پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,989
وێنە 105,173
پەرتووک PDF 19,082
فایلی پەیوەندیدار 95,658
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 14 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی دانیشتووان و پارێزگاری هەولێر کرد و ئیدانەی توندی کردەوە خۆکوژییەکەی ئەمڕۆی ئەو شارەی کرد
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی دانیشتووان و پارێزگاری هەولێر کرد و ئیدانەی توندی کردەوە خۆکوژیی
بەڵگەنامەکان

پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ئاراستەی دانیشتووان و پارێزگاری هەولێر کرد و ئیدانەی توندی کردەوە خۆکوژیی
بەڵگەنامەکان

دانیشتوانی‌ شاری‌ هەولێری‌ خۆشەویست
بەرێز پارێزگاری‌ هەولێر
کەسوکاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدان و برینداران
بەداخەوە، ئەمرۆ جارێکی‌ تر تیرۆریستانی‌ دوژمن بە گەلەکەمان و دوژمن بە ئازادی‌ و ئاوەدانی‌، دەستی‌ ڕەشیان بەخوێنی‌ گەشی‌ ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانمان سور کردوو لە کردەوەیەکی‌ ترسنۆکانەی‌ تیرۆریستانەدا ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانی‌ شاری‌ خۆراگری‌ قەڵاومنارەیان شەهید و بریندار کرد، بەم بۆنەیەوە بەناوی‌ خۆم و پارێزگای‌ سلێمانی‌ و دانیشتوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە، وێرای‌ بەتوندی‌ ئیدانەکردنی‌ ئەو کردەوە تیرۆریستییە، دڵگرانی‌ و هاوخەمی‌ خۆمانتان پێ‌ ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی‌ لە کەس و کاری‌ شەهیدان دەکەین و هیوای‌ تەندروستی‌ باش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئەم کردەوە قێزەونەی‌ تیرۆریستان دوای‌ ئەوە دێت لەسەرجەم بەرەکانەوە پێشمەرگە قەرەمانەکان زەبری‌ کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە بەم جۆرە کردەوانە دەیانەوێت باری‌ لاریان ڕاست بکەنەوەو دڵە ڕاوکی‌ َ لەنێو هاووڵاتیاندا دروست بکەن، بەڵام بێگومان خەیاڵیان خاوەو خەڵکی‌ کوردستان چۆن لە ڕابردوودا شکستیان بە سەدان پلانی‌ داگیرکەران تیرۆریستان هێناوە،ئاواش بە پشتیوانی‌ هێزی‌ پێشمەرگەو ئاسایش و سەرجەم هێزەکانی‌ ناوخۆ پلانی‌ تیرۆریستان شکست پێدەهێنن.
جارێکی‌ تر سەرەخۆشی‌ لەکەسوکاری‌ شەهیدان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و پشتیوانی‌ دانیشتوان و دەزگاکانی‌ سلێمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە.
بەهرۆز محەمەد ساڵح
پارێزگاری‌ سلێمانی‌
19ی‌ تشرینی‌ دووەمی‌2014
ئەم بابەتە 6,471 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-11-2014 (10 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-11-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-09-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,471 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر ئاگاداریەک بۆ خەڵکی هەولێر بڵاو دەکاتەوە 16-01-2024
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر ئاگاداریەک بۆ خەڵکی هەولێر بڵاو دەکاتەوە 16-01-2024

پارێزگاری هەولێر ئاگاداریەک بۆ خەڵکی هەولێر بڵاو دەکاتەوە 16-01-2024
لەپێناو ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئه و هێرشە ناڕەوایەی دوێنێ شەوی سەر #هەولێر# ی هەمیشه سەربەرزو کردەوە تیرۆریستیەکانی پێشوتریش.
ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی شارەکەمان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانیان کردوه و بڕیارە سعات 10:30 گەورە و بچووک چین و توێژەکان، بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەت و ڕیسواکردنی بکەرانی ئەوتاوانە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر شەقامی 100 مەتری گردبوونەوەی جەماوەری بکەن و مۆڵەتیان پێدراوه و ئێمەش پشتیوانیان لێدەکەین و لەگەڵیان دەبین.
بۆیە داوا لەجەماوەری هەمیشه سەربەرزی هەولێرو دەووربەری دەکەین، بۆ گەیاندنی دەنگی هەولێرو پڕۆتستۆکردنی ئه و تاوانە، بەشداری فراوان بکەن.
دروود بۆ ڕۆحی شەهیدان و هیوای سەلامەتی بۆ برینداران.[1]
هەولێر هەولێره و نابەزێ و ناترسێ وناهەژێ....

