پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,292
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,280
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 56 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 6



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن

به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن
# شەماڵ بارەوانی#

هەڵبەت ڕژێمە تۆتالیتارەکان یەجگار زۆرن، ئه و ڕژێمانەی کونجێک بۆ ئازادی و پانتاییەک بۆ هەناسەی جیاواز و دەنگی جیاواز و ڕەنگ و ئاراستە جیاوازییەکان ناهێڵنەوە. ئه و ڕژێمە تۆتالیتارانەی تاقە فەلسەفە و ڕەنگ و مەزەوێک، تاقە ئاراستە و ئاین و ئایدیا و دیدێک، بەسەر هەموواندا دەسەپێنن. ئه و ڕژێمانەی هەمووان ناچار دەکەن ئایدیۆلۆجیای حزبی فەرمانڕەوا، بەرنامە و هەموو بکە و نەکەیەکی حزبی تۆتالیتاری دەسەڵاتدار بکەن بە عەقیدە و بیروباوەڕی خۆیان و بە موو لێی لا نەدەن.

ئه و حزبە تۆتالیتارانەی هەمیشە بە ئاگر و ئاسن حوکمیان کردووە و دەیکەن. سەرکردە تۆتالیتار و حزبە تۆتالیتارەکان لە مێژووی بەشەرییەتدا نموونەیان گەلێک زۆره، لە سەدەی بیستەمدا نموونەی: مۆسۆلۆنی و حزبە فاشیست و تۆتالیتارەکەی لە ئیتاڵیا. چاوچیسکۆ لە ڕۆمانیا. میلۆسۆڤیچ لە سربستان. فرانکۆ لە ئیسپانیا. هیتلەر و نازیزم له ئەڵمانیا. ستالین و حزبی بەلشەڤی لە ڕووسیا و لە نێویشیاندا سەدام حوسێنی گۆڕبەگۆڕ و حزبی بەعسیزم لە عێراق. سەدام و بەعسیزم، خۆیان وەک نێردراوێک دەبینی، نێردراوێک هەڵگری پەیامێکی تایبەت بێت، پەیامی عرووبە و ڕزگارکردنی نەتەوەی عەرەب، لە ڕێی بیروباوەڕی عرووبە و ئایدیۆلوجیای بەعسیزمەوە.

ئه و بەعسیزمەی دروشمی (ٲمە عربیة واحدة، ذات ڕسالة خالدة)ی بەرز کردبووەوە. ئه و حزبەی لەسەر لێدان لە مرۆڤ و ترساندنی مرۆڤەکان و بێ حورمەتکردنی تاکی عێراقی کاری دەکرد. ئه و حزبەی توندوتیژی بۆ بە بەعسیکردنی هەموو وڵات کردبوو بە پڕەنسیپ. ئه و حزبەی زیاتر لە 30 ساڵ لە ڕێی ئایدۆلۆجیا، ڕێکخستن، تەماح و ترسدا، کاری لەسەر بە بەعسیزمکردنی هەموو سێکتەرەکانی ژیان و شتێکی ئه و وڵاتە کاولستانەی کە پێی دەڵێن عێراق دەکرد.

ئه و حزبەی زیاتر لە سێ دەیە، بە ئاگر و ئاسن حوکمی دەکرد و گەلی عێراقی دەچەوساندنەوە و دەستی بەسەر هەموو لایەنی ژیانی تاکی عێراقی داگرتبوو. له و عێراقەی سەردەمی بەعس کە (کەنعان مەکیە)ی نووسەر و ڕۆماننووسی بەڕەگەز عێراقی، ناوی نابوو(جمهوریة الخوف-کۆماری ترس) و ڕۆمانێکی به و ناونیشانە بڵاو کردەوە. کۆماری یەک حزب، یەک ئایدیۆلۆجیا و یەک ئاراستە، کۆماری عرووبە و بەعسیزم، کۆمارێک خاڵی لە بیری لێبوردەیی، لە فرەیی سیاسی و ئۆپۆزسیونی سیاسی، لە حزبی جیاواز، کۆمارێک جگە لە حزبی بەعس و بەعسیزم ئاراستەکان، هیچ کەس و لایەن و ئاراستەیەکی تر جێی تێدا نەدەبووەوە.

کۆمارێکی نادیموکراتیک و داپڵۆسێنەر و سەرکوتکار، کۆمارێکی ناشارستانی و تۆتالیتار. له و کۆمارەی بەعس و سەدامدا، هەموو شتێک دەبێت سەدامی و سەربە بەعسیزم بووایە و ئینتیمای بۆ ئه و حزبە تۆتالیتاریزم و فاشیستە هەبوایە، تەنانەت دار و بەردیش. له و کۆمارەی دەبوو هەمووان دڵسۆزیی خۆیان بۆ سەرۆکی فەرماندە و قائیدی هێژا سەدامی دیکتاتۆر بسەلماندایە.

باوکێک دەستڕێژی فیشەک لە کوڕەکەی دەکات و لە پڕمەی خه و خەڵتانی خوێنی دەکات، بە پاساوی ئەوەی لە ڕیزی سوپای سەدام و خزمەتی سەربازی هەڵاتووە، باوکەکە ئەم تاوانەی بە دڵسۆزی نواندنی خۆی بۆ سەدام دووپات دەکردەوە. ئەوە ئه و کارەساتەیە کە لە ساڵی1984 لە عێراق ڕووی دا، ئه و باوکە لە بەرانبەر سەدامی دکتاتۆر و لە پێناو بەعسیزمدا، ئه و کارە قێزەون و نامرۆڤانەیە دەکات و دەستی دەچێتە خوێنی ئازیزترین و نزیکترین کەسی خۆی. ئه و ڕووداوەی نووسەر دەیکات به دەستپێکی دەستپێکردنی نووسینی کتێبەکە به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن.

