پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 10 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئیبن خەلەکان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبن خەلەکان

ئیبن خەلەکان
ناوی شەمسەدین ئەبو عەباس ئەحمەد کوڕی ئیبراهیم کوڕی خەلەکانی ئەربیلی شافعیە، یەکێکە لەزانا بەناوبانگەکان، ساڵی 1187ی زایینی لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، لەوێ سەرەتاکانی زانستی ئایینی تەواوکردووە، ساڵی 1205 ی زایینی شاری هەولێری جێهێشتووە و بەرەو شاری حەڵەب بەڕێ کەوتووە، پاشان چووە شام و چوار ساڵ لەوێ ماوەتەوە، دواتر چووە وڵاتی میسر و لەخوێندنگای (الفخریە) بووەتە مامۆستا، پاشان گەڕاوەتەوە شام و بووە بەگەورەی قازیان، بەڵام لەئاکامی شۆڕشێکدا کە والی هەڵیگیرساند بەند دەکرێت و پاش دوو هەفتە ئازاد دەکرێت، هەر لەشام پەڕتووکە بەناوبانگەکەی خۆی بەناوی (وفیات الاعیان و انباو الزمان) داناوەو بۆ چەند زمانێکی جیهانی وەرگێڕدراوە و خزمەتێکی گەورەی بەمێژووی ناوچەکە کردووە، چەندین پەڕتووکی تری دەربارەی زانستی (فقە) و (المعانی) داناوە، هەندێک شیعریشی نووسیوە کە گوزارشت لەناسکی سروشت ئەکەن. ئیبن خەلەکان ساڵی 1260و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە شاخی “قاسیون” لە شاری دیمەشق بە خاک سپێردراوە.
ئیبن خەلەکانی زانا و مێژوو نووس ئیبن خەلەکان شارەزاییەکی زۆر باشی لە فقە و ئوسوڵ و زمانی عەرەبیدا هەبووە و، تا ڕادەیەکی بەرچاو شارەزای مەزهەبی شافیعی بووە و، لە فەتواکانییدا دیار بووە کە بەردەوام سەیری ئەو مەزهەبەی کردووە. ئیبن خەلەکان هاوڕێی پەڕتووک بووە و پارە و ماڵەکەی هەموو داوە بە پەڕتووک. لە سەرەتای ژیانیدا حەزی کردووە ببێت بە شاعیر، بۆیە شیعرێکی زۆری داناوه. جگە لەوانە ئیبن خەلەکان مێژوو نووس بووە و خاوەنی پەڕتووکی “وفیات الاعیان و انباء ابناء الزمان” بووە کە لە ساڵی (672) ی کۆچیدا لە نووسینی بۆتەوە، بەڵام تا ساڵی (680) ی کۆچی هەر زانیاری بۆ زیاد کردووە. ئیبن خەلەکان پەڕتووکێکی گەورەی مێژوویی بە ناوی “الکامل فی التاریخ”ی ئیبن ئەسیری مامۆستای وەرگێڕاوەتەوە.
ئەم بابەتە 13,006 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ئایینی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 13,006 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئیبن خەلەکان.. لە میانەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە وفیات الأعیان
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبن خەلەکان.. لە میانەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە وفیات الأعیان

ئیبن خەلەکان.. لە میانەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە وفیات الأعیان
#یاسین تەها محەمەد#
کەس نییە بەدوای زانیاری مێژوییدا بگەڕێت لە سەدە ناوەنجییەکانی ئیسلام و ناچار نەبێت بگەڕێتەوە بۆ #ئیبن خەلەکان#ی ئەربیلی (1282ز مردووە)، چونکە کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی ناوبراو خاوەن باشترین و بەپێزترین بیبلۆگرافیای ناسینی کەسایەتییەکان و ژیاننامەی ناوداران و مێژووی گشتییە لە سەردەمی خۆی و بەرهەمەکەشی لەناو لێکۆڵەراندا بە وردی و دروستی ناوبانگی ڕۆشتووە(1). ئەم بەرهەمەی ئیبن خەلەکان جگەلەوەی لە ڕووی ئەمانەتەوە وردە، بەناوبانگترینیشە لە بواری خۆی تا سەردەمی ئێستا(2). خاڵێکی تر کە هێز و سەنگی پێ بەخشیوە ئەوەیە زۆربەی ئەو بەرهەمە مێژوویيانەی لە سەردەمی ئیبن خەلەکاندا نوسراون فەوتاون و نەماونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بیبلۆگرافیاکەی ئیبن خەلەکان نەک بۆ ژیننامەی کەسایەتییەکان بەڵکو بۆ مێژووی گشتیش ببێتە سەرچاوە(3).
