پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,294
وێنە 105,522
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,165
ڤیدیۆ 1,297
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 18 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی من ئەمەم-ی لۆنا دڵشاد مەریوانی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی من ئەمەم-ی لۆنا دڵشاد مەریوانی

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی من ئەمەم-ی لۆنا دڵشاد مەریوانی
شیرین. ک
نامەیەک بۆ لولو
تۆ تا ئەم چرکەساتە لە خەونەکانما هەر مناڵی، تۆ لە نەستما قەت گەورە نابی، تۆی ساوا خەمڕەوێنم بووی لە گەورەترین کۆستما کە کۆستی باوکت بوو، هەر زوو درکم بەزیرەکی و تایبەتمەندیت کرد، هەر چەندە بێدەنگ و کەمدوو بووی، گۆشەگیر و هێمن، هەمیشە بەتەنیا یاریت ئەکرد، کەم پرسیارت ئەکرد، بەدرێژایی ساڵانی هەموو قۆناغەکانی خوێندنت زۆر کەم سەعیم پێکردووی، کە جاربەجار پرسیارێکت ئەکرد ئەموت: گوێبگرن شکور لولو گیان پرسیاری هەیە و شتێک هەیە نایزانێت و پرسیارم لێدەکات، مناڵێکی کەمدووی کەم پرسیاری گۆشەگیر، بەڵام زیرەک و وریا.
تا ئه و ساتەی کتێبەکەم هەڵپچڕی و کردمەوە و پەڕە پەڕە هەڵمدایەوە نەمزانیبوو ئه و کتێبەت بە من پێشکەش کردووە، ناتوانم وەسفی ئه و دڵخۆشییە بکەم، ئه و بەختەوەرییە بە هیچ پێوانەیەکی مادیی ناپێورێ، بۆیە هەر ئەوەندەم بۆ وترا: ئای لولو گیان ئەوە خۆ پێشکەشی منت کردووە!! تۆش بەهێمنی و جۆرێ لە ساردییەوە وتت: بۆ پێم نەوتبووی؟ ئینجا پێکەنیت و وتت: گاڵتە ئەکەم ویستم بۆت بکەم بەسوپرایز!
(پێشکەشە بە شیرین ک. ی دایکم ئه و ژنەی بە ژیان وپەروەردەکەی فێری کردم مرۆڤبوونم، نەک ڕەگەزەکەم ناسنامەم بێت).
پێموتیت بەڵام هەر ئەبێ بەدەستخەتی خۆت پێشکەشێکم بۆ بنووسی
ئەمەت بۆ نووسم (بۆ شوبۆل گیان. ئیتر ئەم کتێبە وەک خۆت ئەیبینیت پێشکەشی تۆیە..ماچ.. لولو) لەگەڵ ڕەسمی سێ دڵ و دەمووچاوێکی پێکەنیناوی و سێ دڵی بچووکتر 15/2/ 2019 لولو و ئیمزا.
دوای لاپەڕەی پێشکەشکردنەکە، لاپەڕەیەکی ترە کە وتەیەکی ژنە نووسەری سوری غادە سەممان-ە لۆنا بەهۆی ئەوەی بە عەرەبی خوێندویەتی و زمانی عەرەبییەکەی باشە و هەر لە مناڵییەوە خوێنەرێکی باش بووە، کتێبەکانی ئەم ژنە نووسەرەی خوێندۆتەوە کە چیرۆکنووس و ڕۆماننووس و شاعیر و ژنێکی تا بڵێی ڕۆشنبیر و یاخی و بوێرە، بەڵام زۆربەی ئەم نەوە نوێیە کتێبی ئەم نووسەرەیان نەخوێندۆتەوە، ڕەنگە لە فەیسبووک لەم پەیج و ئه و پەیج چەند وتەیەکیان دیبێت، چونکە نووسینەکانی قووڵن وئاسان نین.
کتێبێکی بوێرانەیە
دوای ئه و دوو سێ لاپەڕەیە پێشەکی دێت کە لە سەرەتاوە دەڵێت: (دڵنیام یەکەم پرسیار هەر خوێنەرێک لەسەر ئەم کتێبە لەلای دروست دەبێت ئەوەیە ئەم کتێبە چییە؟ باسی چی دەکات؟) بەڵام منی خوێنەر هەقم بەسەر ئەوەوە نییە لۆنا چۆن باسی کتێبەکەی خۆی دەکات، منی خوێنەر بەخوێندنەوەی کتێبەکە جارێکی تر دەینووسمەوە و ئەوەی لێدرووست دەکەمەوە کە تێیگەیشتووم،
