پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ئەنجام: 13 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەندێشەی سیاسی لە ئەفلاتوونەوە بۆ ناتۆ
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەندێشەی سیاسی لە ئەفلاتوونەوە بۆ ناتۆ

ئەندێشەی سیاسی لە ئەفلاتوونەوە بۆ ناتۆ
ناونیشانی پەڕتووک: ئەندێشەی سیاسی لە ئەفلاتوونەوە بۆ ناتۆ
ناوی نووسەر: بڕایان ڕێدهێد
ناوی وەرگێڕ: #فەرشید شەریفی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: سەردەم[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 626 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 626 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1188 KB 14-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن

ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن
$ئەوروپا و ناتۆ باشتر بناسن$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
ئەوروپا لەگەڵیشیدا سێ کوچکەی ئەنگلۆساکسۆنی ئەمریکا و کەنەدا و ئوسترالیا و ڕێکخراوەکەیان ناتۆ، ئەو دەوڵەتانەن کە نەک هەر ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێدا نییە بەڵکوو لەسەر کەلاکی مافەکانی مرۆڤ دەژین بە هەموو ئاست و بوارەکانیەوە بە تایبەت وڵاتەکانی دەرەوەی خۆیان. ئەوەی کە لەبەرچاوانە وەک هەڵبژاردن و مافی مرۆڤ و ولاتی داد و یاسا و ئازادی ڕادەربڕین ئەوە تەنیا خەڵک هەڵخەلەتاندنە و ئەوە پەراوێزێکە کە تەنیا بۆ میدیای ڕەسمی و سیاسی و ڕۆشنبیرانی دەسەڵات و چین و توێژەکانی خاوەن سیستەمەکەیە؛ ئەگەرنا هیچ کەس ناتوانێ هەنگاوی کرداری بنێ بۆ بابەتێکی وەک عەدالەتخوازی و یەکسانیخوازانە.. گەر بتەوێ بە گوتن بیشێڵێیت ئەوا تۆمەت دەکرێیت بە کۆمۆنیست و ئاژاوەگێڕ و دابەشکردنی کۆمەڵگە و وڵات بە سەر دوو بەشی دژ بە یەکدا. ئەو پەلامار و شەق تێهەڵدانانەی پۆلیسی وڵاتانی ناتۆ دەیهاوێژن دەرهەق بە خەڵکانی خۆیان کە داوای مافە ڕەواو و زیادەکانی خۆیان دەکەن وەک مافە تەندرووستیەکان و کار و بیمە و نیشەتجێ بوون و نادادی کۆمەڵایەتی و ئەمەش تەنیا بە خۆپیشاندان لەسەر جادەکان دەچێتە پێشەوە نەک پەڕڵەمان و ئۆفیسە حکومیەکان. ئێمە هەموومان شاهیدی ئەو ڕووداوە قیزەوەنانە هەین لە تیڤیەکانەوە کە چۆن پۆلیس و دەزگاکانی تری سەرکوت و پەلاماری خۆپیشاندەر دەدەن کە مەگەر لە وڵاتە ڕۆژهەڵاتی و دیکتاتۆریەکاندا شتی واهەبێ.
ئەو دەوڵەتانەی ناتۆیان درووستکردووە هەموویان لە کۆمەلێ بەهادا هاوبەشن لەوانە سەرکوتی کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان، بە تیرۆر ناساندنی جووڵانەوە ئازادیخوازەکانی میللەتە ژێر دەستەکان، دەستگرتن بەسەر سامانی میللەتانی تردا و دەست تێوەردان لە کارروبارەکانی ناوخۆیان تا ڕادەی کودەتا و بەشداری سەربازی و پەلاماردانی وڵاتەکان.
نموونە زۆرن لەم بارەیەو ە وبە چەندان پەڕتووکیش تەواو نابێ بەڵام من تەنیا هەندێ نموونە دەهێنمەوە تاکو بڵێم هیچ کامیان لە تورکیا باشتر نین:
ساڵی 2017 هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا هەڵبژاردنیان کرد بۆ سەربەخۆی وڵاتەکەیان لە ئیسپانیا. ئەو هەڵبژاردنە بە پێی ئەو بەند و یاسا و دەستورانە هەیە کە لە ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپای لەسەر دامەزراوە. هەر لە ڕۆژە دەنگدانەکەدا پۆلیسی ئیسپانیا هەر وەک پۆلیسی تورکیا ئەوەی لە دەستیان هات کردیان هەر لە لیدان و شەق تێهەڵدان و دار پیاکێشان و تا ڕاوەدوونان و زیندانی کردنی خەڵک و ڕابەرە سیاسیەکانی ئە وهەڵبژاردنە. ئەوەی گیرا گیار و ئەوەی ڕایکرد ڕایکرد. ئیستاش سەرۆکی ئەو جووڵانەوە سەرەبخۆیە لە ولاتانی تری ئەوروپا دێت و دەچێ و لە ترسی پۆلیس و سیخوڕی ئیسپانی نازانێ لە کوێ خۆی مەڵاسدا. ئیسپانیا چەند جار داوای کردۆتەوە لە برۆکسێلی پایتەختی سیاسی یەکێتی ئەوروپا بەڵام داواکەی ڕەت نەکراوەتەوە بەڵام دەزانن بەرەو چ تەوژمێکی ناڕەزایی خەڵک دەبنەوە. ئەوانەی تر ئیستاش هەر لە زینداندان. هەڵبژاردنەکە زۆر دیموکراسیانە و بە ڕەزامەندی ئیرادەی خەڵکەوە بەڕێوە چوو. تەنانەت گوگڵیش هاتە پشتی ئیسپانیا و هیچ شتێکی کەتالۆنیا نەیتوانی پەخش ببێ لە گوگڵەوە.
هەرێمی باسک لە فەرەنسا و ئیسپانیا بە تیرۆرست ناوبران و هەر وەک تورکیا چی لە کورد دەکات ئەوانی ش هەر ئوەیان لەگەڵ ڕێکخراوی ئیتای میللەتی باسکدا کرد. دواتر ئیتا زانیان ولاتەکە و خەڵکەکەیان هەر بەرەو ڕووی توندوتیژی دەوڵەتی دەبنەوە بۆیە بڕیاریاندا دەست بەرداری کاری جەکداری و بگرە سیاسیش ببن.
ڕێکخراوی شینفینی ئێرلەندی کە داوای مافی سەربەخۆیی لە بەریتانیا دەکرد هەر بە تیرۆرست ناوزەد کرا تاکو وازیان هێنا چونکە بەریتانیا وەک تورکیا خانوبەرەی بەسەردا دەروخاندن و تیرۆری دەکردن و دەیگرتن و لێی دەدان و زیندانی دەکردن و لە ناو زیندانێشدا دەمردن.
سکۆتلاند ساڵی 2014 بۆ سەربەخۆیی لە بەریتانیا هەڵبژاردنیان کرد. پێش ئەوە لەندەن چەندان هەڕەشەی لێکردن گەر بێتوو دەنگدانەکە بە سەربەخۆیی کۆتایی بێت. پێی گوتن ئەگەر جیاببنەوە ئەوا هەرچی پارە و پولی بانکیتیان هەیە زەوت دەکرێ؛ گەمارۆی ئابووریتان لەسەر دادەنێین لە بەڕ وبەحرەوە تاکو ئاسمان....هتد. کار گەیشتە ئەوەی سەرۆکی ئەو جووڵانەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی سکۆنلاند بوو وازی هێنا و ئیستا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی ڕوسیا تی ڤی بەرنامەی هەیە بە ناوی سالمۆن ئالێکس شۆ.
بڕۆن لە کەمینەی مەکەدۆنی و ئەلبانی بپرسن بزانن یۆنان چ سیاسەتێکی ڕەگەزپەرستانە و سڕینەوەی فەرهەنگیان بەکارهێناوە لەگەڵیان. یەک شت ئاماژە پێدەدەم: درواسێیەکمان هەیە باوکی ناوی حەسەن بووە پێیان کردوون بە هاسانۆسکا.
کەنەدا و ئەمریکا و ئوسترالیا هەر باس ناکرێ کە چەندان ملیۆن مرۆڤی نەتەوە بومیەکان، واتە نەتەوە ڕەسەنەکان کە بە هندیە سوورەکان ناسراون، قەتڵوعام کرد و ئەو چەند هەزار کەسەی کە ماوەتەوە جگە لە پاشماوەیەکی تێکشکاو و بێ کەڵک هیچی تر نین و ئیستاش لە میدیا و سیاسەتەکانی ئەم ولاتانە بە ناشیرین پیشان دەدرێن و وێڵ (ئیهمال) کراون لە هەموو خزمەتگوزاریەک. ئێستاش نەتەوە بومیەکان کێشەی هەموو جورە خزمەگزاریەکەیان هەیە و هەمووشی بە نیو بۆ یەک ملیارد تەوا دەبێ، کەچی دەلێن پارە نییە بەڵام بۆ ناتۆ بە بلیۆنان دۆلار خەرج دەکەن کە تێجووی بە شەڕدانی ئۆکراین لەگەڵ ڕوسیادا بە هەموو شتێکەوە تا کۆتایی ئەمسال دەگاتە سەدان بلیۆن دۆلار واتە نزیک بە ترلیۆنێک.
کێشەکانی وەکو فلاندەرەکان لە هۆڵەندا و بەلجیکا هەر ئاوە و ئاو ڕۆیشت و کەسیش لە یادی نەماوە. نەمانی وڵاتێک لە ئەلمانیا بە ناوی بروسیا لە ژیر ناوی یەکگرتنی وڵاتدا هەر تیاچوو. لە لایەکی تریشەوە، یوگسلافیا دابەش دەکەن بەسەر جەند ولاتێکدا و سەرخۆییان دەدەنێ بە ناوی مافی میللەتان و دیموکراسیەوە کە گەورەترنیان سێ ملیۆن و شتێکە و بجوکترینیان کە مۆنتنینەگرۆیە شەش سەد هەزار و شتێک کەسە. بەڵام بەس ژمارەی کورد لە تورکیا سەرو بیست ملیۆنە. تاکو ئێستاش ناتۆ تەنیا بۆ پەلاماردانی میللەت و وڵاتە لاواز و ماندووەکان و تێکشکاوەکان هێرشی کردووە و نەیوێراوە پەلاماری یەک وڵاتی بەهێز و زلهێز بدات لەوانە ڕوسیا و چین و تەنانەت کۆریای باکووریش کە لاوازترین وڵاتی ئابووری دنیایە بەڵام ئەتۆمی هەیە.
وەک بابەتی میدیا و ڕۆژنامەگەری هیچ کەس بۆی نییە باسی ئەو دۆکیومێناتەنە بکات کە وڵاتەکانیان چی دەکەن لە دنیادا. گەر بێتوو شتێکیان لێ بڵاوبکەیتەوە ئەوا بە دەردی (جولیان ئەسانج)ی خاوەن ویکیلیکس دەچیت کە خەریک بوو ڕادەستی ئەمریکای بکەنەوە لە ئەوروپاوە بەڵام ڕاکردە ناو سەفارەتی ئێکوادۆروە و بۆ ماوەی حەت ساڵ لەوێ مایەوە، دواتر سالی 2019 لە ژیر فشاری ئەمریکادا دەریان کردە دەرەوەی سەفارەت و ئیستا لە زیندانە لە لەندەن و بڕیارە ڕادەستی ئەمریکای بکەنەوە. تاوانەکەشی ئەوەیە کە تەنیا ڕاستیەکانی کەشف کردووە بۆ خەڵک. خاڵێکی تر ئەوەیە کە جولیان ئەسانج هاووڵاتی ئوسترالیە و لە سوید تۆمەتی ئەخلاقیان بۆ درووست کرد کەچێ دەیبەنە ئەمریکا بۆ دادگایی کردن.
تەنیا کاتێک دێنە سەر باسی مافی مرۆڤ لەگەڵ تورکیادا یان هەر وڵاتێکی تر گەر خۆیان مەبەستیان بێ. بۆ نموونە ئەمڕۆکە، 29ی 6، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوتا تورکیەکی لیدوانی ڕۆژنامەوانیان سازدا تورکیا لە ئەنکەرە. ڕەخنەی لە تورکیا گرت کە چالاکوان و بزنسمانی تورکی (عووسمان کاڤاڵا)یان زیندانی و حوکم کردووە بە تۆمەتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2013 و کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ساڵی 2016؛ کەجی سەڵاح دەمیرتاش کە نوێنەرایەتی میللەتێک دەکات و تەنیا لەسەر کوشتنی خەڵکەکەی هاتە دەنگ ئەوە شەش ساڵ زیاترە لەگەڵ یەک دوو هاوەڵی تریدا لە زیندانن و گەرجی ئەوروپا جار نا جارێ باسی دەکات بەڵام هەرگیز هەلوێست و قسەی توندیان نەبووە بۆ بەردانی وەک ئەوەی بۆ عوسمان کاڤالا هەیانە. ئایا ئێمە لە بیرمان چوو کاتێک سووریا ساڵی 1999ئۆج ئالانی ئیزندا یەک وڵاتی ئەوروپی نەک هەر وەریان نەگرت، کە دژی یاساکانی پەنابەرێتی سیاسی خۆشیان بوو، بگرە دەرگای هەموو جیهانیشیان بە ڕوودا داخست و دەستگیریشیان کرد و وەک هێلکەی پاککراو دایانە دەست میتی تورکی. لە ڕادەست کردنەوەی ئویگورەکان بە وڵاتی چین ئەوروپا هیچ قسەیەکی ئەوتۆی نییە بەڵام لەملاوە کردوویانە بە هەرا لەسەر چین گوایە مافی موسڵمانە ئویگورەکان پێشێل دەکات.
پەڕتووکی پەیوەندیە نهێنیەکانی بەریتانیا و ئیسلامیە توندرەوەکان لە نووسینی مارک کێرتس کە ساڵی 2010 بڵاوبۆیەوە حکومەتی بەریتانی ڕێگەی پێ نەدا و بە جاپەمەنیە ڕەسمیەکانیشی گوت کە کەس نابێ بۆی چاپ بکات، ئەوە بوو کەسێک لەسەر حسابی خۆی بە چاپی گەیاند و بڵاویان کردەوە.
یەکێک لە هەرە کارە قێزەوەنە نادپلۆماتیەکانی ئەوروپای ئازاد ئەوە بوو کە ساڵی 2013 فڕۆکە سەرۆکایەتیەکەی ئیڤا مۆرالێسی سەرۆکی بۆلیڤیایان بە زۆر داگرتە خوارەوە و پشکنییان جونکە لە ڕوسیاوە هاتبوو، گومانی ئەوەیان لێکرد کە ئێدوارد سنۆدنی تێدایە، ئێدوار سنۆدن یەکیکە لەو کەسە مەبدەئیانەی کە لە بواری ئاساییشی ئەلەکترۆنی ولاتەکەیدا ئیشی دەکرد بەڵام کە دیقەتیدا ئەوەندەی سیخوڕی بەسەر هاووڵاتی ئەمریکاییەوە دەکەن و زیادەڕۆیی لە کارەکانیاندا دەکەن ئەوەندە بەسەر ولاتانی ترەوە نایکەن بۆیە ئەمریکای بەجێهێشت لەگەڵ کۆمەلێ دۆکیومێنتی گرنگدا کە ئیستاش ئەمریکا داوا لە ڕوسیا دەکاتەوە بیان داتەوە لەگەڵ ڕادەست کردنی سنۆدندا. سنۆدن کە هەندێک بە شۆڕشێ سنۆدن ناوی دەبەن ساڵی 2013 ڕایکرد و لەوساوە لە ڕوسیا دەژی.
وەک ئاستی دەرەوە، هەرچی کێشەی سیاسی و ئابووری و برسێتی و کوشت و بڕ و جینۆسایدی دنیا هەیە ئەوروپا و ڕێکخراوەکەی ناتۆ دەستیان تیدا هەیە. تەنانەت کۆمپانیا نەوتیەکانیشیان دەستی هەیە لە شێووانی سیاسی ولاتەکاندا لەوانە کۆمپاینای شێڵی نەوت و گاز بە گرفیسەرەکی دادەنرێت کە نائارمای وڵاتی نەیجیریا لەوەی پشتیوانی بێ پایانی گەندەڵکارانی دەکات لە وڵاتدا دەسەلاتیان هەبێ لەوانە سەرۆکی وڵات و وەزیر و گزیرەکانیان.
بەڵام ئێمە زۆرتر تورکیا دەبینین جونکە کورد لەوێ هەیە و دڵمان زۆرتر بۆ ئەوێ دەجێ و گەورەترین هەلەش ئەوەیە گەر پێمان وابێ وڵاتانی تری ئەوروپا و ناتۆ دیموکراسین و بۆ لە تورکیای قبوڵ دەکەن. ئەوەی تورکیا دەیکات بە پشتیوانی چەک و تەقەمەنی و فڕۆکە جەنگیەکانی ناتۆوەیە و خۆیان دەستیان واڵا کردووە لەوەی چی دەکات لە کوردی ناوخۆ با بیکات، ئەگەرنا خۆی هیچ شتێکی لە باردا نیە. لە انوەارستی سیەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ تێکشکانی شۆشی وانەیم سەید ڕەزا تورکیا زیاتر لە چل و چوار ملیۆن دۆلاری ئەو کاتەی تەرخان کرد بۆ شەری سەید ڕەزا، ئەو پارەیە بە تەنیا هەر هی تورکیا نەبوو بەڵکوو هی ئەوروپاش بوو.
بگرە خودی ناتۆ بۆ سەرکوت و کوشت و بڕ و جەنگ هەڵایسانی دژ بە میللەتانی تر درووست بوو. تاکو ئیستا لە مێژووی ئەوروپا و ناتۆدا تۆمار نەکراوە کە یامەرمەتی و پشتوانی بۆ میللەتان و کەسان و ڕێکخراوی ئازادیخواز و پێشکەوتووخواز یان دابێ لە بەرانبەردا تەنیا پشتیوانی و یارمەتی سەرکوتکەرەکان و دکتاتۆرەکان و گەندەڵکارەکان و کۆنەپەرستەکانیان کردووە. یەک بەڵگە شک نابەم و نەمدیتووە کە ئەوروپا و ناتۆ یارمەتی دەنگێکی ئازادیخواز و پێشکەوتووخوازیان دابێت لە جیهاندا.
ئەو ئادییۆلۆجیا چەپێتی و پرەنسیپی سەربەخۆی و هێزە چەکداریەی پەکەکە هەیەتی و لەو ماوەیەی درووست بووە زیاتر لە چل هەزار کەس کوژراوە لەو بەینەدا؛ گەر لە هەر یەکێک لەو وڵاتانەی ئەوروپا و ناتۆکەیاندا بوایە ئەوا هەر وەکو تورکییان دەکرد. لێرەدا پاکانە نییە بۆ تورکیا بەڵکوو ئەوە دەڵێمەوە کە پێشتر گوتم ناتۆکان هەموویان کۆمەڵێ بەهای لە یەکچوویان هەیە و یەکێک لەوانە چەمکی ئازادی و جووڵانەوەی سەربەخۆیی میللەتانی بن دەست نابێ مافیان بدرێتی مەگەر مافە فەرهەنگی و کەلتوریەکان.
تێبینی: ئەمەی من لێرەدا گوتوومە دەنکە گەنمێک نییە لە خەرمانێک نائینسانی و نادیموکارسی بوونی ئەوروپا و ناتۆ بە چەندان پەڕتووک تەواو نابێ. [1]
ئەم بابەتە 530 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 530 جار بینراوە
پەیماننامەی ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ NATO)
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیماننامەی ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ NATO)

