پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,402
وێنە 103,621
پەرتووک PDF 18,831
فایلی پەیوەندیدار 93,957
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
ئەنجام: 38 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاگاداریەک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ گشت خۆبەخشان و لایەنگران
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاگاداریەک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ گشت خۆبەخشان و لایەنگران
بەڵگەنامەکان

ئاگاداریەک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ گشت خۆبەخشان و لایەنگران
بەڵگەنامەکان

هەموتان دەزانن کە جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ماوەی دوو مانگە دامەزراوە و دروست بوە، بەڵام ئێستا بۆتە یەکێک لە کاریگەرترین هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمە بە قسە نا، لە خۆیشمانەوە واهی ناڵێین، بەڵکو کارەکان و هەروەها کاردانەوەکانی گشت حیزبە سیاسیەکان و بەپیرەوەهاتنی وڵاتانی زلهێز، وامان پێ دەڵێن.
- نەوەی نوێ دەتوانێت بە پشت بەستن بە هێزی گەل و جەماوەر، خۆپیشاندانی فراوان ساز بکات، بێ ترسان لە گرتن و هەرەشە.
- نەوەی نوێ دەتوانێت کۆبونەوەی جەماوەری و سیمینار و کۆڕ ببەستێت لە هەمو شار و شارۆچکەیەک و دەتوانێت هەزاران هاوڵاتیان کۆبکاتەوە.
- نەوەی نوێ دەتوانێت سەردانی وڵاتانی دەرەوە بکات و دونیای دەرەوە لە تاوان و کەموکورتی دەسەڵاتی کوردی ئاگادار بکاتەوە.
- نەوەی نوێ دەتوانێن نمونەیەکی جیاوازی حیزبایەتی نیشان بدات و سەرکردەکانی شار بە شار بگەرێن.
- نەوەی نوێ تاکە حیزبی کوردیە کە سەرکردەکانی شار بە شار لە سۆران و بادینان، لە زۆنی زەرد و سەوز دەگەڕێن و کۆبونەوە دەکەن و دەچنە ناو خەڵک، تاکە هێزە کە توانیوێتی سنوری شارێک جێ بهێڵێت و بازنەی حیزبە لۆکاڵیەکان تێبپەرێنێت و ببێتە جوڵانەوەیەکی سیاسی کە لە هەمو هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، قورسایی هەبێت و هاوڵاتیان بەرەوپیری ئەم جوڵانەوە بێن.
-نەوەی نەوێ بێ ئەوەی لە ئێستادا هیچ کورسیەکی پەرلەمانی هەبێت، بەڵام قورسایی لە نێو کایەی سیاسی و لە لای وڵاتانی زلهێز، لەو هێزانە زیاترە کە دەیان کورسی پەرلەمانیان هەیە.
- نەوەی نوێ،جگە لە خەڵکانی بە تەمەن و خاوەن ئەزمون، هێزێکی گەورە و لە بن نەهاتوی گەنج و ژنی لەگەڵدایە، کە لە هێزەکانی تردا ئەم تایبەتمەندیە بە دی ناکرێت.
لە کۆتا خاڵیشدا لە بیرتان نەچێت کە نەوەی نوێ هەمیشە کاری کردوە و هێزەکانی تر لە کاردانەوەن بەرامبەر بە ئێوە، هەمیشە نەوەی نوێ پلانی هەیە بۆ داهاتو و خەریکی داهاتوە، بەڵام هێزەکانی تر بە ئێمەوە مەشغوڵن، بۆیە گرنگە کە ئەم تایبەتمەندیە لە دەست نەدەن و قەت نەکەن بکەونە وەڵام و وەڵامدانەوە.
قەت نەکەن خەریکی ئەوان بن، بە پێچەوانەوە، هەمیشە دڵخۆش بن کە حیزبەکانی تر لە خەمی ئێوەدان و باسی ئێوە دەکەن، چونکە ئەمە گەورەیی ئێوە دەردەخات، ئێوە قەت نەکەن بیر لەوان بکەنەوە یان ناویان بهێنن یان باسیان بکەن.
قەت نەکەن وەک حیزبەکانی تر خۆتان بە شتی لاوەکی خەریک کەن، بەڵکو خەریکی بابەتە ستراتیژیەکان بن، قەت نەکەن خەریکی جنێو و تەشهیر و یەکتر ناشیرین کردن بن، بەڵکو خەریکی پەروەردەی جوان و دروستکردنی پارادایمێکی نوێی سیاسی بن، قەت نەکەن لە سۆشیال میدیا و پەیجی بێ دایک و باوک وەڵامی خەڵک بدەنەوە یان جنێو بە خەڵکی بە بدەن، بەڵکو چیتان هەبوو ئازایانە بە ناوی خۆتانەوە بڵاوی کەنەوە و مەترسن.
لە کۆتاییدا دەمەوێت کە پێتان بڵێم ئێوە تەنها بە یەک شێوە سەرکەوتوو دەبن و خەڵکی و هاوڵاتیان ڕیزتان لێ دەگرن، ئەویش ئەوەیە لەم حیزبانەی تر جیاواز بن، وەک ئەمانە مەکەن، کارێک مەکەن کە ئەمان پێشتر کردویانە، وە هەمو ئەوانە بکەن کە ئەمان نەیانکردوە و ئەنجامیان نەداوە لە ڕابردودا.
کوردستان ماوەیەکی زۆرە دەناڵێنێت بە دەست کۆمەڵە حیزبێکی تەقلیدی و کۆمەڵە سیاسیەکی کۆنەوە، کە هەمیشە خەریکی یەکترن و هەروەها خەریکی جنێودان و یەکتر ناشیرین کردنن، وە هیچ کات خەریکی پرۆژەی گەورە و خەونی گەورە نەبوون، نە بۆ خۆیان، نە بۆ میلەتەکەیان، بۆیە زۆر زەرورە کە ئێوە وا نەبن، هەر کات وەک ئەوان نەبوون، ئەوا دڵنیا بن کە سەرکەوتوو دەبن.
وە لە هەڵبژاردنی داهاتودا، هەمویان توانا و هێز و حەجمی ئێوەیان بۆ دەردەکەوێت، هەمویان لە خەوە خۆشەکەیان خەبەریان دەبێتەوە، چونکە هێشتا ئەوانە پێیان وایە کە دەیان ساڵ، یان لایەنی کەم چوار ساڵی حوکمڕانیان لە ناو حکومەت دەتوانن بەردەوام بن و گاڵتە بە هاوڵاتیان بکەن و هیچ خزمەتێکی خەڵکی خۆیان نەکەن، بەڵام خەڵکی هەمو ئەمانەی لە بیر دەچێتەوە و لە کاتی هەڵبژاردنا دیسانەوە دەنگیان پێ دەدەنەوە، ئەمانە هێشتا هاوڵاتیان بە کەم سەیر دەکەن و وای دادەنێن کە ساویلکەن و ئەم حیزبانە هەرچی بکەن، ئەوا خەڵکی دوایان دەکەوێت، نازانن کە هاوڵاتیان و خەڵکی زۆر زۆر لەوە زیاتر هۆشیارە و هەروەها نازانن کە گۆڕانکاری گەورە چاوەڕوانیان دەکات و لەم هەڵبژاردنەدا لە خەوە قوڵەکەیان خەبەریان دەبێتەوە و کۆتایی دێت بە ئەزمونی ناشیرینی ئەو چەند سەرکردە و دەموچاوە سواوەی ناو هەمو حیزبەکان.
بۆیە خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتو و لە چەند مانگی داهاتو بە ژمارە و داتا وەڵامیان بدەنەوە، نەک بە شەری لاوەکی خۆمان خەریک کەین.
هەر سەرکەوتوو بن
#شاسوار عەبدولواحید# - سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
#19-01-2018#
ئەم بابەتە 4,790 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 22-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 22-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,790 جار بینراوە
ئاگاداریەک لەرێکخستنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاگاداریەک لەرێکخستنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
بەڵگەنامەکان

ئاگاداریەک لەرێکخستنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
بەڵگەنامەکان

