پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,334
وێنە 105,630
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,341
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 8 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەی قومری؛ هۆنراوەیەک لە نێوان مام جەلال و خالید دلێر دا
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەی قومری؛ هۆنراوەیەک لە نێوان مام جەلال و خالید دلێر دا

ئەی قومری؛ هۆنراوەیەک لە نێوان مام جەلال و خالید دلێر دا
شەرەفەدین جەباری – #کەرکووک#

ئەی قومری؛ هۆنراوەیەک لەنێوان #جەلال تاڵەبانی# و #خالید دلێر# دا

ئەی قومری بەرهەمێکی بەسۆز و ژیاندۆست و کوردەوارییە چی وەک هۆنراوە یان ئاواز و گۆرانی، ساڵانێکیشە کوردستانییان پێی ئاشنان، هەر هونەر دۆستیکیش بۆ جارێک گوێبیستی ئەو شاکارە بێت هەست دەکات نهێنییەک و ئەندێشەیەک لەم هۆنراوە و گۆرانییە سروود ئامێزەدا هەیە و کتومت بۆنی شوێنێکی لێدێت.
ڕەنگە تەواوی وردەکاری چیرۆکی هۆنراوە و گۆرانییەکە وەک پێویست بڵاونەبووبێت وەک بۆنە و ساڵ و شوێنی دانان و درووستبوونی هۆنراوە و ئاواز و تۆمارکردنی.

=KTML_Bold=دەرکەوت ئیلهامی هۆنراوەکە=KTML_End=
وەک بەندەش ئەو هەستەم لا درووست بوو، بۆیە لە ماوەی ڕابردوو کەوتمە سۆراغکردنی وردەکارییەکەی و دەرکەوت ئیلهامی هۆنراوەکە و ئاوازەکەی لە بابەتێکەوە لەنێوان سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# (1933 - 2017) و مامۆستا خالید دلێر (1933 - 2011) =KTML_Bold=لە گەڕەکی قۆرییەی شاری کەرکووکی دێرین ساڵی 1957 نووسراوە=KTML_End= ئەو کاتانە «مام» بۆ ماوەیەک لە ماڵی «م. خالید دلێر» بووە.
وەک زانراویشە «مام» و «م . خالید»، هاوتەمەن و هاوشاریی و هاوپۆل و هاوخەباتبوون، سەبارەت بەو پەیوندییە و بۆنەی درووستبوونی هۆنراوەی (ئەی قومری) م. خالید دلێر لە چاوپێکەتنێکدا بەر لە چەند ساڵێک کە ڕۆژنامەی «بەدرخان» لەگەڵیدا ساز کردووە و دواتر لە پەڕتووکێکدا بەناوی «خالید دلێر» لەگەڵ چەندین بابەتی تردا کۆکراوە و بڵاوکراوەتەوە دەڵێت:
ماڵمان لە کەرکووک بوو لە گەڕەکی (قۆریە) ، دوو باڵندەی قومری دەهاتنە سەرماڵمان هەڵدەنیشتن و دەیانخوێند، خوێندنەکەیان زیاتر لە گریان دەچوو، بۆیە زۆر کاری لێکردم، ماوەیەکیش #مام جەلال# لە ماڵی ئێمە خۆی حەشار دابوو، بەتەمابووین بۆ میهرەجانی لاوان و قوتابییانی جیهان لە ئەوروپا بینێرن، هاوینی 1957 بە ڕۆژ زۆربەی کاتمان بە گفتوگۆ بەسەر دەبرد، ڕۆژێکیان لەسەر مەسەلەیەک ناکۆکی کەوتە نێوانمان».

=KTML_Bold=مانگە شەوێکی خۆشبوو=KTML_End=
هەروەها مامۆستا خالید دەڵێت: ئەو ئێوارەیە چوومە دەرەوە، بەرەو باخچە و باخی (ئومرەبیعەین) ڕێگەم گرتەبەر، مانگە شەوێکی خۆشبوو، نیگایەکم لەسەر وەزنی ڕۆیشتنەکەم وەرگرت، دەستم بە دانانی ئاوازی شیعری (ئەی قومری) کرد، تا گەیشتمە بەنزینخانەکە، سەرووی (تەپەی مەلا عەوڵا) لەوێ‌ شیعر و ئاوازەکە تەواوبوو، بۆ ئەوەی شیعر و ئاوازەکەم بیر نەچێتەوە، هەر لەبەر خۆم دەمگوتەوە پێش ئەوەی بگەمەوە ماڵ، پیرەمێردێک گندۆرەی دەفرۆشت، دوو دانەم لێ کڕی و یەکسەر چوومەوە ماڵەوە.
دیارە گفتوگۆ و تاوتوێی مەسەلەکانی ئەوی ڕۆژگار لەنێوان «مام» و «م. خالید» بەردەوام بووە هەر بۆیە «م. خالید دلێر» لە کۆتاییدا بە مام دەڵێت: «دەبەسە واز بێنە لەو مەسەلەیە، من بەرهەمی تازەم داناوە، هەر وەکوو ئەوە وایە تازە لە دایک بووبێتمەوە، وەرە دانیشە گندۆرەی جوانم هێناوە، با بە یەکەوە بیخۆین و دەستمان کرد بە خواردنی».
ئەی قومری بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1958، «م. خالید» لە ڕادیۆی کوردی لە بەغدا (1939 - 2003) تۆماری کردووە و لە نەورۆزی هەمان ساڵ بۆ یەکەمجار پەخش کراوە، پاشان بۆ دووەم جار و لە ساڵی 1986 لە ستۆدیۆکانی کۆیە و تەلەفزێونی کەرکووک تۆمار کراوە و پەخشکراوە کە بەدەنگی خاتوو خەڵاتی کچە تاقانەی، «م. خالید»ە و خودی مامۆستاش لەگەڵییدا گۆرانیەکە زیاتر وەک کۆرس دەڵێتەوە.
بەڵام بەداخەوە وەک =KTML_Bold=تێبینی=KTML_End= و بەدواداچوونکراوە، ئەو نووسخە تۆمارکراوە بە دەنگ و ڕەنگ ئێستا دیار نییە و لە هیچ شوێنێک پەخش ناکرێت جگە لە تۆمارێکی دەنگی.

=KTML_Bold=لە کەناڵی کەرکووک=KTML_End=
سەبارت بە هۆنراوەکە «م. خالید» لە دەستنووسێکیدا کە لە لاپەڕە (229) پەڕتووکی ئاماژەپێکرا و بڵاوکراوەتەوە نووسیوێتی: «لە ناوەڕاستی مانگی مارتی 1958 لە ئێستگەی کوردی بەغدا بەدەنگی (خالید دلێر) تۆمارکراوە و لە ساڵی 1986 یش، دوای ئەوەی کۆپلەی سێیەمی دوایی خراوەتە سەر و لە کەناڵی کەرکووک بە دەنگی خەڵات خالید دلێر و ئامادەکرنی کاک سەڵاح ڕەئووف تۆمارکراوە».

=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوەش تەواوی هۆنراوەی «ئەی قومری»یە.=KTML_End=

ئەی قومری بۆ ئەگری؟
سەرم سووڕماوە قومری بۆ ئەگری؟
بێباک دێیت و هەڵئەفڕی - بۆ ئەگری؟
*****
دووری لە ئازاری دەس - بۆ ئەگری؟
دووری لە داو و قەفەس - بۆ ئەگری؟
لەگەڵ گوڵ هاوڕێنە و کەس
فرمێسکی چاوی ئەسڕی
بۆ ئەگری؟ بۆ ئەگری؟ بۆ ئەگری؟
****
من کە دەم پڕ لە سکاڵام - بۆ ئەگری؟
لەم ژیانەی لە ناوام - بۆ ئەگری؟
بەڵام بڕوا و هیوام
ڕێگەی بێزاری ئەبڕی
بۆ ئەگری؟ بۆ ئەگری؟ بۆ ئەگری؟
*****
گریان چاری دەرد نییە - بۆ ئەگری؟
چەکی ڕێی نەبەرد نییە - بۆ ئەگری؟
دوور لە خەوش و گەرد نییە
ڕێی ورە بەردان بگریی
بۆ ئەگری؟ بۆ ئەگری؟ بۆ ئەگری؟

قومری ناوێکی بە ناوبانگە و بۆ زۆر گیانلەبەر بەکارهاتووە، لەوانە باڵندەی قومری باڵندەیەکە لە زۆر شوێنی جیهان دەژێت. هەروەها ناوی قومری لە زۆر شوێنی کوردستان بە تایبەت لە ناوچەکانی کەرکووک، خانمان هەڵگری ئەو ناوەن و لە چەندین هۆنراوە و گۆرانیش ئاماژەی پێکراوە و لە کاتی پێداچوونەوە بەم بابەتەشدا خاتوو خەڵات پێی ڕاگەیاندم خوالێخۆشبوو دایکی بەڕێزیان ناوی قومری بووە.

=KTML_Bold=بۆنی کەرکووکی لێدێت=KTML_End=
لە ڕاستیدا نووسینی ئەو هۆنراوەیە لە کەرکووک، هێمای یادگارییەکی جوان و بەمانایە و شیاوی هەڵوەستە و زیندوو ڕاگرتنە کەوەک ئاماژەشم پێیدا ماوەیەکی زۆرە ئەو هەستەم لا درووستبوو کە ئەو هۆنراوەیە بۆنی کەرکووکی لێدێت، بۆنی بەها جوان و یادگارییەکان، هەروەها مەغدورییەتی شار و خەڵکە ڕەسەنەکەی بە درێژایی مێژوو و... هتد، هەر بۆیە کەوتمە بەدواداچوون وردبینی بۆ ئەوە و دواتر ئاماژەیەکی سەرەتاییم دەستکەوت لەو دیدارەی کە بەڕێز کاک سالار لەگەڵ «م. خالید»دا کردبووی لە ڕۆژنامەی «ڕووناکی کەرکووک» ساڵی 2002 بڵاوبۆتەوە و ئەو ژمارەیەم بەتەواوی لایە و بە کوورتی «م. خالید» ئاماژەی دابوو بەوەی کە «ئەی قومری» لە کەرکووک داناوە و بڕیاری ئەوەمدا ئەو ئاماژەیەی «مامۆستا خالید» لە ڕۆژنامەی «ڕووناکی کەرکووک» بەسە بۆ ئەوەی دەستبکەم بە ئامادەکردنی بابەتێک لەسەر «ئەی قومری» بێ ئەوەی چاوەڕێی سەرچاوەی تر یاخود وردەکاری زیاتر بکەم، بەڵام بەڕێکەوت لەم دواییانەدا پەڕتووکەکەی مامۆستا وریا ئەحمەدم دەستەکەوت لەسەر م. خالید کە ساڵی 2015 چاپکراوە ئەو دیدارەی تێیدایە کە ڕۆژنامەی بەڕێزی بەدرخان پێشتر چەند جارێک بڵاویکردۆتەوە و تێکڕای سەرچاوەکان ئەم بابەتەی لێهاتە بەرهەم و وەک بەندەش خۆشحاڵم وردەکاری زیاترم دەستکەوت بەتایبەتی یادەوەری نێوان «مام» و «مامۆستا خالید دلێر»ە.
دیارە بەندە زۆرێک لە ژمارەکانی بەدرخانم پاراستووە چی وەک کاغەزی یاخود بە «پی دی ئێف»، بەڵام دیارە دەرفەتی نەکردووە ئاگاداری ئەو ژمارانە بم کە دیدارەکانی تێدایە.
لەو پەڕتووکەی ئاماژەم پێیدا، «م. خالید» باسی کردووە «ئەی قومری» لە بابەتێکەوە لەنێوان خۆی و «مام»دا سەرچاوەی گرتووە کە من لێرەدا تەنیا مەبەستمە یادگارییە جوان و ڕەسەنەکانی کەرکووک زیندوو بکرێتەوە و بەرز ڕابگیرێت و پێمخۆشە زیاتر بابەتەکە دەوڵەمەند بکرێت، بە تایبەت لە بارەی یادەوەری «مام» لەسەر ئەو ڕۆژانەی لە کەرکووک بووە بەتایبەتیش پەیوەندی جەنابیان لەگەڵ مامۆستا خالید دلێر و هەڵوێستی لەسەر هۆنراوەی «ئەی قومری» و بەرهەمەکانی تری بە گشتی. بە نووسینەکە و هۆنراوەکەشەوە دەردەکەوێت کە ئەو بابەتەی بووە هۆکاری ئیلهامی ئەو هۆنراوە جوانە هەر بە شاراوەیی ماوەتەوە.
وەک بەندەش ساڵانێکە ناوی مامۆستا خالیدم بیستووە و ئاشنای بەرهەمەکانیم و چەند پەڕتووکێکیشم بەدیکردبوو کاتی خۆی لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە پەڕتووکخانەکەی نەسرینی خوشکم لە ماڵی خۆمان لە شۆرجەی کەرکووک.