بایەخی شاکارەکەی ئیبن خەلەکان زیاتر لە پێشەکییەکەیدا دەردەکەوێت(4)، لەوێدا نوسەر دەڵێت: هەر لەدێر زەمانەوە خولیای کۆکردنەوەی هەواڵ و باس و بابەتی هەڵکەوتووان کەوتۆتە مێشکی لەگەڵ حەزی تۆمارکردنی مێژووی لەدایکبوون و مردنیان، ئەمەش بووەتە هاندەرێک بۆئەوەی ئەو کتێبانە بخوێنێتەوە کە لەم بوارەدا لەبەردەستیدابوون، نەک هەرئەوە بەڵکو لە زاری مێژوونووسان خۆیانەوە کۆمەڵێک زانیاریی کۆکردۆتەوە کە لە سەرچاوەکانیتردا نین و تایبەتن بە شاکارەکەی ئیبن خەلەکان(5).
$ئیبن خەلەکان کێیە؟$
ناوی تەواوی عەباس ئەحمەد خەلەکانە و نازناوی شەمسەدینە(6). لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە و بە ڕەچەڵەک هەندێکجار دەدرێتە پاڵ بەرمەکییەکان(7)، بەڵام مێژوونووسانی وەک سەفەدی و کەتبی و کۆمەڵێکی تر لێکۆڵەر دەڵێن لە کوردانی #هەکاری#یە(8). سەرباری ئەم ناکۆکییانەش کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی نازناوی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ باپیری سێیەمی کە خەلەکانە و بە قسەی ئە#سنە#ویش (1370ز مردووە) خەلەکان ناوی گوندێکی دەوروبەری هەولێر بووە(9).
ئیبن خەلەکان لە (1212 ز) لە هەولێر لە پەنا قوتابخانەی موزەفەرییە و لە ئامێزی قەڵا لەدایکبووە و لە ساڵی (1282ز)یش لەدیمەشق کۆچی دوایی کردووە(10).
باوکی ئیبن خەلەکان کە ناوی شەهابەدین محەمەدە کەسێکی شەرعزان بووە، سەردەمێک لە قوتابخانەی نیزامییەی بەغدا وەک موعید کاریکردووە، دواتر چووەتە موسڵ و چواردە ساڵ لەو شارە ماوەتەوە، پاشان هاتۆتە هەولێر و بووەتە جێگە متمانەی سوڵتان موزەفەرەدین کەوکەبەری فەرمانڕەوای شارەکە (11). پێدەچێت ئەم مەنزڵ بە مەنزڵە تایبەتمەندی خێزانی ئیبن خەلەکان بێت، چونکە ناوبراو لە باوکی زیاتر گەشتی کردووە و هەولێر و موسڵ و حەلەب و دیمەشق و قاهیرەی تەی کردووە(12)، بەڵام ئەوە لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە پێگەشتن و پەروەردەبوونی لە هەولێر بووە، باوکیشی ڕۆڵی گەورەی دیوە لە گەیاندنی بە پایە و بە دەستخستنی مۆڵەتە زانستییەکانی ئەو سەردەمە(13). وادەریش دەکەوێت پەیوەندی باشی باوکی لەگەڵ سوڵتان موزەفەرەدینی سوڵتانی هەولێر یەکێکی تر بووبێت لە هۆکارەکانی دەرکەوتن و هەڵکەوتنی، چونکە لە باسی ژیاننامەی ناوبراودا ئیبن خەلەکان دەڵێت: خۆی ماف و چاکەی بەسەرمانەوە هەیە و باو باپیرانیشی چاکە و مافیان بەسەر باوباپیرانمانەوە هەیە(14).
