پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,379
وێنە 103,620
پەرتووک PDF 18,831
فایلی پەیوەندیدار 93,956
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
ئەنجام: 23 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەردۆغان دەڵێت لەگەڵ رەئیسی باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و پژاک کردووە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەردۆغان -رەئیسی

ئەردۆغان -رەئیسی
هێمن عەساف
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئێران، ڕایگەیاند لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێداگیرییان لە پشتیووانیی زیاتری ئێران کردووە، هەروەها جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری و هاوئاهەنگی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی دژ بە پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و پژاک کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-01-2024) ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەی شاندە هاوبەشەکەی نێوانیان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانییان کرد.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسپێکی قسەکانیدا ئاماژەی بە تەقینەوەکانی شاری کرمان کرد، کە ڕۆژی سێی ئەم مانگە لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی ڕوویاندا وم وتی تورکیا لەپاڵ ئێرانە لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر.
ئەردۆغان باسی لەوەکرد، بایەخ بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێرانی دراوسێ و دۆست دەدەن لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندی قوڵی هاوبەش. جەختی لەوەشکردەوە کە ئەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوە هاوبەشەکانیاندا داویانە، تەنیا لە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات نابێت، بەڵکوو بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەش گرنگە.
سەرۆککۆماری تورکیا وتی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، پێداگریمان لە پشتیووانیی زیاتری ئێرانی دراوسێمان کرد. جەختمان لە پەرەپێدانی زیاتری هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانمان کرد لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەش دژی پەکەکە، پەیەدە، یەپەگە و پژاک، کە ئاساییش و سەقامگیریی ناوچەکەمانیان کردووەتە ئامانج.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و ئێران پرسێکی دیکەی دیداری ڕەئیسی -ئەردۆغان بوو.
ئەردۆغان لە کۆنگرە ڕۆژنامەڤانییەکەدا، وتی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان سەرووی 30 ملیار دۆلارە و پێمانوایە دەبێت بەرەو باشتر هەنگاو بنێین. پێکەوە باسمان لەو کێشە و ئاستەنگانە کرد کە کاریگەرییان لەسەر بازرگانیی نێوانمان هەیە و لە ڕێگەی وەزارەتەکانمانەوە بڕیاری چارەسەرکردنیان درا.
وەزیرانی دەرەوە، ڕێگەوبان و شارسازی، بازرگانی، نەوت، کارەبا و وزە، ناوخۆ و بەرگری لەگەڵ ژمارەیەک ڕاوێژکار و ڕاگەیاندنکارانی ئێران، یاوەریی ئیبراهیم ڕەئیسی بوون لە سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە.
هاوکات، شاندی باڵای تاران -ئەنقەرە، واژۆیان لەسەر 10 ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە بوارەکانی کولتوور، زانست، ڕاگەیاندن، ناوخۆ، گواستنەوە و گەیاندن، بازرگانی و ئابووری کرد.
ئەردۆغان وتی بەردەوام کاردەکەین لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشە باڵاکانی نێوانمان.
لە کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشدا بڕیار لەسەر کردنەوەی دوو دەروازەی نوێ درا و ژمارەی دەروازە و خاڵە گومرگییەکان بۆ پێنج دەروازە زیاد دەکرێن.
دەروازەی گومرگیی گوربوڵاک لە پارێزگای ئاگری، ئەسەندەرە لە پارێزگای جۆلەمێرگ، دیلئوجو لە پارێزگای ئیدر لە باکووری کوردستانن. جگە لەمەش دەروازەی وان هەیە کە گەشتیارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێیەوە سەردانی وان و پارێزگەکانی دیکەی باکووری کوردستان دەکەن.
ئەگەر ئێران ڕەزامەندی بدات، دەروازەیەکی دیکەش لەنێوان وان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە. ئەم پێشنیازەی تورکیا لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو 2.3 ملیۆن گەشتیار لە ئێرانەوە سەردانی تورکیایان کردبوو. لە بەرانبەردا 357 هەزار گەشتیار لە تورکیاوە سەردانی ئێرانیان کردبوو.
