پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,302
وێنە 105,588
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,238
ڤیدیۆ 1,300
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 49 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 5



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری

103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری
ناونیشانی بابەت: 103 ساڵەی سیڤەر و سەدساڵەی لۆزان، لە ئاسانکارییەوە بۆ وێرانکاری
ئامادەکردن: #عارف باوەجانی#

مێژووی هەردوو پەیماننامەی سیڤەرو لۆزان بەشێکی زۆری مادە و ناوەرۆکەکانی گرێدراوە بە نەتەوەی گەورەی کورد و سنووری کوردستانەوە، کە چۆن لە هاوپەیماننامەی سیڤەر ئاسانکاریی بۆ کورد و زۆربەی نەتەوەکان کرا. پێچەوانەکەشی چۆن لە لۆزان خاڵەکانی سیڤەر بە زیانی گەلی کورد هەڵوەشێندرانەوە.
=KTML_Bold=“هاوپەیماننامەی سیڤەر”=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی کە ئێمەی کورد نەتەوەیەکی زیندوو ڕەسەنین لە خۆرهەڵاتی ناڤین. لە ڕوی جینەتیکییەوە لە ڕەگ و ڕێشەی فارس و تورک و عەرەب نین و زۆر جیاوازین لەوان. نە کەمینەیەکی نادیارین لە گۆشەیەکی بچووکی جۆغرافیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، تا مێژووش بە کەمی باسمان بکات یا پشتگوێمان بخات. هەر بۆیە ئاور لەهەر جۆرە ڕێکەوتننامە و پەیماننامەو گۆانکارییەکی مێژوویی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، کە لە سەدان ساڵ پێشەوە ڕوویدابێت، یا لە سەدان ساڵ پاشتریش ڕووبدات، گەلی ئێمە لەو مێژووانە بە زەقی دیارەو ڕۆڵی کاریگەریشی هەیە.
=KTML_Bold=“پەیمانی سیڤەر چۆن بوو. سیڤەر کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە؟”=KTML_End=
سیڤەر شارۆچکەیەکی جوانی فەرانسەیە کە 45خوولەک بە ئوتۆمبیل لە پاریسی پایتەختی ئەو وڵاتەوە دوورە. کە لەو کاتەدا دەسەڵاتداران و خاوەن بڕیارانی چەندین وڵاتی زلهێزی جیهانی، ئەو سەردەمەی شەڕی یەکەمی جیهان لەو شوێنە کۆبوونەوە. بە مەبەستی تاوتوێکردنی ئاکامی چوارساڵی شەڕەکە. ئیتر لە ئاکامی کۆتایی ڕێکەوتننامەیەکیان وەک پەیمانی سیڤەر لەو شارەدا واژۆکرد. ئیتر بەو هۆییەوە ناوی سیڤەر بوو بە ناوێکی مێژوویی لە ئاست جیهاندا.
سێ مانگی ماوە بۆ سەدوسێ ساڵ پێش واتە لە10/ 8 /1920پەیماننامەیەکی گرنگی مێژوویی لە شاری سیڤەری فەرەنسا کە ناسناوی پەیماننامەی سیڤەری پێدرا، لەنێوان چەند وڵات و ئیمپراتۆرێکی ئەو سەردەمە واژۆ کرا. لەو هاوپەیمانییە کە ئەوەی مێژوو باسی لە هێندێک لە ناوی وڵاتەکان کردووە، ئاماژە بە دەوڵەت و ئیمپراتۆرییەکەی خەلافە‌تی عوسمانی، و دەوڵەتانی دیکەی هاوپەیمانی لەنێوان بەریتانیاو کۆماری فەرەنسا و چەند دەوڵەتێکی دیکەی ناو ئەو هاوپەیمانیە کراوە. ئەو هاوپەیمانییە کە مێژووی تورکەکان بە هاوپەیمانی مەترسییەکانی لە ناوچوونی دەسەڵات و پێگەی عوسمانی باسی دەکەن، لە کۆی پێوانەی سنووری دەسەڵاتەکەی ئیمپراتۆری عوسمانی، لانی کەمی33% ئەو سنوورەی دەسەڵاتەکەیان لە ناوچەکانی کوردستان بووە، کە ئەوانیش داگیریان کردبوو.
ئەگەر دەچینە ناو وردەکاری ئەو هاوپەیمانییە و دابەشکردن و دیاریکردنی هێندێک سنوور بۆ وڵاتانێک کە ئێستا خۆیان بە زەبەلاح دەزانن، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە نە پانتایی ئەرزیان و نە سەرژمێر و نە پیت و بەرەکەتی سەر خاکەکەیان، ناگاتە یەک بەشی داگیرکراوی کوردستان.
بەداخەوە! یا دەکرێت بڵێن لە کەم شانسی کورد لە ناو گڕێکوێرەکانی مێژوودا، لەو دابەشکردن و سنوور دیاریکردنەشدا، کورد هەر بە دەوڵەتی سەربەخۆ دیاری نەکراو. بەڵام لە چەند مادەیەکدا ناڕاستەوخۆ ڕێگە ئاسانی بۆ کرا، بە ئاماژە یا چرای سەوز، چێ بۆ مێژووی ئەو سەردەمەی کوردستان، یا سەردەمانی پاشتری گەلی کورد هەڵکرابوو، کە بەداخەوە سەدو سێ ساڵی تێپەڕکرد و هەنگاوی پیویستی بۆ نەنرا.
بە شێوەی خوارەوە ئاماژە بە مادەکان وئاسانکارییەکان دەکەین:
لە سەر بڕیاری ئەو هاوپەیمانییە، بەندێک لە ژیر ناوی بەندی 62و بە سەرپەرەستی لێژنەیەکی دیاریکراوی پێوەندیدار بەو بەندەوە، پەسەند دەکرێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکان، کە نوێنەری 3 وڵاتی گرنگی وەک بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا لەو لێژنەیە دەبن. ئەو سنوورانەی کە ئەو لێژنە لەو 100ساڵ پێشە ئاماژەیان پێکردووە، هەموو سنووری کوردستانی مەزنی تا سنووری ئەرمەنستان دەگرتەوە. دوای چەندین مانگ و چەندین دانیشتنی دیکە، کە کوردیش تێیدا بەشدار بووە، زیادکردنی چەند بەندی دیکەی، وەک بەندی63و64 لێکەوتووەتەوە.
مخابن ئەو شانسە هەر بەر کورد نەکەوت و ئەو کارەش بە دەسیسەی عوسمانییەکان و تورکەکان، وە کەمتەرخەمی و خەمنەخۆری زلهێزا‌نی ئەو سەردەمە تێکچوو.
هۆکارە بەرچاوەکەش کە تورکەکانی تەواو ترساندبوو، ئەویش لە بەندی 64دا بوو، کە لەو بەندەدا ڕەزامەندی تێدا درابوو، واتە بەو شێوە ئەو خاڵە پەسەندکرابوو: کە ئەگەر زۆربەی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەو سنوورەی، کە بە سنوورەکانی پەسەندکراوی بەندی 62 دا دیاریکرابوو، لە پاش ماوەیەکی دیاریکراو، کە هێندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە ماوەی ساڵێک و هێندێکی دیکەش ئاماژە بە 2ساڵ لە ماوە دیاریکراوەکە دەکەن. بیانەوێت و داوای سەربەخۆیی لە کۆمەڵەی نەتەوەکان بکەن و لەژێر دەسەڵاتی تورکیا جیاببنەوە، ئەوا مافی خۆیانەو یاساییە و ڕێگەپێدراوە کە دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیەنن.
هەر بۆیە تورکەکان چی وەک خەڵک و چی وەک دە‌وڵەتەکەش‌ بەهیچ شێوەیەک ئەو مافەیان بۆ گەلی کورد پێ ئەزم نەدەکرا. تا سەرئەنجام هەوڵێکی زۆریان لە ڕێگەی بەخشینی ئەرزو ئاو مادییەوە خستەگەڕ، ئەو هاوپەیمانامەیان گۆڕی و پەیماننامە شوومەکەی لۆزانیان بۆ دامەزراند. واتە لە 1923 لە شۆێنی سیڤەر دامەزراند.
ئیتر لەو کاتەوە ڕێگەی یاسایی لە درووستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاستەنگی تێکەوت، و داگیرکاری و ستەمی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد لە هەموو بەشەکان پەرەی سەند.
بەڵام ئێمە کاتێک مێژوو شایەتیمان بۆ دەدات کە 103ساڵ پێش، بۆ وڵات و ئیمپراتۆرە گرنگەکانی ناوچە حسابی زۆرمان لەسەر کراوە، بۆ دەبێت دوای سەد وسێ ساڵیش هەر بە گوومانەوە و سارد و سڕی وترسەوە باس لە مافی سەربەخۆیی گەلەکەمان بکەین.
