پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ژیاننامەی عەبدولخالق ئەحمەدی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەمچەماڵ لە ساڵی 1992
24-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,387
وێنە 105,610
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,255
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 6 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پیاوێک لە پەرتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیاوێک لە پەرتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

پیاوێک لە پەرتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ناونیشانی بابەت: پیاوێک لە پەڕتووک مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی 1903دا لە گوندی تەکیەی سەربە شارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە کە ئەمە ڕای بەشێک لە لێکۆڵەرانە، بەڵام بۆچوونێکی تریش هەیە کە مامۆستا لە گوندێکی نزیک شاری مەریوان بەناوی ئاوای گوێزە کوێری لە دایکبووە. هەروەها لەسەر ساڵی لە دایک بوونەکەشی ڕاجیای هەیە کە هەندێک سەرچاوە دەڵێن لە ساڵی 1901 لە دایکبووە، و ناوی تەواویشی” عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ سڵێمان” ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەڕتووکە ئایینییەکان لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو چووەتە خانەقای مەولانا خالید بە خزمەت بە ناوبانگترین زانای ئەو سەردەمە (مامۆستا شێخ عومەر ئیبنو قەرەداغی) دەگات و کۆتا پلەی زانستی دەخوێنێت و لە ساڵی ( 1924 ) یشدا لە شاری سلێمانی مۆڵەتی مەلایەتی و وانەبێژی وەرگرتووە.
لە پاش ئیجازە وەرگرتن دەچێتە ئاوای (نێرگسەجار) و بۆ ماوەی چوارساڵ لەوێ دەمێنێتەوە، پاش ئەوە لە ساڵی 1928 لە سەرداوای گەورە مورشیدی ئەو سەردەمەی کوردستان حەزرەتی شێخ عەلائەدین بە پێشوازیەکی گەرمەوە لە تەمەنی 25 ساڵیدا دەچێتە بیارە و دەبێتە وانەبێژی ئەو مەدرەسەیە کە ناوەندێکی بەهێزی ئایینی و عیرفانی و گەورەترین زانکۆ و فێرگەی ئەو سەردەمەی کوردستان بووە، مامۆستا لە بیارە بۆ ماوەی 23 ساڵ دەمێنێتەوە. پۆل پۆل فەقێ لە کورد و نەتەوەکانی دیکە وەکوو عەرەب و فارس و تورک دەهاتنە خزمەتی و بەهرەی بەرزی زانستیان لێ وەردەگرت لەسەر دەستی مامۆستا بڕوانامەی مەلایەتیان وەردەگرت.
پاشان لە ساڵی 1951 ماڵئاوای لە بیارە دەکات و بەرەو سلێمانی کۆچ دەکات و لە مزگەوتی ” حاجی حان” مامۆستای دەکات.
لەپاش ئەوەی هەندێک کێشە و ناکۆکی بۆ درووست دەبێت، دڵی دەڕەنجێت و سلێمانی بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە تەکیەی تاڵەبانی لە کەرکووک لەوێش بۆ ماوەی شەش ساڵ سەرقاڵی نووسین و وانە وتنەوە بووە بە مامۆستایانی شاری کەرکووک، لە ساڵی 1960 دەچێتە بەغدا و یەکەم جار لە مزگەوتی ئەحمەدی بەناوی پێش نوێژ و ختیبەوە دائەمەزرێت.
کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لە ساڵی 1964 لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بە ناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە 50 فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. بۆ ماوەی 40 ساڵ ئەو گەورە زانا کوردە کە دەریایەک بوو لە زانست کۆڕی وانە وتنەوە و فتوای لە ئاسمانی هەموو دونیای ئیسلامیدا دەنگی دایەوە،
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بە کوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بە زمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە.
مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی ئێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی توانای فتوای ئایینی بووە، لەدوای ئەوەی ساڵی 1973 خانەنشین کراوە لەلایەن بنەماڵەی شێخی گەیلانییەوە، شەرەفی مانەوەی لە مزگەوتی گەیلانی پێبەخشراوە بۆ فەتوادان بۆ مسوڵمانان و پێشنوێژی کردنیان، یەکەم مەلای کورد بووە کە وتارەکانی ڕۆژی هەینی بە زمانی کوردی خوێندووە، هەروەها چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکی “ڕابیتەی زانایانی ئێراقی” ی بەدەستەوە گرتبوو، کە ئەو پۆستەی لە ساڵی 1974 دواتر بووە موفتی هەموو ئێراق.
ماوەیەکیش ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری ئێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دوای بەسەر بردنی زیاتر لە100 ساڵ تەمەنی پڕ بەرهەم 29 لەسەر30/5/20053 لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا بەخاک سپێرداوە.
=KTML_Bold=نازناوەکانی مامۆستای مودەڕیس:=KTML_End=
مامۆستای مودەڕیس نازناوێکی زۆری هەیە و لە هەموویان دیارتر (مودەڕیس) ە، کە بەمانای (وانەبێژ) دێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە (25) ساڵ لە بیارەدا وانەی وتوەتەوە، خۆیشی هێما بەم نازناوە دەدات لە کۆتایی پەڕتووکی (قواعد الفوائح) دا دەفەرموێ: “فقیر مۇلف عەبدولکەریم فرزند محەمەد مشهور ب مدرس”.
یەکێکی تر لە نازناوەکانی بریتییە لە (نامی) کە ئەمەش نازناوی شیعرییەتی و لە شیعرە کوردی و فارسییەکانیدا بەکاری دێنێت، بەڵام لە شیعرە عەرەبییەکانیدا بەکاری ناهێنێ، هەر بۆیە لەنێوەندی ئێراقدا بەم نازناوە نەناسراوە.
هەر بەم نازناوەوە سێ پەڕتووکی بە چاپ گەیاندووە کە بریتین لە:
1- بەدیع و عروزی نامی.
2- تەفسیری نامی.
3- خولاصەی تەفسیری نامی.
هەروەها وشەی نامی لە زۆرێک لە شیعرەکانیدا بەدیدەکەی وەک:
(نامی) ئەناڵی لە دەرگای ڕەحمەت
بۆ عەفوی خۆی و ماباقی ئوممەت
یان:
(نامی) بۆ مەولای ساداتی کیرام
دیاری ئەنێرێ بە بەستەی سەلام
لەگەڵ ئەم دوو نازناوەدا مامۆستای مودەڕیس ناوەکەی پاڵ دەدرێتە پەنای هەندێ شوێن، وەک: -مامۆستا عەبدولکەریمی بیارە، لەبەر ئەوەی لەوێ زۆر ماوەتەوە. -مامۆستا عەبدولکەریمی شارەزووری، دەدرێتە پاڵ شوێنی هۆزەکەی. - مامۆستا عەبدولکەریمی کوردی، دەدرێتە پاڵ گەلەکەی.
=KTML_Bold=هەندێک لە بەرهەمەکانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس بە زمانەکانی کوردی ، عەرەبی ، فارسی.=KTML_End=
1. باخچەی گوڵان.
2. بارانی ڕەحمەت.
3. بەهارو گوڵزار.
4. بنەماڵەی زانیاران.
5. بهارستان مولانا جامی.
6. تەصریفی زنجانی.
7. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) .
8. پەنا و سکاڵا.
9. حەج نامە.
10. خوڵاصەی تەفسیری نامی.
11. دانشمندان کرد – در خدمت علم ودین (فارسی) .
12. دوو ڕستەی مرواری.
13. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند.
14. دیوانی مەحوی.
15. دیوانی مەولەوی.
16. دیوانی نالی.
17. ڕۆژگاری ژیانم.
18. ڕۆژگای بەهەشت.
19. ڕێگای پێغەمبەر.
20. سەرچاوەی ئایین.
21. سۆسەنی کۆسار.