$ژیانی زانستی و وەزیفی ئیبن خەلەکان:$
بەرلەوەی بارگە بگوازێتەوە بۆ موسڵ و حەلەب، ئیبن خەلەکان لە هەولێر لەسەر دەستی باوکی شەرعزانی خوێندووە، لەسەر دەستی ئین شەدادی مێژوونوسی تایبەتی سەلاحەدینیش ئاشنای ڕێزمانی عەرەبی بووە. جگە لەم دوانەش بەرلەوەی گەشتی دیمەشق بکات شێخ شەرەفەدین ئەحمەد بن موسی بن مەنعەی هەولێری (1203ز مردووە) و کۆمەڵێکی تر زانا وانەیان بە ئیبن خەلەکان وتووە(15)، دواتر لە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەکاری وانەبێژی سەرقاڵ بووە(16). پێش گەيشتنیشی بە تەمەنی (29) ساڵان کراوەتە گەورەی دادوەرەکانی دیمەشق (17)، لە دوو ساڵی کۆتایی ژیانیشدا ئیبن خەلەکان خۆی یەکلایی کردەوە بۆ وانەبێژی و وازی لە کاری دادوەری هێناوە(18). لە (2 تشرینی دووەمی 1282ز) کۆچی دوایی کرد و لە چیای قاسیونی دیمەشق لە گۆڕستانی غەریبان ئەسپەردە کراوە و تا کۆچی دواییشی کرد لەسەر ئاینزای شافیعی سوننە بووە(19). زۆرکەس شایەتی چاکەیان بۆ ئیبن خەلەکان داوە چ وەک بەهرەمەندێک و چ وەک کەسێکی ئایندار و نوسەر و ورد لە تۆمارکردنی مێژوو(20). سەرباری ئەو هەموو بوارەشی کە ئیشی تیاکردووە تەنها کتێبی وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان لەوەوە بەجێماوە.
$چاپ و وەرگیڕانەکانی وفيات الأعيان:$
ئیبن خەلەکان لە قاهیرە و لە تەمەنی (46) ساڵیدا دەستی بە نوسینی شاکارەکەی کردووە، بەڵام بەهۆی دەستبەکاربوونی لە دادگای دیمەشق وەک گەورەی دادوەرانی شارەکە ناچاربووە داببڕێت لە نووسین و دواتر گەڕاوەتەوە سەری و دروست لە ساڵی 1273ز وفيات الأعيانی تەواو کردووە، وێنەیەکی ئەم بەرهەمەش بە دەستنووس تائێستا لە مۆزەخانەی بەریتانی پارێزراوە(21)، بە قسەی ڕۆژهەڵاتناس (فرانس ڕوزنثال)یش یەکێک لە دەستنووسەکانی ئەم کتێبە بە خەتی ئیبن خەلەکان خۆیەتی و لە دووتوێی پێنج بەرگدا نوسراوەتەوە و ڕوزنثال خۆی ئەم نوسخەی دیوە(22).
شاکارەکەی ئیبن خەلەکان وفيات الأعيان بە چەند زمانێک و چەند چاپێک بڵاوکراوەتەوە. لە ئەڵمانیا ڕۆژهەڵاتناس فستنفلد (فردیناند) دەوروبەری ساڵی 1835ز چاپێکی بڵاوکردۆتەوە، بەهەمانشێوەی ئەویش ڕۆژهەڵاتی فەرەنسی (دە سیلین) چاپێکی بڵاوکردۆتەوە و ساغیکردۆتەوە، جگە لەوانەش چاپێکی میسری هەیە لە چاپخانەکانی بۆلاق لە ساڵی 1299ز، لە تارانیش ساڵی 1867ز چاپکراوە، هەر لەم ساڵەشدا لە ئەستەمبوڵ وەرگیڕدراوەتە سەر زمانی تورکی، لەلای خۆشییەوە ڕۆژهەڵاتناس (دە سیلین) لە دووتوێی چوار بەرگدا وەریگیڕاوەتە سەر فارسی و لە شارەکانی پاریس و لەندەن بڵاویکردۆتەوە(1871 ز) (23).
$میتۆدی ئیبن خەلەکان لەنووسینی وفيات الأعيان:$
ئیبن خەلەکان سەرەتا بەنياز بووە وفيات الأعيان لەسەر ساڵی مردنی کەسانی ناودار بنوسێتەوە، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە ئەمە ئەستەمە و قورسە، ناچار بەپێی پیت ژیاننامەی ناودارانی ڕێکخستووە بەجۆرێک هەرکەس یەکەم پیتی ناوەکەی هەمزە بێت پێشیی خستووە دواتر ئەوەی دووەم پیتی ناوەکەی ئەم پیتەیە یان نزیکە لێوەی، ئەمەش لەپێناو ئاسانکاری بۆ خوێنەر، بەڵام وەک خۆی دەڵێت لایەنێکی خراپیشی هەبووە ئەویش تێکدانی ڕیزبەندی زەمەنی ژیانی کەسانی ناودارە(24).
