پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 46 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 5
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

544 ڕووداوی جۆراوجۆر لە 2016 لە تەقتەق تۆمارکراوە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
544 ڕووداوی جۆراوجۆر لە 2016 لە تەقتەق تۆمارکراوە
ئامار و ڕاپرسی

544 ڕووداوی جۆراوجۆر لە 2016 لە تەقتەق تۆمارکراوە
ئامار و ڕاپرسی

رۆژنیوز - سۆران محەمەد
لە شارەدێی تەقتەقی سەر بە شاری کۆیە، 544 ڕووداوی جۆراوجۆرلە ساڵی ڕابردوو لە تەقتەق تۆمارکراوە، بەڕێوبەری پۆلیسش دەڵێت، هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بۆ کەم کردنەوەی ڕووداوەکان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی تەقتەق ئاماری ڕووداوەکان بۆ ڕۆژنیوز ئاشکرا دەکات، کە کۆی ڕووداوە جۆراوە جۆرەکانی 544 ڕووداو بووە.
ڕائید ئەرسەلان بایز، بەڕێوبەری پۆلیسی شارەدێی تەقتەق، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە ساڵی ڕابردوو 5 تاوانی کوشتن ئەنجامدراوە، حەوت هەوڵی کوشتن هەبووە، 5 ڕووداوی فڕاندنی هاوڵاتیان هەبووە کە 2 کەسیان ژن بوون و 3 کەسیان پیاو بوو،64 حاڵەتی دزیکردن تۆمار کراون، کە پێنجیان دزیی گەورە بوون.
وتشیی: لە ساڵی 2016دا 55 کێشەی خێزانی تۆمار کراوە، 48 ڕووداوی شەڕکردن و 64 ڕووداوی هەڕەشەلێکردن لە هاوڵاتیان، 23 کێشەی خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و 24 حاڵەتی تەڵەکەبازی تۆمار کراون.
ناوبراو وتشی: لە شارەدێی تەقتەق 99 کەس توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە،95کەسیش بریندار بوون، بەهۆی نزیکبوونی ڕووباری تەقتەق، هەشت ڕووداوی خنکان تۆمارکراوە کە 4 کەسیان لە ڕەگەزی مێ و 4 کەسیان لە ڕەگەزی نێر بوون، 2 ڕووداوی سوتان تۆمارکراون کە هەردوو حاڵەتەکە لە ڕەگەزی مێ بوون، ئەمە سەرەڕایی 189 ڕووداوی جۆراوجۆری تر کە لە سنوری شارەدێی تەقتەق تۆمار کراون، کۆی گشتی ڕووداوەکان دەکاتە 544 ڕوداوی جۆراو جۆر.
ڕائید ئەرسەلان بایز، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هێزەکانمان بە بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ئەوەی کەمترین ڕووداو حاڵەتی نەخوازراو ڕوبدات.
30-12-2016
ئەم بابەتە 8,364 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 30-12-2016
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 31-12-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-04-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,364 جار بینراوە
ئەنجام و دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی تەقتەق!
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجام و دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی تەقتەق!

ئەنجام و دەستکەوتەکانی خۆپیشاندانی تەقتەق!
1 تاڵان کردن و سوتاندنی دائیرەی کارەبا
2 تاڵان کردن و سوتاندنی شارەوانی
3 تاڵان کردن و سوتاندنی تاپۆی خانووبەرە
4 تاڵان کردن و سوتاندنی پۆستەو گەیاندن
5 تاڵان کردن و سوتاندنی کشتوکاڵ
6 تاڵان کردن و سوتاندنی دادگای بەرایی تەق تەق
7 تاڵان کردن و سوتاندنی تەنفیز جێبەجێکار
8 تاڵان کردن و سوتاندنی دواکاری گشتی تەق تەق
9 تاڵان کردن و سوتاندنی کاتب عدل داد نووس
10 تاڵان کردن و سوتاندنی هاتوچۆ
11 تاڵان کردن و سوتاندنی مۆزەخانە
12 تاڵان کردن و سوتاندنی سەنتەری گەنجان
13 تاڵان کردن و سوتاندنی ناوچەی پارتی
14 تاڵان کردن و سوتاندنی کۆمیتەی یەکێتی
15 تاڵان کردن و سوتاندنی ناوچەی یەکگرتوو
16 تاڵان کردن و سوتاندنی ناوچەی کۆمەڵ
17 تاڵان کردن و سوتاندنی ناوچەی پارتی لە قەرەناو
18 تاڵان کردن و سوتاندنی کۆمیتەی یەکێتی لە قەرەناو
19 تاڵان کردن و تێکدانی ناحیەیی تەق تەق
20 تاڵان کردن و تێکدانی بنکەی پۆلیسی تەق تەق
زۆر بەداخەوە سێ کارمەندی پۆلیس بریندار بوو بە گولە و بەرد....