#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری ھەولێر
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 135 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 16-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2024 (0 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 16-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 16-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 135 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر لە کاتی سەردانی پڕۆژەی باخی گڵکەند - 1967
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر لە کاتی سەردانی پڕۆژەی باخی گڵکەند - 1967

پارێزگاری هەولێر لە کاتی سەردانی پڕۆژەی باخی گڵکەند - 1967
[1]
ئەم بابەتە 3,720 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-06-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,720 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 09-06-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پارێزگاری هەولێر لەبارەی وەرگرتنی 50 هەزار دینار ڕوونکردنەوە دەدات
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر لەبارەی وەرگرتنی 50 هەزار دینار ڕوونکردنەوە دەدات

پارێزگاری هەولێر لەبارەی وەرگرتنی 50 هەزار دینار ڕوونکردنەوە دەدات
لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری #هەولێر# کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.
پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجگە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
#13-07-2020#
ئەم بابەتە 2,361 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-07-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 13-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,361 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر: ئەو بڕە نەوتەی بەغدادەینێرێت لە 5%ی پێداویستی کوردستانە
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پارێزگاری هەولێر: ئەو بڕە نەوتەی بەغدادەینێرێت لە 5%ی پێداویستی کوردستانە
ئامار و ڕاپرسی

پارێزگاری هەولێر: ئەو بڕە نەوتەی بەغدادەینێرێت لە 5%ی پێداویستی کوردستانە
ئامار و ڕاپرسی

پارێزگاری #هەولێر# دەڵێت، ئەو بڕە نەوتەی بەغدا دەینێرێت لە 5%ی پێداویستی هەرێمی کوردستانە.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە #09-08-2018# نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ‌ موعتەسەم ئەکرەم حەسەن، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردن کۆبووەتەوە.
لە ڕاگەییێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی بەرنامەی پێشوو کرایەوە کە پێکهاتبوو لە هاوئاهەنگی باش لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی بەشێک لە سووتەمەنی (گازوایل و نەوتی سپی).
بەپێی ڕێککەوتنی پێشتر، بەغدا ساڵانە پێنج ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای هەولێر، پێنج ملیۆن بۆ پارێزگای #سلێمانی#، سێ ملیۆن لیتر بۆ پارێزگای #دهۆک#، دوو ملیۆن لیتر بۆ #هەڵەبجە# دابینکراوه، کە بڕی ڕۆژانە دەکاتە پێنج تانکەر بۆ هەولێر، پێنج تانکەر بۆ سلێمانی، سێ تانکەر، بۆ دهۆک و دوو تانکەریش بۆ هەڵەبجە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە ئەم بڕه بەشێکی کەمی پێداویستی ساڵانەی نەوتی سپییە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەگەر تەنیا یەک بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابەشبکرێت کۆی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوە دەبێت: کە هەولێر 100 ملیۆن لیتر، سلێمانی 110 ملیۆن لیتر، دهۆک 80 ملیۆن لیتر و هەڵەبجەش نزیکەی 50 ملیۆن لیترە. بۆیە ئه و ڕێژەی کە ئێستا بڕیارە بۆ هەرێمی کوردستان دابینبکرێت، لە %5ی بڕی پێداویستییەکانە‌.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی ئه و هاوئاهەنگییە کراوەتەوە و‌ ئومێدیان خواستووە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە دوای نزیکبوونەوەی هەولێر و بەغدا سوودمەندبن لە بەرنامەی کارو هاوکاری حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوت، بەتایبەتی بەشێوەیەکی ئاسایی وەکو شارەکانی دیکەی عێراق سووتەمەنی دابینبکرێت.[1]
#09-08-2018#
ئەم بابەتە 2,886 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 09-08-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-08-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,886 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر: ئەوە بەڵگەی ئارامی و پێشکەوتنی هەولێرە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر: ئەوە بەڵگەی ئارامی و پێشکەوتنی هەولێرە

