پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,909
وێنە 104,264
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,725
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە

قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
ناونیشانی بابەت: قەڵا سفیی مەندەلی، هی سەردەمی ساسانییەکانە کەچی فەرامۆش کراوە
ئامادەکردنی: #فاتمە قاسم#

مەندەلی شارەدێیەکی کوردستانە و سەربە شارۆچکەی بەلەدرووزە لە پارێزگای دیالە و نزیکە لە سنووری ئێران. تا پێش ساڵی 1987 مەندەلی شارۆچکە بوو، بەڵام دواتر بوو بە شارەدێ و ئێستا لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە شارۆچکەی بەلەدرووزە و دانیشتووانی پێکهاتەی کورد و عەرەب و تورکمانن و ژمارەیەکیش لە کوردانی کاکەیی، بەڵام لەگەڵ گۆڕینی مەندەلی لە قەزاوە بۆ شارەدێ و هەڵمەتی بەعەرەبکردن، ڕێژەی کورد ڕووی لە کەمی کرد و ئێستا دانیشتووانی عەرەبی زیاترن. لەولاشەوە گرنگیی بە زمانی کوردی نادرێت، بەڵام کوردەکانی مەندەلی بەردەوام بە زاراوەی کەڵهوڕی و فەیلی دەئاخڤن.
مێژووی شاری مەندەلی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا و شارەکە بە مەزارگەی ئایینی و باخ و سامانی نەوت و ئاژەڵ، هەروەها شوێنەواری دێرین ناسراوە، کە سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن.
لە مەندەلی کۆمەڵێک شوێنەواری دێرین هەن کە بەداخەوە پشتگوێ خراون و لەلایەن میدیاکانەوە وەکوو پێویست تیشک ناخرێتە سەریان، تەنانەت لەلایەن ناوەندی شوێنەوارییش گرنگییان پێ نادرێت، کە یەکێکیان شوێنەواری (قەڵا سفی) یە، واتە قەڵای سپی.
وەلید ڕەشید، یەکێک لە هاووڵاتییانی مەندەلی و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، بەوردی مێژووی شوێنەواری قەڵای سفی بۆ (باسنیوز) و (باسکورد) باس دەکات و دەڵێت: ”هەرچەندە من مێژوونووس نیم، بەڵام بەهۆی ئارەزووی زۆرم بۆ مێژوو، ساڵانێک دەبێت لەسەر مێژووی مەندەلی و شوێنەوارەکانی، لە ڕێگەی خوێندنەوە و دیڤچوون و پرسیارکردن لە بەتەمەنەکان زانیاری کۆ دەکەمەوە، چونکە بەداخەوە ئێمە ناوەندی شوێنەوارمان نییە، بۆیە پێویستە کەسێک هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر مێژووی مەندەلی بەگشتی بزانێت، تا لە ڕێگەیەوە زانیارییەکان دیکۆمێنت بکرێت و بخرێتە بەر دیدی خوێنەران و بینەران.“
وتیشی: قەڵا سفی قەڵایەکی کۆنی شوێنەواری سپیی ڕەنگە و لە زاراوەی مەندەلییەکانەوە سفی بە مانای سپی دێت، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی #ساسانییەکان# و لە ڕووی ھەڵکەوتەی جوگرافییەوە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مەندەلی، نزیک بە سنووری ئێران، واتە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە، قەڵاکە لە شێوازی شاخێکە کە بەرزییەکەی لەنێوان 12 بۆ 15 مەترە و پانییەکەی دوو هەزار و 500 مەتر دووجایە، هەروەها چەندین پارچەی شوێنەواریی وەکوو پارچەگۆزەی شکێنراو لەسەر و دەوروبەری قەڵاکە هەیە، کە ڕەنگەکانیان گۆڕاون و خاوەن مێژوویەکی کۆنن، بەڵام ئەگەر بێت و لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەر ئەو شوێنەوارە بکرێت، لەوانەیە پارچە شوێنەواریی کۆنتری تێدا بدۆزرێنەوە، بەڵام بەداخەوە تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەر ئەم شوێنەوارە نەکراوە، بۆ ئەوەی مێژوو و تەمەنەکەی بەتەواوی دیاری بکرێت.