دوای وەرگرتنی موڵەت جوڵانەوەکەمان بە گوێرەی یاسای حزبەکان لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق وکۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بریارە ڕۆژی 5 شەممە و هەینی یەکەم کۆنگرەی یاسایی جۆڵانەوەی #نەوەی نوێ# ببەسترێت لە شاری سلێمانی.
هەڵبەتە بە پێی یاسا دەبێ ئەم پرۆسەیە بە چاودێری لیژنەیەکی یاسایی موعتەبەری حکومەتی عێراقی بێت بەشێوازێکی دیموکراسیانە مافی بەشداری و خۆ کاندیدکردنی ئەندامانی نەوەی نوێ بۆ سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی و جێگرەکە و چەند بڕگەیەکی تری هاوپێچ بە ڕێساکانی کونگرەوە هەبێت.
بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە، شاسوار عەبدولواحید قادر وەک خاوەنی پڕۆژەکە، بە بریارێکی تاک لایەنانە و دوور لە هەموو پڕەنسیپەکانی دیموکراسی و عورفی کونگرە، هەستاوە بە دیاریکردنی ئەندامانی کونگرە بەبێ گەرانەوە بۆ ڕای ئەنجومەنی کاتی و ڕێکخستنەکانی جولانەوەکەمان وبگرە لیستێکی 15 کەسیشی دیاریکردوون کە دەبێ دەربچن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی لە سەر بنەمایەی میزاجی و شەخصی، بەبێ گەرانەوە بو ڕای ڕێکخستنەکانی هەر 4 پارێزگاکە و نوێنەرانی هەر یەک لە پارێزگای هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و سلێمانی.
لەبەر ئه و تاکبڕیارییەی شاسوار عبدالواحد قادر دەچێتە خانەی نادیموکراسییەوە وبە کار هێنانی سومعەی ئێمە و ڕێکخستنەکانمان لە هەر چوار پارێزگایەکە بو مەرامی شەخصی خۆی، دوور له و بنەمایانەی کە نەوەی نوێ لە سەری دروستبووە.
ئەگەر ئەم پرۆسە بەر لە کۆنگرە یەکلانەبێتەوە، بەدڵنیایی کاردانەوەی تری میدیایی و مەدەنیمان ئەبێت، و نوسراوێکی ڕەسمی بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق دەنێرین کە مۆڵە‌تی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕابگیرێت به و پێیەی ڕێکخستنەکانمان ئەوانەی کە پاڵپشتی و پشتگیری دانی مۆڵەتیان کردووە، ئەندامیەتی خۆیان هەڵدەپسێرن.
ئێمە وەکو نوێنەری هەر یەکە لە پارێزگای هەولێر و دهوک و هەڵەبجە و بەشی ڕێکخستنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و بەشی میدیایی نەوەی نوێ بریاری بایکوتی بەشداری له و کۆنگرەیە دەکەین وئەندامەتی خۆمان بۆ مۆڵەتی فەرمی لە عێراق هەڵدەپسێرین، و‌ پێمان وایه کونگرەکە بەبێ ئێمە‌ ناشەرعی یه و ودوورە لە بنەماکانی دیموکراسی.
کۆپیەک بۆ بەشی ڕێکخستن
کۆپیەک بۆ دەزگا میدیاکان
کۆپیەک بو ناوەندە یاسایییەکان
کۆپیەک بۆ کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
#03-01-2018#
ئەم بابەتە 6,068 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 95%
95%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,068 جار بینراوە
بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی بکەن، یاخود گۆڕان و نەوەی نوێ و پەکەکە
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی بکەن، یاخود گۆڕان و نەوەی نوێ ...

بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: مامەڵە لەگەڵ یەکێتیی بکەن، یاخود گۆڕان و نەوەی نوێ ...
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دانیشتنەکانی ئەم دوایەی لەگەڵ #مەسعود بارزانی# بەڕوونی بە بارزانی وتووە: ئێستا کاتی ئەوەیە پارتی خۆی یەکلابکاتەوە کە لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، #بافڵ تاڵەبانی#، لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتی ئەوەیە بزانین کە پارتی دەوێ لە سنووری زۆنی سەوز مامەڵە لەگەڵ چ هێزێکی سیاسی دەکات، چونکە بەدیلی یەکێتیی تەنها پەکەکە و #بزووتنەوەی گۆڕان# و #نەوەی نوێ#یە.
سەرۆکی یەکێتیی لە کۆبوونەوەکە ویستوویەتی ئه و پەیامە بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەیەنێت ئەو هێزانەی کە لە سنووری زۆنی سەوزن چۆن دەتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی و پارتی چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، له و کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی یەکێتیی داواکاری هەبووە، بۆ ئەوەی یەکێتیی و پارتی بتوانن بەردەوام بن لە حوکمڕانی کوردستان. پێویستە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە و ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجامبدرێت، چونکە هێزەکانی دیکەی #سلێمانی# ناتوانن ببنە بەدیلی یەکێتیی. [1]
ئەم بابەتە 1,413 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی بوار میدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 05-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,413 جار بینراوە
بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات دنگبدەن بە نەوەی نوێ!
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات دنگبدەن بە نەوەی نوێ!

بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات دنگبدەن بە نەوەی نوێ!
ناونیشان: بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات دنگبدەن بە نەوەی نوێ!
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #06-08-2023#