=KTML_Bold=لە چەندین گەڕەکی شارەکە=KTML_End=
شیاوی ئاماژە بۆ کردنە مامۆستا خالید دلێر (1933 - 2011) ناوی تەواوی (خالید عەبدولواحید ئەحمەدە، لە دایکبووی شاری دێرینی کۆیەیە و برا گەورەی شەهید#جەعفەر عەبدولواحید# ە (1943 – 1976) و قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنی لە کۆیە و پاشان لە بەغدا و کەرکووک دواناوەندی ئێوارانی تەواوکردووە و لە (کۆمپانیای نەوتی کەرکووک) دامەزراوە و ماڵی لە کەرکووک بووە لە پەنجاکانەوە تاوەکوو ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، لە چەندین گەڕەکی شارەکە بە پێی گونجاوی نیشتەجێ بووە وەکوو (تسن و قۆریە و ڕەحیماوا و عەرەفە) پاشان گوازراوەتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینی #سلێمانی# تاوەکوو خانەنشین بووە.
لە کۆتایی نەوەدەکاندا ڕوودەکاتە هەندەران و ماوەیەک دەمێنیتەوە پاشان دەگەڕێتەوە لە سلێمانی نیشتەجێ دەبێت و لە ساڵی 2011 کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی کەکۆنی کۆیە لە مەراسیمێکی شایستەدا بە خاک دەسپێردرێت.
م. خالید دلێر لە نووسینێکیدا بە چەند وشەیەک پێناسەی خۆی دەکات و دەڵێت:»من و سیاسەت و هونەر و وێژە، چوار کۆڵەکەن بەرهەمەکانی خالید دلێریان لەسەر ڕاوەستاوە»، مامۆستا تێکۆشەرێکی سەر ڕاست و ڕووناکبیرێکی بە سەلیقە و داهێنەر و مرۆڤدۆست بووە و لەپێناو ئازادی و پێشکەوتنی کۆمەڵگە بێوچان خەباتی کردووە و ناڕەحەتی بینیوە.

=KTML_Bold=یەکەمین پەڕتووکی=KTML_End=
م. خالید ئەو ساڵانەی لە کەرکووک بووە، جگە لە کاری وەزیفی و سیاسی، چەندین بەرهەم و سەرنجی ناوازەی هونەری و ئەدەبی هەبووە و یەکەمین پەڕتووکی لەو شارە بەناوی (گزنگی هەتاو) لە ساڵی 1957 لە چاپخانەی تەرەقی بە چاپ گەیاندووە، هەروەها سروودی (پێشمەرگەین) ی لە پاییزی ساڵی 1961 لە بەندیخانەی تسنی شاری کەرکووک داناوە.
لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ چین و توێژە ڕەسەنەکانی کەرکووک هەبووە لەوانە بنەماڵەی بەڕێز کاک سالار شەهید حەکیم حەمەڕەش زۆر یادەوەری م. خالیدی لایە و لە سەرەتای دووهەزارەکاندا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا کردووە لە ڕۆژنامەی ڕرووناکی کەرکووک) ی ژمارە (26) ی ڕۆژی (01-10-2002) لە لاپەڕە (3) دا بڵاوبۆتەوە، تێیدا م. خالید باسی زۆر لایەنی ژیانی خۆی کردووە و دەڵێت: »کەرکووک پاشەڕۆژی منی درووستکرد، لە کەرکووکیشدا بوومە کادرێکی ڕێبازی کوردایەتی»، هەروەها دەڵێت: »کەرکووک بۆ من سەرچاوەی (ئیلهام) و بەهرەو خۆڕاگری و خۆپێگەیاندنی منە، لەبارەی گرنگی کەرکووک بۆ من چی بڵێم کەمە، پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی توندوتۆڵم لەگەڵ خەڵکەکەی بووە».

=KTML_Bold=دیمانەی خاتوو خەڵات=KTML_End=
پاش نووسین و ئامادەکردنی بەشێکی زۆری ئەم بابەتە، هەستم کرد هێشتا چەند پرسیارێک بێ‌ وەڵامن، ئەوەبوو لە ماوەی ڕابردوودا، خاتوو خەڵات لە چاوپێکەوتنێکی (خاک تیڤی) دا باسی هەندێک لە یادەوەرییە هونەرییەکانی کردبوو بۆ چەند پرسیاری تریش پێم باشبوو لە نزیکەوە خاتوو خەڵات ببینین و هەر واشبوو، ڕێکەوت 25-10-2022 بە هاوکاری کاک شێخ عەزیز هەروەها بەڕێزان د. ڕەمەزان جەباری و کاک حسێن فەقێ‌، لە شاری سلێمانی چاومان کەوت بە خاتوو خەڵات مامۆستا خالید دلێر و بەرز ڕوانین لە هەڵوێست هەروەها کارە هونەرییەکانی هەم مامۆستا خالید هەمیش خاتوو خەڵات.
سەبارەت بە دۆکیومێنت و بەرهەمەکانی مامۆستا خالید بە تایبەت ئەو ساڵانەی لە کەرکووک ژیاوە، بەداخەوە بەشێکیان بەهۆکارگەلێک لە ڕابردوودا فەوتاون، هەروەها سەبارەت بە تۆماری گۆرانی (ئەی قومری) چی ئەوەی ساڵی 1958 مامۆستا خالید تۆماری کردووە لە ئیزگەی بەغدا یان ئەوەی لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک ساڵی 1986 بەدەنگ و ڕەنگ خاتوو خەڵات تۆماری کردووە، لەئێستادا لە کەناڵی کوردسات، پرۆگرامی یادگارییەکان، نووسخەیەک هەیە.
شیاوی ئاماژەیە خاتوو خەڵات و کاک پاڵەی برای ساڵی 1969 لە شاری بەغدا هاتوونەتە دنیاوە ئەو ساڵانە م. خالید دلێر بۆ ماوەیەک بە خێزانەوە لە بەغدا بووە و لە ڕۆژنامەی نوور کاری کردووە، جگە لە (ئەی قومری) چەند بەرهەمێکی تری هونەری هەیە.

تێبینی: سوودم وەرگرتووە لە پەڕتووکی «خالید دلێر» لە نووسین و ئامادەکردنی مامۆستا وریا ئەحمەد، ساڵی 2015، کە بنار حەمید بەدرخان چاوپێکەوتنەکەی کردووە، هەروەها ئەرشیف و بەدواداچوونی نووسەری ئەم بابەتە. هەروەها زۆر سوپاسیش بۆ بەڕێز کاک موعتەسەم محەمەد شوانی کە بە تێبینییەکانی بابەتەکەی دەوڵەمەند کرد. [1]
ئەم بابەتە لە گۆڤاری دیالۆگ ژمارە 5 لاپەڕە 178 دا بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 641 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (knwe.org) - 09-01-2023
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 641 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.133 KB 23-03-2023 زریان سەرچناریز.س.
چاوپێکەوتنێکی بڵاونەکراوە لەگەڵ شاعیر و هونەرمەندی کۆچکردوو خالید دلێر
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خالید دلێر

خالید دلێر
سازدانی: هیوا ناسیح

پێشەکییەکی پێویست: ئەم چاوپێکەوتنە ڕێک بیست ساڵێک لەمەوبەر و لە شاری سەتگالنی وڵاتی سویسرا واتە ساڵی 2002دا لە و شوقەیەی مامۆستا #خالید دلێر#ی نەمر تیایدا دەژیا، بە چەند جارێک و بە شێوەی دەستنووس ئەنجام دراوە. ئەو کات من پەناخواز بووم له و وڵاتە، هێشتا جێگیر نەبووبووم و نەمدەزانی شەپۆلەکانی ژیان بەرەو کام کەناری ئاوارەیی پاڵم پێوە دە‌نێت و لە کوێ لەنگەر دەگرم و چارەنووسم چی لێ دێت، بۆیە دواتر پەڕە کاغەزەکانی چاوپێکەوتنە‌کە لەنێو پەڕتووک و کاغەز و ئەرشیفی خۆمدا ون بوون، پێش چەند ساڵێک چەند دانەیەک لە و پەڕانەم دۆزیەوە، به و هیوایەی کە لە داهاتوودا ئەوانی تریش بدۆزمەوە، ئەمساڵ کاتێک خەریکی ڕێکخستنەوەی پەڕتووکخانەکەم بووم، بە ڕێکەوت سەرجەم پەڕە‌کانی تریشم دۆزیەوە، بۆیە دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی لەدەست خۆمدا نەبووە و داوای لێبوردن له خوێنەردەکە‌م. پیشەکیەکەش هەر هی ئەوکاتەیە‌. دیارە ڕووداوەکان، گۆڕانکارییە‌کان لە بیست ساڵی ڕابردوودا زۆرن و شتی نوێ و ڕووداوی تر هاتونەتە ئاراوە، بەڵام من نەمویستوە، وەک ئەمانەتێکی مێژوویی، دەستکاری ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکە بکەم. بۆیە مرۆڤ دەبێت بە پێی بارودۆخ و هەلومەرجی ئەوکات هەڵسەنگاندن بۆ بیروڕا و بۆچوون و پرسیار و وڵامەکانی ناوی بکات. بەداخەوە مامۆستای ناوبراو دوای ئەوەی گەڕایەوە کوردستان و لە 16/12/2011 لە کۆیە کۆچی دوایی کرد و گۆڕەکەشی هەر لەوێیە.

لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی ناوەندی شاری سەتگالنی سویسرادا مامۆستایەکی سەرسپی بە ئەزموون و دنیادیدەی شاعیر، هونەرمەند، نووسەر و سیاسەتمەدار، قاڵبوی جیهانی ئەدەب، سیاسەت و کوردایەتی، بە تەنیا و بێ هاودەم و کەس و کەنەفتی نەخۆشی و پیری و (دەردە ‌کورد) بێدەنگ و دڵ پڕ لە هیوا و کەسەر ژیان بەسەر دەبات. کێ بێت لە ئێمە ڕۆژێک لە ڕۆژانی خەباتی شاخ گوێچکەی بە سرودی (پێشمەرگەی بە هەڵمەتین/ پاڵەوانی میللەتین) زاخاو نەدابێت، کە ببوە مارسلیزی کوردایەتی... ئەی کێ بێت گەر بۆ تەنیا ڕۆژێکیش ئەڤینی لەگەڵ (حەبیبە) یەکدا کردبێت و گوێی لە گۆرانی (وەی وەی، گیانە خوا بتکا بێوەی) بوو بێت، هەستی نەکردبێت ئەم دەقە بۆ دولبەرەکەی ئەو وتراوە... کێ بێت هەر تۆزێک حەزی بە خوێندنەوە کرد بێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان لە یەکێ لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتارێکی پڕ لە هەڵوێستی چاوانەترسی و بوێرانە و دژ بە خیانەت و کۆنەپەرستی ئەم مامۆستا بەڕێزەی نەخوێندبێتەوە. ئەم دەروێشەی ڕێگای پێشکەوتوخوازی و کوردایەتییە، کە خەرمانی بەرهەمەکانی بریتین لە دە پەڕتووک و دە دەستنووسی چاپنەکراو. با پێکەوە لە نزیکەوە (خەرمان بەرە‌کەت) ێک لە‌م مرۆڤە تێکۆشەر و ماندوە بکەین و گوێ لە ڕاز و نیاز و وتە بەنرخەکانی بگرین و دەرگای دڵی بکەینەوە تا بزانین ئایا (دەردی دووری و وشیاری و سەبوری) وزە و هەست و بیری لاواز نەکردووە؟ ئەی نامۆیی و نەخۆشی لێگەڕاوە ئە‌م مرۆڤە مەزنە لە داهێنان بەردەوام بێت؟