یەکەم سەرنجیشم لەبارەی کتێبەکەوە ئەوەیە کە بوێرانەیە، سەر بەهیچ ڕەگەزێک نییە و لە هەمانکاتدا چەندین ڕەگەزی پێکەوە کۆکردۆتەوە، بەزمانێکی پڕ لە جورئەت نووسراوە، بەڵام بەنەزاکەتەوە و بێ عەرزی عەزەڵاتی جورئەت، واتە بێ وشە و ڕستەی زەق و ڕوشێنەر ئه و جۆرە زمانەی بەشێک لەژنە نووسەرەکان پێی دەنووسن وەکو پەرچەکردارێک یا بۆ ئەوەی پێیان بوترێ ئازان، ئەمە لەکاتێکدا نووسەر دەتوانێت باسی هەستیارترین بابەت بکات بێئەوەی هەستی کەس بڕوشێنی و زەوق و میزاجی کەس تێکبدات، بوێرانەیە چونکە بەشێک له و بابەتانەی ناو کتێبەکە بەشێوەی یاداشت یان دانپیانان دەردەکەون، وا بێت یان نا خوێنەر وا هەستدەکات، ڕەنگە هەر وەکو خۆی لە پێشەکی کتێبەکەیدا ئاماژەی پێکردووە، بەشێکی به و جۆرە بن و بەشێکیشی وانەبن، ئەمەش جۆرێکی ترە لە بوێری کە نووسەرێکی ژن لەیەکەم کتێبیدا باسی ژیانی خۆی بکات نەک بۆ خۆنواندن بەڵکو بۆ خستنە ڕووی هەندێک لە بەدحاڵیبوونی نێوان هەر دوو ڕەگەز، نێوان ژن و پیاو، دوو هاوڕێ، دوو خۆشەویست یا دوو هاوژین.
کتێبێکی بوێرانەیە چونکە پێناسەیەکی نییە بەپێی بیری باو، ئه و پێناسەیەی پێی ڕاهاتووین و دەیناسینەوە، بەڵکو خاوەنی چەندین پێناسەیە، بەڵام کۆڵکەی هاوبەشی هەموو بابەتەکان و فیگەری سەرەکی ناو ئه و هەزاران وشەیە ژن-مێینەیە، ئه و وشه و ڕستانەی زیاد لە پەنجا تابلۆیان دروستکردووە کە لەهەر هەموویاندا ژن فیگەریی سەرەکییە، لەزۆربەی بابەتەکانیشدا هەوڵێک هەیە بۆ ئاشتکردنەوەی ژن لەگەڵ خودی خۆیدا و پەسەندکردنی خۆی وەکو ئەوەی هەیە و دواجاریش پێی دەڵێت خۆت خۆش بوێ بۆ ئەوەی بتوانی ئەوانی تریشت خۆش بوێ.
کەرەستەکان
چیرۆک
بۆ تەرحی بابەتەکەی کە دۆزی ژنە، چەندینجار کەرەستەکەی دەگۆڕێت، لە چیرۆکێکی فانتازییەوە بۆ شیعر، خاتیرە، لەوێشەوە بۆ چیرۆکە هەواڵ، ئینجا وتار و ستوونێکی ڕۆژنامەوانی و پۆستێکی فەیسبووکیانە، بەڵام لە هەمووی جوانتر ئه و بابەتانەیە کە بەشێوەی دەق نووسراون بەتایبەتی ئەوانەی لە چوارچێوەی چیرۆکێکدان کە ژمارەیان پانزە چیرۆکە و هەموویان وەکو هونەری چیرۆک ئاستێکی بەرزیان هەیە، بۆ نموونە لە چیرۆکی کڕیاردا کە بابەتێکە زۆر باسکراوە، باسی کۆنترین پیشە دەکات لەسەر ڕووی زەوی کە ئەویش پیشەی لەشفرۆشییە، بەڵام گۆشە نیگا و تەرح و ئینجا کۆتاییەکەی، کردوویەتی بەچیرۆکێکی ناوازە بۆ بابەتێک دەکرێت بڵێین سواوە، بەگشتی هەر پانزە چیرۆکەکە لە ڕووی بابەت و تەرحەوە زۆر زیندوون، ڕۆحێکی پڕ لەئازار و تێکشکاو ئەدوێنن، ڕۆحێک بریندار بەخیانەت و دڵشکان و کۆست کەوتن و دابڕان، ڕۆحی بوونەوەرێکی پشتگوێخراو و پەراوێزخراو، دەکرێت بەتەنیا چیرۆکەکان بخرێنە کتێبێکی ترەوە وەکو کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی جوان و سەرکەوتوو.
شیعر و خاتیرە
هەموو کتێبەکە شەش دەقی شیعری و خاتیرەی تیایە، کە بەزمانێکی شیعریی جوان و بەناوەرۆکێکی بەهێز خۆیان نمایش دەکەن، وەکو دەقی گورگ، شاردراوە، بەهرە، دەقەکان ئارامییەک و پشوویەک دەدەنە خوێنەر بۆ ئەوەی دواتر لەسەر خوێندنەوەی بابەتەکانی تر بەردەوام بێت، کە ڕەنگە هەندێکیان ماندوویان کردبێت.
وتار