بەڵێ سووکترین گومان لە ئینتیمای بەعسیبوونی هەر تاکێک، بەس بوو بۆ ئەوەی چارەنووسی ئه و کەسە گرتووخانە و پەتی سێدارە و مەرگ بێت. ئه و سەدام و بەعسیزمەی گەلی عێراق بەگشتی و لە ناویشیاندا کوردستانی بەزۆر و بە ستەم بە عێراق لکێندراو و نەتەوەی کورد، مێژووییەکی پڕ لە کارەسات و ئازار، پڕ لە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید، پڕ لە تەعریب و بە عەرەبکردن، پڕ لە ڕاگواستن و دەربەدەری و ئاوارەیی، پڕ لە گرتووخانە و پەت و سێدارە، پڕ لە مەرگەسات و قەدەغەکردنی زمان و گۆڕینی دیموگرافیا و ناوی دێهات و شار و شارۆکە و گەڕەک و شوێنە کوردییەکان، داگیرکردنی جیۆگرافیا و خاکی کوردستان و شێواندنی مێژوو و سڕینەوەی فەرهەنگ و کولتوورمان لەگەڵیدا هەیه.

ئه و حزبە فاشیست و دڕندە و تۆتالیتار و دیکتاتۆرەی بەعس، من لێرە چیتر لە سەر کتێبەکه ناڕۆم و ئەوە بۆ خوێنەر خۆی جێدێڵم بڕوات کتێبەکە بخوێنێتەوە. بەتایبەتی ئه و نەوەیەی خۆم ئاسا کە نەوەی دوای ڕاپەڕینن و هی سەردەمی دەسەڵاتدارێتی بەعسیزم نین، ئه و تاڵی و سوێرییانەی ژیانیان لە سایەی حوکمی بەعسیزمدا نەچەشتووە و ئەزموون نەکردووە، بۆ ئەوەی بەعسی فاشیست و تۆتالیتار و سەدامی دیکاتۆر و خوێنمژ، باشتر و زیاتر بناسێت، با ئه و کتێبەی به بەعسکردنی عێراق و تۆتالیتارییەتی سەدام حوسێن بخوێنێتەوە، کتێبێکی قەبارە مەزنی 400 لاپەڕەیی (إرون إم. فاوست)ە.

نووسەر له و کتێبەدا لە ڕێی کۆمەڵێک ئەرشیڤی فەرمی و تۆمار و بەڵگەنامەی نهێنیی حزبی بەعسی فاشیست و سەدامی توتالیتار، ئه و تۆمار و بەڵگەنامانەی کە حزبی بەعس لە(مقر القادە القگریە)ی حزبی بەعس لە بەغدا بە نهێنی پاراستبوونی، هەرگیز نەیدەویست و خەیاڵی ئەوەی نەدەکرد ڕۆژێک ئاشکرا بن و هەمووان پێی بزانن. ئه و بەڵگەنامانەی باس لە ئەجێندا و بەرنامە و ئایدۆلۆجیا و پیلان و پلانی بەعس دەکات، ئه و بەڵگەنامە و تۆمار و ئەرشیڤانەی کە باس لە دیدەنیگا و دۆگم و هەنگاو و سیاسەتەکانی ئه و حزبە سەرکوتکار و دیکتاتۆر و فاشیستە دەکەن، بۆ بە بەعسکردنی هەموو عێراق، باس لە تاکتیک و ڕێ و شێوازی کارکردنی ئه و حزبە تۆتالیتاریزمە دەکەن.

له و پێناوەدا کە چۆن هەم بە پوول و پارە و تەماح، هەم بە تیرۆر و ترس و تۆقاندن، له و پێناوەدا لە پێناو سەپاندنی هەژموون و تارمایی بیری عرووبە و دەسەڵاتی بەعسیز بەسەر تەواوی کایەکانی ژیان، له و وڵاتە کاولستانەی پێی دەڵێن عێراق، بەعسیزم چۆن شه و و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەک و کاریان کردووە، ئه و حزبەی نووسەر (فاوست) لە ڕیزی یەکێک لە حزبە فاشیستەکانی سەدەی بیستەمی دادەنێت.[1]
ئەم بابەتە 696 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 696 جار بینراوە
بورهان سەعید سۆفی: بەدەبابەی سەدام حسێن پەرلەمان و هەولێر داگیرکرا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بورهان سەعید سۆفی

بورهان سەعید سۆفی
فەرماندەیەکی دێرینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# وەک شایەتحاڵێک چەند ڕاستییەکی ڕووداوەکانی خیانەتی 31ی ئاب ئاشکرا دەکات و دەڵێت:ئەو میللەتەی بە دە هەزاران شەهیدی داوە لەسەرجەم شۆڕشەکاندا لەپێناو پارێزگاریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، تاوەکوو حکومەت و پەڕڵەمان و قەوارەیەکی سیاسیمان هەبێت، بەداخەوە بە دەبابەی سەدام حسێن پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمیان داگیرکرد.

فەرماندەی دێرینی یەکێتی #بورهان سەعید سۆفی# لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتیی تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان-دا بەمشێوەیە چیرۆکی خیانەتی 31ی ئاب دەگێڕێتەوە و دەڵێت:دەمژمێر 10:00ی شەو جەنابی کاک کۆسرەت بانگی کردم کە چەند سەرکردەیەکی دیکەش لە ژوورەکەی دانیشتبوون، لێی پرسیم بەبڕوای تۆ چۆن شەڕەکە دەستپێدەکات، وتم لەوانەیە وەک ڕاپەڕین دەستپێبکات بەوپێیەی زۆربەی هێزەکانی ئێمە لە عەنکاوەیە ڕەنگە زۆر تەرکیز بکەنە سەر ڕێگای گوێر و گەزنە و کانی قرژاڵە، دواتر میحوەرەکان دابەشکرا من سەر لەشکری 4 بووم، هێزەکەی ئێمە بۆ پارێزگاریکردن بوو لەبارەگای سکرتاریەت تاوەکوو هێزەکان زوو نەگەنە ئەوێ زۆرتر ئاڕاستەکەمان ڕووبەڕوی پارتی بوو، دەمژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی کاک کۆسرەت شەهید فاروقی ناردە لام وتی کاک کۆسرەت دەڵێت هێزی تیپی کۆڕایم بۆ بنێرێت بۆ ڕێگای گوێر، دواتر کاک کۆسرەت ناردی بەداوی خۆمدا و وتی نزیکەی 200 کەس لەگەڵ خۆت بهێنەو بگەرە ناو هەولێر.

