پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 87 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 9
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاماژە بە کورد و کوردستان لە قورئان‌ و ژیاننامەی پێغەمبەر(د.خ)دا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز

د. عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز
د. عومەر عەبدولعەزیز

تەوەرەی بابەتەکان:

بەشی یەکەم: ئاماژەکانی قورئان بە باسی کورد و کوردستان:

1-نوح‌ و جودی و کوردستان.

2-نەتەوە بە زەبرەکە (قوم أولی بأس شدید) .

3-هەوڵی سووتاندنی ئیبراهیم پێغەمبەر (د.خ) .

بەشی دووەم: کورد و کوردستان لە ژیاننامەی پێغەمبەردا (د.خ)

1- (جابان) ی کوردیی یاوەری پێغەمبەر (د.خ) .

2-مەیمونی کوڕی جابانی کوردیی.

3-جابان و مەیمونی کوڕی، لە سەرچاوەکانی فەرمودەدا.

4-منداڵانی تری جابان.

5-پێغەمبەر (د.خ) و پۆشینی جلوبەرگی کوردیی.

6-ئاماژە بە نەتەوەی کورد و کڵاشی کوردیی لە فەرمودەدا.

پێشەکی

نکۆڵی له و ڕاستییە ناکرێت کە قورئانی پیرۆز ڕاستەوخۆ وشەی (کورد) وەک نەتەوە و (کوردستان) وەک جوگرافیای تێدا نەهاتووە، هەرچەند تاکە کێوێک کە لە قورئاندا ناوی برابێت، کێوی (جودی) یە، کە دەکەوێتە باکووری کوردستانەوە، نزیک شاری جزیرە. بەڵام بەپێی هەندێک خوێندنەوەی جوگرافیی و وته و بۆچوونی ژمارەیەک لە ڕاڤەکار و موفەسسیرەکانی قورئانی پیرۆز، لە چەند سوورەتێکدا ئاماژە بە کورد وەک نەتەوە و کوردستان وەک جوگرافیا و ناوچەکە کراوە. هەروەها لە ناواخنی باسی بەسەرهاتی چەند پێغەمبەرێکدا-وەک ئیبراهیم‌ و نوح (س) ، لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کە تێیدا ژیاون ئاماژە بە کورد و کوردستان وەک نەتەوە و جوگرافیا کراوە.

هەروەها بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە فەرمودەکانی پێغەمبەری ئیسلامیان کۆکردووەتەوە (د.خ) ، دەقێکی فەرمودە لەبەردەستدا نییە.کە ڕاستەوخۆ لە زاری پێغەمبەرەوە (د.خ) وشەی (کورد) ی تێدا هاتبێت، وەلێ چەند فەرمودەیەک لەبەردەستدان کە له ‌زمانی سەحابەوە ئاماژەیان تێدایە بۆ نەتەوەی کورد.

بەڵام ئەوەی کە سەلمێنراو و زانراوە ئەوەیە کە پێغەمبەر (د.خ) نەتەوەی کوردی ناسیوە و لەنێو ماڵیاندا باسی کورد و کار و بەرهەمە دەستییەکانی کورد کراوە، چونکە عائیشەی هاوسەری، باسی جۆری پۆشاک‌ و جلوبەرگی کوردی کردووە، هەندێک لە یارانیشی لە تەفسیری هەندێک ئایەتدا ئاماژەیان بە نەتەوەی کورد کردووە، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە زانیارییەکانیان لە پێغەمبەرەوە (د.خ) وەرگرتووە.

ئەم زانیارییە جێی گومان نییە. چونکە لە سەردەمی نەفامیدا و تاکاتی هاتنی پەیامی ئیسلام، چەندین کەس‌ و بنەماڵە لە نەتەوە غەیرە عەرەبەکان، لە فارس‌ و تورک‌ و کورد و حەبەشییەکان، بە مەبەستی بازرگانیی بووبێت، یان بە هەر هۆکارێکی تر، چوونەتە مەککە و مەدینە و شارەکانی تری ئەوکاتەی حیجاز و عەرەبستان.

بەنیسبەت بوونی کەسانێکی کوردەوە له و شارانەدا، ئەوەی گومانی تێدا نەماوە، بوونی کەسێکە بەناوی (جابان) ، کە لەگەڵ سەرهەڵدانی ئیسلامدا مسوڵمان بووە و بۆتە یەکێک لە یارانی نزیکی پێغەمبەری خوا (د.خ) و فەرمودەی لێ گێڕدراوەتەوە، بەهەمان شێوە کوڕێکیشی بەناوی (مەیمون) لە جیلی پەیڕەوان‌ (تابعین) و، وەک (ڕاوی) یەکی فەرمودە و بانگخوازێکی ئیسلامیی، ناوبانگی زۆری هەبووە. ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەگەر لە سەردەمی نەفامیشدا نەتەوەی کورد لای عەرەبەکانی نيمچەدورگە زۆر نەناسرابێت، لە سەردەمی جێگیربوونی پێغەمبەرەوە لە شاری مەدینە، ئاشنایی لەسەر کورد زیاد بووە.

بەهەرحاڵ، لەم کورتە بابەتەدا هەوڵ دەدەم لەبەر ڕۆشنایی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز و سەرچاوە تەفسیرەکاندا، هەروەها چەند فەرموودەیەک‌ و بۆچوونی ڕاڤەکارانی فەرموودەدا، لە چەند بڕگەیەکدا، تیشک بخەمە سەر پەیوەندیی نێوان کورد و ئیسلام‌ و کورد و پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) ، بەهیوای کردنەوەی دەروازەیەک به ‌ڕووی توێژەراندا.

بەشی یەکەم: ئاماژەکانی قورئانی پیرۆز بە باسی کورد و کوردستان

یەکەم/ نوح‌ و جودی کوردستان:

1 خوای گەورە لە ئاقاری باسی تۆفانە گەورەکە‌ و چارەنووسی نوح پێغەمبەر و هاوڕێکانیدا (سڵاوی خوایان لەسەر بێت) ، ڕوو بە نوح دەفەرموێ: [فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنْتَ وَمَنْ مَعَکَ عَلَى الْفُلْکِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ. وقُلْ ڕَبِّ أَنْزِلْنِي مُنْزَلا مُبَارَکًا وَأَنْتَ خَيْرُ الْمُنْزِلِينَ] المؤمنون/28، واتە: هەرکات تۆ و ئەوانەی لەگەڵ تۆن، لەسەر کەشتییەکە جێگیر بوون، بڵێ: تەواوی سوپاسی شایان بۆ ئەو خوایەی ڕزگاری کردین لە نەتەوە ستەمکارەکان، هەروەها بڵێ: ئەی پەروەردگا!.. لە شوێن‌ و نشینگەیەکی پیرۆز و بەفەڕ دامبەزێنە، تۆ باشترین کەسێکیت کە دادەبەزێنی.

2 جا بەپێی دەقی خودی قورئانی پیرۆز، ئەو کەشتییەی کە پاش دامرکانەوەی تۆفانەکە، لەسەر کێوی (جودی) لەنگەری گرت، هەمان کەشتی نووحە، ئەوەتا دەفەرموێ: [وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَکِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْداً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ] هود/44. واتە: ئەی زە!.. ئاوەکەت هەڵلوشە، ئەی ئاسم!.. تۆش کۆتایی بێنە بە باران. ئاوەکە ڕۆچوو و پێچرایەوە و نەما، کار تەواو بوو، کەشتییەکە لەسەر (جودی) لەنگەری گرت، پاشان وترا: نەتەوە ستەمکارەکان لەوەولا تر چن!..

3 جا، بەوپێیە کە ناوی هیچ کێوێکی تر لەناوچەکە و تەنانەت لە دوورتر لە ناوچەکەش بەناوی (جودی) نەبیستراوە، دڵنیا دەبین کە ئەو (جودی) یەی قورئان باسی دەکات، هەمان کێوی (جودی) یە کە لە باکووری کوردستاندایە و کەوتۆتە نزیک شاری (جەزیرە) .

جێی ئاماژەیە کە لە پەڕتووکی تەورات‌ و لە کۆنترین دەقە بەجێماوەکانی سۆمەرییەکانیشدا، هەر بەوجۆرە باسی تۆفانی نوح‌ و ناوچە و شوێنەکە و کاتەکەی کراوە، کە قورئان باسی دەکات، بە کەمێک جیاوازییەوە.

4- لە زۆربەی سەرچاوەکاندا ئەوە دووپات کراوەتەوە کە کەشتی نوح لە شوێنێک نیشتەوە کە لە کێوی (جودی) یە بەناوی (ثمانين) کە بە کوردی پێی دەگوترێ (هیشتدانە) (1) ، یان (هەشتیان) (2) ، دواتر مێژوونووسانی عەرەب وتیان: شوێنەکە ناوی (ثمانين) ه (3) ‌، بە گومانی ئەوەی کە (80) کەس لە کەشتییەکەدا بوون. دیارە (هەشت) و (هەشتا) ، واتە: ( ثمان) و (ثمانين) یان لا تێکەڵ بووە. بەڵام ڕاستتر ئەوەیە کە (هەشت) ە نەک (هەشتا) ، چونکە لە تەورات‌ و (کتاب المقدس) دا هاتووە کە نوح‌ و سێ کوڕەکەی (سام) و (حام) و (يافث) و سێ ژنەکانیان‌ و خێزانی نوح (واتە هەشت کەس بوون) . دواتریش ئەو شوێنە بە کوردی لە بەر هەمان هۆ، ناونراوە (هیشتدانە) (هەشت دانە) ، کە ئێستەش لە بناری چیای (جودی) یە لە ئارارات.

شایەنی باسە ئەوەی ئەمە دەسەلمێنێت ئەوەیە کە سەرچاوە ئەرمەنییەکان ئاماژە بەناوی (تمنیس) لە بناری (کوردوق) دەکەن لای (ئارارات) ، کە هەمان کێوی جودی لێیە. بۆیە (ئەحمەد ئيبن ڕستە) ی جوگرافیناس دەڵێت: یەکەمین گوند لەسەر زەوی، کە پاش تۆفانی نوح درووستکرا، گوندی (باقەردێ) بوو، نوح پێغەمبەر (علیە السلام) درووستيکرد، هەرکەس له و بڕوادارانەی لەگەڵی بوون، یەکی خانوویەکی بۆ درووستکردن، ئەو گوندە تا ئێستەش پێی دەڵێن: (سوق الثمانين) (4) .

5- بەپێی ئایەتی یەکەم کە نوح (علیە السلام) تیایدا داوایەک دەکات‌ و دەڵێت: ( خوا!.. لە سەرزەوییەکی بەپیت‌ و بەفەڕدا دامبەزێنە) ، خوای گەورەش کێوی (جودی) دیاری دەکات، کەواتە ئەو کێوە و ئەو شوێنەش کە ئەو کێوەی تێدایە، موبارەک‌ و بەفەڕ و بەپیتە، چونکە دوعای پێغەمبەران بەتایبەتی نوح-کە یەکێکە لە پێغەمبەرانی (أولو العزم) گیرایە و ناگونجێت دوعا و پاڕانەوەی پێغەمبەرێکی کۆڵنەدەری وا- کە هەزار ساڵ لەپێناوی گەیاندنی ئایینی خوادا، ڕەنجی کێشا- گیرا نەبێت‌ و خوای میهرەبان ئەو داوایەی وەرنەگرێ‌ و پاداشتی نەداتەوە.

بۆیە لەم پێشەکییە مەنتقییەوە دڵنیا دەبینەوە کە ئەو ئایەتەی قورئانی پیرۆز، ئەو تەفسیرە هەڵدەگرێت، کە: کێوی (جودی) و ناوچەکە، بەشێکە له و شوێنانەی کە خوای گەورە فەڕو پیتی تێخستووە، چونکە شوێنی تریش هەن کە باس کراون بە موبارەک، وەک مەککەی پیرۆز و مزگەوتی (ئەقصا) و دۆڵی (طُوى) ، کە پێغەمبەران ئیبراهیم‌ و عیسا و یوسف‌ و یەعقوب پێیدا تێپەڕیون‌ و موسا و ئیلیاس تێیدا ژیاون.

6- سەبارەت بەپیت‌ و فەڕداریی کوردستانیش، ئەوەی کەمێک بەبێ دەمارگیریی لە جوگرافیا و واقعی کوردستان وردببێتەوە، دەبینێت کە خوای میهرەبان بە چەندین بەهرە و نیعمەتی خۆی، ئەو سەرزەوییەی موبارەک کردووە، هەر لە ئاو و تاڤگە و دەریاچە و شاخ‌ و دەشتی بەپیت‌ و کەشوهەوای سازگارەوە، تا دەگاتە چەندین جۆر کان و کانزای سرووشتیی. بۆ نموونە کوردستان بەناوبانگترین سێ‌ ڕووباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی تێدایە، کە بریتین لە (دیجلە) و (فورات) و (ئاراس) . جگە لە دەیان دەریاچه و زێ و ڕووباری گەوره و بچووک. هەروەک لەم ساڵانەشدا لە ڕووی واقعیی و زانستییەوە سەلمێنراوە کە بە سەدان کێڵگه و بیری نەوت و گازی سرووشتی لە زۆربەی بەشەکانی کوردستاندا هەیە. هەروەها خوا ئەو نیعمەتەی پێداوە کە بەرزترین شاخەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی تێدایە. وەک زنجیرە شاخەکانی (زاگرۆس) و (ئارارات) ، بێگومان ئەم شاخانه و دەوروبەریان، پڕن لە جۆرەها کانزای بەنرخی ئاسن و یۆرانیۆم و مس و کبریت و فۆسفات‌و.. هتد. هەروەها دۆخ و کەشوهەوایەکی سازگاری پێبەخشراوە، کە گونجاوی کردووە بۆ کشتوکاڵ و ڕەزداریی و باخداریی، بۆیە دەیان جۆر میوه و بەروبووم لە کوردستان هەن، کە لە کەم ناوچەی جیهان به و چۆنییە.یی و تایبەتمەندییەوە هەبن.

7- ئەگەر بۆ میسداقیەتی فەڕو بەرەکەت لە مێژووی نیشتەجێ‌ و دانیشتووەکانی کوردستانیشدا بگەڕێین، ئەوە بەڵگەی زۆری ناوێت، چونکە هەم لە قورئاندا ئاماژە بە هاوڕێ‌‌ و هاونشینانی نوح (علیە السلام) کراوە، هەم کورد خۆی وەک نەتەوە، سەلماندوویەتی کە پشکی شێری هەبووە لە خزمەتکردنی ئیسلام‌ و مرۆڤایەتیی و ژیار و شارستانێتیدا، چ لە ڕووی زانا و پیتۆڵی بلیمەتەوە، چ لە ڕووی سەدان سەرباز و جەنگاوەری قارەمانەوە، چ لە ڕووی چەندین سەرکردە و کەسایەتیی هەڵکەوتووەوە، کە جێپەنجەی هەموویان لەسەر تابلۆی ژیانی شارستانیی و مرۆڤایەتیی و زانست‌ و زانياريدا دیارە.