دەقی چاوپێکەوتنی مامۆستا خالید دلێر

پرسیار: پێشەکی حەز دەکەین (خالید دلێر) لە دەمی خۆیەوە بناسین؟

خالید دلێر: من لە 20 ئابی ساڵی 1933دا لە گەڕەکی بەفری قەندی کۆیە لە دایکبووم، کوڕی پیاوێکی سۆڵدروە بووم، باو و باپیرم لە کۆیە ژیاون و گەورەبوون و مردون، دایکم ناوی ئامینە چاوشین بوو، ژنێکی هێمن و لەسەرخۆی جوان، دڵسۆز، کەیبانوی ماڵ و منداڵی خۆی بوو. خالید ناوی خۆمە، دلێر نازناوی شاعیرێتییە، حوجرەی مەلایان خوێندوومە، سەرەتایی و ناوەندیم لە کۆیە تەواوکردووە. ئامادەیی بەشی ئەدەبی-یم لە ‌بەغدا و کەرکووک بەشەو تەواو کردووە. هەر لە منداڵییەوە لە ساڵی 1964 ەوە لە ڕێکخستنی قوتابییان کە سەر بە پارتی دیموکراتی کورد بوو بەشداریم کردووە، ناوی ڕێکخستنەکە کۆمەڵەی پێشکەوتنی خوێندەواریی (KPX) بوو. هەر لە ڕێبازی کوردایە‌تی و پێشکەوتوخوازایانە و چەپدا ژیاوم و خەباتم کردووە و تا ئێستاش لەو ڕێگایە‌دام. خوێندنی باڵام بۆ ڕێککەوت بەڵام دەرچوونی ناوم بۆ دەسگیرکردن ساڵی 1961 ماوەی نە‌دا لەو خوێندنە بەشدارم. بە درێژایی تەمە‌نم لە پلەکانی سەرکردایەتی پارتیدا خەباتم کردووە، بە نووسین و بەرێکخستن و هۆشیارکردنەوەی ئەندامانی پارتی و جەماوەرەکەی ڕۆڵم هەبووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووم/ باڵی مەکتەبی سیاسی.

هەر کە ئەو پارتە هەڵوەشایەوە هەندێ لە سەرکردەکانی چوونەوە‌ لای سەرۆکی پارتی مەلا ماستەفا، هەندێکیان بە هەر ڕێگایەک بێت پاکانەیان بۆی کرد، هەندێکی تریان وڵاتیان جێهێشت و چوونە هەندەران، من تاکە ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی بووم، کە هیچ پەیوەندییەکم بە مەلا مستەفاوە نەکردەوە. لەوساوەش لە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسییدا بەشدارم نەکردووە، ئەوە نەبێت ماوەیەک ئەندامی لیژنەی هاریکاریی چەپە کوردستانییەکان بووم، کە ساڵی 1993 پێک هات لە سێ حزب و ڕێکخراوێکی چەپی کوردستانی، پاش ماوەیەک بە بنبەست گەیشت. بەڵام خالید دلێر لە کوردایەتی و بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی چە‌پ و ئەدەب و هونەرێکی شۆڕشگێرانە درێغی نەکرد، بەڵکوو لە جاران زیاتر لەم بوارەدا قوڵتر بۆمەوە.

لە بارەی ئەدەبەوە هە‌ر لە پۆلی چواری سەرەتاییەوە دەستم لە دانانی هۆنراوەدا هە‌بوو، تا نیسانی 1945 یەکەمین شیعرم لە ڕۆژنامەی (هەولێر) دا بڵاوکراوەتەوە بەناوی (بەهاری ساڵی تازە) کە ئەوساکە تەمەنم هەژدە ساڵی تەواو نەکربوو.‌ تا ئێستا بیست پەڕتووکم لە سیاسەت و فۆلکلۆر و هونەر و شیعر نووسیوە، لەبەر ئەوەی دەوروبەری ماڵەوەمان تاڕادەیە‌ک نزیک بە هونەری گۆرانی بوو بە گۆرانی ئاشنا بووم. باوک و مام و ئامۆزا و پورزایەکیشم کە تایەر تۆفیقە گۆرانیبێژ بوون، خالید دلێر لە منداڵییەوە ئارەزووی گۆرانی گوتنی لە مێشک و دەرووندا جێگیر بوو. هەتا ئێستا (30) دانە سرود و گۆرانی بەشیعر و ئاوەزی خۆم داناوە. هەندێکیان لە ئیزگەکان و هەندێکیان بە دەنگی هونەرمەندەکان بڵاوکراونەتەوە. بەم جۆرە لە مندا سیاسەت و هونەر و وێژە یەکتریان تەواو کردووە و یەکتریان جێنەهێشتوە، لەلای ئەم پیاوە پێکەوە هەنگاویان ناوە و بەرەو پێشەوە چوون.

بە لای ئەم پیاوەوە هەڵوێستی سیاسی و نیشتمانپەروەری و پێشکەوتووخوازیانە لەگە‌ڵ هونەر و وێژە نابێت جیابکرێنەوە، بە پێویستی دەزانێ شاعیر و هونەرمە‌ند بەلای کەمیەوە نیشتمانپەروەر بن. ئەگەر ئەم خەسڵەتانە لە هونەرمەند و شاعیردا نەبێت ئەوا شاعیر و هونەرمەند نین.

لە مانگی مایسی ساڵی 1954 دا یەکەمین کەس بوون داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد و کۆڕی زانیاری بۆ کورد کردووە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد بووم لە هەردوو دەورەکەیدا لە 1968 و 1991.

ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (نور) بووم، ئەم ڕۆژنامەیە ئۆرگان و زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان / باڵی مەکتەبی سیاسی بوو. ئێستا ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK ) م. لە ئێستادا بە تاکوتەنیا لە هەندەران دەژیم لەژێر باڵی کۆمەڵێ نەخۆشی گرانەوە، لە وڵاتی سویسرا لە شاری سەتگالن لە 1998ەوە، خەمی دوورە وڵاتی پرزەی لێ بڕیوم.

پرسیار: مامۆستا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتان پاشناوی (بابان) ی بۆ خۆی داناوە، ئایا ئێوە دەچنەوە سەر بابانەکان؟

خالید دلێر: خێزانی ئێمە لە باپیرانی کەسوکاری باوکم و دایکم لە کۆیە ژیاون لە گەڕەکی بە‌فری قەندی ئێستاش خانوە‌کەیان ماوە، باپیرم باوکی دایکم هەروەک لە پێشدا گوتم ناوی ئەمین چاوشین بووە و هیچ نازناوی دیکەی نەبووە. هەتا لە باوکیشمەوە هەتا باوکی باوکم کەسیان نازناویان نەبووە، باوکیشم لە پێشدا نازناوی سۆڵدروی پیشەکەی خۆی هەبوو، دوایی بووبە کوێخای گەڕەک، نازناوی بووە واحیدی موختار، ئەمن لەبەر ئەوەی پیشەکە‌ی لام پیشەیەکی کرێکاری پیرۆزە و ڕەنجی شانی لەگەڵدایە، ئەو نازناوەم بۆ هەڵبژاردوە، ئیدی ئێمە هیچ نازناوی دیکەمان نەبووە، و هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتیمان بە (بابانییەکان) ی نیشتمانپەروەرەوە نەبووە و نییە. من لەگە‌ڵ زۆر کەسی ناوداری خێڵی بابان پەیوەندی برایانە و دۆستانەم هەیە و شانازی پێوە دەکەم، وەک کاک تەها بابانی پارێزەر و ئەکتەر، دکتۆر فوئاد ئەحمەد بابان، کاک عەبدوڵڵا بابان سیاسەتمەداری خەڵکی سنە و هی تریش.

پرسیار: ئایا مامۆستا دلێر چۆن هونەر و سیاسەت و شیعری کۆکردووەتەوە؟

خالید دلێر: ئەمن بە منداڵی لە (قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە) ‌ لەگەڵ سرود ڕاهاتم، مامۆستاکانمان سرودی نیشتمانیان فێردەکردین، ئیزگەی کۆماری مەهابادیش سرودی ئەی ڕەقیب و خوایە وەتەن ئاواکەی زۆر بڵاودەکردەوە، لەبەر ئە‌وەی لە ڕێکخراوێکی سیاسی سەر بە ڕێبازی کوردایەتیدا ئیشم دەکرد لە‌ ساڵی 1946دا حەزم لەو سرودانە بوو، زوو فێریان دەبووم، لە تیپەکانی سرودی قوتابخانە دەستی باڵام هەبوو، لە ڕیزی پێشەوەی قوتابییەکان، مومارەسەی سرود و گۆرانی گوتن دەنگیان کردمەوە، دەنگم خۆش دەرچوو.

پرسیار: مامۆستا چەند سرودتان هەیە و یەکەم سرودتان کەی و لە کوێ چڕیوە؟

خالید دلێر: لەبەر ئەوە‌ی کاتی خۆی سرود نەمابوو فێری نەبم حەزم دەکرد سرود دابنێم، بەڵام سەرنەکەوتم تا ساڵی 1956 لەو ساڵەدا یە‌کەم سرودم دانا، کە دەڵێ:

کە ئێمە کوڕی شاخ و کێو و کەژین وڵات فێری کردوین بەمەردی بژین

بەدەرسێ کە هەوڵ و خەباتە لە ژین قەڵای سەختی دوژمن دەخەینە هەژین

ئەم سرودەم ساڵی 1956 دا لە کەرکووک دانا، کە ماڵمان لە گەڕەکی ئیمام قاسم بوو، یەکەمجار سرودەکەم بۆ کاک عەبدولرەحمانە ڕووتە خوێندەوە، ئیتر مایەوە و بڵاونەکرایەوە تا شۆڕشی 1958 لە ئێراق بە سەرۆکایەتی عەبدولکە‌ریم قاسم ڕویدا، بە پێی گۆڕانی ئەو وەختە، هەندێک دەسکاریم لە شیعرەکەدا کرد، لەگەڵ سرودی سەربازانی ئازادی کە دوای شۆڕش داماننا، لە ئیزگەی بەغدا بەشی کوردی بڵاومکردەوە، ئێستا لەو ئیزگەیە‌ سڕاوەتەوە و نەماوە، لە هیچ جێگەی دیکەش تۆمار نەکراوە، بە هەمووی نزیکەی پانزە سرود و گۆرانی سیاسیم هەیە‌.

یەکێک لە برادەر‌ە نزیکەکانم ناوی لێناوم (باوکی سرودی کوردی) جا نازانم شایەنی ئەو نازناوەم یان نا، لە بارەی سرودەوە هەندێک قسەی دیم هەیە، ئەویش ئەوەیە کە من سرود و گۆرانییە سیاسییەکانم بە شیعر و ئاوازەوە بۆخۆم داناون، لەبەر ئەوە وا پێدەچێت، کە من چاکترین دانەری سرود و گۆرانی کوردی سیاسی کوردی بم، لێکۆڵینەوە‌م لەوبارەوە نە‌کردووە، دەزانم دانەری شیعری سرود زۆرن وەک بێکەس و بەختیار زێوەر بەڵام شیعر و ئاوازدانان بە یەکەوە لەلایەن یەککەسەوە زۆر کەمە. وابزانم کەس ناگاتە ئەو ژمارە‌یەی من دام ناوە.

پرسیار: بیرەوریتان لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورددا چییە، ئەی پێشتنیازتان بۆ داهاتووی ڕێکخراوەکە چییە؟

خالید دلێر: پێشەکی ئاماژەمدا، کە یەکەم کەس بووم داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کوردم کردووە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەریشی بووم لە هەردوو دەورەکەیدا، پێشنیازم ئەوەیە کە یەکێتی نووسەران بکرێ بە ڕێکخراوێکی پیشەیی، لەوەی کە نیشتمانپەروەر بێ و خزمەتی مەسەلەی کورد بکات زیاتر سەر بە هیچ حزبێک نەبێت، نووسەری هەموو لایەنەکان لەنێو یەکێتییەکەدا خزمەتی بیروبڕوای خۆیان بکەن، شاعیر و نووسەر لەنێو یەکێتییەکەدا سەربەستی تەواویان هەبێت، یەکێتی هەوڵدا ژیانی نووسەر و وێژەوانی کورد دابین بکات.

