پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 3 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

حوکمی قەرەقوش.. چیرۆکی کۆیلەیەکی خەسێنراو لە یادەوەری میسرییەکان و گەلانی دیکەدا
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حوکمی قەرەقوش.. چیرۆکی کۆیلەیەکی خەسێنراو لە یادەوەری میسرییەکان و گەلانی د...

حوکمی قەرەقوش.. چیرۆکی کۆیلەیەکی خەسێنراو لە یادەوەری میسرییەکان و گەلانی د...
پێدەچێت پێشتر ئه و دەستەواژەیەت بیستبێت کە دەڵێت (حوکمی قەرەقوشە). کاتێک ئەم قسەیە دەکرێت کە باس لە فەرمانڕەوایەکی ستەمکار و خاوەنی بریاردانی نامۆ و فەرمانی ناڕەوایه.
بەڵام مەبەست لە قەرەقوش، میرێکە بە ناوی (بەهادینی قەرەقوش)، کە یەکێک بووە لە دەستە گورزوەشێنەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە میسر.
سەڵاحەدین لە دروستکردنی دەوڵەتە نوێکەیدا دەوڵەتی ئەیوبییەکان، پشتی بە سێ کەس بەستووە، (قەرەقوش، عیسا #هەکاری# شارەزا لە فیقهی ئیسلامی و قازی فازیل) کردوونی بە کۆڵەکەکانی دەوڵەتەکەی.
چیرۆکی ئەم میرە قەرەقوش چییە؟ ئایا فەرمانڕەوایەکی ستەمکار و گەمژە بووە؟
قەرەقوش.. لە کۆیلەییەوە بۆ کتێبەکانی مێژوو
بەهادین قەرەقوش لە مێژووی میسردا له و کۆیلانەی پێش و پاش خۆی بەدەرنەبووە کە بە کۆیلەیی نەژیاون، دواتر بووەتە کەسی یەکەم لە ناوچەی مەحروسە. دوو سەدە پێش خۆی و لە یەکێک لە بەناوبانگترین شیعرەکانی هەجوکردندا (جنێوفرۆشی)، موتەنەبی ڕەخنەی ئەوەی گرتووە کە: هەرکاتێک کۆیلەیەک گەورەکەی دەکوژێت یان ناپاکی بەرامبەر دەکات، لە میسر پێشوازی لێدەکرێت
بەڵام ئەمجارە لە چانسی میسر، قەرەقوش کۆیلەیەکی خراپ نەبوو، هەمیشە گوێڕایەڵییەکەی بۆ سەحەڵادینی ئەیوبی (کە خاوەن و گەورەی قەرەقوش بوو) بە نمونە دەهێنرێتەوە، بۆ چەندین مانگ و لە جەنگە دوور و درێژەکاندا، کە سەڵاحەدین لە پێناو یەکپارچەیی شام و میسردا بەسەر ناوچەکاندا دەگەڕا، قەرەقوش پارێزگاری لە سامان و دەسەڵاتەکەی دەکرد.
لەناکاو و دوای ئه و ململانێیەی کە پێنج ساڵ (559ک - 564ک) بەردەوامبوو، قەرەقوش ناوی چووە لاپەڕەکانی مێژووەوە، له و ماوەیەدا سێ شەڕی گەورە لە نێوان نورەدین مەحمود زەنگی پاشای شام و ئەمالریکی پاشای قودسدا ڕوویدا، کە هەردووکیان بە توندی کێبڕکێیان دەکرد بۆ دەستگرتن بەسەر میسردا و دەیانویست ئه و غەفڵەتە بقۆزنەوە کە خەلافەتی فاتیمییەکان دوای دەیان ساڵ لە فەرمانڕەوایی تێیکەوتبوون و خەلیفە بووبووە هێمایەکی بێ دەسەڵات، وەزیرە چاوچنۆکەکانیشی شەڕیان لەسەر تەختەکەی دەکرد، بەتایبەت (شاور و زەرخام) کە دوان لە وەزیرەکانی خەلیفە عازدی فاتمی بوون.
لە دوو شەڕدا هیچ یەکێک لە پاشای قودس و پاشای شام نەیانبردەوە، بەڵام لە سێیەم شەڕدا سوپاکەی نورەدین زەنگی بە فەرماندەیی ئەسەدەدین شێرکۆ و سەڵاحەدینی ئەیوبیی برازای، میسری کۆنترۆڵ کرد، هەرچەندە خەریکبوو بکەوێتە دەست خاچپەرستەکان، دوای ئەوەی ناپاکییان بەرامبەر ڕێککەوتنەکەیان کرد لەگەڵ شاور ی وەزیردا.