ئەوەی کە بەڵگەی قورئانییە ئەوەیە کە دەفەرموێ‌: [قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِنَّا وَبَرَکَاتٍ عَلَيْکَ وَعَلَى أُمَمٍ مِمَّنْ مَعَکَ] هود /48. واتە: وترا: ئەی ن!.. دابەزە بە سڵامەتیی و بێوەیی و بە فەڕ و بەرەکەتگەلێکەوە کە لەلایەن ئێمەوە بەسەر تۆ و ئەو کۆمەڵانەدا کە لەگەڵتان، ڕژاندمان. ئەمە دەری دەخات کە فەڕ و بەرەکەتی خوا ڕژاوە بەسەر نوح‌ و تەواوی ئەوانەدا کە لەگەڵ نوحدا بوون.

موفەسیری گەورەی قورئان (طبرى) دەڵێت: خوا ڕێزی لە سێ کێو ناوە، بەهۆی سێ کەسەوە: جودی، بەهۆی نوحەوە، (طور) ی سینا، بەهۆی موساوە، (حراء) بەهۆی محەمەدەوە (سەلامی خوا لەسەریان بێت) (5) .

خۆ ئەگەر تەفسیری (بەرەکەت) کەمێک فراوانتر بکەین‌ و بچینە ڕەهەند و مەودا مەعنەوییەکەیەوە، ئەوە دەکرێت ئاماژە بکەین بە سەدان زانای هەڵکەوتووی نەتەوەی کورد، لە هەموو بوارەکانی تەفسیر و فەرمودە و شەریعەت‌ و زانستە زمانەوانییەکان‌ و مێژوودا، کە هەموو مرۆڤایەتی بە خزمەتەکانیان بەهرەمەند بووە، نەک تەنیا کورد و ئوممەتی ئیسلامیی.

8- لە مانگی ئایاری ساڵی 1948دا شوانێکی کورد بەناوی (ڕەشید سەرحان) لە دانیشتووانی گوندی (نسار) ، (Nisi) لە ناوچەی جزیرە پاشماوەی دارو تەختەی کەشتییەکی لە لوتکەی چیای (جودی) دۆزییەوە. سەیر ئەوەیە ناوی ئەو گوندە ناوی هەمان ئەو گوندەیە کە لە دەقە بابلییەکاندا هاتووە، کە گوایە نوح لەگەڵ نەتەوە سەرکەشەکەی تێیدا ژیاون‌ و تۆفانەکە نغرۆی کردوون. له و ساڵەوە شوێنە‌وارناسە نێردراوەکان کەوتنە خولیای گەڕان و لێکۆڵینەوە له و پارچە تەخته و دارە دۆزراوانە. سەرەتا پاش پشکنینی فیزیایی و تاقیکرنەوەی زانستیی، بۆیان دەرکەوت کە تەمەنی ئەو کەشتییە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 4500 ساڵ، کە هەمان سەردەمی پێغەمبەرایەتی (نوح) و ڕوودانی تۆفانەکە!... دواتر بە هەوڵی دوو توێژەری بیانی بە ناوەکانی دیڤید فاسۆلد (David Fasold‌) و ڕۆن ویات (Ron Wyatt) و پڕۆفیسۆری تورکی ناسراو (ئەحمەد ئەسلان) کە لە ماوەی چل ساڵدا پەنجا جار بە کێوی (جودی) دا هەڵکشا زۆرێک لە ڕاستییەکان ڕوونبوونەوە، کە پارچە تەختەکان پارچەی هەمان کەشتييەکەى نوحه و شوێنەکەش هەمان شوێنە، تەنانەت توانییان سەکۆی لەنگەرگای کەشتییەکەش بدۆزنەوە، کە لەوەوە توانییان بە شێوەیەکی خەمڵاندن، لە قەبارە و درێژیی و پانیی و قووڵی کەشتییەکەش نزیک ببنە!.. (6) .

9- لێرەدا گرنگە ئاماژە بەوە بکەم کە لە سێ جێگەی قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بەوە کراوە کە کەشتی نوح ئایەت‌ و نیشانە و بەڵگەیە و خوای گەورە بۆ پەند و عیبرەت دەیهێڵێتەوە:

أ لە باسی بەسەرهات‌ و چارەنووسی کەشتییەکەدا، لە ئایەتی 14و 15ی سوورەتی (القمر) دا دەفەرموێت: ( تَجْرِي بِأَعْيُنِنَا جَزَاءً لِّمَن کَانَ کُفِرَ * وَلَقَد تَّرَکْنَاهَا آيَةً فَهَلْ مِن مُّدَّکِرٍ) ، واتە: کەشتییەکە بە چاودێریی خۆمان دەڕۆیشت، (ئەو کارە) سزا بوو بۆ بێ بڕوایان. بە دڵنیایی کەشتییەکەمان وەک نیشانە و بەڵگە هێشتەوە، جا، ئایا کەسانێک هەن وردبنەوە و یادبکەنەوە؟ بۆیە (ابن کثير) لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت: خوا کەشتییەکەی لە گوندی (باقەردی) لەسەر زەوی جزیرە، وەک بەڵگە و نیشانەیەک هێشتەوە، تا خەڵکانی سەرەتاکانی ئوممەتی (ئیسلام) یش، کەشتییەکەیان بینی (7) .

موفەسیری هاوچەرخیش (محەمەد الطاهر بن عاشور) دەڵێت: واتای ئایەتەکە: ئێمە کەشتی نوحمان هێشتەوە و نەمانهێشت بڕزێت‌ و بفەوتێت، تا ببێتە بەڵگە و نیشانەیەک‌ و هەرکەس له و نەتەوانەی پێغەمبەرانیان بۆ هاتوون، ویستیان بیبینن، بچن سەیری بکەن... دواتر کەم کەم کەشتییەکە هەڵوەشا، تاکو سەردەمی سەرەتای ئوممەتی ئیسلام، پارچەکانی داروتەختەکەیان بینی. بەوجۆرە هەموو نەتەوەکان بینییان‌ و (بەسەرهاتی تۆفان‌ و نوح‌ و کەشتی) ، پلەی متمانەیی و تەواتوری لای هەموو نەتەوەکان وەرگرت (8) .

ب ئەم باسی هێشتنەوەی کەشتییەی نوح بۆ وەرگرتنی پەند و عیبرەت، لە جێیەکی تری قورئانیشدا دووپات کراوەتەوە، کە ئایەتی (15) ی سوورەتی (العنکبوت) ە، دەفەرموێ: (فَأَنْجَيْنَاهُ وَأَصْحَابَ السَّفِينَةِ وَجَعَلْنَاهَا آيَةً لِلْعَالَمِينَ) ، واتە: نوح‌ و هاوڕێیانی ناو کەشتییەکەمان ڕزگارکرد، کەشتییەکەشمان کردە نیشانە و بەڵگە بۆ هەموو جیهانییا!..

ج لە ئایەتی (121) ی سوورەتی (الشعرا‌ء) یشدا وەصفی کەشتییەکەی بەوە کردووە کە ئایەت و نیشانه و بەڵگەیە. دەفەرموێت: (إِنَّ فِي ذَلِکَ لَآيَةً وَمَا کَان أَکْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ) ، واتە: لەوەدا (واتە: لە بەسەرهاتی نوح‌ و کەشتی و تۆفاندا) ، نیشانە و بەڵگەیەک هەیە، بەڵام زۆربەیان بڕوادار نین.

ئەو دوپاتکردنەوەیەی قورئان لەسەر ئەوەی کەشتییەکە بووەتە نیشانە و بەڵگە بۆ هەموو جیهان، هەڵوێستە لەسەرکردنی دەوێت، چونکە زۆر ڕوونە کە ئاماژەیە به و ڕاستییە مێژووییە و به و تەواتورەی کە تەواوی نەتەوەکانی سەر زەوی و پەڕتووکە ئاسمانییەکان بەتایبەتی (تەورات) و ژێدەر و سەرچاوە مرۆییەکانیش لە سۆمەری و ئەکەدییەکانەوە تا دواتر، ئاماژەیان پێکردووه و دووپاتیان کردووەتەوە.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم تەفسیرە ڕاڤەناسی ناسراو پێشەوا (بوخاری) لە (جامع الصحیح) ەکەیدا لە زمانی (قەتادە) وە دەڵێتأبقى الله سفينة نوح، حتى أدرکها أوائل هذه الأمة، واتە: خوا کەشتییەکەی نوحی هێشتەوە، تا ئەو کاتەی سەرەتاکانی ئەم ئوممەتە بینییان (9) .

وا دیارە ئەم دەنگۆیەی مانەوەی شوێنەوارى کەشتییەکەی نوح، تا سەدەی دووەمی کۆچیش ماوە، بۆیە مێژوونووسان باس لەوە دەکەن کە: ساڵی (174) ی کۆچیی، هارون ڕەشیدی خەلیفەی عەباسی، سەردانی ئەو گوندەی (باعەردێ) ی کردووە و چووەتە سەر کێوی (جودی) و گەڕاوە بۆ ئاسەوارەکانی کەشتیی نوح (10) .

کەواتە ئەو دەستەواژەیە زۆر تەواوە، کە بڵێین: کوردستان لانکی دووەمی مرۆڤایەتییە، چونکە پاش ئەو تۆفانە سەراپاگیرەی نوح (س) ، مرۆڤایەتی لەوێوە سەرلەنوێ دەستيکردووەتەوە بە ژیانەوە.

دووەم/ نەتەوە بە زەبرەکە (قوم أولي بأس شديد) :

لە شوێنێکی تری قورئانی پیرۆزدا، باس لە ئازایەتیی نەتەوەیەکی بە زەبر کراوە، کە هەندێک لە ڕاڤەکارو موفەسیرەکانی قورئان له ‌سەردەمی (صەحابە) و (تابعین) دا، وایان لێکداوەتەوە، کە مەبەست له و نەتەوەیە، نەتەوەی کوردە.

خوای گەورە لە سوورەتی (الفتح) دا دەفەرموێ: (قل للمخلفين من الاعراب ستدعون الى قوم اولى بأس شديد تقاتلونهم او يسلمون) الفتح/16، واتە: ئەی مح!.. بەوانەی کە (لە بەشداریی حودەیبیە) ، دواکەوتن، بڵێ‌: لە داهاتوویەکی نزیکدا، بانگ دەکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەڵکێکی خاوەن زەبری توند (واتە ئازاو جەنگاوەر) ، کە: یان شەڕیان لەگەڵ دەکەن، یان ئەوان مسوڵمان دەبن، جا ئەگەر گوێڕایەڵیی بکەن، خوا پاداشتێکی جوانتان دەداتێ، ئەگەر پشتیش هەڵکەن وەک پێشتر پشتتان هەڵکرد ئەوە سزایەکی پڕئێشتان دەدات.

موفەسیرەکان بۆ دیاریکردنی ئەو خەڵکه کە لە ئایەتەکەدا بە (قوم أولي بأس شديد) ، واتە: نەتەوەیەکی خاوەن زەبروزەنگی بەهێز، ناوبراون ڕای جیاوازیان هەیە. هەندێک وتوویانە: مەبەست لەوانە هۆزی (بنی حنیفە) یە، واتە تاقمی (موسەیلەمە) ی درۆزن، ئەوانەی لە کاتی کۆچی دوايی پێغەمبەردا (د.خ) وەرگەڕانەوە و پەلاماری مەدینەیان دا. هەندێکی تر وتویانە: مەبەست فارسەکانن، هەندێکی تر وتویانە: مەبەست هۆزی (هەوازن) ە، ئەوانەی لە (حونەین) دا لەگەڵ پێغەمبەری خوادا جەنگیان کرد.

لەناو ئەم ڕاو بۆچونانە (ابن أبي حاتم) لە (أبو هريرة) وە، دەگێڕێتەوە دەڵێت: مەبەست لەوانە (بارز) ە واتە: کوردەکان، وەک لە تەفسیری (در المنثور) دا هاتووە. (ابن کثير) یش دەڵێت: أبو هريرة وتوویەتی: پێغەمبەر فەرمووی: (تقاتلون قوما نعالهم الشعر) ، واتە: شەڕ لەگەڵ نەتەوەیەک دەکەن، پێڵاوەکانیان لە مووە، ئەوانە کوردەکانن (11) .

هەروەها (ابن المنذر) و (تەبەرانی) لە (الکبیر) دا لە (موجاهید) ی گەورە تابعی دەگێڕنەوە کە وتویەتی: مەبەست له و قەومە لە ئایەتەکەدا، عەرەبەکانی فارس‌ و کوردانی عەجەمن (12) . ئالوسی نووسەری تەفسیری (روح المعانی) لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەم پێکەوەگرێدانەی (عەرەبی فارس‌ و کوردی عەجەم) وا دەگەیەنێت کە نەتەوەیەک بەناوی (کوردانی عەرەب) یش هەبێ، بەڵام ئێمە ئاوا دابەشکردنێک شک نابەین، بەڵکوو جیلێک لە خەڵکیی هەن کە پێیان دەگوترێت: (کورد) ، بەبێ نیسبەتدانیان بۆ لای عەرەب، یان عەجەم (13) .

پاش ئەوە (ئالوسی) ئەو گومانە ڕەتدەکاتەوە کە کورد نیسبەت دەدرێنە لای هۆزە عەرەبەکان‌ و ئەسڵیان دەبرێتەوە سەر ئەوان‌ و دەڵێت: هیچ شتێک لەمەی وترا، بەلای منەوە ڕاست نییە. پاشان بۆ ئەوەی ئەو تەفسیرە دووپات بکاتەوە کە مەبەست لە (قوم أولي بأس شديد) لە ئایەتەکەی سوورەتی (فتح) دا کوردە، دەڵێت: بەگشتیی نەتەوەی کورد بە ئازایەتیی و نەبەردیی ناوبانگیان دەرکردووە. کورد کەسانی گەورەی زۆریان تێدا هەڵکەوت، هەندێکیان فەزڵ‌ و گەورەیی صەحابەبوونیان بەنسیب بووە، لەوانە (جابان) ی باوکی مەیمون، کە (ابن حجر) لە پەڕتووکی (الإصابة في تمييز الصحابة) و (الطبرانى) له (المعجم الصغير) ، فەرمودەیان لێ گێڕاوەنەتەوە (14) .