#19-12-2017#
ئەم بابەتە 8,428 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 7
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-12-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆکەکانی توندوتیژی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-12-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-12-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 20-12-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,428 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1119 KB 19-12-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
باڵندەی شینە شاهۆ (بەلەشۆن) لە تەقتەق دەرکەوتووە
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەلەشۆنێک بەکوژراوی

بەلەشۆنێک بەکوژراوی
باڵندەی دڵتەنگ یان بەلەشۆن، بە کوردی شینە شاهۆ-یە.
جۆرە باڵندەیەکی کۆچەرییە، لەپۆڵی حاجی لەق لەقە، لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا هەیە، جگە لەکیشوەری جەمسەری باشور، دەنوک و باڵ و ملی درێژە، گۆشتخۆرە بەتابیەت(ماسی) و شیردەرە بچوکەکان و بۆق و کیسەڵ و... تاد دەخوات، لە سەرچەم و لێرەوار و کەنار ڕووبار و گۆم و دەریاچە و زۆنگاوەکان دەژیێت، بۆیە ناوی خاوەنی دڵی تەنگیشی پێ دەوترێت چونکە ترسی لەوشکبونی چەم و زۆنگ و ڕووباران هەیە، ساڵی جارێک هێلکە دەکات و هەر ساڵەی لەگەڵ باڵندەیەکی تر جووت دەبێت، زۆربەی جاران(4) هێلکە دەکات لەسەر دارەبەرز و لاپاڵە سەختەکان هێلانە دەکات، ماوەیەکە لەکەناری زێی بچوک لە شارەدێی ئاشتی و #تەقتەق# و شوان و شێخ بزێنی لەنێوان #هەولێر# و #سلێمانی# و #کەرکووک# پەیدابووە، کە لە پێدەشتە زێکردەکانی ئەو ناوچانە هەزاران گۆمی بەخێوکردنی ماسی تێدایە، ئەو باڵندەیە زیاتر کە گۆمەکان (پەنچەماسی)یان تێبکرێت، ئەوا دەبنە مێمڵی و دەیانخۆن.[1]
ئەم بابەتە 1,839 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژینگە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,839 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.4120 KB 28-12-2021 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.3158 KB 28-12-2021 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.243 KB 28-12-2021 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.1115 KB 28-12-2021 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
بوونیاتنانی پردی تەقتەق
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بوونیاتنانی پردی تەقتەق

بوونیاتنانی پردی تەقتەق
بوونیاتنانی پردی تەقتەق
#فازيل شەوڕۆ#
لە ڕێکەوتی (19-01-2014) دیدارێکمان لە شارۆچکەی #تەقتەق# سازکرد لەگەڵ هەر یەک لە حاجی سەلامی مام فەتحوڵڵای قەرەناوی ، (95) ساڵ و بەڕێز (ڕەفیقی کوێخا ڕەشیدی کوێخا سەعیدی ، (76) ساڵ ، هەردووکیان‌ لە دەستپێکی بوونیاتنانی (#پردی تەقتەق#) تا تەواوبوونی، وەک سەرکار و وەستا ئیشیان تێدا کردبووە.
شارۆچکەی تەقتەق سەربە شارۆچکەی #کۆیە#یە، کەوتووەتە لای ڕاستی زێی بچووک، 90 کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و 60 کیلۆمەتر لە باکووری پارێزگای #کەرکووک#ەوە دوورە.
لە ساڵی 1918 کراوە بە شارۆچکە لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی ئێراقەوە و لە ساڵی 1960دا بە بڕیاری حکوومەت بەڕێوبەرایەتیی شارەوانی تێدا کراوەتەوە.
پردی تەقتەق هەر دوو بەری زێی کچکە لە دامێنی شارۆچکەی تەقتەق بە یەکەوە دەبەستێتەوە، بە شێوەێکی ئەندازیاريی یەکجار جوان و تۆکمە بوونیتاتنراوە. لەسەر (6) جووت ئەستونگی چەمەنتوی زەبەڵاح هەڵێنراوە و (7) جووت کەمەرەی نیوە بازنەیی لە سەرەوە لە شێوەی تاق، حەوت پارەچەکەی پردەکەی بە یەکەوە بەستووەتەوە.
=KTML_Bold=کێ پردەکەی درووستکرد؟=KTML_End=
لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، حکوومەتی نووری سەعید، کە سەرۆک وەزیران بوو، پێنج شەش پڕۆژەی بۆ ئێراق ئامادەکرد، یەکێکیان درووستکردنی پردی تەقتەق بوو لەگەڵ بەندوای دوکان و #دەربەندیخان#–لە باشوور. عەلی حەیدر سڵێمان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی ئێراق، گریبەستی پردەکەی واژوو کرد. ئەو زاتە کورد بوو خەڵکی #ڕواندز# بوو.