ئیبن خەلەکان ژیاننامەی هاوەڵانی پێغەمبەر(د.خ) یان شوێنکەوتەکانیان (تابعین) یان خەلیفەکانی تۆمار نەکردووە تەنها کۆمەڵێکی کەم نەبێت کە خەڵک پێویستی زۆری پێیانە. هەروەها ژیاننامەکانی شاکارەکەی پەیوەست نییە بە توێژێکی دیاریکراو، بەڵکو هەمەجۆر و هەمەچەشنە و لە نوسینەوەی ژیاننامەکاندا کورت بڕی کردووە و تاپێی کرابێت هەوڵیداوە ساڵی لەدایکبوون و مردنيان ساغ بکاتەوە لەگەڵ ڕەچەڵەک و نەسەبیان، جگەلەوەش بەکورتی باسی لایەنە باشەکانی ناودارانی کردووە لەگەڵ هەرشتێکی تایبەت کە هەیانە وەک شیعر یان نامە یان هەڵوێستێکی دیار.
لە پێشەکی وفيات الأعياندا ئیبن خەلەکان ڕونیکردۆتەوە کە نایەوێت ژیاننامەی خەلیفەکان تۆمار بکات، ئەوانە نەبێت کە ساڵی وەفاتیان دەزانرێت. خۆ بواردنیشی لە نوسینەوەی ژیاننامەیان لەبەرئەوە نەبووە کە شتی دەست نەکەوتووە، بەڵکو بەهۆی میتۆدی نوسینەوەی کتێبەکەی بووە و نەیویستوە چاو لە بەرهەمەکانی تر بکات و دووبارەیان بکاتەوە(25).
کۆمەڵێک زانیاری بێ وێنە و بێ پێشینە هەن لە وفيات الأعياندا دەربارەی دوا ڕۆژەکانی حوکمڕانی فاتمییەکانی میسر، لەگەڵ سەردەمی حوکمڕانی سەلاحەدینی ئەیوبی و ژیاننامەی ئەم ناودارە و ئەسەدەدین شێرکۆی مامی(26).
خاڵی بەهێزی وفيات الأعيان لەوەدایە بە بەراورد بە کتێبە هاوشێوەکانی کە نوسەرەکەی گرنگی زۆریداوە بە سەلماندنی ساڵی لەدایکبوون و وەفاتی ناوداران بەجۆرێک ئەگەر ساڵی مردنی ناودارێکی دەست نەکەوتبێت ئەوا ژیاننامەکەی هەڵگرتووە و پۆزشی بۆ خوێنەر هێناوەتەوە و زۆرجار دەڵێت ژیاننامەی فڵان کەسم نەنووسی لەبەرئەوەی ساڵی وەفاتەکەیم نەدەزانی(27)، ئەمەش بۆ زانایانی فەرموودەناسی زۆر زۆر گرنگە تا لە ڕێی ساڵەکانی وەفاتی ناودارانەوە سەنەدی ڕاوییەکانی فەرموودە ساغ بکەنەوە و پەیوەندی ڕاوییەکان بەیەکترەوە بزانن و سەنەدی بچڕاو (منقطع) لە سەنەدی پێکەوە گرێدراو (متصل) جیا بکەنەوە، هەر بەهۆی ئەمەشەوە گەلێک کەس ئاشکرا کراون کە فەرموودەیان هەڵبەستووە و بەڵگەیان نەبووە کە لە دەمی پێش خۆیان بیستبێت. ؛
$سەرچاوە و پەراوێزەکان$
(1) جب: علم التأريخ، ترجمة لجنة الترجمة لدائرة المعارف الإسلامية (ابراهيم خورشيد وآخرون)، دار الکتاب اللبناني، بيروت، ص 100 ؛ ڕجب محمود بخيت: اعلام المؤرخين، مکتبة جزيرة الورد، القاهرة، ص 240
(2) شاکر مصطفی: التأريخ العربي والمؤرخون العرب، دار العلم للملايين، بيروت، ط 3 سنة 1987، ج1، ص430.
(3) يسري عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين، حتی القرن الثاني عشر الهجري، دار الکتب العلمية، بيروت، ص78.