لە 2014ەوە، لووتکەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی باڵای هاوئاهەنگی لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی کۆماری هەردوو وڵات دەکرێت.
بڕیار بوو ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی 04-01 2024، سەردانی ئەنقەرە بکات، بەڵام ڕۆژێک پێشتر و لە 3ی مانگ لە نزیک گۆڕی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بوونە هۆی کوژرانی 92 کەس و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، بەمەش سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ڕۆژی 18-07-2022، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەردانی تارانی کردبوو.[1]
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 24-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 197 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.131 KB 25-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
ئەنجامنامەی 8ەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی 8ەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە

ئەنجامنامەی 8ەمین کۆنگرەی ئاسایی پەیەدە
بە دروشمی ' بە یەکێتی دیموکراتیک داگیرکاری تێکدەشکێنین، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری بەرەو پێشەوە دەبەین و سوریایەکی دیموکرات دروست دەکەین' 8مین کۆنگرەمان لە 24 و 25ی شوباتی 2020دا بە بەشداری 650 ئەندام، میوانانی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، پارتە سیاسیەکان، نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکان، تەڤدەم، مەسەدە، #قەسەدە#، ئەنجومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆنگرەی ستار ئەنجامدرا. کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دوای هاوسەرۆکی پەیەدە بەڕێز ئایشە حسۆ و بەڕیز شاهۆز حەسەن قسەیان کرد و دواتر نامەی پیرۆزبایی خوێندرانەوە. هەروەها ڕاپۆرتی هاوسەرۆکایەتی، ئەنجومەنی گشتی حزب و ئەنجومەنی ژنان خوێندرایەوە و دواتر ڕەوشی ئێستا و ڕۆڵی گرنگی پەیەدە لە قۆناغەکاندا شیکرایەوە.
ئەندامانی کۆنگرەکە ڕایانگەیاند، 8مین کۆنگرەی یەپەدە لەم دۆخە هەستیار و مێژووییەدا زۆر گرنگە و ئەم کۆنگرەیە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ بۆ ڕێگای ئازادی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل و گارانتی مافەکان کە پەیەدە تێیایدا خاوەن زۆرترین ڕەنج و هەوڵدانە.
قەیرانی سوریا بە چ شێوەیەک چارەسەردەکرێت؟
ئەندامانی کۆنگرەکەدا پشتڕاستیان کردەوە کە ساڵە دوور و درێژەکانی ئاڵۆزی سوریا جارێکیتر دەری خست کە دۆزی سەرەکی لە سوریا، نەبوونی سیستمی دیموکراتە و دەوڵەت نەتەوە ناتوانێت ببێتە چارەسەری بۆ دۆزی گەلانی ئێمە. بۆیە پێویستی گەلی سوریا بە سیستمێکی دیموکراتیکی نەناوەندی هەیە کە مافەلانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر بکات و هەروەها مافی هەموو پێکهاتەکان و ئایینەکان لە سوریا گارانتی بکرێت. چارەسەریەکی بناغەیی بۆ کێشەکانی سوریا بێ بەشداریکردنی نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە خەباتی دانوستان و کۆمیتەی دەستووردا نادۆزرێتەوە. هەروەها بەردەوامیدان بە سیاسەتی پشتگوێخستن ئاڵۆزی و کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە و چارەسەری دیالۆگ، دانوستانە. ئێمە وەک پەیەدە ئامادەین لەگەڵ حکومەتی سوریا دەست بە دیالۆگ و دانوستان بکەین.
لە لایەکی ترەوە پێویستی بە ڕێکخستنێکی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی دیموکراتیک و سەربەخۆ و دوور لە ئەجندای هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە و پارتەکەمان بە پێشەنگایەتی ئەم ڕۆڵە هەڵدەستێت.