شیرکۆ بووە وەزیری میسر، کە لە یەک کاتدا لەژێر دەستی نورەدین زەنگی و خەلیفەی فاتیمییەکاندا بوو، شێرکۆ زۆر له و پۆستەدا نەمایەوە و لەپڕ مرد، دواتر سەڵاحەدینی برازای جێی گرتەوە.
بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتەکەی بەسەر میسردا و بۆ لەناوبردنی میراتی خەلافەتی فاتیمییە شیعەکان و گێڕانەوەی میسر بۆ ژێر ڕکێفی خەلافەتی عەباسی سوننە، سەڵاحەدین کەوتە چەند ململانێیەکەوە. ڕووبەڕووی بەرەنگاریی توندی پاشماوەکانی سەردەمی فاتیمییەکان بووەوە که لە چەندین شۆڕش و یاخیبوونی تونددا دەرکەوتن و خەریک بوو دەسەڵاتەکەی بڕوخێنن، لەلایەکی دیکەشەوە خاچپەرست و بێزەنتییەکان دەیانویست پێکەوە، لەدوای داگیرکردنی دومیات لە دەریاوە، میسر بخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە، بەڵام سەڵاحەدین ئه و قۆناغەی تێپەڕاند، ئه و سەرکەوتنەشی بە پاڵپشتی کەسی دەستە ڕاستی خۆی بەدەستهێنا کە بەهادین قەرەقوش ئەسەدی بوو.
باڵندە ڕەشەکە باڵ بەسەر میسردا دەکێشێت
(قەرە قوش) ناوێکی تورکیە، (قەرە) بە واتای (ڕەش) و (قوش) بە واتای (باڵندە) دێت، پێکەوە دەبنە (باڵندە ڕەشەکە)، دابڕینی ئه و ناوە بەسەر قەرەقوشدا تا ڕادەیەک نامۆیە چونکە کەسێکی ڕەشپێست نەبووە.
مێژووی باسکردنی قەرەقوش له و کاتەوە دەستپێدەکات کە بووەتە خزمەتکاری یەکێک لە میرە کوردەکانی شام بەناوی ئەسەدەدین شێرکۆ
زانیارییەکان لەبارەی سەردەمی منداڵیی قەرەقوش زۆر کەمن، تەنانەت مێژوونووسەکانیش لەسەر یەکلاکردنەوەی شوێنی لەدایکبوون و چۆنیەتی گەورەبوونی ناکۆکن. ئایا یەکێک بووە لە سەقلەبییەکان (کە لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ خۆرهەڵاتی ئەوروپا) یان تورک بووە، یان یۆنانی؟ ئەوەندەی لەبارەیەوە زانراوە ئەوەیە، کە کۆیلەیەکی سپی پێستی خەسێنراو بووە.
مێژووی باسکردنی قەرەقوش له و کاتەوە دەستپێدەکات کە بووەتە خزمەتکاری یەکێک لە میرە کوردەکانی شام بەناوی ئەسەدەدین شێرکۆ، فەرماندەی سوپای عیمادەدین زەنگی فەرمانڕەوای موسڵ و حەلەب، کە بە جیهاد لە دژی خاچپەرستەکان ناسراوە و ئەمارەتی ڕەهای لەدەست دەرهێنان.
دکتۆر عەبدوللەتیف لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر کتێبی (الفاشوش في حکم قراقوش)، (کە ئیبنومەماتی یەکێک لە دوژمن و ڕکابەرەکانی قەرەقوش نووسیویەتی و تیایدا سووکایەتی زۆر بە قەرەقوش دەکات و چیرۆکی زۆری لەسەر هەڵبەستووە)، دەڵێت، قەرەقوش لە خزمەتکردنی ئەسەدەدیندا دەدرەوشایەوە، لە هونەری جەنگدا زۆر شارەزابوو، دڵسۆزیی بۆ گەورەکەی نیشاندا و ئەویش ئازادی کرد و کردییە یەکێک لە پیاوانی ناو بازنەی چواردەوری خۆی.
قەرەقوش لە خزمەتکردنی ئەسەدەدیندا دەدرەوشایەوە، لە هونەری جەنگدا زۆر شارەزابوو، دڵسۆزیی بۆ گەورەکەی نیشاندا و ئەویش ئازادی کرد و کردییە یەکێک لە پیاوانی ناو بازنەی چواردەوری خۆی
قەرەقوش نازناوی بەهادینی وەرگرت، بەخۆی دەگوت قەرەقوش کوڕی عەبدوڵای (کوڕی بەندەی خوا) ئەسەدی. ئه و کوڕی (بەندەی خوا)یەی لەبەر ئەوە داناوە چونکە نەیزانیوە باوکی ڕاستەقینەی کێ یە، نازناوی ئەسەدی لە گەورەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەسەدەدین شێرکۆ یە.