وتارەکان چەندین شێوەن، هەندێکیا کورت و هەندێکیان درێژن، هەیانە بابەتێکی تێروتەسەلە و هەیانە کورتن وەکو گرتەی کامێرا، بەشێواز و لەگۆشە نیگای جیاوازەوە باسی دۆزی ژن دەکەن، هەیانە بابەتێکی گشتی لەگەڵ ژنان و بۆ ژنان باس دەکات، زۆربەشیان بەشێوازی کەسی دووەم نووسراون هەر وەکو ئەوەی موخاتەبەی کەسێک بکەن، بابەتەکانی زۆر ڕوون و ڕاستەوخۆ و بەشێواز و زمانێکی بوێرانە نووسراون، ڕای یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەڵێت، ڕایەکی بابەتیانەی دوور لە دەمارگیریی ڕەگەزیی، چونکە کتێبەکە دژی ڕەگەزی بەرامبەر نەنووسراوە بەڵکو هەوڵێکە بۆ ئاشتبوونەوه و زیاتر یەکتر ناسین، هەندێک لەوتارەکان باسی بابەتی هەستیار دەکەن ئه و بابەتانەی کە کەمتر قسەی لەبارەوە دەکرێ وەکو بابەتی سێکس بەڵام بەزمانێکی ڕاقی و دوور لە خود نمایشکردن وەکو لە وتاری: پێکەوە خەوتن یان ئەتککردن؟ هاوڕێیەتی تایبەت، نیو مێیینە، کەواتە بۆ هەیت؟ هەندێکی تری باسی ڕەنگدانەوه و کارلێکەریی بیرباو دەکەن لەسەر نەستی تاکەکانی کۆمەڵگە بەژن و پیاوەوە، کە خوێنەواریی و بڕوانامە و تەنانەت ڕۆشنبیرییش نەیان توانیوە کاڵی بکەنەوە وەکو لە وتاری: ئازادتر، کێ تێدەگات؟ تەنیا لەبەرئەوەی، پیاوت بۆ دەکوژم و..هتد، بەشێکی تری ئاشتکردنەوەی ژنە لەگەڵ خودی خۆیدا و پەسەندکردنی خۆیەتی به و شێوەیەی کە هەیە وەکو لە: لە خۆت خۆش بە، هەڵە گەورەکە، بەهای تەنیایی، من ئەمەم، دڵشکان، پێناسە..هتد.
پۆست
لەم سەردەمەدا سۆسیال میدیا ژیانی تاکەکانی داگیرکردووە بەشێوەیەک کە هەر یەکەمان بەتایبەتی تازە پێگەیشتوان کاتێکی زۆر له و جیهانە گریمانەکراوەدا بەسەردەبەن کە پێی دەوترێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەتی فەیسبووک، بۆیە زۆر ئاساییە هەر نووسەرێک بەشێک لە هزر و بیر و بۆچوونەکانی له و شوێنەدا تۆمار بکات و نمایشی بکات بۆ ئه و جەماوەرەی کە بەشێکی زۆری گریمانەکراوە و هەر لەوێدا دیالۆگێک درووستبکات، بۆیە بەشێکی کتێبەکە ئه و پۆستانەن کە پێشتر لە فەیسبووک دایناون و جۆرێک لە دیالۆگی خوڵقاندووە، خوێنەرە بەپەلەکانی فەیسبووکی ڕاگرتووە و بۆ چەند چرکەیەک سەرسامی کردوون و ڕەنگە شێر-یشیان کردبێت و چەندین ڕستە و پەرەگرافیشی لە مێشکیاندا مابێتەوە، وەکو ئه و پۆستانەی زیاتر پەیوەندی بەلاوانەوە هەیە: کچان، لە خۆیەوە ڕقیان لێتە، نەخۆشی، تۆ تاوانباریت و.. هەندێکی تریان ئه و پۆستانەن کە هەوڵدانە بۆ ئاشتکردنەوە و زیاتر بەیەک ئاشنا بوونی هەردوو ڕەگەز وەکو: ژنی جوان، زانیارییەک، هونەری وەڵامدانەوە بۆ کاتی پێویست و..هتد[1].
ئەم بابەتە 2,996 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | كوردستانی نوێ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-03-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 23-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,996 جار بینراوە
دڵشاد مەریوانی
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn1
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵشاد مەریوانی