22. شەریعەتی ئیسلام لە 4 بەرگدا.
23. شەمامەی بۆندار.
24. شەوچرا.
25. شمشێر کاری.
26. عەقیدە مەرچییە.
27. فوائد الفوائح.
28. کەراماتی حچرە چیا و الدین “قدس سره”
29. لەپەنای پێغەمبەر.
30. لیمۆی مەزەدار.
31. مەولودنامە و میعراجنامە.
32. نووسراوەکانی کاک ئەحمەدی شیخ.
33. مناجات (پاڕانەوەکان) .
34. نامەی بەختیار.
35. نامەی پیرۆز.
36. نامەی هۆشیار.
37. نامەی بۆدار.
38. نووری ئیسلام.
39. نووری قورئان.
40. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا.
41. وەفات نامە.
42. وەنەوەشەی نازدار.
43. وتاری ئایینی.
44. یادی مەردان (دوو بەرگ) .
45. ئەساسی سەعادەت (بناغەی بەختەوەری) .
46. ئیمان و ئیسلام.
47. ئاوی حەیات.
48. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی سالم.
49. ارشاد السٲلک الی المناسک: لەباسی حەجدا نووسیوویەتی.
50. المواهب الحمیدە فی الفریدە: لە زانستی (نحو) دا ئەمەی نووسیووە و زۆر بەجوانی (فریدە) کەی سیوتی ڕاڤە کردووە و لەدنیای فەوتان ڕزگاری کردووە.
51. نوور الایمان: لەزانستی عەقائیددا نووسراوە.
52. ارشاد الٲنام الی ٲرکان الاسلام: لەزانستی فقهیدا نووسیویەتی.
53. ڕسائل العرفان فی الصرف و النحو والوچع و البیان: ئەمەش چەند نامیلکەیەکی لەخۆ گرتووە:
ٲ- الصرف الواچع للمبتدئین.
ب- مفتاح الٲداب: لەزانستی نەحودا.
ج- المقالات فی المقولات.
د-رسالە العزیزە فی المنگق.
ﮪ- الوجیهە المرچییە فی المواجهات.
54. اعلام بالغیب واهام بلاریب: ڕاڤەی هەندێ فەرموودەی پێغەمبەر.
55. علماۇنا فی خدمە العلم و الدین: بە ڕاستی لەم پەرتووکەوە مامۆستا وەک کەشکۆڵێک بۆ زانایانی کورد دەردەکەوێت.
56. مواهب الرحمن فی تفسیر القران: حەوت بەرگە لە تەفسیری قورئاندا.
57. خلاصە منڤومە جواهر الکلام فی عقاید أهل الاسلام: کوورتکراوەی پەڕتووکی جواهر الکلامی خۆیەتی.
58. الرسالە وانوارها: سەبارەت بە پەیامی پێغەمبەران و موعجیزەکان.
59. اسناد الٲعلام الی حچرە سید الانام.
60. الفرائد الجدیدە علی المگالع السعیدە: ڕاڤەی (مگالعی سیوگی) یە لە زانستی نەحوادا.
61. الوردە العنبریە فی مدح حیر البریە.
62. اڵانوار القدسیە فی اڵاحوال الشخصیە.
63.الوسیلە فی شرح الفچیلە: ڕاڤەی (الفچیلە) ی مەولەویە بە عەرەبی لە عیلمی کەلامدا.
بە زمانی فارسی: -نامیلکەی (شمشێر کاری بر ئسیمی ڕستگای) وەڵامە بۆ پەرتووکی (ئسیمی ڕستگاری) کە لەسەر ئیجتیهاد و تەقلید ئایەتوڵڵا محەمەد مەردوخی سنەی نووسیویەتی و مامۆستای مودەڕڕیس وەڵامی بۆ نووسیوە.
64. فوائد الفوائح در شرح (منڤومە الفوائح) کە مەولەوی لە عەقائدا و بە زمانی فارسیی هۆنیوەتەوە و مودەڕیسیش شیکە ڕاڤەیەکی کردووە و مەولەوی مەلەوان لە فارسیدا ناساندووە بە عەجەمستان.