ئاسایی بووە کە قەرەقوش لە جەنگە مەترسیدارەکانی سەر میسردا هاوڕێیەتی گەورەکەی بکات، هەر لەوێش ماکە گرانبەهاکەی بۆ خەڵکی میسر و خەڵکانی دیکە ئاشکرابوو، تا دەهات چانسی زیاتر دەبوو بۆ ئەوەی ببێتە جێی متمانە و پێسپاردرنی ئه و بەرپرسیارییتیانەی پاشان پێیدران.
دوای ئەوەی لە (564ه)دا سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە وەزیری میسر و دەستیکرد بە دابەشکردنی کەسە باوەڕپێکراوەکانی بەسەر جومگەکانی دەسەڵاتەکەیدا، موئتەمین گەورەی کۆیلەکانی سودان، کە سەرپەرشتیاری کۆشکی عازدی خەلیفەی فاتمییەکان بوو، بە پاڵپشتی خاچپەرستەکان پلانی بۆ کودەتاکردن بەسەر سەڵاحەدیندا دانا، بەڵام سەڵاحەدین پلانەکەی ئاشکراکرد و فەرمانیدا کە موئتەمین لە کۆشکی خەلیفە هاتەدەرەوە بیکوژن.
سەربازەکانی بۆ تۆڵەکردنەوەی سەرکردەکەیان شۆڕشێکی گەورەیان دەستپێکرد، پەشێوی قاهیرەی گرتەوە، سەرەتا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام سەڵاحەدین زۆر بە توندی و دڵڕەقانە سەرکوتیکردن و فەرمانیدا خانووەکانیان بسووتێنن، زۆری لێ کوشتن و لێ دەستگیرکردن و زۆریشیانی لە میسر دەرکرد و بە تەواوی لەناویبردن. سەڵاحەدین زانی کە موئتەمین لەپشت ئه و کارەوەیە و لە کۆشکەوە، کە کرابووە ناوچەیەکی قەدەغەکراو، پشتگیری تەواوی بۆ دەستەبەرکردوون، دواتر زانی کە مانەوەی کۆشکی خەلافەت پەناگەیەکی ترسناکە، بە تایبەت کە متمانەی تەواوی بە دڵسۆزی خەلیفە عازد نەبوو.
پاراستنی کۆشکی خەلیفەی فاتیمییەکان و تۆمارکردن و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئه و پارە و زێڕ و سامانەی کە لە کۆشکەکەدا بوو خرایە ئەستۆی قەرەقوش
لەوکاتەدا سەڵاحەدین یەکەم ئەرکی قورس و گەورەی بە قەرەقوش سپارد، پاراستنی کۆشکی خەلیفەی فاتیمییەکان و تۆمارکردنی سەرجەم ئه و پارە و زێڕ و سامانەی کە لە کۆشکەکەدا بوو، لەگەڵ چاودێریکردنی هەموو هاتن و چوونێکی کۆشک و گەیاندنەوەی بۆ سەڵاحەدین. قەرەقوش ئه و کارەی بە باشترین شێوە جێبەجێکرد، ئەوەش فاتمییەکان و هاوپەیمانەکانیانی توڕە کرد. به و شێوەیە قەرەقوش سەڵاحەدینی ئەیوبیی لە کۆشک و پیلانەکانی پاراست، تا ئه و کاتەی سەڵاحەدین بە یەکجاری فاتیمییەکان و هەژموونەکەیانی لە میسردا بنەبڕ کرد.
دوای ئەوەی میسر سەقامگیربوو، سەڵاحەدین ویستی دەوڵەتەکەی بە ئاراستەی خۆرئاوا فراوان بکات، ساڵی (571ک) بەهادین قەرەقوشی کردە فەرماندەی بەشێک لە سەربازەکانی و چوونە بەرقە (خۆرهەڵاتی لیبیای ئیستا) و چەند ناوچەیەکیان داگیرکرد و خستیانە سەر خاکی میسر.