دڵشاد مەریوانی
شاعیر و نووسەر و ئەکتەر و ڕووناکبیری کورد - شەهید #دڵشاد مەریوانی#
دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:
باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە #پێنجوێن#، پاشان شاری سلێلمانی هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بوە. لە 28-03-1947.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لە#سلێمانی# تەواوکردووە.
بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانستگاچووەتە شاری بەغدا بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی زمان و ئادابی تەواوکردووە و ساڵی 1972 (بەکالۆریۆس) لیسانسی تیادا وەرگرتووە.
بەهۆی نۆبەرەیی خۆی لە خێزانەکەدا و هۆشیاری باوکی هەر لە ساڵی 1959-1962 لە خەباتی #یەکێتی خوێندکاران#ی کاتی خۆی کاری کردووە.
هەر لە مانگی مارتی 1963وە کاری سیاسی و خەباتی ژێر زەمینی کردووە. چەندین جار زیندانی کراوە و ئازار و ئەشکەنجە و دەربەدەری دیوە.
لە شۆڕشەکەی ئەیلوولی 1961و لە شۆڕشەکەی حوزەیرانی 1976دا یەکی پتر دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانەی ناو شاری تاقیکردۆتەوە.
جارێک بەدەربەدەری و چەندین جار بە گەشت زۆربەی شارەکانی وڵاتانی عەرەب و تورکیا و وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای دیوە.
ئەندامی:
کۆمەڵی ڕۆشنبیری کورد.
یەکێتی نووسەرانی کورد.
نەقابەی ڕۆژنامە گەرانی ئێراق ئەندامی هاوبەش بوە.
ماوەیەک چەند بەرنامەیەکی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لەرادیۆی ئێراق بەشی کوردی وتەلەفزێونی #کەرکووک# بەشی کوردی بردووە بەڕێوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2131/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=دڵشاد مەریوانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2131/0002.JPG=KTML_Photo_End=
بەرهەمە ئەدەبیو ڕۆشنبیرییەکانی لەرۆژنامەکانی: ژین، هاوکاری، کاری میللی، بیری نوێ، دەنگوباس..هتد، . بڵاوکردۆتەوە. هەروەها لە گۆڤارەکانی: بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، ڕۆژی کوردستان، دەنگی کرێکار، تریفە..هتد...بڵاوکردووەتەوە
گەلێک وتاری ڕەخنەی ئەدەبی لەسەر نووسەرانو شاعیرانو ڕۆشنبیرانی کوردنووسیوە لەوانە: #ئیبراهیم ئەحمەد#، د. #مارف خەزنەدار#، محەمەد مەولوود، د.ئەمین موتابچی، هێمنی شاعیر، د. عەبدوڕەحمانی قاسملۆ، شێرکۆ بێکەس، د.#کاوس قەفتان#، کەریمی حوسامی، حەمە ساڵح دیلان، شوکور مستەفا، ڕەئوف بێگەرد، ڕفیق سابیر، ڕەئوف حەسەن، حسێن عارف، لەتیف هەڵمەت، ..هتد.
پتر لە 17حەڤدە شانۆما-نمایش نامە-ی نووسیوە و وەریگڕاوەو ئامادەی کردووە، لەوانە: نازدار و شوان، پەروانە، خۆرکە، چاوی ڤێتنام، پراوەی ژن هێِنان، بووکە خان. مانگیش ئاوابوو..هتد.