ڕا و بۆچوونەکان لەسەر قەڵا سفی
وەلید ڕەشید ئاماژەی بەوەش کرد: چەندین ڕا و بۆچوونی جیاواز لەسەر قەڵا سفی هەن، گرنگترینیان:
یەکەم- ئەم قەڵایە پێش سەردەمی ئایینی ئیسلام، خەڵکی تێدا نیشتەجێ بووە، بەڵام ئەم شوێنە بەسەریاندا ڕووخاوە و سیمای قەڵایەکی سپی دەرچوو.
دووەم- ئەم شوێنە پەرستگایەکی گەورەی پێش ئیسلام بووە، کە یان بەسەریاندا ڕووخاوە، یان چۆڵ کراوە.
سێیەم- ئەم قەڵایە لە سەردەمی ساسانییەکان بە مەبەستی چاودێریکردن و پاراستنی خۆیان بەرانبەر بە هێزە بێگانەکان درووست کراوە.
کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر قەڵا سفی
وەلید ڕەشید، زیاتر وتی: گۆڕانی کەشوهەوا لە (بای بەهێز، باران، بوومەلەرزه) بەدرێژایی مێژوو کاریگەرییان بەسەر قەڵا سفی بەجێ هێشتووە و بەدڵنیاییەوە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا ئەم گۆڕانکارییانە لەسەری بەردەوام دەبن، بۆ زیاتر ڕوونکردنەوە، ئەم گۆڕانکارییە بووە بەهۆی ئەوەی قەڵاکە بەرزییەکەی کەم ببێتەوە و دەرەنجام پانییەکەی زۆرتر بێت، ڕەنگە پێشتر خاوەن بەرزییەکی زۆر و پانییەکەی کەم بووە، بەڵام ئێستا پێچەوانەیە و بەرزییەکەی هەروەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێ کرد، لەنێوان 12 بۆ 15 مەترە و پانییەکەی دوو هەزار و 500 مەتری دووجایە.
ئێستای قەڵا سفی
وەلید ڕەشید ڕوونیشی کردەوە: ئەم شوێنە لە چوارلاوە پەرژین نەکراوە و بەدووریی دوو کیلۆمەتر لە قەڵاکە خانوو و ماڵی هاووڵاتییان هەیە، ئێستا وەکوو شوێنێکی گەشتیاری بەکار دەهێنرێت، کە خەڵک لە ڕۆژانی جەژن، بەتایبەت لە نەورۆز دەچنە سەر قەڵاکە و ئاهەنگی خۆیان دەگێڕن، هەروەها جێی باسە، کە زەویی دەوروبەری قەڵاکە لەلایەن جووتیارانەوە بۆ کشتوکاڵ بەکار دەهێنرێت، بەتایبەت بۆ گەنم و جۆ، چونکە مەندەلی کەشوهەوایەکی باشی هەیە و گونجاوە بۆ کشتوکاڵ.
قەڵاکە لە ڕووی گرنگی پێدانەوە
ئەو هاووڵاتییەی مەندەلی وتیشی: بەداخەوە ئێمە لە مەندەلی ناوەندی شوێنەوارمان نییە و تاکوو ئێستا هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی ورد لەسەریان نەکراوە، بۆیە مێژووی شوێنەوارەکانمان دیکۆمێنت نەکراوە، ئەوەی کە باسیش دەکرێت، بەهۆی گێڕانەوەی باوک و باپیرانمان بۆمان ماوەتەوە، هەروەها لە ڕێی خوێندنەوەی بەردەوامم لەسەر مێژووی مەندەلی، ئێستاش جگە لەم قەڵایە، چەندین قەڵای جیاوازی دیکەش لەنێو مەندەلیدا هەن، وەک قەڵای (قەلەولەس، قەڵەم حاج، جەمیل بیک) بەڵام قەڵا سفی گەورەترین و بەناوبانگترین قەڵایە لەنێو قەڵاکانی دیکە، بەڵام بەداخەوە لەو شوێنانەش هیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و ئەکادیمی نەکراوە، بۆیە پێویستە ناوەندی شوێنەوارمان هەبێت، بۆ ئەوەی گرنگی بەم شوێنەوارە دێرینانە بدات و لە ڕووخان بیانپارێزرێت، چونکە هەر یەک لەو شوێنانە مێژوو و چیرۆکێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە مێژووی مەندەلیین .[1]
ئەم بابەتە 421 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 26-02-2023
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 04-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 421 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.184 KB 04-03-2023 سارا سەردارس.س.