یەکێک لە گەورەترین کارە بیناسازییەکانی قەرەقوش قەڵای چیایه لە قاهیرە، کە بەیەکێک لە شوێنەوارە دیارەکانی جیهان دادەنرێت
یەکێک لە گەورەترین کارە بیناسازییەکانی قەرەقوش قەڵای چیایه لە قاهیرە، بە یەکێک لە دیارترین ئه و شوێنەوارانەی سەدەکانی ناوەڕاست دادەنرێت کە بە حاڵێکی باشەوە ماوەتەوە، بەیەکێک لە شوێنەوارە دیارەکانی جیهانیش دادەنرێت. هەروەها قەڵای (المقیاس - پێوەر)یشی بونیادناوە، کە دەکەوێتە دورگەی (الروضة – بەهەشت)وە، سەرپەرشتی دروستکردنی شورایەکی زەبەلاحی کردووە بە دەوری میسر، ئه و پایتەختە میللیەی زۆرینەی خەڵک تیایدا دەژین، و قاهیرەدا، پایتەختی ئیداریی، تا بە ئاسانی بەرگریی لێبکرێت، کە تا ئێستاش چەند بەشێکی ماوە. قەرەقوش فەرمانی کرد لە بیابانی قاهیرە و هەرەمە بچووکەکانی دەوروبەرییەوە بەردی پێویست بۆ دروستکردنی شوراکە بهێنرێت. ئه و کارە بۆ کرێکارەکان زۆر تاقەتپڕوکێن بوو، کە زۆربەیان لە خاچپەرستە بەدیلگیراوەکان بوون.
یەکێک له و چیرۆکە نامۆیانەی کە پاڵەوانەکەی قەرەقوش بوو، فرۆشتنی هەزاران کتێبی هەڵگیراوی کۆشکی فاتمییەکانە، لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژی بۆ فرۆشتنیان تەرخانکردووە، لەبەر زۆری کتێبەکان چەند مانگێک بەردەوام بووە و پارەیەکی زۆری کۆکردووەتەوە. کتێبفرۆشەکان بێ ئاگایی قەرەقوشیان لە ئەدەب و زانست قۆستەوە و فێڵیان لێکرد، داوایان لێکرد بۆ ئەوەی مۆرانە لێیان نەدا و زیانیان پێنەگەیەنێت، کتێبەکان لە کۆگاکاندا بهێنێتە دەرەوە. کتێبەکان خۆیان ڕێکخرابوون و بەپێی بابەت جیاکرابوونەوە. قەرقوش بەقسەی کردن، لە ئاکامدا زۆرێک له و کتێبە دانسقانە لەناوچوون، هەندێکیشیان کە لە چەند بەرگێک پێکهاتبوون، پەرش و بڵاوبوونەوە و نرخەکەیان داشکا. کتێبفرۆشەکان بە پارەیەکی زۆر کەم کڕییاننەوە و سەرلەنوێ ڕێکیانخستنەوە و قازانجێکی زۆریان لێکردن.
قەرەقوش لە هەڵمەتی سییەمی خاچپەرستەکاندا بەدیلگیرا و سەڵاحەدین بە پارهیەکی زۆر ئازادی کرد
دوای چەند ساڵێک و بەهۆی پسپۆڕییەکەیەوە لە بەرگریکردندا، سەڵاحەدین ویلایەتی عەکای دایە دەست، تا لەدوای ڕزگارکردنی لە چوارچێوەی شەڕی حەتین دا (1187ز)، شورا و قوللەکانی نۆژەنبکاتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک قەرەقوش دووچاری کارەساتێکی گەورە بوو، هەڵمەتی سێیەمی خاچپەرستەکان دەستیپێکرد، کە لە سەرتاسەری ئەوروپاوە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شکستەکەی حەتین و لەدەستدانی قودس، هێزی بۆ کۆکرابووەوە. ڕیچارد (دڵی شێر) پادشای ئینگلتەرا سەرپەرشتی هەڵمەتەکەی دەکرد، شاری عەکا بۆ دوو ساڵ گەمارۆدرا و لە کۆتاییدا کۆنترۆڵکرایەوە. قەرەقوش بە دیلگیرا و چەند مانگێک لە دەستی خاچپەرستەکاندابوو، تا سەڵاحەدین بە پارەیەکی زۆر ئازادی کرد و بە گەڕانەوەی ئەوپەڕی خۆشحاڵ بوو.
دڵسۆزیی تا مردن
قەرەقوش لە ساڵی (597ک)و لە سەروو تەمەنی 70 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
دوای باڵادەستیی پاشای دادپەروەر، برای سەڵاحەدینی ئەیوبی، بەسەر میسر و شامدا، هاوکات لەگەڵ مردنی سەڵاحەدین، کوڕەکانی عەزیزی میسر و ئەفزەلی پاشای دیمەشق، بە نهێنی و ئاشکرا لەسەر دەسەڵات کەوتنە ململانێی یەکتر. مامیان کەوتە نێوانیانەوە، جارێک وەک نێوەندگیر و جارێکیش وەک چاوچنۆک، تا لە ساڵی (596ک)دا قاهیرەی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و بووە پاشای ئەیوبییەکان و پاشەیەتیی کردە میراتی کوڕەکانی خۆی، نەک کوڕەکانی سەڵاحەدین.