سیستمەکانی بەڕێوەبردن هۆکاری سەرەکی درووستبوونی شۆڕشەکانن. شۆڕش کردەیەکی ئانییە، بە پێچەوانەی قسەکانی خاوەنەکەی نەوەی نوێ و جۆلانێکەی چاڤیلاند کە جارجارە بە دەنگێکی نیمچە زیقن دەڵێت وەرن شوێنم کەون شۆڕشتان بۆ دەکەم، شۆڕش هەرگیز کەسێک هەڵناستێت بە ئەنجامدانی، بەڵکوو کردەیەکی ئانییە خۆبەخۆ کڵپە دەکات و سیستم قڵپ دەکاتەوە. دەشێت لایەنێک یا کەسێک سواری شەپۆلەکەی ببێت وەک ڕامکردنی ئەسپێکی سەرکەش بیهێنێتە ژێر بار و هەلەکە بقۆزێتەوە، ئاڕاستەی بکات و لێی بخوات بەڵام بە دڵنیایی شۆڕش کردەیەکە خۆبەخۆ هەڵدەئایسێت و کەسێکی دیاریکراو هەڵناسێ بە ئەنجامدانی. شۆڕش درووستدەبێت، درووستناکرێت.
گەندەڵترین و دزترین فاسیدترین سیاسیی کوردستان بکە بەفەرمانڕەوای وڵاتێکی وەک فیلەندا ناتوانت دز بێت، لەلایەکی دیکەوە سەرڕاستترین وڕاستگۆترین سیاسی ڕۆژاواییش بهێنەرە کوردستان حوکم بکات ناتوانێت گەندەڵ و دز نەبێت. هۆکاری ئەمە دیارە کلتور و سیتسمی بەڕێوەبردنە نەوەک جێگۆڕکێی کەسایەتی سیاسیی و گۆڕینی فڵان بە فیسار.
حاکم و کاربەدەستان هۆکاری سەرەکی درووستبوونی شۆڕشە خوێناوییەکانی مێژوون. هیچ شۆڕشک نییە لەم دونیایەدا توانیبێتی عەدالەت و چاکسازیی و دیموکراسیی بەدوای خۆیدا بهێنێت. ئەوەی شۆڕش پێویستیی پێی هەیە تۆپەڵێک ڕق و قین عاتیفەی شێلدراوە بە ناعەدالەتی و ستەم، یەکەمین شریقەی ئەم تەقینەوەیەش فراوانبوونی مەودای نێوان چینەکان دەیتەقێنێتەوە. کاتێک چینێکی کەم لەئاسمان خودایەتیی بکات و زۆرینەی ڕەهاش لە چاڵ و دەهلیزە تاریکەکانی ژیاندا ڕێگای لی ون بووبێت و نەتوانێت مشتێ لە تینی خۆر بەکرێ بگرێ بۆ ڕووناککردنەوەی تاریکیی ژیانی، جگە لە شۆڕش نابێت چاوەڕێی هیچی دیکە بکەین.
هیچ یەکێک لە شۆڕشەکانی مێژوو پێویستیان بە لۆژیک و عەقڵ نەبووە و ناشیانبێت. ئەو وێرانەیەی گڕو کڵپەو عاتیفەیەک سەرڕێ دەخات بە عەقڵی دەیان فەیلەسوف سەرڕێ ناخرێت، دیارە شۆڕشیش پێویستی بە وێرانە و بێ سیستمی و فەوزا و کەیئۆسە ، زۆری دەوێت تا شۆڕشگێڕان دێنەوە هۆش خۆیان و بە زوبانی حاڵ و قاڵیش ئیقراری ئەوە دەکەن کە ئەوەی ئەمان کردویانە دیکتاتۆر و زاڵمەکەی پێش ئەمان نەیتوانیوە بیکات: ئەوەی ئێمە کردمان #بەعس# نەیکرد؛ دانپێدانانی جێگری سەرۆکی هەرێم جەعفەر مستەفا بوو. گۆڕینی دیکتاتۆرێکی پۆستاڵ لەپێ بە دیکتاتۆرێکی کڵاش لەپێ و دیکتاتۆرێکی خاوەن کورسی بە دیکتاتۆرێکی خاوەن جۆلانێ و کورسی بەکورسی چارەسەر نییە.
لە سیستمە دیکتاتۆر و داپڵۆسێنەرەکاندا هیچ ئەگەرێکی چاکسازیی نییە. چاکسازیی لە هەموو بارێکدا دەبێتە هۆی بڵێسەسەندنی گڕی شۆڕش و تارومارکردنی پێکەوەیی تەڕ و وشک.
چاوەڕوانی درووستبوونی ئۆپۆزسیۆنی چالاک و ڕاستەقینە لە سیستمە تاکنەفەری و تۆتالیتارەکاندا وەک چاوەڕوانی شیری چەوری بزنە نێرە. ئۆپۆزسیۆن لە سیستمی دیموکراسیی باش و خاوەن دادگای عەدالەتخوازی بێلایەن بۆ ڕێگریکردنە لە گۆڕین و چاکسازییکردن بە شۆڕش و ڕژاندنی خوێن نەوەک بۆ کورسی و دیزەبەدەرخۆنەی سەفەقاتی پشک و قەرز و کرێ و باجەکان. زۆری ویستووە تا عەقڵی ئێمە بەوە ڕابێت گۆڕینی سوڵتانێک بە سوڵتانێکی دیکە شایەک بەشایەکی دیکە بە خوێن و لە ڕێگەی پەڕاندنی کاسەی سەرەوە نەبێت، ئەمە گەشەسەندوویی مرۆڤ دەردەخا لەمڕۆدا.
بە پێچەوانەوە لە سیستمە دیموکراتەکاندا هیچ ئەگەر و شیمانە و پۆتەنسیەلێک نییە بۆ شۆڕش، هەموو ئەگەرێکی شۆڕش بە قازانجی سیستمەکە و بە چاکسازیی بۆ کۆی سیستمەکە و خەڵک کۆتایی دێت، هەروەک چۆن لە سیتسمە خراپ و ئنیدۆلۆژی و تاکڕەو و ملهوڕەکاندا هەموو ئەگەرێکی چاکسازی بە قڵپکردنەوە و ڕژانی خوێن و بێ سیستمی کۆتایی دێت.
قسەکەی من لێرەدا لەسەر زیقنی و ترسنۆکی و زەبوونی و بێ ڕوئیایی و پرۆکسییبوون و عەقڵ لاوازیی ئۆپۆزسیۆن نییە بەگشتی، خاوەنی نەوەی نوێ بەرجەستەکار و ئارکیتایپی مۆدڵی ئۆپۆزسیۆنە لەم وڵاتەی ئێمەدا ، قسەکە لەسەر دەسەڵاتێکی بێباکە بەرانبەر داهاتووی خۆی. یەکێک لە ناشیرینترین کارەکانی دەسەڵات و سستمی حوکمڕانی لەم وڵاتەدا ئەوەیە بەردەوام ئۆپۆزسیۆنێکی لەخۆی ناشیرینتر و گەڕوگولترمان پێشکەش دەکات.
دەبوو دەسەڵات بۆ مانەوەی خۆشی بێت دەیان حیزب و دوکانی سیاسیی جیاواز لەخۆی بکاتەوە کە تەرویج بە ئارگیومێنتی ئۆپۆزسیۆنبوون بدەن، لەکاتی تەنگانەدا هەڵوێستی ڕادیکاڵی لە دژ بنوێنێن، بۆ ئیدامەدان بە مانەوەی خۆی و درووستنەبوونی شۆڕش و قڵپنەکردنەوەی سیستمەکە بەسەریدا نەڕژاندنی خوێن، جاروبار بە جۆرێک دژی خۆی و هەڵوێستەکانی بیانجوڵێنێت کە هەڵوێستمان لێ دین، وەک ئێستا نەدەین لە قاقای پێکەنین و منداڵی بێشکەکەش نەڵێت ئەمە پیاوی خۆیانە.
شای ئێران لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا دەقیق وەک دەسەڵاتی کوردی بێباکانە دەجوڵایەوە، لە کۆتاییدا هەرئەو سیستمە لێبوکییە سەری خۆی و خێزانەکەی خوارد.
کاری ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە چاوڕەوانیکردنی هەڵەی گەورەیە لەدەسەڵات بۆ ئەوەی بەیەکجار خۆی ببێتە بەدیلی و لەبەرژەوەندی خۆی یارییە سیاسییەکە کۆتایی پێبهێنێت، نەک بە زمانێکی بازاڕی بێت باسی نەقیزە و دابەشکردنی ئاو و نەوت و بەنزین بکات لەکاتێکدا دابەشکردنی پشکەکانی بزنسەکەی خۆی وەک نوکتەش تەماشا ناکات.
کارێ ئۆپۆزسیۆن لەلایەک وەک کاری ئەو ڕاوچییە وایە قەرەوڵ لە دژی نێچیرەکەی دەگرێتەوە، لەکاتی گونجاودا دەبێت جوڵەی گونجاو بکات لەلایەکی دیکەشەوە لە دۆخی ئاساییدا وەک کارگەی وەرگرتن و پاشان ئاڕاستەکردنی توڕەیی و خەشم و تەقینەوەی جەماورە کاردەکات بۆ لاوازکردی دەسەڵات. نەوەک نەقیزەیەکی پێبێت هەرکە باڵۆنی تۆڕەیی جەماوەر گەورە بوو ئەم بێت تێیژەنێت و بیتەقێنێت. لە ئێستادا کاری نەقیزەکەی کابرا لەمە زیاتر نییە.هەرچەندە پێم وایە لە دوای وشەی جاش، ناشیرینترین و پووچترین وشەیەک کە هاتبێتە فەرهەنگی سیاسیی ئێمەوە ئەم وشە بازاڕییەیە کە بە تەواوی دەلالەت لە لاوازی بوونیادی کەسێتی داهێنەرەکەی دەکات.
ئەوەی جێی داخە ئێمە دەبینین دەسەڵات فەلەت لەسەر فەلەت دەدا بەدەستەوە، نەک هەر فەلەت ئاو و خاک و پارە و نەوت و جەوت و مەوتیش دەدات بەدەستەوە بەڵام بەشێکی ئۆپۆزسیۆن پەیامی هاوخەمی و هاوهەڵوێستیی بۆ دەسەڵات دەردەبڕێت، بەشێکی دیکەی بە جۆرێک نوتقی لەخۆی بڕیوە بەقەولی خۆیان نەقیزەشیان تێژەنیت دەم ناکەنەوە، بەشێکی دیکەی دەڵێت وەرن با بەهەوای شان لە پارکی ئازادی دەمەوعەسرێک شۆڕش بکەین. لەڕابردوودا دیمان کە چۆن ئەم جۆرە سەودایە سەری ئۆپۆزسیۆنی پێشووی خوارد، بەڵام من پێم وایە لاوازی ئۆپۆزسیۆن ئەم جارە سەری دەسەڵات خۆی دەخوات چونکە کەس نییە نەزانێت بۆچی ئەم برادەرە سێسەد هەزار دەنگ دێنێت بەڵام سێ سەد کەسێ لە پارکی ئازادی بۆچی پێ کۆناکرێتەوە! [1]
ئەم بابەتە 105 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 25-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 105 جار بینراوە
پارتی تێگەهشتیە کو نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنا ڕاستەقینەیە
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارتی تێگەهشتیە کو نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنا ڕاستەقینەیە