لە کۆنگرەکەدا بە شێوەیەکی سەرەکی باسی ئەم بابەتانە کرا: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خەباتی سەپاندنی واتای دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی ئەنجامدەدات، هەروەها بە هەموو هێزەکەی پارتەکەمان هاوکاری بەرەوپێشەوەبردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کە نمونەی ڕەتکردنی پارچەکردن، بەدەستهێنانی مافی هەموو پێکهاتەکان و چارەسەری هەموو کێشەکانی سوریایە دەکات.
هێرشی داگیرکەران
لە کۆنگرەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە تا ئێستاش #داعش# مەترسی هەیە و تێکۆشانی دژی داعش گرنگە. پەیەدە هەوڵەکانی بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی پێدەدات، لەبەرئەوەی تاوانیان ئەنجامداوە و پێویستە لێرە دادگاییبکرێن. لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی تاوانی مرۆڤایەتی و گوڕینی دیمۆگرافی ئەنجامدەدەن وەک بەردەوامی داعش و مەترسی سەرەکی لەسەر ئارامی هەرێمەکەمان دادەنێن. هەروەها ئاماژە بە قەسەدە، #یەپەگە# و #یەپەژە# کرا کە گەرەنتی هەبوون و مافەکانی ئێمەیە وەک پێکهاتەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بۆیە هاوکاریکردنی ئەو هێزانە لە لایەن مادی و مەعنەویە دەبێتە هۆی پەیوەندی سەرەکی دواڕۆژ بە پێی پارتەکەمان و ڕزگارکردنی هەرێمەکان کەلە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان و ئەوەش ئامانجی سەرەکی کارەکانمانە.
تا کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، ناوچەکە ئارام نابێت
لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بە دۆزی کورد کرا کە دۆزێکی گرنگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ کورد ئارامی لە هەرێمەکە جێگیر نابێت. بۆیە ئەنجامدانی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانی پێویستی ئەم قۆناغەیە، وەک پارتی ئێمەش هەوڵ بۆ ئەنجامدانی ئەم هەنگاوە مێژوویی و ستراتیژییە دەدەین. هەروەها پشتڕاستکرایەوە کە بە دیالۆگی نیشتمانی کە هەموو پارتیە کوردیەکان بەشدار ببن، بە تایبەتی ئەنەکەسە بێ مەرج و ڕێگری ئامادە بێت. لە لایەکی ترەوە پەیوەندیەکان لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە وەک عەرەب، سوریانی، ئاشوری، تورکمەن، ئەرمەن، چەرکەز و چەجەن گرنگیەکی ستراتیژیە، ئێمەش وەک پارتی هەوڵەکانمان بۆ پەیوەیدنیەکانی بە پێی میتۆدی نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوامی پێدەدەین.
'پێویستە گەنجان ڕۆڵێکی چالاک بگێڕن'
ئەندامان کە بەشداریان لە کۆنگرەکەدا کرد، ڕایانگەیاند بەردەوامیدان بە میتۆدی سیاسەتی هێڵی سێیەمین و پێشکەوتنی پەیوەندی و ڕێککەوتنەکان کە لە خزمەتی گارانتی و مافەکانی گەلی ئێمە، پێکهاتەکانی هەرێمەکە و پاراستنی یەکێتی خاکی سوریایە، گرنگە.. هەروەها ڕۆلی ژنان لە ناو پەیەدەدا بۆ یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزەکە جێگایەکی پیرۆزی هەیە. لە لایەکی ترەوە ڕزگارکردنی پیاوان و ژنان لە تێگەیشتنی جنسی بۆئەوەی خێزانێکی دیموکراتی بەرهەم بێت و پشتگیری پارتەکەمان لە شۆرشی ژنان و سەپاندنی شۆرشی کۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت و دەستکەوتی گرنگن کە پێویستە بەردەوامی پێبدرێت.
لەبارەی ڕۆلی گەنجان، پەیەدە لەم بڕوایەدایە پێویستە گەنجانی نیشتمانی ئازاد و زانا دروست بکرێن، هەروەها بەرپرسیاری گرنگ لە قۆناغی داهاتوودا، ئەکتیفکردنی ڕۆڵی گەنجان لە پێکهێنانی کۆمەڵگا و داهاتوودا دەبێت.