سێیەم/ هەوڵی سووتاندنی ئیبراهیم پێغەمبەر د.خ:

1- لە ئاقاری گێڕانەوەی بەسەرهاتی دانانی مەنجەنیق بۆ سووتاندنی ئیبراهیم پێغەمبەر (علیە السلام) ، قورئانی پیرۆز ئاماژە دەکات کە کەسانێکی نەیار به و پێغەمبەرە، وتیان: زۆر بە خراپ بیسووتێنن‌ و پشتیوانیی لە (خواکانتان) بکەن، ئەگەر بەتەمان شتی وا بکەن. ئایەتەکە بەم جۆرەیە: ( قالوا: حرّقوة وانصروا آلهتکم ان کنتم فاعيلين) . موفەسیرەکان سەبارەت به و کەسەی کە ئەم فەرمانەی داوە، ڕای جۆراوجۆریان هەیە. بەڵام زۆربەیان بە چاوکردن لە (تەبەری) کە ساڵی (310) کۆچی دوایی کردووه و یەکەم تەفسیری فراوان‌ و گشتگیری نووسیوە، دەڵێن: ئەو کەسەی وتی ئیبراهیم بسوتێنن، پیاوێک بوو لە کوردانی فارس. پاشان ڕیوایەتێک لە (موجاهید) وە دەگێڕنەوە کە گوایە ئایەتەکەی خوێندۆتەوە بۆ عەبدوڵڵای کوڕی عومەر، ئەویش پرسیویەتی لە (موجاهید) : ئایا دەزانی کێ بوو ئەو کەسەی ئاماژەی کرد بە سووتاندنی ئیبراهیم؟ دەڵێت: وتم نەخێر. وتی: پیاوێک بوو لە عەرەبەکانی فارس. وتم مەگەر فارس عەرەبیان هەیە؟ عەبدوڵڵای کوڕی عومەر وتی: بەڵێ‌. کوردان بریتین لە عەرەبەکانی فارس‌ و پیاوێک لەوان بوو، ئاماژەی کرد بە سووتاندنی ئیبراهیم بە ئاگر (15) .

بەڵام دیارە ئەم بۆچوونە کە لەم ڕیوایەتەدایە، هەڵەیەکی گەورەیە، چونکە لە ڕووی مێژوویی و واقیعییەوە، نەتەوەیەک، یان هۆز و کەسانێک نین پێیان بگوترێت: عەرەبەکانی فارس. جگە له و هەڵەیەش خودی ڕیوایەتەکە لە ڕووی ئیسنادەوە لاوازە، چونکە دوو کەسی تێدایە بەناوەکانی (ليث) کوڕی (أبوسلیم) و (حەسەن) کوڕی (دینار) کە هەموو ڕیوایەتەکانیان لاواز‌ و ناپەسەندن‌ و تەنانەت دووەمیان تۆمەتبارە بە درۆکردن (16) .

لەم سۆنگەیەوە موفەسیری هاوچەرخ عەللامە ئالوسی لە تەفسیرە نایابەکەیدا (روح المعانی) ، ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە کەسانێک هەبن پێیان بگوترێت: عەرەبەکانی فارس‌ و مەبەست کورد بێ، وەک پێشتر وتمان دەڵێت: لێکدانی عەرەبی فارس‌ و کوردی عەجەم، وادەگەیەنێت کە کوردی عەرەبیشمان هەبێت، بەڵام ئێمە ئاوا دابەشکردنێک شک نابەین، بەڵکوو جیلێک لە خەڵکیی هەن کە پێیان دەگوترێت (کورد) ، بەبێ نیسبەتدانیان بۆ لای عەرەب، یان عەج!.. (17) .

جا بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو کەسەی فەرمانی سووتاندنی دا، ڕازی لە (مفاتیح الغیب) -هەرچەند ڕیوایەتەکەی عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر دەهێنێت، بەڵام دەڵێت: لە قورئاندا دیاری نەکراوە کێیە، بەڵام وا مەشهورە کە (نەمرود) بووە (18) .

من پێم وایە زۆر ئاساییە کە کوردێک یان یەکێک لەوانە هاواریان کردووە: بیسووتێنن، کورد بووبێت، چونکە دانیشتووانەکە کورد بوون، بەڵام بەڵگەی بەهێز بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو ڕیوایەتە ئەوەیە کە ئایەتەکە بە صیغەی کۆ هێناویەتی. دەفەرموێ‌: (قالوا:حرّقوة وانصروا آلهتکم) ، واتە: وتیان بیسووتێنن‌ و پشتیوانیی لە خواکانتان بکەن، ئیتر چۆن ئەم بێژەرە بوو بە یەک کەس‌ و کەسەکەش کورد دەرچو!..

جگە لەوە لێرەدا پرسیارێکی زۆر مەنتیقیش سەرهەڵدەدات، کە: ئایا بۆچی دەبێت سووتێنەر و فەرماندەر بە سووتاندن، کوردبوو بن، بەڵام له و شوێنە کوردستانیی و کوردنشینەدا، تەنیا ئیبراهیم پێغەمبەر (علیە السلام) کورد نەبووبێ!.. لەکاتێکدا لە تەواوی پەڕتووکە ئاسمانییەکان‌ و گێڕانەوە مێژووییەکاندا، نەبینراوە کە گوترابێت: ئیبراهیم خەڵکی ئەو شوێنە نەبووە و کۆچەری شوێنێکی تر بووە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە زۆربەی گێڕانەوەکان ئەوە دووپات دەکەنەوە کە ئیبراهیم لەدایکبووی شاری (حەڕان) ە لە خۆراوای باکووری کوردستان (لەسەر مەرزی نێوان تورکیا و سووریە) و دواتر کۆچی کردووە بەرەو شام‌ و ئوری باشووری ئێراق‌ و نيەمچەدورگەی عەرەب. لەمبارەیەوە مێژوونووسی گەورە (طبري) دەڵێت: هەندێک لە مێژوونووسان وتوویانە: ئیبراهیم لە (حەڕان) لەدایکبووه و (تارخ) ی باوکی گواستوویەتەوە بۆ سەر زەوی بابل (19) .

جگە لەوە ئایا مەعقول‌ و ڕەوایە پێغەمبەری نەتەوەکە کورد نەبووبێت، بەڵام ئەو قەومەی بۆیان نێرراوە کورد بووب!.. لەکاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت: (وما ارسلنا من ڕسول الى بلسان قومە ليبين لهم) إبراهیم/4، واتە: هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بە زمانی نەتەوەکەی نەبێت، تا بۆیان ڕوون بکاتەوە.

2- سەبارەت بە چارەنووسی ئیبراهیم، سێ ئایەت پاش ئەو ئایەتەی باسی سووتاندنەکەی دەکات، دەفەرموێت: (ئیبراهیم) و (لوط) مان ڕزگارکرد بۆ ئەو سەرزەوییەی فەڕو پیت‌ و بەرەکەتمان تێخست بۆ جیهانییان) ونجينه ولوطا الى الارض التى برکنا فيها للعلمين) الأنبياء/71، سەبارەت به و سەرزەوییە، هەندێک لە موفەسیرەکان، دەڵێن: مەبەست وڵاتی شامە، هەندێک دەڵێن: مەبەست مەککەیه (20) ‌، بەڵام هەندێکی تر دەڵێن: مەبەست ناوچەی (حران) ە (21) .

من پێم وایە ئەگەر هەیە ئەم بۆچوونەی دوایی درووستترین تەفسیر بێت، لەبەر دوو هۆ:

یەکەم: ئیبراهيم له و ئاوارەبوونەیدا خاتوو (سارە) ی خوازبێنی کرد، کە کچی پاشای (حەڕان) بووە و ئامۆزای خۆیشی بووە، کە دژی ئایینی نەتەوەکەی بووە (22) .

دووەم: پێشتر لە باسی دوعاکەی نوحدا، گوتمان کە فەرمووی: (ربّ أنزلني منزلا مبارکا) ، واتە: پەروەردگا!.. لە شوێنێکی بە فەڕو پیرۆز دامبەزێنە، خوای گەورەش لەسەر کێوی (جودی) دایبەزاند، کەواتە کاتێک لەوێ کوردستان بە (منزلا مبارکا) ناوبراوه و لێرەش بە (الأرض التي بارکنا) هاتووە، من پێم وایە ئەم دوو ئایەتە یەکتر تەفسیر دەکەن‌ و ئەبێ‌ هەر (حەڕان) بێت، شارەکەی زانای گەورەی کورد و ئیسلام (ابن تيمية) . ئەوەندەش جێی گومان نییە.کە جێی مانەوەی ئیبراهیم حەڕان بووە، چونکە بەپێی تەواوی سەرچاوە مێژووییەکان کاتێک چووەتە سەرزەوی حیجاز، تەنیا بەیتی درووست کردووه و مەککەی نەکردووە بە نیشتمانی خۆی و گەڕاوەتەوە بۆ حەڕانی نیشتمانی ئەسڵیی خۆی (23) ، کە لە مێژوودا گوتراوە کەوتۆتە ناوچەی شام‌ و لە پاش ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانیی کەوتۆتە بەشی تورکیا لە کوردستانی بەشکراو.

بەشی دووەم: کورد و کوردستان لە ژیاننامەی پێغەمبەردا (د.خ)

یەکەم/ (جابان) ی کوردیی یاوەری پێغەمبەر (د.خ) :

لە چەندین سەرچاوەی فەرموودە و ڕیوایاتدا باسی سەحابییەک کراوە بەناوی (جابانی کوردی) ، کە لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) دا ژیاوە و بەشداریی کۆڕ و کۆبونەوەکانی کردووە و فەرمودەی لێوەرگرتووە و فەرمودەی گێڕاوەتەوە، لە کۆتایی ئەم بەشەدا ئاماژە بە زۆربەی زۆری ئەو سەرچاوانە دەکەم.

سەرەتا دەرباری ژیاننامەی ئەو زاتە، (إبن الأثير الجزرى) کە مێژونووسێکی گەورەی کوردە و هاوچەرخی دەوڵەتی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە و ساڵی (630) کۆچی لە دونیا دەرچووە، بەم جۆرە باس لە (جابان) دەکات: جابان، باوکی مەیمون، دەڵێ: زیاتر لە جارێک، تا نزیکەی دەجار لە پێغەمبەرم بیستووە (د.خ) ، دەیفەرموو: (أي ڕجل تزوج امرأة، وهو ينوي أن لا يعطيها صداقها، لقي الله زانيا) (24) ، واتە: هەر پیاوێک ژنێک مارە ببڕێ و نیازی ئەوە بێ مارەییەکەی نەداتێ، ئەوە وەک زیناکارێک دەگەڕێتەوە بۆ لای خوا.

باسی ئەم هاوەڵەی پێغەمبەر (د.خ) جگە لە سەرچاوەکانی فەرموودە، لەم سەرچاوە مێژووییانەشدا هاتووە: 1 أسد الغابة، ابن الأثير الجزرى 2- الإصابة في تمييز الصحابة، ابن حجر العسقلاني 3- تجريد اسماء الصحابة، الحافظ الذهبي.

دووەم/ مەیمونی کوڕی جابانی کوردیی:

لە سەرچاوەکانی فەرموودەدا بە ڕادەی (جابان) باس لە (مەیمون) ی کوڕیشی کراوە، کە کونییە.ەی (أبو بصیر) ە، لە تەواوی ئەو سەرچاوانەی سەرەوەدا ناوى‌ (مەیمون) یش براوە، چونکە بە ناونیشانی (عن میمون عن جابان) یان (عن میمون، عن أبیە) هاتووە، بۆیە ناوی سەرچاوەکان دووبارە ناکەمەوە.

(مەیمون) یەکێکە له ‌پەیڕەوان (تابعین) ، پێشەوا (ذهبي) باسی دەکات‌ و فەرمودەی لێ دەگێڕێتەوە، یەکێک لەوانە ئەو فەرموودەیەیە کە دەفەرموێت: الجراد من صيد البحر، هەروەها زاهيدی گەورە ماليکى کوڕی دینار فەرمودە لەم کوڕەی جابانەوە دەگێڕێتەوە.

پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەلیش دەڵێت: یەزیدی کوڕی دەیلەم بۆی گێڕامەوە کە مەیمون کوڕی (أبو عثمان) گوێی لە عومەر بووە وتاری داوەو، گوتویەتی: گوێم لە پێغەمبەر (د.خ) بوو دەیفەرموو: (إن أخوف ما أخاف على هذه الأمة کل منافق عليهم اللسان) (25) ، واتە: خراپترین شتێک کە لێی ئەترسم تووشی ئەم ئوممەتە ببێت، هەموو کەسێکی دووڕووی زمانزا!...

هەروەها لە سەرچاوەکاندا هاتووە کە ماليکى کوڕی دینار پرسیاری کردووە لە (مەیمونی کوردی) ، وتویەتی: باوکت واتە (جابان) پێغەمبەری دیوەو، فەرمودەی لێ بیستووە، هەندێک فەرمودەمان بۆ بگێڕەرەوە، مەیمون وتویەتی: باوکم فەرمودەکانی پێغەمبەر (د.خ) ی بۆ نەدەگێڕاینەوە، لە ترسی ئەوەی نەوەک کەم و زیادیان تێدا بک!... ئەمەش شایەتیدانێکە لەسەر ڕادەی خواناسیی و وەرعی ئەو سەحابییە بەڕێزە، کە خۆی لاداوە لە گێڕانەوەی زۆری فەرموودە، بۆئەوەی نەکەوێتە هەڵەوە و شتێک زیادوکەم نەکات لەسەر فەرمودەکانی پێغەمبەر (د.خ) .

سێیەم/ ناوبردن‌ و باسکردنی جابان‌ و مەیمونی کوڕی، لە سەرچاوەکانی فەرمودەدا:

جابانی سەحابی و مەیمونی کوڕی لەم سەرچاوانەدا ناویان هاتووە:

1 موسنەدی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، بە ژمارەکانی: 137، لە: 1/141، هەروەها ژمارە: 293، لە 1/237، 6598، لە: 14/136، 19635، لە: 41/498، 6251، لە: 13/298، 6587، لە: 14/125.

2 سونەنی ئەبو داود، بە ژمارەکانی: 1579، لە: 5/194. هەروەها: 1581، لە: 5/196.

3 سونەنی نەسائی، بە ژمارە: 4953، لە: 3/175، 5182، لە: 3/131، 5577، لە: 17/151.

4 السنن الکبرى للبيهقي، 2/113، 5/207، 10/58.

5 المستدرک على الصحيحين، للحاکم، بە ژمارەکانی: 3739، لە: 8/465، 4655، لە: 10/476.

6 شعب الإيمان للبيهقي، بە ژمارەکانی: 1730، لە: 4/95 ، 1731، لە: 4/296.