سێ کۆمپانیای گەورە بە یەکەوە لە درووستکردنی ئەو پردە بەشداریان کرد:
1. کۆمپانیای ڕووماڵکردنی جیۆلۆجیی زەوییەکە کە کۆمپانیایەکی ئێراقی بوو لە کۆتایی ساڵی (1953) بۆ ماوەی شەش مانگ خەریکی پشکنین و پشکنینکردنی زەوی ناوچەکە بوو لە قوڵای جۆراوجۆری وشکانی و ژێر زێیەکە. ئەو جێگایەی ئێستای پردەکەی لەسەر بوونیتاینراوە، بە باشترین شوێن دەستنیشان دەکات. لە پێشدا بە دووری چەند کیلۆمەترێک، لەو شوێنەی ئێستا، بە لای ڕۆژهەڵاتیان دەستنیشان کردبووە. لەو جێگەیی کەڵەکی لێ بوو. شوێنەکەش هەر بە ناوەی 'کەڵەک' ناسرابوو.
2. کۆمپانیایەکی ئینگلیزی لە ساڵی (1954-1955) بە سەرپەرشتیی ئەندازیارێک بە ناوی (پەترۆس)، لەگەڵ ئەڵمانییەکاندا لێدانی بناغە و درو‌ستکردنی دینگەکانی گرتبووە ئەستۆ. بە بەکارهێنانی تازەترین ئامێر و تەکنەلۆژی ئەو سەردەمە لەناو زێیەکەوە کارەکانی خۆیان جێبەجی کرد.
3. کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لە ساڵی (1955) بە ناوی ( یتیوون مۆنێر باو) بەسەرپەرشتیی ئەندازیار (مستەر هارت) -کە ئەفسەرێکی ئەندازیاری سەربازی بوو لە جەنگی دووەمی جیهانی چەند جارێک بریندار ببوو و لەشی ساچمەی شەڕی هەرتێدا مابوو- بوونیاتنانی بەشی سەرەوە و کەمەرەکانی گرتبووە ئەستۆ. لەبەر ئەوەی هێشتا بەنداوی دوکان تەواو نەکرا بوو، لافاوێکی گەورە هات و لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێیەکە، بەشێکی زۆری ئەو تەختەبەندەی بەسترا بوو، ئاو بردی، تەنانەت ئەندازێارێکی ئەڵمانی بە ناوی (بڕۆنە) لەسەر بەلەمەکەی دەکەوێتە خوارەوە دەخنکێت. زەرە و زیانی ئەم لافاوە بەرنامەی کاری پردەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ دواخست.
قادر محەمەد شەريف و براکەی، عادل محەمەد شەريف، وەک قۆنتەراتچی کاریان لەو پردەدا کردووە، هەروەها جەليلاغا و ئەحمەداغا چاودێر بوون، ئەوانەش هەر قەرەناوی بوون.
پێش ئەوەی دەستبکەن بە کارکردن لە پردەکە، هەڵسان بە درووستکردنی پردێکی کاتی بۆ ڕاپەڕاندنی کاری ڕۆژانە و گوازتنەوەی ئامێرەکانیان. ئەوان بە قەد گوندێک کابنیه و خانوویان بۆ خۆیان درووستکرد و دوو مووەلیدەی گەورەی کارەبایان دامەزراند.
بڕی پارەی تێچووی پردەکە (750) هەزار دینار بوو ، بۆ پڕکردنەوەی زەرەی لافاوەکە کرا بە یەک ملیۆن دینار.-ئەو کات نرخی یەک دیناری ئێراقی چوار دۆلار بوو. نرخی یەک مسقاڵ زێر نیو دینار بوو، 500 فلس.
=KTML_Bold=کرێکاری و ئێشکردن چۆن بوو؟=KTML_End=
ژمارەی بیانییەکان-بە تایبەتیی ئەڵمانەکان–نزیکەی (100) ئەندازیار و پسپۆڕ و فۆرمان و وەستا و بەردەست دەبوون. ژمارەی کرێکارانی خۆمانیش ڕۆژانە نزیکەی (600) کەس دە‌بوون کە بە سی شفت (جار) بە بێپسانەوە کاریان دەکرد هەر شفتەی (هەشت کاتژمێر بوو، هەر (45) کرێکارەی سەرکارێکی کوردی هەبوو. حاجی (سەلامی مام فەتحوڵڵا) خۆی یەکێک بووە لەو سەرکارانە وەک (چاودێر). کاک ( ڕەفیقی کوێخا ڕەشید)یش وەستای دارتاش و شیش بەست بوو. کرێکارەکان خەڵکی گوندەکانی دەوروپشتی تەقتەق و کەرکووک و دبز و کۆیەیان تێدا بوو، حاجی (سەلام) وتی ڕۆژانەی یەک کرێکار (300) فلس بوو، چونکە ئەو کات بێکاریی بوو ، کرێکار لە بازاڕ هەر (150) فلسی پێدەدرا و ئیش بە دەست نەدەکەت، جار بووە کرێکار بۆ ماوەی شەش حەوت ڕۆژ لە تەقتەق بێ ئیش ماوەتەوە چاوەوڕوانی کردوو تا ناوەکەی لە کۆمپانیا ‌ قەیدکەن. من خۆم (700) فلسم وەردەگرت کە دیکردە (14) دەرهەم. کاک (ئەکرەمی عەبدولجاسم)یش هەر چاودێر بوو کاک ڕەفیقی)ش وتی: من وەستا بووم (500) فلسم وەردەگرت. پارەکەشیان حەفتانە لەسەر یەک دەدا.