پارێزگاری هەولێر: ئەوە بەڵگەی ئارامی و پێشکەوتنی هەولێرە
پارێزگاری #هەولێر# لەبارەی هاتنی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر و بەڕێکردنی پشووەکانی سەری ساڵ دەڵێت: هاتنی ئەو هەموو گەشتیارە، بەڵگەی پێشکەوتن و ئارامی شاری هەولێرە.
ئەمڕۆ شەممە #30-12-2023#، #ئومێد خۆشناو# پارێزگاری هەولێر لە بازگەی شێراوە و لەکاتی پێشوازیکردن لە گەشتیاران بۆ شاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری ئێراق دێنە هەولێر و پشووەکانی سەری ساڵ لەو شارە بەڕێدەکەن، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، پێشتر گلەیی ئەوە دەکرا کە لە بازگەکاندا کاروباری گەشتیاران دوا دەکەوێت و دەبێتە مایەی نیگەرانیان، بۆیە هەوڵدرا بە شێوازێکی درووستتر پێشوازی لە میوانان بکرێت و کارئاسانی زیاتریان بۆ بکرێت، تیشکیشی خستە سەر ئەوەی ئێستا لە ماوەی تەنیا سێ خولەکدا مامەڵەی هەر گەشتیارێک لە بازگەکان ڕایی دەکرێت و، گەشتیار دەتوانێت بۆ ماوەی سێ مانگ هاتوچۆ بەو پسوولەیە بکات کە بۆی دەردەکرێت.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر بەردەوام لە زیادبووندایە، وتی: لە #25-12-2023#وە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندانی بازگەکان لە پێشوازی گەشتیاراندان کە سەردانی هەولێری پایتەخت دەکەن، پارێزگاری هەولێر ستایشی ئەفسەر و کارمەندانی ئاساییشی هەولێری کرد لە بازگەکان لەو گۆڕانکارییانە کردوویانە بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتییان. دەشڵێت: پلانی ئەوە هەیە هۆڵی زیاتر لە بازگەکان درووستبکرێت کە گەشتیاران تێیدا چاوەڕوانی دەکەن، ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاریان بۆ هەولێر زیادیکردووە و گەیشتۆتە زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار ئەوەش بەڵگەی ئارامی و پێشکەوتنی هەولێرە.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، تێڕوانینی کابینەی نۆیەمی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# و خودی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان #مەسرور بارزانی#یە لە هەموو ئاستەکاندا، شارەکان پڕۆسەی پەرەپێدان و گەشەسەندنی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن و ئارامی و ئاساییشی زیاتری تێدا هەبێت، بۆ ئەوەی ببیتە دەروازەیەک بە ڕووی گەشتیاران، بەوەش شوێنە گەشتیارییەکان بووژانەوەیەکی گەورەتر بەخۆیانەوە ببینن، وتی: ئەو گەشتیارانە کە ڕوو دەکەنە شارێک و ناوچەیەک، بەڵگەی پێشکەوتنی شارەکەیە. [1]
ئەم بابەتە 158 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان - 30-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 30-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 30-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 158 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر: بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە هەولێر خۆپیشاندان دەکات
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر: بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە هەولێر خۆپیشاندان دەکات

پارێزگاری هەولێر: بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە هەولێر خۆپیشاندان دەکات
پارێزگاری #هەولێر#، ئاگادارییەکی بۆ خەڵکی هەولێر بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: ژمارەیەک هاووڵاتیی شارەکەمان بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی سەر هەولێر، داوایان کردووە خۆپیشاندان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە #16-01-2024#، #ئومێد خۆشناو#، پارێزگاری هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا هاتووە: لەپێناو ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنی ئەو هێرشە ناڕەوایەی دوێنێ شەو #15-01-2024#ی سەر هەولێری هەمیشە سەربەرز و کردەوە تیرۆریستییەکانی پێشووتریش، ئەمڕۆ ژمارەیەک هاووڵاتیی شارەکەمان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانیان کردووە و بڕیارە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ 16-01-2024، گەورە و بچووک و چین و توێژەکان، بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵومیەت و ڕیسواکردنی بکەرانی ئەو تاوانە، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر شەقامی 100 مەتری گردبوونەوەی جەماوەری بکەن و مۆڵەتیان پێدراوە، ئێمەش پشتیووانیان لێ دەکەین و لەگەڵیان دەبین.