7 المعجم الکبير، للطبراني، بە ژمارەکانی: 4144، لە: 3/175، 7234، لە: 7/62، 7840، 7841، 7842، 7913، 7937، 7938، 10152، 10990، 1099، 10992، 11113. جگە لەم شوێنانە لە 18 جێگەى تری ئەم سەرچاوەیەدا باسی هاتووە، لەبەر زۆریی نەقڵم نەکردوون.

8 المعجم الأوسط للطبراني، بە ژمارەکانی: 1920، لە: 4/380، 1921، لە: 4/381، 6393، لە: 13/471، 6394، لە: 13/472.

9 المعجم الصغير، للطبرانى، بە ژمارە: 111، لە: 1/114.

10 معرفة الصحابة، لأبي نعيم، بە ژمارەکانی: 21/252، 6374، لە: 21/83، 21/253.

11 مسند أبو یعلی، بە ژمارە: 542، لە: 2/46،

12 مسند عبد بن حمید، بە ژمارە: 11، 1/14.

13 الإبانة، لإبن بطة، بە ژمارە: 942، لە: 2/464.

14 مصنف عبد الرزاق، بە ژمارەکانی: 4053، لە: 2/452، 13859، لە: 7/454.

15 مصنف ابن أبي شيبة، بە ژمارەکانی: 6/100، 6/151.

16 بغية الحارث، بە ژمارەکانی: 819، لە: 1/255، 837، لە: 1/259، 852، لە: 1/261.

چوارەم/ منداڵانی تری جابان:

له و سەرچاوانەدا کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێ کردن، لە سەنەدی هەندێک ڕیوایەتدا، جگە لە مەیمونی کوڕی جابان، باس لە چەند کەسێکی تر کراوە بەناوی کوڕانی (جابان) ، کە پێویستیان بەڕاستکردنەوە هەیە، ئاخۆ کوڕانی هەمان (جابان) ی سەحابین، یان کەسێکی تر. ئەمانەی خوارەوە ناوەکانیانە، لەگەڵ جێگەى باسکردنیان:

1 أبو طالب بن جابان القاري، لە: (موسنەدی ئەحمەد) ، بە ژمارە: 19635.

2 بشر بن جابان الصنغاني، لە: (السنن الکبرى للبيهقي) ، 2/213.

3 موسی بن جابان، لە: (بغية الحارث) ، بە ژمارە: 822، 1/ 255 و، 834، لە: 1/258، 852، لە: 1/261.

4 شداد بن جابان، لە: (مصنف عبدالرزاق) ، بە ژمارە: 4053، لە: 2/452.

5 محەمەد بن جابان الجنديسابوري، لە: (المعجم الکبير للطبراني) ، بە ژمارە: 4144، لە: 4/325.

پێنجەم/ پێغەمبەر (د.خ) و پۆشینی جلوبەرگی کوردی:

لە کۆکردنەوەی چەند فەرمودەیەکدا ئەو زانیارییەمان دێتە دەست کە پێغەمبە (د.خ) جلوبەرگی کوردی پێ باشتر بووە لە هەر جلێکی ترو لەبەری کردووە، لەبەر ئەوەی شێوەکەی سادە و ساکار بووه و گوڵدار نەبووە، تا لە نوێژدا خەیاڵی دوور نەخاتەوە. بەپێی پێناسی زاناکانی ڕاڤەکاری فەرموودەش وادیارە ئەو پۆشاکە کوردییە لە جۆری (شاڵ) بووە، چونکە بە ڕوونیی ئەم ناونیشانانەیان بۆ وتووە:

1-جۆری قوماشەکە زبر بووە.

2-ڕەنگەکەی ساکار بووە و ڕستنەکەی لە یەک جۆر مەرەز بووە و نەخش و نیگاری تێدا نەبووە.

3 لە مەرەزی ئاژەڵ درووستکراوە..

دیارە ئەم ناونیشانانەش تەنیا لە قوماشی (شاڵ) ی خۆماڵیی کورداندا هەیە و لە ناوچە نزیکەکانی نزیک بە نيمچەدورگەی عەرەبیی، تەنیا کوردەکان بە درووستکردنی ئەو جۆرە قوماشەوە ناسراون. جگە لەوەش وەک دواتر ڕوونی دەکەمەوە لەنێو بازاڕی مەدینەدا ئەو قوماشی (شاڵ) ەی کورد فرۆشراوه و سەحابەکان و دانیشتووانی مەدینە پێی ئاشنا بو!..

دەقی فەرموودەکان

فەرمودەی یەکەم لە (صەحیحی بوخاری) دایە، عائیشەی دایکی موسوڵمانان دەیگێڕێتەوە، دەڵێ: پێغەمبەر (د.خ) (خەمیصە) یەکی گوڵداری لەبەر دەکرد، لەکاتی نوێژەکانیدا سەیری نەخش و نیگارەکانی دەکرد. کاتێ لە نوێژەکەی بووەوە، فەرمووی: ئەم (خەمیصە) یە بەرنەوە بۆ (ئەبو جەهم) ، لە جێگەى ئەمە (ئینبیجانییە. کەی بێنن، چونکە (خەمیصە) کە پێش کەمێک خەیاڵی بردم (واتە لە نوێژەکەمدا داڵغەی بۆ درووست کردم) .

هیشام کوڕی عوروە لە باوکییەوە دەگێڕتەوە، کە عائیشە وتوویەتی: پێغەمبەر (د.خ) فەرمووی: لە نوێژەکەمدا سەیری نیگاری سەر قوماشەکەم کرد، بۆیە ئەترسم داڵغەم ببات. عوروەی کوڕی زوبێر (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێت: (وأخذ (صلى الله عليه وسلم) کرديا کان لأبي جهم. فقيل: يا ڕسول ال!.. الخميصة کانت خيرا من الکردي) واتە: (پێغەمبەر (د.خ) پۆشاکێکی کوردیی (ئەبو جەهم) ی وەرگرت، دواتر یارانی وتیان: (خەمیصە) کە باشتر بوو لە (ئینبیجانییە. که (26) ‌. لەبەرئەوە ئەمەیان وتووە، چونکە یەکەمیان کە (خەمیصە) کە بووە نەرم بووە، بەڵام دووەمیان کە جلە کوردییەکە بووه و پێیان وتووە (ئینبیجانییە. زبر بووە، هەرواش ناساندوویانە کە: ئەو جۆرەیان قوماشێکی زبر بووه و ئەگەری زۆرە کە (شاڵ) بووبێ.

واتای (خەمیصە) و (ئینبیجانییە.

(خەمیصە) ناوی جۆرە جلوبەرگێکە، لە خوری درووستکراوە و نەخش‌ و نیگاری لەسەر بووە (27) . ئەم پۆشاکە لەلایەن سەحابە یەکەوە بەناوی (ئەبوجەهم) بە دیاریی دراوە بە پێغەمبەر (د.خ) ، بەڵام وەک گوتمان پێغەمبەر (د.خ) زانیویەتی کە (ئەبو جەهم) پۆشاکێکی تری هەیە بەناوی (ئینبیجانییە. کوردی) ، بۆیە فەرموویەتی: (خەمیصە) کەی بۆ بەرنەوه و (ئینبیجانییە. کەی بێنن بۆم.

(ئینبیجانییە. بە پێی پێناسی زمانزانان: جلێکی زبره و نەخش و نیگاری تێدا نییە.و لە مەرەزی حەیوان درووست دەکرێت، دیارە نیسبەتدانە بۆ شوێنێک یان ‌وەزێک بە ناوی (انبیجان) . مێژوونووسی ئێراقی بە توانا عەباس عەزاوی، وشەی (انبیجان) ی لە ڕیزی هۆزە ئێراقییەکاندا هێناوە، گوایە لقێکە ئەچنەوە سەر هۆزی گەورەی (ئەسلەم) ، کە لە سەردمێکی دێرینە وە هاتوونەتە ئێراق (28) .

(ابن حجر العسقلاني) لە ڕاڤەی فەرمودەکەدا گوتویەتی: (ئینبیجانییە. کەیان هێناو پێغەمبەر (د.خ) کردییە بەری. ئەو پۆشاکە لە مەرەزی زبری حەیوان درووست دەکرێت و لە وڵاتی کوردانەوە، لە گوندێک بەناوی (ئینبیجان) دەیانهێنا (29) . پێشەوا (نەوەوی) ش دەڵێت: (ئینبیجانییە. جۆرە جلوبەرگێکی زبرە، کە نەخش و نیگاری تێدا نییە. (30) .

لە فەرمودەیەکی تردا عائیشەی هاوسەری پێغەمبەر (د.خ) بەسەرهاتەکە تەواو دەکات‌ و دەڵێت: (وأخذ کرديا کان لأبي جهم، فقيل: يا ڕسول ال!.. الخميصة خيرا من الکردي) (31) ، واتە: پێغەمبەر (د.خ) جلە کوردییەکەی (ئەبو جەهم) ی وەرگرت، هەندێک وتیان ئەی پێغەمب!.. (خەمیصە) کە باشتر بوو لە کوردییەکە.

من پێم وایە لەوێوە ئەو تێبینییەیان داوە کە جلە کوردییەکە چۆغەی چنراوی دەستی کوردەواری بووەو، شاڵ بووە، دیارە لەبەر زبرییەکەی حەزیان کردووە (خەمیصە) کە لەبەر بک!..، بەڵام پێغەمبەری خوا وەڵامی دانەوەو، جیاوازى‌ ئەو جلەی لەگەڵ جلە کوردییەکە بۆ ڕوونکردنەوە و، فەرموی: (ئەوی تریان (واتە خەمیصەکە) لە نوێژەکەمدا سەیری نەخش و گوڵەکانیم دەکرد) (32) .

بانگخوازی ناسراوی ئێراقی (محەمەد أحمد الراشد) (33) دەڵێت: ئەو (ئینبیجانییە. ى کوردیان بردووە بۆ پێغەمبەری خواو لەبەری کردووە. ئەمەش شەرەف و سەربەرزییە بۆ هەموو کوردێکی هاوچەرخ (34) .

ئەوەی ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە فەرمودەیەکی پێغەمبەری خوایە کە (أبو هریرە‌) بۆمان دەگێڕێتەوە، دەڵێت: ڕۆژێکیان لەگەڵ پێغەمبەر (د.خ) چووینە بازاڕ، پێغەمبەر (د.خ) لای کوتاڵفرۆشەکان دانیشت و چەند شەرواڵێکی کڕی بە چوار درهەم... عەرزم کرد ئەی پێغەمبەری خوا (د.خ) !.. جەنابت شەرواڵ لەپێ دەکەی؟ فەرمووی: بەڵێ، لە سەفەرو، لە ماڵەوە، شەوو ڕۆژ، چونکە من فەرمانم پێکراوە کە پۆشتە بم، شتێکیشم نەدی لەم شەرواڵە باشتر مرۆڤ دابپۆشێت (35) .

لێرەدا سەرەڕای ئەوەی وشەی (سروال) لەناو عەرەبیدا زۆر بەکار دەبرێ و بۆ جۆری جلوبەرگی عەرەبیش دەگوترێ، بەڵام لە بنەڕەتدا وشەکە کوردییە، جا لەبەرئەوەی کورد زۆر نەناسراوه و لەبەرئەوەی فارس خاوەنی ئیمپراتۆریەت بوون، هەر وشەیەکی عەجەمی غەیرە عەرەبییان بەرگوێ کەوتبێ، وتویانە: ئەو وشەیە فارسییە و کراوە بە عەرەبی. عەسقەلانی لە شەرحی وشەی (سروال) دا دەڵێت: (سروال) وشەیەکی فارسییە و کراوەتە عەرەبی، لە زمانێکی تریشدا پێی دەڵێن: شەرواڵ (36) .

سەرچاوە زمانەوانییە.ان دەڵێن: (سراویل) جلوبەرگی نیوەی خوارەوەی جەستەیە، ناوک هەتا هەردوو پێ دادەپۆشێ. هەروەها دەڵێن: شەرواڵ جلوبەرگێکی فراوانە، بۆ بەشی خوارەوەی جەستە، بۆ زیادە ئیسراحەت گوشاد و فراوانە، لە بەشی نزیک قاچدا تەسک دەبێتەوە. لە سەروو ناوک بە تەنافێک دەبەسترێ (37) .

دیارە بەم تایبەتمەندیی و ناونیشانانەدا تێدەگەین مەبەست لە (سروال) هەمان شەرواڵی کوردییە کە پێغەمبەر (د.خ) لە بازاڕی مەدینە چەند دانەیەکی لێ‌ کڕیوە، بەشەکانی تری فەرموودە پێشووەکەش دەیسەلمێنێت‌ کە جۆری قوماشەکەش (شاڵ) ی کوردیی بووە.

بەڵگەیەکی تر کە گومان زیاد دەکات کە کوتاڵفرۆشەکە کورد بووبێت ئەوەیە کە لە هەمان ڕیوایەتدا هاتووە، ئەبو هورەيرە دەڵێت: کاتێ کە کوتاڵفرۆشەکە بۆی دەرکەوت کە کڕیارەکە پێغەمبەری خوایە (د.خ) ، پەلاماریدا کە دەستی ماچ بکات، پێغەمبەر (د.خ) دەستی ڕاپسکاندو فەرمووی: ئەم کارە عەجەمەکان لەگەڵ پادشاکانیان دەیکەن، من پیاوێکم لە ئێ!.. (38) .

ئەمە ئەو گومانە بەهێز دەکات کە فرۆشیارەکە عەرەب نەبووە، چونکە ئەگەر عەرەب بووایە دەیزانی کە دەست ماچکردن لەناو عەرەباندا باو نییە.و پەلاماری دەستی پێغەمبەری نەدەدا بۆ ماچکردنی.

هەروەها لەم ڕووداوەوە لەوە تێدەگەین کە دانیشتووانی مەدینەی پایتەختی ئیسلام، هەموو جۆرە جلوبەرگێکی تێدا فرۆشراوه و هەر نەتەوەیەکیش پارێزگاریی لە نەریت‌ و پۆشاکی نەتەوەی خۆی کردووە و پێغەمبەریش جیاوازیی نەخستووە و هەرکامیانی بەدڵ بووبێ، لەبەری کردووە.

بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە گەڕام بە سەرچاوەکانی فەرمودەدا، بۆم دەرکەوت کە لە جلوبەرگدا هەموو ڕەنگێکی لەبەر کردووە، لە ڕەنگی سپی، (39) ڕەش، 40) سوور، (41) زەرد (42) . دیارە لەبەر ئەم دیاردەیە کە لە مێژوودا هاتووە: نەبینراوه و نەبیستراوە کە پێغەمبەر (د.خ) قەدەغەی کەسێکی کردبێ له و عەجەمە (غەیرە عەرەب) انەی کە چوونەتە لای بە جلی خۆیانەوە، یان هانیان بدات بۆ لەبەرکردنی جلوبەرگی عەرەبی (43) . دیارە ئەو بەشەی ئاساییە کە جلوبەگی نەتەوەکان ئازاد بووبێ، یان کەسە غەیرە عەرەبەکانی دانیشتووی مەککە و مەدینە و شارەکانی تر، ئازاد بووبن بە لەبەرکردنی جلوبەرگی خۆیان.