پارتی تێگەهشتیە کو نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنا ڕاستەقینەیە
سیپان ئامێدی پارلەمانتارێ نەوەی نوێ د پارلەمانێ کوردستانی دا بۆ ئێن ئاڕ تی ڕاگەهاند، هەموو هێز و ئالیان پشکداری د کابینەیا هەشتێ یا حکومەتا هەرێما کوردستانێ دا کرن، پارتیێ ژی ب پلان ئەو حزبە وەکی دیڤەلانک و هەڤئاوازێن خۆ بکارئینان.
ئەو یەک ژی دیارکر، ب ڕازیکرنا ئۆپۆزسیۆنێ ب چەند پۆستێن ڕەمزی، پارتیێ بێی کو حسابێ بۆ نەرینا یەک ژ وان ئالیان بکەت، سیستەما پاشەکەفتا مووچەیێ فەرمانبەران دانا.
پەرلەمانتارێ نەوەی نوێ داخویاکرن ژی، زێدەباری کو تەخا فەرمانبەران و ب تایبەت مامۆستایان ل دژی ڤێ پێنگاڤا پاشەکەفتکرنێ نەرازیبوون نیشاندان، لێ ژبەر کو چ ئالیەکێ ئۆپۆزسیۆنێ ژبەر پشکداری د پارڤەکرنا کێکا دەستهەلات و هەبوونا پۆستان دا کرن، خوەدی ل دەنگێ نەرازی دەرنەکەتن، پارتی و یەکێتی زێدەتر لسەر کارێن وان هاندان، هەیا پارلەمان ژی هاتە داخستن.
هەروەسا دازانین، پارتیێ شیا وان حزبان د ناڤ خۆدا بحەلینیت، د نها دا چاڤێ وان ئالیان ژ ڕەحما پارتیێ یە بۆ پێدانا پۆستان د کابینەیا نوو دا، ب ڤێ یەکێ ژی پارتی ترس ژ هەبوونا وان دبن ناڤێ ئۆپۆزسیۆنێ دا نەمایە و هەر تشتێ بخوازیت دکاریت ب ڕێکا وان بکەت.
د دواییا ئاخافتنا خۆدا سیپان ئامێدی بەحسا دەرکەتنا نەوەی نوێ و ڕوولێ وێ کر و ڕاگەهاند، پارتی باش دزانیت د نها دا تاکە ئاستەنگی لپێشیا وێ نەوەی نوێ یە و باش تێگەهشتیە کو نەوەی نوێ ئۆپۆزسیۆنا ڕاستەقینەیە، هەروەسا پشتڕاست بوویە کو نەوەی نوێ خۆ بدەستڤە نادەت و بەرهەڤ نیە دگەل پارتیێ بجڤیت و دێ ڕووبڕووی هەموو سیاسەتێن وێ یێن فاشل بیت[1].
ئەم بابەتە 2,743 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ئێن ئارتی تیڤی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-03-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 06-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,743 جار بینراوە
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید دەکات
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید
بەڵگەنامەکان

جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید
بەڵگەنامەکان

جوڵانەوەی نەوەی ئیدانەی هەوڵە تێکدەرانەکانی بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان دەکات دژ بە خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید و سەرجەم خۆپیشاندەران.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە گیان و سەلامەتی سەرجەم دەستگیرکراوەکان لە ئەستۆی بەرپرسانی ئەمنی و سیاسی شاری سلێمانی یە و پێویستە پارێزگاری سلێمانی بێدەنگ نەبێت لەم پێشێلکاریانە وەک بەرپرسی یەکەمی پارێزگای سلێمانی کۆنترۆڵی ئه و هێزە ئەمنییانە بکات کە لەلایەن هێزێکی سیاسییەوە بەکاردەهێنرێن.
بۆیە ئێمە لە #نەوەی نوێ# ڕێگە نادەین جارێکی تر لەرێگەی دەستگیرکردن و چاوسورکدرنەوەوە کۆتای بەم شۆرشە مەدەنییە بێنن.
ئێمە لە ئێستادا تەواوی ناوەندە جیهانیەکانمان لەم هەوڵە تێکدەرانەی دەسەڵات و کارە نایاساییانە ئاگادار کردۆتەوە و بەردەوامیش ئەبین تا ئەوکاتەی تەواوی دەستگیرکراوەکان ئازاد دەکرێن.
بۆیە هۆشداری دەدەین بە هێزە دەسەڵاتدارنەکانی سلێمانی خۆیان بەدور بگرن لە تورەی و ڕقی جەماوەر چونکە بەردەوامی دەستگیرکردنەکان هیچ کاریگەری لەسەر ورەی پۆلاینی ئێمە نابێت بەڵکو تەمەنی ئەوان لە کۆتایی نیزک دەکاتەوە.
هەروەها داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان دەکەین کە برژێنە سەرشەقامەکان بەشێوەی ئاشتیانە و بەردەوام بن تا ئەوکاتەی چۆک بەم گروپە بچوکە دادەدەین کە دەستیان بەسەر پارە و قوتی خەڵکیدا گرتووە و تاکە شتێک بەدەستیانەوە مابێت ژمارەیەکی کەم چەکدارە.
داواش لە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش دەکەین کە نەچنە ژێر باری هیچ فشارێک و ملنەدەن بۆ بریاری بەرپرسەکانیان، ئه و بەرپرسە ترسنۆکانەی لە سەنگەرەکان بە تەنیا بەجێیان هێشتن.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
#19-12-2017#
ئەم بابەتە 4,902 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-12-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,902 جار بینراوە
جەژنانە و پیرۆزبایی نەوەی نوێ
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کلتوور - گاڵتەوگەپ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەژنانە و پیرۆزبایی نەوەی نوێ

جەژنانە و پیرۆزبایی نەوەی نوێ
نەوەی نوێ کوردستان، کە بە نەوەی (ئای پاد) ناسراون، نەوەیەکی چالاک و هەستەوەرن و تایبەتمەندی بە خۆیان هەیە لە هەموو ڕووەکانەوە.
ئەم بابەتە 26,795 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 60%
60%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 26,795 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.181 KB 25-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای نەوەی نوێ ڕەتدەکاتەوە، نەوەی نوێ سکاڵا لە دژی سەرۆکی پەرلەمان تۆمار دەکات
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای نەوەی نوێ ڕەتدەکاتەوە، نەوەی نوێ سکاڵا لە دژی سەر...

دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای نەوەی نوێ ڕەتدەکاتەوە، نەوەی نوێ سکاڵا لە دژی سەر...
دادگای فیدڕاڵی عێراق دوو سکاڵای ڕەتکردەوە، کە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان. لەلایەن #نەوەی نوێ#وە تۆمار کرابوون.
سکاڵای یەکەم لە لایەن #سروە عەبدولواحید#، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و چوار پەرلەمانتاری تری نەوەی نوێ تۆمار کرابوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2014 ی تایبەت بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
سکاڵای دووەم، بۆ هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم تۆمار کرابوو و داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمسیۆنەکەیان کردبوو تا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بتوانێت هەڵبژاردن لە هەرێم بەڕێوە ببات.
لە دانیشتنی 26ی ئەیلولی ڕابردوو، دادگای فیدڕاڵی هەردوو داواکەی نەوەی نوێی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم دەستورییە و دەتوانێت هەڵبژاردنە ناوخۆیەکانی هەرێم بەڕێوە ببات.
دادگاکە ئەمڕۆ پەڕاوی بڕیارەکانی بڵاو کردەوە، سەبارەت بە یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2014ی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم. دادگای فیدڕاڵی تەنها بڕگەیەکی لە ماددەی 1 و 2ی یاساکە ڕەت کردەوە کە دەڵێت کۆمسیۆن تاکە دەسەڵاتی تەواوەتییە بۆ هەڵبژاردن لە هەرێم، کە پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، چونکە هەر هەڵبژاردنێک لە تەواوی عێراقدا بکرێت کۆمسیۆنی عێراق لێی بەرپرسە و جگە لەو بڕگەیە تەواوی یاساکەی بە دەستوری زانی.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم سەرپەرشتی هەڵبژاردنی 2018ی هەرێم و ڕاپرسی سەربەخۆی هەرێمی لە ساڵی 2017 دا کردووە. [1]
ئەم بابەتە 808 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی بوار میدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بەغدا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 05-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 808 جار بینراوە
داواکارییەکی بەپەلە لە جولانەوەی نەوەی نوێ وە؛ تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لە مەترسیدایە!
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
داواکارییەکی بەپەلە لە جولانەوەی نەوەی نوێ وە؛ تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لە مەترسیدایە!
بەڵگەنامەکان