کارکردن بە شه و ڕۆژ و لە زستان و هاوێن پچرانی نەبووە حاجی (سەلام) وتی: جگە لە ئەندازیارە ئەڵمانەکە کرێکارێکی گوندی قەرەناویش بە ناوی )نەریمانی حەمە ساڵح)ی لەکاتی ئێشکردندا گیانی لەدەست دا و یەکێکی تریش، کە ئەویش هەر قەرەناوی بوو بە ناوی (کاکە ڕەش حەمە صاڵح) بە سیمی تەل زمانی بوو بە دوولەت.
کاک ( ڕەفیق) وتی: من تا پۆلی شەشەمی سەرتایم خوێند بوو ، سەرم لە زمانی ئینگلیزی دەردەچوو، تا وای لێهات جوان قسەم لەگەڵ دەکردن و وەک تەرجومانیش لە گەڵیان بووم. زۆر لە کرێکارەکان فێری هێندێک وشەی ئەڵمانی بوو بوون، تەنیا یەک ئەندازیاری ئەڵمانی بە ناوی (هاریی) باش باش فێرە کوردی بوو بوو. بەڕاستی مامەڵەی ئەوان زۆر پڕ خۆشەویستی و ئیحترام بوو، هەرگیز هیچ قسەێکی ناشیرینیان بە کەس نە گوت. لە کۆتایی تەواو بوونی پردە کە بڕوانامەیان بەسەر کرێکارەکاندا دابەشکرد. جار هەبوو هێندێک لە بیانییەکان ژن و ماڵیان بۆ یەک دوو مانگ لەگەڵ خۆیان بۆ تەقتەق دەهێنا، هەبوو سەگەکەشی هێنا بوو.
وەلێ حاجی (سەلام) دەگێرێتەوە کە: جارێک هێندێک کرێکار دەیانویست خۆڵ و قڕولیتە بکەنە ناو چەمەنتۆیەکە تا زۆر بێت و چیتر نەگرنەوە، ئەندازیارە ئەڵمانەکە زۆرزۆر پێتێکچوو، وتی ئێمە هاتووین بۆ ئێوە ئەو پردە درووست دەکەین، حەق وایە گەر خیانەتێکتان لە ئێمە بینی، محاسەبەمان بکەن، چۆن ئێوە خۆتان خۆڵ و لم دەکەنە ناو ئەو چەمەنیۆیە جوانە؟
کاک (ڕەفیق) وا دەگێرێتە وە: کە پردەکە تەواو و تەکمیل بوو بیانییەکان ئاهەنگێکی خۆشیان سازکرد ، گاجووتیکیان سەربڕی و لە شیشێکی درێژیان داو ئاگرێکی خۆش و جوانیان بە دیشەدار لە بن کردەوە، بە دەم گورانی و چەپڵە لێدان و سەما کردن، هێواش هێواش بە چەقۆ گۆشتی برژاویان لێدەکردەوە و دەخوار. ئەو لە زاری خوالێخۆش بوو (عەبدولجاسم) دەگێرێتەوە کە: لەم ئاهەنگەدا جگە لە بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق (شێخ ئیحسان تاڵەبانی–برای موکەڕەم تاڵەبانی–و پارێزگاری کەرکووک (بەشیر حەیدەری) و قایمقامی شارۆچکەی کۆیە (هادی چاوشلی) و مودیرشارەدێی ڕێدار، لە کۆیەوە (کاکە زیادی حەماغای کۆیە و عەبدول حەمیدی حاجی تۆفیق و عومەری مام عەوڵڵای ئامادەبوون. ئەو دەم (سەعد شارۆچکەز) وەزیری ناوخۆ، کە خەڵکی #سلێمانی# بوو، لە وتارێکدا بە خەڵکەکه دەڵێت: وا بەنداوی (دوکان و دەربەندیخان )یشتان بۆ تەواو دەکەم ، ئەوجا لە هەیبە سوڵتانەوە تا تەقتەق هەمووی دەکەمە خۆشترین هاوێنەهەوار و سەیرانگا.
