێن و شیکردنەوەیان بۆ نەکرێت، بەڵکو وەک هێرشی گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵگە سەیر بکرێت و شیکاریی بۆ بکرێت. تاەوکو نەژادپەرستی و زایەندپەرەستی لە چوارچێوەی نەتەوە دەوڵەت و کاپیتالیزم دا شیکاریی بۆ نەکرێت، مرۆڤەکان ناتوانن لە دژی تێکۆشان و بەرەنگاری ئەنجام بدەن.
ئێمەی کورد هێرشی نەژداپەرەستیمان لەسەرە و بیر لە هۆکارەکانی نەژادپەرەستی و داگیرکەری دەکەینەوە. ئەم گەلە سەدان ساڵە بۆ ماف و ئازادیی خۆی تێدەکۆشێت و ئێمە بۆ تێکۆشانێکی ڕاست قوربانیی گەورە دەدەین و دەیشیدەین. ئەو گوشار و داگیرکەری و چەوساندنەوەیە نە شتێکی سروشتییە و نە چارەنووسیشە.
کوشتنی جۆرج فلۆید بەشێک لە شەڕی دەوڵەت لە دژی کۆمەڵگە. لەم ساڵانەی دوایدا دەوڵەتەکان ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی خۆیان زیاتر دەکەن و بۆ ئەوەش هەڕەشەیەکی گەورەیان لەسەر ئۆپۆزسیۆن و ڕەخنەگرانیان دروستکردووە. بەپێی میدیاکانی ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوودا 1099 کەس کوژراون. ئەمڕۆش لە هەموو گۆڕەپان و ئاست و جومگەکاندا هەژمونی و خۆسەپێنیی دەوڵەتەکان زۆرتر بووە.
کاتێک ئەو سیستمە داگیرکەر و چەوسێنەرە خۆی زیاتر دەسەپێنێت، ئەوا تێکۆشان و بەرخودانیش لە دژی زیاتر و بەهێزتر دەبێت. تێکۆشانی یەکگرتوانە لە دژی ئەو سیستمە، نەژادپەرەستی، کاپیتالیزم و نەتەوە دەوڵەت و زایەندپەرەستی و دروستکردنی سیستمێکی ئەڵتەرناتیڤ زۆر گرنگە. بە دروستکردنی سیتسمێکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژنان دەپارێزرێت و لەو ڕێگەیەوە تۆڵەی هەموو شەهیدانی و گیانبەختکردوان دەسەنرێتەوە و ڕێگریش لە هەموو کوشتار و کۆمەڵکوژییە چاوەڕوانکراوەکان دەکرێت.[1]
#01-06-2020#
ئەم بابەتە 1,912 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-06-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 01-06-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-06-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,912 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,245
وێنە 103,607
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,945
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!