لە باخەکانی مەندەلی 65 جۆر خورما بەرهەم دێ و نرخی کیلۆیەک خورمای قەرەنفلی گەیشتووەتە 30 هەزار دینار
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە باخەکانی مەندەلی 65 جۆر خورما بەرهەم دێ و نرخی کیلۆیەک خورمای قەرەنفلی گ...

لە باخەکانی مەندەلی 65 جۆر خورما بەرهەم دێ و نرخی کیلۆیەک خورمای قەرەنفلی گ...
لە باخەکانی مەندەلی 65 جۆر خورما بەرهەم دێ و نرخی کیلۆیەک خورمای قەرەنفلی گەیشتووەتە 30 هەزار دینار
ئامادەکردنی: #فاتمە قاسم#
#مەندەلی#، یەکێکە لە ناوچە #کوردستان#یە داگیرکراوەکانە و دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #خانەقین# و زۆربەی دانیشتووانی کوردن، لەم شارەدا لە 584 هەزار دۆنم کۆی گشتیی ڕووبەری مەندەلی، 360 هەزار دۆنمی تایبەتە بە زەوییە گونجاوەکان بۆ کشتوکاڵ و تەنیا چوار هەزار دۆنم لە زەوییەکەی باخە و جگە لە هەبوونی داری میوە، داری خورماش لەخۆ دەگرێت.
لەنێو شاری مەندەلیدا زیاتر لە 65 جۆری جیاوازی خورما هەیە، لەنێوانیاندا چەند جۆرێکی خورما، کە تەنیا نیشتمانی سەرەکییان شاری مەندەلییە، لەنێوان ئەو چەند جۆرە خورمایەی هەیە، کە ناوبانگی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەدەست هێناوە و لەسەرەوەی خشتەی خورما بەنرخەکان هەژمار دەکرێت و بەناوی خورمای قەرەنفلی ناسراوە.
قەیس سادق، بەڕێوەبەری بەشی کشتوکاڵی مەندەلی، سەر بە پارێزگای دیالە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: خورمای قەرەنفلی یەکێکە لە دەگمەنترین جۆرەکانی خورما، کە بە تامەکەی جیا دەکرێتەوە و خاوەن ڕەنگی ڕەشی تۆخە و پێ دەگوترێت قەرەنفلی، چونکە تامی مێخەک دەدات و شیرینی مامناوەندە، هەروەها بەهۆی دەگمەنی و گرانیی نرخەکەیەوە بەناوی زێڕی ڕەشیش ناو دەبرێت، ئەمەش وای کردووە، کە له گرانترین جۆرەکانی خورما بێت بەبێ گوێدان لە زۆریی بەرهەمی جۆرەکانی دیکەی خورما، کە زیاتر لە 65 جۆر دەبن، هەروەها سەرەڕای هەبوونی قەرەنفلی لە شارەکانی دیکە، بەڵام مەندەلی ماڵی ڕەسەنی ئەم جۆرە خورمایەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆری خاک و کەشوهەواکەیەوە.
بەڕێوەبەرەکە لە درێژایی قسەکانیدا وتی: لە شەست و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، دارخورماکان و بەرهەمی خورمای قەرەنفلی زۆر بوو، چونکە لەو سەردەمدا خەڵکی شارەکە لە ڕێگەی کشتوکاڵەوە بژێویی خۆیان دابین دەکرد، بۆیە ساڵانە نزیکەی 25 تەن بەرهەمی قەرەنفیلمان هەبوو، بەڵام بەراورد بە ئێستا نرخەکەی زۆر کەم بوو. لە ساڵی 1980 لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئێراق ئێران، زۆربەی خەڵکی شارەکە ئاوارە کران بۆ شارەکانی دیکە، بۆیە ئاوارەبوونی خەڵک، بێئاوی، سووتاندنی باخەکان، پشتگوێخستنی دارەکان، هەموو ئەمانە بووە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دارخورماکان بەگشتی و قەرەنفلی بەتایبەت، بۆیە بۆ ماوەی 35 ساڵ بەرهەمهێنان وەستا، بەڵام دوای گەڕانەوەی خەڵک لە ساڵی 2000 بۆ مەندەلی و دووبارە نۆژەنکردنەوەی باخەکانیان، ماوەی 10 ساڵی خایاند و لە ساڵی 2010 لە سەرەتاوە بەرهەمهێنان دەستی پێ کرد و بەرەو ئاستێکی بەرز چوو، ئێستا بە ڕێژەی 70% بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باخەکانی خورما و بەرهەمی خورما زۆرترە، بۆیە لە ساڵی 2022 چوار تەن بەرهەمی قەرەنفیلمان هەبوو، بۆ ئەمساڵیش نزیکەی شەش تەن بەرهەممان هەیە.