نەوەی دەیانساڵی دیکە بە تووندی بەر ڕەخنەمان دەگرن و لێمان دەپرسن، باشە ئەوانەی سەدساڵ پێشووتر کە ئەگەر زۆر ئەزموون و شارەزاییان نەبوو، ئەی نەوە و تێکۆشەرانی ساڵانی 2000 هەزار بۆ سەرەوەکان بۆ نەیانتوانی لەو هەموو گۆڕانکارییانە هەلێک بقوۆزنەوە.
لە 25-09-2017 کە هەلێکی مێژوویی گرنگ لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە، وێرای ئەوەی کە 93% خەڵک بە دەنگی بەڵێ و بەخرۆشەوە بە دەنگ ئەو پڕۆسە گرنگە وە هاتن، ئەویش جێبەجێکردنی پڕۆسەی ڕێفڕاندۆم بۆ باشووری کوردستان بوو. کەچی ئەوەندەی لایەن و هێندێک بە ناو ڕووناکبیری کورد، تا ئێستاش لۆمەی ئەو ڕێفڕاندۆمە دەکەن، ئەوەندە لە داگیرکەرانی کوردستان نابیستین. هێندێک دەڵێن ئەو ڕێفڕاندۆمە وایکردووە کە بووجە نەماو، وەک ئەوەی وابێت ئەو هەموو مێژووی خەباتی کوردستان، تەنیا لەپێناو مووچەو پارە بووە کە داگیرکەران بۆمان بنێرن.
یا ‌هێندێک دەڵێن ئەگەر ئەو ڕێفڕاندۆمە نەبایە، #کەرکووک# و ناوچەکانی دیکە لە دەست نەدەدران، لە حالێکدا ئەو ناوچانە تەنیا لە سەردەمانی هاتنی #داعش# بۆ ماوەیەکی کەم دەس کورد کەوتبوونەوە. هەموو بەڵگە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێراقی شایەتی لەوە دەدەن، کە ڕێفڕاندۆم بکرایە یا نەکرایە، ئەوان لە پاش شەڕی داعش هێزەکانی خۆیان بە پشتیووانی و ڕێنمایی تەواوی ئێران دەهێنایەوە بۆ ئەو شوێنانە، ئەو گێچەڵەیان هەر بە گەلی کورد دەکرد.
بەو هیوایە کە گەلەکەمان بەو هەموو ڕووداوانەی لە مێژوودا تووشی دەبن، لە ویستی سەربەخۆیی نەکشێنەوەو کۆڵنەدەن، و بگرە فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ بە دەستهێنانەوەی ئەو مافە ڕەوایە هەر لەسەر مادەکانی62 و63 و 64 ی پەیاممانەی سیڤەری ساڵی 1920دووبارە بهێننەوە، ناو کۆڕ وکۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهان.
=KTML_Bold=“هاوپەیمانی لۆزان”=KTML_End=
وەک باسمانکرد کە هاوپەیمانی لۆزان لە بەرژەوەندی بەهێز مانەوەی تورکیا بوو لە ناوچەکە و دەستە بە سەرداگرتنی چەندین ناوچەی کوردستان. چڕکردنەوەی هەوڵە دێپڵۆماسیی و سەربازی وئابوورییەکانی تورکیا، بۆ دۆزینەوەی بنچینەیەکی بەهێزە لە پێش لە تێپەڕنەبوونی سەدساڵەی پەیماننامەی لۆزان. چوون بە پێی هێندێ لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە هەر سەدساڵ جارێک پێداچوونەوە بە هاوپەیماننامەکانی پێشوودا بکرێت.
ئەمانە هەموو بەڵگەی ئەوەن کە مێژووی کۆتایی هاتن بە سەدساڵەی لۆزان نزیکبووەتەوە. بێگوومان تورکیا ترسی ئەوەی لێنیشتووە، کە وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی وهێندێک لە وڵاتی عەرەبیش بە تەواوی ئەو پەیماننامەیە هەڵوەشێننەوە. لەوانەیە بیر لە داڕشتنەوەی دیزانێکی نوێتر بۆ ناوچەکە بکرێتەوە. لەو داڕشتنە نۆییەشدا دەسەڵاتی تورکیا بە سەر ناوچەکان کە داگیری کردوون کەمکرێتەوە.
=KTML_Bold=“پەیمانی لۆزان چۆن بوو. لۆزان کام شوێنەو لە چییەوە هاتووە؟”=KTML_End=
لۆزان یەکێکە لە شارە جوانەکانی وڵاتی سویسرایە، کە دانیشتووانی لە بەشی فەرانسی زمانەکانی سویسران. بەڵام ئەو شارە جوانە مێژووییەکی ناشیرینی بە دژی گەلی کورد و چەند نەتەوەی دیکەی تێدا تۆمار کراوە. لە بەر ئەوەش بیستنی ئەو ناوە بۆ ئێمەی کورد خۆش نییە.
هەر لە پاش ڕێکەوتننامەی سیڤەر، تورکەکان هەوڵێکی زۆریاندا کە لۆبیگەری بکەن، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سیڤەر. بۆیە لە پاش هەوڵێکی زۆریان توانیان سەرکەوتن بە دەست بێنن، ئەو پەیماننامەیەی بە ناوی لۆزان کە24ی تەممووزی1923بێینە ئاراوە، و لە ئاکامدا لە ناوچەی شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزان ئیمزاکرا. بەو شێوەیە ئاواتەکانی کوردی تا ئێستاش کە سەد ساڵ نزیک دەبێتە لە بەیندا، بەڵام لەو 100ساڵەشدا کوردانی خۆڕاگر کۆڵیان نەداوە و هەر بە شوێن بە دەستهێنانەوەی مافەکانین لە تێکۆشاندان.
فرت و فێلی تورکەکان لە پەیماننامەی لۆزان: لەو کاتەدا نەهاتن بە ئاشکرا بڵێن مەبەستمانە کە زیان بە دەستکەوتەکانی گەلی کورد بگەیەنین. هاتن بە بیانووی ڕێخۆشکردن و ئاسانکاری لە باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی، دەستیان پێکرد. بە وڵاتانی بەشداریان وا گەیاندبوو کە گوایا پەیماننامەی سیڤەر و مادەکانی ناو ئەو هاوپەیمانییە ئاستەنگی بۆ ئاشتی نێوان تورکیا و یۆنان درووست دەکات. بۆیە توانیان بەو شێوەیە ڕەزامەندی چەند وڵاتێک بۆ پەیماننامەی لۆزان کۆکەنەوە و بیکە جێگرەوەی سیڤەر.
=KTML_Bold=“کورد دەبێت چی بکات؟”=KTML_End=
زۆریک لە چاودێران و نووسەرانی بێیانی و دۆستی کورد، پێیان وایە پەیمانی سیڤەر ئەو پەیمانە بوو کە نەتەوەی کورد نەیتوانی بۆ خۆی بیقۆزێتەوە و مافەکانی خۆی تێدا بەدەستبهێنت و جیهانیش دانی پێدا بنێت. کەوابێت دەبێت نەتەوەی کورد زۆر وریا بێت لەوەی کە دیسانەوە تورکیا بە چەندین ڕێگەو حیلەی دیکەوە، لە ئاست ناوچەکەو هەروەها وڵاتانی دەرەوە، لە ڕێگەی بە لۆبیگەری و نمایش هێزەوە، بۆ مانەوەی پەیماننامەی لۆزان دەستی پێ کردووەتەوە.
پێویستە دیپلوماسییەتی گەلی کورد لە ئاست جیهاندا بکەوێتە جووڵەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، جیهان لەو پەلەقاژە مەبەستدارەی تورکیا زیاتر ئاگاداربکەنەوە. پێویستە یەکگرتووانە وخەمخۆروانە، کار بکەن لە ڕیگەی وڵاتانی دۆستی نەتەوەی کوردەوە، بۆ درووست کردنی پەیماننامەیەکی نوێتر، کە مافەکانی سەربەخۆیی ئێمەی تێدا ببینرێتەوە، نەکەوینەوە نێو هەڵەی چەند بارەبوونەوەی مێژوو، قەدەری نەتەوەکەمان نەخەینەوە سەدساڵی دیکە.
=KTML_Underline=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1- کوردەکان نووسینی: حەسەن ئەرفەع. وەرگێڕانی حامید گەوهەری.
2- کوردستان و کورد. نووسینی: د عەبدولڕەحمانی قاسملوو.
3 - پەڕتووکی کوردستان‌ و ستراتیژیی دەوڵەتان، لە نووسینی حسێن مەدەنی،
4 - هەنگاوەکان بەرەو سەربەخۆیی: نووسینی عارف باوەجانی.
5 - کوردپێدیا و ویکیپێدیا. [1]
ئەم بابەتە 736 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
بەڵگەنامەکان
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 736 جار بینراوە
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی لۆزان ئاشکرا دەکرێت
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی لۆزان ئاشکرا دەکرێت

ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی لۆزان ئاشکرا دەکرێت
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی لۆزان ئاشکرا دەکرێت
08.07.2023
کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی بە کۆمەڵێک ڕاسپاردە کۆتایی هات، دیارترینیان پێناسەکردنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی هەرێمەکە، لەگەڵ پاراستن و دانپیانانی نێودەوڵەتی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
پاش دوو ڕۆژ لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ڕۆژاوا، بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆنفڕانسەکە، کۆتایی بە کۆنفرانسەکەی هێنا بە ناونیشانی “لۆزان: ڕاستکردنەوە و پرسەکانی ئارامی و ئاساییشی هەرێمی”.
ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کورد لەلایەن ڕۆژنامەوان ئامارا باوەڕ و بە زمانی کوردی لەلایەن ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژاوا، ڕاکان شێخی، خوێنرایەوە و تێیدا هاتووە:
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژاوا لە 6-7 ی تەمموز کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی سازکرد بە ناونیشانی “لۆزان: ڕاستکردنەوە و پرسەکانی ئارامی و ئاساییشی هەرێمی” کە تێیدا 200 کەس لە پارتە جیاوازەکان و ئەکادیمی و تەڤگەری ژنان و جڤاکی مەدەنی و ڕۆشنبیر و چالاکوان و یاساناسان لە ڕۆژاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشەکانی کوردستان و ڕووسیا و وڵاتە عەرەبییەکان و جیهانەوە بەشداربوون.
بەپێی ئەنجامنامەکە کە بڵاوکرایەوە، بەشداربووان دووپاتیان کردەوە، پەیماننامەی لۆزان ناونراوە پەیماننامەی ئاشتی، بەڵام ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلان نەهێنا، بەڵکوو ڕەوایەتی دا بە قڕکردنی گەلان و کەلتوورەکان، وەک ڕاگەیاندنی شەڕێک بوو بەهۆی ئاکامەکانی دەوڵەت نەتەوە، ئەم پەیماننامەیە ڕێخۆشکەر بوو بۆ چەندین ڕێککەوتنی ئەمنی لەنێوان دەوڵەتانی هەرێمەکە و هەبوونی کورد و ناسنامە و کەلتوورەکانی هەرێمەکەی کردە ئامانج، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەسیملاسیۆنی نەتەوەیی و گۆڕینی دیمۆگرافی و تیرۆری سیاسی و ساختەکردنی ڕاستییە مێژووییەکانەوە.
هەروەها ئەوە ڕوونکراوەتەوە، قەیرانە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێمەکە بەرەنجامی ئەو سیاسەتانەن کە پشتیان بەم پەیماننامەیە بەستووە لەپێناو سەپاندنی دەسەڵاتی ستەمکاری و کۆکردنەوەی سامان و قڕکردنی گەلانی ڕەسەنی هەرێمەکە، لەسەر ئەم بناغەیە، بەشداربووان گەیشتنە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و داواکاری کە دەکرێت پرسی کورد چارەسەر بکات و ڕێچکەی ئارامی و ئاساییشی هەرێمی ڕاست بکاتەوە.
ئەنجامنامەکە بەم شێوەیەیە:
1- پەیماننامەی لۆزان پاش سەد ساڵ لە واژۆکردنی، نەیتوانی ئاشتی و ئارامی هەرێمی بەدی بهێنێت، دەوڵەتانی پارێزەری ئەم پەیماننامەیە، پێویستە ئەم ڕێچکەیە ڕاست بکەنەوە و کێشەکان چارەسەر بکەن، چیتر پشتیووانی ئەو دەسەڵاتانە نەکەن کە پەیماننامەکە دەخەنە خزمەتی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و هێز لەم دەوڵەتانە وەردەگرن بۆ چەوساندنەوەی گەلی کورد.
2- پاڵپشت بە پەیماننامەکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت دەوڵەتە کاریگەرەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی پابەندی ئەم پەیماننامانە ببن و دان بە پرسی کورددا بنێن، مافی کورد بپارێزن لە خۆبەڕێوەبردنی کاروبارە سیاسی و کەلتووری و ئابووری و جڤاکی و ئەمنییەکان لە چوارچێوەی پەیماننامەیەکی نەتەوەیی لەگەڵ دەوڵەتانی دابەشکەری جوگرافیای کوردستان.
3- پێویستە هێزە کوردستانییەکان هەماهەنگی بکەن و وزە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانیان بخەنە گەڕ لەپێناو پاراستنی گەلی کورد لەو ئۆپەراسیۆنی قڕکردنە سیستەماتیکەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەمەش پێویستی بە پەیماننامەیەکی نیشتمانی کوردییە و دەبێت هەمووا پابەندی ببن بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازییە هزری و سیاسییەکانیان، ئەمەش پێویستی بە سازدانی کۆنگرەی کوردستانی بە زووترین کات.
4- گەلی کورد، گەلێکی ڕەسەنە و لەسەر خاکە مێژووییەکەی دەژی، پێویستە دەوڵەتانی دابەشکەری جوگرافیای کوردستان چاوبخشێننەوە بە سیاسەتەکانیان دژی کورد، دانبنێن بە مافی کورد لە ژیان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک یان فیدراڵیزمی دیموکراتیک لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان لەچوارچێوەی جوگرافیای خۆیاندا.
5- نەتەوەی دیموکراتیک وەک هزر و فەلسەفەیەک لەنێو ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەرجەستە بووە، وەک چارەسەرێک خۆی سەلماندووە بۆ پرسی ئاشتی هەرێمی و پاراستنی کەلتوورە دێرینەکانی هەرێمەکە لە توندڕەویی تیرۆریستی و ڕزگارکردنی مرۆڤ لە کۆتوبەندەکان، ئەوەش لە ڕێگەی ئەزموونی ژیانی نێو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسایەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
6- جەختکردنەوە لە دانپیانانی نێودەوڵەتی بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە ڕەوایەتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی وەردەگرێت لە ڕێگەی دامەزراوە خزمەتگوزاری و سیاسی و سەربازییەکانەوە و گونجاوە لەگەڵ یاسا گشتییە نێودەوڵەتییەکان.
7- بەردەوامی هێرشە فاشیستییەکان لەسەر گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان، درێژەدانە بە پەیماننامەی لۆزان کە ڕەوایەتی دا بە کوشتن و ئاوارەکردنی گەلی کورد لەسەر دەستی دەوڵەت نەتەوەکان.
8- بەشداران ڕوونی دەکەنەوە، دوژمنانی گەلان پابەندی هیچ یاسا و پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی نابن، بۆیە داوا دەکەن دەوڵەتان میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ ناچارکردنیان بە پابەندبوون بەم یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییانە.
هێزی خودی گەلان تاکە چارەسەر بۆ تێپەڕاندنی ئاکامەکانی لۆزان و ڕێگری لە هەر پەیماننامەیەکی ستەمکارانە دەرهەق بە گەلانی هەرێمەکە.
9- بۆیە بەشدارانی کۆنفرانس داوا دەکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو دامەزراوە پەیوەندیداروەکانی بەرپرسیار بکات بەرانبەر سیاسەتی پەراوێزخستن و نکۆڵی و کۆمەڵکوژی دژی گەلان، پێویستە کۆمیتەی ماف و لایەنە پەیوەندیدارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕەچاوی ئەم ڕاسپاردانە بکەن و بیگەیەنن بە لایەنە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان”.[1]
ئەم بابەتە 537 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 12
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: حەسەکە
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 537 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1141 KB 08-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
بۆ یەکەمجار دەقی پەیمان نامەی لۆزان بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆ یەکەمجار دەقی پەیمان نامەی لۆزان بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە

بۆ یەکەمجار دەقی پەیمان نامەی لۆزان بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە
بۆ یەکەمجار دەقی پەیمان نامەی لۆزان بە زمانی کوردی بڵاو دەکرێتەوە
#12-07-2023#
بۆ یەکەمجار پەرتووکێک کە دەقی پەیماننامەی لۆزانی لە خۆی گرتووە بە زمانی کورد بڵاودەکرێتەوە و وەرگێڕی پەرتووکەکەش دەڵێت: ئەوەی وایکرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕمە سەر زمانی شیرینی کوردی، ئەوەیە کەڵک لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش.
پەرتووکەکە بە ناونیشانى پەیمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی کە بریتییە لە ” پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا24ی تەمووزی 1923” کە لە زیاتر لە 100 لاپەڕە پێکهاتووە و بڕوا ستار لە زمانی عەرەبییەوە کردوویەتى بە کوردی.
لەبارەى پەرتووکی پەیماننامەى لۆزان، بڕوا ستار دەڵێت: نەبوونی جیهانبینی سەرکردەکانی کورد و تێنەگەیشتنیان بووە لە هەلومەرج و پێداویستی ئەو سەردەمە، کە نەیانتوانیوە کەڵک لە دەرفەتەکان ببینن و خۆیان لەگەڵ خواستی زلهێزەکاندا بگونجێنن، بە پلەی یەکەمیش پشتیووانییەکانیان بوو بۆ مانەوەی دەوڵەتی عوسمانی، کە ڕۆژگاری کۆتایی هاتبوو.
ئاماژە بەوەش دەکات، نەبوونی یەکێتی لەنێوانیاندا هۆکارێکی دیکەی ئەو ستەمە مێژووییە بوو، کە بۆ ماوەی 100 ساڵە دەرهەق بە گەلێکی دەیان ملیۆنی دەکرێت.
وەرگێڕی پەرتووکەکە باس لەوەش دەکات، ئەوەی وایکرد دەقی ئەم پەیماننامەیەی لۆزان وەربگێڕێتە سەر زمانی کوردی، ئەوەیە کەڵک لە هەڵەکانی ڕابوردومان وەربگرین و نەهێڵین بڕیارەکانی ئەو پەیماننامەیە بچێتەپێش.
پەرتووکی پەیماننامەی لۆزان” پەیماننامەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا 24ی تەمووزی 1923” کارەکانى چاپکردنی کۆتایی پێهاتووەو بەم زووانە لەسەرجەم پەڕتووکخانەکانی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت.
24-7-1923 سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر واژووکردنى پەیمانى لۆزاندا کە دەوڵەتە زلهێزەکانى ئەو ڕۆژگارە خاکی کوردستانى گەورەیان کردە چوار بەش و بەسەر هەر چوار وڵاتی تورکیا و ئێراق و سووریا و ئێراندا دابەشیان کرد، لەو کاتە چەوسانەوە و کۆمەڵکوژی سەر گەلی کورد دەستی پێ کرد و تا ئێستا گەیشتە لوتکەی خۆی.[1]
ئەم بابەتە 679 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 15
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 12-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 12-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 31-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 679 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1171 KB 12-07-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
بەرەو یادی 100 ساڵەی ڕێکەوتننامەی لۆزان
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرەو یادی 100 ساڵەی ڕێکەوتننامەی لۆزان