ئازایەتی پێشمەرگە بێ سنوور بوو

ئێمە بۆ پارێگاریکردن لە هێزەکانمان و بۆ کەشفکردنی ڕێگەکە تاوەکە هێزەکانمان شەو بە سەلامەت دەربچن، لەگەڵ شەهیدی فەرماندە شەهید ستار کەرکووکی، بۆ وەستاندنی هێزەکانی ئێراق لە ڕێی بنەسڵاوە 13 شەهیدماندا کە چەندین دەبابە بوون هێرشیانکردە سەر باداوا، تا نیوەڕۆ مقاوەمەیەکی باشمانکرد، بەڵام باڵانسی هێزمان نەبوو یەکێتی چەکی قوورسی نەبوو، ئەگەر ئازایەتی پێشمەرگەکانمان نەبوایە نەمانەتوانی نیودەمژمێریش بەرانبەر هێزی ئێراق شەڕبکەین، ، بورهان سەعید سۆفی وایوت

وتیشی:دواتر لەسەر جادەی شەستی سەیتەرەیەکمان دانا و هەندێک پێشمەرگەی پارتی بەدیل گیران، ئێمە هەر لەو گەڕەکە ماینەوە و دوای تکایەکی زۆر لەکاک کۆسرەت کە ڕازی نەدەبوو هەولێر بەجێبهێڵین، دەیوت تا دوا نەفەس شەڕدەکەین، پاشان ڕازیمانکرد و لەدەوروبەری هەولێر هێزەکانمان کۆکردەوە و هێزێکمان لەدەوروبەری هەولێر دانا، بەمشێوەیە لە ڕۆژی 31 ئاب تا توانیمان بەرگریمان کرد.

سەر بۆ بەعس و ماڵ بۆ پارتی....هەولێر تاڵانکرا
بورهان سەعید سۆفی باسی ڕێککەوتنەکانی پارتی دەکات لەگەڵ حکومەتی بەعس و دەڵێت: پێمانوانەبوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەو ڕادەیە خیانەتکاربێت، ئەو میللەتەی بە دە هەزاران شەهیدی داوە لەسەرجەم شۆڕشەکاندا لەپێناو پارێزگاریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، تاوەکوو حکومەت و پەڕڵەمان و قەوارەیەکی سیاسیمان هەبێت، بەداخەوە بە دەبابەی سەدام حسێن پەڕڵەمان و حکومەتی هەرێمیان داگیرکرا، دوای ئەو هەموو هەوڵەی میللەتی کورد بۆ بەدەستهێنانی قەوارەیەکی سیاسی و پەڕڵەمان دای، بچێت پەنا بباتە بەر حکومەتی بەعس و خەونی کورد کەسەدان ساڵە هەوڵی بۆ دەدات بشێوێنیت، پارتی لە هەولێر تەڕ و وشکیان بە یەکەوە سووتاند و بەدوای تاڵانییەوە بوون بە جۆرێک سەر بۆ حکومەتی ئێراقی و ماڵ بۆ پارتی، هەتا 4 بۆ 5 ڕۆژیش لە هەولێر تاڵانی بوو.[1]
ئەم بابەتە 285 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | pukmedia.com 31-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 285 جار بینراوە
بۆچی سەدام حسێن (ئاشاوا) ل دھۆکێ بۆ خۆ کرە جھەکێ گەشتیاری؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ھاڤینگەھا ئاشاوا

ھاڤینگەھا ئاشاوا
سەدام حسێن مرۆڤەکێ حەز ژ خۆ کەر بوو و گەلەک حەز ژ جھێن گەشتیاری دکر، لەوما ل سالێن ھەشتێیان بریار دا مەزنترین جھێ گەشتیاری بۆ وی ل ھاڤینگەھا ئاشاوا ل نێزیک دەڤەرا سەرسنک و ئامێدیێ بۆ بھێتە دروستکرن، ئاشاوا ب دویڤ دلێ وی بۆ دھێتە خەملاندن و 23 قەسر بۆ وی تایبەت دھێنە چێکرن و ھاڤینگەە ژی ھەمی بۆ دھێتە جوانکرن و مەزنترین قەسر ل ھنداڤی گوندێ ئاشاوا ل سەرێ چیایێ گارەی دانا. بەلێ خۆشیا سەدامی گەلەک نەڤەکێشا و سەرھلدانا سالا 1991ێ ھات و سەدامی ھەمی قەسرێن خۆ و کۆمەلگەھا خۆ یا گەشتیاری ھێلا و ئاشاوا جارەکا دی بۆ خەلکێ گوندی ڤەگەریا. ھاڤینگەھا ئاشاوا جھەکێ ئاڤی یە و ڕویبارەکێ ئاڤێ یێ درێژ تێدا دھێتە خوار، ل سەر ڤێ ھاڤینگەھێ چیایێ گارەیە کو دھێتە ھژمارتن مەزنترین و بلندترین چیا ل دەڤەرێ، ھاڤینگەھا ئاشاوا 5کم یا ژ دەڤەرا سەرسنکێ دوورە و گەلەک سیلاڤێن ئاڤێ ھەر بگرە ژ چیایێ گارە دا دھێنە خار ھەتا دگەھنە ناڤ سیلاڤێن ھاڤینگەھا ئاشاوا و پاشی بەرەڤ چار گوندێن دی یێن نێزیک گوندێ ئاشاوا دچن. ئاشاوا دەڤەرەکا پر دارە و ئەڤ دارە ژی دبنە ئەگەر کو سەقایێ وێ ھەردەم یێ ھوین و فێنک بیت و سەقایەکێ پاقژ بیت، ل سالێن ھەشتێیان دەمێ سەدامی ئەڤ ھاڤینگەھە داگیرکری نێزیکی 120 خێزانان ل ناڤ گوندی دژیان، بەلێ ھەمی ھاتنە دەرخستن و چەم و بیستانێن وان ھاتنە پویچکرن و پشتی سەرھلدانا سالا 1991 جارەکا خەلکێ گوندی ڤەگەریا سەر مالێن خۆ و قەسرێن سەدامی پویچکرن و نھا نێزیکی 200 مالان ل ناڤ گوندێ ئاشاوا و دەوروبەری ھاڤینگەھێ دژین و گەلەک چەم و بیستان جارەکا دی ل سەر ڤێ ھاڤینگەھەێ شوینکرینە و پتریا داھاتێ خێزانێن گوندی ل سەر چاندن و وان چەم و بیستانانە.