چەندین محازەرە و کۆڕی ئەدەبیو ڕۆشنبیری کۆڕی ڕەخنە سازی بە درێژایی 12دوازدە ساڵ دەربارەی: شیعر، ڕەخنە، ئافرەتان، چیرۆک، ئەدەبی فۆلکۆری کوردی.. هتد.. لەشارانی: سلێمانی، #هەولێر#، #دهۆک#، بەغدا..هتد..پێشکەش کردووە
بەناوی هەمە جۆرەوە چەندین بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و سیاسی لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوە و گۆڤارو نەوارە نههێنییەکاندا بڵاوکردۆتەوە
لەهاوینی 1962تا پاییزی 1966 لەگەڵ دەستەی لاوانی هۆشیاری ئەو کاتەدا، دامەزرێنەری (#کۆمەڵەی بوژاندنەوەی سامانی نەتەوایەتی کورد#) بوو. کە کۆمەڵێکی ئەدەبیو هونەری بوو. باوەڕیان بە خەباتی ژێر زەمینیی ئەدیبان و هونەرمەندانی خێرخوازو پێشکەوتووی کوردبوو، تا بەرهەمی ئەدەبیو هونەری بەرەنگاری، بەشێوەی بڵاوکراوە و نامیلکەی دەستاو دەست کرد و بەناو جەماوەردا بڵاوبکەنەوە لاولاوانەی ئەو سەردەمە: فەرەیدوون قادر، #عەلی توانا#، دارا شێخ نووری شێخ ساڵح عەبدورەزاق پشدەری، ئەکرەم قەرداغی، عومەر ساڵح، جەلال محەمەد، جەلال مەهدی، محەمەد ئەکرەم کەریم، عەبدوڵڵا عەباس، #عومەر چاوشین#..هتد.
شیعری بەرەنگاری گەلێک لە شاعیرانی عەرەبو فارسیو ئەوروپایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی لەوانە: موزەفەر نەواب، مەحمود دەرویش، سەمیح القاسم، پاپلۆ نێرۆدا، پۆل ئیلوار، فابتزارۆف، مایکۆفسکی، یەسەنین، کاڤاڤی.. هتد.
لە ژیانی ئاشکرای ئەدەبیدا ئەم نامیلکە سەربەخۆیانەی لە چاپ داوە:
1-فرمێسک و زەردەخەنە_ شیعر 1968
2-یەکەم هەنگاو_ پەخشان1973
3-دڵدارانی شۆڕش _چیرۆک 1973
4-پێشوازی خاوەن شکۆ_ ڕەخنە 1973
5-ببن بەتیشک _شیعر1976
6-بەپەنجەکانم دەتبینم_ چیرۆک 1977
7-دێر یاسین _چیرۆک 1978
8-سەمفۆنیای وەنەوشە_ شیعر1980
لەدوو شانۆنامەدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە:
1- لانەوازان 1973
2- پردی وڵات 1974
لەفیلمێکی سینەمایی 12 خولکەییدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، فیلمی ژیانی شوان 1972 بەرهەمی زانستگای سلێمانی.
لەکاتی قوتابێتیدا لە زانستگای بەغدا 1969-1972 دامەزرێنەرو سەرۆکی تیپی شاڵاوی کەرکووکی هونەری بوو کە لەسەردەمی خۆیدا ڕۆڵێکی گرنگی دیاری بینی لە ناوەندی زانستگای بەغدا و موستەنسەرییەدا، جگە لەو ئاهەنگانەی لەیادە فەلەستینییەکاندا دەیان گێڕا بۆ ناساندنی کورد بەو کۆمەڵە و یەکێتییە شۆڕشگێڕانەی لە شاری بەغدا داڵدە داربوون. لەئەندامانی ئەم تیپە: وریا حەسەن فیکری، دڵشاد ئەحمەد محەمەد ئەمین، شپەخان جەلال، کاژاو محەمەد ئەمین مەریوانی، بەهجەت ڕەشید، عەبدوررەحمان ئەبوبەکر، مستەفازەنگنە، گەوێژ حەمە ئەمین، گوڵستان حەسەن عەباس.