بەرەو یادی 100 ساڵەی ڕێکەوتننامەی لۆزان
ناونیشانی بابەت: بەرەو یادی 100 ساڵەی ڕێکەوتننامەی #لۆزان#
ئامادەکردن و نووسین: #هیوا سەید سەلیم# [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=510298&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەرەو یادی 100 ساڵەی ڕێکەوتننامەی لۆزان=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 570 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 570 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1135 KB 29-07-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
بەستێنی مێژوویی و کاریگەریی قۆناغی نێوان پەیماننامەکانی سیڤەر و لۆزان لەسەر جووڵانەوەی نەتەوایەتیی کورد بۆ پرسی سەربەخۆبوون
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەستێنی مێژوویی و کاریگەریی قۆناغی نێوان پەیماننامەکانی سیڤەر و لۆزان لەسەر...

بەستێنی مێژوویی و کاریگەریی قۆناغی نێوان پەیماننامەکانی سیڤەر و لۆزان لەسەر...
#سەرباز مەجید خۆشناو#
ژمارەی سپاردن: 704
#هەولێر# - 2018
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 31
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 07-11-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 07-11-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,737 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.149 KB 07-11-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.13 MB 127 07-11-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەشێک لە ئەلبوومی وێنەکانی کۆنفڕانسی لۆزان، 2023
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەشێک لە ئەلبوومی وێنەکانی کۆنفڕانسی لۆزان، 2023

بەشێک لە ئەلبوومی وێنەکانی کۆنفڕانسی لۆزان، 2023
شوێن: سویسرا - #لۆزان#
ڕۆژی گیرانی وێنەکان: #22-07-2023#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: بەژداربووانی کۆنفڕانسی لۆزان 2023
ناوی وێنەگر و ناردنی بۆ کوردیپێدیا: #یوسف ئەحمەد مەنتک# [1]
ئەم بابەتە 767 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 25
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-07-2023 (1 ساڵ)
سکۆپی وێنە: ڕەنگاوڕەنگ
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 29-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 29-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 767 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1159 KB 29-07-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
پاش هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی لۆزان چی ڕوودەدات؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤیدیۆ: پاش هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی لۆزان چی ڕوودەدات؟
لە تورکیا چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی لۆزانن کە لە #24-07-1923# بەستراو کە لە #24-07-2023# هەڵدەوەشێنرێتەوە و 100 ساڵ بەسەر ئەم ڕێکەوتننامەیە تێدەپەڕێت، ئایە نەخشەی هەرێمی کوردستان چی بەسەردێت و چۆن دەگۆڕێت؟
ساڵ و ڕۆژی ئامادەکردنی ڤیدیۆ: #14-05-2023#
ئامادەکردنی ڤیدیۆ: پەیجی کۆباس لە فەیسبووک [1]

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 830 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
بەڵگەنامەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-05-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 830 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.19 MB 1 16-05-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
پێنج بنەماکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان چییه؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێنج بنەماکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان چییه؟