قەیس سادق، ئاماژەی بەوەش کرد: نەمامەکانی قەرەنفلی، کە پێیان دەگوترێت (فەسیل) لە (15-10 هەتا 01- 12) لە تەمەنی چوار بۆ پێنج ساڵان لە دایکەکانیان جیا دەکرێنەوە، بەو مەرجەی قە‌‌‌با‌رەکەی بە لایەنی کەم 10 کیلۆ بێت و بەرزییەکەی 100- 150سم بێت، ئەوکات لەناو خاکدا دەچێنرێت، نرخی هەر نەمامێک بەپێی قەبارەکەی دەبێت، بۆیه ئەگەر قەبارەکەی 10- 12 کیلۆ بێت، بەنرخی لەنێوان 750 هەزار تا یەک ملیۆن دینار دەفرۆشرێت، بەڵام ئەگەر قەبارەکەی کەمتر بێت، نرخی لەنێوان 500 تا 600 هەزار دینار دەبێت. دوای چاندنی نەمامەکان لە تەمەنی پێنج ساڵی، بۆ ماوەی 100 ساڵ بەرهەم دەدات و بەرزیی دارەکانی قەرەنفلی لەنێوان 20- 30 مەتر دەبێت، هەر دارێک توانای هەڵگرتنی خورمای بەپێی گرنگیپێدانی باخەوان بە دارەکە دەبێت، ڕێژەی بەرهەمهێنانی دارخورمای قەرەنفلی، کە تەمەنی لە 5- 20 ساڵدا بێ، لەنێوان 100 بۆ 175 کیلۆ دەبێت، هەرچەندە دارەکە تەمەن و درێژیی زۆرتر بێت، ئەوەندە بەرهەمی کەمتر دەبێت، لە 15ی 3 پرۆسەی کوتانی خورما، کە پێی دەگوترێت (تەلقیح) دەست پێدەکات و لە مانگی 9 خورماکە دەست بە پێگەیشتن دەکات هەتا 15ی 10. خورمای قەرەنفلی لە سەرەتاوە هەتا پێگەیشتن بەم ڕەنگانەدا تێدەپەڕێت، لە مانگی 5- 6 ڕەنگی سەوزە، لە مانگی 7- 8 وەنەوشەیی تۆخە، لە مانگی 9- 10 دەبێتە ڕەشی تۆخ ...، هەروەها لە مانگی 7 دەست دەکەینە پێچانی خورماکان هەتا وەرزی ڕنینی لە 15-10، بۆ ئەوەی مێروو و خۆڵ نەگاتە خورماکان.
قەیس سادق ئەوەیشی بۆ قسەکانی زیاد کرد: ئەم جۆرە خورمایە لە مانگی 9 بە ڕێژەی 2% بە شێوەی تەڕ بەنرخی سێ هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک دەفرۆشرێت و لە دوای 15ی 10 بە ڕێژەی 98% بە وشکی دەفرۆشرێت، کە نرخی هەر کیلۆیەک پێنج ساڵ پێش ئێستا تەنیا پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی خواستێکی زۆر لەسەری لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات، نرخەکەی هەڵکشاوە و ئێستا نرخی یەک کیلۆی لەنێوان 20- 30 هەزار دینارە، بەڵام بەهۆی گرانبوونی، تەنیا بە ڕێژەی 5% لەنێو بازاڕی شارەکەدا دەفرۆشرێت و بە ڕێژەی 95%ی بۆ هەرێمی کوردستان و شارەکانی ئێراق و دەرەوەی وڵات ڕەوانە دەکرێت.