داواکارییەکی بەپەلە لە جولانەوەی نەوەی نوێ وە؛ تەندروستی شاسوار عەبدولواحید لە مەترسیدایە!
بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
حکومەتی فیدراڵی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق
نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا
رێکخراوی ئەمنێستی ئینەتەرناشناڵ
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی
خاچی سوری نێودەوڵەتی
تەندروستی #شاسوار عەبدولواحید# لە مەترسیدایە!
جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان، هێزە عێراقی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، قونسوڵگەری و باڵوێزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ناوەندە جیهانییەکان دەکات کە بەپەلە دەستوەردان بکەن و ژیانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە مەترسی ڕزگاربکەن.
داواش لە ڕێکخراوی ئەمنێستی و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دەکەین کە بەخێرایی کاربکەن بۆ پاراستنی گیانی شاسوار و هاورێکانی بەزوترین کات.
لە ڕۆژی 19 دیسەمبەر پاش ڕفاندنی لەلایەن هێزی چەکداری سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە فرۆکە خانەی سلێمانی، شاسوار دۆخی تەندروستی تێکچووە و تائێستاش ڕێگە بە چارەسەرکردنی نادرێت، ڕێگە بە بینی نە لەلایەن پارێزەر‌ نە لەلایەن خێزانەکەیەوە نەدراوە.
بۆیە داوای دەستورەدانی بەپەلە لە ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەین کە بە فریای ژیانی شاسوار بکەون لە 24 چوار کاتژمێری داهاتو دا.
وەک جولانەوەی نەوەی نوێ لە سەبەینێوە ڕێکاری مەدەنی و یاسای دژ بە ڕفاندن و گۆشەگیرکردنی تەواوی بەندکراوانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەگرینەبەر و هەتا دڵنیابون لە سەلامەتی و ئازادی تەواوی دەستگیرکراوان لە ڕۆژی یەکەمی خۆپیشاندانەکانەوە.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ
#22-12-2017#
ئەم بابەتە 5,332 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-12-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,332 جار بینراوە
دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ

دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
ناونیشانی بابەت: دەروازەیەک بۆ پۆپۆلیزم لە هەرێمی کوردستان؛ لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
ئامادەکردن: #میرە جاسم بەکر#