د دو سالان دا کۆمەلگەھا گەشتیاری یا سەدامی ب دووماھیک ھات
ل پەی دویڤچوونەکا ڕۆژناما ئەڤرۆ ل ھاڤینگەھا ئاشاوا، پشتی سەدامی بریار دای ھاڤینگەھا ئاشاوا بۆ وی ببیتە جھەکێ گەشتیاری و بێھنڤەدانێ، د ھەیاما دو سالان دا، 23 قەسر بۆ وی ل ناڤ ھاڤینگەھێ ھاتنە دانان. دیدەڤانەکێ وی سەردەمی کو ئەو ب خۆ ژی ل گەل ھژمارەکا ئەندازیاران پالە بوویە بۆ ئەڤرۆ دیارکر، ل سالا 1984 سەدامی بریار دا چەم و بیستانێن دەوروبەری ھاڤینگەھا ئاشاوا ھەمی بھێنە برین و بۆ وی مەزنترین کۆمەلگەھا گەشت و گوزاری و قەسر ل ناڤ ھاڤینگەھێ و ل سەر چیایێ گارەی بھێنە چێکرن. خالد ئاشەوی، تەمەن 65 سالە و ل سالێن ھەشتێیان مالا وی ل ئاشاوا بوو بۆ ئەڤرۆ خویاکر، دەمێ سەدامی بریار دای ھاڤینگەھا ئاشاوا بۆ بھێتە خەملاندن، خەلکێ ھەر چار گوندێن دەوروبەری ئاشاوا وەکو پالە دانە کاری، ھەروەسا ھژمارەکا مەزن یا پالا ژ مسرێ و نیپالێ بۆ چێکرنا ڤی پرۆژوە ئینابوون و ل گەل ھژمارەکا مەزن یا ئەندازیاران، ئەڤ پرۆژێ ھوسا یێ مەزن کو چێکرنا دیوارەکێ ستویر و یێ گەلەک مەزن بۆ ژ بنێ ھاڤینگەھا ئاشاوا و ھەتا سەرێ چیایێ گارە و چێکرنا 23 قەسران د ماوێ دو سالان دا ب دووماھیک ھات. چونکو د ھەر چار وەرزان دا خوە ل دەمێ بەفر و بارانێ ژی کار نە دراوەستیا و بەردەوام دھاتە کرن و کار 24 دەمژمێران ژی دھاتە کرن.
(نەھیلا) و سێ کورێن خۆ د قەسرا سەدامی دا دژین
نەھیلا حەمدی عەلی، دانعەمرەکا 85 سالیە ل گوندێ ئاشاوا ئاکنجیە و نھا د ناڤ قەسرا سەدامی دا ل گەل سێ کورێن خۆ دژیت بۆ ئەڤرۆ دیارکر، ل سالێن ھەشتێیان سەدامی ب ئێکجاری ب سەر گوندێ مە دا گرت و خێزانێن گوندی و ھەر سێ گوندێن دەوروبەری ھەمی ئاوارە کرن و دویر برن، ئەم ژی وەکو خەلکێ گوندێ ئاشاوا بەرەڤ چەمانکێ و چەلێ و بەحرکێ برین و بۆ ماوێ دو سالان ئەم ماینە ل بەحرکێ و پاشی ھاتینە دھۆکێ و سەرھلدانا سالا 1991 سەدام ژ دھۆکێ چوو و ئەم ھاتینە سەر گوندێ خۆ، بەلێ مە بەرێ خۆ دایی سەدامی گوندی و چەم و بیستان و مال ھەمی یێن پویچکرین و ل شوینا وێ قەسرێن خۆ یێن داناین.

جادا بارزان ل سەر خاترا ئاشاوا چێکر
سوبحی مەھدی یونس کورێ نەھیلایێ یە و د ناڤ قەسرا سەدامی دا دژیت دیارکر، ل سالا 1980 سەدامی ب سەر دھۆکێ دا گرت و ل سالا 1984 دەست ب چێکرنا قەسرێن خۆ ل ئاشاوا کر و د ماوێ دو سالان دا قەسرێن خۆ ھەمی ئاڤاکرن و ھەتا سالا 1991 سەدامی قەسرێن خۆ ھێلان و جارەکا دی خەلکێ گوندی ھاتە د ناڤ گوندی دا و دەست ب سەر قەسرێن وی دا گرتن، بەلێ دەمێ ئەم ھاتین حوکمەتێ نەھێلا نێزیکی قەسرا ببین و ئەم بۆ دەمەکی ل نێزیک گوندی ماین و ل بن خیڤەتا دا ژیاین و پشتی ھینگی مە ھەدار نەما و مە ب سەر قەسران دا گرت و خەلکێ گوندی ھەمی قەسر خرابکرن، چونکو خەلک گەلەک یێ دلسۆتی بوو، قەسر و شوونوارێن وی ھەمی خرابکرن و جارەکا دی چوونە سەر ئەردێن خۆ و کرنە چەم و بیستان و چاندن لێ ھاتە کرن ڤە. سوبحی گۆتیشی: سەدامی زۆلمەکا مەزن ل مە کر و ل شوینا بیستانێن مە ھەمی کربوو ئەرد و دیوارەکێ مەزن دانابوو و ھەمی ژی د ناڤ ئەرد و بیستانێن خەلکی دا بوون، ھەروەسا ئەڤ جادا بارزان یا نھا د ناڤ سەنتەرێ قەزا دھۆکێ دا دھێت بەرەڤ دەرکەفتنێ ژ دھۆکێ سەدامی ڤەکر و قێرکر و ئەو ژی نە ژ بەر خاترا خەلکێ دھۆکێ، بەلکو ل سەر خاترا ھاتنا وی بوویە دەمێ بەرەڤ ئاشاوا دھێت.

قەسرەکا سەدامی تەمەت نیڤا گوندێ ئاشاوا بوو
فەیسەل حسێن حەیدەر موختارێ گوندێ ئاشاوا بۆ ئەڤرۆ دیارکر، ل وی دەمێ کارەسات ب سەر خەلکی دا ھاتی 120 خێزان ل ناڤ گوندێ ئاشاوا دا دژیان، نوکە پتر ژ 200 خێزانان لێ دژین، ل وی دەمی 22 قەسر ل ناڤ ھاڤینگەھێ و ئێک ل سەر چیایێ گارەی ھاتە چێکرن و پشتی خەلکێ گوندی ھاتی ھەمی قەسر ل گەل دیوارێ وی یێ درێژ خرابکرن ب تنێ ھندەک پرت ژ دیواری ماینە و قەسرەک ل ناڤ گوندی و ئێک ل سەر چیایێ ماینە. گۆتیشی: ھەتا نوکە حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ چ ئاکنجیێن گوندێ ئاشاوا قەرەبوو نەکرینە.