(4) علي ابراهيم حسن: استخدام المصادر وطرق البحث في التاريخ الاسلامي العام وفي التاريخ المصري الوسيط، مکتبة النهضة المصرية، القاهرة، ط3، 1980، ص 156.
(5) ابن خلکان: وفيات الاعيان وانباء ابناء الزمان، تحقيق احسان عباس، بيروت، ج1، ص 19_21.
(6) تغري بردي: النجوم الزاهرة في ملوک مصر والقاهرة، المؤسسة المصرية للکتاب، القاهرة، 1963، ج7، ص 353.
(7) ابن خلکان: وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان، ج1، ص5 ؛ يسري عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين، ص 120
(8) الصفدي: الوافي بالوفيات، تحقيق، احسان عباس، بيروت، 1969، ج7، ص 313 ؛ الکتبي، فوات الوفيات، تحقيق، إحسان عباس، دار صادر، بيروت، ج1، ص 113.
(9) الأسنوي: طبقات الشافعية، تحقيق، عبدالله احمد الجبوري، مطبعة الارشاد، بغداد، ج1، ص 495.
(10) ابن خلکان: وفيات الأعيان، ج2، ص 344 ؛ فرانز ڕوزنثال: علم التاريخ عند المسلمين، ترجمة صالح أحمد العلي، مؤسسة الرسالة، بيروت الطبعة الثانية، 1983، ص 764
(11) عبدالقادر أحمد طليمات، مظفرالدين کوکبري، المؤسسة المصرية العامة للتأليف، القاهرة، 1963، ص 15 55.
(12) ابن خلکان: وفيات الاعيان، ج7، ص 27_36 (دراسة المحقق).
(13) ابن خلکان: وفيات الاعيان، ج7، ص 23 _ 24.
(14) ابن خلکان: وفيات الاعيان، ج4، ص 115_120.
(15) فراز ڕوزنثال: عام التاريخ عند المسلمين، ص 764 ؛ شکيب ڕاشد آل فتاح: مجدالدين بن الأثير (دراسة نصية)، بحث منشور في مجلة الدراسات الموصلية، العدد 33، ڕجب 1432 ه/ حزيران 2011.
(16) ابن خلکان: وفيات الأعيان، ج1، ص 123؛ ج3، ص 195_196، ج4، ص 10 ؛ عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين ص 120 121.
(17) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين ص 120.
(18) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين، ص 120.
(19) علي أبراهيم حسن: استخدام المصادر وطرق البحث في التاريخ الاسلامي، ص 156.
(20) علم التاريخ عند المسلمين ص 764.
(21) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين، ص77.
(22) فرانز ڕوزنثال: علم التاريخ عند المسلمين ص 764 ؛ عبدالرحمن البدوي: موسوعة المستشرقين ص 399.
(23) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين ص 77.
(24) ابن خلکان: وفيات الأعيان، ج1، ص19_21.
(25) وفيات الأعيان، ج1، ص 19_21.
(26) علي ابراهيم حسن: استخدام المصادر ص 156.
(27) ڕجب محمود البخيت: أعلام المؤرخين مکتبة جزيرة الورد، مصر، ص 241.
ئەم بابەتە 2,192 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-07-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-07-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-07-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,192 جار بینراوە
پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە بلۆکی خەلەکان بەرهەمبهێنرێت
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە بلۆکی خەلەکان بەر...

پێشبینیدەکرێت ساڵی داهاتوو ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە بلۆکی خەلەکان بەر...
خەندان- دانا تەیب مەنمی
کۆمپانیایەکی بیانی بواری نەوت پێشبینی دەکات هەتا ساڵی داهاتوو ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە بلۆکی نەوتی خەلەکان بەرهەمبهێنێت.
کۆمپانیای (گاس پڵەس خەلەکان)، لە بەیاننامەیەکدا نوێترین گۆڕانکاری پرۆسەکانی کارکردن لە بلۆکی نەوتی خەلەکان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ڕونیکردۆتەوە لە شیوەشان-1 کۆمپانیاکە بەسەرکەوتووی بیرێکی لاوەکی دیکەی بەشێوەی ئاسۆیی لەناوچەی چەرمەگا هەڵکەندووە و نەوتی تێدا دۆزراوەتەوە و ئێستا ڕۆژانە لەو بیرە نەوتە نزیکەی (500-700) بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا بەرهەمدەهێنرێت، و ڕەنگە بیرەکە پێویستی بە پەرەپێدانی زیاتر هەبێت تا ئاستی بەرهەمهێنانی بگاتە ئاستی خەمڵاندنی پێش هەڵکەندنی بیرەکە ئەویش لەسەر بنەمای بیری ستوونی بنەڕەتی شیوەشان -1.