حاجی (سەلام) وتی: بڕیار بوو کە (سەباح)ی کوڕی سەروک وەزیران (نووری سەعید) لە ئاهەنگی کردنەوەی پردەکە‌ ئامادەبێت ، بەڵام ئینقلابی (14 ی تەموزی 1958)(14-07-1958)ی بەسەر داهاتوو و حوکمی مەلەکی گۆڕا بۆ حوکمی جمهوری و خانەوادەی مەلیک و نووری سەعیدیش ئەوانیش کوژران و لەسێدارە دران.
=KTML_Bold=بایەخی پردی تەقتەق چیی بوو؟=KTML_End=
پێش درووستکردنی ئەو پردە (قەیاغ) بۆ پەڕینەوە بەکار دەهات هەبوو-قەیاغ ‌ لە ڕووبەرێکی تەختەدار ئەستوور درووستکرا بوو بە کێبلێکی درێژ کە جەمسەرەکانی لەم بەر و ئەو بەری زێیەکە چەقێنرا بوو هاتوچۆی پێدەکرا، دەیتوانی یەک لۆری و یەک جێب و چەند نەفەرێکی هەڵبگرێت–بە خۆرای خەڵکی دەگواستەوە‌، دوا قەیاغەوانی تەقتەق خوالێخۆش بوو (مام تەلوب جاسم و مام کاکە ڕەش سەعدون و مام ئەحمەدی عەبدەی) بوون کە مووچەیان هەبوو لە حکوومەت. کە پردەکە تەواو بوو ئەو قەیاغەیان برد بۆ ناوچەی (پردێ).
لەڕاستیدا پردی تەقتەق پردێکی ئیستراتیژی و سەربازی بوو، باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە ناوەند و خوارووی ئێراق بەستەوە ، ڕۆڵێکی مەزنی هەبوو لە هەموو پڕۆسە سەربازییەکان و یان پێشکەوتنی ئەو دەڤەرە، هەم ڕێگاکانی کوورتکردەوە هەم ئاوەدانیشی بەدوای خوێدا هێنا. لە ساڵی (1974) دوو مینی بەهێز بە دەستی پێشمەرگە لەژێر پردەکە تەقێنرانەوە و لە سەرتای جەنگی ئێراق و ئێراننیشدا لە ساڵی (1982) دا فڕۆکەێکی ئێرانی مۆشەکێکی لە پردەکە گرت، خۆشبەختانە هیچیان زیانی گەورەیان بە پردەکە نەگەیاند. بە درێژایی شۆڕشیش شەر لەسەر ئەو پردەکراوە و خەڵک لە هەردوو لا کوژراون، ئێستاش جێگای ساچمە و گوللە دۆشکه و ئارپێجیی هەر پێوه دیاره.
لەوەتەی ئەو پردە درووستکراوە تەنیا لە ساڵی 2013 نەختێک دەستکاری کرا بۆ لێکبەستنەوەی جەمسەرە ترازاوەکانی تەختە ڕێیەکەی سەری. بەڵام چاککردنەوەکە لێزانانە نەبوو، بووە هۆی خراپترکردنی پردەکە-من خۆم ئەو کات چوومە تەماشاکردنی نۆژەن کردنەوەکە. بەڵام دیار بوو ئیمکاناتی ماددی و پسپۆڕیان هەر ئەوەندە بوو. بە گوێرەیی نەخشەی پڕۆژەکە، دەبێت هەر دە ساڵ جارێک، لێژنەی پسۆڕ و شارەزای لە پرد، بێن پشکنینی ورد بۆ ئەو پردە بکەن.
سەرجەم خەڵکی شارۆچکەی تەقتەق ڕێز و ئیحترامی ئەو پردەیان لە لایه و خۆشیان دەوێت و دەڵێن ئەوە نیعمەتە بۆ ئێمە و داواکارن کە بە جددی نۆژەن بکرێتەوە و بۆیە بکرێت و بە چرای جوانجوان و بلاجکتۆر ڕووناک و ڕۆشن بکرێتەوە و ڕێگا نەدرێت چەند تانکەرێکی نەوتهەڵگر بە یەکەوە بەسەر پردەکە تێپەڕن. ئەوان دەڵێن بینیویانە (7) تانگەری گەورە بەسەر پردەکەوە بەدوای یەکتر کەوتوون بەجارێک.
ئەم بابەتە ژمارە 5 ی-گۆڤاری شارەوانی کۆیە-بڵاوکراوەتەوە، کە سەرۆکایەتیی شارەوانیی کۆیە دەریدەکرد.[1]
ئەم بابەتە 154 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 154 جار بینراوە
بيرە نەوتێک لە گوندی مەرزانی لە کێڵگەی نەوتی تەقتەق
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چاڵه‌نه‌وتى كانى درۆزنه‌ى مه‌رزان

چاڵه‌نه‌وتى كانى درۆزنه‌ى مه‌رزان
شوێن: گوندی مەرزانی شارەدێی #تەقتەق#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: ساڵی 2019ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: بير و کانە نەوتی کێڵگەی نەوتی تەقتەق-ە، لەسنوری گوندی(ئيلنجاغی گچکە-مەرزانی سەرێ يان مەرزانی کانی قەبران) لەناو پارچە زەوی(کانی درۆزنە)یە..