لە کۆتاییدا باسی ڕۆڵی پارتەکەمان لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی ڕێکخستنکراو، زانا و ئازاد کرا، لەسەر ئەم بناغەیە کە هیچ کەسێک لە دەرەوەی ڕێکخستن نەمێنێت. لەبەرئەوەی کۆمەڵگای ڕێکخستنکراو کە خاوەن زانایەتی مێژوویی و سیاسی بێت دەتوانێت ناسنامە، خال و بەهاکانمان بپارێزێت. لەبەرئەوەی پارتەکەمان، پارتی شەهیدانە، وابەستەبوون بە بەهای شەهیدان ئەرکێکی ژیانیە کە ناتوانرێت پشتگوێ بخریت. لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بەڕێز عایشە حسۆ و بەڕیز ئەنوەر موسڵیم وەک هاوسەرۆکی پارتەکەمان هەڵبژیردران و هەروەها 90 ئەندام بۆ ئەنجومەنی گشتی پارتەکەمان و دەستەی دیسیپلین هەڵبژێردران.[1]
#26-02-2020#
ئەم بابەتە 2,773 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 26-02-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-02-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,773 جار بینراوە
ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک-پەیەدە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەکەی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک-پەیەدە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەک...

ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک-پەیەدە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی پارتەک...
لە بەیاننامەکەی پەیەدەدا هاتووە:
'قوڵایی قەیرانەکان دەبیندرێن'
دەستەی بەڕێوەبەری پەیەدە کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە 2ی شوباتی 2020 لە ناوەندی پارتەکەی ئەنجامدا کە تێیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گۆتبێژ دەکرێن.
دوایین گۆڕانکارییە بەپەلەکان لە سوریا و ناوچەکە، قوڵایی ئاڵۆزییەکانی سیستم ئاشکرا دەکەن. هاوکات داواکاری گەلان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری و ڕزگاربوونیان لە ئاڵۆزییە سیاسی، ئابۆری و کۆمەڵایەتییەکان لە سەرتاسەری ناوچەکە، بە تایبەت لە بارودۆخی جەنگی جیهانی سێیەمین، دەخاتە ڕوو. ئەم شەڕە بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە. بۆیە ناکۆکییە هەرێمییە ناوخۆیی و کاریگەرییە دەرەکییەکانی، چی هەرێمی و چی نێودەوڵەتی، خۆیان دەخەنە ڕوو.
'شەڕ بەردەوام دەبێت'
لەبارەی ستراتیجی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا هەوڵدەدات سەر لە نوێ ستراتیجی مانەوەی خۆی لە عێراق و سوریا دابڕێژێتەوە بە تایبەت دوای بەجێهێشتنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕوسیاش بووە بە ئەکتەری گۆڕەپانەکە. هەوەها ناکۆکییەکانی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و بەرپەرچدانەوەی شیعەکانی عێراق و داواکاریی پەرلەمانی عیڕاق بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق. ئەمەش بە واتای دەستپێکردنی ناکۆکییەکی نوێی ئەمریکا و ئێران دێت. ئەم ناکۆکییە ئەگەر هەڵنەگەڕێتەوە بۆ شەڕێکی بەردەوام، بە شێوازی جیاواز لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت. ئەوەی لە ئێستادا لە عیڕاق، لوبنان و سوریا ڕوودەدات، ئەم ڕاستییانە ئاشکرا دەکات.