هەرێمی کوردستان وەکوو هەموو ناوچە جیاجاکانی دونیا بێبەری نەبووە لە دیاردەی سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم. لە ساڵی 2009ەوە کە #بزووتنەوەی گۆڕان# دادەمەزرێت، پۆپۆلیزم خۆی دەتەنێتە نێو گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە. گۆڕان سەردەستەی پۆپۆلیزمی سیاسی دەکرد تاوەکوو 2018، بەڵام درووستبوونی نەوەی نوێی شاسوار عەبدولواحید، ئەم سەرکردایەتییەی لەگۆڕان وەرگرتەووە و ڕەگ و ڕیشەی پۆپۆلیزمی پارتی سیاسیی بەڕێژەیەکی زۆرتر قوڵکردەوە. لەم بابەتەدا، سەرەتا پێناسەیەکی کوورتی پۆپۆلیزم دەخەمەڕوو. دواتر، هەوڵدەدەم مێژوویەکی کوورتی سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم باسبکەم لە هەرێم. پاشان، کاریگەرییە نەرێنییەکانی ڕونبکەمەوە لەسەر بێهیوابوون لەگۆڕانکاری لە سیستەمی دووحزبی یەکێتی و پارتی، هەروەها چۆن و بۆچی پۆپۆلیزم خۆ-ڕوخێنەرە، بە لەبەرچاوگرتنی سیستەمی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
=KTML_Bold=پۆپۆلیزم چییە؟=KTML_End=
وەکوو هەموو ناوچەکانی دونیا، هاووڵاتییان، لە میدیای بیستراو و بینراو، گوێبست دەبن کە پارتێکی سیاسی یاخود سیاسییەک پۆپۆلیستە. تاوەکوو ئێستاش، دەکرێت ڕوون نەبێت بەلای زۆرێکەوە کە پێناسەی پۆپۆلیزم چییە، و ئەو ئامرازانە چین کە بەکاردەهێنرێن بۆ دیاریکردن پارتێک وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی. لە ڕاستییدا، ئەدەبییاتێکی یەکجار زۆر بەردەستە بۆ دیارکردنی ئەو خەسڵەتانە. من پێناسەیەک بەکاردەهێنم کە لە توێژینەوەیەکی زۆر دەوڵەمەندا وەمگرتووە کە لەسەر پۆپۆلیزم لە ئیتاڵیا ئەنجامدراوە. پێناسەکە فرەڕەهەندە.
=KTML_Bold=پۆپۆلیزم:=KTML_End=
وەکوو ئایدۆلۆژیا؛ پۆپۆلیزم ئایدۆلۆژییایەکی تەنکە کە کۆمەڵگە بەسەر دووبەرەدا دابەش دەکات، کە ئەوانیش بریتینن لە خەڵک و نوخبەیەکی گەندەڵ، وتارگەلێک بڵاودەکەنەوە کە سیاسەت دەبێت دەربڕین و ڕەنگدانەوەی ویستی خەڵک بێت.
وەکوو ستراتیژی-سیاسی؛ سیاسی و پارتە پۆپۆلیستەکان، پۆپۆلیزم وەکوو سترایژیەکی سیاسی، بەکاردەهێنن بۆ بردنەوە و مومارەسەکردنی دەسەڵات، هەڵبەت لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە.
پێناسی ئابوورییانە؛ پۆپۆلیزم وا ڕوندەکاتەوە کە پارت و سیاسییە پۆپۆلیستەکان خەڵک دەجوڵێنن لەسەر بەڵێنی دابەشکردنەوەی خێروبێری ئابووری بەسەر خەڵکدا بەبێ بیرکردنەوە لە دەرەنجامەکانی ئەو سیاسەت و بەڵێنە ئابوورییانەی دەیدەن لەسەر خودی ئابووری خۆی.
پۆپۆلیزم لە گۆڕانەوە بۆ نەوەی نوێ
سەرهەڵدانی پۆپۆلیزم، لەڕاستیدا لەخۆڕا نییە. داڕووخانی متمانە لەنێوان حکومەت و پارتە سیاسییەکان و خەڵکی، ژینگەیەکی بەپیت درووستدەکات بۆ سەرهەڵدانی پارتی پۆپۆلیستی. پارتی سیاسی بەئاسانی دەتوانێت بانگەشەکە بۆ کۆمەڵێک سیاسەت بکات کە بەتەواوی ڕەنگدانەوەی وتاری گشتی نێو خەڵکە و دەکرێت داخوازی بەشێکی گەورەی کۆمەڵگەبێت. ئەوەی گرنگە ئاماژەی پێبدرێت ئەوەیە کە ئەو بەڵێنانەی کە پارتە سیاسییە پۆپۆلیستییەکانی دەیدەن بەڵێنی مەزنن کە هەست و سەرنجی خەڵک بە شێوازێکی کاریگەر دەجوێڵێن، بەدیاریکراوی کاتێک ناڕازیبوونێکی قەبە هەیە لەنێوان خەڵکدا دژ بە دەسەڵات. بە وشەگەڵێکی تر، پارتە سیاسییە پۆپۆلیستەکان کێشە ڕیشەیی و قوڵەکانی سیستەمی سیاسی وەلادەنێن و لە قاڵبیان دەدەن لە چوارچێوەی بەڵێنی سادەدا و ئامانجیانە دەنگ و پشتگیری خەڵک بەدەستبهێن کە ئەوان یەکسەر و بەئاسانی ئەو کێشانە چارەسەر دەکەن.
درووستبوونی گۆڕانیش لە کاتێکدابوو، لەپای کاریگەرییەکانی بەهاری عەرەبی لەسەر هەرێمی کوردستان، توڕەیی خەڵک لە دەسەڵات بەرەوهەڵکشانێکی گەورە سەری دەنا. لەڕاستیدا، ناڕەزایەتی و توڕەیی خەڵکی لە ئاستێکی باڵادا هەبوو لە دژی سیستەمێکی گەندەڵی، ناشەفافی، دووبنەماڵەیی یەکێتی و پارتی. بۆ نموونە، سێ ساڵ پێش درووستبوونی گۆڕان و لە 2006، خۆپیشاندانی خەڵکی #هەڵەبجە# دژ بە دەسەڵت و هەوڵی دەرکردنی پارتە سیاسییەکان، بەدیاریکراوی یەکێتی، لە 16ی 3دا، لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گەواهیدەری ئەو ناڕەزایییە گەورەیەیە. بەڵام گۆڕان توانی ڕێکخستن و سەکردایەتییەک بۆ ئەو ناڕەزایەتییە درووستبکا. بەڵام چی وادەکات گۆڕان وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی بناسرێت؟
گۆڕان بەشی زۆری ئەو بەڵێنانەی کە بە خەڵکی دەدا دەکەوتنە چوارچێوەی پێناسەکردنی پارتێک وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی. بۆ نموونە، کۆتایی هێنان بە حوکمی بنەماڵەی یەکێتی و پارتی، لە چوارچێوەی دانانی تەواوی کۆمەڵگە لەلایەک و یەکێتی و پارتی لە لایەکی تر، بەلایەنگرەکانیشیانەوە. پشتبەستن بە وتار و بەڵێنی چاکسازی ڕیشەیی و ستڕەکچەری لە مەودایەکی کەمدا. بەردەوام بەڵێندان بە خەڵک بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئابوورییان لە ڕێگەی بەڵێنی سادە بەڵام گەورە، کە جێبەجێکردنیان کاری چەندین ساڵە و ویستی سیاسی لەباری دەوێ. کەم هاووڵاتی هەرێمی کوردستان هەیە ئاشنانەبێت بەڵێنی “دەیگۆڕین، چوارساڵی ئارامی، کۆتایی بە حوکمی بنەماڵە، مووچەی کابانی ماڵ، هتد”. بەڵام، ئایا چەند لەم بەڵێنانە بەدیهاتن؟ ئەوەی کە زۆر گرنگە ئاماژەی پێبدەم، ئەم بەڵێنانە وەکوو خۆیان بەڵێنگەلی باشن و دەبێت هێڵی گشتی سیاسی و ئەخلاقی هەموو ئەوانەبێت کە بەهیوای داهاتوویەکی دیموکراتین بۆ هەرێمی کوردستان. بەڵام، ئەوەی کێشەیە سادەکردنەوەی کێشەی بنەڕەتی و قوڵە، وە داڕشتنەوەیانە لەچوارچێوەی بەڵێنی سادەدا، بردنە سەریان لە چێوارچێوەی سیستەمی دووحزبی پارتی و یەکێتی ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری زۆر دەبێتەوە. گۆڕان بەڵێنەکانی جوان و گەورە بوون، تێڕوانینیشی بۆ سیستەمی سیاسی دژ نەبو بەو واقیعەی یەکێتی و پارتی درووستیان کردبو، بەڵام گۆڕان بێ هیچ پڕۆژەیەکی ئابووریی گشتگیر بو کە بتوانێت ئەو بەڵێنانە بەجێبهێنێت و کۆی سیاسەتەکەی لەوەدا کوورتکردەوە کە حکومی بنەماڵەیی خراپە و گەندەڵی مەترسیدارە و گۆڕان دەتوانێت کۆتایی پێ بێنێ.
نەوەی نوێ درێژەپێدەری ئەم جۆرە بەڵێنانەیە. هاتنەناوەوەی نەوەی نوێ بەسەرکردایەتی شاسوار عەبدولواحێد لە کاتێکدابوو کە ژینگەی سیاسی تەواو زیاتر لەباربوو لەبەرئەوەی بابەتی متمانەی خەڵک و دەستەڵات بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتر داڕمابوو. وتار و سیاسەتی نەوەی نوێ، بەسەرکردایەتی شاسوار عەبدولواحێد، تەواو پلانی تێگەیشتنی لە سیستەمی سیاسی و ئابووری هەرێمی وەلاناوە. کردار و بەڵێنەکانی هاوتەریب دەڕۆن لەگەڵ ئەوەی کە ئەوان بەئاسانی دەسەڵات دەگرنە دەست و هەمووشتێک چاک دەکەن. هەر لەو بەڵێنانەی کە لە هەڵبژاردنی 2018 دەیاندا کە 30 کورسی دەهێنن، بۆ چاککردنی ڕێگاوبان، دابینکردنی بەنزینی 500 دیناری، و لە هەمووی گرنگتر دابەشکردنەوەی سەرچاوە ئابوورییەکان بەسەر خەڵکدا. وتاری پۆپۆلیستی شاسوار گەیشتۆتە ڕادەیەک کە دامودەزگاکانی هەرێم و دەوڵەتی ئێراق وەکوو کاڵا سەیردەکات بەو پێیەی کە ئەوان هەرگیز نە لە بەغدا و نە لە هەرێم هیچ وەزارەتێکیان وەرنەگرتووە، کە شەڕی پلەوپۆست ناکەن. لە هەمووی گرنگتر بانگەشەی ئەوە دەکەن کەهیچ شتێک ناکەن لە دژی بەرژەوەندی خەڵکی بێت. ئەوەی جێگەی تێڕامانە لە هەموو دونیادا، بەشی زۆری چاکسازییە ڕیشەیی سیاسی، و ئابووری، وەبگرە کۆمەڵایەتییەکانیش لە ڕێگەی داموودەزگاکی دەوڵەتەوە دەکرێت، ساڵانێکی دوورودرێژ دەخایەنێت لە پانەی سەقامگیری سیاسی.