ناوی وێنەگر: #ئاراس ئیلنجاغی#
ئەم بابەتە 4,124 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-03-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 06-06-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,124 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.291 KB 06-06-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.12 MB 28-03-2019 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
بەتەمەنترين پياوی ساڵی 1980ی تەقتەق
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عه‌لى عه‌زيز حه‌مه‌سورجاف

عه‌لى عه‌زيز حه‌مه‌سورجاف
بەتەمەنترين پياوی ساڵی 1980ی #تەقتەق#
ئەمە وێنەی بەتەمەنترين پياوی 37ساڵ لەمەوبەری شارۆچکەی تەقتەق-ە، عەلی عەزيز حەمەسور جاف-ە ناسراو بە(عەلی کۆر) ديارە چاوی نابينا بووە، وێنەکە لەساڵی 1980گيراوە و ناوبراو لە27-2-1985کۆچی دوايی کردووە و لە تەقتەق نێژراوە، نەوەی يەکێک لەخانەوادە ڕەسەنەکانی شارۆچکەی تەقتەقە و باوکی کەريم و قادر و سلێمان حەلاق-ە
ئەم بابەتە 4,644 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 02-07-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 02-07-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,644 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.163 KB 02-07-2017 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
بەختیاری-تەقتەق
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

به‌ختیاری-ته‌قته‌ق

به‌ختیاری-ته‌قته‌ق
بەختیاری-تەقتەق، گەڕەکی ژمارە(402)ی سەرۆکایەتی شارەوانی(تەقتەق)ە، یەکێکە لە گەڕەکەکانی شارەدێی(تەقتەق)ی شارۆچکەی(کۆیە)ی پارێزگای(هەولێر)ی پایتەختی هەرێمی کوردستان.[1]
ئەم بابەتە 711 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئاماری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2009
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
تۆپۆگرافی: گردۆڵگەیی
جۆری شوێن / شوێنەوار: گەڕەک
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 16-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 711 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.197 KB 16-07-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
پردی تەقتەق بناسە
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پردی تەقتەق بناسە

پردی تەقتەق بناسە
پردی #تەقتەق# بناسە؟
پردی تەقتەق، ڕایەڵی بەیەک گەیاندنی (شوان و ساڵەیی و شێخ بزێنی)ی شاری #کەرکووک#ە بە شارۆچکەی تەقتەق و #کۆیە# و #ڕانیە# و #قەڵادزێ# و باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری #هەولێر#، بۆ کەڵک وەرگرتن لەکات و نزیک بوونەوەی ناوەڕاستی ئێراق بەسنووری (ئێران-ئێراق) بیرۆکەی سەرەکی بنیات نانییەتی. ساڵی (1954) کۆمپانیایەکی عەرەبی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی سەردەمی (مەلیکە گچکەلە) فەیسەڵ کوڕی غازی ڕوپێو (مسح) ی جیۆلۆجی باشووری (تەقتەق)ی کردووە شوێنی ئێستای پردەکە، بۆدڵنیابوون لەتوانای بەردەکان وخاکەکەی، دواتر کۆمپانیای (بیتۆن مونیر باو) ی ئەڵمانی دەستی کردووە بەبنیاتنانی پردەکە. ئەم پردە پێکهاتەکەی لەدوازدە پایەی (دینگە) ڕاگر پێکهاتووە کە دوازدە پلێت لەژێر زەویدایە، هەر پلێتە و درێژی بەمەترێک مەزندە دەکرێت، نێوپایەکان بەپێبلیکانە (پەیژە) دەتوانێت بچیتە نێویانەوە، ئەم دینگانە پردەکەیان کردووە بەحەوت بەشەوە، ئەم بەشانە لەسەرەوەی پردەکە بەچواردە کەوانەی کەمەرەییەوە بە یەکەوە گرێدراون بۆ ئەوەی قوورسایی پردەکە بە یەکەوە بەستراوی بگوێزنەوە سەردینگەکان واتا (ستونی و ئاسۆیی) جگە لەمەش هەربەشە پردێک (20 سم) نێوانیانە بۆکشانی هاوینە لەلایەک و ئەگەر بەشێکیان کەوت یادووچاری داڕمان یاوێرانکردن بێ کار