لەفرمانی دەوڵەتیدا ئەم کارانەی دیوە:
1-چاودێری زمانەوانی (مشرف لغوی) وەزارەتی ڕاگەیاندن.
2-مەشقیاری هونەری (مدرب فنی بدرجە معلم) لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئاداب، هەروەها لە لقی کوردی کۆڵیژی پەروەردە. بۆ ماوەی مانگو چەند ڕۆژێکیش مامۆستای میوان لەبەشی خوێندنی کوردی لە زانستگای سلێمانی. تۆمارکاریخوێندکاران (مسجل غیابات) لە کۆڵیژی پزیشکی ئاژەڵ (کلیە الطب البیطری) لە #ئەبوغرێب#ی نزیک بەغدا.
3-رۆژنامە نووس لە وەزارەتی ترانسپۆرت لە بەغدا نووسیاری گۆڤاری ڕسالە النقل.
4-مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە قوتابخانەی سانەوی سەرچنار پاشان ناوەندی برایەتی لە سلێمانی سەر بە ئەمیندارێتی پەروەردە.
لە کاری یەکەمیدا نەبێ، کە بە مەیلی خۆی گوێزراوەتەوە، دەنا لە هەموو کارەکانی تریدا بەهۆی سزادانو دوور خستنەوەو ناچارییەوە شوێنە گوڕکێی پێ کراوە. جگە لە دووجار دوورخستنەوەی لەکاری دەوڵەتی بەناوی پێویست پێ نەبوونەوە (فائظ عن الحاجە) .
لە ساڵی 1975بەشەکەی تری ژیانی هاوسەری خۆی دیوەتەوە پاشان نیشانی کردووە، بەڵام تا ساڵی 1978 لەبەر دەربەدەری و لەکارکردنو بەندی مۆڵەتیان نەبووە پێکەوە بژین و خاوەن خانە بن.
هاوسەرو هاورێگەی #شیرین ک#.ی ئەدیب و چیرۆک نووسە.
لە #18-10-1983# تا #13-02-1985# ژیانی پارتیزانانەی ناو چیای بردۆتە سەر لەگەڵ هاوسەرو کچەکەیدا.
لە ئەیلوولی 1984ەوە وازی لە هەموو ئیلتیزامو کاروبارێکی سیاسی هێناوە و گەڕاوەتەوە لای نامەو دەفتەرو قەڵەمەکەی.
بەکرێکاری و بێ کاری ژیانی بردۆتە سەر هەتا گەڕاوەتەوە سەر کاری دەوڵەت بووە بە مامۆستا لە ئامادەیی هەڵگورد تا ساڵی 1987.
بەهۆی ڕەفز کردنی جیش الشعبییەوە دووبارە لە وەزیفە دەرکرا.
لە 1988 دانرایەوە لەناوەندی سەرۆک.
لە 1989ئامادەیی شۆڕش (2) مانگ
لە #12-02-1989# دەستگیر کراوە.
لە #13-03-1989# شەهید کراوە[1].
ئەم بابەتە 116,976 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی دڵشاد مەریوانی
فایلی پەیوەندیدار: 30
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 25
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
3. 1972
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 28-03-1947
ڕۆژی شەهیدبوون: 13-03-1989 (42 ساڵ)
جۆری کەس: لەسێدارەدراو
جۆری کەس: ئەکتەر
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-10-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 116,976 جار بینراوە
بیروڕاکانتان
سوپاس بۆ ئێوه‌.ده‌ستتان خۆشبێ بابه‌ته‌كه‌ پربه‌سوده‌
یونس
29-11-2015 21:36:05
younshamed@gmail.com