بەڕێوەبەری بەشی کشتوکاڵی مەندەلی لە کۆتاییدا وتی: ئێستا زۆر هەوڵ دەدەین، بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە باخەکانی مەندەلی بدرێت، هەروەها گرنگیی بە چاندنی نەمامی خورما بە ڕێژەیەکی زۆر، بەتایبەت لە جۆرەکانی قەرەنفلی و میرحاج بدرێ، چونکە خواستێکی زۆریان لەسەرە و پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2030 زیاتر لە 15 تەن بەرهەمی خورمای قەرەنفیلمان هەبێت.[1]
ئەم بابەتە 219 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 17-10-2023
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: خۆراک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەندەلی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 18-10-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-10-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 219 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1142 KB 18-10-2023 سارا سەردارس.س.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی زیاتر لە هەزار خێزانی کورد شوێنی مانەوەیان جێهێشتووە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی زیاتر لە...

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە ناوچەکانی خانەقین و مەندەلی زیاتر لە...
دواڕۆژ، سیروان حەسەن
لە دوای ڕووداوەکانی #16ی ئۆکتۆبەر#ەوە لە ناوچەکانی #خانەقین# و مەندەلی زیاتر لە هەزار خێزانی کورد شوێنی مانەوەیان جێهێشتووە و بەره و #گەرمیان# کۆچیان کردووە، یەکێک له و هاووڵاتییانە باس لەوە دەکات لەبەر خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەیان جێهێشتووە و هچ متمانەیەکیشیان بە هێزە عێراقییەکان نەماوە.
هۆشیار ئیسماعیل ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لە دوای ڕووداوەکانی 15ی ئۆکتۆبەرەوە لە سنووری خانەقین بە ناوچەکانی #جەلەولا#، قەرەتەپە، جەبارە، سەعدییە لەگەڵ شارەدێی مەندەلی، زیاتر لە 1000 هەزار خێزانی کورد ناوچەکەیان جێهێشتووە و زۆربەیان ڕوویان لە ناوچەکانی گەرمیان و بەشێکیشی ڕووی لە #سلێمانی# کردووه.
وتیشی: هاووڵاتیانی کورد بەهۆی خراپیی بارودۆخی ئەمنییەوە کۆچیان کردووە و له و ماوەیەشدا سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزی هاوبەش، بەڵام لایەنەکان لە دیالە ڕەزامەند نەبوون و ئه و پرسە پێویستە لەسەرەوە و لە ئاستی سەرکردایەتی کورد کاری لەسەر بکرێت.
باسیشی لەوەکرد، پێشتر کە پێشمەرگه و ئاسایش لە سنووری خانەقین جێگیربوون بارودۆخی ناوچەکە زۆر ئارام بووە و ئەمەشیان بە بەرپرسانی دیاله و سەرووی ئەوانیش ڕاگەیاندووە کە بۆ پاراستنی ناوچەکە پێویستە پێشمەرگە بگەڕێندرێتەوە سنوورەکه.
ئەحمەد عادل یەکێک له و هاووڵاتییانەی لە گوندێکی خانەقینەوە هاتووەتەوە #کەلار# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: لەبەر خراپبوونی ڕەوشی ئەمنی و کردەوە تیرۆریستییەکان و بێ متمانەییان بە هێزە عێراقییەکان، ناچار بوون لە گوندی باپڵاوییەوە بۆ کەلار کۆچ بکەن.
وتیشی: لە گوندەکەیان کە 85 خێزان بوون تەنها 15 خێزانیان ماونەتەوە ئەوانی دیکە کۆچیان کردووە، بە تایبەتی ئەوانەی پێشمەرگە یان ئاسایشیان هەبووە لەبەر پشکنینی هێزە عێراقییەکان و هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان کەوتبوونە بارودۆخێکی ئاڵۆزەوه،‌ بۆیە کۆچکردنیان بە چارەسەر زانیوه.
ئه و هاووڵاتییە باسی لەوەشکرد، هەر لە سنوورەکەیان چەند گوندێک بە تەواوەتی چۆڵبوون و بارودۆخی ناوچەکە هەر لە دوای کشانەوەی پێشمەرگەوە ناسەقامگیرە و گروپە چەکدارەکان بە بەردەوامیی کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامدەدەن و هێزە عێراقییەکان ناتوانن سنوورەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لەساڵی 2003ەوە سەرەڕای ئەوەی دیالە یەکێک بوو له و ناوچانەی بەهۆی چەکدارانی قاعیده و نەقشبەندی و #داعش#ەوە هەمیشە یەکێک بووە لە ناوچە خراپ و ئاڵۆزەکان، بەڵام خانەقین بەهۆی بونی پێشمەرگە و ئاسایشەوە ئارامترین ناوچەی کێشە لەسەرەکان بوو.