بەکوورتی؛ هەم گۆڕان و هەم نەوەی نوێ (یەکەم) خاوەن ئایدۆلۆژییایەکی تەنکن؛ واتە تاوەکوو ئێستاش بەتەواوی ڕون نییە ئایە ئەم دووپارتە پارتی چەپن، ڕاست یان سەنتەرن، (2) دەیانەوێ سیستەمی ئابووری بەچ ئاڕاستەیەکدا بڕوا؛ بازاڕی ئازادی ڕەها، یان بازاڕی ئازادی ڕێکخراو. (3) بیروبۆچوونی ڕوونیان چییە لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ وەکوو ژن، سیستەمی تەندرووستی، بەتایبەتکردن یان نەکردنی کەرتی پەروەردە هتد، کە وابەستەیە بە خاڵی دووەمەوە، زیاتر. بە دیوێکی تردا، پلان و پەیڕەوی ڕون و درێژمەودایان نییە بۆ ڕێکخستن و دامەزراندی پارتێک یان جووڵانەوەیەکی سیاسی کە بتوانێت لە دوورمەودادا خۆی بگرێت و بمێنێتەوە. ڕونتر، بۆ نموونە، بە لای کەمەوە، ڕوکەشییەن، #پارتی دیموکراتی کوردستان# پارتێکی پارێزگارکاری ئیتنۆ-ناسیۆنالیستی، تاڕادەیەکی زۆر پشتگیریکەری بازاڕێکی ئازادی ڕەهایە. لەڕوی مێژویییەوە، یەکێتیش وەکوو پارتێکی چەپی، پێشکەوتوو، سۆسیال دیموکرات دەناسێنرێت، کە لەگەڵ بازاڕی ئازادای ڕێکخراو دایە، کە بانگەشەی ئابووری خۆشگووزەرانی [Welfare Economics] دەکات هەرچەندە ئەو بانگەشانە ئێستا لەناو یەکێتیدا ونن و لەگەڵ پارتیدا جیاوازییەکی ئەوتۆیان نییە. حزبە ئیسلامییەکانیش، بنەما ئیسلامییەکان ڕوونە بۆ ئامانجی سیاسییان. پارادۆکسی شاسوار ئەوەیە کە خۆی سەروەت و سامانی لەژێر بازاڕێکی ڕەهای ئازاددا بەدەستهێناوە و بانگەشە بۆ ئابوورییەکی خۆشگوزەران دەکات. ئەوەی جێی سەرنجە، شاسوار هەمیشە بانگەشەی ئابووری خۆشگوزەران دەکات- کە وا دەکات پارەیەکی زۆر لە شێوەی باج لە دەوڵەمەند و سەرمایەداران وەربگیرێت و بەسەر چین و توێژەکانی تری کۆمەڵگەدا دابەشدەکرێتەوە، کە لەنێو کوردانی تاراواگە بە پارەی سۆسیال ناسراوە. بەڵام شاسوار خۆڵدەکاتە چاوی خەڵکەوە بەوەی کە کەس نابێت باج بدات بە حکومەت، کە ڕاستەوخۆ خودی خۆی دەدزێتەوە لە سیستەمێکی ئابووری خۆشگوزەران کە بانگەشەی بۆدەکات.
ئەوەی کە لێرەدا ئامانجمە ئاماژەی پێبدەم ئەم شیکارییە بۆ گۆڕان و نەوەی نوێ وەکوو دوو پارتی پۆپۆلیستی شیکارییەکی بەراوردکاری نییە لەنێوان ئەوان، لەلایەک، و پارتی و یەکێتی، لە لایەکی تر. یەکێتی و پارتی، نەک لای هاووڵاتییان، لە ناوچەکە و دونیاشدا وەکوو دوو حزبی بنەماڵەیی، گەندەڵی، تاکڕەوەی و قۆرخکار ناسراون، کە بە سەدان هەزارکەس ئاوەتەخوازی هەڵهاتنن لە حکومڕانییەکەیان. ئەم شیکارییە پەروەردەییە بۆ باشتر تێگەیشتن لە گۆڕان و نەوەی نوێ وەکوو دوو پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کە دیسانەوە بە سەدان هەزارکەس هیوای لەسەر هەڵچنیبوون و هەڵچنیوون وەکوو فریادڕەسیان.
خود-ڕوخێنەری و بێهیوایی درووستکردنی پۆپۆلیزمی
پارت و کەسایەتییە پۆپۆلیستییەکان لە ئەدەبییاتی پۆپۆلیستییاندا وەکوو خود-ڕوخێنەر دەناسرێن. شیکارییەکان ئەوەیە کە پارت و کەسایەتی پۆپۆلیستی خودی خۆیان خۆیان لەناودەبن و دەڕوخێن لە مەیدانی سیاسییدا. لە ڕاستیدا، ئەم تیۆرییە گشتگیرە، بەڵام دەکرێت بەنێوخۆیی بکرێت بۆ سیاقە جیاوازەکان، لەوانە هەرێمی کوردستان. ئەم تێگەیشتنە لە پۆپۆلیزم، تاڕادەیەکی باش داڕمانی بزووتنەوەی گۆڕانمان بۆ ڕوندەکاتەوە. لە کاتێکدا، هۆکاری تر بۆ ڕونکردنەوەی داڕمانی گۆڕان خراونەتە ڕوو، لەوانە مردنی #نەوشیروان مستەفا#، تاپۆکردنی گردی گۆڕان و کۆمپانیای وشە لەسەر منداڵەکانی هتد، ئەم هۆکارانە وێنە گەورەکەمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە.
بە پشتبەستن بەو پێناسە تیۆرییانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێکراوە دەکرێت قوڵتر تێبگەین کە بۆچی بزووتنەوەی گۆڕان، وەکوو بزووتنەوەیەکی پۆپۆلیستی، تۆوی ڕوخاندنی خۆی هەرلە سەرەتاوە چاندبوو. لە هەمان کاتدا، چۆن ئەم تۆوە ڕوخێنەرە بوونی هەیە لە جووڵانەوەی نەوەی نوێدا.
یەکەم: بزووتنەوەی گۆڕان خاوەن دید و ئایدۆلۆژییاکەی ڕوونی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی نەبوو. جووڵانەوەیەک بوو بە سەرکردایەتی چەند سەرکردەیەکی دیاریکراو، بەتایبەتی نەوشیروان مستەفا. کاتێک پارتێک کۆمەڵێک هێڵی گشتی نابێت بۆ پێگەیاندن و پەروەردەکردنی کادرەکانی لەسەر ئەو بنەمایانە و وە کاتێک سەرکردایەتی و بزووتنەوە جەماوەرییەکەی دەخولێنەوە لە چوارچێوەی کەسێکی کاریزمیدا، ئەوا ئەو پارتە یان جووڵانەوەیە، زۆربەی کات، لێک هەڵدەوەشێت کاتێک ئەو کەسە بەهەر هۆکارێک بێت نەمێنێت لە جووڵانەوەکەدا. ئەمەش سەرەتایی شیبوونەوە و داڕوخانی گۆڕان لەدوای مردنی نەوشیروان مستەفا. لای زۆربەمان دەکرێت پرسیار بێت کە بۆچی چەندین کەسایەتی بزووتنەوەی گۆڕان چونە ناو پارتی و یەکێتی، لەوانە وەزیری دارای حکومەتی هەرێم، ڕێباز حەملان، سەرکەوتی کوبە، مەسعود حەیدەر هتد. ئەمانە دەرخەری ئەوەن کە چوارچێوەیەکی ئایدۆلۆژی و پرەنسیپی هاوبەش نەبووە بۆ کۆکردنەوەیان لە جووڵانەوەیەکدا، بەڵام نزیکبوونەوەیان و سوڕانەوەیان بووە لە چوارچێوەی شەخسێکدا. کاتێک کادر و کەسایەتییە هەرە بەرزەکانی جووڵانەوەیەک دڵسۆزییەکی ئایدۆلۆژی دیاریکراویان، جا هەر ئایدۆلۆژییەک، نەبێت بۆ جووڵانەوەکە، بەئاسانی دەکرێت کۆنتڕۆڵبکرێن لەلایەن حزبە دەستەڵاتدار و ڕەگداکوتاوەکان.
ئەم شیکارییە بۆ نەوەی نوێش ڕاستە؛ تەواوی جووڵانەوەکە نەک بەتەنیا لە چوارچێوەی شاسواردا دەسوڕێتەوە، بەڵکە لە ئێستا قاڵبێکی بنەماڵەیی وەرگرتووە. شاسوار عەبدولواحید بەرپرسە لە سیاسەتەکانی جووڵانەوەکە لە هەرێمی کوردستان و سروە عەبدولواحیدی خوشکیشی سەرکردایەتی جووڵانەوەکە دەکات لە بەغدا. گەر سیناریۆیەک وێنابکەین، کە شاسوار بەهەر هۆکارێک بێت لە ساحەی سیاسیدا نەمێنێت، ئایە ئەو پرەنسیپ، و هێڵە گشتی، ئایدۆلۆژییانە چین کە وا بکات نەوەی نوێ وەکوو جووڵانەوەیەکی جەماوەری یان تەنانەت وەک ڕێکخراوێکی بچوکیش بمێنێتەوە؟ لە هەر باردۆخێکی وادا، چارەنووسی جووڵانەوەکە چی لەوەی گۆڕان باشتر نابێت.
جووڵانەوەکە بێ متمانەییەکی ئەوەندە زۆری نێوخۆیی هەیە کە چەندین کەس و دامەزرێنەری دوورکەوتنەوە، لەوانە سەرکەوت شەمسەدین، ڕابوون مەعروف. وەکوو گۆڕان، پەڕڵەمانتارەکانیشی جودابوونەوە و چونەتە نێو حزبە دەستەڵاتدارەکانەوە. بۆ نموونە، شادی نەوزاد دوای وازهێنانی لە جووڵانەوەکە پەیوەندی بە یەکێتی-ەوە کردووە. لە کۆتاییدا، پێکهاتە و سەکردایەتی و خەسڵەتەکانی نەوەی نوێ تەواو نزیکە لەوەی گۆڕانەوە و دەکرێت لە هەرکاتێکدا بێت جووڵانەوەکە تووشی لەمپەڕ و پوکانەوە بچێت.
دووەم: پشتبەستن بەدیاریکراوی بە هەڵبژاردن وەکوو تاکە ئامراز، یاخود ئامرازی سەرەکی، بۆ گرتنەدەستی دەستەڵات. دەمەوێت گرنگییەکی لەڕادەبەر ببەخشم بەم خاڵە. سەرەتا، دەبێت پێشینەیەکی کوورت ڕونبکەمەوە بۆ سیستەمی جوت حزبی یەکێتی و پارتی، بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا هەڵبژاردن تاکە هۆکارە یاخود یەکێکە لەهۆکارەکان بۆ بەدەستهێنانی دەستەڵاتی سیاسی.
تێگەیشتنەکە دەبێت بەم شێوەیە بێت؛ لە کاتێکدا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، پارت و کەسایەتی پۆپۆلیستی دەکرێت هەڵبژاردن بەکاربهێنن وەکوو تاکە ئامراز بۆبەدەستهێنانی دەستەڵات، لەوانە سەرۆکی پێشوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، وەکوو کەسایەتییەکی پۆپۆلیستی بووە بە سەرۆکی ئەمریکا، بۆلسۆنارۆی سەرۆکی پێشوی بەڕازیل، میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیتاڵیا، و بگەنە تروپکی دەستەڵات، لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن تاکە ئامراز نییە، بەڵکوو یەکێکە لە ئامرازەکان. ئەمە، واتای ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستان، مەرج نییە کە پارتێک لەدەرەوەی یەکێتی و پارتی بوو یەکەم بوو یاخود دووەم ئەوا، دەستەڵات دەگرێتەدەست، گۆڕان بەنموونە.