پەیماننامەی ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ NATO)
بابەت:ڕامیاری
وەرگێڕانی : #حەسەن ڕازانی#
ناونیشان: $پەیماننامەی ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ NATO)$
تێبینی: ئەم پەیماننامەیە لە 4ی نیسانی 1949 لە واشنتۆن واژۆی لەسەر کرا و لە لایەن ئەنجومەنی پیرانیشەوە لە 21ی تەمووزی 1949 پەسند کرا. سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لە 25ی تەمووزی 1949 ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی ولە 25ی تەمووزی 1949 یش ئەسپاردەی واشنتۆن کرا. هەروەها لە 24ی ئابی 1949 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. وە لە 24ی ئابی 1949 لە لایەن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە ڕاگەیندراو هەندێک زیادەی پێوە نرا بۆ ئەوەی یۆنان و تورکیاش لەخۆبگرێت. هەروەها $بەندی 6$ی لێ دەستکاری کرا بە پێی پرۆتۆکۆڵی 17ی ئۆکتۆبەری 1951 بۆ ئەوەی ئەڵمانیای یەکگرتوو لە خۆبگرێت.
لایەنەکانی ئەو پەیماننامەیە، باوەڕیان بە ئامانج و پڕنسیبەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئارەزووی ژیان بە ئاشتی لە گەڵ هەموو گەلان و حکومەتەکان سەر لەنوێ دووپات دەکەنەوە. لایەنەکان سوورن لە پاراستنی، کەلەپووری هاوبەش و شارستانییەتی گەلەکانیان کە لەسەر پڕنسیپەکانی دیموکڕاسی و ئازادی تاک و سەروەری یاسا دامەزراوون. ئەوان هەوڵی بەهێزکردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ناوچەی باکووری ئەتڵەسی دەدەن. ئەوان سوورن لەسەر یەکخستنی تێکۆشانیان لە پێناوی بەیەکەوە بەرەنگاری هەروەها بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش. هەرلەو پێناوەشدا ئەوان لەسەر ئەو پەیماننامەیەی باکووری ئەتڵەسی ڕێککەوتوون.
$بەندی 1$:
لایەنەکان پابەند دەبن، هەر وەک لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جێگیرکراوە، هەموو کێشەیەکی نێودەوڵەتی کە دەگونجێت خۆیان تێیدا تێوەگلابن بە ڕێگەیەکی ئاشتیانە چارەسەربکەن کە ئاشتی و ئاساییش و دادپەروەریی لە جیهاندا نەخاتە مەترسییەوە، هەروەها بەکارنەهێنانی هەڕەشەو هێز بە هیچ شێوەیەک لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیاندا کە نەگونجێت لە گەڵ جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا.
$بەندی 2$:
لایەنەکان بەشداردەبن لە گەشەپێدانی زیاتری ئاشتیانەو دۆستانەی پەیوەندییە نێودەودەوڵەتییەکان لەڕێگەی بەهێزکردنی دەزگا ئازادەکانیان، لەڕێگەی بەدەستهێنانی تێگەییشتنێکی باشتر لەو پڕنسیپانەی کە ئەو دەزگایانەیان لەسەر بنیات دەنرێن، هەروەها لەڕێگەی فەراهەمکردنی بارودۆخی سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی. ئەو لایانانە تێدەکۆشن بۆ کۆتاییهێنانی کێشە لە سیاسەتی ئابووری نێودەوڵەتییاندا و هاندانی هاوکاری ئابووریانە لە نێوانی هەر یەکێکیان یان هەموویاندا.
#بەندی 3#:
لە پێناو بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی ئەو پەیماننامەیە، بە شێوەیەکی باشتر، لایەنەکان بە تاک وبە یەکەوەش، لە ڕێگای ئامڕازەکانی پشتبەخۆبەستنی بەردەوام و چالاکانە وهاوکاری یەکتری، توانای فەردی و بە کۆمەڵیان بەهێز دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن خۆ بگرن لە بەرامبەر هێرشی چەکداریدا.
$بەندی 4$:
لایەنەکان بە یەکەوە ڕاوێژ دەکەن هەرکاتێک، کە بە ڕای یەکێکیان، ئاشتی ناوچەکە، سەربەخۆیی سیاسی، یان ئاساییشی یەکێک لە لایەنەکان بکەوێتە بەر هەڕەشە.