پێنج بنەماکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزان چییه؟
پێنج بنەماکەی #عەبدوڵڵا ئوجەلان# بۆ پەیماننامەیەکی نوێی #لۆزان# چییە؟
نووسینی: #کەمال چۆمانی#
هەمیشە ڕێبەر ئوجەلان بۆ چارەسەریی پرسی کوردان و هەروەها بۆ دانانی ئەلتەرناتیڤ بۆ گەیشتن بە کوردستانێکی ئازاد، نەخشەڕێگای لۆژیکی بیرۆکەیەکی خسووەتە ڕوو، پایەی سەرەکی ئەو نەخشەڕێگایە یەکێتی کوردانە لە هەرچوارپارچەی کوردستان.
ئوجەلان لە 2009 لە دیداری لەگەڵ پارێزەرەکانیدا، داوای پەیماننامەیەکی نوێی لۆزانی کرد لەنێوان کوردان لەنێو خۆیاندا بە ناوی پەیماننامەی لۆزانی کۆمەڵایەتی. ئوجەلان دەیەوێت کورد لەنێو خۆیاندا بێئەوەی دەستکاری هیچ سنوورێکی ئەو چوار وڵاتە بکرێ کە کوردی تێدا نیشتەجێیە، پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتیی لەسەر چەند بنەمایەک گرێبدەن تا دونیابینییەکی دیموکراتیک بۆ ژیان و سیاسەت لەو چوار وڵاتەدا پێش بخات. ئوجەلان پێی وایە ئەگەر کورد بتوانێت ئەو پەیماننامەیە لەنێوان خۆیاندا ببەستن، دەتوانن کاریگەرییەکی کولتووریی، سیاسیی، ئابووری، و کۆمەڵایەتیی گەورە لە هەر چوار وڵات درووستبکەن.
ئوجەلان لەبارەی پەیماننامەی لۆزان وتی: لە تێڕوانینی کوردانەوە، لۆزان تەواونەکراوە. هەروەها چارتەر (میساق) ی میللیش تەواونەکراوە. ئەمڕۆ، کوردان دەیانەوێت ئەو پەیماننامەیە تەواوبکەن بە بەکارهێنانی ڕێگا و چارەسەریی دیموکراسییانە. سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک پێویستە لەنێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابمەزرێت. من دژی کۆمارەکان نیم، بەڵام ئەو کۆمارانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەن، پێویستە دیموکراتیک بکرێن.
ئوجەلان پارادایمی دیموکراتیک کۆنفیدراڵیزمی وا پێشخستوە کە کورد پێویست ناکات سنوورەکانی دەوڵەتانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سووریا بگۆڕێ بۆ ئەوەی بوون و قەبارەی سیاسی و دەستوورییەکەی ببینرێ، بەڵکوو بە دیموکراتیزەکردنی ئەو وڵاتانە کورد لەناو یەکەیەکی دیموکراتیکدا دەتوانێت سیاسەتی خۆجێیی خۆی پێش بخات و لەناو خۆشیاندا پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبێ.
بە بڕوای من ئوجەلان لەبارەی دەستکارینەکردنی سنوورەکان و پرسی پارادایمی نوێی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک لەجێی دەوڵەت-نەتەوە، زۆر دورمەودا بیردەکاتەوە، هەروەها ئەو تێڕوانینە کلاسیکییەی تێپەڕاندوە کە مافی چارەنووس تەنیا بە دامەزراندنی دەوڵەت درووستدەبێت. کورد دەتوانێت مافی چارەنووسی خۆی دیاریبکات لەناو چوارچێوەی ئەو دەوڵەتانەی تێیاندا دەژیێ بێ ئەوەی هانا بۆ سەربەخۆیی ببات. کوردی ئێراق گرنگ نییە دەوڵەتی سەربەخۆیان هەبێت یا نا، بۆ نموونە، بەڵکوو بە دیموکراتیزەکردنی ئێراق، کورد پێگەیەکی باشتری دەبێت. ژیانی پارێزراوتر دەبێت.و ئابوورییەکەشی بەهێزتردەبێت. ئەمە بۆ کوردانی سووریا و تورکیا و ئێرانیش هەر ڕاستە. ئەزموونی باشووری کوردستانیش نیشانیدا کە دەکرا کورد نەک هەر خۆی هەرێمەکەی بەهێز بکات، بەڵکوو ڕەنگڕێژی سیاسەتی دەوڵەتەکەش بکات. بە دیموکراتیزەکردنی ئەو چوار دەوڵەتەی کوردی تێدا لەسەر خاکی خۆی نیشتەجێیە، بە بەجێگەیاندنی ئەو پێنج بنەمایەی ئوجەلان بۆ پەیماننامەیەکی نوێی لۆزانی دیاریکردووە، ئەو دابەشبوونەی کورد بۆ چوار پارچە دەبێتە هێز بۆ کوردان نەک لاوازی.
ئوجەلان پێنج بنەمایەی دیاریکردن بۆ ئەوەی ئەو پەیماننامەیە لەسەری دابمەزرێ:
1-بنەمای شەڕ و ئاشتی. شەڕ چییە و ئاشتی چییە، واتا کورد لەگەڵ کێدا لە شەڕە و لەگەڵ کێدا پێویستە ئاشتی بکا. هەروەها بەو مانایەی کورد لەنێوان خۆیاندا شەڕ بەجێدەهێڵن و ئاشتی لە پەیوەندیی خۆیاندا بە بنەما دەگرن.
2-بنەمای یەکێتی: ئوجەلان جەخت لە یەکێتیی کورد دەکاتەوە، دەشڵێت ئەو یەکێتییە بۆ ئەوە نییە ببێتە هەڕەشە لەسەر سنوورەکانی ئەو چوار وڵاتەی کوردی تێدا دەژیێ. ئەو یەکێتییە بۆ ئەوەش هەر پارچەیە و لە ڕێی خۆیەوە لەگەڵ هەر یەک لەو چوار وڵاتانە بەجیا پرسی خۆی چارەسەر دەکات. لەپاڵ ئەو چارەسەرییانەدا، کورد لەنێوان خۆیاندا پەیوەندییەکانیان و یەکێتییەکەیان بەهێز دەکەن، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانیان گەشەپێدەدەن. ئەو یەکێتییە لەسەر بنەمای کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دەبێت.
3-بنەمای دیموکراسی: بنەمای دیموکراسی بەوە جێبەجێ دەبێت. کە دەوڵەتانی داگیرکەر کۆی ئەو مادە دەستووری و یاساییە لاببەن کە دژن بە مافەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەیەک، وەک ئەوەی لە ئێراقدا لە 2005 لە دەستووری هەمیشەیی ئێراق ڕویدا. دیموکراسی لای ئوجەلان خاڵێکی جەوهەرییە چونکە بێ هەبوونی دیموکراسیی نە کورد دەتوانێت لە ناوچەکەدا بەشداریی هەبێت نە دەوڵەتانی دیکەش دەتوانن پێشبکەون و لەو سیاسەتی جینۆساید و سڕینەوە دەربازیان ببێ، کە نەک هەر بۆ کورد بووەتە نەهامەتی، بۆ خودی ئەو نەتەوانەی ناوچەکەش بووەتە نەهامەتی. دۆخی ناهەمواری سیاسی و ئابووری ئێران و تورکیا و سووریا ڕاستە قوڕسییەکەی بۆ کورد زیاترە، بەڵام بۆ تورک و فارس و عەرەبیش کەم نییە.
4-بنەمای مافە کولتوورییەکان: نوێکردنەوە و ناساندنی کولتووری کورد.
5-بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک: کە پرسی سیاسەتی دیموکراتیک، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، و ئابووری گفتوگۆیدان بکرێت. سنوورەکانی ئەو جۆرە سیاسەتە دیاری بکرێ و کورد ببێتە خاوەنی پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی هێڵە گشتییەکانی ژیانی کوردی دیاریبکرێن و بگونجێندرێن لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئەوڕۆ و لەگەڵ ڕۆح و کولتووری کوردی ناتەبا نەبن.
بۆ ئەوە ئوجەلان پێشنیازی کرد سێ کۆنفرەنس ببەسترێن؛ یەکیان لە هەولێر، ئەوی تر لە ئامەد، و هەروەها وەک ئاکتێکی سیمبۆلیک، ئەگەر بکرێ، کۆنفرەنسێکیش لە لۆزان ببەسترێ چونکە لە لۆزان دانی نا بە سەربەخۆیی تورکیا و پەیماننامەی سیڤەری هەڵوەشاندەوە کە پەیمان بە کورد درابوو مافەکانیان دان پێدا بنرێ. لە پەیماننامەی لۆزاندا ڕاستە باسی پاراستنی مافی پێکهاتە ئایینی و ئێسنیکییەکان دەکات، بەڵام تورکیا لەوێدا ئەوەی زیاد کرد تەنیا ئەو پێکهاتانەی کە موسڵمان نین، بەمە پرسی کورد لە پرسێکی ناودەوڵەتییەوە بوو بە پرسێکی ناوخۆیی تورکیا. ئوجەلان هەر لەو دیدارەدا داوایکرد کوردیش ببێتە خاوەنی میساقی میللی خۆی بە ئاماژەدان بە شەش بەندەکەی میساقی میللی تورکیی.
ئوجەلان دەربارەی ئەو کۆنفرانسانەی دەبەسترێن، پێشنیازیکرد: لە کۆنگرەی ئەو پەیماننامەیە کۆمەڵایەتییە نەتەوەییەدا، کوردان دەتوانن گفتوگۆی مەرجەکانی بەدیهێنانی ئەو پێنج بنەمایە بکەن. ئێمە تەنیا لە بەدیهێنانی ئەو پێنج بنەمایەدا دەتوانین ئاشتی و دیموکراسیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێ. وەک پێشتر وتم، ئەو کۆنگرەیە دەکرێت لە #هەولێر# ، #ئامەد# ، و لۆزان ببەسترێت. شوێنەکە گرنگ نییە. ئەوەی گرنگە ناوەرۆکی ئەو پێنج بنەمایە گفتوگۆیدان لەبارەوە بکرێت.
هەروەها ئوجەلان وتی: پێشتر باسم لە پێداچونەوە بە پەیماننامەی لۆزان کردووە. دەمەوێت سەرنجێکی مێژویی بخەمە سەر بەشداریی کوردان لەو کاتدا. لە پڕۆسەی لۆزاندا، کوردان هاوتا لەگەڵ کۆماری نوێی تورکیا یەکێتییان گرێدا. ئەمڕۆ کوردان پێویستییانە نیوەکەی تری لۆزان تەواو بکەن بە پێداچونەوە بەو پەیماننامەیەدا. ئەوەش تەنیا بەوە بەدەستدێت کە ماف و ئازادییەکانی کورد بناسرێن و وجودی یاسای و دەستووریی کورد دانی پێدابنرێ. پێویستیشە کوردان لەسەر ئەوە کار بکەن.
بەستنی کۆنفرەنسێک لە لۆزان لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە، لە خۆیدا کارێکی ناگرنگ نییە وەک هەندێک هاوڕێ ڕەخنەی دەگرن، وا باشترە خودی ڕەخنەکان لە ناوەرۆکی کۆنفرەنسەکە بێ. ئێستا کێشەکانی کورد و کوردستان و ئەو وڵاتانەی کوردیان تێدا دەژیێ، جیاوازترن لە کێشەکان لە 100 لەمەوبەر. بۆ نموونە ناکرێت کۆنفرەنسێک ببەسترێت باسی پرسی گۆڕانی ئاووهەوای تێدا نەکرێ کە وا خەریکە هەڕەشەکانی ڕۆژبەڕۆژ لەسەر خاکی کوردستان زیاتر دەردەکەون. هەروەها کۆنفرەنسەکان لە خۆیاندا ئەرکێکی نەتەوەیی جێبەجێدەکەن، بەڵام دەبێت.نەوەی نوێی کورد دەنگی هەبێت چونکە خەیاڵەکانیان و دونیابینییەکانیان جیاوازترن. ناکرێت کورد لە ئەمڕۆدا کۆنفرەنسێک ببەستێت بۆ نموونە باسی ئەو گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییە گەورانە نەکات کە دونیا بە ئەندازەیەک وەردەچەرخێنن کە کۆی ژیان دەگۆڕێ، بە نموونە ئەو گۆڕانکارییانەی ژیریی دەستکرد لەگەڵ خۆی هێناون، و دەیان پرسی تر. چیتر ناکرێت کورد وەک گەلێکی قوربانی و چەوساوە تەماشابکرێ، دەبێت.بزووتنەوەی ئازادیخوازیی سیاسیی و شۆڕشگێڕیی کورد، بۆ خەیاڵ و ژیانی نەوەی نوێ، بۆ دونیای هاوچەرخ، وەڵامێکی هەبێت ئەگەرنا نەوەی نوێی کورد لەناو بۆتەکەی نیۆلیبڕاڵیزمی نوێ و گۆڕانکارییە خێراکانی دونیا، کە وا دەکەن ئینسان لە خۆی نامۆ و بێ هیوا و سەرگەردان بێ، ون ببێ.
[1]
ئەم بابەتە 305 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://kurdistantimes.org/ 01-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: فڕەنسا
وڵات - هەرێم: کوردستان
وڵات - هەرێم: تورکیا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 01-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 305 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1102 KB 01-02-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆنگرەی لۆزان سەرەتایەکی گرنگە، شایانی ھاندانە 06-07-2023
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆنگرەی لۆزان سەرەتایەکی گرنگە، شایانی ھاندانە 0...

پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆنگرەی لۆزان سەرەتایەکی گرنگە، شایانی ھاندانە 0...
بە کرداری کردنی ئەم گوتارە یەکێتی دەبێتەوە سەر مەشقی خەباتی نیشتمانی.
بە ھاندان و بەرفراونکردنی ئەم ھێڵەو لادانی لەمپەرە ناوخۆیی و دەرەکیەکان بزاوتێکی نوێی کاریگەر دوای سەد ساڵەی لۆزان دیاری دەکەین.
پەیامی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ کۆنگرەی لۆزان سەرەتایەکی گرنگە.

بافڵ تاڵەبانی نامەیەک بۆ کۆنگرەی لۆزان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرێت و لە بەشێکی ئەو نامەیەدا دەڵێت: ئامانجی یەکێتی نیشتیمانى کوردستان ڕوونە و درێژەپێدەری سیاسەتى حەکیمانە سەرۆک مام جەلالە، ئەو سیاسەتەى خۆی لە پشتیوانى کوردان و پشتگیری خەباتە سیاسیی و مەدەنییەکەیدا دەبینیێتەوە، سیاسەتێک کە ئامانجەکەی سەربەرزی کوردان و بەدیهێنانى ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانە، بۆ ئەمەش ڕوو لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەم و دەڵێم ڕاستە جیاوازییەکانمان زۆرن، بەڵام زمان و خاکە هاوبەشەکەمان خاڵی کۆکەرەوەی هەموومانە و دەبێت پارێزگاری لێ بکەین.
دەشڵێت: بە هەموو جیهان و وڵاتانى دراوسێکانمان دەڵێین شەڕ و ناکۆکی بژاردەى ئێمە نییە و بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە، دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکان گەشە پێ بدەین و دراوسێیەکى باش بین، بەڵام سازش لەسەر مافە ڕەواکانمان ناکەین و بە هەموو شێوەیەک بەرگری لێدەکەین'. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 505 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 06-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-07-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 07-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( میلانۆ محەمەد ساڵح )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( میلانۆ محەمەد ساڵح )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 505 جار بینراوە
پەیماننامەی (لۆزان) هۆکارە کە تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ناوچەکە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوەو شەڕو خوێنڕشتن بەردەوامە
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

غەفوور مەخمووری

غەفوور مەخمووری
میدیا - ئێسن- ئەلمانیا :

#غەفوور مەخمووری# سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پەیامێکی ئاراستەی مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی پەيماننامەی #لۆزان# کردووە، کە ئامادەسازی بۆکراوەو، ئەمڕۆ 12 / 6 / 2022 لە شاری (ئێسن)ی وڵاتی ئەلمانیا بەڕێوەدەچێت، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کەوا لەو کاتەوەی پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێکرا، تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەکە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و، شەڕو خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا درێژەی هەیە، هەروەها دەڵێت : (جێبەجێکردنی پەیماننامەی (لۆزان) فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتی و هێمنی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت.)، هەر لە پەیامەکەیدا مەخمووری داوای هەڵوەشانەوەی پەیماننامەی (لۆزان) دەکات و دەڵێت: (پێویستە هەموو لایەک ئەو ڕاستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و گەیشتنی گەلی کوردستان بەمافە ڕەواکانی گەورەترین فاکتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنها و تەنها لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و وەدەست بهێنرێت.). ئەمەش دەقی پەیامەکەیە :

بەڕێزان کۆمیتەی پەيماننامەی لۆزان

خوشکان... برایان... ئامادەبووانی بەڕێز

سڵاوی سەرخۆبوون و ئازادیتان لێبێت...

بەڕێزان ؛ ئەمڕۆ ئێوەی بەڕێز کارێکی گرنگ و دیرۆکی ئەنجام دەدەن کە پەیوەستە بەداهاتووی گەلی کوردستان، ئەویش کارکردنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان، کەوا تا ئێستا و دوای سەد ساڵ لەسەر بنەمای ئەو پەیماننامەیە زوڵم لە گەلی کوردستان دەکرێت.