دەستنووسەکانی مامۆستای مودەڕڕیس.
لەڕاستیدا مامۆستای مودەڕڕیس پەڕتووک گەلێکی هەن کە هێشتا بەدنیای چاپنەگەیشتوون:
=KTML_Bold=بە زمانی کوردی ئەمانەی نووسیوە:=KTML_End=
1. نامەی حەقیقەت.
2. سۆسەنی کۆسار: ئامۆژگارییە بۆ مسوڵمانان.
3. وەنەوشەی نازار. -پەیڕەوان: باسی خەلیفە دیارەکانی شێخ عوسمان سراجەدینی یەکەم و کوڕەکانی دەکات.
4.باخچەی مەعریفەت.
5. ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی شیعرەکانی بێسارانی.
6.شەمامەی بیندار: فەلسەفە و ئامۆژگارییە.
7. ڕاڤەی تەصریفی زنجانی: بە کوردی لە زانستی صەرفدا.
8. باوەشێنی دڵ بەچەند دەستە گوڵ باسی ژیانی خۆی دەکات تا بوونە مامۆستا لە بیارە، پاشان وەک وەفایەک باسی شێخەکانی نەقشی دەکات بە مەولانا خالید دەست پێدەکات و بە شێخ (عومەر چیا‌والدین) کۆتای دێت و مەخابن ئەم پەڕتووکەی تەواو نەکردووە بە خەتەکەیدا پێ دەچێ لە تەواوی پیری و دەست لەرزۆکی نووسیبێتی.
دەستنووسە فارسییەکان بریتیین لە:
9. (شهاب سما در ڕجم جن جان نما) : ئەمەش وەڵامە بۆ پەڕتووکی (جان نما) دانراوی ئایەتوڵڵای مەردرخی لە عەقیدەدا.
10. فیوچاتی خدای ژی من: ڕەددی پەرتووکی (یزدان و ٲهریمن) : دانراوی ئایەتۆڵڵای مەردۆخییە کە هەم پەڕتووکەکەی مەردۆخی و هەم وەڵامەکەی مودەڕڕیس هۆنراوەیە.
11. گلزاری حکمت در ڕباعیات فارسی: نامیلکەیەکە لەسەر شێوەی هۆنراوەی فارسی لەگەڵ چەند چوارینەیەکی فارسی.
12. هۆنراوەیەکی فارسی لە زانستی تەجویددا.
13. ڕای ڕحمت حق: شیعرە بە فارسی.
بە زمانی عەرەبی.
15. العلمان فی العلمین: لە زانستی (وچع و استعارە) .
16. شرح حدائق الصمدیە لە زانستی نەحودا نووسیوویەتی.
17.العقد الژهب فی جید الٲدب: لەزانستی (بدیع و عروچ) دا دایناوە.
18. خلاصە التبیان ئەمانە هەمووی دەستنووسن و بە عەرەبی نووسراون.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان پەڕتووک:=KTML_End=
1/ ئامادەکردنی، عەبدولدائم مەعروف هەورامی، سەدەیەک تەمەنی نوورین مامۆستا عەبدولکەریمی مودەڕیس بەپێنووسی خۆی بناسە، بڵاوکراوەکانی پڕۆژەی تیشک، شاری سلێمانی ، چاپی یەکەم، ساڵی 2007 زاینی.