سەمیر محەمەد سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی خانەقین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: پێشتر خانەقین ئارامترین ناوچەی سنوورەکە بوو، بەڵام لە دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا بارودۆخەکە گۆڕا و دواتر ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە تێکچوو، هەر بۆیە هاووڵاتیانی سنوورەکە لە خانەقینەوە کۆچ دەکەن.
وتیشی: پێشتر لەگەڵ ئاسایشی گەرمیان و سلێمانی و ناوچەکانی دیکە ڕێککەوتبوون کە مۆڵەت بەوانە نەدرێت فۆرمی خۆراکیان خانەقینە ناوچەکە بە جێبهێڵن، بەڵام له دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە ناتوانن ڕێگری بکەن و هەر خێزانێک داوای مۆڵەتی کردبێت ڕەزامەندییان داوه.
ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی زۆر له و خێزانانە بە بێ ئاگاداری ئیدارەی شارەکەش لە خانەقین کۆچیان کردووە و جگە لە خراپی ڕەوشی ئەمنی هاوکات خراپی خزمەتگوزارییەکان بەشێکی دیکەی کێشەی هاووڵاتیانە بۆ ئەوەی کۆچ بکەن.
محەمەد عومەر دانیشتووی خانەقین بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: بارودۆخی خانەقین لەڕووی ئەمنییەوە باش نییه و کەس نازانێت لە چ کاتێکدا گروپە چەکدارەکان کردەوەکانیان ئەنجامدەدەن و هاووڵاتیان وەکو پێشتووتر ناتوانن بە ئازادانە هاتوچوۆ بکەن بەتایبەتی لە شەواندا.
ئەوەشی خستەڕوو، له لایەکی دیکەشەوە خانەقین لە ڕووی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە ئاستێکی زۆر خراپه و هیچ لایەنێکیش ئامادە نییە گوێبیستی داواکارییەکانی هاووڵاتیان بێت یان جێبەجێی بکات و لە دیالەشەوە خانەقین پەراوێزخراوە.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور[1]
#22-12-2018#
ئەم بابەتە 2,990 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 22-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-12-2018 (6 ساڵ)
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-12-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,990 جار بینراوە
لەمیعه موراد عەلی (بووکەکەی مەندەلی) کێیە؟
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەمیعه موراد عەلی (بووکەکەی مەندەلی) کێیە؟

لەمیعه موراد عەلی (بووکەکەی مەندەلی) کێیە؟
لەمیعە موراد عەلی (بووکەکەی مەندەلی) کێیە؟
لە سەرەتای جەنگی نێوان (ئێراق - ئێران) و لە ڕۆژی (26-02-1983) کچە کوردێکی تەمەن (16) ساڵ وەک هەموو کچانی تر خەونی بوون بە بووکی هاتە دی و جلی بوکێنی پۆشی و لە ناوەڕاستی یٔاهەنگێکی کوردەواری شارەدێی مەندەلی بە بزەی سەر لێوەکانیەوە سڵاوی لە یئامادەبووانی ئاهەنگەکە دەکرد، لەناکاو فڕۆکەیەکی یئێرانی ساروخێکی ئاراستەی ناوەڕاستی ئاهەنگەکە کرد و کردی بە گۆڕستانێکی بچووک، لەم بۆردوومانەدا چەندین ئامادەبووی ئاهەنگەکە هەر لەوێ گیانیان سپارد و لەمیعەی گەنجیش هەردوو دەست و هەردوو قاچی پەڕی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی (الکرامة) ی شاری بەغدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بە دنیایەک ئاواتەوە گیانی سپارد، یٔێستاش لە دەروازەی شارەدێی مەندەلی پەیکەرێکی بۆ درووستکراوە بەناوی (عروس مندلي - بووکەکەی مەندەلی) و هەروەها چەندین شەقام و قوتابخانە و باخچەی گشتی بەناوەوە کراوە. [1]
ئەم بابەتە 587 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەندەلی
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-07-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 11-07-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 587 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 11-07-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,909
وێنە 104,264
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,725
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!