قەرەقوش وەک دڵسۆزییەک بۆ خانەوادەی سەڵاحەدین، پشتگیری لەوە دەکرد مەنسوری کوڕی عەزیز دەسەڵات بگرێتە دەست
بەدرێژایی ساڵانی (589-595)ک، قەرەقوش دڵسۆزیی خۆی بۆ عەزیزی کوڕی سەڵاحەدین نیشاندا و لە بەڕێوەبردنی میسر و کۆنترۆڵکردنی تەماکردنی میرەکانی دەوڵەتدا هاوکاری زۆری کرد. دوای ئەوەی عەزیز لە ساڵی (595ک)دا کۆچی دواییکرد. قەرەقوش وەک دڵسۆزییەک بۆ خانەوادەی سەڵاحەدین، پشتگیری لەوە دەکرد مەنسوری کوڕی عەزیز دەسەڵات بگرێتە دەست، کە ئه و کاتە زۆر منداڵ بوو، بەڵام زۆرینەی میرەکان دەیانویست پاشای دادپەروەر، برای سەڵاحەدین، دەسەڵات بگرێتە دەست. ئەوەبوو ساڵی دواتر بەبێ شەڕ و بە ڕێککەوتن لەگەڵ میرەکاندا چووە میسرەوە و دوای حەوت ساڵ لە مردنی سەڵاحەدین بۆ یەکەمجار فەرمانڕەوایی هەریەک لە میسر و دیمەشقی کەوتە دەست.
بۆ گاڵتەجاڕییە یان ڕاستیە؟
(کتێبی الفاشوش في حکم قراقوش باس لە چەند شتێک دەکات لەسەر قەرەقوش کە ڕوویاننەداوە و هەڵبەستراون، سەڵاحەدین لە کاروباری دەوڵەتەکەیدا پشتی بە قەرەقوش بەستووە، ئەگەر متمانەی بە ئاستی زانیاریی قەرەقوش نەبوایە، ئه و ئەرکەی پێنەدەسپارد). ابن تغري بردي، لە کتێبی النجوم الزاهرةدا بەم شێوەیە ڕەخنە لە کتێبی الفاشوش دەگرێت.
قەرەقوش کەسێکی نیاز پاک بووە و زۆری بەسەر سوڵتان سەڵاحەدین و ئیسلام و موسوڵمانانەوە هەبووە ئیبنوخەلەکان لە کتێبی (وفیات الاعیان) بەم شێوەیە باسی قەرەقوش دەکات.
دیارترین شت کە ئەم کتێبە لەسەر قەرەقوش ئاشکرایکرد، ئاستی جەماوەریی قەرەقوش بوو، کە لە پەندەکەدا بە حوکمی قەرەقوش کورتکراوەتەوە و بۆ هەموو کاربەدەستێکی چەوسێنەرەوە، نامۆ، بێ لۆژیک و خۆسەپێن بەکاردەهێنرێت. کتێبەکە لەلایەن نووسەرێکی قیبتی ناودارەوە نووسراوە و لە کۆتایی سەردەمی فاتیمییەکاندا موسوڵمان بووە، باوکی و باپیریشی دووان لە نووسەرە گەورەکانی سەردەمی خۆیان بوون و ڕۆڵیان لە دیوانەکانی دەوڵەت و لای خەلیفە هەبووە. به و پێیەش کوڕەزاکەیان، ئەسعەدی کوڕی مەماتی، کە هاوسەردەمی بەهادین قەرەقوش بووە، یەکێک بووە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی.
ئیبنومەماتی کتێبەکەی بە شێوازێکی ئەدەبيی سادە و کاڵتەجاڕی نووسیوەتەوە و دەیان چیرۆکی شۆکهێنەری نامۆ و توندوتیژی لەسەر فەرمانەکانی قەرەقوش و بڕیارەکانی هێناوەتەوە
ئیبنومەماتی کتێبەکەی بە شێوازێکی ئەدەبيی سادە و کاڵتەجاڕی نووسیوەتەوە و دەیان چیرۆکی شۆکهێنەری نامۆ و توندوتیژی لەسەر فەرمانەکانی قەرەقوش و بڕیارەکانی هێناوەتەوە. سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی زۆری ئه و چیرۆکانە پڕن لە شتی سووک و هیچ کەسێکی عاقڵ، تەنانەت شێتیش باوەڕیان پێناکات، بەڵام کتێبەکە و زانیارییەکانی ناوی وەک ئاگری ناو پووش بە خێرایی بڵاوبوونەوە نەک تەنها لە میسر بەڵکو لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامیدا. نەوە لەدوای نەوە میسرییەکان چیرۆکەکانیان دەگێڕایەوە تا کار گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ قەرەقوش بە کەسێکی خراپ و فەرمانڕەوایەکی ستەمکار و شێت بناسرێت، بۆجۆرێک بیرمەندەکانیش سەرلەوە دەرنەکەن کەسێک هەبووبێت بڕیاری له و شێوەیە دەربکات.