ئومێد خۆشناو دەشڵێت: داوا لە جەماوەری هەمیشە سەربەرزی هەولێر و دەووربەری دەکەین، بۆ گەیاندنی دەنگی هەولێر و پڕۆتستۆکردنی ئەو تاوانە، بەشداریی فراوان بکەن.
پارێزگاری هەولێر دروود بۆ ڕۆحی شەهیدان دەنێرێت و هیوای سەلامەتی بۆ برینداران دەخوازێت و دەڵێت: هەولێر هەولێرە و نابەزێ و ناترسێ و ناهەژێ.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێر بڵاو کردەوە، تێیدا هاتبوو: کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردومان کرد، بەداخەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندرووستیی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەوەش خرابووە ڕوو: سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە بۆ سەر چەند پێگەیەکی گرووپە دژبەرەکانی ئێران بووە، ئەم بیانووە بێ بنەمایە و ڕەتی دەکەینەوە، بەداخەوە هەمیشە بیانووی بێ بنەما بۆ هێرشکردنە سەر هەولێر بەکار دێنن و هەولێر وەک دەڤەرێکی سەقامگیر هیچ کات سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ لایەنێک.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە: ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێمی کوردستان و ئێراقە و پێویستە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو تاوانە بێدەنگ نەبن. [1]
ئەم بابەتە 184 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان - 16-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 184 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر: داوا دەکەین 22 ڕۆژی دیکە خەڵک لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین بکەن
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر: داوا دەکەین 22 ڕۆژی دیکە خەڵک لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین بک...