وەکو خۆتان دەزانن گەلی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لەخەبات و تێکۆشان و بەرخوداندا بووە لەپێناو وەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیدا و، گەورەترین زوڵمی مێژووییش کە لە گەلی کورد کرابێت ڕێکەوتننامەی (سایکس - پیکۆ) بووە لە ساڵی 1916دا، دوای ئەوەی کوردستان لە ئەنجامی شەڕی چاڵدێران دابەشی سەر هەردوو ئیمراتۆریەتی عوسمانی و سەفەوی کرا، جارێکی دیکە و سەرلەنوێ کوردستان بەپێی ڕێکەوتننامەی (سایکس - پیکۆ) دابەشی سەر (عێراق و تورکیاو سوریاو ئێران) کرا، ڕاستە ئەو ڕیکەوتننامەیە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ئەو ناوچەیە بوو، بەڵام لەهەمان کاتدا زوڵمیکی گەورەش بوو لە کورد و گەلی کوردستان کرا، بێگومان گەلی کوردستان هەر لەسەرەتاوە ڕێکەوتننامەی (سایکس - پیکۆ)ی ڕەتکردەوەو پێی ڕازی نەبوو.

دوای چوار ساڵ لە ڕێکەوتننامەی (سایکس - پیکۆ) هەوڵێک هاتە ئاراوە کە ئەویش پەیماننامەی (سیڤەر) بوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە لە بەندەکانی (62 و 63 و 64) کۆمەڵێ ماف بۆ گەلی کوردستان دیارکرابوو، بەپێی ئەو پەیماننامەیە دەبوایە دوای ساڵێک گەلی کوردستان وەک هەر گەلێکی دیکەی ناوچەکە خۆی خۆی بەڕێوەببات و، دواتر هەوڵبدات لەسەر خاکی خۆی بینای وڵاتی خۆی بکات، هەوڵبدات وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە بیناکردنی شارستانییەتی ناوچەکەدا بەهەمان شێوە لەداهاتوودا ڕۆڵێکی کارا ببینێت لە بیناکردنی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، بەڵام بەداخەوە ئەو پەیماننامەیە جێبەجێنەکرا و، ئەوە بوو لەساڵی 1923 پەیماننامەی لۆزان هاتە پێشەوەو ئەو پەیماننامەیە ئەو خەونەی گەلی کوردستانی لەباربرد کە لە سیڤەردا بەرنامەڕێژی بۆ کرابوو، جارێکی دیکە لە (لۆزان) زوڵم لە گەلی کوردستان کرایەوە، کەمالییەکان زوڵمێکی گەورەیان لەگەلی کوردستان کرد کە مافی ڕەوای گەلی کوردستانیان نەدا و، نەیانهێشت ویلایەتی موسڵ خۆبەڕێوەبەری ڕابگەیەنێ، دواتر کە ویلایەتی موسڵ لەساڵی 1925 کە بەعێراقی عەرەبییەوە لکێندرا جارێکی دیکە ئەو خەونەی کورد لەباربرا.

ئێمە ئەگەر تێبینی بکەین لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، کە پەیماننامەی (لۆزان) ئیمزاکراو جێبەجێکرا، ئەوە بووە هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو ناوچەکە هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت و، شەڕو خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا درێژەی هەبێت، جێبەجێکردنی پەیماننامەی (لۆزان) فاکتەرێکی سەرەکی بوو بۆ ئەوەی ئاشتی و هێمنی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بگرە جیهانیشدا بەرقەرار نەبێت، بێگومان پێویستە هەموو لایەک ئەو ڕاستییە بزانن کە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان و گەیشتنی گەلی کوردستان بەمافە ڕەواکانی خۆی گەورەترین فاکتەری چەسپاندنی هێمنی و ئارامییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و، تەنها و تەنها لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێ ئەو هێمنی و ئارامییەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیخوازێت لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا بچەسپێت و وەدەست بهێنرێت، واتە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان فاکتەری چەسپاندی ئاشتی و ئارامییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەگەر ئێمە تێبینی بکەین دەبینین کە ڕێکەوتننامەی گرنگی سیڤەر جێبەجێنەکراوو پەیماننامەی لۆزان جێبەجێکرا، ئەوە بووە هۆکاری سەرەکی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینێت، ئەمەش شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ تەواوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ نەتەوەیەکی زیاتر لە (50) ملیۆن مرۆڤ لەهەموو مافێکی خۆی بێبەشکراوە و، لەلایەن چوار دەوڵەتی ناوچەکە (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) دەچەوسێندرێتەوەو مافەکانی پێشێل دەکرێت، بۆیە لەسەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پێویستە هاوکاربێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، هەوڵبدات بۆ زیندووکردنەوەو کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و، هاوکاربێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت.

ئامادەبووانی بەڕێز...

بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و زیندووکردنەوەو کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر ؛ ئێمە وەکو گەلی کوردستان پێویستیمان بەوە هەیە بۆردێکی کارکردنمان هەبێت، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و بەپەلە پێویستە (بۆردی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و کاراکردنەوەی پەیماننامەی سیڤەر) دابمەزرێنین، بۆ ئەوەی بتوانین لەرێگەی ئەو بۆردەوە کاربکەین بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزان و، جارێکی دیکە پەیماننامەی (سیڤەر) زیندووبکەینەوە، بۆئەمەش پێویستە هەرسێ ماددەی (62 و 63 و 64)ی پەیماننامەی سیڤەر کارابکەینەوەو بەپێی ئەو ماددانە داوای مافە ڕەواکانی خۆمان بکەین، لەو پێناوەشدا پێویستە هەموو تاکێکی کوردستان بەو ئاراستەیە کاربکات، لەهەمان کاتدا پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بزاڤێکی خورت بکەین، بۆئەوەی بتوانین کاریگەریمان لەسەر ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش هەبێت، لەم ڕووەوە ڕەڤەندی کورد دەتوانێت ڕۆلێکی کارا بگێرێت، لێرەوە داوا دەکەین کەوا ڕەڤەندی کورد زیاتر ڕێکبخرێت و بەشێوەیەکی ئۆرگانیزەکراو ئاڕاستەی کارو خەبات بکرێت، هەروەها لەناوخۆی کوردستانیش پێویستە هەموومان پێکەوە هەوڵبدەین و بەو ئاراستەیە کاربکەین، لەبەرئەوەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی (لۆزان) و زیندووکردنەوەی پەیماننامەی (سیڤەر) هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ نزیکبوونەوەمان لە گەیشتن بە مافە ڕەواکانمان.

لە کۆتاییدا؛ جارێکی دیکە دەستخۆشیتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هەموو پشتیوانییەکی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین، ئومێد دەکەین لەچەند ساڵی داهاتوودا ئێمەیش وەکو نەتەوەکانی دیکە بە سەربەخۆیی خۆمان بگەین و ببین بە خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆمان.

بێتەدی هیواو ئاواتی گەلی کوردستان، بێتەدی کۆماری کوردستان، لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستی دووبارەمان بۆ هەموو لایەک.

بژی کورد... بژی کوردستان.


براتان

غەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK.[1]
ئەم بابەتە 1,107 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.yndk.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-06-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,107 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,302
وێنە 105,588
پەرتووک PDF 19,128
فایلی پەیوەندیدار 96,238
ڤیدیۆ 1,300
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
کورتەباس
مەرگی تاڵ و ژار! ناوناوە شیرینیت
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
کورتەباس
یەکگرتنی ناووکی و ساردە یەکگرتنی ناووکی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.562 چرکە!