تا ئێرە گومانی تێدا نییە. چونکە ئیسلام زۆر دژی تواندنەوەی نەریت‌ و کولتووری پەسەندی نەتەوەکان بووە، بەڵام ئەوەی لەم بەسەرهاتەدا دەردەهێنرێت ئەوەیە کە لە بازاڕدا فرۆشیاری کورد هەبووە، جلوبەرگی کوردی بەتایبەتی شاڵى فرۆشتووە و پێغەمبەر (د.خ) کڕیاری ئەو جلە بووە. دوپاتیشی کردۆتەوە کە شه و و ڕۆژ و لە سەفەرو لە ماڵی خۆیدا لەبەری کردووه و بە باشترین جلوبەرگی زانیوە، لەبەرئەوە کە وەک جلی شامی و یەمەنی و وڵاتانی تری نزیکی حیجاز، نەخش و نیگاری تێدا نەبووه و ساده و ساکار بووە، چونکە شاڵی کوردیی وەک دیارە هیچ جۆرە وێنە و نیگارێکی تێدا دانانرێت.

هەروەها لەمەوە ئەوەش دەسەلمێت کە کۆمەڵگەی عەرەبی ئەوکاتە، ئاشنا بوون بە جلوبەرگێک کە پێی وتراوە جلوبەرگی کوردی (الإنبيجانية الکردية) . ئەم ئاشناییە بە جلوبەرگی کوردیی تەنیا بۆ جلوبەرگی پیاوان - واتە شاڵ نەبووە، بەڵکوو جلوبەرگی کوردیی ژنانەش ناوو ناوبانگی لەناو کۆمەڵگەی عەرەبیدا هەبووە. بەڕادەیەکیش ئەو جلانە سەرنجی ڕاکێشاون کە جلوبەرگی ژنە حۆرییەکانی بەهەشتتیان بەجلی ژنانی کورد شوبهاندووە. (ابن الراوندي) دەڵێت: جلوبەرگی ئەهلی بەهەشت لە سوندوس و (ئیستەبرەق) و ئاوریشمە و بازن‌ و دەستبەندی زێڕ و زیو دەپۆشن، بەڕادەیەک کە لە بەرگی ژنانی کورد دەچن (44) .

شەشەم/ ئاماژە بە نەتەوەی کورد و کڵاشی کوردیی لە هەندێک فەرمودەدا:

وەک پێشتر گوتمان جێی گومان نییە.کە پێغەمبەر و یارانی تا ڕادەیەک ئاشنابوون بە نەتەوەیەک بەناوی کورد، هیچ نەبێ بەبوونی یاوەرێکی وەک (جابان) ی کوردیی، یان لە ڕێی هاتوچۆو ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە لەنێوان وڵاتانی شام‌ و ئێراقی ئەو سەردەمەدا، کە دەروازەیەک بووە بۆ کرانەوە بەسەر وڵاتی فارسدا. بۆیە جگە له و فەرمودە و ڕیوایەتانەی باسمان کردن، لەکاتی تریشدا پێغەمبەری خوا ئاماژەی کردووە بۆ نەتەوەی کورد و هەندێک ناونیشانی وتووە کە ئەوان دەگرێتەوە، یان یارانی لە ڕاڤەی فەرمودەکانیدا گەیادوویانە کە مەبەستی پێغەمبەر (د.خ) لە باسی هەندێک نەتەوە و ناونیشانیان، نەتەوەی کوردە.

یەکێک له و فەرمودانە فەرمودەیەکی (صەحیح) و درووستە، دەفەرموێ: (لا تقوم الساعة حتى تقاتلوا قوما نعالهم الشعر) ، لە ڕیوایەتێکی تردا فەرمووی: (وهو هذا البارز) (45) ، واتە: ڕۆژی دوایی نایەت تا لەگەڵ قەومێکدا شەڕ نەکەن، کە پێڵاوەکانیان لە موو درووستکراون.. ئەوانیش ئەم نەتەوە (بارز) ەیە.

من بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان بۆم ڕوون بۆتەوە کە جگە لە کورد هیچ نەتەوەیەکی تر لەوانەی لە ناوچەکەدان‌ و نزیکی عەرەبن، پێڵاویان لە موو درووست نەکردووە. دیارە ئەمەش ئاماژەیە بە (کڵاش) ی کوردی، کە دیارە لەوکاتەشدا وەک بەرهەمێکی خۆماڵیی کورد ناسراوە و بۆتە ناونیشان بۆ کوردان‌ و نموونەشیان بە وڵاتاندا چووە.

بۆیە سەحابی ناسراو ئەبو هورەیرە لە ڕاڤەی ئەم فەرمودەیەدا وتویەتی: مەبەست لە (البارز) لە فەرمودەکەی پێشەوەدا کوردەکانن (46) . هەروەها چەندین زانای تریش دووپاتیان کردۆتەوە ئەو قەومەی کە له و فەرمودەیەدا پێغەمبەر (د.خ) ئاماژەی پێکردوون، قەومی کورده (47) ‌. (ابن الأثير) یش دەڵێت: (بارز) : ناوچەیەکی نزیکە لە (کرمان) و ناوچەیەکی شاخاوییە، لە هەندێ ڕیوایەتدا وتراوە: ئەوانە کوردن (48) .

ماوەتەوە ئەوە بڵێین کە ناوی زۆربەی شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکان بە تێپەڕبوونی کات ئاڵوگۆڕی زۆریان بەسەردا دێت، بە جۆرێک کە هەندێک جار زۆربەی پیتەکانی وشەیەک دەگۆڕێن‌ و کەمێک لە پیتە ئەسڵییەکان دەمێننەوە. بۆ نموونە: شارێکی وەک (هەمەدان) کە پایتەختی دەوڵەتی کوردە مادەکان بووە، لە بنەڕەتدا (ئەکباتان) بووە، بەڵام بەتێپەڕبوونی کات بۆتە هەمەدان (49) . مەبەست ئەوەیە ناتوانرێت بە دڵنیایی ئەو شوێنە بناسرێتەوە کە لەوکاتەدا بە (بارز) ناسراوە، بەڵام ئەوەندەی سەلماوە کە ناوچەیەک بووە لەسەر زەویی کوردستان.

پەراوێزەکان:

1 أرمينيا حسب دليل العالم، س. يراميان، 1963، ص53. ئەویش له پەڕتووکی: الأکراد، أرشاک، ص127، وەریگرتووە.

2 یاقوت حەمەوی لە بڕگەی باسی (باقەردێ) ، دەڵێت: هەشتیان یەکێکە لە گوندەکانی نزیک باقەردێ.

3 ابن حوقل، ص: 157، الأصطخري، ص: 87. أخبار الزمان، المسعودى، ص: 60. المقدسي، ص: 60.

4 الأعلاق النفيسة، ابن ڕستە، ، ب7، چاپی لیدن، 1895، ل195.

5 ناوی ئەم گوندەی کوردستان (باقەردێ) لە دەیان سەرچاوەی تردا هاتووە، لەوانە: تاريخ الطبري، ڕوداوەکانی ساڵی 174. الکامل في التاريخ، ابن الأثير الجزري، 5/ 287. تاريخ مختصر الدول، ابن العبري، لا: 13. معجم البلدان، ياقوت الحموي، 4/337. الأخبار الطوال، أبو حنيفة الدينوري و.. هتد.

6 الجامع لأحکام القرآن، الطبري، 9/42.

7 سايتى (شبکة النبأ المعلوماتية) له 25/ جمادي الآخرة/1428، بەرانبەر10/7/2007، بابەتەکه و تەنانەت وێنەی پارچە دۆزراوەکانیشی دابەزاندووە. بۆ بینینی وێنەکان سەیری ئەم دوو سایتە بکە: www.anchorstone.com، www.noahs-ark-anchors.com لەکۆتایی ئەم پەڕتووکەشدا دەتوانیت نموونە له و وێنانە ببینیت. جێی باسە کە ئەم بابەتە کراوەتە فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بە ناونیشانی Noah‌s ark The Discovery of، واتە: (دۆزینەوەی کەشتییەکەی نوح) . فیلمەکە لە دەرهێنانی: Knowledge 2020، ساڵی 1997ز.

8 تەفسیری (ابن کثير) ، لە ڕاڤەی ئایەکانی سوورەتی (القمر) دا.. جگە لە (ابن کثير) ئەم تەفسیرانەی خوارەوەم سەیر کرد، هەموو لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئایەتەی سەرەوەدا، ئەوە دووپات دەکەنەوە، کە خوای گەورە کەشتییەکەی لەسەر کێوی (جودی) بۆ پەندو عیبرەت هێشتۆتەوە: (جامع البیان) ی (طبري) ، تەفسیری بەغەوی، (فتح القدیر) ی شەوکانی، (تفسير القرآن) ی ئالوسی، (الدر المنثور) ی (سيوطى) ، (التحرير والتنوير) ی (محەمەد الطاهر بن عاشور) ، تەفسیری (أبو السعود) ، تەفسیری نەسەفی.

9 تفسير التحرير والتنوير، محەمەد الطاهر ابن عاشور، ج 15، سوورة القمر ، ئایەتی 14و15.

10 صحيح البخاري، کتاب تفسير القرآن، باب تفسير: اقتربت الساعة وانشق القمر.

11 الکامل في التاريخ، ابن الاثير الجزري، 5/ 287.

12 تەفسیری (ابن کثير) ، لە تەفسیری ئایەتی (16) ی سوورەتی (الفتح) دا.

13 بۆ ئەم بۆچوونانە بڕوانە: تەفسیری (روح المعانی) ، (الآلوسي) ، 26/103.

14 تەفسیری (روح المعانی، الآلوسي) ، لە تەفسیری ئایەتی (16) سوورەتی (الفتح) دا، 17/67.

15 هەمان سەرچاوە، 17/67

16 سەیری (جامع البيان في تفسير القرآن) ی (ابن جرير الطبري) لە تەفسیری ئایەتی (68) ی سوورەتی (الأنبياء) ، هەروەها تەفسیری (ابن کثير) و تەفسیری (فتح القدیر) ی (شەوکانی) و (النکت والعیون) ی (ماوەردی) و (معالم التنزیل) ی (بەغەوی) .

17 بڕوانە: سيرأعلام النبلاء، الذهبي، 6/179، وتهذيب التهذيب، ابن حجر العسقلاني، 9/111.

18 تەفسیری (روح المعانی) ، (الآلوسي) لە تەفسیری ئایەتی (16) ی سوورەتی (الفتح) دا.

19 تەفسیری (مفاتح الغیب) ی ڕازی لە ئایەتی (16) (الفتح) دا.

20 بڕوانە: تاريخ الأمم والملوک، الطبري، 1/233.

21 بڕوانە: تەفسیری (زاد المسير) ی (ابن الجوزي) ، لە ڕاڤەی ئایەتی (71) ی (الأنبياء) .

22 (ابن کثير) لە تەفسیری ئایەتەکەدا ئەمەی گوتووە. دیارە (حران) بە پێی هەموو مێژوونووسان‌ و جوگرافیناسان، بەشێکە لە کوردستان، چونکە کەوتووەتە باکووری خۆرهەڵاتی تورکیا، نزیک ڕووباری (بلیخ) لە سەرووی شاری (جزیرە) ەوە.

23 زۆربەی مێژوونووسان ئەمەیان دووپات کردۆتەوە. بۆ نموونە بڕوانە: (تاريخ الرسل والملوک، الطبري، 1/ 244) .

24 بڕوانە: تەفسیری (الطبري) ، 18/470.

25 أسد الغابة في معرفة الصحابة، ابن الأثير الجزرى، هەروەها لە: (الإصابة في تمييز الصحابة، ابن حجر العسقلاني) .

26 موسنەدی ئەحمەد، ژمارە 134، 1/303.

27 دەقە عەرەبییەکەی فەرمودەکە بەم جۆرەیە: (عن عائشة (رضي الله عنها) أن النبي (ص) کان له خميصة لها أعلام. فقال: شغلتني أعلام هذه، إذهبوا بها إلى أبي جهم، وأتوني بإنبيجانيته) ، ئەم فەرمودەیە چوار جار لە صەحیحی بوخاری، بە ژمارەکانی: 360، 373، 710، 5369) ، سێ‌ جار لە صەحیحی موسلیم، بە ژمارەکانی: 863، 864، 865) ، چوار جار لە موسنەدی ئەحمەد، بە ژمارەکانی: 22958، 23-60، 24273، 24454) ، هەروەها لە (ابن ماجە، بە ژمارە: 3540) ، (نەسائی، بە ژمارە: 763) ، (موگأ مالک، بە ژمارە: 24 و 205) یش هاتووە. قسەکەی (عوروە) ش لای (أبوداود) بە ژمارە (915) هاتووەو، سەنەدی (صحیح) ە.

28 معجم المعانی، پیتی خ.

29 بڕوانە: عشائر العراق، عباس العزاوي، 1/65.

30 عبير الوعي، محەمەد أحمد الراشد، الرياض، 2009، ص: 79. له (فتح الباري، ابن حجر العسقلاني) وەری گرتووە.

31 شرح النووي على صحيح مسلم، کتاب المساجد، باب کراهة الصلاة في ثوب له أعلام. هەروەها: عون المعبود، العظيم آبادى، 2/409.

32 سنن أبی داود، بە ژمارە: 10915 ، تەحقیقی ئەلبانی، سەنەدی فەرمودەکەش (حەسەن) ە.

33 دەقی عەرەبیی ئەم بەشەی فەرمودەکە بەم جۆرەیە: (إني کنت أنظر إليها في الصلاة) . (صحیح أبی داود، بسند حسن، الرقم: 915) .

34 ئەوە ناوی خوازراویەتی، ناوە ئەسڵییەکەی بریتییە لە: عبدالمنعم صالح العلی.

35 عبير الوعي، محەمەد أحمد الراشد، الرياض، 2009، ص: 79.

36 دەقە عەرەبییەکەی بەم جۆرەیە: (قال ابوهريرة: دخلت يوما السوق مع ڕسول الله (د.خ) ، فجلس إلى البزازين، فاشترى سراويل بأربع درهم... فقلت: يا ڕسول ال!.. إنک لتلبس السراويل؟ قال: أجل في السفر والحضر، والليل والنهار، فإني أمرت بالستر، فلم أجد شيئا أستر منه) ، ئەم فەرمودەیە: (بوخارى و ترمذى) گێڕاویانەتەوەو، لەم سەرچاوانەشدا هاتووە: (الفوائد المجموعة، الشوکانى (419) ، (مجمع الزوائد، الهيثمي، 2/142) و زۆر سەرچاوەی تریش.