ھەتا 200 سال نەبوورن چ تشت ناھێنە ھژمارتن شوونوار
د. حەسەن ئەحمەد قاسم، ڕێڤەبەرێ شوونوارێن دھۆکێ بۆ ئەڤرۆ دیارکر، ھەتا نوکە چو تشت و کار و نیشان و پرۆژە و قەسرێن سەدامی ل ڕێڤەبەریا مە وەکو شوونوار نەھاتینە تومارکرن و ئەو قەسرێن وی ژی یێن ل ئاشاوا ھاتینە ئاڤاکرن ھاتینە خرابکرن و ب تنێ دو ژ وان ماینە و ئەو ژی ناھێنە ھژمارتن شوونوار. د. حەسەن گۆتیشی: ل دویڤ قانوونا شوونوارناسیا عیراقێ ھەتا 200 سال ل سەر شوونواران دا نەبوون چ تشت ناھێتە ھژمارتن و تومارکرن وەکو شوونوار. بەلێ پێدڤی بوو حکومەتا ھەرێمێ پشتی سەرھلدانا سالا 1991ێ دەست ب سەر قەسرێن سەدامی دا گرتبایە و نەھێلابایە پویچ ببان، چونکو ئەو دەستکەفتەکێ مێژوویی بوو و ڕەنگە د ئایندەی دا ببایە جھەکێ گرنگ یێ شوونواری و ھندەک خەلک ژ وەلاتێن ھاتبانە و بەرێ خۆ دابایە وان شوونواران.

ئەمير ئەترووشى ئەڤ دووڤچوونە بۆ ڕۆژناما ئەڤرۆ يا ژمارە 1944 يا ڕۆژا دوشەمبى ڕێکەفتى 29ى تەباخا 2016ێ ئامادەکريە.[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 381 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnameyaevro.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڕۆژی دەرچوون: 29-08-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: گەشتنامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان: ئامێدی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 21-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 381 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 06-09-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
بیرەوەرییە تایبەتیەکانی سەدام حسێن
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەرییە تایبەتیەکانی سەدام حسێن

بیرەوەرییە تایبەتیەکانی سەدام حسێن
وەرگێڕانی: گەرمیان محەمەد
2016

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 10,319 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 66%
66%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-01-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,319 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1107 KB 12-01-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەسام سەدام حسێن
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەسام سەدام حسێن

بەسام سەدام حسێن
ناڤ: بەسام
ناڤێ بابی: سەدام
ساڵا ژ دایکبوونێ: #2004#
ڕوژا دزین و ڕەڤاندنا ب زۆر: #03-08-2014#
جهێ ژ دایکبوونێ: گوندێ #کۆچۆ# / #شنگال#
$ژیاننامە$
بەسام سەدام حسێن خەلکێ گوندێ کۆچۆ یا سەر ب باژێرۆکێ شنگال یا باشوورێ کوردستانێ یە، ل ڕێکەفتا 03-08-2014 ژ لایێ هێزێن دەولەتا ئیسلامی یا داعش ڤە هاتییە دزین و ڕەڤاندن. [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 201 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | عربي | جینوساید الأیزیدیة آب 2014
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-2004 (20 ساڵ)
ئایین و ئایینزاکان: ئێزیدی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شنگال
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 17-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 18-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 17-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 201 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.177 KB 17-08-2023 ڤەژەن کشتۆڤ.ک.
بەسام سەدام حسێن عەزیز
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەسام سەدام حسێن عەزیز

بەسام سەدام حسێن عەزیز
ناو: بەسام
ناوی باوک: سەدام حسێن عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 2004
ڕۆژی بێسەروشوێن بوون: #03-08-2014#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆجۆ#ی شارۆچکەی #شەنگال#ی شاری #موسڵ#
شوێنی ونبوون: کۆجۆ
$ژیاننامە$
هاووڵاتییەکی کوردی گوندی کۆجۆی ئێزیدخانی شارۆچکەی شەنگالی شاری #نەینەوا# بووە، کە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام (#داعش#) لە (03-08-2014) دا لە گوندی (کۆجۆ) بێسەروشوێن کراوە. [1]
ئەم بابەتە 121 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-2004 (20 ساڵ)
ئایین و ئایینزاکان: ئێزیدی
جۆری کەس: بێسەروشوێن
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شنگال
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 25-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 121 جار بینراوە
پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام

پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام
ناونیشانی بابەت: پزیشکی سەرۆکەکان، لە قاسمەوە تا سەدام
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