پرسیار: ئەم وشانە لای مامۆستا چی دەگەیەنێت؛ (کوردستان، ئازادی، غوربەت، هونەر، مرۆڤی ڕۆشنبیر، ئەنفال، کەرکووک) ؟

خالید دلێر: کوردستان؛ بێشکەی باووباپیر و دایکان و کەسوکار و برادەر و خۆشەویستەکانم، گۆڕەپانی زۆرانی سەخت و خەباتی چینەکانی کوردستانە لەلایەک بەرانبەر داگیرکەران. باخچە‌ی گوڵ و گوڵزار و گیابۆنخۆشەکان. ئازادی؛ یەکەمین هۆی ژیانی مرۆڤی تێکۆشەر، غوربەت (ئاوارەیی) ؛ هەڵکێشانی داری تەمەن لە جێگەی خۆی و هەوڵدانی چاندنەوەی لە ئاووهە‌وایەکی نامۆدا. هونەر؛ یە‌کێ لە خۆراکە پێویستیەکانی گیانی مرۆڤی هەستیار. مرۆڤی ڕۆشەنبیر؛ چرای ڕێگای ئازادی و دیموکراسییەت و بەختیاری مرۆڤ. ئەنفال؛ تاوانی هەرە گەورەی بەعس لە سەدەی بیستدا. کەرکووک؛ ئەو دارخورمایەی کورد چاندویەتی و خزمەتی دەکا و هەتا ئێستاش د‌ەنکێکی لێ نەخواردوە.

پرسیار: مامۆستا خۆشترین و ناخۆشترین ڕۆژی ژیانتان؟

خالید دلێر: خۆشترین ڕۆژی ژیانم ڕۆژی ڕودانی شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 بوو، ئەو ڕوداوە ڕوینەدایە، هەر ئەو ڕۆژە لەسەر پاکانە ‌نەکردن لە شویعیەت لە شەریکەی نە‌وت دەردەکرام، ماڵۆکەمان لێ تێکدەچوو، منیش دەکرامە سەرباز، ئیتر نازانم چیم بەسەر دەهات. ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم، بە درێژایی ژیانم هەر لە ناخۆشیدا ژیاوم، بەڵام ناخۆشترینیان ڕۆژی جاڕدانی ئاشبەتاڵ لە شەوی 19/20 ی ئاداری 1975 بوو.

پرسیار: وەک نووسەر و سیاسەتمەدارێک چ وتەیەکتان بۆ سەرکردەکانی کورد هەیە؟

خالید دلێر: بەرژەوەندی پێشکەوتنی کوردایەتی و کۆمەڵایەتی بخەنە پێش بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە، ئەمە‌یە ڕێگەی هەمیشە مان و نەمردن.

پرسیار: سەرەڕای ئە‌وەی مێرگی گوڵاڵە سوورەی شەهیدانی کورد هەر سوور بووە، کەچی کورد نەگەیشتوە بە ئاواتەکانی، بەڕای مامۆستا هۆی سەرەکی ئەمە چییە؟

خالید دلێر: هۆی سەرە‌کی کە میللەتەکەمان تا ئێستا بە ئاواتی خۆی نەگەیشتوە زۆرن، لەوانە، دەوڵەمەندی کوردستان و شوێنە ستراتیژییەکەی کە وایکردووە هێزەکانی سەردەمە جیاجیاکان چاویان تێبڕیوە و داگیریانکردووە، ئێستاش هەر ئەنجامی ئەو هۆیانە لەنێوان چوار پێنج داگیرکەر دابەشکراوە، هەر ئەو هۆیە وایکردووە ڕژێمی دەرەبەگایەتی و هۆز و بنەماڵە و تیرەپەرستی لە کوردستان تا ئێستاش درێژەی کێشاوە، نەیانهێشتوە میللەتەکە یەکبگرێت، میللەتی کوردیان دوور لە شارستانی و ڕۆشنگەری سەردەم گرتوە، هۆشیاریی سیاسی نێوان ڕیزەکانی نەگەیشتۆتە ڕادەی پێویست، چینی کرێکار نەشونمای نەکردووە.

پرسیار: بەڕێزتان کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک ن ک) ن، بۆچی ئەم دەزگایە نەیتوانیوە سەرجەم پارتەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان بگرێتە‌خۆ و وەک پێویست ئەرکە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکی باشتر جێبەجێ بکات؟

خالید دلێر: دابەشکراوی کوردستان وایکردووە کە حزبە کوردییەکان هەریەکە بە جۆرێ پەیوەندی تایبەتییان بەو داگیرکەرانە‌و‌ە هەبێت، چ لە پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و چ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئەمە کار دەکاتە سەر ئەو پەیوەندییانەوە بە کۆنگرەی نەتەوەیی، کە دەیەوێت بە ڕاستی و بەواقعی نوێنەرایەتی هەموو میللەتی کورد بگرێتە خۆیەوە، لەم بوارەشدا هەندێ هەنگاوی ناوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، کۆنگرە ئێستا گەورەترین کۆبوونەوە‌ی سیاسیی کوردە، کە تا ئێستا لە مێژووی کورددا ڕویدا بێت.

پرسیار: هەر یە‌ک لە‌م شاعیرانە (نالی، حاجی قادری کۆیی، شێرکۆ بێکەس، پەشێو، مەهاباد قەرەداغی، کەژاڵ ئەحمەد) لای مامۆستا چی دەگەیەنێت، چۆن پێناسەیان دەکەی؟

خالید دلێر: نالی، هێندە گەورەیە نازانم چۆن باسی بکەم، پیاوێکی وا گەورە بە ڕستەیەک و دوو ڕستە باسی ناکرێت، مامۆستای ئەدەبی کوردییە، عاشقترین شاعیر بووە. حاجی قادری کۆیی، یەکەمین شاعیری شۆڕشگێری کوردە، من لە حەفتاکاندا ئەمەم گوتوە و ئێساش هەر وا دە‌ڵێم. شێرکۆ بێکەس، شاعیری وشەی جوان و وێنەی جوان. پەشێو، شاعیرێکە ڕەخنەی زۆرە، بەڵام ئەلتەرناتیڤێکی پێ نییە بەرانبەر ڕەخنەکانی بیداتە خەڵک. مەهاباد قەرەداغی؛ شاعیرێکی پێشکەوتوخوازە. کەژاڵ ئەحمەد؛ شاعیرێکی چاکە.

پرسیار: مامۆستا دوا ئاواتت چییە لە ژیاندا؟

خالید دلێر: کوردستانێکی ئازاد و سۆسیالیست، کە هەر کەس هەقی خۆی پێ بگات.

پرسیار: داهاتوی میللەتی کورد چۆن دەبینن، گەشبینن یان ڕەشبینن پێی؟

خالید دلێر: داهاتوی کورد ڕووناک دەبینم، بەرەو ئاسۆیە‌کی فراوان هەنگاو دەنێین، هۆشیاری نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕی لەنێو ڕیزەکانی میللەتدا لە گەشەکردندایە، ڕیزەکانی کۆمەڵ خێراتر لە جاران بەرەو یەکگرتن دەڕۆن، ئەمانەن دەستەبەرکەری پاشەڕۆژێکی ڕووناکتر بۆ میللەتی کورد.

پرسیار: لە ژیانی حزبی و سیاسییدا تا چ پلەوپۆستێک ڕۆیشتون؟

خالید دلێر: لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا، مەبەستم باڵی مەکتەبی سیاسییە، بە پلەی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی گەیشتم. لەم دواییەشدا (نەوەدەکان) ئەندامی لیژنەی هاریکاریی چەپە کوردستانییەکان بووم و وەک حزبێک قبوڵکرابووم، مافی من وەک مافی هەر حزب و ڕێکخراوێکی ئەندامی لیژنەی هاریکاریی چەپە ‌کوردستانییە‌کان وا بوو. ئێستاش ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانم.

پرسیار: مامۆستا وەک هونەرمەند و ئاوازدانەرێک ئەم هونەرمەندانە (شیڤان پەروەر، بەهجەت یەحیا، مەرزیە ڕەزازی، عەزیز شاروخی، محەمەد ڕەئوف کەرکووکی، شەهرەبان کوردی) بە کورتی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

خالید دلێر: شڤان، هونەرمەندێکی بەتوانایە، بەڵام لە ‌سیاسەتدا تووشی سەرلێشێوان بووە. بەهجەت یەحیا، هونەرمەندێکی تازەیە، زوو وڵاتی بەجێهێشت، ناسیاریشم لەگەڵیدا نییە، هەڵەیەکی لەبارەی منەوە لە چاوپێکەوتنێکدا بڵاوکردۆتەوە، وەکوو بۆمیان گێڕایەوە، دیارە بۆخۆم چاوپێکەوتنەکەم نەدیوە، لە بارەی خەڵاتی کچمەوە گویا گوتویەتی چاکترین دەنگی ئافرەتی کوردی هەیە، بەڵام مامۆستای نییە لەبارەی هەڵنانی کچەکەمەوە هەڵنانەکە ڕاست بێت یان هەڵە، سوپاسی دەکەم، بەڵام لەبارەی ئەوەوە، کە مامۆستای نییە، ئەوە گلەییەکە ئاڕاستەی من کراوە، من بە گلەییلێکردن دڵگران نیم، کاک بەهجەت هەقی خۆیەتی چۆن تێدەگات یان باسم بکات و منیش مافی خۆمە، گەر بە هەڵە باسم بکەن، هە‌ڵەکانیان بۆ ڕاست بکەمەوە، بۆیە دەڵێم کچەکەم بەهۆی ئەوەی شوی کرد، مێردەکەی گۆرانی گوتنی لێ قەدەغە کرد، دەنا من حەزم دەکرد بەردەوام بێت، چۆنیش توانای هونەرییەکەیم بەدەرخست، ئەگەر وردەوردەش بوایە، دەمتوانی پێشی بخەم و مومارەسەش یارمەتیی دەدات، بۆ پێش خستنی. مەرزیە ڕەزازی، هونەرمەندێکی ئازایە، لەگەرمەی بەندوباوی کۆنەپەرستیدا پەردەی گۆرانی وتنی دڕی، هاتە کۆڕی هونەری کوردییەوە، دەنگی خۆشە، گۆرانی دەربڕینەکانیشی جوانە داوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەکەم. عەزیز شاروخی، بولبولی کوردستانە، من ئەو بە حەزرەتی داود بانگ دە‌کەم، تایەربەگی جاف دەڵێت: ( حەڵقەیی زوڵفت لەگەڵ حەڵقەی زرێ نابێ بدەی/ لەحنی داودی چ دەخلێکی بە دەنگ و سەوتەوە) بەڵام هەندێک لەخۆباییبوونی تێدا بەدی دەکەم، هیوادارم بەسەریدا زاڵ ببێ و نەیهێڵێت، گرنگی زیاتریش بە ڕۆشەنبیری گشتی خۆی بدا. محەمەد ڕەئوف کەرکووکی، کوڕێکی باشە، لە دوکانەکەی چایەکم خواردۆتەوە، هونەرمە‌ندێکی باشە، دەرکەوتنێکی باش بەدەرکەوت، حەزم دەکرد ئاوازێکی خۆمی بدەمێ، بەڵام بارودۆخ ماوەی نەدام، هیوادارم سەرکەوتنێکی باش سەرکەوێ. شەهرەبان کوردی، بەلای منەوە ئێستا چاکترین گۆرانیبێژی ئافرەتی کوردە، بەدڵ و دەروون و دڵنیایی و توانایەکی تەواوەوە گۆرانی دەچڕێ، سرود و گۆرانییەکانی کۆڕی خەباتی نەتەوایەتی بەتایبەت لە باکوور جۆش دەدەن.

پرسیار: زۆر بە کورتی بۆچی هاتنە دەرەوە کوردستان و وڵاتتان جێهێشت؟

خالید دلێر: زۆر هەوڵمدا وڵاتەکەم جێنەهێڵم بەڵام نەخۆشی و هەندێ هۆی تر ناچاریان کردم، کە بەداخ و خەفەتێکی زۆرەوە وڵاتەکەم جێبهێڵم.