'دەوڵەوتی تورک هەڕەشەیە'
لەبارەی بارودۆخی سوریاشەوە، هێشتا تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر سوریا و چارەسەریی سیاسی لە سوریاش، چی بە ڕێگای پشتیوانی چەتەکانی ئیدلب و جێبەجێنەکردنی ئەو هاوپەیمانیانەی لەگەڵ ڕوسیا ئیمزای کراوە، یان بە ڕێگای سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لە #عەفرین# و #سەرێکانی# و #گرێ سپی# و پنپێکردنی مافی خەڵکی مەدەنی، قوڵتر دەکاتەوە. دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات جیهان ڕازی بکات لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانیدا بە تایبەت بابەتی کۆچبەران و لەم چوارچێوەیەشدا هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات. لە بارەی ئیدلبەوە، دەستپێشخەرییەکەی #قەسەدە# بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەران گرنگ و پێویستییەک بوو، بۆ ئەوەی خەڵکی مەدەنی بپارێزێت. بەڵام پێویستە جیهانیش هەست بە ئازاری کۆچبەرەکانی ئیدلب، عەفرین، سەریێکانی و گرێ سپی بکات.
لە لایەکی دیکەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستی بە سووربوون لەسەر چارەسەریی سیاسی و میتۆدی دیمۆکراتیک بە ڕێگای دیالۆگ، چی لەسەر ئاستی ڕۆژئاوا یان لەسەر ئاستی سوریا، هەیە.
بانگەوازی بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشە ئابۆرییەکان
ئێمە بانگ لە بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین کە لێکۆلینەوە بۆ کێشە ئابۆرییەکان بکات و بە پێی یاسا بڕیاری چارەسەریی لێبدات. هاوکات پێویستە بەڕێوەبەریی خۆسەری دیمۆکراتیک چارەسەری و ڕێبازەکانی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات.[1]
#05-02-2020#
ئەم بابەتە 2,714 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 05-02-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 05-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,714 جار بینراوە
ئەنەکەسە و پەیەدە لەڕووی سیاسییەوە ڕێککەوتن
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنەکەسە و پەیەدە لەڕووی سیاسییەوە ڕێککەوتن

ئەنەکەسە و پەیەدە لەڕووی سیاسییەوە ڕێککەوتن
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ENKS)و پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD)دیدار و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆیان بەسەپەرشتی ئەمریکییەکان بەردەوامە، لەڕووی سیاسییەوە ڕێککەوتوون و هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەماوە.
هەردوو پارتەکە لەسەر داهاتووی ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەندین پرسی دیکەی چارەنووسساز ڕێککەوتوون. کۆبوونەوەکان کە لە ماوەی ڕابردوو دەستیپێکردووە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرپەرشتیی دەکرێت و فەرەنساش پشتگیری ئەو پرۆژەیەی ئەمریکا دەکات.
عەبدولکەریم سارووخان، ئەندامی ئەنجوومەنی پەیەدە، بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند: کاتی ئەوە هاتووە کورد ڕیزەکانی یەکبخات و کاتی ئەوە هاتووە گەڕانەوەیەکی سیاسی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دروست ببێت و ئەو ئاستەنگییانەی پێشتر هەبوون نەمێنن.
رۆژی 26-04-2020 ویلیام ڕۆباک، باڵیۆزی ئەمریکا و یاریدەدەرەکەی لە سووریا بە جیا لەگەڵ هەشت پارتی کوردی ڕۆژئاڤای کوردستان کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#) لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بۆ یەکخستنی ڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە.
ئەم بابەتە 3,219 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-05-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 07-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,219 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.127 KB 07-05-2020 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
ئەو نەخشەیەی کە پەیەدە بۆ ڕۆژئاوای دەخوازێت
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: نەخشەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو نەخشەیەی کە پەیەدە بۆ ڕۆژئاوای دەخوازێت

ئەو نەخشەیەی کە پەیەدە بۆ ڕۆژئاوای دەخوازێت
[1]
ئەم بابەتە 7,264 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,264 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.162 KB 09-03-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) (PYD)
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) (PYD)

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) (PYD)
لەساڵی 20-09-2003 لەلایەن سیاسەتمەدارانی کوردستانی ڕۆژئاوا دامەزراوە، تەنیا پارتێکە کە خاوەن هێزی چەکداری گەریلایە و ئەو پارتەش وەک بەشێکی دیکە لەو پارتانەی کە لەلایەن #پەکەکە#وە بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان دامەزراون، پێداگری لە سەر میراتی پەکەکە دەکا.
