ناو: حاجی جەزا
نازناو: حاجی جەزای قەرەگۆل
ناوی باوک: حاجی حەمەتالیب فەرەج مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1944
ساڵی کۆچی دوایی: 2003
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #قەرەگۆل#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی حاجی جەزا حاجی حەمەتالیب فەرەج مستەفایە، ساڵی 1944 لەدایکبووە. لەدوایی مردنی حاجی حەمەتالیبی باوکی لە ساڵی 1971 بووتە سەرۆکی تیرەی میکایەڵی. ئەم پیاوە یەکێکە لە پیاوە ناودار و خانەدانەکانی هۆزی #جاف#.ئەم پیاوە هەمیشە جێ دەستی دیاربووە لە چارەسەرکردنی کێشەکۆمەلایەتییەکاندا. نەک بە تەنیا تیرەکەی خۆی بەڵکوو هەر کەس پێویستی پێی بووبێت بەدەمیەوە چووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە وە بەشداری شۆڕسەکانی تری کوردی کردووە. ئەم پیاوە خەمخورەی عەشیرەتی جاف لە ساڵی 2003 کۆچی دوایی دەکات و لە گۆرستانی گوندی #نەمەڵ# بەخاک دەسپێرێت. لە دوای مردنی
(#دیاری حاجی جەزای قەرەگۆل#) کوڕی دەبێتە جێگرەوەی [1]