پرسیار: چ ئامۆژگاری یان ڕێنوێنییەکتان هەیە بۆ خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی کورد؟

خالید دلێر: با هەموومان وەکوو کورد ڕەفتار بکەین، نەک وەکوو ئەندامی ئەو حزب و ڕێکخراوانەی تێیاندا ئەندامین، وەک کورد داوای مافی کورد بکەین، هەر شتێ جیاوازی دەخاتە نێوانمانەوە بۆخۆمان هەڵیگرین، حزبایەتی بۆ حزبەکان بەکاربهێنین، لە سنووری کوردایەتیدا نەتەوەیی بین، بەدڵ و بەگیان و‌ەکو کورد بۆ کورد ئیش بکەین، بۆ یەکتر باوک و برا و کەس بین.

پرسیار: چ یادگارییەکتان لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا هەیە؟

خالید دلێر: یادگارییەکانم لەگەڵ م. برایم کۆتاییان نایەت، لە شیعرەکانی، وتارەکانی، لەو کردەوانەی بەکردەوە لێم دیون، وزە و تینی خەباتکردنم وەرگرتوە، خۆم بە قەرزاری دەزانم.

پرسیار: ‌ڕوداوی ساڵی 1975ی شۆڕشی کورد چی ناودەنێن، نوشست، نسکۆ یان ئاشبەتاڵ، وە بۆچی؟

خالید دلێر: لەبارەی کارەساتی ئاداری 1975 دوو بۆچوونی لەیەکجیام هەی، یەکێکیان؛ بزووتنەوەی کوردایەتی چەند ساڵ بوو بەهۆی بوونی سەرکردایەتی مەلا مستەفاوە تووشی هەڵدێر و بنبەستی گەورە ببوو، هەتا مەلا مستەفا لەسەرکردایەتی بزووتنەوەکە بمایە، ئەو هەڵدێر و بنبەستانە کۆتاییان نەدەهات، هەر قوربانیدان و خوێنڕشتن و ئارەق ڕشتنە تا کۆتایی بەردەوام دەبوو، لەبەر ئەوە ڕزگاربوونی بزووتنەوە لەسە‌رکردایەتی ئەو سە‌رکەوتنێکی گەورەی کوردایەتی بوو. بزووتنەوەی کوردایەتی بەهۆی سەرکردایەتییەکە‌‌یەوە وەکوو لاشەیەکی مردوی لێهاتبوو، نەهەڵد‌ەستایە سەرپێ و نەدەشنێژرا، کورد بەدیاریەوە دەستەوئەژنۆ دانیشتبوو، چاوەڕوانی ئەوە بوو بنێژرێت. بە ‌ڕزگاربوونی بزووتنەوەکە لە سەرکردایەتیەکەی، جۆش و خرۆشێکی دیکەی تێگەڕا، میللەتی کورد لە ناخەوە هەژا، دۆست و دوژمنی زیاتر بۆ دەرکە‌وت، ڕاپەڕینە پیرۆزەکانی ساڵی 1991 زادەی ئەو هەژان و ئەزموونە بوو.

دووەمیان؛ گەورەترین ئاشبەتاڵی مێژوویی بوو لە مێژووی کوردایەتی، ئاشبەتاڵ لە مێژووی کوردایەتی زۆربووە، لەوانە، بزووتنەوەی بارزان ساڵی 1945 کە بە یارمەتیی حزبی هیوا و مەلا بەڕێوەدەچوو، دوایی باشووریان بەجێ هێشت و چوون بۆ کۆماری مەهاباد، پاشان ئاشبەتاڵی هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەبەستم ئەو باڵەیە، کە بە باڵی مەکتەبی سیاسی ناسرابوو، دیارە ئەمە ئاشبەتاڵێکی ئەوەندە گەورە نەبوو خەڵک هەستی پێ بکات، بەڵام لەلایەنی سیاسییەوە کاریگەریەکی قوڵی خستە سەر کۆمە‌ڵگە و پاشەڕۆژی بزووتنەوەی کوردایەتی. بزووتنەوەی کوردایەتی کە دەبوو بە سەرکردایەتی کۆمەڵ بەڕێوە ببرێت، مەلا مستەفای کردە تاکە سەرچاوەی بڕیار، لەبارەی مەسەلە چارەنووسسازەکانی میللەتی کوردەوە. ئەوەبوو بارزانی توانی ڕۆژی 19/20ی مانگی سێی 1975 ئەو ئاشبەتاڵە گەورەیە بە بزووتنەوەی کوردایەتی و شۆڕشی ئەیلول بکات، بە حزبەکەی خۆشیەوە، بەبێ ئەوەی تەنانەت هەر بۆ ڕواڵەتیش بێت کۆنفرانسێکی بچکۆلە ببەستێ و ئەو بڕیارەی ئاشبەتاڵەی بەسەردا بسەپێنێ. لەبیرمان نەچێت بڵێین ئاشبەتاڵی 1975 گەورەترین ئاشبەتاڵ بوو لە مێژووی میللەتی کورددا، کە بوو بەهۆی وێرانبوونی کوردستان و لەناوچوونی سەدان هەزار کورد.

پرسیار: تیرۆر لای ئێوە مانای چی دەگەیەنێت، بە کێ دەکرێت بڵێین تیرۆریست؟

خالید دلێر: تیرۆر بەلایەنی منەوە، یانی کوشتنی کەسانێک، کە خاوەن مەسەلەی ڕەوان یان خەڵکی بێتاوانن، یان بێبەشکردنی میللەتێکی چەوساوە و زۆرلێکراو لە ‌بەکارهێنانی هۆیەکان و شێوازەکانی خەباتکردن بە ناهەق.

پرسیار: ئێستا دەبینین لە باشوور دوو حکومەتی نایەکگرتومان هەیە، ئەگەر ئێستا هەردوو حکومەتەکەی باشوور یەکبخرێن و بەرێزت بکەنە سەرۆکی هەرێم، ئایا یەکەم کارێک پێی هەڵدەستن چی دەبێت؟

خالید دلێر: هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، هەڵبژاردنێکی دیموکراتییانە‌، هەڵبەت دوای هەڵسان بە ئامارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

پرسیار: پاشەڕۆژی سۆسیالیزم چۆن دەبینن، ئایا پێتان وایە کۆمۆنیزم ڕابوونێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێ و جارێکی تر جەمسەرێکی دژ بە سەرمایەداری درووست دەبێتەوە، بەتایبەت پاش دەرکەوتنی سەرەتای ڕۆچوونی ئیسلامی سیاسی؟

خالید دلێر: ئەمن پاشەڕۆژی سۆسیالیزم ڕووناک دەبینم، هەموو کردەوەیەک کە دادپەروەری تێدا بێت بەشێکە لە سۆسیالیزم، حزبە سۆسیالدیموکراتەکان پێشکەوتووخوازییەکەیان لە بەشە سۆسیالیستییەکەیاندایە، زۆر و کە‌می بوونی سۆسیالیزم لە ناویاندا ڕێژەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی تیایاندا دیاری دەکات. دادپەروەریی کۆمەڵایەتی خاسیەتێکی مرۆڤانەی ڕەسە‌نە، ڕۆژ بەرۆژ لە ناو ڕیزەکانی مرۆڤایەتی زیاتر جێگیر دەبێت، هەمووشیان بەرەو بنەمای (هەر کەس بە پێی پێویستی و هەر کەس بە پێی جۆری کاری) ئەڕوا، جا حەز بکەن یان نا، کە ئەمەش جەوهەری سۆشیالیزمی زانستییە.جۆری کاری) ئەڕوا، جا حەز بکەن یان نا، کە ئەمەش جەوهەری سۆشیالیزمی زانستییە.[1]
ئەم بابەتە 554 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.awene.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 554 جار بینراوە
چاوپێکەوتنێکی شاعیر و هونەرمەندی کۆچکردوو خالید دلێر لە ساڵی 2002
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاوپێکەوتنێکی شاعیر و هونەرمەندی کۆچکردوو خالید دلێر لە ساڵی 2002

چاوپێکەوتنێکی شاعیر و هونەرمەندی کۆچکردوو خالید دلێر لە ساڵی 2002
ناونیشانی بابەت: چاوپێکەوتنێکی شاعیر و هونەرمەندی کۆچکردوو #خالید دلێر# لە ساڵی 2002
ئامادەکردنی: هیوا ناسح