37 إرشاد الساري، شرح صحيح البخاري، ابن حجر العسقلاني، (3/109) . هەروەها لە چەندین سەرچاوەی تردا هاتووە.

38 قاموسی (معجم المعانی الجامع) ، پیتی (س) .

39 بەشێکە لە هەمان فەرمودەی پێشەوە کە دەقەکەیمان هێنا. عەرەبییەکەی بەم جۆرەیە: (وَثَبَ إِلَى يَدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُقَبِّلُهَا، فَجَذَبَ ڕَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَدَهُ مِنْه. وَقَالَ: هَذَا إِنَّمَا يَفْعَلُهُ الأَعَاجِمُ بِمُلُوکِهَا، إِنَّمَا أَنَا ڕَجُلٌ مِنْکُمْ... وَأَخَذَ ڕَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ السَّرَاوِيلَ.. قُلْتُ: يَا ڕَسُولَ اللَّهِ ، وَإِنَّکَ لَتَلْبَسُ السَّرَاوِيلَ ؟ قَالَ: نَعَمْ، وَبِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ، وَفِي السَّفَرِ وَالْحَضَرِ، فَإِنِّي أُمِرْتُ بِالتَّسَتُّرِ، فَلَمْ أَجِدْ شَيْئًا أَسْتَرَ مِنْهُ..)

40 لە فەرمودەی ژمارە (3036) ی (موسنەدی ئەحمەد) دا ئاماژەی پێ کراوە.

41 لە فەرمودەی ژمارە (3376) ی (صەحیحی موسلم) دا ئاماژەی پێ کراوە.

42 لە فەرمودەی ژمارە (3065) ی (ابو داود) و، ژمارە (1137) ی (موسنەدی ئەحمەد) دا هاتووە.

43 لە فەرمودەی ژمارە (137) ی (ترمذى) دا هاتووە.

44 التراتيب الإدارية (نظام الحکومة النبوية) ، عبد الحي الکتاني، (1/442) . کورد لە سەردەمی پێغەمبەردا (د.خ) ، محەمەد مەلا مەحمود تاوگۆزیی ، لا: 55. دەقە عەرەبییەکەی دەڵێ: ملابس أهل الجنة من السندس والإستبرق وأساور الفضة والذهب ... إنها تجعلهم يشبهون عروس الأکراد..

45 صەحیحی بوخاری، بە ژمارە: (3587، 3591) . هەروەها: صەحیحی موسلم، بە ژمارە: (7494) .

46 فتح الباري، ابن حجرالعسقلاني، 2/299. هەروەها: البداية والنهاية، ابن کثير، (25016) .

47 لەوانە: (عەسقلانی) لە (ارشاد الساری 4916) ، (العینی) له (عمدة القاري في شرح البخاري) ، (24/194) أبو نعیم، له (المستدرک) (1/87)

48 النهاية في غريب الحديث والأثر ، وشەی (برز) .

49 ئەمە زۆربەی مێژونووسان دوپاتیان کردۆتەوە. لەوانە: یاقوتی حەمەوی لە (معجم البلدان) . بڕوانە: سایتی ویکیپیدیا، دانشنامەی ئازاد.[1]
ئەم بابەتە 710 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.xalkurd.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 22-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 710 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 22-01-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
ئایا بۆ کرواتییەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان دەگەرێننەوە؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا بۆ کرواتییەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان د...

ئایا بۆ کرواتییەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان د...
ناونیشانی بابەت: ئایا بۆ کرواتییەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان دەگەرێننەوە؟
ناوی نووسەر: #سۆران حەمەڕەش#

وەک مێژوونووسوسێک، هەندێک بابەت لەسەر گەڕاندنەوەی نەتەوە و خەڵکی تر بەزۆر بۆ کورد، دەبنە مایەی بێزاری بۆم و پێم وایە زۆرینەی ئەو بابەتانە هیچ خزمەتێک بە مێژووی کورد و کوردستان ناگەیەنن. بەڵام لە حاڵەتی کرواتدا، ئەوە کورد نییە دەڵێت ئەوان بنەچەیەکی کوردی یان بە ناو ئێرانیان هەیە، بەڵکوو کرواتەکانن کە سەرقاڵی ئەو بابەتەن. تەنانەت چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆمەڵێک لە ئەندامانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕوویان کردبووە کرواتیا، لەوێ هەندێک لە کرواتیە دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتە پێیان گوتبوون کە ئەوان بنەچەیان کوردییە و لە کوردستانەوە ڕوویان کردۆتە ئەو ناوچەیە. ئەو بابەتە ئەو کاتە بۆ ماوەیەک لە میدیای کوردیدا باس کرا و زیاتر وەک قسە و قسەڵۆک مامەڵەی لەگەڵدا کرا. لەو ساتەوە چەند جارێک ئەو پرسیارەم ئاڕاستە کراوە کە ئایا ئەو بۆچوونەی کرواتیەکان تا چ ڕادەیەک ڕاستیەکی مێژووییی لە پشتەوە هەیە؟
بۆ ئەوەی کە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە دەبێت بزانین کرواتەکان کێن و چۆن ئەو بۆچوونەیان لەلا گەڵاڵە بووە.
کرواتیەکان خەڵکانێکن بە زمانی کرواتی قسە دەکەن. ئەو زمانە سەر بە لقی سلاڤیە کە لە خێزانی هیندۆئەوروپیە. ئەم لقە زمانی ڕوسی، بولگاری، پۆڵەندی، سربی، سلۆڤاکی و چەند زمانێکی تر دەگرێتەوە. وڵاتی کرواتەکان بە درێژایی مێژووی ئایینی کریستیانی، کەوتۆتە نێوان کێشمەکێشی مەزهەبی کاسۆلیکی و ئەرزۆزۆکسەوە، بەڵام لە ناو ئەو کێشمەکێشەدا ئەوان پەیڕەوی مەزهەبی کاسۆلیکی کریستیانی دەکەن سەرەڕای ئەوەی کە زۆرێک لە نەتەوەکانی دەوروبەریان ئەرسۆزۆکسن بەتایبەت نەیارەکانیان کە سربەکانن.
لە سەدەی نۆیەمی زایینیەوە دەسەڵاتی کرواتەکان لە وڵاتی کرواتیا دەرکەوتووە و هەندێک جار کاریگەری هەنگاریای دێرین و نەمسا و دواتر لە سەدەی پانزەیەمی زایینەوە کەوتوونەتە بەر هێرشی عوسمانیەکانەوە. بە تایبەت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە کرواتیا بووەتە بەشێک لە یۆگۆسلاڤیا کە نەتەوەی سرب تێیدا دەسەڵاتدار بووە کەززمانەکەیان سەر بە لقی سلاڤەکانە. پێشتر لە سەدەی حەوتەمی زاینیەوە سلاڤەکان ڕوویان کردۆتە ناوچەی بەڵکان و کرواتیاش وەک بەشێک لە بەڵکان، کەوتۆتە بەر کۆچی مەزنی سلاڤەکان کە ئەمڕۆ خەڵکانی وەک سرب، بولگاری، سلۆڤینی، ماسیدۆنی... پێکهێناوە. وەک هەموو نەتەوەیەکی تر، کرواتەکان دەخوازن لە ڕێگای مێژووەوە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان دەستنیشان بکەن. لەو دەستنیشان کردنەدا زۆر جار لە ژێر کاریگەری هەوڵی خۆجوداکردنەوە لە نەتەوەکانی دەروبەر، بە تایبەت سربیەکان کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە باڵادەست بوون لە ناوچەکەدا، بۆچوونەکانیان دادەڕێژن. هەندێک لە لێکۆڵەرە کرواتەکان پێیان وایە کە ئەوان هەرچەندە زمانەکەیان ئەمڕۆ سلاڤیە، بەڵام لە بنەڕەتدا سلاڤی نەبووە و وردە وردە زمانەکەی خۆیان لەیاد کردووە و ئەمڕۆ بە سلاڤی قسە دەکەن، بەڵام خۆیان لە ناوچەکانی بەناو ئێران و کوردستانەوە هاتوونەتەوە ناوچەکە و زمانەکەیان لە بنەچەدا نزیک بووە لە زمانی ناوچەکانی کوردستان و ئێران.
ئەم بابەتە لە ناو کرواتەکاندا بابەتێکی دێرینە و پێشینەی هەیە. تیۆریەکە سەرەتا لە ساڵی 1797 ز دا لە دکتۆرانامەی لێکۆلەرێکی کرواتیدا دەرکەوتووە بە ناوی جۆزیپ میکۆسزی بلومێنساڵ. ئەو تێزە لە ژێر ناونیشانی کرواتیەکان کە سەر بە گروپی سلاڤین ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ سەرمەتیەکان کە لە بنەچەدا میدی بوون. ئەو لێکۆڵەرە دەیەوێت بڵێت کە کرواتەکان هەرچەندە سەر بە گروپی سلاڤین بەڵام لە بنەچەدا لە سەرمەتیەکانەوە هاتوون کە ئەوانیش بنەچەیان میدی بووە. ئەوەی کە مایەی سەرنجە لە ساڵی 1918 وە و دوای درووستبوونی دەوڵەتی یۆگۆسلاڤیا، ئەو دکتۆرانامەیە لەناوبراوە. ئەمڕۆ زۆر لە کرواتیەکان پێیان وایە کە ناسیۆناڵیستە سلاڤیەکان کە لە یۆگۆسلاڤیادا باڵادەست بوون، ئەوەیان کردووە بۆ بزرکردنی ئەو ڕابردووە مێژووییەی کرواتیەکان. لە حەفتا ساڵی دەوڵەتی یۆگۆسلاڤیادا بە هیچ شێوەیک ڕێ بە نووسین سەبارەت تیۆری بنەچە کورد/ئێرانی/ئیندۆئێرانی کرواتەکان نەدراوە و خەڵک لەسەر نووسین لەسەر ئەو بابەتە زیندان کراون. کە ئەوە لە ناوبردنی دکتۆراکە دەخاتە جێی گومانەوە و پێدەچێت هەر کاری دەوڵەتی یۆگۆسلاڤیا بووبێت.
بەو جۆرە لەو ساتەوە ئەم تیۆریە لە ناو کرواتەکاندا باس کراوە و زۆر بە جدی وەردەگیراوە، بەڵام لە دوای ساڵی 1991 و سەربەخۆیی ئەو وڵاتەوە، ئەو تیۆریە دەرفەتی بۆ کراوەتەوە و دیسانەوە بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە و زیاتر کەوتۆتە ناو ناوەندە زانستیەکانەوە. لە ئەنجامدا هەندێک لە لێکۆڵەرە کرواتیەکان لێکۆڵینەوەی جدی نوێیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە. لێکۆڵەرە کرواتیەکان چەندین نموونەی زمانەوانی دەهێننەوە کە زمانی ڕەسەنی کرواتی سلاڤی نەبووە و زیاتر لە زمانە بە ناو ئێرانیەکانەوە نزیک بووە. هێندە ئەو بابەتە لەو وڵاتەدا گەرم بووە، بە جۆرێک ئەو لێکۆڵینەوانە کاریگەریان لەسەر خەڵکی ئاسایی کرواتی داناوە و خەڵکی ئاسایی زۆر جار دەڵێن کە ئێمە لە کوردستانەوە هاتووین وکوردستان بە شێوەی جیاواز باس دەکەن. تەنانەت یەکێک لە گۆرانی بێژە هەرە بەناوبانگە کرواتیەکان بە ناوی دارکۆ ڕۆندێک، گۆرانیەکی بۆ کوردستان و کوردە ئاوارەکان گوتووە کە وڵات بەجێدەهێڵن. ئەمەی خوارەوە تەرجومەی شیعری گۆرانیەکە و لینکی ڤیدیۆیی گۆرانیەکەیە:
لە کاتێکدا کە ئەستێرەکان دەدرەوشانەوە
ئێمە لەسەر سەهۆڵێکی تەنک دەڕۆیشتین
هەریەکەمان هیوا لە چاوەکانماندا بوو
بەڵام تاریکیمان هەر وەک خۆی بوو
یارەکەم دوورە لێم لە ناو چیاکاندا
ئەو ڕێگایەی کە دەچێتە بەردەرگەکەی بە مین چێنراوە
دوای هەر بازگەیەکی سنوور لۆریەکانمان دەگۆڕی
پیاوە خراپەکان کە ڕێنمامان بوون
سەرقاڵی ژماردنی پارەکانیان بوون
ئێمە سەیرمان دەکردن کە ئەوان نانیان دەخوارد
ئێمەش پاشماوەکانمان بۆ جێدەهێڵرا
ئەو شتانەی کە لەوێدان پێم قبوڵ ناکرێن
ئەو ڕۆژە دێت کە دەگەڕێمەوە کوردستان
ملوانکەی مرواری بۆ گەردنە سپیەکەت دێنمەوە
دوو دەنکە مرواری ناوەڕاستی ملوانکەکە
ئەو دوانەیان من و تۆین.
https://www.youtube.com/watch?v=i57myBYitjM
تەنانەت گروپێکی مۆسیقایی کرواتی گۆرانیەکی کوردی خۆشە هەورامان یان بە تەواوی وەک خۆی بە زمانی کوردی گوتۆتەوە. هەر وەک لەم لینکەدا دەبینرێت.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=450345&document=0001.mp4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆشە هەورامان کە لە لایەن تیپێکی مۆسیقای کرواتیا دەگوترێتەوە=KTML_Link_External_End=
$پرسیارەکە ئەوەیەکە ئایا بەڵگەی زانستی تر هەیە کە پشتگیری لەو تیۆریە بکات؟$
لە ڕاستیدا ئەگەر سەیری ناوەکانی کورد و کروات بکرێت، هیچ گومانێل لەوەدا نییە کە پیتەکانی پێکهاتەی ناوەکانی kurd/kurt و Kruat هەر هەمان ناون. جگە لەوە لە هەندێک لە لێکۆڵینەوەکاندا کە لەسەر دی ئێن ئەی کرواتی کراون، دەرکەوتووە کە کرواتەکان 75% هاوبەشییان لەگەڵ کورد و ئەرمەن هەیە وەک لە نەتەوە سلاڤیەکانی تر. واتە لە ڕووی جینەوە کرواتەکان زۆر نزیکیان لەگەڵ کورد هەیە. بەڵام هەندێک سەرچاوەی تر ئەو بۆچوونە بەدرۆ دەخاتەوە و ئەو ئەنجامە دەخاتە ژێر گومانەوە.
جگە لەوە سەرچاوە مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێش هاتنی سلاڤیەکان کە لە سەدەی حەوتەمی زاینەوە ڕوویان کردۆتە بەڵکان و وڵاتی کرواتیا، سراس/سرەیسیەکان لە نزیک وڵاتی کرواتەکان ژیاون. سراسیەکان ژمارەیەکی کەم لە وشەی زمانەکەیان دۆزراوەتەوە، سەرەڕای ئەوە زۆربەی وشەکانیان کوردی ئەمڕۆ یان کوردی دێرین/میدین. سراسیەکان لە وڵاتی بەڵکان هەتاوەکو وڵاتی بە ناو تورکیای ئەمڕۆ ژیاون و دراوسێی یۆنانیەکان بوون. هەندێک جار ناوی لێکدراوی زۆر ئاڵۆزی سراسەکان زمانی کوردی نوێ یان میدیە. یەکێک لە هۆزەکانیان دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر بە سەرەپەڕەیی تۆمارکراوە و هەر ئەو کات لە سەرچاوەکاندا ناوەکە لێکدانەوەی بۆ کراوە هەر بە هەمان مانای سەرپەڕێن ی کوردی ئەمڕۆ. بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە زۆر جار سراسیەکان وەک یۆنانەکان پیتی س دەخەنە سەر وشەکان، زۆر گۆڕانکاری ئەوتۆ لەنێوان وشەی کوردی نوێ و هەندێک وشەی سراسیدا ڕووی نەداوە. هەر وەک لە وشەکانی خواروەدا بە شێوەی کوردی/سراسی دەبینرێت:
بۆر/برەس
بەند/بەند
بزن، بزە/بزەس
داڵەدان، داڵە/دێڵێ
زانتو/دێنتو (وشەی زانتو لە زمانی میدیدا مانای هۆز ی داوە، کە لە وشەی زان/زایین وە درووستکراوە، دەبینرێت لە زمانی سراسیدا بە نزیکی وەک یەک بووە)
ئەسپ/ئەسڤە (لە سەردەمی هوریەکاندا لە کوردستاندا پێی گوتراوە ئەسو و دوای میدەکان کردوویانەتە ئەسپە)
م/مە (ڕاناوی خاوەندارێتی)
پس، پز/پێز (بە مانای کوڕ)
سوێر/سوورەس
تیشک/تیشە
زان/زێنس (بە مانای زایین)
ئەوانەی سەرەوە چەند نموونەیەکی هاوبەشیی زمانەوانی نێوان خەڵکی دێرینی نزیک کرواتیا و کوردی/میدیە، پێش ئەوەی کە زمانەکایان ببێتە سلاڤی. لە ڕاستیدا پەیوەندیەکە هەر زمان نیە، سەرچاوەکانی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، مۆسیقای سراسیەکان بە بە مۆسیقای ڕۆژهەڵات (شرق) ی جودا لە ئەوروپی دادەنێت. کە ئەمە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت سراسیەکان خەڵکانێکی ڕۆژهەڵاتی بوون کە زمانەکەیان لە کوردی ئەمڕۆ و میدیەوە نزیک بووە، پێش ئەوەی کە سلاڤیەکان ڕوو بکەنە ئەو وڵاتە.
ئەنجام ئەوەی کە ڕوونە کرواتیەکان وەک هەوڵێک بۆ خۆجوداکردنەوە لە نەتەوەکانی دوروبەریان، حەز دەکەن لە ڕووی مێژووییەوە تایبەتمەندی خۆیان هەبێت و کاریگەری ناسیۆناڵیستی لەسەر ئەو تیۆریە هەیە، بەڵام وەک لە سەرەوە ڕوونکرایەوە ئەم بۆچوونە بێ بنەما نیە. ناوی کرواتەکان لەگەڵ کورد دا هاوشێوەیە و هەروەها زمانی خەڵکی ڕەسەنی نزیک کرواتیای دێرین لە زمانی کوردی/میدی نزیک بووە و ئەوان لە سەرچاوەکاندا بە ڕۆژهەڵاتی دانراون وەک لە ئەوروپی. هەروەها هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە بوونی پەیوەندی دی ئێن ئەی (خوێن) لەگەڵ کورد دا دەکەن هەرچەندیشە بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەو بابەتە هەیە و ئەو زانیاریە مشتومڕی لەسەرە. واتە بۆچوونی کرواتەکان بنەمای زانستیشی هەیە و دەگونجێت لە ڕابردوودا کرواتەکان لە کوردستانەوە کۆچیان کردبێتە ئەو وڵاتە و مانەوەی ناوی ئەو خەڵکە وەک خۆی و بوونی هاوبەشیی زمانەوانی و فەرهەنگی لەگەڵ خەڵکی کرواتیای دێریندا، بەڵگەیەکی ڕوونن کە دەشێت دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی دکتۆراکەی ساڵی 1797 ی جۆزیپ میکۆسزی بلومێنساڵ، درووست بێت و خەڵکی دێرینی کرواتیا کورد/میدی کۆچکردوو بن بۆ ئەو وڵاتە. کێ دەڵێت گەر ئەو دکتۆرانامە سەد ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سلاڤیەکانەوە نەفەوتێنرایە، ئێستاکە بەڵگەی زۆر ڕوونتر چنگ نەکەوتایە.
$تێبینی:$
- شیعری گۆرانی ناو بابەتەکە لە لایەن کەسێکی سربیەوە بە تایبەت لە سەر داواکاری من ئەرکی کێشاوە و لە زمانی کرواتیەوە تەرجومەی کردۆتە سەر زمانی ئینگلیزی و جارێکی تر خۆم کردوومەتەوە بە کوردی، بۆیە تەرجومەی شیعرەکە تەرجومەی دەستی دووە لە زمانی کرواتیەوە.
- چەند تیۆریەکی تر لە ناو کرواتیەکاندا هەن سەبارەت بە بنەچەیان بەڵام بەمەبەستی کورتکردنەوەی بابەتەکە لێرەدا زیاتر بایەخ بە بەشی پەیوەندی بە کوردەوە درا.
$وێنەکە$
لای ڕاست پیاوێکی کرواتیە کە لە ساڵی 1870 دا کێشراوە. وێنەکەی لای چەپ وێنەی دوو پیاوی کوردن کە لە ساڵی 1880 دا کێشراوە.
$سەرچاوەکان:$
- حەمەڕەش، سۆران (2013) کورد کێیە؟، لەندەن.
- Are Croatians European or Iranian? Croatian Genealogy Newsletter 9 (12 Jan. 2004): 2. Print.
- “Identity of Croatians in Ancient Iran” Iranian Chamber of Society (11 Jan. 2017)
- Tomicic, Z and Lovrik, A (1998) Identity of Croatians in Ancient Iran, Zagreb and Zlatko Tominic Publisher, Zagrib-Tehran.
- Vukcevich, I (2004) Croatia: Ludwig von Gaj and the Croats are Herrenvolk Goths Syndrome, Xilibris Corporation, USA.
[1]
ئەم بابەتە 607 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 11-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 607 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 11-12-2022 سارا سەردارس.س.
ئایا بۆ کرواتیەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان دەگەرێننەوە؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا بۆ کرواتیەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان دە...