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.127 KB 27-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دڵشاد مەریوانی - کۆبەرهەم
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵشاد مەریوانی - کۆبەرهەم

دڵشاد مەریوانی - کۆبەرهەم
دڵشاد مەریوانی
دەزگای ئاراس - 2009 [1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: دڵشاد مەریوانی - کۆبەرهەم
ژمارەی داونلۆد: 3,083 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 26,346 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆبەرهەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-11-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26,346 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.125 KB 15-11-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.1927 KB 441 15-11-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دڵشاد مەریوانی شەهیدی کوردبوون
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڤیدیۆ: #دڵشاد مەریوانی# شەهیدی کوردبوون
ئامادەکردنی ڤیدیۆ: پەیجی چاو لە فەیسبووک
ساڵی ئامادەکردنی ڤیدیۆ: 2020
[1]

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 340 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان؛ فەیسبووک؛ پەیجی (چاو) ساڵی 2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 17-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 340 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.114 MB 1 17-04-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
دڵشاد مەریوانی و شێرکۆ ناکام
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵشاد مەریوانی و شێرکۆ ناکام

دڵشاد مەریوانی و شێرکۆ ناکام
[1]
ئەم بابەتە 12,093 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-08-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 12,093 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.160 KB 10-08-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دڵشاد مەریوانی؛ نوێکاری چیرۆکی کوردی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دڵشاد مەریوانی؛ نوێکاری چیرۆکی کوردی

دڵشاد مەریوانی؛ نوێکاری چیرۆکی کوردی
بریتیە لە (206) لاپەڕە و لێکۆڵینەوەیەکی وردە دەربارەی نوێکاری چیرۆکەکانی دڵشاد مەریوانی.
نووسەر: سابیر ڕەشید
2019

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 1,097 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,097 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1112 KB 25-08-2019 زریان سەرچناریز.س.
شیعری: موزەففەر نەوواب، شەهید دڵشاد مەریوانی کردوویە بە کوردی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعری: موزەففەر نەوواب، شەهید دڵشاد مەریوانی کردوویە بە کوردی

شیعری: موزەففەر نەوواب، شەهید دڵشاد مەریوانی کردوویە بە کوردی
(شیرم بە تووتک حەڵاڵ بێ
نەک به و کوڕەی کە پاکانەی لە خەیاڵ بێ.
ڕۆڵە ئەوەی پاکانە پڕ دەکاتەوە،
دووبارە کۆست دەخاتەوە،
شەهیدەکان لەنوێ شەهید دەکاتەوە.