$پێشەکییەکی پێویست$
ئەم چاوپێکەوتنە ساڵی 2002دا ڕێک بیست ساڵێک لەمەوبەر و لە شاری سەتگالنی وڵاتی سویسرا لە و شوقەیەی مامۆستا خالید دلێری نەمر تیایدا دەژیا، بە چەند جارێک و بە شێوەی دەستنووس ئەنجام دراوە. ئەو کات من پەناخواز بووم لەو وڵاتە، هێشتا جێگیر نەبووبووم و نەمدەزانی شەپۆلەکانی ژیان بەرەو کام کەناری ئاوارەیی پاڵم پێوە دە‌نێت و لە کوێ لەنگەر دەگرم و چارەنووسم چی لێ دێت، بۆیە دواتر پەڕە کاغەزەکانی چاوپێکەوتنە‌کە لەنێو پەڕتووک و کاغەز و ئەرشیفی خۆمدا ون بوون، پێش چەند ساڵێک چەند دانەیەک لە و پەڕانەم دۆزیەوە، بەو هیوایەی کە لە داهاتوودا ئەوانی تریش بدۆزمەوە، ئەمساڵ کاتێک خەریکی ڕێکخستنەوەی پەڕتووکخانەکەم بووم، بە ڕێکەوت سەرجەم پەڕە‌کانی تریشم دۆزیەوە، بۆیە دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی لەدەست خۆمدا نەبووە و داوای لێبوردن لە خوێنەر دەکە‌م. پیشەکیەکەش هەر هی ئەوکاتەیە‌.
دیارە ڕووداوەکان و گۆڕانکارییە‌کان لە بیست ساڵی ڕابردوودا زۆرن و شتی نوێ و ڕووداوی تر هاتونەتە ئاراوە، بەڵام من نەمویستوە، وەک ئەمانەتێکی مێژوویی، دەستکاری ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکە بکەم. بۆیە مرۆڤ دەبێت بە پێی بارودۆخ و هەلومەرجی ئەوکات هەڵسەنگاندن بۆ بیروڕا و بۆچوون و پرسیار و وڵامەکان بکات. بەداخەوە مامۆستای ناوبراو دوای ئەوەی گەڕایەوە کوردستان و لە 16-12-2011 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد لە #کۆیە# بەخاکسپێردرا.
لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەکی ناوەندی شاری سەتگالنی سویسرادا مامۆستایەکی سەرسپی بە ئەزموون و دنیادیدەی شاعیر، هونەرمەند، نووسەر و سیاسەتمەدار، قاڵبوی جیهانی ئەدەب، سیاسەت و کوردایەتی، بە تەنیا و بێ هاودەم و کەس و کەنەفتی نەخۆشی و پیری و (دەردە ‌کورد) بێدەنگ و دڵ پڕ لە هیوا و کەسەر ژیان بەسەر دەبات.
کێ بێت لە ئێمە ڕۆژێک لە ڕۆژانی خەباتی شاخ گوێچکەی بە سرودی (پێشمەرگەی بە هەڵمەتین - پاڵەوانی میللەتین) زاخاو نەدابێت، کە ببوە مارسلیزی کوردایەتی... ئەی کێ بێت گەر بۆ تەنیا ڕۆژێکیش ئەڤینی لەگەڵ (حەبیبە)یەکدا کردبێت و گوێی لە گۆرانی (وەی وەی، گیانە خوا بتکا بێوەی) بوو بێت، هەستی نەکردبێت ئەم دەقە بۆ دولبەرەکەی ئەو وتراوە... کێ بێت هەر تۆزێک حەزی بە خوێندنەوە کرد بێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان لە یەکێ لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتارێکی پڕ لە هەڵوێستی چاونەترسی و بوێرانە و دژ بە خیانەت و کۆنەپەرستی ئەم مامۆستا بەڕێزەی نەخوێندبێتەوە.
ئەم دەروێشەی ڕێگای پێشکەوتوخوازی و کوردایەتییە، کە خەرمانی بەرهەمەکانی بریتین لە دە پەڕتووک و دە دەستنووسی چاپنەکراو. با پێکەوە لە نزیکەوە (خەرمان بەرە‌کەت)ێک لە‌م مرۆڤە تێکۆشەر و ماندوە بکەین و گوێ لە ڕاز و نیاز و وتە بەنرخەکانی بگرین و دەرگای دڵی بکەینەوە تا بزانین ئایا (دەردی دووری و وشیاری و سەبوری) وزە و هەست و بیری لاواز نەکردووە؟ ئەی نامۆیی و نەخۆشی لێگەڕاوە ئە‌م مرۆڤە مەزنە لە داهێنان بەردەوام بێت؟
$دەقی چاوپێکەوتنی مامۆستا خالید دلێر$
پرسیار: پێشەکی حەز دەکەین (خالید دلێر) لە دەمی خۆیەوە بناسین؟
خالید دلێر: من لە 20 ئابی ساڵی 1933دا لە گەڕەکی بەفری قەندی کۆیە لە دایکبووم، کوڕی پیاوێکی سۆڵدروە بووم، باو و باپیرم لە کۆیە ژیاون و گەورەبوون و مردون، دایکم ناوی ئامینە چاوشین بوو، ژنێکی هێمن و لەسەرخۆی جوان، دڵسۆز، کەیبانوی ماڵ و مناڵی خۆی بوو. خالید ناوی خۆمە، دلێر نازناوی شاعیرێتییە، حوجرەی مەلایان خوێندوومە، سەرەتایی و ناوەندیم لە کۆیە تەواوکردووە. ئامادەیی بەشی ئەدەبی-یم لە ‌بەغدا و #کەرکووک# بەشەو تەواو کردووە. هەر لە مناڵییەوە لە ساڵی 1964 ەوە لە ڕێکخستنی قوتابیان کە سەر بە پارتی دیموکراتی کورد بوو بەشداریم کردووە، ناوی ڕێکخستنەکە کۆمەڵەی پێشکەوتنی خوێندەواریی (KPX)بوو. هەر لە ڕێبازی کوردایە‌تی و پێشکەوتوخوازایانە و چەپدا ژیاوم و خەباتم کردووە و تا ئێستاش لەو ڕێگایە‌دام. خوێندنی باڵام بۆ ڕێککەوت بەڵام دەرچوونی ناوم بۆ دەسگیرکردن ساڵی 1961 ماوەی نە‌دا لەو خوێندنە بەشدارم. بە درێژایی تەمە‌نم لە پلەکانی سەرکردایەتی پارتیدا خەباتم کردووە، بە نووسین و بەرێکخستن و هۆشیارکردنەوەی ئەندامانی پارتی و جەماوەرەکەی ڕۆڵم هەبووە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووم - باڵی مەکتەبی سیاسی.
هەر کە ئەو پارتە هەڵوەشایەوە هەندێ لە سەرکردەکانی چوونەوە‌ لای سەرۆکی پارتی مەلا ماستەفا، هەندێکیان بە هەر ڕێگایەک بێت پاکانەیان بۆی کرد، هەندێکی تریان وڵاتیان جێهێشت و چوونە هەندەران، من تاکە ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی بووم، کە هیچ پەیوەندییەکم بە #مەلا مستەفا#وە نەکردەوە. لەوساوەش لە هیچ ڕێکخستنێکی سیاسییدا بەشدارم نەکردووە، ئەوە نەبێت ماوەیەک ئەندامی لیژنەی هاریکاریی چەپە کوردستانییەکان بووم، کە ساڵی 1993 پێک هات لە سێ حزب و ڕێکخراوێکی چەپی کوردستانی، پاش ماوەیەک بە بنبەست گەیشت. بەڵام خالید دلێر لە کوردایەتی و بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی چە‌پ و ئەدەب و هونەرێکی شۆڕشگێرانە درێغی نەکرد، بەڵکوو لە جاران زیاتر لەم بوارەدا قوڵتر بۆمەوە.
لە بارەی ئەدەبەوە هە‌ر لە پۆلی چواری سەرەتاییەوە دەستم لە دانانی هۆنراوەدا هە‌بوو، تا نیسانی 1945 یەکەمین شیعرم لە ڕۆژنامەی (هەولێر)دا بڵاوکراوەتەوە بەناوی (بەهاری ساڵی تازە) کە ئەوساکە تەمەنم هەژدە ساڵی تەواو نەکربوو.‌ تا ئێستا بیست پەڕتووکم لە سیاسەت و فۆلکلۆر و هونەر و شیعر نووسیوە، لەبەر ئەوەی دەوروبەری ماڵەوەمان تاڕادەیە‌ک نزیک بە هونەری گۆرانی بوو بە گۆرانی ئاشنا بووم. باوک و مام و ئامۆزا و پورزایەکیشم کە تایەر تۆفیقە گۆرانیبێژ بوون، خالید دلێر لە مناڵییەوە ئارەزووی گۆرانی گوتنی لە مێشک و دەرووندا جێگیر بوو. هەتا ئێستا (30) دانە سرود و گۆرانی بەشیعر و ئاوەزی خۆم داناوە. هەندێکیان لە ئیزگەکان و هەندێکیان بە دەنگی هونەرمەندەکان بڵاوکراونەتەوە. بەم جۆرە لە مندا سیاسەت و هونەر و وێژە یەکتریان تەواو کردووە و یەکتریان جێنەهێشتوە، لەلای ئەم پیاوە پێکەوە هەنگاویان ناوە و بەرەو پێشەوە چوون.
بە لای ئەم پیاوەوە هەڵوێستی سیاسی و نیشتمانپەروەری و پێشکەوتووخوازیانە لەگە‌ڵ هونەر و وێژە نابێت جیابکرێنەوە، بە پێویستی دەزانێ شاعیر و هونەرمە‌ند بەلای کەمیەوە نیشتمانپەروەر بن. ئەگەر ئەم خەسڵەتانە لە هونەرمەند و شاعیردا نەبێت ئەوا شاعیر و هونەرمەند نین.
لە مانگی مایسی ساڵی 1954 دا یەکەمین کەس بوون داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد و کۆڕی زانیاری بۆ کورد کردووە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد بووم لە هەردوو دەورەکەیدا لە 1968 و 1991.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (نور) بووم، ئەم ڕۆژنامەیە ئۆرگان و زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان - باڵی مەکتەبی سیاسی بوو. ئێستا ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) م. لە ئێستادا بە تاکوتەنیا لە هەندەران دەژیم لە ژێر باڵی کۆمەڵێ نەخۆشی گرانەوە، لە وڵاتی سویسرا لە شاری سەتگالن لە 1998ەوە، خەمی دوورە وڵاتی پرزەی لێ بڕیوم.
پرسیار: مامۆستا یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەتان پاشناوی (بابان)ی بۆ خۆی داناوە، ئایا ئێوە دەچنەوە سەر بابانەکان؟
خالید دلێر: خێزانی ئێمە لە باپیرانی کەسوکاری باوکم و دایکم لە کۆیە ژیاون لە گەڕەکی بە‌فری قەندی ئێستاش خانوە‌کەیان ماوە، باپیرم باوکی دایکم هەروەک لە پێشدا گوتم ناوی ئەمین چاوشین بووە و هیچ نازناوی دیکەی نەبووە. هەتا لە باوکیشمەوە هەتا باوکی باوکم کەسیان نازناویان نەبووە، باوکیشم لە پێشدا نازناوی سۆڵدروی پیشەکەی خۆی هەبوو، دوایی بووبە کوێخای گەڕەک، نازناوی بووە واحیدی موختار، ئەمن لەبەر ئەوەی پیشەکە‌ی لام پیشەیەکی کرێکاری پیرۆزە و ڕەنجی شانی لەگەڵدایە، ئەو نازناوەم بۆ هەڵبژاردوە، ئیدی ئێمە هیچ نازناوی دیکەمان نەبووە، و هیچ پەیوەندییەکی خزمایەتیمان بە (بابانییەکان)ی نیشتمانپەروەرەوە نەبووە و نییە. من لەگە‌ڵ زۆر کەسی ناوداری خێڵی بابان پەیوەندی برایانە و دۆستانەم هەیە و شانازی پێوە دەکەم، وەک کاک تەها بابانی پارێزەر و ئەکتەر، دکتۆر فوئاد ئەحمەد بابان، کاک عەبدوڵڵا بابان سیاسەتمەداری خەڵکی سنە و هی تریش.
پرسیار: ئایا مامۆستا دلێر چۆن هونەر و سیاسەت و شیعری کۆکردووەتەوە؟
خالید دلێر: ئەمن بە منداڵی لە (قوتابخانەی سەرەتایی یەکەمی کۆیە)‌ لەگەڵ سرود ڕاهاتم، مامۆستاکانمان سرودی نیشتمانیان فێردەکردین، ئیزگەی کۆماری مەهابادیش سرودی ئەی ڕەقیب و خوایە وەتەن ئاواکەی زۆر بڵاودەکردەوە، لەبەر ئە‌وەی لە ڕێکخراوێکی سیاسی سەر بە ڕێبازی کوردایەتیدا ئیشم دەکرد لە‌ ساڵی 1946دا حەزم لەو سرودانە بوو، زوو فێریان دەبووم، لە تیپەکانی سرودی قوتابخانە دەستی باڵام هەبوو، لە ڕیزی پێشەوەی قوتابییەکان، مومارەسەی سرود و گۆرانی گوتن دەنگیان کردمەوە، دەنگم خۆش دەرچوو.
پرسیار: مامۆستا چەند سرودتان هەیە و یەکەم سرودتان کەی و لە کوێ چڕیوە؟
خالید دلێر: لەبەر ئەوە‌ی کاتی خۆی سرود نەمابوو فێری نەبم حەزم دەکرد سرود دابنێم، بەڵام سەرنەکەوتم تا ساڵی 1956 لەو ساڵەدا یە‌کەم سرودم دانا، کە دەڵێ:
کە ئێمە کوڕی شاخ و کێو و کەژین وڵات فێری کردوین بە مەردی بژین
بەدەرسێ کە هەوڵ و خەباتە لە ژین قەڵای سەختی دوژمن دەخەینە هەژین
ئەم سرودەم ساڵی 1956 دا لە کەرکووک دانا، کە ماڵمان لە گەڕەکی ئیمام قاسم بوو، یەکەمجار سرودەکەم بۆ کاک عەبدولرەحمانە ڕووتە خوێندەوە، ئیتر مایەوە و بڵاونەکرایەوە تا شۆڕشی 1958 لە ئێڕاق بە سەرۆکایەتی #عەبدولکە‌ریم قاسم# ڕویدا، بە پێی گۆڕانی ئەو وەختە، هەندێک دەسکاریم لە شیعرەکەدا کرد، لەگەڵ سرودی سەربازانی ئازادی کە دوای شۆڕش داماننا، لە ئیزگەی بەغدا بەشی کوردی بڵاومکردەوە، ئێستا لەو ئیزگەیە‌ سڕاوەتەوە و نەماوە، لە هیچ جێگەی دیکەش تۆمار نەکراوە، بە هەمووی نزیکەی پانزە سرود و گۆرانی سیاسیم هەیە‌.
یەکێک لە برادەر‌ە نزیکەکانم ناوی لێناوم (باوکی سرودی کوردی) جا نازانم شایەنی ئەو نازناوەم یان نا، لە بارەی سرودەوە هەندێک قسەی دیم هەیە، ئەویش ئەوەیە کە من سرود و گۆرانییە سیاسییەکانم بە شیعر و ئاوازەوە بۆخۆم داناون، لەبەر ئەوە وا پێدەچێت، کە من چاکترین دانەری سرود و گۆرانی کوردی سیاسی کوردی بم، لێکۆڵینەوە‌م لەوبارەوە نە‌کردووە، دەزانم دانەری شیعری سرود زۆرن وەک بێکەس و بەختیار زێوەر بەڵام شیعر و ئاوازدانان بەیەکەوە لە لایەن یەککەسەوە زۆر کەمە. وابزانم کەس ناگاتە ئەو ژمارە‌یەی من دام ناوە.
پرسیار: بیرەوریتان لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورددا چییە، ئەی پێشتنیازتان بۆ داهاتووی ڕێکخراوەکە چییە؟
خالید دلێر: پێشەکی ئاماژەمدا، کە یەکەم کەس بووم داوای دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کوردم کردووە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەریشی بووم لە هەردوو دەورەکەیدا، پێشنیازم ئەوەیە کە یەکێتی نووسەران بکرێ بە ڕێکخراوێکی پیشەیی، لەوەی کە نیشتمانپەروەر بێ و خزمەتی مەسەلەی کورد بکات زیاتر سەر بە هیچ حزبێک نەبێت، نووسەری هەموو لایەنەکان لەنێو یەکێتییەکەدا خزمەتی بیروبڕوای خۆیان بکەن، شاعیر و نووسەر لەنێو یەکێتییەکەدا سەربەستی تەواویان هەبێت، یەکێتی هەوڵدا ژیانی نووسەر و وێژەوانی کورد دابین بکات.
پرسیار: ئەم وشانە لای مامۆستا چی دەگەیەنێت؛ (کوردستان، ئازادی، غوربەت، هونەر، مرۆڤی ڕۆشنبیر، ئەنفال، کەرکووک)؟
خالید دلێر: کوردستان؛ بێشکەی باووباپیر و دایکان و کەسوکار و برادەر و خۆشەویستەکانم، گۆڕەپانی زۆرانی سەخت و خەباتی چینەکانی کوردستانە لەلایەک بەرانبەر داگیرکەران. باخچە‌ی گوڵ و گوڵزار و گیابۆنخۆشەکان. ئازادی؛ یەکەمین هۆی ژیانی مرۆڤی تێکۆشەر، غوربەت (ئاوارەیی)؛ هەڵکێشانی داری تەمەن لە جێگەی خۆی و هەوڵدانی چاندنەوەی لە ئاووهە‌وایەکی نامۆدا. هونەر؛ یە‌کێ لە خۆراکە پێویستیەکانی گیانی مرۆڤی هەستیار. مرۆڤی ڕۆشەنبیر؛ چرای ڕێگای ئازادی و دیموکراسییەت و بەختیاری مرۆڤ. ئەنفال؛ تاوانی هەرە گەورەی بەعس لە سەدەی بیستدا. کەرکووک؛ ئەو دارخورمایەی کورد چاندویەتی و خزمەتی دەکا و هەتا ئێستاش د‌ەنکێکی لێ نەخواردوە.
پرسیار: مامۆستا خۆشترین و ناخۆشترین ڕۆژی ژیانتان؟
خالید دلێر: خۆشترین ڕۆژی ژیانم ڕۆژی ڕودانی شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 بوو، ئەو ڕوداوە ڕوینەدایە، هەر ئەو ڕۆژە لەسەر پاکانە ‌نەکردن لە شویعیەت لە شەریکەی نە‌وت دەردەکرام، ماڵۆکەمان لێ تێکدەچوو، منیش دەکرامە سەرباز، ئیتر نازانم چیم بەسەر دەهات. ناخۆشترین ڕۆژی ژیانم، بە درێژایی ژیانم هەر لە ناخۆشیدا ژیاوم، بەڵام ناخۆشترینیان ڕۆژی جاڕدانی ئاشبەتاڵ لە شەوی 19/20 ی ئاداری 1975 بوو.
پرسیار: وەک نووسەر و سیاسەتمەدارێک چ وتەیەکتان بۆ سەرکردەکانی کورد هەیە؟
خالید دلێر: بەرژەوەندی پێشکەوتنی کوردایەتی و کۆمەڵایەتی بخەنە پێش بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و بنەماڵەکەیانەوە، ئەمە‌یە ڕێگەی هەمیشە مان و نەمردن.
پرسیار: سەرەڕای ئە‌وەی مێرگی گوڵاڵە سوورەی شەهیدانی کورد هەر سوور بووە، کەچی کورد نەگەیشتوە بە ئاواتەکانی، بەڕای مامۆستا هۆی سەرەکی ئەمە چییە؟
خالید دلێر: هۆی سەرە‌کی کە میللەتەکەمان تا ئێستا بە ئاواتی خۆی نەگەیشتوە زۆرن، لەوانە، دەوڵەمەندی کوردستان و شوێنە ستراتیژییەکەی کە وایکردووە هێزەکانی سەردەمە جیاجیاکان چاویان تێبڕیوە و داگیریانکردووە، ئێستاش هەر ئەنجامی ئەو هۆیانە لەنێوان چوار پێنج داگیرکەر دابەشکراوە، هەر ئەو هۆیە وایکردووە ڕژێمی دەرەبەگایەتی و هۆز و بنەماڵە و تیرەپەرستی لە کوردستان تا ئێستاش درێژەی کێشاوە، نەیانهێشتوە میللەتەکە یەکبگرێت، میللەتی کوردیان دوور لە شارستانی و ڕۆشنگەری سەردەم گرتوە، هۆشیاریی سیاسی نێوان ڕیزەکانی نەگەیشتۆتە ڕادەی پێویست، چینی کرێکار نەشونمای نەکردووە.
پرسیار: بەڕێزتان کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک. ن. ک)ن، بۆچی ئەم دەزگایە نەیتوانیوە سەرجەم پارتەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان بگرێتە‌خۆ و وەک پێویست ئەرکە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکی باشتر جێبەجێ بکات؟
خالید دلێر: دابەشکراوی کوردستان وایکردووە کە حزبە کوردییەکان هەریەکە بە جۆرێ پەیوەندی تایبەتییان بەو داگیرکەرانە‌و‌ە هەبێت، چ لە پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و چ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئەمە کار دەکاتە سەر ئەو پەیوەندییانەوە بە کۆنگرەی نەتەوەیی، کە دەیەوێت بە ڕاستی و بەواقعی نوێنەرایەتی هەموو میللەتی کورد بگرێتە خۆیەوە، لەم بوارەشدا هەندێ هەنگاوی ناوە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، کۆنگرە ئێستا گەورەترین کۆبونەوە‌ی سیاسیی کوردە، کە تا ئێستا لە مێژووی کورددا ڕویدا بێت.
پرسیار: هەر یە‌ک لە‌م شاعیرانە (#نالی#، #حاجی قادری کۆیی#، #شێرکۆ بێکەس#، #پەشێو#، #مەهاباد قەرەداغی#، #کەژاڵ ئەحمەد#) لای مامۆستا چی دەگەیەنێت، چۆن پێناسەیان دەکەی؟
خالید دلێر: نالی، هێندە گەورەیە نازانم چۆن باسی بکەم، پیاوێکی وا گەورە بە ڕستەیەک و دوو ڕستە باسی ناکرێت، مامۆستای ئەدەبی کوردییە، عاشقترین شاعیر بووە. حاجی قادری کۆیی، یەکەمین شاعیری شۆڕشگێری کوردە، من لە حەفتاکاندا ئەمەم گوتوە و ئێساش هەر وا دە‌ڵێم. شێرکۆ بێکەس، شاعیری وشەی جوان و وێنەی جوان. پەشێو، شاعیرێکە ڕەخنەی زۆرە، بەڵام ئەلتەرناتیڤێکی پێ نییە بەرانبەر ڕەخنەکانی بیداتە خەڵک. مەهاباد قەرەداغی؛ شاعیرێکی پێشکەوتوخوازە. کەژاڵ ئەحمەد؛ شاعیرێکی چاکە.
پرسیار: مامۆستا دوا ئاواتت چییە لە ژیاندا؟
خالید دلێر: کوردستانێکی ئازاد و سۆسیالیست، کە هەر کەس هەقی خۆی پێ بگات.
پرسیار: داهاتوی میللەتی کورد چۆن دەبینن، گەشبینن یان ڕەشبینن پێی؟
خالید دلێر: داهاتوی کورد ڕووناک دەبینم، بەرەو ئاسۆیە‌کی فراوان هەنگاو دەنێین، هۆشیاری نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕی لەنێو ڕیزەکانی میللەتدا لە گەشەکردندایە، ڕیزەکانی کۆمەڵ خێراتر لە جاران بەرەو یەکگرتن دەڕۆن، ئەمانەن دەستەبەرکەری پاشەڕۆژێکی ڕووناکتر بۆ میللەتی کورد.
پرسیار: لە ژیانی حزبی و سیاسییدا تا چ پلەوپۆستێک ڕۆیشتون؟
خالید دلێر: لە پارتی دیموکراتی کوردستاندا، مەبەستم باڵی مەکتەبی سیاسییە، بە پلەی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی گەیشتم. لەم دواییەشدا (نەوەدەکان) ئەندامی لیژنەی هاریکاریی چەپە کوردستانییەکان بووم و وەک حزبێک قبوڵکرابووم، مافی من وەک مافی هەر حزب و ڕێکخراوێکی ئەندامی لیژنەی هاریکاریی چەپە ‌کوردستانییە‌کان وا بوو. ئێستاش ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانم.
پرسیار: مامۆستا وەک هونەرمەند و ئاوازدانەرێک ئەم هونەرمەندانە (شیڤان پەروەر، بەهجەت یەحیا، مەرزیە ڕەزازی، عەزیز شاروخی، محەمەد ڕەئوف کەرکووکی، شەهرەبان کوردی) بە کورتی چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
خالید دلێر: شڤان، هونەرمەندێکی بەتوانایە، بەڵام لە ‌سیاسەتدا تووشی سەرلێشێوان بووە. بەهجەت یەحیا، هونەرمەندێکی تازەیە، زوو وڵاتی بەجێهێشت، ناسیاریشم لەگەڵیدا نییە، هەڵەیەکی لەبارەی منەوە لە چاوپێکەوتنێکدا بڵاوکردۆتەوە، وەکو بۆمیان گێڕایەوە، دیارە بۆخۆم چاوپێکەوتنەکەم نەدیوە، لە بارەی خەڵاتی کچمەوە گویا گوتویەتی چاکترین دەنگی ئافرەتی کوردی هەیە، بەڵام مامۆستای نییە لەبارەی هەڵنانی کچەکەمەوە هەڵنانەکە ڕاست بێت یان هەڵە، سوپاسی دەکەم، بەڵام لەبارەی ئەوەوە، کە مامۆستای نییە، ئەوە گلەییەکە ئاڕاستەی من کراوە، من بە گلەییلێکردن دڵگران نیم، کاک بەهجەت هەقی خۆیەتی چۆن تێدەگات یان باسم بکات و منیش مافی خۆمە، گەر بە هەڵە باسم بکەن، هە‌ڵەکانیان بۆ ڕاست بکەمەوە، بۆیە دەڵێم کچەکەم بەهۆی ئەوەی شوی کرد، مێردەکەی گۆرانی گوتنی لێ قەدەغە کرد، دەنا من حەزم دەکرد بەردەوام بێت، چۆنیش توانای هونەرییەکەیم بەدەرخست، ئەگەر وردە وردەش بوایە، دەمتوانی پێشی بخەم و مومارەسەش یارمەتی دەدات، بۆ پێش خستنی. مەرزیە ڕەزازی، هونەرمەندێکی ئازایە، لەگەرمەی بەندوباوی کۆنەپەرستیدا پەردەی گۆرانی وتنی دڕی، هاتە کۆڕی هونەری کوردییەوە، دەنگی خۆشە، گۆرانی دەربڕینەکانیشی جوانە داوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەکەم. عەزیز شاروخی، بولبولی کوردستانە، من ئەو بە حەزرەتی داود بانگ دە‌کەم، تایەربەگی جاف دەڵێت: ( حەڵقەیی زوڵفت لەگەڵ حەڵقەی زرێ نابێ بدەی/ لەحنی داودی چ دەخلێکی بە دەنگ و سەوتەوە) بەڵام هەندێک لەخۆباییبوونی تێدا بەدی دەکەم، هیوادارم بەسەریدا زاڵ ببێ و نەیهێڵێت، گرنگی زیاتریش بە ڕۆشەنبیری گشتی خۆی بدا. محەمەد ڕەئوف کەرکووکی، کوڕێکی باشە، لە دوکانەکەی چایەکم خواردۆتەوە، هونەرمە‌ندێکی باشە، دەرکەوتنێکی باش بەدەرکەوت، حەزم دەکرد ئاوازێکی خۆمی بدەمێ، بەڵام بارودۆخ ماوەی نەدام، هیوادارم سەرکەوتنێکی باش سەرکەوێ. شەهرەبان کوردی، بەلای منەوە ئێستا چاکترین گۆرانیبێژی ئافرەتی کوردە، بەدڵ و دەرون و دڵنیایی و توانایەکی تەواوەوە گۆرانی دەچڕێ، سرود و گۆرانییەکانی کۆڕی خەباتی نەتەوایەتی بەتایبەت لە باکوور جۆش دەدەن.
پرسیار: زۆر بە کورتی بۆچی هاتنە دەرەوە کوردستان و وڵاتتان جێهێشت؟
خالید دلێر: زۆر هەوڵمدا وڵاتەکەم جێنەهێڵم بەڵام نەخۆشی و هەندێ هۆی تر ناچاریان کردم، کە بەداخ و خەفەتێکی زۆرەوە وڵاتەکەم جێبهێڵم.
پرسیار: چ ئامۆژگاری یان ڕێنوێنییەکتان هەیە بۆ خەباتگێڕان و تێکۆشەرانی کورد؟
خالید دلێر: با هەموومان وەکو کورد ڕەفتار بکەین، نەک وەکو ئەندامی ئەو حزب و ڕێکخراوانەی تێیاندا ئەندامین، وەک کورد داوای مافی کورد بکەین، هەر شتێ جیاوازی دەخاتە نێوانمانەوە بۆخۆمان هەڵیگرین، حزبایەتی بۆ حزبەکان بەکاربهێنین، لە سنووری کوردایەتیدا نەتەوەیی بین، بەدڵ و بەگیان و‌ەکو کورد بۆ کورد ئیش بکەین، بۆ یەکتر باوک و برا و کەس بین.
پرسیار: چ یادگارییەکتان لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا هەیە؟
خالید دلێر: یادگارییەکانم لەگەڵ م. برایم کۆتاییان نایەت، لەشیعرەکانی، وتارەکانی، لەو کردەوانەی بەکردەوە لێم دیون، وزە و تینی خەباتکردنم وەرگرتوە، خۆم بە قەرزاری دەزانم.
پرسیار: ‌ڕوداوی ساڵی 1975ی شۆڕشی کورد چی ناودەنێن، نوشست، نسکۆ یان ئاشبەتاڵ، وە بۆچی؟
خالید دلێر: لەبارەی کارەساتی ئاداری 1975 دوو بۆچوونی لەیەکجیام هەی، یەکێکیان؛ بزووتنەوەی کوردایەتی چەند ساڵ بوو بەهۆی بوونی سەرکردایەتی مەلا مستەفاوە تووشی هەڵدێر و بنبەستی گەورە ببوو، هەتا مەلا مستەفا لەسەرکردایەتی بزووتنەوەکە بمایە، ئەو هەڵدێر و بنبەستانە کۆتاییان نەدەهات، هەر قوربانیدان و خوێنڕشتن و ئارەق ڕشتنە تا کۆتایی بەردەوام دەبوو، لەبەر ئەوە ڕزگاربوونی بزووتنەوە لەسە‌رکردایەتی ئەو سە‌رکەوتنێکی گەورەی کوردایەتی بوو. بزووتنەوەی کوردایەتی بەهۆی سەرکردایەتییەکە‌‌یەوە وەکو لاشەیەکی مردوی لێهاتبوو، نەهەڵد‌ەستایە سەرپێ و نەدەشنێژرا، کورد بەدیاریەوە دەستەوئەژنۆ دانیشتبوو، چاوەڕوانی ئەوە بوو بنێژرێت. بە ‌ڕزگاربوونی بزووتنەوەکە لە سەرکردایەتیەکەی، جۆش و خرۆشێکی دیکەی تێگەڕا، میللەتی کورد لە ناخەوە هەژا، دۆست و دوژمنی زیاتر بۆ دەرکە‌وت، ڕاپەڕینە پیرۆزەکانی ساڵی 1991 زادەی ئەو هەژان و ئەزموونە بوو.
دووەمیان؛ گەورەترین ئاشبەتاڵی مێژوویی بوو لە مێژووی کوردایەتی، ئاشبەتاڵ لە مێژووی کوردایەتی زۆربووە، لەوانە، بزووتنەوەی بارزان ساڵی 1945 کە بە یارمەتی حزبی هیوا و مەلا بەڕێوەدەچوو، دوایی باشووریان بەجێ هێشت و چوون بۆ کۆماری مەهاباد، پاشان ئاشبەتاڵی هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەبەستم ئەو باڵەیە، کە بە باڵی مەکتەبی سیاسی ناسرابوو، دیارە ئەمە ئاشبەتاڵێکی ئەوەندە گەورە نەبوو خەڵک هەستی پێ بکات، بەڵام لە لایەنی سیاسییەوە کاریگەریەکی قوڵی خستە سەر کۆمە‌ڵگە و پاشەڕۆژی بزووتنەوەی کوردایەتی. بزووتنەوەی کوردایەتی کە دەبوو بە سەرکردایەتی کۆمەڵ بەڕێوە ببرێت، مەلا مستەفای کردە تاکە سەرچاوەی بڕیار، لەبارەی مەسەلە چارەنووسسازەکانی میللەتی کوردەوە. ئەوەبوو بارزانی توانی ڕۆژی 19/20ی مانگی سێی 1975 ئەو ئاشبەتاڵە گەورەیە بە بزووتنەوەی کوردایەتی و شۆڕشی ئەیلول بکات، بە حزبەکەی خۆشیەوە، بەبێ ئەوەی تەنانەت هەر بۆ ڕواڵەتیش بێت کۆنفرانسێکی بچکۆلە ببەستێ و ئەو بڕیارەی ئاشبەتاڵەی بەسەردا بسەپێنێ. لەبیرمان نەچێت بڵێین ئاشبەتاڵی 1975 گەورەترین ئاشبەتاڵ بوو لە مێژووی میللەتی کورددا، کە بوو بەهۆی وێرانبوونی کوردستان و لەناوچوونی سەدان هەزار کورد.
پرسیار: تیرۆر لای ئێوە مانای چی دەگەیەنێت، بە کێ دەکرێت بڵێین تیرۆریست؟
خالید دلێر: تیرۆر بەلایەنی منەوە، یانی کوشتنی کەسانێک، کە خاوەن مەسەلەی ڕەوان یان خەڵکی بێتاوانن، یان بێبەشکردنی میللەتێکی چەوساوە و زۆرلێکراو لە ‌بەکارهێنانی هۆیەکان و شێوازەکانی خەباتکردن بە ناهەق.
پرسیار: ئێستا دەبینین لە باشوور دوو حکومەتی نایەکگرتومان هەیە، ئەگەر ئێستا هەردوو حکومەتەکەی باشوور یەکبخرێن و بەرێزت بکەنە سەرۆکی هەرێم، ئایا یەکەم کارێک پێی هەڵدەستن چی دەبێت؟
خالید دلێر: هەڵبژاردنی #پەڕڵەمانی کوردستان#، هەڵبژاردنێکی دیموکراتییانە‌، هەڵبەت دوای هەڵسان بە ئامارێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
پرسیار: پاشەڕۆژی سۆسیالیزم چۆن دەبینن، ئایا پێتان وایە کۆمۆنیزم ڕابوونێکی نوێ بە خۆیەوە دەبینێ و جارێکی تر جەمسەرێکی دژ بە سەرمایەداری درووست دەبێتەوە، بەتایبەت پاش دەرکەوتنی سەرەتای ڕۆچوونی ئیسلامی سیاسی؟
خالید دلێر: ئەمن پاشەڕۆژی سۆسیالیزم ڕووناک دەبینم، هەموو کردەوەیەک کە دادپەروەری تێدا بێت بەشێکە لە سۆسیالیزم، حزبە سۆسیالدیموکراتەکان پێشکەوتووخوازییەکەیان لە بەشە سۆسیالیستییەکەیاندایە، زۆر و کە‌می بوونی سۆسیالیزم لە ناویاندا ڕێژەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی تیایاندا دیاری دەکات. دادپەروەریی کۆمەڵایەتی خاسیەتێکی مرۆڤانەی ڕەسە‌نە، ڕۆژ بەرۆژ لە ناو ڕیزەکانی مرۆڤایەتی زیاتر جێگیر دەبێت، هەمووشیان بەرەو بنەمای (هەر کەس بە پێی پێویستی و هەر کەس بە پێی جۆری کاری) ئەڕوا، جا حەز بکەن یان نا، کە ئەمەش جەوهەری سۆشیالیزمی زانستییە.
[1]
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فۆڵدەرەکان: کوردانی تاراوگە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 24-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 497 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1190 KB 24-12-2022 سارا سەردارس.س.
خالید دلێر
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk1
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خالید دلێر