ئەم بابەتە 9,566 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 29
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
نەخشەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ڕێکخراو : ڕامیاری
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-12-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 18-04-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,566 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 06-12-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ...

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بە بۆنەی یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ...
کۆمەڵگاکەمان لە مانگی ئایاردایە کە تێیایدا ژنانی تێکۆشەر و پیاوانی بەرخۆدێر کە بۆ پاراستنی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی و ئابرۆمان خەباتیان کرد شەهید بوون. هەروەها لە هەر ڕۆژێکی ڕۆژانی ئایاردا، داستان و شەهادەتی مێژوویی ڕوویدا، ئەم مانگە بوو بە مانگی شەهیدان. لەوانەش شەهادەتی هاوڕێ حوقی کارەر کە شەهادەتەکەی بووە هۆی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان کە ڕێگای مێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕی. جگە لەوە فەرماندە و ڕۆشنبیریران لە سەرەتای سەدەی 20 بۆ پاراستنی گەلانی سوریا و لوبنان شەهید بوون و بە هەزاران کەسیش لەسەر ڕێچکەیان درێژەیان بە خەباتدا.
ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتی پەیەدە باش دەزانین، گەلێک کە خاکەکەی بە خوێنی شەهیدان ئاو نەدات و بۆ پاراستنی ئابروی خۆی ڕەنج نەدات، بە ئاسانی خۆڕادەستکردنی قبوڵ دەکات.
پەیەدە ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاردا بەرخۆدانی مێژوویی تۆمارکراون و بۆ جێبەجێکردنی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، ژیانی هاوبەش، یەکسانی و ئازادی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان دەبن.[1]
#18-05-2020#
ئەم بابەتە 2,733 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 18-05-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-05-2020 (4 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 18-05-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-05-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,733 جار بینراوە
پەیامی پەیەدە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی پەیەدە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان

پەیامی پەیەدە لە یادی 73 ساڵەی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دەقی پەیامەکەی پەیەدە:
ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان هزر و بۆچوونەکانی خۆی بەرەو پێشەوە برد تاوەکو گەیشتە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی کە ڕزگاری گەلی کوردی بە ڕزگاری گەلانی هەرێمەکەوە بینی.
گەلی کورد ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان پیرۆز دەکات کە لە زیندانی ئیمڕالی لەژێر دۆخێکی سەخت و گۆشەگیریەکی گەورەی دوور لە مرۆڤایەتیە و بەرخۆدان دەکات.
ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان بە بۆچوونی ڕەخنەگرانە و لێکۆلینەکانی لەنێو کۆمەڵگادا گەورە بوو و بەدوای ڕێبازی ڕزگاری گەڕا. لە ژیانی زانکۆدا بەشداری لە ڕیزەکانی گەنجانی شۆڕشگێردا کرد و ئەزمونی گەورەی لە تێکۆشاندا بەدەست هێنا. کورتەژیانی کەسانی ناوداری لە مێژوودا وەک پێغەمبەران و ڕۆناکبیرانی خوێندەوە و کاری ئەوانی لەسەر کۆمەڵگاکەیان ناسی. لە ساڵی 1978 پارتی خۆی دروست کرد. دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورک هێرشێکی فاشیستانەی لەدژی ئەو و هەڤاڵانی ئەنجامدا، ڕووی کردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆک ئاپۆ لە کۆتاییدا گەیشتە ئەنجامێکی کە ڕزگاری گەلی کورد لە ڕزگاری گەلانی هەرێمەکەدا وابەستەیە. لەبەر ئەم هزر و فەلسەفەی خۆی گەیشتە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتی کە لەسەر بەرژەوەندیەکانی زلهێزەکان مەترسی بوو.