لەبەشەکانی تر نەکات، زۆربەی کەرەستەی بەکارهاتوو لەبنیاتناندا شیش و چیمەنتۆ و پلێت بەکار هاتووە ئەڵمانەکان زۆر بەووردی و ئەندازیارانە کارەکانیان ئەنجام داوە، بۆ نموونە (مستەر شومایزە) سەرپەرشتی میکانیکی کردووە وەک ئامێرەکان، (مستەر وڵی) سەرپەرشتی کەرەستەی چیمەنتۆ و شیش و پلێتی کردووە، (مستەرئەلفرێد) بە هاوکاری (هاری و بلفکان) هەموو کارەکانی نەجاڕی لە ئەستۆ بووە، مستەرهێرد ئەفسەرێکی ئەندازیاری سەربازی سەردەمی هیتلەر بووە سەرپەرشتیاری کۆمپانیای (بیتۆن مونیر باوی) کردووە بە هاوکاری (مایگەرد) ئەندازیاری شارستانی کەیاریدەدەری بووە، لەگەڵ هەموو ئەمانەش (مستەر سۆبەر) کەئینگلیزێکی خەڵکی سکۆتلەندا بووە کارووباری گشتی پردەکەی لەئەستۆدا بووە، هەموو ئەمانە لە ساڵی 1956 لەقەڵاتەی ئەمڕۆ لەنێو کەمپدا سەرپەرشتیاری پردەکەیان دەکرد، ئەوان توانیان شوێنی ئێستای قەڵاتە بەو شێوە جوانە ڕێک بخەن، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ئەم قەڵاتەیە دووچاری نەمان و لەناوچوون هاتووە! ڕۆژانەی کرێکار لە (200) فلس تاوەکوو و (1000) فلس بووە، واتا دیناری شینی ئێراقی بۆیە ئەوکات خەڵکی ناوچەکە دەیان وت گۆمەشین دیناری شین چونکە ئەو گۆمە شینە زووتر تەنیا ئەگەر هاوینان خۆیان تێدا فێنک کردبێتەوە کەچی بەهۆی ئەو کرێکاریەوە خەڵکی ناوچەکە بوژانەوە، جگە لەمرۆڤەکان گوێدرێژەکانیشیان ڕۆژانە کاتێک بارەچەوی بەستی ئەوکاتی تەقتەقیان هێناوە (200) فلس و خاوەنەکانیان (600) فلسیان وەردەگرت. ئەم کرێکارانە ڕۆژانە سێ شەفت کاریان کردووە هەر شەفتەو (8) کاتژمێر، لەنێوان (200-800) کرێکار لەهەر شەفتێکدا، ئەم پردە گوژمەی (750000) دیناری ئێراقی بۆ تەرخان کراوە، یەک دیناری ئەوکات (3-4) دۆلاری ئەمریکی بووە، لەئەنجامی لافاوێکی بەهارەی زێی بچوک بەشێک لەکارەکان زیانیان بەرکەوت بۆیە شەریکەی (تأمین) 150000 دیناری تری بۆ تەرخانکرد ئەم پڕۆژە گەورەیە وەزیری ناوخۆی ئێراقی ئەو سەردەم (سەعید قەزاز) سێ جار سەردانی کردووە و لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کۆبوونەوەی لەتەق تەق کردووە. ئەگەرچی مام ڕەفیق کوێخا ڕەشید دەڵێت لە 01-01-1958 تەواو بووە و وەرگیراوە، بەڵام وێنەگری چنارۆک بەکامێرای (عەلی حەمەد ئەمین) وێنەیەک لە ساڵی 1957 گیراوە کەبەشداربووانی ئاهەنگی کردنەوەی پردەکە دەخاتەڕوو کەپێک هاتووە لە (د. فەخری دەباغ، مەحمود زیاد ئاغا، عەلی مەولود معاونی پۆلیسی کۆیە، هادی ڕەشید چاوشلی قائیمقامی کۆیە، شەفیق سابیر، کاکەزیاد ئاغا، حاکم بایز ئاغای دزەیی، سوعاد تاڵەبانی بەڕێوەبەری شارەدێی تەقتەق، عەبدولحەمید حاجی مەلا تۆفیق، مستەفا بەگ، نوێنەری موتەسەریفی کەرکووک، ئەندازیار مەجید عومەر) ، ئەم پردە دوای (56) ساڵ لەتەواوبوونی ئەگەر (60-65) تەنی بەسەراببڕێت ئینجا (2-2، 5) ملم دادەبەزێت.[1]
ئەم بابەتە 10,480 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردن ونوسینی ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-04-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,480 جار بینراوە
بیروڕاکانتان
بابەتێكى باش بوو دةستت ساغ و گيانت ساغ
omarkawez
16-04-2017 09:41:57
omarkawez@yaoo.com

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.132 KB 15-04-2017 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
تۆفیق وردی لە تەقتەق
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تۆفیق وردی لە تەقتەق

تۆفیق وردی لە تەقتەق
#تۆفیق وردی# لە #تەقتەق#
تەمەنی ئەم وێنەیە 69 ساڵە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1948 دوای گەڕانەوەی مامۆستا (تۆفیق وردی) ڕێزمان نوسی کورد لە#کۆماری کوردستان# (#مهاباد#) لەسەردانی شوێنی (لەنگەرگرتنی کەڵەک)ی کەناری #زێی بچوک# لە تەقتەقەوە دەچێتەوە ناو شارۆچکەکە وێنەکەی بەبێ ئاگایی گیراوە.