کێڵگەی نەوتی شیوەشان دەکەوێتە بلۆکی نەوتی خەلەکان لە هەرێمی کوردستان بە نزیکەی 75 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەولێرەوە و کۆمپانیای گاس پڵەس خەلەکان خاوەنی گرێبەستی کێڵگەکەیە.
کۆمپانیاکە کە کۆمپانیایەکی هاوبەشی نێوان کۆمپانیای نیوئەیج و ڕەینج ڕیسۆرسز و بلاک گۆڵد خەلەکانە ئاشکرایکردووە، بیری ستوونی بنەڕەتی شیوەشان -1 وەکو بژاردەیەکی ئایندەیی دەمێنێتەوە بۆ هەڵکەندنی بیری لاوەکی ئاسۆی دیکە یان ئەو بیرەی ئێستا نەوتی لێ دۆزراوەتەوە زیاتر پەرەی پێبدرێت بۆ ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی زیاتربکرێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت، هەڵکەندنی بیرە نەوتی شیوەشان-3 ئێستا دەستیپێکردووە و ئامانجی ئەو بیرەش بریتیە لە بەرهەمهێنان بەشێوەی ستوونی و پێشبینی دەکرێت بە بودجەیەکی خەمڵێنراوی 16 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا تەواوببێت، هەروەها بڕیارە بیرە نەوتی ستوونی شیوەشان-4 لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبکەنرێت.
ئێستا بیرە نەوتی شیوەشان-2 بە ئاستی نزیکەی 4000 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا نەوت بەرهەمدەهێنێت و بەرهەمی هەردوو بیرەکە لەڕێگای تانکەرەوە دەفرۆشرێت بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان.
کۆمپانیاکە پێشبینیدەکات، ساڵی داهاتوو کۆی بەرهەمی کێڵگەکە بگاتە ئامانجی 10 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا کاتێ بیرە نەوتی شیوەشان-4 تەواو دەبێت
سەبارەت بە داهاتی فرۆشتنی نەوتی کێڵگەکە، کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە، پرۆسەی فرۆشتنی نەوت لەبەرهەمهێنانی سەرەتایی لە مانگی نیسانەوە هەتا کۆتایی مانگی حوزەیرانی 2016 لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەپێی پسوڵە و ڕێوشوێنی کارپێکراو ڕێکەوتنی لەسەرکراوە، پێشبینی دەکرێت پسوڵەکان لەماوەیەکی کەمدا یەکلایی بکرێتەوە و لەسەر بنەمایەکی ڕۆژانە بەڕێوەبچێت.
نەوتی کێڵگەکە لە جۆری نەوتی خاوی سووکە و یەکەمجار لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2014 دا لە بیرەنەوتی شیوەشان-1 نەوت دۆزرایەوەو لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2015 دا پلانی پەرەپێدانی کارپێکەرانی کێڵگەکە پەسەندکرا، بەپێی ئامانجی قۆناغی یەکەم دەبێت ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگەکە بەرهەمبهێنرێت و پێشبینی دەکرێت هەتا ساڵی 2018 توانای کێڵگەکە بۆ بڕی 25 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا فراوان بکرێت.
کۆمپانیای (گاس پڵەس خەلەکان) ڕونیکردووەتەوە، لەڕێگای هەوڵە هاوبەشەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای گاس پڵەس خەلەکانەوە "گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی خەلەکان ڕێکخراوەتەوە بەشێوەیەک بگونجێت لەگەڵ گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشی دیکە لەڕووی ڕێککەوتنی پێدانی پارەی ژێرخانی ئابووری کە بەپێی نرخەکانی ئێستای نەوت پەیوەندی نییە بە کۆمپانیاکەوە.
کۆمپانیاکە دەڵێت، پەرەپێدانی ئایندەیی بلۆکی نەوتی خەلەکان دوای قۆناغی یەکەم پشتدەبەستێت بە توانای یەدەگ، دانوستانەکان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هەروەها بە گوێرەی پلانی دووەمی پەرەپێدانی کێڵگەی خەلەکان.