بۆ ماوەی سێ دەیە پزیشکی تایبەتی =KTML_Bold=سەرۆکەکانی ئێراق=KTML_End= بوو، هەروەها چارەسەری دوو بەرپرسی بیانی کردووە کە لە کاتی سەردانیاندا بۆ ئێراق نەخۆش کەوتوون. ئەو دەڵێت “من پزیشکم و چارەسەری نەخۆش دەکەم، بەبێ‌ گوێدانە ڕەنگ و ئایینی”. هەروەها دەڵێت”جارێکیان سەدام پێی وتم دکتۆر دە ساڵم بدەرێ‌ تاپێکهاتەی ئەم وڵاتە بگۆڕم و شیری بەعس دەرخواردی منداڵەکانی بدەم”. پزیشکی ناسراوی ئێراق د.فەرحان باقر لە بیرەوەرییەکاندا بە ناونیشانی “حکیم الحکام من قاسم الی صدام”، باس لە سەربردەی پیشەیی خۆی دەکات. لەباسکردنی نەخۆشی سەرۆکەکانیشدا زۆر نەچۆتە ناو وردەکاری نەخۆشییەکانیانەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو سوێندەی خواردویەتی کە نابێت نهێنی نەخۆشەکانی بدرکێنێت.
=KTML_Bold=“بوون بەپزیشکی سەرۆک”=KTML_End=
ڕۆژی (16-10-1959) ، هەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم دەدرێت، بە مەبەستی چارەسەرکردنی، وەزیری تەندرووستی ئەوکات ژمارەیەک پزیشک بۆ نەخۆشخانەی “دار السلام” بانگدەکات، کە یەکێکیان د.فەرحان دەبێت. کاتێک دکتۆر دەگاتە نەخۆشخانەکە دەبینێت بەپاسەوان تەنراوە، ئەمیش بەهەر جۆرێک بێت دەچێتە ژورەوە. هەوڵەکانی د.فەرحان دەبنە جێگەی سەرسامی خانەوادەی قاسم و داوای لێدەکەن ببێتە پزیشکی تایبەتیان، ئەوەش دەبێتە سەرەتای کاروانی ئەم پزیشکە لەگەڵ سەرۆکەکانی ئێراقدا.
=KTML_Bold=“نەخۆش کەوتنی سەرکردە بیانییەکان”=KTML_End=
لەسەروەختی قاسمدا، سەرۆکی حیزبی شیوعی سریلانکی سەردانی ئێراق دەکات، بەڵام تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت و دوای ئەوەی دەبرێتە شاری پزیشکی، بەسەرپەرشتی د.فەرحان چارەسەر دەکرێت و ڕەوانەی وڵاتەکەی دەکرێتەوە. کەچی لەسەر ئەو کارە هەندێک پزیشک سەرکۆنەی باقر دەکەن، دکتۆریش لەوەڵامیاندا دەڵێت “من پزیشکم و چارەسەری نەخۆش دەکەم، بەبێ‌ گوێدانە ڕەنگ و ئایینی”. هەر لەسەردەمی قاسمدا، سەرۆکی شارەوانی ناکازاکی یابانی سەردانی ئێراق دەکات، بەڵام تووشی نەخۆشییەکی کتوپڕ دەبێت و د.فەرحان سەرپەرشتی چارەسەرکردنی دەکات.
=KTML_Bold=“کەسایەتی قاسم”=KTML_End=
بەوتەی ئەم پزیشکە، قاسم کەسێکی زیرەک بووە و شارەزاییەکی زۆری لەبارەی کۆمەڵگەی ئێراقی هەبووە، تەماحی پارە و پۆستی نەبووە، کەسە نزیکەکانی و خێزانەکەی هیچ لە پۆستەکەی سوودمەند نەبوون، نە بە پارە نە بە وەزیفە. بەوپەڕی سادەییەوە لەبارەگای وەزارەتی بەرگری دەژیا، شیوعی نەبوو، دژی نەتەوەچێتی عەرەبیش نەبوو. دوور بوو لەتایفەگەری، دڵسۆز بوو لەهاوکاری و یارمەتیدانی هەژاران. لەخانوویەکی مامناوەندا دەژیا بەکرێی مانگانەی پانزە دینار و پۆستەکەی بۆ بەرزکردنەوەی پلە سەربازییەکانی بەکارنەهێنا.
د. فەرحان باس لەوەدەکات، جارێکیان سەردانی بارەگاکەی قاسمی لەوەزارەتی بەرگری کردووە و لەسەر داواکاری قاسم بۆ نانی نیوەڕۆ ماوەتەوە. لەوکاتەدا بینویەتی لە ماڵی براکەیەوە بە سەفەرتاسی خواردنیان بۆ هێناون.
دوای کودەتای (08-02-1963) ، فەرمان دەدرێت بەدەست بەسەراگرتنی تەواوی موڵک و ماڵی قاسم، بەڵام بەوتەی ئەم پزیشکە “هەموو ئەوەی دۆزرایەوە تەنیا دینارێک و (300) فلس بوو، لەگەڵ بەدلەیەکی پاکی سەربازی”.
=KTML_Bold=“لەنێوان قاسم و بەکردا”=KTML_End=
دوای نەمانی قاسم لەپۆستەکەی، د.فەرحان دەگەڕێتەوە بۆ کلینکە تایبەتەکەی خۆی و بەردەوامیش دەبێت لەوانە وتنەوە لە زانکۆ. لەو ماوەیەشدا یەکێک لەو کەسانەی چووەتە کلینکەکەی ئەحمەد حەسەن بەکر بووە، “منیش بەیاوەری هاوڕێیەکم دەچوم بۆ ماڵەکەی”. د. فەرحان، دەڵێت “بەکر بۆ ماوەیەکی زۆر لەژوری سکرتێرەکەم دەمایەوە و هەندێکجاریش جگەرەی بەدیاری پێدەدا”. کاتێک عەبدولسەلام عارف دەبێتە سەرۆک کۆماری ئێراق، ئەم پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی پیشەیی بەم سەرۆکەوە نابێت، چونکە “عارف لەسەر ئامۆژگاری هاوڕێیەکی منی دورخستەوە، منیش هۆکارەکەیم فەرامۆشکرد”. کەچی کاتێک کەسێکی د.فەرحان دەمرێت، عەبدولسەلام نوێنەرێکی تایبەتی بۆ پرسەکە دەنێرێت. دواتریش د.فەرحان دەچێتە نووسینگەکەی و سوپاسی دەکات “سەرنجمدا کێشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، پێیوتم کێشەی خەوتنم هەیە، منیش بەکوورتی وتم ئەوە بەرپرسیارێتییە”.
“=KTML_Bold=کەسێتی عارفی دووەم”=KTML_End=
هەرچەندە عەبدولسەلام، د.فەرحان دوردەخاتەوە، بەڵام عەبدولرەحمانی برای د.فەرحان دەکاتە پزیشکی تایبەتی خۆی و خێزانەکەی “منیش هەر خزمەتگوزارییەکی تەندرووستی پێویست بوایە، پێشکەشم دەکرد، هەرچەندە پێویستی زۆری بە و خزمەتگوزارییانە نەبوو”. لەبارەی کەسێتی عەبدولرەحمانەوە “ئەبو قەیس”، ئەم پزیشکە دەڵێت “کەسێکی هێمن و هاوسەنگ و سادە بوو، توانا سەربازییەکانی فەرامۆش کردبوو، هێزی بڕیاردانی پێویستی نەبوو. کەلێنی هەواڵگری مەترسیدار لەسەردەمیدا هەبوو، بە جۆرێک بەرپرسی پاسەوانەکانی یان بەڕێوەبەری هەواڵگری، یان هەر کەسێکی دیکەی نزیکی، دەیتوانی پلانی لەدژ بگێڕێ‌ و کودێتای لەدژ ئەنجام بدات”.
=KTML_Bold=“بەکر دەبێتە سەرۆک”=KTML_End=
کاتێک ئەحمەد حەسەن بەکر دەبێتە سەرۆک کۆمار، د.فەرحان بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ دەنێرێت، پاشان بەکر بە تەلەفۆن پەیوەندی پێوەدەکات و پێی دەڵێت تەنیا پیرۆزباییەکەت بەس نییە. بۆیە د.فەرحان دەچێت بۆلای و ئەویش “زۆر بەگەرمی” پێشوازی لێدەکات و داوایلێدەکات ببێتە پزیشکی تایبەتی و لەناو کۆشکی کۆماری نووسینگەیەکی بۆ دابین دەکات. لەبارەی ئەو ماوەیەی کە پزیشکی بەکر بووە، د.فەرحان دەڵێت “لەسەر داوای خۆی چەندینجار دەچوم بۆ کۆشک و بۆ ماڵەوەیان، بەڵام بۆ تەنیا جارێکیش لەخۆمەوە نەڕۆیشتم”. د.فەرحان، ئاشکرای دەکات، بەکر نەخۆشی شەکرەی هەبووە، دواتریش تووشی کەمخەوی و گرژبوونی دەمار بووە، ئەمە جگەلە بوونی ئازار و هەستکردن بە برسێتی، بۆیە بە مەبەستی چارەسەرکردنی، چەندینجار ڕاوێژیان بە پزیشکی ئەمەریکی و بەریتانی کردووە. هەروەک ئەوەش دەگێڕێتەوە “چەند جارێک بۆ خواردن بانگیکردم و لەدەستە چەپی دادەنیشتم، لەگۆشەیەکی دووری هۆڵەکەش گەنجێکی مولازمی ئەسمەری ڕەشیق دادەنیشت، کە دواتر زانیم سەدام حسێنە”.
ئەوەی ئەم پزیشکەی نیگەران کردووە، ئەو هەموو پشکنین و ڕێوشوێنە ئەمنیە بووە کە لە کۆشک و ماڵەکەی بەکر پەیڕەوکراوە، ئەمە جگەلەوەی چەندینجار موخابەرات ڕاپۆرتیان لەسەر داوە. سەرباری ئەوەی بەکر داوایلێکردووە ببێتە ئەندامی حیزبی بەعس و پێیدەوتم “ئەبو ئەحمەد چۆن دەبێت ئاوەها بمێنیتەوە؟ تۆ دێیتە ماڵ و فەرمانگەکەمان و چارەسەری خۆم و خێزانەکەم دەکەیت و ئاگاداری و شتی زۆر دەزانی”. منیش دەموت “من دکتۆرم و هەوڵدەدەم هەروا بمێنمەوە، پزیشکی هەموان بم و خزمەتەکانم پێشکەش بەهەموو ئەو کەسانە بکەم کە پێویستیانە، جیاوازی لەنێوان کەسیشدا ناکەم”.
=KTML_Bold=کەسێتی بەکر”=KTML_End=
لەبارەی کەسێتی بەکرەوە، د.فەرحان دەڵێت “بەکر بێ‌ ڕادە جگەرەی دەکێشا، زۆر گوێی لەقسە دەگرت، بەڵام هەڵسەنگاندنی هەموو ئەوەی دەیبیست زەحمەت بوو، زوو هەڵدەچوو. شارەزاییەکی قووڵی لەبارەی مێژوی ئیسلام بەگشتی و خەلیفەکان بەتایبەتی هەبوو. زۆر بایەخی بەبواری تەندرووستی دەدا و ڕێزی زۆری لە پزیشکەکان دەگرت. منداڵ و خزمەکانی ئیمتیازانی نائاساییان دەستنەکەوت، بەپێچەوانەی بەرپرسەکانی دیکەوە”.
“=KTML_Bold=سەدام و دورخستنەوەی د.فەرحان”=KTML_End=
هەر لەسەروەختی فەرمانڕەوایی بەکرەوە، د.فەرحان دەبێتە پزیشکی تایبەتی سەدام حسێن و خانەوادەکەی. تەنانەت دووجار سەدام خۆی دەچێت بۆ کلینکەکەی. هەروەک دەڵێت “زیاتر لەجارێک شەوێکی تەواو لە ماڵی سەدام دەماینەوە بۆ هەندێک حاڵەتی پزیشکی کتوپڕ. بەئاگاداری و ڕاوێژی من سەردانی ژمارەیەکی زۆر پزیشکی پسپۆڕی دەکرد”.
لەبارەی کەسێتی سەدامەوە دەڵێت “هەندێکجار سەروتاری ڕۆژنامەی سەورەی دەنووسی و ناوی خۆی نەدەخستە سەر، دوو یان سێ‌ ڕۆمانی نووسی، زۆر متمانەی بەخۆی هەبوو، بەشێوەیەکی گشتی هێمن بوو، هەڵچونەکانی بەروخسارییەوە دیارنەبوو، بەگرنگییەوە گوێی بۆ وتەکانی بەرانبەرەکانی دەگرت. جارێکیان پێیوتم دکتۆر، دە ساڵم بدەرێ‌ تاپێکهاتەی ئەم وڵاتە بگۆڕم و شیری بەعس دەرخواردی منداڵەکانی بدەم”.
دوای نزیکەی چوار مانگ لەگرتنە دەسەڵاتی لەلایەن سەدامەوە، کاروانی ئەم پزیشکە کۆتایی دێت، چونکە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەوکات کە سەدام سەرۆکایەتی دەکرد، لە (11-11-1979) بەبێ‌ ئاشکراکردنی هۆکارەکەی، فەرماندەکات بەخانەنشینکردنی د.فەرحان و “48” مامۆستای زانکۆو دکتۆری ناسراو، هەرچەندە هیچ کامیان تەمەنی خانەنشینکردنیان نەهاتووە.
=KTML_Bold=سەرۆکەکانی ئێراق:=KTML_End=
- عەبدولکەریم قاسم بەکر عوسمان (1914 – 1963) ، لە (14-07-1958 – 08-02-1963) دەسەڵاتداری یەکەمی ئێراق بووە.
- عەبدولسەلام محەمەد عارف لە (1921 – 1966) ، لە (08-02-1963 -13-04-1966) سەرۆک کۆماری ئێراق بووە.
- عەبدولڕەحمان محەمەد عارف لە (1916 – 2007) . لە (16-04-1966 -17-07-1968) سەرۆک کۆمار بووە.
- ئەحمەد حەسەن بەکر، لە (1914 – 1982) . لە (1968 – 1979) سەرۆک کۆمار بووە.
- سەدام حسێن مەجید، لە (1937 – 2006) . لە (1979 – 2003) سەرۆک کۆمار بووە.