$بەندی 5$:
لایەنەکان کۆکن کە هەر هێرشێکی چەکداری لە ئەوروپا یان باکووری ئەمریکا لە دژی یەکێکێکان یان زیاتر دەبێ وا دابنرێ کە لە دژی هەموویانە و هەر بۆیەش هەموویان کۆکن، ئەگەر هێرشێکی چەکداری لەو شێوەیە ڕووبدات، ئەوا هەر یەکێک لەو لایەنانە، لە چوارچێوەی مافی بەرەنگاری لەخۆکردن بە تاک و بە کۆمەڵ، کە لە بەندی 51ی بەڵگەنامەی نەتەوەیەکگرتووەەکاندا دانی پێدانراوە، هاوکاری ئەو لایەنە یا لایەنانەی کە هێرشەکەیان کراوەتە سەر دەکەن، دەبێ دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکانی تر ڕێکاری خۆیی پێویست بگیرێتەبەر، جا لە نێو ئەو ڕێکارانەدا بەکارهێنانی هێزی چاکداریش لەخۆدەگرێت، ئەوەش بۆ گێڕانەوەو پاراستنی ئاساییشی ناوچەی باکووری ئەتڵەسی دەبێ. هەروەها هەر هێرشێکی چەکداری لەوشێوەیە و هەر ڕێکارێک کە بەهۆیەوە گیراوەتەبەر دەبێ دەستبەجێ ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی لێ ئاگاداربکرێت. دەبێ ئەو ڕێکارانەش دەستبەجێ بوەستێنرێن هەرکە ئەنجومەنی یاساییشی نێودەوڵەتی هەستا بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ گێڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی.

$بەندی 6$:

بە پێی بەندی 5، هەر هێرشێکی چەکداری بۆ سەرلایەنێک یان زیاتر، ئەم هێرش و دوژمنکارایانە لەخۆدەگرێت:
A- هەموو هێرشێکی چەکداری و دوژمنکاری لەسەر خاکی هەر یەکێک لەو لایەنانە لە ئەوروپا یان باکوووری ئەمریکا، لەسەربەشە جەزائیریەکەی فەرەنسا، لە سەر خاکی تورکیا یان لەسەر ئەو دورگانەی کە دەکەونە ژێردەسەڵاتی یەکێک لەو لایەنانە لە ناوچەی باکووری ئەتلەسی و لە باکووری هێڵی قرژاڵ.
B- لەسەر هێزەکان، لەسەر کەشتییەکان، یان لەسەر فڕۆکەکانیی یەکێک لە لایەنەکان، لە کاتێکدا کە لە ناو یان بەسەر ئاسمانی یەکێک لەو ناوچانەوەنەوە بن یان لە هەر ناوچەیەکی تر لە ئەوروپا یان لە دەریای سپی ناوەڕاست کە هێزەکانی داگیرکاری هەر کامێک لەو لایەنانەیان تێدا جیگیرکرابن یان ناوچەی باکووری ئەتڵەسی لە مەدارو هێڵی قرژاڵ، لەو ڕۆژەوە کە ئەو پەیماننامەیە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

$بەندی 7$:
ئەوهاوپەیمانیەتیە کارناکاتە سەرماف و ئەرکەکان کە لە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، وە بەهیچ شێوەیەکیش نابێ وا لێکدانەوەی بۆ بکرێت کە کاردەکاتە سەر ئەرک و فەرمانی ئەو لایەنانەی کە ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا. هەروەها بە هەمان شێوەش کارناکاتە سەر پەرپرسیارییەتی یەکەمی ئەنجوومەنی ئاساییش لە پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی نێودەوڵەتی.

$بەندی 8$:
هەر لایەک ڕایدەگەێنێت کە لە ئێستادا هیچ پەیوەندیەکی نێودەوڵەتی لە نێوان خۆی و لایەنەکانی تردا یان لە نێوان خۆی و دەوڵەتێکی تردا نییە کە ناکۆک بێت لەگەڵ بەندەکانی ئەو پەیماننامەیە. هەروەها بەڵێن دەدا کە نەچێتە ناو هیچ پەیمان و تێوەگلانێکی نێودەوڵەتییەوە کە ناتەبا بێت لەگەڵ ئەو پەیماننامەیە.

$بەندی 9$
بەو پێیە لایەنەکان ئەنجومەنێک دادەمەزرێنن، کە هەر یەکێک لەوان نوێنەری دەبێ تێیدا، بۆ لێکۆڵینەو تێفکرین لەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە جیبەجیکردنی ئەوپەیماننامەیە. ئەو ئەنجومەنە دەبێ بە شێوەیەک دابمەزرێ و ڕێکخراو بێت کە بتوانێت لە هەر کاتێکدا کە بیەوێت کتوپڕکۆببێتەوە. ئەنجومەنەکە هەڵدەستێ بە دامەزراندنی لیژنە و دامەزراوەی فەڕعی کە لەوانەیە پێویست بێت، بە تایبەتی دەبێ دەستبەجێ کۆمیتەی بەرەنگاری دابمەزرێنێت کە دەبێ کاری ڕاوێژکاری بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی 3، 5 بگرێتە ئەستۆ.

$بەندی 10$
لایەنەکان دەتوانن بە بە بڕیاری بەکۆمەڵ کە داوا لە هەردەوڵەتێکی ئەوروپی بکەن بێتە ناو هاوپەیمانی ناتۆوە کە ئەو دەوڵەتە لە جێگاوڕێگایەکدا بێ کە بتوانێت پشتگیری لە پڕنسیپەکانی ناتۆ بکات و بەشداری بکات لە بەدیهێنانی ئاساییشی ناوچەی باکووری ئەتڵەسی. وە هەر دەوڵەتێک کە داوای هاتنە ناو ناتۆی لێ دەکرێت دەتوانێت ببێتە ئەندامی ناتۆلە ڕێگەی سپاردنی سەنەدو بەڵگەی بەدەستهێنانی ئەندامەتی لە ناتۆ بە حکومەتی ئەمریکا. وە حکومەتی ئەمریکاش هەڵدەستێ بە ئاگادارکردنەوەی هەرلایەنێک لە لایەنەکان لە سپاردنی سەنەدو بەڵگەکان.

$بەندی 11$
دەبێ ئەو پەیماننامەیە پەسند بکرێ و بەندەکانیشی جیبەجێ بکرێن بە پێی بەرنامەو دەستووری لایەنەکان. دەبێ سەنەدو بەڵگە واژۆ لەسەرکراوەکان بسپێرێن بە حکومەتی ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەویش لە سپاردنی سەنەدو بەڵگەکان پێی ئاگاداری هەموو لایەنەکانی تر دەکاتەوە کە واژۆیان کردووە. دەبێ پەیماننامەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە نێوانی ئەو دەوڵەتانەی کە پەسندیان کردووە هەرکە سەنەدو بەڵگەکانی زۆرایەتی ئەو دەوڵەتانەی کە پەیمانانمەکەیان پەسندکردووە سەنەدو بەڵگەکانیان بە ئەمریکا سپێرا کە: بەلجیکا، بەریتانیا، فەرەنسا، کەنەدا، لۆکسەمبۆرگ، هۆڵەندا و ئەمریکا لە خۆدەگرێت. هەروەها دەربارەی دەوڵەتەکانی تریش کاریگەریی ئەو پەیماننامەیە لە ڕۆژی سپاردنی سەنەدوبەلگە پەسندکراوەکانیان بە ئەمریکا دەست پێدەکات.