بەپێی داتاکانی کۆمپانیای نیوئەیج، سەبارەت بە خاوەندارێتی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی شیوەشان، کۆمپانیای نیوئەیج خاوەنی زیاتر لە %60 پشکەکانە لەڕێگای بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گاس پڵەس خەلەکان کە خاوەنی %80 ی هەموو پشکەکانی کیڵگەکەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خاوەنی %20 ی پشکەکانی کێڵگەکەیە.
کۆمپانیای نیوئەیج ئەفریکان گلۆباڵ ئینێرجین کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتی بواری نەوت و گازە و لەحەوت وڵاتدا کاردەکات کەزۆربەیان دەکەونە باشووری بیابانی ئەفریکاوە، و کۆمپانیاکە لەساڵی 2007 دا دامەزرا و بنکەی سەرەکیان لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە.
- 15-08-2016
ئەم بابەتە 8,164 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-08-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: دوکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,164 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 15-08-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
خەلەکان
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەلەکان

خەلەکان
#خەلەکان# یەکێکە لە شارەدێیەکانی سەربە شارۆچکەی #دوکان# لە #سلێمانی#.
ئەم بابەتە 8,480 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دوکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 74%
74%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 06-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,480 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 05-09-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
خەلەکان سەوز دەکرێت
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەلەکان سەوز دەکرێت

خەلەکان سەوز دەکرێت
قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانی ڕواندنی 1 ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئاشتکردنەوەی #سلێمانی# و سەوزکردنی کوردستان، گەیشتە سنووری خەلەکان .
ئەمڕۆ 4 شەممە #04-01-2023# لە سنووری هۆبەی دارستان و پاوانی خەلەکان هەڵمەتی نەمام ڕواندن لە دارستانەکانی ناوچەکە دەستیپێکرد.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئامادەکاریی و ڕێوشوێنەکانی ڕواندنی نەمام لە دارستانی خەلەکان دەستیپێکرد و دوای تەواوبوونی ڕێکارە زانستییەکان ئەمڕۆ هەنگاوی یەکەم لە هەڵمەتەکەمان ڕاگەیاند و دەستمانکرد بە ڕواندنی نەمامەکان، ئاشکراشیکرد چەندین تیم لە سنووری هۆبە و پڕۆژە دارستانیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لە شار و شارۆچکەکانی تر بەردەوامن لە کارکردن و لە ئامادەکاریدان تا هەنگاو بە هەنگاو کوردستانەکەمان سەوزتر و جوانتر بکەین کە خەم و پەرۆشی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش هەر لەو پێناوەدایە تا دارستانەکان بەرفراوانتر و ژینگەکەمان جوانتر بکەین و جگە لە سەوزکردن بەهەمووان هەوڵی پاراستنی ئەو دارستانانەش بدەین کە هەن. [1]
ئەم بابەتە 457 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژینگە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 04-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 457 جار بینراوە
سێکانیان - خەلەکان
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سێکانیان - خەلەکان
شوێنەکان

سێکانیان - خەلەکان
شوێنەکان

گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #خەلەکان#، شارۆچکەی #دوکان#، پارێزگای #سلێمانی#[1]
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: گردۆڵگەیی
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
ژمارەی دانیشتووان: یەک تا هەزار
شار و شارۆچکەکان: دوکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 308 جار بینراوە
قەڵات - خەلەکان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قەڵات - خەلەکان
شوێنەکان

قەڵات - خەلەکان
شوێنەکان

گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #خەلەکان#، شارۆچکەی #دوکان#، پارێزگای #سلێمانی#[1]
ئەم بابەتە 304 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
ژمارەی دانیشتووان: یەک تا هەزار
شار و شارۆچکەکان: دوکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 304 جار بینراوە
نۆژەنکردنەوەی بنکەی پۆلیسی خەلەکان لەلایەن وەستا (قادر ڕەسوڵ)ەوە
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نۆژەنکردنەوەی بنکەی پۆلیسی خەلەکان لەلایەن وەستا (قادر ڕەسوڵ)ەوە

نۆژەنکردنەوەی بنکەی پۆلیسی خەلەکان لەلایەن وەستا (قادر ڕەسوڵ)ەوە
شوێن: #خەلەکان#
ساڵی گیرانی وێنەکە: ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست
ئەم بابەتە 4,834 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دوکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-09-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 05-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 02-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,834 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.165 KB 05-09-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