2/ دانراوی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، شەوچەرەی دڵدار، انتشارات امام ڕبانی، چاپی یەکەم مەریوان، ساڵی 2010زاینی. [1]
ئەم بابەتە 455 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 12-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 12-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 455 جار بینراوە
دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
سلێمانی - 2016

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 13,150 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 68%
68%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-10-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-10-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 13,150 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.186 KB 29-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەلاحی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەلاحی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

سەلاحی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
سەلاحی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس [1]
ئەم بابەتە 1,986 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( حەیدەر ئیبراهیم )ەوە لە: 12-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,986 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
13 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû5
English3
عربي17
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk1
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
$ژیاننامە$
لە بەهاری ساڵی 1901دا لە گوندی #تەکیە#ی سەربە شارۆچکەی #خورماڵ# هاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاحە و سەرەتای خوێندنیشی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی 1913یش سەرەتاکانی نەحو سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیهانیشدا لە مزگەوتی #مەڵکەندی# شاری #سلێمانی# نیشتەجێبووە و دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی 1924یشدا لە ئاهەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/82/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=مەلا عەبدولکەریمی مودەریس=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/82/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە ساڵی 1960یشدا لە مزگەوتی #شێخ عەبدولقادری گەیلانی# لە بەغدا بە ناونیشانی مودەریس دامەزراوە، زیاتر لە 50 فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووه، هەر لەو کاتەوە بەبێ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرهەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرهات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و شێخ عوسمان و سەراجەدینی بڵاوکردووتەوه، هەروەها چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی نامی بڵاوکردووەتەوه، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بە کوردیکردنی فیقهی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا.
$بڵاوکراوەکان$
نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی بە زمانی کوردی ئەمانەن: #یادی مەردان# و دووبەرگ، #بنەماڵەی زانیاران#، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوه، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری هەمەوەند، #تەفسیری نامی# حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، #دیوانی نالی#، #دیوانی مەولەوی#، #دیوانی مەحوی# و چەندین پەرتووکی دیکە بە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاویکردۆتەوه.
دیارە جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی ئێراقیش بە زانایەکی گەورە ناسرابوو و خاوەن فەتوای ئایینی بووه، بۆیە چەندین ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی ڕابطە علما و العراقی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی 3 هەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕەو کە لە هەموو پارێزگاکانی ئێراق هاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا و و التدریس و البحوث و التصوف) هەڵبژێراو، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندرووستی نالەباربووە ڕەتیکردبۆوه. سەرەڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری ئێراق-دەستەی کورد-بووه، هەروەها باوەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردون بووه.[1]
کەسایەتی گەورەی ئایینی و ئەدیب و زانای گەلەی کورد مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە تەمەنی 104 ساڵیدا لە کاژمێر 12ی شەوی 29 لەسەر #30-08-2005# لە شاری بەغدای پایتەختی وڵاتی ئێراق کۆچی داوییکرد.[2]

=KTML_Link_External_Begin=https://muderis.chyadost.net/=KTML_Link_External_Between=سایتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 167,705 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
[2] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
فایلی پەیوەندیدار: 34
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 59
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەوار و کۆنینە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کارە هونەرییەکان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1901
ڕۆژی کۆچی دوایی: 30-08-2005 (104 ساڵ)
جۆری کەس: ئەدیب
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): بیارە (هەورامان)
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 167,705 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.259 KB 29-08-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.145 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کارە هونەرییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ئاکۆ غەریب
ئەم بابەتە 14,204 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کاری هونەری: تابلۆ
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 62%
62%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-10-2016 تۆمارکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 14,204 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.186 KB 29-10-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کۆمەڵە وێنەیەکی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمەڵە وێنەیەکی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس

کۆمەڵە وێنەیەکی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس
کۆمەڵە وێنەیەکی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس[1]
ئەم بابەتە 3,466 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | شێخانی نێرگزەجاڕ
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( حەیدەر ئیبراهیم )ەوە لە: 12-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,466 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.641 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.565 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.423 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.363 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.257 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.128 KB 12-08-2019 حەیدەر ئیبراهیمح.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ژیاننامەی عەبدولخالق ئەحمەدی میوزیکژەن و گۆرانیبێژ
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کەریمی ئەلەکە فریادڕەسی هەژارانی سلێمانی
25-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چەمچەماڵ لە ساڵی 1992
24-04-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,387
وێنە 105,610
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,255
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.032 چرکە!