بۆچی تاکە ئامراز نییە: تاکە ئامراز نییە لەبەر یەک هۆکاری تایبەت و سادە، کە ئەویش بریتییە لەوەی کە تاوەکوو ئێستاش پارتی و یەکێتی کۆنتڕۆڵی ئامرازی بەکارهێنانی توندوتیژیان لە دەستدایە [monopoly of the use of violence] ئەمە پێناسە تیۆرییەکەیەتی بۆ دەوڵەت. بە زمانێکی سادە، پارتی و یەکێتی، تاوەکوو ئێستاش، خاوەنی دوو سیستەمی ئەمنی سەربەخۆن، هەر لە دەزگای هەواڵگیرییەوە، بۆ هێزەکانی ناوخۆ، و پێشمەرگە، کە ئەمەش وادەکات هەر حزبێک لەدەرەوەی ئەم دوانە، لەپای پشتگیری جەماوەری، نەتوانن مومارەسەی سیاسەتەکانیان بکەن و بەردەوام بەربەست دێتە بەردەمیان. ئەمە وادەکات دەستەڵاتی ڕاستەقینە هەردەم لای ئەم دوو پارتە بمێنێتەوە هەتاوەکوو خاوەنی دوو سیستەمی ئەمنی سەربەخۆبن. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری #سلێمانی#یە و #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە، بەڵام هەموان دەزانن دەستەڵاتی ڕاستەقینە لەلای کێیە، لەکاتێکدا هەڤاڵ ئەبووبەکر بەدەنگی زیاتر لە 240 هەزار دەنگدەر ئەو پۆستەی بەدەستهێناوە.
نەوەی نوێش پشتی بەستووە بە هەڵبژاردن تائاستێکی زۆر وەکوو تاکە ئامراز. بگرە، نەوەی نوێ بانگەشەیەکی زۆر چڕوپڕتری گرتنەدەستی دەستەڵات دەکات لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە. هەمووکات مژدەی ئەوە بە خەڵک دەبەخشێت کە دەستەڵات دەگرنە دەست و هەمووشت دەگۆڕن. دیسانەوە، ئەمانە بەڵێنی پوچی پۆپۆلیستین. بێگوومان سەرکەوتن لە هەڵبژاردن هێز و توانای باش بە نەوەی نوێ دەبەخشێت، بەڵام قوڵایی دەستەڵات، دیسانەوە وەکوو ئەوەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە، لەلای یەکێتی دەمێنێتەوە بەهۆی کۆنتڕۆڵییان لەسەر دامەزراوە ئەمنییەکان.
سێییەم: پۆپۆلیزمی گۆڕان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی درووستبوونی بێهیوایییەکی تەواو قوڵ لە کۆمەڵگدا، لە کایەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیش. خاڵێکی تەواو گرنگ هەیە کە دەبێت ڕوون بێت بۆ خوێنەران کاتێک باسی بێهیوایی و خود-ڕوخێنەری دەکەین. خاڵەکە پەیوەندی ئەو بەڵێنانەیە کە گۆڕان وەکوو پارتێکی پۆپۆلیستی دەیدا بە خەڵکی [ئێستاش نەوەی نەوێ] و ئەو سیستەمەیە کە پارتی و یەکێتی دایانمەزراندووە لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردوودا. تێگەشتنەکە ئەوەیە کە بەشێکی زۆری ئەوبەڵێنانەی کە گۆڕان دەیدا بەڵێنی گەورەن و بانگەشەن بۆ چاکسازی ڕیشەیی و بوونیادی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی کەمدا. بێهیواییەکە لەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئەم بەڵێنە ڕیشەییانە دەبنە هۆی ئەوەی کە
دەنگدەر چاوەڕوانی مەزنی هەبێت لەو پارتەی دەنگی بۆداوە، هەروەکوو ئەوەی چارەسەری ئاسانی بۆ کێشەی مەزن داوە. کاتێک، بۆ نموونە، گۆڕان دەچێتە حکومەتەوە و تێدەگات کە چاکسازی ڕیشەیی بەڕاستی ئاڵۆز و قوورسە، لە هەمووی گرنگتر، لە هەموو کۆمەڵگەکانی دنیا ساڵانێکی زۆری دەوێ بۆ ئەو گۆڕانکارییانە. جگە لەمانەش، هەم پارتی و هەم یەکێتی چاکسازی گەلێک قبووڵناکەن کە ببێتە هۆی هەڕەشەی ستراتیژی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان. هەروەک چۆن بینیمان پارتی سەرۆکی پەڕڵەمانی دەرکرد و وەزیری پێشمەرگەی سەر بە گۆڕانیشی دەرکرد لە حکومەت لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان لە جەنگی دژ بە #داعش#دا بوو.
پاشان، دەنگدەر بێهیوا دەبێت کاتێک دەبینێت ئەو پارتەی کە دەنگی پێداوە بەهۆی کۆمەڵێک بەڵێنی دیاریکراوە وە ناتوانێت بەڵێنەکانی بەجێبگەیەنێت.
ئیتر، لێرەوە، بێهوایی لە کۆی سیستەمی سیاسی دێتە ئاراوە، چونکە تۆ دژی یەکێتی و پارتی دەنگت بە گۆڕان داوە لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بەڵێنی دیاریکراو، بەڵام دەبینیت کە بەڵێنەکان بەدینایەن. دوابەدوای ئەوە، نەک بەتەنیا ئامادەییت تێدا نییە دەنگ بەو پارتە بدەیتەوە، بەڵکوو تەواو متمانە لە دەست دەدەیت لە گۆڕانکاریی سیاسیدا. ئیتر، ئەمە سەردەکێشێت بۆ ئەوەی کە پێی دەڵێین بێهیوایی دەنگدەران. لای هەموان ئاشکرایە، کە لە کاتێکدا، ڕێژەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 2013 هەرێمی کوردستان 74% بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2018 دابەزی بۆ کەمێک سەروو لەسەدا 50%.
هەڵبەت ئەم شیکارییانە بۆ نەوەی نوێش ڕاستە مەگەر تەنیا باردۆخێک بێتە ئاراوە کە لەناکاو پارتی و یەکێتی دەستەڵاتی ئەمنییان لەدەستبدەن. هەڵا و بانگەشەکانی نەوەی نوێ بۆ گرتنە دەستی دەستەڵات لە ڕێی هەڵبژاردنەوە بەتەنیا بەدیاریکراوی لە ڕێی هەڵبژاردنی ئەم جارە هەرێمی کوردستانەوە، ئەگەر بکرێت، بانگەشەیەکی بەتاڵە و دەکرێت بێهیوای زیاتر بکاتەوە لەنێوکۆمەڵگەدا چونکە قەبارەی دەنگەکانیان دەشارنەوە لە خەڵکی. بۆ نموونە، لە هەڵبژاردنە فیدراڵییەکانی 2021دا، لە هەرێمی کوردستاندا، پارتی 579 هەزار دەنگی هێناوە، لە کاتێکدا نەوەی نوێ 204 هەزاری هێناوە. بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی، دەکرێت پێشبینی بکرێت کە نەوەی نەوێ بکەوێتە پێش یەکێتییەوە چونکە یەکێتی تەنیا 215 هەزار دەنگی هێناوە. لەبەرئەوە، ئەو هەڵا پۆپۆلیستییەی شاسوار و نەوەی نوێ تەنیا بانگەشەی بەتاڵن.
=KTML_Bold=دەرئەنجام:=KTML_End=
بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە ژینگەیەکی بەپیتی ڕەخساندووە بۆ دەرکەوتنی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی بەهێز، ناڕەزایی خەڵکی دژبە سیستەمی دوانەیی پارتی و یەکێتی بەردەوام لە هەڵکشاندایە. لە کاتێکدا ئەو سیستەمە سیاسییەی بەرکارە ئەو ژینگەیە بەپیتەی خوڵقاندووە دەرکەوتنی پارتی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆنی پۆپۆلیستی نەک هەر نەیتوانییە گرێی ئەو سیستەمە دوانەیییە بکاتەوە، بەڵکوو خەڵکیان بێهیوا کردووە و خۆیان داڕووخانەوە. مامەڵەکردن لەگەڵ سیستەمی سیاسی پارتی و یەکێتی، وەکوو پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی، ڕووئیا و ئایدۆلۆژییای سەقامگیری دەوێت بۆ پێگەیاندنی کادر و بنکەی جەماوەریی، و لە هەمووی گرنگتر بۆ خۆڕاگری و بەرهەڵستکاری دوورمەودا لەبەرانبەری دوو پارتی دەستەڵات. بەڵێنی زەبەڵاحی گەورەی پۆپۆلیستی و چونە تروپکی دەستەڵات بەتەنیا لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە شتگەلێکی مانابەخشی لێ سەوز نابێت، جگە لە بێهیوایی و داڕوخانی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، وەکوو گۆڕان. لەبەرئەوە، هەرێمی کوردستان لە هەمووکات پێویستی بە پارتێکە کە سەرکردایەتی یەکانگیری هەبێت لەگەڵ پلانێکی ڕشت و درشتی دوورمەودا، بە پشتبەستن بە شیکاری و توێژینەوەی قووڵ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ یەکێتی و پارتی، ئابووری، سیستەمی خۆشگوزەرانی، گۆڕانی کەشوهەوا، گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکان، گۆڕانی دیمۆگرافیا، کێشە ئیقلیمی و ناوەدەوڵەتییەکان، پرسی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری، پرسی بێکاری، ئابووریی نەوت و ڕەنگاوڕەنکردنی ئابووری و هتد.. بۆ مانەوە و ئامادەبوون بۆ هەرباردۆخێکی سیاسی کە بێتەپێشەوە. [1]
ئەم بابەتە 479 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 02-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 479 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,402
وێنە 103,621
پەرتووک PDF 18,831
فایلی پەیوەندیدار 93,957
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!