د. فەرحان باقر
* ساڵی (1926) لەبەغدا لەدایکبووە
* ساڵی (1948) کۆلێژی پزیشکی بەغدای تەواوکردووە.
* لە (1952) ماستەری لە زانکۆی جۆرج تاونی ئەمریکی بەدەستهێناوە
* لە (1956) بڕوانامەی (FCCP) لەکۆلێژی پزیشکانی سینگ لەئەمریکا وەرگرتووە.
* لە (1974) بڕوانامەی (FACP) لەکۆلێژی پزیشکی ئەمریکا وەرگرتووە.
* لە (1956 – 1979) لەبەشی پزیشکی هەناوی زانکۆی بەغدا وانەی وتۆتەوە.
* ساڵی (1981) ئێراقی بەجێهێشتوە و ڕویکردۆتە ئەمریکاو پاشان لەئیمارات جێگیربووە.
* لە (19-10-2017) لە ئەبوزەبی کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی گەڕێنرایەوە بۆ ئێراق و لە گۆڕستانی خێزانەکەی لە کازمییە بە خاک سپێردرا. [1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
تارماییەکانی هەڵەبجە؛ سەدام حوسێن و جینۆسایدی کورد
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تارماییەکانی هەڵەبجە؛ سەدام حوسێن و جینۆسایدی کورد