پارێزگاری هەولێر: داوا دەکەین 22 ڕۆژی دیکە خەڵک لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین بک...
دەقی ڕاگەیێنراوەکەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای #هەولێر#
بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و کۆبوونەوە گەیشتە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوە:-
یەکەم: بەپێی پێوەرە پزیشکییەکان و ڕاو بۆچوونی لێژنە ی زانستی پزیشکی و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لەسنووری پارێزگای هەولێر تاوەکو بتوانرێ کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت، پێویستمان بەوە هەبوو بۆ ماوەی (28) ڕۆژ کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگاکەمان ڕابگەێنین، بەڵام لەپێناو بژێو و کارو کاسبی خەڵک، بڕیارماندا لە کاتژمێر (12)ی ئەمشه و 4 لەسەر5ی 7/2020، قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر هەڵبگرین، لەگەڵ ئەوەدا داوا لەهاوڵاتییان و دانیشتوانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو ئەوەی هەموو لایەک سەلامەت بن و بتوانین کۆنترۆڵی ئەم ڤایرۆسە بکەین، هەر کەسه و لەلای خۆییەوە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن و (دەمامک) ببەستن و لەماڵەکانتان بمێننەوە و پابەندن بن بەم کەرەنتینەی کە (6) ڕۆژمان لێی تێپەڕاندووە و هێشتا (22) ڕۆژی ترمان لەپێشدا ماوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لەماڵەکانتان مەیێنە دەرەوە، بۆ ئەومەبەستەش ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، داوا لەهەموو (حزبەسیاسیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، پیاوانی ئاینی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆشنبیران، میدیاکاران، نووسەران، ڕۆژنامەنووسان، مامۆستایانی زانکۆ)و هەموولایەک دەکەین هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە ڕابگەێنرێتَ، تاوەکو ئه و (22) ڕۆژەی کەماوە لەکەرەنتین، هەموومان بەیەکەوە پابەند بین و سەلامەتی خۆمان و ماڵ و منداڵ و ئازیزانمان و تەندروستی گشتی شارەکەمان ببپارێزین و بەسەر ئەم ڤایرۆسە زاڵبین.
دووەم: بڕیارماندا لە کاتژمێر (12)ی ئەمشه و 4 لەسەر5ی 7/2020، بۆماوەی یەک هەفتە تاوەکو کاتژمێر12ی شەوی 11 لەسەر 12ی 7/2020 ڕێکارەکان بەمشێوەیەی لای خوارەوە بێت:-
1- لە سنووری سەنتەری شار و سەرجەم قەزاکانی دیکەی سنووری پارێزگای هەولێر، لەکاتژمێر (8)ی ئێوارە تاوەکو (5) بەیانی، سەرجەم بازاڕ و دوکان و هەموو ئه و شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن دادەخرێن، جگە لە دەرمانخانەکان.
2- هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت بێتە ژوورەوە، جگە له و حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراون، بۆیە تکامان وایە کەس خۆی لە ڕێگا نەدات بۆ بازگەکان، چونکە ڕێگەیان پێنادرێت.
3-سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، بەپێی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ئه و میکانیزم و شێوازەی لەلایەن وەزارەتەکانیانەوە بۆیان دیاریکراوە، فەرمانگەکان مووچەی فەرمانبەرانیان دابەشدەکەن، هەرلێرەشەوە داوا لە وەزارەتەکان و فەرمانگەکان دەکەین میکانزمی گونجاو دابنێن بۆئەوەی لەکاتی دابەشکردنی مووچە کەمترین بەریەککەوتن هەبێت.
4-کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان ئارەزومەندانە دەبێت و ئەوانەشی کراوە دەبن دەبێت ئه و مەرجانەی خوارەوە یان تێدابێت:
کردنەوەی نۆڕینگەکان لە کاتژمێر (3)ی دوای نیوەڕۆ بۆ (7)ی ئێوارە دەبێت.
لە هۆڵی چاوەڕوانی لە چوار نەخۆش زیاتری لێ نەبێت و نێوانی هەر یەکەیان دوومەتر کەمتر نەبێت.
پزیشک دەستکێشی لەدەست بێ و (دەمامک) ببەستبێ.
نەخۆش یەک هەواڵی زیاتر لەگەڵ نەبێت و هەردوکیان (دەمامک)یان بەستابێ.
ڕۆژانە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگاکان (تعقیم) بکرێن.
له و ماوەیەدا لە(کاتژمێر 3 بۆ 7) لە (10) نەخۆش زیاتر نەبینرێت.
5- سەرجەم شۆفێرانی (تەکسی، پاس، مینی پاس) دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و بۆ تەکسی لەدوو سەرنشین زیاتری نەبێ و پاسەکانیش لە نیوەی سەرنشینەکان زیاتر نە بێ، خۆیان و سەرنشینەکانییان (دەمامک) ببەستن و هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی هاتوو چۆوە، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە و بە بڕی(50) هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
6-چێشتخانەکان، بە پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان، تەنها بۆیان هەیە خواردن بە سەفەری یان بە دلیڤەری بفرۆشن.
7- بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی فراوان لە شاری هەولێر و مەترسی داری دۆخەکە (مزگەوت، کڵێسا، شوێنە ئاینییە پیرۆزەکان، هۆڵی بۆنە ئاینییەکان) بەداخراوی دەمێننەوە و پرسە دانان لە ماڵ و هۆڵ و هەموو شوێنێک و چوونە سەرقەبران قەدەغەیە.
8-ئەم شوێنانەش بەداخراوی دەمێننەوە (سەنتەرەکانی فێرکردنی زمان، پارکە گشتی و تایبەتیەکان، شوێنەکانی یاری منداڵان لە ناو مۆڵ و گەرەکەکان، هۆڵەکانی سینەما، هۆڵەکانی ئاهەنگ گێران، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، یانەی شەوانە، نێرگەلەکێشان، هۆڵ و سەنتەرەکانی لەشجوانی، هۆڵەکانی وەرزشی، مەلەوانگە، هۆڵەکەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە (بار)، گەرماو (حەمام)، سەنتەرەکانی مەساج).
9- ساردەمەنی، چایەخانە، ڕیستۆرانتی باخچەکان، سەرجەم شوێنەکانی هاوشێوەیان، تەنها بۆیان هەیە بە سەفەری و لە ڕێگەی ئه و کەل و پەلانەی بۆ یەک جار بەکاردێت کار بکەن و مێز و کورسی دانانرێت.
10-لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی هەینی، هەموو بازاڕ و دوکان و شوێنە گەشتیاری و سەرجەم شوێنە گشتییەکان بەتەواوی داخراو دەبن، جگە لە نانەواخانە و دەرمانخانەکان، هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
11-لە ڕۆژی یەک شەممە2020-07-05، تەنها دەوامی فەرمانگە پێویستییەکانی تایبەت بەکاروباری هاوڵاتییان، جگە لە (تەندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان)، بەسیستەمی شەفتات و بەڕێژەی لە 30% دەبێت لەڕۆژانی (یەک شەممە تاوەکو چوارشەممە)، لە کاتژمێر 9 بە یانی تاکو 1 ی دوای نیوەرۆ، سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکان دەبێت (دەمامک) ببەستن، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی دەوام (دەمامک)ی نەبەستابێت ڕێکاری کارگێری بەرامبەری دەگیرێتە بەر، هیچ هاوڵاتییەک و موراجعێک بەبێ بەستنی (دەمامک) بۆی نیە بچێتە ناو هیچ فەرمانگەیەک، هەر فەرمانگەیەک قەرەبالغی تێدا دروستبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار دەوام له و فەرمانگەیە ڕادەگرین، ئه و فەرمانبەرانەشی جێنشینی دەرەوەی شاری هەولێرن یان لە پارێزگایەکی دیکەن و دەوامییان لەناوی سەنتەری شاری هەولێرە، پێویست ناکات دەوام بکەن.
12- لە هەر شوێنێکی بازرگانی و بازار و دوکان و مارکێت و مۆڵ و چێشتخانەیەک ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ نەکرێن، دەست بەجێ ئەم شوێنە دادەخرێت، بۆ ماوەیەک کە لە یەک هەفتە کەمتر نەبێت.
13- دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە سەرجەم قایمقامەکان بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی له و ڤایرۆسە، هەر بڕیارێک لە سنووری قەزاکەیان بدەن و لە کاتی پێویستیش بۆیان هەیە لەسنووری قەزاکەیان کەرەنتین و قەدەغەی تەواوەتی ڕابگەیەنن.
14- ئەم بڕیارانە لەکاتژمێر 12ی شەوی 4 لەسەر5ی 2020.7 دەچێتە واری جێبە جێکردنەوە تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 11 لەسەر 12ی 7/2020.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020-07-04
ئەم بابەتە 2,271 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-07-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 05-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,271 جار بینراوە
پارێزگاری هەولێر؛ سوپاسنامەیەک بۆ هەولێر
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارێزگاری هەولێر؛ سوپاسنامەیەک بۆ هەولێر