یەکێک له و نمونانەی ئیبنومەماتی لە کتێبەکەیدا لەسەر قەرەقوش دەیگێڕێتەوە ئەوەیە، ڕۆژێکیان جلەکانی قەرەقوش بە تەنافی جل هەڵواسینەوە دەکەونە خوارەوە، قەرەقوش دەڵێت، بەس نەبوو خۆم لە جلەکاندا نەبووم. لە یەکێکی دیکە لە چیرۆکەکاندا باسی بێ عەقڵی قەرەقوش دەکات و دەڵێت، کابرایەک چووەتە لای قەرەقوش و سکاڵای کردووە گوایە یەکێک گازی لە گوێچکەی گرتووە، کاتێک لە دادگا ڕووبەڕوو دەکرێنەوە کابرا دەڵێت، من نەبووم ئه و خۆی گازی لە گوێچکەی خۆی گرتووە، قەرەقوشیش دەڵێت ڕاستدەکات خۆت بوویت. دوایی قەرەقوش دەچێتە ژوورێکەوە و دەیەوێت گاز لە گوێچکەی خۆی بگرێت، له و کاتەدا ئەکەوێت بە عەرزا و وەخت بووە دەستی خۆی بشکێنێت.
چیرۆکێکی تر لەسەر بازرگانێک دەگێڕێتەوە کە کوڕەکەی ویستوویەتی بە یارمەتی چەند کەسێک زیندەبەچاڵی کات، تا میراتییەکەی بۆ خۆی بمێنێتەوە، کاتێک کابرا دەخرێتە تابوتێکەوە و دەبرێت بەره و گۆڕستان، گوێی لێدەبێت کاروانی قەرەقوش و دارەدەستەکەی دەیدەن بەلایاندا، کابرا دەستدەکات بە هاوارکردن، قەرەقوش گوێی لێدەبێت، کوڕەکەی و ئەوانەی لەگەڵیدان سوێند دەخۆن کاتێک باوکیان خستووەتە تابوتەکەوە و کفنیان کردووە مردبوو، قەرەقوش سوێندەکەیان بە ڕاست وەردەگرێت و دەڵێت، لەبەریەک کەس ئه و هەمووە بە درۆناخەمەوە، فەرماندەدات لە ناشتنی کابرا بەردەوام بن.
هەروەها ئیبنومەماتی دەڵێت، چەند جوتیارێکی میسر سکاڵایان لای قەرەقوش کردووە و گوتویانە، سەرما لۆکەکەی خراپ کردوون و داوایانکردووە باجیان لەسەر کەمبکرێتەوە، قەرەقوش هەڕەشەی لێکردوون ئەگەر لە پەنا لۆکەکەدا خوری نەچێنن، بۆ ئەوەی لۆکەکە سەرمای نەبێت، ئەوا سەریان دەپەڕێنێت.
بەم شێوەیە ئیبنومەماتی دەیان چیرۆکی هیچ و پوچ و هەڵبەستراو لەسەر قەرەقوش و بڕیارەکانی دەگێڕێتەوە، تەنانەت لە هەندێک له و چیرۆکانەدا باس لەوە دەکات قەرەقوش کەسێکی بەدڕەوشت بووە و خەریکی یەکێک لە جارییەکانی بووە، لە کاتێکدا قەرەقوش کۆیلەیەکی خەسێنراو بووە و حەزی سێکسیی نەبووە.
هەندێک کەلێن لە کەسایەتی و شێوازی مامەڵەکردنی قەرەقوش دا هەبووه کە بوونەتە هۆی ئەوەی چیرۆک و نوکتەکانی ڕکابەرەکەی لەسەری بڵاوببنەوە
دکتۆر عەبدوللەتیف حەمزە له و بڕوایەدایە، سەرەڕای ئەوەی قەرەقوش چەندین دەستکەوتی گەورەی هەبووە و بەدەست خزمەتکردنی دەوڵەتی ئەیوبییەکان و پاراستنی قاهیرەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام هەندێک کەلێن لە کەسایەتی و شێوازی مامەڵەکردنیدا هەبووە بوونەتە هۆی ئەوەی چیرۆک و نوکتەکانی ڕکابەرەکەی لەسەری بڵاوببنەوە.
