ناونیشانی بابەت: دەشتی کەلهوڕی ''نیشتمان'' پێشکەش بە نیشتمان دەکات
هونەرمەند #دەشتی کەلهوڕی# نوێترین بەرهەمی بە ناوی ''نیشتمان'' کە بەرهەمێکی نەتەوەییە، پێشکەش بە نیشتمان دەکات.
نوێترین بەرهەمی دەشتی کەلهوڕی بە ناوی ''نیشتمان'' بڵاو کرایەوە لە هۆنراوەی سەید نووح عینایەتی کە خەڵکی شاری #مەهاباد#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و دابەشکردنی میوزیک سەعدی فەیزی لە ئەستۆی گرتووە.
بەرهەمەکە لە شاری تاران کاری میوزیکی بۆ کراوە و ئەحمەد ڕەمەزان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
هونەرمەند دەشتی کەلهوڕی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمە دووەمین بەرهەمیەتی کە بەتایبەت پێشکەشی نیشتمانی بکات، چونکە بەلایەوە گرنگە وەک هونەرمەندێک بە بەرهەمی هونەری خزمەتی خاکی کوردستان بکات.
پێشتریش دەشتی کەلهوڕی چەند سروودێکی بۆ ئەنفال و هەڵەبجە و کۆبانێ بڵاو کردووەتەوە.[1]