ئایا بۆ کرواتیەکان کە خەڵکانێکی ئەوروپین بنەچەی خۆیان بۆ کورد و کوردستان دە...
وەک مێژوونووسێک، هەندێک بابەت لەسەر گەڕاندنەوەی نەتەوە و خەڵکی تر بەزۆر بۆ کورد، دەبنە مایەی بێزاری بۆم و پێم وایە زۆرینەی ئەو بابەتانە هیچ خزمەتێک بە مێژووی کورد و کوردستان ناگەیەنن. بەڵام لە حاڵەتی کرواتدا، ئەوە کورد نیە دەڵێت ئەوان بنەچەیەکی کوردی یان بە ناو ئێرانیان هەیە، بەڵکو کرواتەکانن کە سەرقاڵی ئەو بابەتەن. تەنانەت چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆمەڵێک لە ئەندامانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ڕوویان کردبووە کرواتیا، لەوێ هەندێک لە کرواتیە دەسەڵاتدارەکانی ئەو وڵاتە پێیان گوتبوون کە ئەوان بنەچەیان کوردیە و لە کوردستانەوە ڕوویان کردۆتە ئەو ناوچەیە. ئەو بابەتە ئەو کاتە بۆ ماوەیەک لە میدیای کوردیدا باسکرا و زیاتر وەک قسە و قسەڵۆک مامەڵەی لەگەڵدا کرا. لەو ساتەوە چەند جارێک ئەو پرسیارەم ئاڕاستە کراوە کە ئایا ئەو بۆچوونەی کرواتیەکان تا چ ڕادەیەک ڕاستیەکی مێژووییی لە پشتەوە هەیە؟
بۆ ئەوەی کە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە دەبێت بزانین کرواتەکان کێن و چۆن ئەو بۆچوونەیان لەلا گەڵاڵە بووە.
کرواتیەکان خەڵکانێکن بە زمانی کرواتی قسە دەکەن. ئەو زمانە سەر بە لقی سلاڤیە کە لە خێزانی هیندۆئەوروپیە. ئەم لقە زمانی ڕوسی، بولگاری، پۆڵەندی، سربی، سلۆڤاکی و چەند زمانێکی تر دەگرێتەوە. وڵاتی کرواتەکان بە درێژایی مێژووی ئاینی کریستیانی، کەوتۆتە نێوان کێشمەکێشی مەزهەبی کاسۆلیکی و ئەرزۆزۆکسەوە، بەڵام لە ناو ئەو کێشمەکێشەدا ئەوان پەیڕەوی مەزهەبی کاسۆلیکی کریستیانی دەکەن سەرەڕای ئەوەی کە زۆرێک لە نەتەوەکانی دەوروبەریان ئەرسۆزۆکسن بەتایبەت نەیارەکانیان کە سربەکانن.
لە سەدەی نۆیەمی زایینیەوە دەسەڵاتی کرواتەکان لە وڵاتی کرواتیا دەرکەوتووە و هەندێک جار کاریگەری هەنگاریای دێرین و نەمسا و دواتر لە سەدەی پانزەیەمی زایینەوە کەوتوونەتە بەر هێرشی عوسمانیەکانەوە. بە تایبەت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە کرواتیا بووەتە بەشێک لە یۆگۆسلاڤیا کە نەتەوەی سرب تێیدا دەسەڵاتدار بووە کەززمانەکەیان سەر بە لقی سلاڤەکانە. پێشتر لە سەدەی حەوتەمی زاینیەوە سلاڤەکان ڕوویان کردۆتە ناوچەی بەڵکان و کرواتیاش وەک بەشێک لە بەڵکان، کەوتۆتە بەر کۆچی مەزنی سلاڤەکان کە ئەمڕۆ خەڵکانی وەک سرب، بولگاری، سلۆڤینی، ماسیدۆنی... پێکهێناوە. وەک هەموو نەتەوەیەکی تر، کرواتەکان دەخوازن لە ڕێگای مێژووەوە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان دەستنیشان بکەن. لەو دەستنیشان کردنەدا زۆر جار لە ژێر کاریگەری هەوڵی خۆجوداکردنەوە لە نەتەوەکانی دەروبەر، بە تایبەت سربیەکان کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە باڵادەست بوون لە ناوچەکەدا، بۆچوونەکانیان دادەڕێژن. هەندێک لە لێکۆڵەرە کرواتەکان پێیان وایە کە ئەوان هەرچەندە زمانەکەیان ئەمڕۆ سلاڤیە، بەڵام لە بنەڕەتدا سلاڤی نەبووە و ووردە ووردە زمانەکەی خۆیان لەیاد کردووە و ئەمڕۆ بە سلاڤی قسە دەکەن، بەڵام خۆیان لە ناوچەکانی بەناو ئێران و کوردستانەوە هاتوونەتەوە ناوچەکە و زمانەکەیان لە بنەچەدا نزیک بووە لە زمانی ناوچەکانی کوردستان و ئێران.
ئەم بابەتە لە ناو کرواتەکاندا بابەتێکی دێرینە و پێشینەی هەیە. تیۆریەکە سەرەتا لە ساڵی 1797 ز دا لە دکتۆرانامەی لێکۆلەرێکی کرواتیدا دەرکەوتووە بە ناوی جۆزیپ میکۆسزی بلومێنساڵ. ئەو تێزە لە ژێر ناونیشانی کرواتیەکان کە سەر بە گروپی سلاڤین ئەوان دەگەڕێنەوە بۆ سەرمەتیەکان کە لە بنەچەدا میدی بوون. ئەو لێکۆڵەرە دەیەوێت بڵێت کە کرواتەکان هەرچەندە سەر بە گروپی سلاڤین بەڵام لە بنەچەدا لە سەرمەتیەکانەوە هاتوون کە ئەوانیش بنەچەیان میدی بووە. ئەوەی کە مایەی سەرنجە لە ساڵی 1918 وە و دوای دروستبوونی دەوڵەتی یۆگۆسلاڤیا، ئەو دکتۆرانامەیە لەناوبراوە. ئەمڕۆ زۆر لە کرواتیەکان پێیان وایە کە ناسیۆناڵیستە سلاڤیەکان کە لە یۆگۆسلاڤیادا باڵادەست بوون، ئەوەیان کردووە بۆ بزرکردنی ئەو ڕابردووە مێژووییەی کرواتیەکان. لە حەفتا ساڵی دەوڵەتی یۆگۆسلاڤیادا بە هیچ شێوەیک ڕێ بە نووسین سەبارەت تیۆری بنەچە کورد/ئێرانی/ئیندۆئێرانی کرواتەکان نەدراوە و خەڵک لەسەر نووسین لەسەر ئەو بابەتە زیندان کراون. کە ئەوە لە ناوبردنی دکتۆراکە دەخاتە جێی گومانەوە و پێدەچێت هەر کاری دەوڵەتی یۆگۆسلاڤیا بووبێت.
بەو جۆرە لەو ساتەوە ئەم تیۆریە لە ناو کرواتەکاندا باسکراوە و زۆر بە جدی وەردەگیراوە، بەڵام لە دوای ساڵی 1991 و سەربەخۆیی ئەو وڵاتەوە، ئەو تیۆریە دەرفەتی بۆ کراوەتەوە و دیسانەوە بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوە و زیاتر کەوتۆتە ناو ناوەندە زانستیەکانەوە. لە ئەنجامدا هەندێک لە لێکۆڵەرە کرواتیەکان لێکۆڵینەوەی جدی نوێیان لەسەر ئەو بابەتە کردووە. لێکۆڵەرە کرواتیەکان چەندین نموونەی زمانەوانی دەهێننەوە کە زمانی ڕەسەنی کرواتی سلاڤی نەبووە و زیاتر لە زمانە بە ناو ئێرانیەکانەوە نزیک بووە. هێندە ئەو بابەتە لەو وڵاتەدا گەرم بووە، بە جۆرێک ئەو لێکۆڵینەوانە کاریگەریان لەسەر خەڵکی ئاسایی کرواتی داناوە و خەڵکی ئاسایی زۆر جار دەڵێن کە ئێمە لە کوردستانەوە هاتووین وکوردستان بە شێوەی جیاواز باس دەکەن. تەنانەت یەکێک لە گۆرانی بێژە هەرە بەناوبانگە کرواتیەکان بە ناوی دارکۆ ڕۆندێک، گۆرانیەکی بۆ کوردستان و کوردە ئاوارەکان گوتووە کە وڵات بەجێدەهێڵن. ئەمەی خوارەوە تەرجومەی شیعری گۆرانیەکە و لینکی ڤیدیۆیی گۆرانیەکەیە:
لە کاتێکدا کە ئەستێرەکان دەدرەوشانەوە
ئێمە لەسەر سەهۆڵێکی تەنک دەڕۆیشتین
هەریەکەمان هیوا لە چاوەکانماندا بوو
بەڵام تاریکیمان هەر وەک خۆی بوو
یارەکەم دوورە لێم لە ناو چیاکاندا
ئەو ڕێگایەی کە دەچێتە بەردەرگەکەی بە مین چێنراوە
دوای هەر بازگەیەکی سنوور لۆریەکانمان دەگۆڕی
پیاوە خراپەکان کە ڕێنمامان بوون
سەرقاڵی ژماردنی پارەکانیان بوون
ئێمە سەیرمان دەکردن کە ئەوان نانیان دەخوارد
ئێمەش پاشماوەکانمان بۆ جێدەهێڵرا
ئەو شتانەی کە لەوێدان پێم قبوڵ ناکرێن
ئەو ڕۆژە دێت کە دەگەڕێمەوە کوردستان
ملوانکەی مرواری بۆ گەردنە سپیەکەت دێنمەوە
دوو دەنکە مرواری ناوەڕاستی ملوانکەکە
ئەو دوانەیان من و تۆین.
https://www.youtube.com/watch?v=i57myBYitjM
تەنانەت گروپێکی مۆسیقایی کرواتی گۆرانیەکی کوردی خۆشە هەورامان یان بە تەواوی وەک خۆی بە زمانی کوردی گوتۆتەوە. هەر وەک لەم لینکەدا دەبینرێت
https://www.youtube.com/watch?v=rPcGWx_jitc
پرسیارەکە ئەوەیەکە ئایا بەڵگەی زانستی تر هەیە کە پشتگیری لەو تیۆریە بکات؟
لە ڕاستیدا ئەگەر سەیری ناوەکانی کورد و کروات بکرێت، هیچ گومانێل لەوەدا نیە کە پیتەکانی پێکهاتەی ناوەکانی kurd/kurt و Kruat هەر هەمان ناون. جگە لەوە لە هەندێک لە لێکۆڵینەوەکاندا کە لەسەر دی ئێن ئەی کرواتی کراون، دەرکەوتووە کە کرواتەکان 75% هاوبەشییان لەگەڵ کورد و ئەرمەن هەیە وەک لە نەتەوە سلاڤیەکانی تر. واتە لە ڕووی جینەوە کرواتەکان زۆر نزیکیان لەگەڵ کورد هەیە. بەڵام هەندێک سەرچاوەی تر ئەو بۆچوونە بەدرۆ دەخاتەوە و ئەو ئەنجامە دەخاتە ژێر گومانەوە.
جگە لەوە سەرچاوە مێژوویەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێش هاتنی سلاڤیەکان کە لە سەدەی حەوتەمی زاینەوە ڕوویان کردۆتە بەڵکان و وڵاتی کرواتیا، سراس/سرەیسیەکان لە نزیک وڵاتی کرواتەکان ژیاون. سراسیەکان ژمارەیەکی کەم لە وشەی زمانەکەیان دۆزراوەتەوە، سەرەڕای ئەوە زۆربەی وشەکانیان کوردی ئەمڕۆ یان کوردی دێرین/میدین. سراسیەکان لە وڵاتی بەڵکان هەتاوەکو وڵاتی بە ناو تورکیای ئەمڕۆ ژیاون و دراوسێی یۆنانیەکان بوون. هەندێک جار ناوی لێکدراوی زۆر ئاڵۆزی سراسەکان زمانی کوردی نوێ یان میدیە. یەکێک لە هۆزەکانیان دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر بە سەرەپەڕەیی تۆمارکراوە و هەر ئەو کات لە سەرچاوەکاندا ناوەکە لێکدانەوەی بۆ کراوە هەر بە هەمان مانای سەرپەڕێن ی کوردی ئەمڕۆ. بە ڕەچاوکردنی ئەوەی کە زۆر جار سراسیەکان وەک یۆنانەکان پیتی س دەخەنە سەر ووشەکان، زۆر گۆڕانکاری ئەوتۆ لە نێوان وشەی کوردی نوێ و هەندێک وشەی سراسیدا ڕووی نەداوە. هەر وەک لە وشەکانی خواروەدا بە شێوەی کوردی/سراسی دەبینرێت:
بۆر/برەس
بەند/بەند
بزن، بزە/بزەس
داڵەدان، داڵە/دێڵێ
زانتو/دێنتو (وشەی زانتو لە زمانی میدیدا مانای هۆز ی داوە، کە لە وشەی زان/زایین وە دروستکراوە، دەبینرێت لە زمانی سراسیدا بە نزیکی وەک یەک بووە)
ئەسپ/ئەسڤە (لە سەردەمی هوریەکاندا لە کوردستاندا پێی گوتراوە ئەسو و دوای میدەکان کردوویانەتە ئەسپە)
م/مە (ڕاناوی خاوەندارێتی)
پس، پز/پێز (بە مانای کوڕ)
سوێر/سورەس
تیشک/تیشە
زان/زێنس (بە مانای زایین)
ئەوانەی سەرەوە چەند نموونەیەکی هاوبەشیی زمانەوانی نێوان خەڵکی دێرینی نزیک کرواتیا و کوردی/میدیە، پێش ئەوەی کە زمانەکایان ببێتە سلاڤی. لە ڕاستیدا پەیوەندیەکە هەر زمان نیە، سەرچاوەکانی دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، مۆسیقای سراسیەکان بە بە مۆسیقای ڕۆژهەڵات (شرق) ی جودا لە ئەوروپی دادەنێت. کە ئەمە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت سراسیەکان خەڵکانێکی ڕۆژهەڵاتی بوون کە زمانەکەیان لە کوردی ئەمڕۆ و میدیەوە نزیک بووە، پێش ئەوەی کە سلاڤیەکان ڕوو بکەنە ئەو وڵاتە.
ئەنجام ئەوەی کە ڕوونە کرواتیەکان وەک هەوڵێک بۆ خۆجوداکردنەوە لە نەتەوەکانی دوروبەریان، حەز دەکەن لە ڕووی مێژووییەوە تایبەتمەندی خۆیان هەبێت و کاریگەری ناسیۆناڵیستی لەسەر ئەو تیۆریە هەیە، بەڵام وەک لە سەرەوە ڕوونکرایەوە ئەم بۆچوونە بێ بنەما نیە. ناوی کرواتەکان لەگەڵ کورد دا هاوشێوەیە و هەروەها زمانی خەڵکی ڕەسەنی نزیک کرواتیای دێرین لە زمانی کوردی/میدی نزیک بووە و ئەوان لە سەرچاوەکاندا بە ڕۆژهەڵاتی دانراون وەک لە ئەوروپی. هەروەها هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە بوونی پەیوەندی دی ئێن ئەی (خوێن) لەگەڵ کورد دا دەکەن هەرچەندیشە بۆچوونی جیاواز لەسەر ئەو بابەتە هەیە و ئەو زانیاریە مشتومڕی لەسەرە. واتە بۆچوونی کرواتەکان بنەمای زانستیشی هەیە و دەگونجێت لە ڕابردوودا کرواتەکان لە کوردستانەوە کۆچیان کردبێتە ئەو وڵاتە و مانەوەی ناوی ئەو خەڵکە وەک خۆی و بوونی هاوبەشیی زمانەوانی و فەرهەنگی لەگەڵ خەڵکی کرواتیای دێریندا، بەڵگەیەکی ڕوونن کە دەشێت دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەی دکتۆراکەی ساڵی 1797 ی جۆزیپ میکۆسزی بلومێنساڵ، دروست بێت و خەڵکی دێرینی کرواتیا کورد/میدی کۆچکردوو بن بۆ ئەو وڵاتە. کێ دەڵێت گەر ئەو دکتۆرانامە سەد ساڵ لەمەوبەر لەلایەن سلاڤیەکانەوە نەفەوتێنرایە، ئێستاکە بەڵگەی زۆر ڕوونتر چنگ نەکەوتایە.
تێبینی:
- شیعری گۆرانی ناو بابەتەکە لە لایەن کەسێکی سربیەوە بە تایبەت لە سەر داواکاری من ئەرکی کێشاوە و لە زمانی کرواتیەوە تەرجومەی کردۆتە سەر زمانی ئینگلیزی و جارێکی تر خۆم کردوومەتەوە بە کوردی، بۆیە تەرجومەی شیعرەکە تەرجومەی دەستی دووە لە زمانی کرواتیەوە.
- چەند تیۆریەکی تر لە ناو کرواتیەکاندا هەن سەبارەت بە بنەچەیان بەڵام بەمەبەستی کورتکردنەوەی بابەتەکە لێرەدا زیاتر بایەخ بە بەشی پەیوەندی بە کوردەوە درا.
- وێنەکەی لای ڕاست پیاوێکی کرواتیە کە لە ساڵی 1870 دا کێشراوە. وێنەکەی لای چەپ وێنەی دوو پیاوی کوردن کە لە ساڵی 1880 دا کێشراوە. [1]
سەرچاوەکان:
- حەمەڕەش، سۆران (2013) کورد کێیە؟، لەندەن.
- Are Croatians European or Iranian? Croatian Genealogy Newsletter 9 (12 Jan. 2004): 2. Print.
- “Identity of Croatians in Ancient Iran” Iranian Chamber of Society (11 Jan. 2017)
- Tomicic, Z and Lovrik, A (1998) Identity of Croatians in Ancient Iran, Zagreb and Zlatko Tominic Publisher, Zagrib-Tehran.
- Vukcevich, I (2004) Croatia: Ludwig von Gaj and the Croats are Herrenvolk Goths Syndrome, Xilibris Corporation, USA.
ئەم بابەتە 2,166 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | سۆران حەمەڕەش
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 07-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,166 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.179 KB 07-08-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلێنکراوی کتێبی تایبەت بە کورد و کوردستان 1925-2010
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلێنکراوی کتێبی تایبەت بە کورد و کوردستان 1925-201...

بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلێنکراوی کتێبی تایبەت بە کورد و کوردستان 1925-201...
ئامادەکردنی: بوار نوورەدین
2012
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: بیبلۆگرافیای ناسێنراو و پۆلێنکراوی کتێبی تایبەت بە کورد و کوردستان 1925-2010
ژمارەی داونلۆد: 1,532 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 12,263 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-04-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-04-2013 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 12,263 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.16 KB 11-04-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.12 MB 430 11-04-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بیبلیۆگرافیای کورد و کوردستان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بیبلیۆگرافیای کورد و کوردستان
پەرتووکخانە

بیبلیۆگرافیای کورد و کوردستان
پەرتووکخانە

ئەکرەم قەرەداغی

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 6,940 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 56%
کوالیتیی بابەت
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 10-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-01-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,940 جار بینراوە
بیبلیۆگرافیای کوردناسی کورد و کوردستان لەسەرچاوە ڕووسییەکاندا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیبلیۆگرافیای کوردناسی کورد و کوردستان لەسەرچاوە ڕووسییەکاندا

بیبلیۆگرافیای کوردناسی کورد و کوردستان لەسەرچاوە ڕووسییەکاندا
بەرهەمێکی تری مێژوونوس و کوردناس دکتۆر ئافراسیاو هەورامی

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 11,343 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 66%
66%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-09-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,343 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.113 KB 18-09-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بیبلیۆگرافیای کوردناسی؛ کورد و کوردستان لە سەرچاوە فڕەنسییەکاندا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû3
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیبلیۆگرافیای کوردناسی؛ کورد و کوردستان لە سەرچاوە فڕەنسییەکاندا

بیبلیۆگرافیای کوردناسی؛ کورد و کوردستان لە سەرچاوە فڕەنسییەکاندا
د. #نەجاتی عەبدوڵڵا#
چاپخانەی حاجی هاشم – هەولێر، ساڵی 2009، (528). [1]
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-02-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,262 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 08-02-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.13 MB 478 08-02-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بیرەوەرییەکانی لیتن - بابەتگەلی تایبەت بە کورد و کوردستان
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەرییەکانی لیتن - بابەتگەلی تایبەت بە کورد و کوردستان

بیرەوەرییەکانی لیتن - بابەتگەلی تایبەت بە کورد و کوردستان
ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەرییەکانی لیتن - بابەتگەلی تایبەت بە کورد و کوردستان
ناوی نووسەر: لیتن
ناوی وەرگێڕ: محەمەد حەمەباقی
وەرگێڕان لە زمانی: فارسی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: چاپخانەی حاجی هاشم
ساڵی چاپ: 2014
[1]
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | کتێبخانەی PDF
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,052 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1208 KB 03-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی PDF 1.0.15 MB 286 03-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
بە دروشمی: بۆ کورد و کوردستان، پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی یە! جەژنی زمانی کوردی پیرۆز بێت
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە دروشمی: بۆ کورد و کوردستان، پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی یە! جە...

بە دروشمی: بۆ کورد و کوردستان، پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی یە! جە...
کۆمیسیۆنی زمان، کلتو ڕ و پەروەردەی ک ن ک ه
15 ی گوڵان 2021 - بروکسل
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=394104&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=بە دروشمی: بۆ کورد و کوردستان، پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەیی یە! جەژنی زمانی کوردی پیرۆز بێت=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 1,413 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-05-2021 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: بەلژیک
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-05-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-05-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,413 جار بینراوە
بەرکۆڵێک لەمێژووی کورد و کوردستان
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرکۆڵێک لەمێژووی کورد و کوردستان

بەرکۆڵێک لەمێژووی کورد و کوردستان
ناونیشانی پەڕتووک: بەرکۆڵێک لەمێژووی کورد و کوردستان
ناوی نووسەر: #سەعید مەموزینی#[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 611 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | کتێبخانەی PDF
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 11-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 611 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1156 KB 11-03-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.094 چرکە!