قەرەقوش سەربازێکی توند بووە و نەیتوانیوە لەگەڵ خەڵکدا باش هەڵسوکەوت بکات، پێداگری لە بۆچوونەکانی کردووە و بۆ قایلکردنی پێویستی بە بەڵگەی بینراو بووە، زۆر بە توندی هەموو ئه و فەرمانانەی جێبەجێ کردووە کە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەریکردوون. لەبەرئەوە زۆربەی میسرییەکان و کەسوکاری خاچپەرستە دیلەکان لە دروستکردنی قەڵای چیا و شواری میسر و قوللەکانی پارێزگاریکردن لە قاهیرە ماندووبوون بە دەستییەوە.
هەرچەندە خەڵکی میسر لەوە تێدەگەیشتن قەرەقوش دەیەوێت چۆن بیانپارێزێت و چییان بۆ بکات، بەڵام مشتە پۆڵایینەکەی بەسەر میسر و خەڵکەکەیەوە، کە ڕێگەی نەدەدان وەک چۆن خۆیان دەیانەوێت بژین و هەناسەیەک بدەن، کارئاسانییان بۆ بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی ئیبنومەماتی کرد، تا به و هەموو قسە هەڵبەستراوانەوە، لەلای زۆرینەی خەڵک پەسەند بکرێت.
کتێبەکە لەسەردەمی سەڵاحەدیندا نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە، واتا لە ترۆپکی دەسەڵاتی قەرەقوشدا
ئەوەی مایەی تێڕامانە ئەوەیە، ئیبنومەماتی لە پێشەکی کتێبەکەیدا نووسیویەتی، ئه و کتێبە وەک سکاڵایەک دژی قەرەقوش ئاراستەی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات، بەڵکو سوڵتان سەڵاحەدین بەچاوی بەزەییەوە بڕوانێتە خەڵکەکەی و ئه و بەڵایەیان لەسەر هەڵبگرێت قەرەقوش. ئەمە بە ئاشکرا ئەوە دەگەیەنێت کە کتێبەکە لەسەردەمی سەڵاحەدیندا نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە، واتا لە ترۆپکی دەسەڵاتی قەرەقوشدا. باشە چۆن قەرەقوش بەرامبەر ئه و شتانە بێدەنگ بووە کە ئیبنومەماتی داویەتی پاڵی؟ یان له و سەردەمەدا ئەم کتێبە هیچ گرنگییەکی پێنەدراوە و سەرنجی قەرەقوشیشی ڕانەکێشاوە و بە نهێنی لەناو خەڵکدا دەستاودەستی پێکراوە و تا دوای مردنی قەرەقوش به و شێوەیە ماوەتەوە[1].
ئەم بابەتە 4,077 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | پەیسەر پرێس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-07-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: میسر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 07-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاسۆ ئەحمەدیان )ەوە لە: 08-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,077 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.250 KB 31-07-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.1218 KB 07-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
ژانەسەر و ماتۆڕسکیلەکانی وڵاتی قەرەقوش
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژانەسەر و ماتۆڕسکیلەکانی وڵاتی قەرەقوش

ژانەسەر و ماتۆڕسکیلەکانی وڵاتی قەرەقوش
ناونیشان: ژانەسەر و ماتۆڕسکیلەکانی وڵاتی قەرەقوش
نووسەر: #شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین#

لەم ڕۆژانەی پێشو هەڵمەتی دەسگیرکردنی ماتۆڕسکیل لە شارەکەم دەستی پێکرد، دەیان و سەدان ماتۆرسکیل گیران و لەناوبران، خەڵکێکی زۆر بێکار و زەرەرمەند بون، دیارە ئەم هەڵمەتە بەهۆی زۆربونی ماتۆرسکیلی بێ ژمارە و لێخوڕینی بێ مۆڵەتەوە بوە.
ئەوەی سەیرە، خەڵک ئامادەن ماتۆرسکیلەکان تۆماربکەن بەڵام حکومەت خۆی تۆماری ناکا بە بیانوی ئەوەی کوالێتییان خراپە!
ئەی بۆچی ڕێگەتان دا بێنە بازاڕ؟
نازانین بە قاچاخ هاتوون!!