$بەندی 12$:
لە دوای ئەوەی کە پەیماننامەکە بۆ ماوەی دە ساڵ لە بواری جێبەجێکردن دابوو، یان لە دوای ئەوە لە هەرکاتێکدا، دەبێ لایەنەکان، جا لە سەر داوای هەر کامێکیان بێت، ڕاوێژ لە گەڵ یەکتر بکەن بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پەیماننامەکەدا، بە ڕەچاوکردنی ئەو هۆیانەی کە لەمەودوا کاردەکەنە سەر ئاشتی و ئاساییش لە ناوچەی باکووری ئەتڵەسی و لە نێویشیدا گەشەپێدانی ڕێککەوتنە گەردوونی و هەرێمیەکان لەچوارچێوەی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی پاراستنی ئاشتی و ئاساییشی جیهانی.

$بەندی 13$:
لە دوای ئەوەی کە پەیماننامەکە لە بواری جێبەجێکردندا بوو بۆ ماوەی بیست ساڵ، هەر لایەنێک دەتوانێت لەو پەیماننامەیە بێتەدەر دوای ساڵێک لە پێدانی داواکاری هاتنەدەر لە پەیماننامەکە بە حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەویش لە سپاردنی هەرداواکارییەک بە ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە پەیماننامەکە حکومەتەکانی تری لایەنەکانی ترئاگاداردەکاتەوە.

$بەندی 14$
ئەو پەیماننامەیە، کە هەردووک دەقە ئنگلیزی و فەرەنسییەکەی وەک یەک ڕاستن، دەبێ بسپێرێت بە ئەڕشیڤی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. کۆپی ڕاست و پەسندکراو لە لایەن حکومەتی ئەمریکاوە دەنێڕرێت بۆ حکومەتەکانی تری لایەنەکان.
تێبینی یەکەم: چەند ڕوونکردنەوەیەک:
A- مەبەست لە تێریتۆری(هەرێم) کە بەندی 5ی دەربارەیە و بە بەندی 2ی پڕۆتۆکۆلی پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی هەموارکرایەوە لە کاتی هاتنی تورکیاو یۆنان بۆ ناو هاوپەیمانیەکە لە ئۆکتۆبەری 1951.
B- ئەنجومەنی باکووری ئەتڵەسی لە 16ی جەنیوەری 1963 تێبینی کرد کە تاکو ئێستا ئەوەندەی کە خەمی لقەکانی پێشووی جەزائیری سەربە فەرەنسا بێت، بەندەکانی پەیوەست بەو پەیماننانمەیە وایان لێهات کە لە بەرواری 3ی تەمووزی 1962 وە نەتوانرێت جێبەجێ بکرێن.
C- پەیماننامەکە دوای ئەوەی کە هەموو سەنەدو بەڵگەنامە پەسنکراوەکانی هەموو لایەنەکان ئەسپاردەی ئەمریکا کران کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە لە 24ی ئابی 1949، لە دوای ئەوەی کە سەنەدو بەڵگەنامە پەسندکراوەکانی هەموو لایەنەکان بە ئەمریکا سپێران.
D- ئەو پەیماننامەیە لە واشنتۆن دەرکرا لە 4ی نیسانی 1949.

تێبینی دووەم: ئەو لایەنانەی کە ئەوکات ئەندامی هاوپەیمانیەتیەکە بوون و واژۆیان لەسەر پەیماننامەکە کرد ئەمانەی لای خوارەوەبوون لە جیاتی وەڵاتەکانیان:
1- لە جیاتی شانشینی بەلجیکا: P.H. SPAAK – SILVERCRUYS
2- لە جیاتی کەنەدا: LESTER B. PEARSON – H.H. WRONG
3- لە جیاتی شانشینی دانیمارک: GUSTAV RASMUSSEN – HENRIK KAUFFMANN
4- لە جیاتی فەرەنسا: SCHUMAN – H.BoNNET
5- لە جیاتی ئایسلاند: BJORNI BENEDIKTSSON – THOR THORS
SFORZA – ALBERTO TARCHIANI 6- لە جیاتی ئیتالیا:
7- لە جیاتی دۆقی گەورەی لۆکسمبۆرگ: Jos. BECH – HUGUES LE GALLAIS
8- لە جیاتی شانشینی هۆڵەندا: STIKKER – E. N. VAN KLEFFENS
9- لە جیاتی شانشینی نەڕویج: HALVARD M. LANGE – WILHELM MUNTHE
MORGENSTIERNE
10- لە جیاتی پورتوگال: JosE CAEIRO DA MATTA – PEDRO THEOTONIO PEREIRA
11- لە جیاتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیاو ئێرلەندای باکوور: ERNEST BEVIN – OLIVER FRANKS
12- لە جیاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: DEAN ACHESON
https://www.nato.int/cps/en/natolive/official_texts_17120.htm
[1]
ئەم بابەتە 1,505 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری وەتەری کورد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-12-2021 (3 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,505 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1150 KB 10-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
تاکو ئێستا، ڕووسیا و ناتۆ کێ براوەیە؟
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاکو ئێستا، ڕووسیا و ناتۆ کێ براوەیە؟