سەری دایکێک نانەوێنم
بە شیری گۆشی کردبم،
بینای حیزبێک ناڕووخێنم
بە خوێنم گۆشم کردبێ.)
ئەم بابەتە 3,887 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Hemeseid Hesen حەمەسەعید حەسەن
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 3,887 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 28-09-2018 زریان سەرچناریز.س.
لۆنا دڵشاد مەریوانی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆنا دڵشاد مەریوانی

لۆنا دڵشاد مەریوانی
لۆنا دڵشاد مەریوانی، نووسەر و وەرگێڕ، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا، زانکۆی #سلێمانی#، لەگەڵ بڕوانامەی ماستەر لە نووسینی داهێنەرانەدا لە زانکۆی ئێسیکس لە بەریتانیا. مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی سلێمانی. کچی شاعیر و نووسەر و ڕووناکبیر شەهید #دڵشاد مەریوانی# و شاعیر و چیرۆک نووس و ڕۆژنامەنووسە.
هاوسەرگیری کردووە و لەگەڵ وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ جوتیار ژاژڵەیی و پێکەوە لە سلێمانی دەژین. [1]
ئەم بابەتە 4,341 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - نالیا ئیبراهیم
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 12-11-1988 (36 ساڵ)
ئاستی خوێندن: ماستەر
جۆری خوێندن: ئەدەبی بێگانە
جۆری کەس: وەرگێڕ
جۆری کەس: ژینگەپارێز
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 23-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,341 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 23-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
لەسێدارەدانی دڵشاد مەریوانی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link5
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەسێدارەدانی دڵشاد مەریوانی

لەسێدارەدانی دڵشاد مەریوانی
35- دلشاد محمد أمین فتاح مريوان
13-03-1989 المجرم المذکور کان مدرس في ثانوية شورش للبنین في السلمانية ویقوم بتدريس الطلاب مادة اللغة الکردية وبالحروف اللاتينية انطلاقا من الافکار الشوفینیة والإنفصالية التي یحملها خصوصاً انه کان من أدباء عناصر الزمر التخريبية سابقا، وهو موضوع بحث برقیتنا 7271 في 12-02-1989 .

به کوردی:

تاوانباری ناوبراو، مامۆستای کوردی بوو له دواناوەندی شۆڕشی کوڕان له سلێمانی، وانەی کوردی بە قوتابییەکانی دەوتەوە به پیتی لاتینی و خاوەنی بیری شۆڤێنی و جوداخوازی بوو. یەکێک بوو لەو ئەدیبانەی کە پێشتر سەر به گرووپه تێکدەرەکان بوو. ئەمیش بابەتی لێکۆڵینەوەی برووسکەی 7271 بوو لە 12-02-1989 [1]
ئەم بابەتە 16,464 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-03-1989 (35 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: عەرەبی
شێوازی دۆکومێنت: دەستنووس
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-08-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 09-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 16,464 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2112 KB 09-04-2023 زریان سەرچناریز.س.
فایلی وێنە 1.0.128 KB 16-08-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
نامەیەکی دڵشاد مەریوانی بۆ ئیسماعیل تەنیا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەیەکی دڵشاد مەریوانی بۆ ئیسماعیل تەنیا
بەڵگەنامەکان

نامەیەکی دڵشاد مەریوانی بۆ ئیسماعیل تەنیا
بەڵگەنامەکان

04-04-1986
ئەم بابەتە 23,520 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-1986 (38 ساڵ)
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-06-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 23,520 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,294
وێنە 105,522
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,165
ڤیدیۆ 1,297
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!