ئەی ئێستا بۆچی لەجیاتی سزادانی بازرگانەکان سزای خەڵکی هەژار دەدەن؟
ئاخر بازرگانەکان چەند دانەیەکن، سزادانیان ئاسانتریشە، جگە لەوەی خاوەن ماتۆرسکیلی بەستەزمان گوناهی چییە کە لەبەر نەداری سواری ماتۆرێکی هەراسانکەر و ترسناک دەبێ! ئەی ئەوانەی بژێوییان لەسەر ماتۆرەکانیانە، ئەوان تاوانیان چییە؟
ئایا کۆنترۆلکردنی هاتوچۆ و پاراستنی سەلامەتیی خەڵک بەوە دەبێ کە تەڕ و وشک بەیەکەوە بسوتێنی؟ بۆچی تەنها ئەوانە سزا نادەن کە خەڵک هەراسان دەکەن و کارەسات دەنێنەوە؟
زۆرێک لە فەرمانەکانی ئەم دەڤەرە لە هی قەرەقوش دەچن، دەڵێن قەرەقوش کە فەرمانڕەوایەکی ملهوڕ و نەزان بوە جارێکیان بڕیاری سێدارەی بۆ کەسێک دەرکردوە بەڵام تاوانبار باڵای زۆر بەرزبووە نەیانتوانیوە لە سێدارەی بدەن، فەرمانی کردوە کەسێکی کورت بێنن و لەجیاتی تاوانبارەکە لەسێدارەی بدەن!
کاتێک مرۆڤ قوڵ بیرنەکاتەوە و نەشارەزا بێ ناتوانێ کێشەکان چارەسەر بکا، ئەگەر چارەسەریشیان بکا دیسان سەرهەڵدەدەنەوە چونکە لە ڕەگەوە چارەسەر نەکراون.
من نزیکەی 15 ساڵ بو ژانەسەر بەرۆکی گرتبوم، زۆرم هەوڵدا و دەرمانی جیاجیام بەکارهێنا تا وایلێهات حەبی ژانەسەر کاری تێنەدەکردم، کۆمەڵێک دکتۆرم تاقیکردنەوە لە حەبی ژانەسەر باشتریان پێنەدام. تا دواجار لە چەند دکتۆرێکی بیانی پرسیارم کرد، تێگەیشتم کە من نەخۆش نیم، ژانەسەریش نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەی نەخۆشییە، بەڵام نازانم بۆچی دکتۆرەکانی خۆمان ئەوەیان نەدەزانی!
دوای ئەوەی کە تێگەیشتم نەخۆش نیم و ژانەسەریش نەخۆشی نییە (تەنها لە حاڵەتی تایبەتی وەک شەقیقە نەبێ)، ئێستا زۆرباشم و کەم ژانەسەر دەمگرێ. ئەگەر کێشەکان لە ڕیشەوە چارەسەر نەکرێن هەرگیز بنەبڕ نابن.
ڕۆژانە هەواڵی کارەسات و مەرگی ئازیزان دەبیستین بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبێل، ڕاستە هەندێک لە ڕێگاکان باش نین و هەندێک لە شۆفێرانیش پابەند نین، بەڵام بۆ کەس ناپرسێ ئەی کوالێتیی ئۆتۆمبێلەکان چۆنن؟
ئایا کوالێتی و مەرجەکانی سەلامەتی لە ئۆتۆمبێل کاریگەرییان نییە لەسەر پاراستنی گیانی سەرنشینەکانی؟
بە سەرنجدان لە ئۆتۆمبێلە مۆدێل نوێکان و بەراوردکردنیان لەگەڵ کۆنەکان بۆت دەردەکەوێ ئەوانەی ئێستا زۆر بێ کوالێتی و ترسناکن، ئەوەی سەیرە بڕیارەکانی حکومەتە، باشترین ئۆتۆمبێلی جیهان کە مێرسیدسە ئەگەر تەمەنی لە 2 ساڵ زیاتر بێت تۆمار ناکرێ بەڵام ئۆتۆمبێلی ئێرانی و چینی و کۆری و هەندێک مۆدیکی ژاپۆنیش کە خراپترین و ناسەلامەتترین ئۆتۆمبێلن تۆمار دەکرێن!
ئاخر توخوا بە لۆجیکی کێ بیجۆی ئێرانی مۆدیل 2022 باشترە لە مێرسیدسی مۆدیل 2015؟
ئەرێ پێتان وایە قەرەقوش مردووە؟ ڕەنگە قەرەقوش لەژیاندا نەمابێ بەڵام بڕیار و فەرمانە جوانەکانی هەر ماون. [1]
ئەم بابەتە 208 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 15-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 15-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 208 جار بینراوە
قەرەقوش
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: هەورامی
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قەرەقوش
وشە و دەستەواژە

قەرەقوش
وشە و دەستەواژە

قەرەقوش؛ نموونەى پادشا یان حوكمڕانى ستەمكارى دوور لە داد.[1]

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە بەزمانی (هەورامی) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ بە زۋانی (هەورامی) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە 706 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-07-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 706 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,442
وێنە 105,223
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,720
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!