هاتوچۆی سلێمانی: لە 48 کاتژمێردا لەڕێگەی سلێمانی خەلەکان 18 هاوڵاتی بوونە قوربانی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
هاتوچۆی سلێمانی: لە 48 کاتژمێردا لەڕێگەی سلێمانی خەلەکان 18 هاوڵاتی بوونە قوربانی
ئامار و ڕاپرسی

هاتوچۆی سلێمانی: لە 48 کاتژمێردا لەڕێگەی سلێمانی خەلەکان 18 هاوڵاتی بوونە قوربانی
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
پۆلیسی هاتوچۆی #سلێمانی# ئاشکرای دەکات: تەنیا لە 48 کاتژمێردا بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە 18 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
رائید کاروان سدیق، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا لەڕێگەی نێوان شارەدێی سورداش و ناحیەی خەلەکان لە سێ ڕووداوی هاتوچۆدا 9 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 9 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: هۆکاری ڕووداوەکان تیژڕەوی و تێپەڕاندنی هەڵەیە، بەپێویستی زانی بۆ ڕێگەگرتن لەرووداوی دیکەی لەو شێوانە، ڕێگەکانی دووسایدی سلێمانی-راپەڕین و سلێمانی- #گەرمیان# تەواو بکرێن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەنزیک ناحیەی خەلەکان، چوار هاوڵاتی سووتان و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.[1]
#28-09-2018#
ئەم بابەتە 2,326 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 28-09-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-09-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-09-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,326 جار بینراوە
کێڵگەی نەوتی خەلەکان ڕۆژانە 4 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێڵگەی نەوتی خەلەکان ڕۆژانە 4 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت

کێڵگەی نەوتی خەلەکان ڕۆژانە 4 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت
کۆمپانیای گاس پڵاس #خەلەکان# بەنیازە هەڵکۆڵینی بیری چوارەمیش لە بلۆکی نەوتی خەلەکان دەستپێبکات
کۆمپانیای (گاس پڵاس خەلەکان) کە کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەی نەوتی خەلەکان ئامانجیەتی لە داهاتوودا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبکاتەوە.
ئه و کۆمپانیایە ڕایگەیاند پڕۆسەی هەڵکەندنی بیری نەوت بەردەوامی هەیە و ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییە ڕۆژانە 4 هەزار بەرمیل نەوتە و ئەو کۆمپانیایە ئامانجیەتی لە داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 10 هەزار بەرمیل نەوت بەرزبکاتەوە.
ئەو کۆمپانیایە ڕایدەگەیێنێت، بیری شیوەشان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی ڕۆژانە 4 هەزار بەرمیل نەوت و چاوەڕوان دەکەن، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو بیرە بۆ ڕۆژانە 10 هەزار بەرمیل بەرزبکەنەوە، نەوتی ئەو بیرەش بە تانکەر دەگوازرێتەوە بۆ بازاڕی ناوخۆ و دەدرێتە پاڵاوگە نەوتییەکان.
هەروەها کارەکانی ئامادەکردنی بیری شیوەشان 2 لەو بلۆکە تەواوبووە و ئێستا ڕۆژانە 500 تا 700 بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.
گاس پڵاس خەلەکان ڕایگەیاندووە کارەکانی هەڵکۆڵینی بیرەی ژمارەی 3 ی شیوەشان دەستیپێکردووە و چاوڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بیری نەوتی شیوەشان 3 تەواو بێت، بۆ ئەو مەبەستەش 16 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.
کۆمپانیای گاس پڵاس خەلەکان هەروەها بەنیازە هەڵکۆڵینی بیری ژمارە چواریش لە بلۆکی نەوتی خەلەکان دەستپێبکات.
کۆمپانیای (گاس پڵاس خەلەکان) خاوەندارییەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای (رەینج ئێنێرژی) کەنەدی،(تاوفیک چاهین) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕەینج ئێنێرجی ڕایگەیاند، پێشەکەوتنەکانی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی شیوەشان و بلۆکی خەلەکان بەردەوام دەبێت و خۆشحاڵن کە گاس پڵاس خەلەکان بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیەدا.[1]
ئەم بابەتە 6,986 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆر - 18-08-2016
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ئامار و ڕاپرسی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-08-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: دوکان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-09-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 05-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەڤین ئیبراهیم فەتاح )ەوە لە: 05-09-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,986 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.165 KB 05-09-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.672 چرکە!