تارماییەکانی هەڵەبجە؛ سەدام حوسێن و جینۆسایدی کورد
مایکڵ جەی کیلی
وەرگێڕانی: کارزان محەمەد
ئەم پەڕتووکە لە نووسینی پڕۆفیسۆر مایکل جەی کیلی- یە و لەلایەن وەرگێڕ و ڕۆژنامەنووس #کارزان محەمەد# کراوە بە کوردی.
ئەو پەڕتووکە لەیەک پێشەکی و سێ بەش پێکهاتووە کە هەر بەشێکیش بۆخۆی چەند فەسڵێک لەخۆ دەگرێت.
پێشەکی پەڕتووکەکە لەلایەن بەهادین محەمەد عەبدولڕەحمان نووسراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە لە دادگایی کردنی #سەدام#یش غەدر لە کورد کراوە هەرچەند ئەو کات سەرۆک کۆماری ئێراق کورد بوو، بەڵام جەنابی #مام جەلال# ئامادە نەبوو واژۆ لەسەر لەسێدارەدانی سەدام بکات، هەرچەند سەدام لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی دوجێل کە تێیدا 148 کەس لەناو بران، سەدام لەسەر#هەڵەبجە# و کیمیاباران و #ئەنفال# لەسێدارە نەدرا، سەدام ملی بە پەتەوە کرا بەبێ ئەوەی کە تاوانەکانی #هەڵەبجە و ئەنفال# و وێرانکردنی 4500 گوند ڕوون ببێتەوە.
لە و پەڕتووکەدا زۆر لایەنی ناڕوون لەلایەن نووسەرەوە خراوەتە ڕوو لەسەر ئەنفال و هەڵەبجە و کیمیاباران.
بەشی یەکەمی پەڕتووکەکە تایبەت کراوە بە جینۆسایدی کوردان
لەفەسڵی یەکەمدا کوورتە مێژوویەک سەبارەت بە کورد و ژینگە و جوگرافیای کورد کراوە. هەروەها باس لەسەدام و زەمینەکانی جینۆساید کراوە.
فەسڵی دووەمی بەشی یەکەم باس لە ئەنفال و پەلامارەکانی ئەنفال و قۆناغەکانی و پیلانەکانی سەدام بۆ مەسەلەی ئەنفال دەکات.
لەفەسڵی سێیەمدا باس لە هەڵەبجە و بۆردومانی شارەکە و کاریگەریی درێژخایەنەکانی بۆردومانی هەڵەبجە لەسەر تەندرووستی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەکات، باس لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و کەموکووڕی زگماکی و گیروگرفتی چاو وپێست و نەزۆکی و لەبارچوونی کۆرپە و... هتد.
لەبەشی دووەمی پەڕتووکەکەدا باس لە جەنگی کەنداو (ساڵی 1991) کراوە. هەر لەو بەشەدا باس لە دووبەرەکی و ناکۆکییەکانی نێوان پارتە سیاسییەکانی کورد دەکات.
دواتر باس جەنگی ساڵی 2003 کە هەمان پڕۆسەی ئازاد کردنی ئێراق بوو لەچنگ سەدام و ڕژێمەکەی.
بەشی سێیەکی پەڕتووکەکە تەرخان کراوە بۆ دادگاییکردنی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێراق و #ڕژێمی بەعس# بە تاوانی ئەنجامدانی سەدان تاوانی دژە مرۆیی دەرهەق بە هاووڵاتییانی ئێراقی، لەم بەشە باس لە پێکهێنانی دادگای باڵای ئێراق و دادگایی سەدام و سەرانی بەعس لەسەر تاوانی دوجەیل و دادگایی ئەنفال و سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر سەدام و ژمارەیەک لەسەرکردەکانی حزبی بەعس.

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 19,313 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-11-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 01-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 19,313 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 24-11-2013 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
دابەشبوونی سەرۆک جاشی فەوجە سووکەکان و مەفرەزە تایبەتییەکانی سەدام بەسەر پارتە کوردستانییەکان – دا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە 26,706 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: بزووتنەوەی گۆڕان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-04-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26,706 جار بینراوە
دادگایکردنی سەدام
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دادگایکردنی سەدام

دادگایکردنی سەدام
لێپێچینەوە لە سەدام، وەرگرتنی زانیاری لە سەرۆک کۆمار
نووسینی: جان نیکسۆن
وەرگێڕانی: زانەر محەمەد
چاپی یەکەم [1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 3,711 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ktebxane.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-06-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-06-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-12-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,711 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.246 KB 22-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.163 KB 30-06-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,292
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,280
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.344 چرکە!