تاکو ئێستا، ڕووسیا و ناتۆ کێ براوەیە؟
$تاکو ئێستا، ڕووسیا و ناتۆ کێ براوەیە؟$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
پێش هەر شتێ دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە ئیستاش هەندێ دۆست و هاوڕێی ئازیز پێیانوایە من مەیلم بەلای ڕوسیادا هەیە چونکە لە شیکاریەکانمدا بەلای ڕوسیادا دەیشکێنمەوە. ئەمە جگە لە هەڵە تێگەیشتنێک هیچی تر نیە. بەم خالانەی ئاماژەی پی دەدەم ئەوە دەردەکەوێ کە لەو دەمەوەی شەڕی ڕوسیا-ناتۆ لە ئوکراین دەستی پێکردووە و تاکو ئیستا لە برەودایە ئەوا ڕوسیا براوەیە. با سەیرێکی دەستکەوتەکانی ڕوسیا و دەستکەوتەکانی ناتۆش (ئەمریکا و ئەوروپا) بکەین.
$دەستکەوتەکانی ڕوسیا:$
یەکەم: ڕوسیا یوکراینی وێران کرد و کردی بە کەلاوە گەر ئێستا بشگەڕێتەوە پێش مانگی دووی ئەمسال ئەوا هەر براوەیە بە لۆجیکی شەر.
دووەم: ڕوسیا جوگرافیای ولاتەکەی گەورەتر کرد بە لکاندنی هەر دوو هەرێمی لۆهانسک و دۆنستێک و ناوجەکانی زابۆریجیا و خێرسون و لەوانەشە ناوجەی ئۆدیسەشی بچێتە سەر.
سێیەم؛ بڕیاری فرۆشتنی نەوت و گاز بە ڕۆبڵی ڕوسی کە پێشتر بە دۆلار و یورۆ بوو، هاوسەنگی سیستەمی دراوی جیهانی تێکشکاند و ڕۆبڵ بوو بە یەکێک لە دراوە بازرگانیە جیهانیەکان کە لەد وای ڕوخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە ئەمەی بە خۆیەوە نەدیوە.
چوارەم: ڕوسیا قەرزەکانی دەوڵەتی هەموو پاک کردنەوە و بگرە خەزێنەی دەوڵەت ڕۆبڵی لێ دەڕژێ.
پێنجەم: بازاڕی نەوت و گاز کە لە ئۆپیکدا بەرجەستە ببوو وە ئەمریکا بە ئارەزووی خۆی نرخەکانی دادەنا، ئێستا ڕوسیا سەرداری ئەو بازاڕەیە چ بە هاوپەیمانیەکی تۆکمە کە ناوی لێنا یۆپیک پڵەس+، هەروەها چ بە ئیرادەی خۆی کە خۆی نرخی گاز و نەوت دادەنێ لە فرۆشتنی بە ئەوروپا.
شەشەم: لەگەڵ ئەوەی لە یەک دوو بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرەکۆنەی لکانی چووار ناوچە ڕوسی زوبانەکە بە ڕوسیاوە سەرزەنشتی ڕوسیا کرا، بەڵام بە درێژایی سێ دەیەی ڕابردوو ڕوسیا هێندەی ئیستا دەوڵەتانی لە پشت نەبووە بەتایبەت دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان وەک چین و هند و کۆمارە کۆنەکانی یەکێتی سۆڤیەت و ڕۆژهەڵاتی ناوەارست و زۆرێک لە ولاتانی کیشوەری ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین و بگرە هەندێ وڵاتی ناو کوتلەی ئەوروپیش. لەوانە ولاتانی کەنداو و میسر و جەزائیر و ئەفریقیای باشوور و بەرازیل و...هتد
حەوتەم: لەم ماوەیەدا ڕوسیا سەردارێتی خۆی لەهەر کات زیاتر لە ڕێکخراوە ئابووریە گەورەکانی وەک بریسک (BRISC) جەسپاند. بریسک ڕیکخراوی مالی بانکی جەمسەرە ئابووریە گەشەکردووەکانە وەک چین و هند و ڕوسیا و ئەفریقیای باشوور و برازیل. BRISC زۆر جیاوازترە لە (IMF) سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی غەربی. ئوسوڵە ماڵیەکانی بریسک وەک قەرزپیدان بە هیچ شێوەیەک دەست وەرناداتە دۆخی سیاسی وڵاتەکە وەک ئەوەی (ئای ئێم ئێف) کە جگە لە تێکدانی سیستەمی سیاسی وڵاتان و کاولکردنیان هیچی تری نەهێناوە بۆ وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان. لە زاری خودی بەرپرسە گەورەکانی ئای ئێم ئێف وەک کریستیان لاگارد ڕایانگەیاندووە کە IMF کەرەسەیەکی تری سیاسەتی کۆڵۆنیالیستی غەربیە بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاتان.
هەشتەم: ڕێکخراوی هاریکای شانگهای (SCO) کە سەرەتا کە مانگی ڕابردوو دانیشتی سالانەی خۆی بەست پێگەی ڕوسیای نێودەوڵەتی جەسپاند بە تایبەت کە خودی ئەم ڕێکخراوە جگە لەوەی مەرامێکی ئابووری هەیە بەڵام پەیامێکی سیاسیشی هەیە. دامەزرێنەرانی ئەم ڕێکخراوە بە وێنەی و بریسک لە 40٪ی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن و لە30٪ی داهاتی ساڵانەی هەموو جیهانیش لە خۆ دەگرن. لە ڕوی سیاسیشەوە هاوپەیمانیە ستراتیجیەکانی ئەمریکا وەک سعودیە و ئیمارات و میسر و تورکیا و تەنانەت قەتەریش داوایان کرد ببنە ئەندام لەم ڕێکخراوەدا. کەواتە هەر یەکێک لەم وڵاتانە گەر میوانەکان حساب بکەیت ئەوا زیاتر لە نیوەی ولاتانی دنیا نەک هەر لەگەڵ گەمارۆی ئابووری ناتۆدا نین بەڵکوو بە پشتیوانی و هاوپەیمانێتیان لەگەڵ ڕوسیادا دژە ناتۆیی خۆیان سەلماندا.
نۆیەم: ئەم خاڵانە شوێنگەی سیاسی و ئابووری ڕوسیایان لە تەتەڵە بێژەنە دایەوە کە نەک هەر ببێ بە جەمسەرێکی سەربازی گەورەی جیهانی بەڵکوو ببێ بە قوتبێکی ئابووری گەورەی جیهانی وەها کە سیستەمی جەسپاو و باوی دراوی بازرگانی جیهانی لەقاند و لەگەڵ خۆیدا هوروژمی بە قوتبە سەرمایەدرایەکانی تری شدا کە بێنە جەنگی تکشکانی جەمسەری بەندی یەک قوتبی غەربی و جێگرتنەوەی بە دنیای چەند قوتبی.
دەیەم و یانزەیەم و...هتد.
$دەستکەوتەکانی ناتۆ (ئەمریکا و ئەوروپا)؛$
یەکەم: هەڵڕشتنی ملیۆنان دۆلاری وڵاتەکانیان و کردنی بە ئاگر بۆ سووتانی زیاتری یۆکراین و ئەوروپا.
دووەم: گرانبوونی لە ڕادەبەدەری هەموو شتێک کە لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە ئاریشەی ئاوها وێنەی نەبووە بگرە لە هەندێ ئاستی گوزەراندا خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ سەدەکانی حەڤدە و هەژدە بەتایبەت لە بەکارهێنانی خەڵوز بۆ گەرم کردنەوە و بەکارهێنانی زستانە.
سێیەم: لێکترازانی زیاتری ولاتانی کیشوەری ئەوروپا ئەمریکا بە تایبەت لە دوێنێ و ئەمڕۆدا ئەڵمانیا و ئەوروپا بە تایبەت فەرەنسا و هەمووشیان لەبەرانبەر نەرویجدا کەوتنە گلەیی وگازندەی سیاسی گەورەوە تارادەی ئەوەی ئەڵمانیا بە ناپاکی ئەوروپا لە قەلەم درا چونکە ئامادە نییە واژۆ لەسەر ساسیەتێکی فەرنسا بکات سەبارەی بە دیاریکردنی نرخی گاز و نەوت. ماکرۆن بە ئاشکرا گوتی عەیبە بۆ دۆستە گەربیەکانمان وەک ئەمریکا و نەرویج کە گاز و نەوتمان بە سێ و چوار قات لە بازاڕی جیهانی پێ دەفرۆشن.
چوارەم: دەرکەوتنی یاتری ڕووی ئەوروپا و ئەمریکا کە مەسەلەکە ئازادی وڵاتەکان و میللەتەکان بێت ئەی بۆچی بەو شێوە چڕوپڕ و گەرم و گوڕیە یارمەتی فەلەستینیەکان نادرێ.
پێنجەم: لەوەتەی ئیسرائیل درووست بووە بۆ یەکەمین جارە یەکێک لە زلهێزە گەورە ئەروپاییە یاخود ئیرۆئاسیاییە هەرەشەی گەورە لە ئیسرائیل بکات. ڕوسیا دوینیکە هەرەشەی توندئامیزی ئاڕاستەی ئیستائیل کرد کە لە مێژووی ولاتەکەدا بوونی نەبووە. هەر لەم بەینەدا، مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین و ئەوانی غەززەش ڕوویان لە غەرب وەرگێرا و قیبلەنومای ئیستایان ڕوسیایە بەتایبەت دوای سەردانیکردنی عەباس بۆ مۆسکۆ و بینی پوتین لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا.
شەشەم: خرۆشانی جەماوەری و کرێکاری سەراسەری ولاتانی ئەوروپای گرتۆتەوە کە ڕاسەتوخۆ دژی گەمارۆ ئابووریەکانی سەر ڕوسیایە. هەر دوێنێکە زیاتر لە 140 هەزار لە فەرەنسا دژی سیاستەکانی ماکرۆن وەستانەوە و داوایان کردن کە لە ناتۆ بێتە دەر و دەست هەڵبگرێ لە گەمارۆی ئابووری سەر وسیا چونکە گەمارۆکە تەواوی بە زیانی خۆیان شکایەوە. وەک دەڵێن انقلب السحر علی الساحر.
حەوتەم: درووستبوونی ترسی گەورە لە جەکی ئەتۆمی بەمەش حاڵەتی سایکۆلۆجی هاووڵاتیانی کیشوەرێک لە دڵ ڕاوکێی هەمێشەیی دایە تاکو ئەو کێشەیە یەک لایی دەبێتەوە.
هەشتەم: پشتیوانیە مالی و سەربازی و جیوپۆلیتکەکانی ناتۆ بۆ یوکراین جگە لە وێرانبوونی فیزیکی ئەو وڵاتە وا خەریکە پەرت پەرت بوونی زیاتری ئەو ولاتە بە دوای خۆیدا دەهێنێ. نەک هەر ڕوسیا، پۆڵەندا جار نا جارێ ئاماژەی نهێنی دەدات بە وەرگرتنەوەی بەشە جوگرافیەکەی خۆی لە یوکراین کە پێش جەنگە جیهانیەکان خاکی پۆڵەندا بووە.
نۆیەم: دەرکەوتنی ڕووی ڕاستەقینەی سیاسەتی لیبراڵک دیموکارسی غەربی کە تژە لە فاشیزم و تاڵانکاری و ڕق و کینە بەرانبەر بە ئیستا و مێژووی میللەتانی تر هەر لە سیاسەت و ئەدەب و مێژوو و جوگرافیاوە بیگرە تاکو وەرزش و میوانداری. لێرەدا ئاماژە بە قەدەغەکردنی پەڕتووکەکانی دۆستوڤسکی و تۆلستوی و داخستینی بەشی مارکسیزم و دەست بەسەرداگرتنی هەر شتێک کە هی ڕوسیاییەک بێ وەک داگیرکردنی یانەی چێڵسی تۆپی پێ و فرۆشتنی بە خەڵکانی تر. ئەم ئەخلاقە دژی ئەو پرەنسیپە سەرمایەداریە لیبراڵ دیموکارسییەیە کە هەمشیە باسی دەکەن ئەویش موڵک و خاوەندارێتی شەخسیە کە کەس ناتوانێ دەستی بۆ بەرێ. [1]
ئەم بابەتە 527 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-10-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 527 جار بینراوە
جۆری ئەو چەکانەی ناتۆ بزانە کە سوپای تورک دژی عەفرین بەکاریهێنا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جۆری ئەو چەکانەی ناتۆ بزانە کە سوپای تورک دژی عەفرین بەکاریهێنا

جۆری ئەو چەکانەی ناتۆ بزانە کە سوپای تورک دژی عەفرین بەکاریهێنا
سوپای تورک لە ڕۆژی 20ی مانگی 1-ەوە هێرشێکی چڕی بە پێشکەوتووترین چەکەکانی ناتۆوە لە دژی خەڵکی #عەفرین# دەستپێکرد.
داگیرکاریی حکومەتی تورک هێشتا بەردەوامە، لە دەستپێکی هێرشەکەوە تا ئێستا زیاتر لە 500 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، حکومەتی تورک لە ڕێگای چەکەکانی ناتۆوە ئەو کۆمەڵکوژییەی بە سەر گەلی کورد هێنا.
ئەو چەکانەی ناتۆ کە حکومەتی تورک بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانانە بە کاری هێنان بەم شێوەیەن:
=KTML_Bold=فڕۆکەی نەمر:=KTML_End= ئەو فڕۆکانەی حکومەتی تورک لە عەفرین بۆ بۆردوومانی خەڵک بەکاری هێنان، بۆ یەکەم جار لە بارەگای ئینجرلیکەوە هەستان، تایبەتمەندییەکانی ئەو فڕۆکە جەنگییانە نزیکە لەو فڕۆکەی ئێف16- انەی سوپای ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین بەکاریان دەهێنێت، هەروەها سوپای تورک فڕۆکەی ئێف-16 شی بۆ بۆردوومانی عەفرین بەکارهێنا.
=KTML_Bold=فوزەی هارتۆز:=KTML_End= پێش ئەوەی حکومەتی تورک هێرش بکاتە سەر عەفرین ئەو چەکە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و پەناگە ژێرزەمینییەکانیان بەکارهێنرا، سوپای تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو چەکە لە دژی شەرڤانان بەکاردێنێت، ئەو 'فوزەیە' بە شێوەی هاوکات 12 تۆپ دەهاوێژێت و بە شێوەی ئەلەکترۆنی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
=KTML_Bold=بۆمبی لیزەری:=KTML_End= ئەو بۆمبە لە شەڕدا لە دژی گردبوونەوەی سەربازیدا بەکار دەهێندرێت، بەڵام حکومەتی تورک لە دژی هاوڵاتیان بەکاری هێنان، ئەو جۆرە بۆمبە بە سیستمی سی-پی-ئێس بەکاردەهێنرێت، پێشوەخت دیاریدەکرێت کوێ بۆردوومان کات و پاشان ڕێک لەوێ دەدات، جۆری ئێم کەی 82ی ئەو بۆمبە تا مەودای 227 کیلۆمەتر ئامانج دەپێکن و جۆری ئێم کەی 84-ەکەشی تا مەودای 930 کیلۆمەتر.
=KTML_Bold=فڕۆکەی ئانکا:=KTML_End= فڕۆکەی بێ مرۆڤی ئانکا، کە لە تورکیا دروست دەکرێت، سوپای تورک ئەو شوێنانەی دەبێت بۆردوومان بکرێت دیاری دەکات و وێنەکانی لە سەر ئەو سیستمی کۆنتڕۆڵی ئەو فڕۆکەیە دادەبەزێنێت، پاشان فڕۆکەکە ڕێک ئەو شوێنانە بە دیقەتێکی زۆرەوە بۆردوومان دەکات.
=KTML_Bold=ئۆتۆمبێلی سەربازیی کێربی و کوبرا=KTML_End=، سوپای تورک ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ گواستنەوەی سەربازەکان و چەتەکانی بەکارهێنا، ئەو ئۆتۆمبێلی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مین و فوزە ئامادەکراوە و لە بەرامبەر گەرمادا زۆر خۆڕاگرە.
هەروەها پسپۆڕێکی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاندبوو، کە سوپای تورک لە هێرشەکەیدا بۆ سەر عەفرین تانکی لیۆپاردی بەکارهێناوە.
هەلیکۆپتەری کوبرا: کە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا بەکاری دەهێنن، حکومەتی تورک ئەو هەلیکۆپتەرانەی بۆ بۆردوومانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە عەفرین بەکارهێنا.[1]
#25-03-2018#
ئەم بابەتە 3,782 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-03-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-03-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: عەفرین
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 25-03-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-03-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-03-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,782 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.172 KB 25-03-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ

دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
ناونیشان: دەرچوونەوەی ئەردۆغان، بەریەککەوتنی تورکیا و ناتۆ
نووسەر:#عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون:#16-05-2023#
تورکیای نوێ‌ وەک منداڵێکی نابەکام لە منداڵدانی دەوڵەتە نەخۆشەکەوە درووست بوو. بە سەرەتایەکی پڕ لە قەیران و کێشەی ئاڵۆزەوە بووە میراتگری خەلافەتێکی تێکشکاو، بەڵام بەهۆی دابەشبوونی جیهان بەسەر دوو جەمسەردا و بەرپابوونی جەنگی ساردی نێوان ئەم دوو جەمسەرەی جیهان، پێگە جوگرافییەکەی تورکیا بایەخێکی زۆری بۆ ئەم دەوڵەتە تازە دامەزراوە لەڕ و لاوازە پەیداکرد.
حوکمڕانانی ئەوکاتەی تورکیا هەر زوو لە بایەخی پێگەی جوگرافیای وڵاتەکەیان گەیشتن و ژیرانە ناکۆکی و ململانێکانی دوای جەنگی دووەمی جیهانیان قۆستەوە و دوای سێ‌ ساڵ لە درووستبوونی (ناتۆ) ، بوونە ئەندام لەو هاوپەیمانێتییە سیاسی و سەربازییەی ڕۆژاوا. بەدرێژایی حەوت دەیەی ڕابردووی ئەندامێتییان لە ناتۆ، لە ڕووی خۆپڕچەککردن و گەشەپێدانی توانای سەربازی و پیشەسازیی سەربازییەوە سوودێکی زۆریان لە ناتۆ بینیووە.
هەروەها بەهۆی ئەندامێتی لە ناتۆ، تا ئەندازەیەک و لە هەندێ‌ هەلومەرجدا ڕۆڵی نوێنەرایەتیی ناتۆی گێڕاوە بەسەر ناوچەکەدا، ئەمەش پێگەیەکی بەهێزتری پێبەخشیوە و پێگەی جەمسەرێکی هەرێمایەتی داوەتێ‌. لە ڕووی دیپلۆماسیشەوە تورکیا سوودی زۆری لەو ئەندامێتییەی پەیمانی ئەتڵەسی بینیووە. لە هەموو ئەوانەش گرنگتر بۆ تورکیا ئەوەیە بەهۆی ناتۆوە خەسڵەتی کێشەیەکی گەورەی ناوخۆی وڵاتەکەی لەپێشچاوی جیهان گۆڕیووە بۆ شەڕی تیرۆر. لەکاتێکدا کێشەکە پرسی ماف و ئازادی میللەتێکی خاک داگیرکراوە. بەهۆی ئەو هاوپەیمانێتییەوە جیهانی ڕۆژاواش کە پڕوپاگەندەی دیموکراسی و ئازادی گەلان و مافی مرۆڤ دەکەن، بەڵام چاوی خۆیان لە ئاستی ئەو زوڵم و ستەمکارییەی تورکیا داخستووە.
لەبەرانبەر ئەو سوودە زۆر و لە ژمارە نەهاتووانەی تورکیا لە ناتۆ، ناتۆ سوودێکی ئەوتۆی لە تورکیا وەرنەگرتووە. بەتایبەتی لەدوای هەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤێت و کۆتایی جەنگی ساردەوە، هیچ خزمەتێکی بە ناتۆ نەکردووە. تەنانەت لەو ڕووداو و پێشهاتانەشدا کە وەک شەڕی ناتۆ لە ناوچەکە بەرپابوون، تورکیا ڕۆڵی تێیاندا نەگێڕاوە.
نە لە جەنگی هاوپەیمانەکان دژ بە ئێراق بۆ دەرکردنی لە کوێت لە ساڵی 1991، نە لە شەڕی هاوپەیمانان دژ بە ڕژێمی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە 2001، نە لە شەڕی هاوپەیمانان لە ڕوخانی ڕژێمی #بەعس# لە ئێراق لە 2003. ئەم سێ‌ ڕووداوە ڕاستەوخۆ وەک جەنگی ئەندامانی ناتۆ وابوون، بەڵام تورکیا لە هیچ کامیاندا بەشداریی سەربازی نەکردووە و تەنانەت ڕێگەی نەدا خاکی وڵاتەکەشی بەکاربەرن دژ بە ئێراق.
لەم ساڵانەی دواتریشدا سەرهەڵدانی گرووپی تیرۆریستی #داعش# لە نزیکترین دەروازەی جەستەی تورکیاوە کە وەک هەڕەشە و مەترسییەک بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی وێناکرا. تورکیا ڕۆڵی نەبوو لەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییەی دژ بە داعش درووست بوو، لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی ئەندامانی ناتۆ لەو هاوپەیمانێتییە بەشداربوون. تورکیا تەنیا خۆی پڕوپاگەندانەی ئەوە دەکات کە بەشداریی شەڕی دژی داعشی کردووە، ئەگینا هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندام قسەی جیاوازتریان هەیه.
لەڕووی کردارییەوە تورکیا پابەندێتییەکی ئەوتۆی بە ناتۆوە نەماوە. تاکە شتێک ڕایەڵەی پێکەوەبەستنەکەی هێشتووەتەوە ئەوەیە کە لەلایەک تورکیا دەیەوێ‌ دەستکەوتەکانی کە بەهۆی ناتۆوە بۆی دەستەبەر بووە، وەک خۆی بمێنێتەوە. لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی سەرهەڵدانی خولێکی دیکەی ناکۆکی و ململانێ‌ لەنێوان ناتۆ و ڕووسیا، ناتۆ و چینەوە، وڵاتانی ڕۆژاوا ناخوازن تورکیا بکەوێتە بەرەی ڕووسیا و چینەوە. تا ئێستاش تەنیا ئەوە تورکیای لە ناتۆ هێشتووەتەوە.
سیاسەتی ئەردۆغان لە سێ‌ بۆ چوار ساڵی ڕابردوو، یاریکردنەکانی لەنێوان ناتۆ و ڕووسیا، بەتایبەتیش دوای کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400ی ڕووسی، مانایەکی بۆ ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ نەهێشتووەتەوە. ئەوەی هۆکار بوو کە ناتۆ بڕیار لە دەرکردنی تورکیا نەدات دوای ئەو سەرپێچییانە لە پرەنسیپ و ئامانجەکانی ناتۆ، چاوەڕوانی وڵاتانی ڕۆژاوا بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ئایاری 2023.
چاوەڕوانی ئەوە بوون بەهۆی داتەپینی دۆخی ئابووریی تورکیا و ئینشیقاقی ناوخۆی حیزبی ئاکپارتی و جیابوونەوەی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ئەو حیزبە، دابەزینی پێگەی جەماوەری ئەردۆغان و ئەو سیاسەتە‌ی لە ناوچەکە پەیڕەوی دەکات، لە هەڵبژاردن بکەوێت، چونکە وڵاتانی ڕۆژاوا هێشتا هیچ بەدیلێکیان بۆ پێگەی جوگرافی تورکیا نییە، دەخوازن ئەردۆغان بڕوات و تورکیایان لە دەست نەچێت. بەڵام لە ئەگەری دەرچوونەوەی ئەردۆغان بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، سەرکردایەتی ناتۆ دەخاتە بەردەم حوکمی بڕیاری دەرکردنی تورکیاوە لە ناتۆ.
هەرچەندە لەخولی یەکەمدا هیچ کام لە بەربژێرەکان نەیانتوانی ڕێژەی 50+1 بەدەستبهێنن و ببنە سەرۆککۆماری تورکیا، بەڵام بەپێی ئاماژەکان جارێکی دیکە ئەردۆغان شانسی ئەوەی هەیە لە کۆشک بمێنێتەوە. بەوەش ئەردۆغان دەستکراوەتر دەبێت لە ئیدارەدانی ئەو گۆڕانکارییانە لە سیاسەتی تازەی تورکیا بە ڕووی چین و ڕووسیادا، چونکە پێش هەڵبژاردن ئەردۆغانیش بە هەستیارییەوە ئیدارەی ئەو ستراتیژە نوێیەی دەدا. بەڵام بە دەرچوونەوەی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی، ترسی لەدەستدانی کورسی و دەسەڵاتەکەی نامێنێت. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووی نزیکدا پەیوەندی تورکیا و چین و ڕووسیا، لە پەیوەندی سیاسی و ئابوورییەوە بچێتە قۆناخی پەیوەندی و هاوپەیمانێتی سەربازیشەوە.
بەمەش هیچ ڕێگایەک لە بەردەم ناتۆدا نامێنێتەوە جگە لە خستنە دەرەوەی تورکیا لەو هاوپەیمانێتییە سیاسی و سەربازییەی کە 70 ساڵە تورکیا بێئەوەی هیچ ببەخشێت، بەهۆی پێگە جوگرافییەکەیەوە لەبەری دەچنێتەوە.
ئەوەی بۆ کوردیش وەک پێشهات لە دەرچوونەوەی ئەردۆغان و لە ئەگەری خستنە ‌دەرەوەی تورکیا لە ناتۆ چاوەڕوان کراوە ئەوەیه، ‌ کە لەناوخۆی تورکیا پێدەچێت ستەمکاری بەرانبەر بە کورد زیاتربێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی ئەردۆغان ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک، بە هێز و پشتیووانی تورکە فاشیست و ڕەگەزپەرستەکان لە کۆشک دەمێنێتەوە. هیچ شاراوەییەک لەوەشدا نییە ئەوان بوونی کورد وەک نەتەوە بە مەترسی ستراتیژی دەبینن و هەرچیان پێبکرێت بۆ لاوازکردن و سڕینەوەی درێخی ناکەن. بۆیە چاوەڕوانکراوە کورد بکەوێتەوە بەر خولێکی دیکەی دەورانی نکوڵیکردن. هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بەرانبەر بە ڕۆژاوای کوردستان و باشوور زیاتر پەرە دەسێنن. چاوەڕوانکراوە هاوپەیمانێتی هەرێمایەتی دژ بە کورد لەنێوان تورکیا و ئێران بێتە ئاراوە بۆ لەباربردنی هەر دەرفەتێک بۆ کورد درووستبێت.
لەبەرانبەر ئەمەشدا و لە ئەگەری دەرکردنی تورکیا لە ناتۆ، دەرگای نێودەوڵەتی زیاتر بۆ کێشەی کورد دەکرێتەوە. ئەو وڵاتانەی ڕۆژاوا کە پێشتر بۆ موراعاتی تورکیا و لەژێر کاریگەریی پەیوەندییە سیاسی و هاوپەیمانێتییە سەربازییەکانیان لەگەڵ تورکیا، چاویان لە ئاستی تاوان و ستەمی تورکیا بەرانبەر بە کورد داخستبوو، گوێی خۆیان کەڕ کردبوو لە بیستنی هاوار و ناڵەی سووتانی میللەتێک، ئەگەری پێچەوانەبوونەوەی هەڵوێستیان و دەستگرتن بە کێشەی کوردەوە وەک ئامرازێک و بەکاربردنی لە ململانێکاندا، چاوەڕوانکراوە.
هەر دوورکەوتنەوە و درووستبوونی هەر کەلێنێک لەنێوان تورکیا و ڕۆژاوا، لە دوورمەودادا بە قازانجی کورد دەکەوێتەوە. ئەوەی بەپلەی یەکەم کاریگەریی هەبووە لەوەی جیهانی ڕۆژاوا سیاسەتی دووڕوویی بەرانبەر بە پرەنسیپەکانی خۆیان و کێشەی کورد پەیڕە و بکەن، نزیکی و پەیوەندی تورکیا بووە بە جیهانی ڕۆژاواوە. بۆیە بە دوورکەوتنەوەی تورکیا، هاوکێشەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە کێشەی کورد دەچێتە قۆناخێکی باشترەوە.
[1]
ئەم بابەتە 350 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 16-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 04-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 350 جار بینراوە
لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ

لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ
لۆزانی دووەم.. کورد بوو بە قوربانی سیاسیەتی وڵاتانی ناتۆ
#12-07-2023#
لە کۆتاییدا دەرکەوت هەموو ڕێگرییەکانی دەوڵەتى بۆ ئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانى ناتۆ پەیوەندیداربووە بە پرسی کوردەوە و لەبەرانبەر ڕازی بوونیدا بە ئەندامێتی سوید، ناتۆ بە بەشێک لە داواکارییەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک دژ بە کورد ڕازی بووە، کۆتا کۆبوونەوەی ناتۆش کە بە ئاشکرا پشتیووانی بۆ دەوڵەتى تورک پێوە دیارە دژ بە کورد، بە لۆزانی دووەم نادەبڕێت.
دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە ئەندامبوونییەوە لە ناتۆ تا ئێستا، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ بەکارهێنانی ناتۆ دژ بە کورد، بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندامێتی ناتۆ زیندانەکانی تورکیا لە کەسایەتی و چالاکوانان و کەسانی ئازادیخوازی کورد پڕکراوە، هەرکات پەیوەندی نێوان تورکیا و ناتۆ ئاسایی و توندوتۆڵ بوبێت، ئەوا کورد ڕووبەڕووی هێرشی خوێناوی و پاکتاوکردن بووەتەوە.
$ڕۆژی 4ی نیسانی ساڵی 1949 واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆکرا و دامەزراوە$
هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی- ناتۆ، بەپێی پەیماننامەی ئەتڵەسی کە بە پەیماننامەی واشنتۆن ناسراوە و ڕۆژی 4ی نیسانی ساڵی 1949 واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆکرا و دامەزراوە.
ئامانج لە دامەزراندنی هاوپەیمانییەتی باکووری ئەتڵەسی وەک وەڵامێک بۆ بەهێزبوونی هێزی سەربازی یەکێتی سۆڤیەت ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا درووست بوو، چوونکە وڵاتانی ئەوروپا کە لەدەرەوەی یەکێتییەکە بوون، هەستیان بە مەترسی هێرشی یەکێتی سۆڤیەت کردبوو، بۆیە بەپێویستیان زانی لەگەڵ ئەمریکا یەک بگرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە.
بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە، ئەندامە سەرەتاییەکانی بریتی بوون لە بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فەرەنسا، ئایسلەندا، ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال، بەریتانیا و ئەمریکا.
$بە ئەندام بوونی سوید ژمارەی ئەندامانی ناتۆ بوون بە 31 وڵات$
پاشان یۆنان، تورکیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، کۆماری چیک، هەنگاریا، پۆڵەندا، بولگاریا، ئیستۆنیا، لاتڤیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا ، سلۆڤینیا، ئەلبانیا، کرواتیا، مۆنتینیگرۆ، مەقدۆنیای باکوور و بوون، بە ئەندامی ناتۆ و ئەمساڵیش فینلاند بوو بە ئەندام، ئێستا بە گشتی 30 وڵات ئەندامی ئەو ڕێکخراوەن و سویدیش بۆ ئەندامێتی قبووڵکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئەندامی ناتۆن دەبێت بە 31 وڵات.
ئامانجی ئاشکرای هاوپەیمانییەتییەکە کارکردنە بۆ پاراستنی ئازادی و ئاساییشی ئەندامانی لە ڕێگە سیاسی و سەربازیەکانەوە، لە ڕێگەی سیاسیەوە خۆی لە پشتیووانی بنەماکانی دیموکراتییەت و هاندانی گفتوگۆ و هاوکاری لەپرسی بەرگری و درووستکردنی متمانە و ڕێگری لەئاڵۆزیی درێژخایەن دەبینێتەوە.
هەروەها مەبەست لە ڕێگا سەربازیەکان، تواناکانی هاوپەیمانییەتییەکەیە لە بواری سەربازی بۆ ئەوەی بتوانێت قەیرانەکان تێپەڕێنێت ئەوەش بەپێی مادەی پێنج لە پەیماننامەی واشنتۆن، یان بە ڕاسپاردنی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەتەنیا یان بە هاوکاری وڵاتان و ڕێکخراوەکانی دیکە ئەگەر هەوڵە دیبلۆماسییەکان شکستیان هێنا.
مەرجی وەرگرتن لەهاوپەیمانییەتییەکە ئەوەیە هەر وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا پشتیووانی بنەماکانی هاوپەیمانییەتییەکە بکات و بەشداربێت لەبەهێزکردنی ئاساییشی ناوچەی باکووری ئەتڵەسی، لەئێستادا 30 وڵات ئەندامی ناتۆن.
دەوڵەتى تورک کە 71 ساڵە ئەندامی ناتۆیە، سیاسەت لەسەر ئەندامانی ناتۆدەکات و پێوانەی بنەماکانی ناتۆ کاری کردووە، لە هەندێک قۆناغدا و بەتایبەت لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەردۆغاندا، سیاسەتی تورک بەشێوەیەک بنەماکانی ناتۆی پێشێلکرد، ئەمریکا ڕەتیکردەوە فڕۆکەی ئێف 16 بدات بە تورکیا، لەبەرئەوەی تورک سیستەمی بەرگریی ئێس 400ی لە ڕووسیا کڕیبوو.
لە سەروبەندی هاتنی داعشدا، ئەردۆغان پێچەوانەی سیاسەتی ناتۆ کاری کرد، لە سووریا و ئێراق پشتیووانی ڕاستەوخۆی داعش و سەلەفییەکانی کرد، لەکاتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە جەنگێکی قوورسدا بوو دژ بە داعش.
لە ساڵی 2016ەوە، پەیوەندییەکانی دەوڵەتى تورک لەگەڵ ڕووسیا چووە قۆناغێکی نوێوە، ئەوەش دەرچوون بوو لە سیاسەتی ناتۆ، لەبەرئەوەی خودی ناتۆ دژ بە هەژموونی ڕووسیا درووست بووە، بەڵام ئەردۆغان لە بەرەی دژ بە ڕووسیاوە خۆی کرد بە نێوەندگیر و تاڕادەیەکیش ڕووسیا و ئەمریکا ویستیان کەڵک لەو سیاسەتەی ئەردۆغان وەربگرن، بەڵام داخوازییەکانی ڕووسیاو ئەمریکا پێەوانەی یەکتری بوون.
لە ساڵی 2004ەوە، دەوڵەتى تورک دەیەوێت لە دەریای سپی سنووری خۆی فراوان بکات و لە ساڵی 2013ەوە بە ئاشکرا و بە پشتیووانی ڕووسیا هەوڵدەدات خواستەکانی بۆ داگیرکردنی بەشێک لە سنووری یۆنان لە دەریای سپی بەدیبێنێت.
دەوڵەتى داگیرکەری تورک تا ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤیەت وەک قەڵغانی بەرگری ناتۆ ناودەبرا، لە ساڵی 1991ەوە ناتۆ پێویستی بەو قەڵغانە نەما، لە ئێستادا ئەمریکا، یۆنانی کردووە بە قەڵغانی پارستنی ناتۆ و دژ بە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتى تورک وەستاوەتەوە، هەروەها داگیرکردنی سنووری وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ لەلایەن وڵاتێکی تری ئەندامی ناتۆوە پێچەوانەی بنەماکانی ناتۆیە.
هەرچەندە، ناتۆ لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتى تورک دا هاوکاریی بووە، بەڵام لە شەڕی چەتەکانی داعشدا و بە تایبەت شکستهێنانی داعش لەسەر دەستی کورد، ناتۆ سیاسەتی خۆی بەرانبەر بە کورد گۆڕی، جگە لە هاوکارییە سەربازییەکانیان، کورد بەشێکی گرنگە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.
دەوڵەتى تورک نیگەرانە لەو سیاسەتەی ناتۆ و داوای بەردەوامی لە ناتۆ ئەوەیە وەک ساڵی 80 کان و 90 کان، لە شەڕی دژ بە کوردا پشتیوان و هاوکاری بێت، هەر بۆیە ساڵێکە دژ بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ وەستاوەتەوەو مەبەستێتی ناتۆ ڕازی بکات لە شەڕی دژ بە کورد دا بەشداری کارای پێ بکات و تەنیا لە چوارچێوەى پشتیوانى نەمێنێتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا، دەوڵەتى تورک جەختی کردووەتەوە لەوەی یەپەگە و قەسەدە لەلایەن ناتۆوە بخرێنە لیسی تیرۆرەوە و هاوکارییەکانیان بۆ ڕۆژاوای کوردستان ڕاگرن، هەروەها هاوکاری بکەن لە هێرشکردن سەر ڕۆژاوا، بەڵام زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ڕەتیان کردووەتەوە بچنە ژێر باری داواکارییەکانی دەوڵەتى تورک.
لە کۆتاییدا دەوڵەتى تورک بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕازی بوو، لە دوا ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ناتۆیشدا دەردەکەوێت، کە لاری بوونی دەوڵەتى تورک لە ئەندامبوونی ناتۆ، بۆ ناچارکردنی ناتۆبووە بە داواکارییەکانی دەوڵەتى تورک لەبارەی کوردەوە.
ئەندامانی ناتۆ لەبەرانبەر ڕازیبوونی تورکیا بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ بە بەشێک لە داواکارییەکانی تورکیا ڕازیبوون بۆ شەڕی دژ بە کورد، هەروەها فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە دەوڵەتى تورک و ئاڵوگۆڕی هەواڵگریی، جگە لەوەش ڕێگە بە تورکیا دەدرێت هێرشەکانی بەدەوام بێت بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان و بەردەوامیدان بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان.
کۆبوونەوەی ناتۆ پەیوەستبووە بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و پرسی کورد، چاودێرانی سیاسی ئەو کۆبوونەوەیە بە لۆزانی دووەم دژ بە کورد ناودەبەن و ڕەنگە کاریگەرییەکانی لە ئاییندەدا بە خراپ لەسەر کورد دەربکەوێت.[1]
ئەم بابەتە 448 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 448 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1128 KB 12-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
ناتۆ
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناتۆ

ناتۆ
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,118 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-11-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,118 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.148 KB 15-11-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ دەربارەی هێرش بۆسەر عەفرین
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ دەربارەی هێرش بۆسەر عەفرین
بەڵگەنامەکان

نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ دەربارەی هێرش بۆسەر عەفرین
بەڵگەنامەکان

نامەیەکی کراوە بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک و ڕێکخراوی ناتۆ
(تکایە بێدەنگی بشکێنە و ئەم نامەیە بڵاو بکەرەوە)
بەڕێز ئاندەرس ساموێلسن و ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ
چەند ڕۆژێکە تەواو شۆک بووم بە بینینی وێنەی ئەو کوژراوە مەدەنییانەی لە دوای هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردیەکانی #عەفرین# لە سوریا، گیانیان لەدەستدا. هەروەها من تەواو تاساوم لە ئاستی ئه و بێدەنگییە تۆقێنەرەی، کە دەیبینم لە حکومەتی دانیمارکیی و لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە و لە ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ. ڕاستییەکە لەوەدایە، کە ئێوە سڵتان لەوە نەکردەوە، کە ژن و پیاوە ئازاکانی کورد بکەن بە خۆراکی تۆپەکان لە جەنگی دژ بە داعشدا، بەڵام ئێستا هەمان ئەو کوردانە، کاتێک لەلایەن هێزە تورکییەکانەوە بۆمباران دەکرێن، ئێوە یەک وشە لە دەمتان نایەتەدەرەوە و ئیدانەی ئه و جەنگە ناکەن. نەک هەر ئەمە، بەڵکو ئێوە ڕووتان وەردەگێڕن و سەیری شوێنێکی تر دەکەن، کە هیچ کات لە بەرژەوەندی مرۆڤایەتیدا نییە.
لەم ساتەوەختەدا هێزی ئیسلامییە پەڕگیرەکان (ئیسلامە ڕادیکالە توندڕەوەکان)، بە هاریکاریی سوپای تورک، هێرش دەکەنە سەر هێزە کوردییە عەلمانیی و بێتاوان و دیموکراسخوازەکان لە عەفرین. ئێمە چەندەها جار و بەبێ بڕانەوە گوێمان لە سیاسییە دانیمارکییەکان بوو، کە ڕەخنەیان لە ئیسلامییە توندڕەوەکان دەگرت، بەڵام کاتێک مەسەلەکە پەیوەندیی بە ژیان و مردنی سەدان هەزار خەڵکی مەدەنییەوە هەیە لە عەفرین، جگە لە بێدەنگی ئێوە زیاتر، گوێمان لە شتێکی تر نابێت.
من خۆم ژنێکی کوردم،کە لە جەنگ و گازی کیمیاویی و ڕق و چەوساندنەوە و جینۆساید ڕامکردوە. من بەدور و درێژیی گوێم لە سیاسەتمەدارە دانیمارکییەکان و حکومەت بووە، کە دەڵێن باشترین یارمەتییەک، کە پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران بکرێت، ئەوەیە کە لە ناوچەکانی خۆیاندا بهێڵدرێنەوە و لەوێدا هاوکاری بکرێن. بەڵام لە ئێستادا، کە بۆمبا و جەیشە تورکییەکان بەسەر ئەو ناوچەیەدا داباریون، کە یەکێکە لە لەناوچە ئارامە کەمەکانی سوریا بۆ داڵدەدانی ئاوارەکان، دەبینین سیاسەتمەدارە دانیمارکییەکان و ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ پشتمان تێدەکەن و ئاوڕمان لێنادەنەوە.
بەڕێز وەزیری دەرەوە و ئەندامانی ڕێکخراوی ناتۆ،
ئەم بێدەنگییە ئابڕووبەرە.
ئێوە پێوستە نیشانمان بدەن، کە قسەکانتان دەربارەی یارمەتیدان و جێکردنەوەی ئاوارەکان لە ناوچەکە خۆیدا تەنها قسەی ڕووت و بێناوەرۆک نەبوون. نیشانمان بدەن، کە ناکرێت ڕەخنەکردنی ئیسلامی توندڕەو بێدەنگ بکرێت بەهۆی ترس لە ستەمکاریی ئەردۆگانەوە. نیشانمان بدەن، کە ئەو ژن و پیاوە کوردە ئازایانەی، کە گیانی خۆیان بەخشیی لە جەنگ دژ بە داعشدا، بە هاوکاریی لەگەڵ دانیمارکدا، بێهودە و لە پێناویی هیچدا نەمردون.
کردارتان هەبێت و قسە بکەن،
بێدەنگییتان بشکێنن
لەگەڵ ڕێزم
#سارا عومەر#، نووسەری کتێبی مردوشۆر
#24-01-2018#
ئەم بابەتە 2,658 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-01-2018 (6 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-01-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,658 جار بینراوە
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی نێوان سوێد و تورکیا بۆ ڕێگەپێدانی بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی نێوان سوێد و تورکیا بۆ ڕێگەپێدانی بەئەندامبوونی سوێد ...

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی نێوان سوێد و تورکیا بۆ ڕێگەپێدانی بەئەندامبوونی سوێد ...
ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەی نێوان سوێد و تورکیا بۆ ڕێگەپێدانی بەئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ (بە گوتەی تورکەکان) بریتین لە:
• هاوکاریی تەواو لەگەڵ تورکیادا لە شەڕی دژ بە پەکەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی.
• نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ تورکیادا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانی.
• پابەندبوون بە پشتگیرینەکردنی ڕێکخراوەکانی پەیەدە / یەپەگە و فێتۆ. ئەم دووایی لەلایەن تورکیاوە بۆ لایەنگرانی بزووتنەوەی گولەن بەکاردەهێنرێت.
• دوورکەوتنەوە لە سنووردارکردنی گەمارۆ لە پیشەسازیی بەرگری و زیادکردنی هاوکاری.
• دامەزراندنی میکانیزمێکی هاوکاریی ستراکتۆری بۆ هاوبەشکردنی زانیاری هەواڵگری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەکان.
• گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانبارانی تیرۆریست و ڕێکخستنی ڕێککەوتنی دوو قۆڵی.
• قەدەغەکردنی چالاکی کۆکردنەوەی پارە و دامەزراندنی کارمەند بۆ پەکەکە و لقەکانی و ڕێکخراوە میحوەرەکانی و بەدواداچوونیان.
• بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە دژی تورکیا.
تێبینی: دەقی ئەم ڕێککەوتنانامەیە لە ڕۆژنامەی (Aftonbladet) بڵاوکراوەتەوە.
[1]
ئەم بابەتە 659 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ڕۆژنامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕۆژنامەی (Aftonbladet)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-06-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 659 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1137 KB 12-07-2022 سروشت بەکرس.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
یاخیان
16-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
16-04-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعەد دەخیل تەعلۆ خدر
16-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
بارزان ئەکرەم
16-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
15-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کورد لە ئەرمەنستان ساڵی 1947
15-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
گوندی ناوزەنگ ساڵی 1979
15-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 515,995
وێنە 105,145
پەرتووک PDF 19,081
فایلی پەیوەندیدار 95,580
ڤیدیۆ 1,260
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سێ گفتی کۆنی کوردی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
چەند نمونەیەک لە بیروباوەڕی فۆلکلۆری کوردەواری
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بە بۆنەی چلەی کاک تایەرەوە: کاربەدەستانی هونەر و هەندێ لە خەڵکیش لە تایەر تۆفیق نەگەیشتن
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
شەوێکی باراناوی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
عەونی یوسف
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
مەلا حەوێزەفەندی قۆچاغا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.938 چرکە!