خالید دلێر
شاعیری گەورەی کورد کە خاوەنی یەکەم سروودی پێشمەرگایەتی بووە و چەندین هەڵبەست و شعری نەتەوایەتی و ئاواز ی بەرهەمهێناوە لە 20 ئابی ساڵی 1933 لە شاری #کۆیە# لە گەڕەکی #بەفری قەندی# لەدایک بووە و لە ساڵی 1946 ەوە دەستی کردووە بە خەباتی سیاسی و نواندنی چالاکی و سەرەتا لەگەڵا کۆمەڵەی پێشکەوتنی خوێندەورای دەستی کردووە بەچالاکی سیاسی و دوای برینی چەندین پلەی حزبی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەست لە کاری حیزبایەتی دەکێشێتەوە و وەک کەسێکی نەتەوەیی لە کاروچالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.
خالید دلێر جگە لە نووسینی چەندین پەرتووک و نووسراو لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان =KTML_Mark_Begin=زیاتر لە 30 ئاوازی گۆرانی و 11 سروودی نیشتمانی داناوە=KTML_Mark_End=.
سروودەکانی پێشمەرگەی بەهەڵمەتین پاڵەوانی میللەتین، ، نەورۆزە جەژنی ئیشکەرە، سڵاو لەکاکی دوورەوڵات و چەندین سروودی دیکە دەبوونە ورەی پێشمەرگە و کاریگەرییەکی مەزنی هەبووە لەسەر ڕۆڵەکانی نیشتمان.
دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی لە 16/17-12-2011 لە شاری #سلێمانی# کۆچی دوای دەکات و بە ئادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان و شاعیران و ڕۆشنبیران تەرمی شاعیری کۆچکردوو لە گۆرستانی #کەکۆن# و لە تەنیشت گۆری #دڵدار#ی دانەری سروودی #ئەی ڕەقیب# بەرانبەر چیای سەرکەشی #باواجی# بەخاک سپێردرا‏.[1]
ئەم بابەتە 104,944 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 23
پەرتووکخانە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 20-08-1933
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-12-2011 (78 ساڵ)
جۆری کەس: هونەرمەند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 104,944 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.17 KB 28-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
خالید دلێر و نەجمەدینی غوڵامی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خالید دلێر و نەجمەدینی غوڵامی