ئەم بابەتە 7,119 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 19-04-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-04-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,119 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.137 KB 19-04-2017 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
تەقتەق
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەقتەق

تەقتەق
کۆنترين شارەدێی شارۆچکەی #کۆيە# يە، دەکەوێتە باشوری کۆيە بەدوری 23کيلۆمەتر وباشوری ڕۆژهەڵاتی شاری #هەولێر# بەدوری 58کيلۆمەتر، دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی(35-36)ی باکوری نيوەگۆی زەوی و نێو هێڵی درێژی(44-45) ڕۆژهەڵاتی زەوی، لەناوچەی بارانی نامسۆگەردايە باران بارينی ساڵانەی(200-500)ملم دايە، کەوتۆتە ناوچەی زورگانەوە60%ی گردۆڵکەيە و 38%زەوی زێکردە و 2%شاخاوييە، بەهێڵی کەنتوری بەرزييەکەی لەنێوان(350-750) مەترە لەئاستی ڕووی دەرياوە.
دەکەوێتە کەناری لای ڕاستی #زێی بچوک#، بەهۆی هەڵکەوتەی لەسەر زێی بچوک چەند خاسيەتێکی ئاوەدانی و گەشتياری و کشتوکاڵی و بەخێوکردنی سامانی ماسی تێيدا گەشەی کردووە، هەر لەبەر ئەمەشە کۆييەکان:(تەقتەق بە دەڵتای کۆيە ناو دەبەن).
مێژوەکەی وەک ئاوايی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی حەڤدەيەم بەڵام بەناوی جياجياوە وەک(کوچک نەخشينە، کەڵەکچن و دواجار تەقتەق) کە هەمويان لە بەردەوە وەرگيران وەک شاعيری مەزن(#گۆران#) لەوەسفی سروشتی هەورامان فەرمويەتی:
ناو ڕێگا(تەقتەق) لاڕێ بەردی زل
کەهێشتا گەردوون پێی نەداوە تل
لە15-12-1918 کاپيتان(های) ئينگليزی دوای جەنگی جيهانی يەکەم گەيشتۆتە کۆيە و پێکهاتەيەکی کارگێڕی نوێی بە کۆيە بەخشيوە و کردويەتی بە(قەزا) و حەمە ئاغای گەورە-غەفوری کردۆتە قايمقام و گوندی تەقتەقی کردووە بەشارەدێ و(عەوڵائاغای تاهير ئاغای حاجی بەکراغای حەوێزی) کە باوکی لە(هيبۆ)ی خوشکی عەلی بەگ داسنی بووە، کردووە بە بەرێوەبەری شارەدێی تەقتەق.
رووبەری شارەدێيەکە لە ساڵی 1918-1977 خۆی داوە لە(1073)کيلۆمەتر چوارگۆشە، بەڵام لەنێوان ساڵانی(1977-2005) ڕووبەرکەی کەمبۆتەوە بۆ(276)کيلۆمەتر چونکە شارەدێيەکانی(شۆرش-دێگەڵە و سێگردکان و ئاشتی) لەسەر ئەژماری گوندەکانی شارەدێی تەقتەق دروستکراون.
ئەمرۆ تەقتەق(21) کەرتی کشتوکاڵيە وتێکڕاشی(23) گوند و ئاوەدانی بەسەرەوەيە بڕوانە(#زێودەر#).
لە ڕواڵەتە مێژويی و جوگرافی وشارستانی و ئابورييەکانی شارەدێی تەقتەق:
1-#کێڵگەی نەوتی تەقتەق#1959-2018
2-#پردی تەقتەق#1954-1958
3-شوێنەواری مێژويی #ساتوقەڵا#1230-800پ.ز
4-#کێڵگەی بەخێوکردنی پەلەوەری دايکانەی تەقتەق#1983
5- چيای #گۆرقەرەج# 710مەتر زێدی گەورە شاعيری کورد حاجی قادری کۆيی(حاجی)
6-چيای #تەکەڵتو#810مەتر، سەنگەری داستانی بەرەنگاری دوژمن لە ئەنفالەکان.
7-هەردوو بانۆکەی(#ئيلنجاغی گەورە#) و(تاڵەبانی گەورە) دێمەکاری پشت بەباران بەستوو.
8-زێی بچوک شادەماری ژيان و ئاوەدانی تەقتەق.
9-گازينۆی گەشتياری تەقتەق.
10-پارکی سايەی گەشتياری.
11-پارکی چەمی کێخوارەشيدی گەشتياری.
12-کۆرنيشی کەناری زێی بچوک.
ئەم بابەتە 22,627 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 32
ئامار و ڕاپرسی
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارەدێ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-07-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 22,627 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.196 KB 13-07-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.64 چرکە!