ئێمە ڕۆژبوونی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە گەلی کورد و گەلانی میزۆپۆتامیا پیرۆز دەکەین کە لە تیۆری و پراکتیکیدا ڕێگەی ڕزگاری ئەوانی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی ژیانێکی ئازاد، شکۆمەندانە و دیموکراتیک کە تێیدا گەل بە مرۆڤایەتی خۆی و شکۆی خۆی، دوور لە بەکارهێنانی و کۆیلایەتی بژی. ئێمە بانگ لە هێزەکانی دیموکراتی و شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین کە یەکگرتووبن و پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ئازاد ببێت کە بۆ سەدان ملیۆن کەس بووەتە هیوا. گەر ئازاد ببێت دەتوانێت دەستکەوتەکانی دیکە بەدەستبهێنرێت. ڕۆژبوونی وەک ئەم سەرۆکە و پێشەنگە، بە واتای ڕۆژبوونی ئەو کەسانە دێت کە لەسەر هزر و فەلسەفەی ئەون بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە دادپەروەری، یەکسان بژی و ئازادی سەروەر بێت.
رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە ئەنجامی پیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1999 لە نایرۆبی دەستگیرکرا و ڕادەستی دەسەڵاتی تورک کرایەوە. لەو ڕۆژەوە، لەژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە و چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەران لەگەڵی قەدەغەیە. دوای جار لە 7ی ئابی 2019 لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. هەروەها دوایین جار لە 25ی ئازاری 2021دا لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بە تەلەفۆن قسەی کرد، بەڵام دوای 5 خولەک پەیوەندیەکە پچڕا.
ئەم پەیوەندیە، دوای زۆر بانگەوازی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تورکیا و ناڕەزاییەکانی جیهان ئەنجامدرا.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,879 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 03-04-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-04-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 04-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,879 جار بینراوە
پەیەدە ئیدانەی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیەدە ئیدانەی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات

پەیەدە ئیدانەی هەڵوێستی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات
دوای تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر بەرخۆدانی سەردەم دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە #عەفرین#، لە قۆناغی مێژوویی گرنگ لە بەئەنجامگەیاندنی یەکێتی نەتەوەیی و یەکگرتنی هەڵوێستە هاوبەشە کوردستانیەکان لە پێناو ئازادکردنی عەفرین، لە هەمان کاتدا بێدەنگی نێودەوڵەتی هەیە بەرامبەر داگیرکاریەکانی تورکیا بە ڕازیبوون بە ڕاستی داگیرکاریەکان و دابڕینی عەفرین لە مێژو و کۆمەڵگە و ڕۆشنبیرییەکەی.
ئێمە لە نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە باشور (هەرێمی کوردستانی عیراق) ئەو یادە بەرز ڕادەگرین پشتیوانی بەردەوامیی بەرەنگارییەکانی عەفرین و شەهبا دەکەین، ئەوەش بی ڕێکخستنی کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی و هێمنانە لە ڕێگەی ڕێپێوان و کۆڕ و نمایشی فیلم دەربارەی ئەو بەرەنگاریانە کە ئەو چالاکیانەش ئامانج لێی ئاشکراکردنی داگیرکاریەکان و کوشتن و ئازاردان و گرتن و ڕفاندنە، لەگەڵ ئەوەش دزی و ڕاوڕووت و بردنی موڵکی گەل بەردەوامە و کردەی تێکدانی دیمۆگرافی و بەتورک کردن و تەعریب بەردەوامە لەیەکەم ساتەکانی داگیرکاریەوە تا ئێستا.
پێش ئەنجامدانی ئەو چالاکیانە سەرسامبووین بە دەستپێشخەریەکانی ئاسایشی هەرێم لە #سلێمانی# کە ڕێگربوون لە زیندو ڕاگرتنی ئەو یادە و هەرچەندە داواکاری مۆڵەتی فەرمی لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرابوو.
ئێمە پێمان وایە ئەم بڕیارە پشتیوانی داگیرکاریەکانی تورکیا دەکات لە عەفرین و دەچێتە قاڵبی بێدەنگی نێودەوڵەتی و خزمەت بە سیاسەتی تورکیا دەکات ئەگەر ڕازی کردنیشی نەبێت، ئەمەش ڕازیبوون بەبێدەنگی بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکانی تر دەردەخات، بڕوامان وایە ئەم بڕیارە خزمەت بەیەکێتی نەتەوەیی کوردستان ناکات و بەرژەوەندی گەلی کوردی تێدانییە و لەهەمان کاتدا دوورە لە پەیڕەو پرۆگرامی مام #جەلال تاڵەبانی#.