خالید دلێر و نەجمەدینی غوڵامی
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,775 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | کەناڵی تێلیگرامی نەجەمەدینی غوڵامی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-08-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,775 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1162 KB 03-08-2019 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
خالید دلێر، کاکەی فەلاح و عەلی عارف ئاغا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خالید دلێر، کاکەی فەلاح و عەلی عارف ئاغا

خالید دلێر، کاکەی فەلاح و عەلی عارف ئاغا
[1]
ئەم بابەتە 16,479 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-11-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 16,479 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.188 KB 30-11-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
خالید دلێر؛ باوەڕێکی نەگۆڕ
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خالید دلێر؛ باوەڕێکی نەگۆڕ

خالید دلێر؛ باوەڕێکی نەگۆڕ
ناونیشانی پەرتووک: خالید دلێر باوەڕێکی نەگۆڕ
ناوی نووسەر: عەبدولواحێد ئیدریس شەریف
ساڵی چاپ:2020
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 1,381 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 72%
72%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-01-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-01-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,381 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.143 KB 03-01-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەمال موفتی و خالید دلێر ساڵی 1964
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەمال موفتی و خالید دلێر ساڵی 1964

کەمال موفتی و خالید دلێر ساڵی 1964
شوێن: گوندی #ژاژڵە# ی شارۆچکەی #ماوەت#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: #1964#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە ڕاستەوە(1- #کەمال موفتی#
2- #خالید دلێر#)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
ئەم بابەتە 765 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | وێنەکێنەکانی شارباژێڕ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 20-03-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-03-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 765 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1191 KB 20-03-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,334
وێنە 105,630
پەرتووک PDF 19,137
فایلی پەیوەندیدار 96,341
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
سەلیمی جەوهەری
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
مەحموود پاشای جاف (1846-1921)
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەشتێک بەنێو هەنگاریادا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.718 چرکە!