پارێزگاری هەولێر؛ سوپاسنامەیەک بۆ هەولێر
سوپاس نامەیەک بۆ #هەولێر#
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەناوی پارێزگای هەولێرەوە سوپاس و ستایشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین بۆ ئەو میوانداری و میوان دۆستییەی لە قەداسەتی پاپا فرانسیس پێشکەشیانکرد، سوپاس بۆ ئەوەی بەهۆی هاتنی و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لە شەقامە گشتییەکانی پایتەخت هاوکار بوون و وەک هەمیشە وێنەیەکی جوان و سەردەمیانە و هەولێریانەیان نیشاندا و سالماندتان کە هەولێری پایتەخت شاری ئارامی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەی و فرە ڕەنگیە لەکوردستان، جارێکی تر سوپاس بۆ هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاکەمان.
هەروەها زۆر سوپاس بۆ ماندووبوون و شەونخونی هێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پێشمەرگە، پۆلیسی هاتووچۆ، بەرگری شارستانی و سەرجەم پێکهاتەکانی هێزەکانی ناوخۆ، کە ماندوونەناسانە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵساون و وەک هەمیشە پارێزەری پاراستنی ئەمنیەتی و ئارامی شاری هەولێری خۆشەویست بوون، سوپاس بۆ شارەوانی و تەواوی فەرمانگەکان و کارمەندە ماندوونەساکەکانیان کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وێڕای ئەرکی خۆیان، ئەرکی زیاتریان ئەنجامدا لەخاوێنکردنەوە و پاککردنەوەی ڕێگا و شەقامە گشتییەکانی شار.
زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو خەڵک و جەماوەرەی لە عەنکاوە و شەقامەکانی شاری هەولێر بۆ پێشوازی لە قەداسەتی پاپا هاتبوونە سەرشەقام، جارێکی تر سوپاس بۆ هەموو لایەکتان و هەموو ئەوانەشی لە مەراسیمی پێشوازیکردن و سەردانی قەداسەتی پاپا فرانسیس لەشارەکەمان ئەرکیان کێشا لەسەرجەم پێکهاتە و ئاین و چین و توێژەکان کە هۆکاری سەرکەوتنی بەرنامەکانی ئەو میواندارییە بوون.
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری هەولێر
#07-03-2021#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 1,658 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-03-2021 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 09-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-03-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,658 جار بینراوە
پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر

پەیامی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی #هەولێر#، شاری خۆشەویستی و ئاشتی، قەڵای بەرز و پڕشکۆی پێکەوە ژیان و یەکترقەبوڵکردنی ئاینی، جوانترین پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەکەمان بە تایبەتی و سەرجەم کوردستانیان بە گشتیی دەکەین، هیواخوازین هەمیشە هەولێری سەربەرز بە گەشاوەیی و جوانی و ئاوەدانی و ئارامی بمێنێتەوە.
هەولێری سیمبولی ئاوەدانی و ئارامی و هەڵگری ئاڵای بەیەکەوە ژیان و تەبایی و برایەتی، بە درێژایی مێژووی ھەزاران ساڵی سەرتۆپکی مقاوەمەت و پێشەنگی ئازادیخوازی و خۆڕاگری و بەرگری بووە لە مافە رەواکانی گەلەکەمان و سەرقافڵەی قوربانیدان و خەبات بووە بۆ ئازادی و لانکەی شۆڕش و شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە، ھەولێر شوێن و پێگەی زانایانی ئاینی و مەڵبەندی پێگەیاندی کەڵە شاعیران و نووسەران و ئەدیبان و هونەرمەندان بووە، بۆیە هەر کورد و کوردستانییەک لە هەرشوێنکی دونیا بێت شانازی بە هەولێری پایتەختی کوردستان دەکات.
دەخوازین خودای گەورە دەرفەتمان بدات 100 ساڵەی بە پارێزگابوونی هەولێر، بکەین بە هەوێنی ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی پتر و خزمەتکردنی زیاتری هاوشاریانمان،
ئەوڕۆ کاتێک یادی 100 ساڵەی بەپارێزگابوونی هەولێر دەکەینەوە، دەچینە خزمەت مێژووی هەزاران ساڵەی ئه و شارەی هەر بەهەڵوێست و بەپێوە و بەمەردی و سەربەرزی ژین و ژیانیکردووە.
هەولێر، ناوێکی پڕ بە باڵای خەڵک و خاکێکی ڕەسەن و خاک ویست و ئامێزێکی میهرەبانی مرۆڤایەتیە و هەر به و ناو و ناونیشانەش وەک منارەکەی سەربەرز و وەک قەڵاتەکەشی سینگ و بەرۆک فراوان دەمێنێتەوە.
جارێکی دیکە 100 ساڵەی بە پارێزگا بوونی هەولێر لە خۆمان و دانیشتوانی خۆشەویستی شارەکەمان و هەموو کوردستانیان پیرۆزبێت.
هەولێر هەر هەولێرە و هەر هەولێری نیشتمان پەروەران دەبێ.[1]

#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری هەولێر
2023.4.12
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 473 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
شوێنەکان
فەرمانگەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-04-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 473 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,989
وێنە 105,173
پەرتووک PDF 19,082
فایلی پەیوەندیدار 95,658
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.875 چرکە!