ئێمە لە پارتی یەکێتی دیموکراتی دۆخی هەرێم هەڵدەسەنگێنین و پەیوەندیە تۆکمەکانمان بەرزدەنرخێنین بە تەواوی توانامانەوە لەگەڵ سەرجەم هێز و پارتە کوردستانیەکان بەمەش تورکیا ناتوانێت هەوڵەکانی بسەپێنێت لە تێکدانی ئەو پەیوەندیانە، بەوبۆنەیەوە داوا لەگەل دەکەین لە هەرێم بەردەوام بن لە پشتیوانی بەرخۆدانی عەفرین و شۆڕشی ڕۆژئاوا لەبەرئەوەی هیوای گەلمانە و گەلان ڕازی نابن بە بێدەنگبوون و بەڕوی هەمو ئەوانە دەوەستنەوە کە کێشەی بۆ دروست دەکەن، لەسەر لایەنە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمیش و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێویستە کار بۆ ڕازیکردنی تورکیا نەکەن و پشت بە یەکێتی نەتەوەیی کوردستان ببەستن و گەلمان هێزێکی جەوهەری ڕاستەقینەی هەیە لە بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی گەل لە گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتی.
#21-01-2019#
ئەم بابەتە 3,528 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-01-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 21-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,528 جار بینراوە
پەیەدە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیەدە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد

پەیەدە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی کرد
بەڕێزان و ئەندامانی ی. ن. ک
سڵاوی هەڤاڵێتی و دۆستانە...
کۆنگرەی ئێوە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و کوردستان بە تایبەت بە قۆناغێکی چارەنوسساز تێدەپەڕێت، سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی هەرێمەکان بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی هێزە هەژمونگەراکانی جیهانی دا بەڕێوەدەچێت، وەک بەرژەوەندییەکانی هەرێمی و بە ئامانجگرتن و کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد بە هەموو ڕێگا ناشرینەکان پەیڕەو دەکرێت.
ئێمە دەبینین دۆستایەتی نێوان هەردوو پارتی پەیەدە و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستکەوتی گەورەی بۆ گەلی کورد پێکهێناوە، هەرلە سەردەمی بەڕێز#جەلال تاڵەبانی# نەمر و تا ڕۆژی ئەمڕۆ، لەسایەی دیالۆگی سیاسی، هیچ هەڵوێستێکی دژبەر لەنێوان هەردوو پارت نیە، ئێمە لە ی. ن.ک ناڕوانین وەک پارتێکی سیاسی بەتەنها بۆ باشوری کوردستان، بەڵکو ئێمە بە هاوخەباتی خۆمان دەبینین، چ لە سیاسەتی ناوخۆیی و چ لە سیاسەتی دەرەوە.
ئێمە وەک پەیەدە سەرکەوتنی چوارەمین کۆنگرەیی. ن. ک پیرۆز دەکەین، سەرکەوتنی ئێوە سەرکەوتنی ئێمەیە، ئەو بڕیارەی ئێوە داوتانەو ئێوە دەیڵێن، چۆن لای ئێوە گرنگە، لای ئێمەش بەهەمانشێوە گرنگە چ دەربارەی سیاسەتی کورد چ دەربارەی سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
هەروەها داوای هاوکاری و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوو پارتی لە سیاسەتی کوردی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەکەین، ئێمە باوەڕمان وایە ئەمە دەستکەوتی مێژوویی بۆ گەلی کورد بەدەستدەهێنێت.
#30-12-2019#
ئەم بابەتە 2,652 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2019 (5 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 30-12-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-12-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-12-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,652 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,379
وێنە 103,620
پەرتووک PDF 18,831
فایلی پەیوەندیدار 93,956
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!