پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 18 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئەو ئاوەی بە بەفری پێنجوێنەوەیە نزیکە لە 5% ی توانای بەنداوی دەربەندیخان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو ئاوەی بە بەفری پێنجوێنەوەیە نزیکە لە 5% ی توانای بەنداوی دەربەندیخان

ئەو ئاوەی بە بەفری پێنجوێنەوەیە نزیکە لە 5% ی توانای بەنداوی دەربەندیخان
رێبوار کەمال دانیشتووی #پێنجوێن# دەڵێت: هەستام بە کێشانە و پێوانەی یەک مەتر چوارگۆشە بەفر ئەم ئەنجامانەم بۆ دەرچوو:
لەیەک مەتر چوارگۆشە بەنزیکەی 34 لتر ئاو هەیە.
ئەگەر تەنها ڕوبەری شارۆچکەی پێنجوێن وەربگرین بەم شێوە دەبێت.
رووبەری پێنجوێن 1129 کم2 کە ئەم ڕووبەرە تەنها (x,y)یە واتە ئەم ڕووبەرە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە پێوراوە. ئەگەر گرد و دۆڵ و بەرزی و نزمیەکان پێوانە بکرێت مەزەندە دەکرێت بە زیاد لە دوو ئەوەندە ڕوبەری تەختی کە ئەمەیان کەسانی زانستی زیاتر پێی ئاشنان.
کەواتە 1کم2 =1000000م2 واتە هەر اکم2 یەکسانە بە یەک ملیۆن متر جوارگۆشە.
1129 کم2 ڕوبەری گشتی پێنجوێن کەڕەتی یەک ملیۆن دەکەین واتە ڕوبەری گشتی پێنجوێن یەکسانە بە
1129کم2 1000000= 1129000000 بە یەک ملیار و سەد و بیست و نۆ ملیۆن مەتر چوارگۆشە پێوانەی ڕوبەری (gis) مانگی دەستکردی.
روبەری 1129000000 کەڕەتی34 لتر ئاوی بۆ هەر یەک مەتر چوارگۆشە دەکەین دەکاتە.
112900000034= 38386000000 سی و هەشت ملیار و سێ سەد و هەشتا و شەش ملیۆن لیتر ئاو.
با ئەم ڕێژە بکەینە (م3)واتە (متر مکعب) وە بەراوردی بکەین بە ئاوی گلدراوەی بەنداوی #دەربەندیخان#.
(1م3 دەکاتە 1000 لتر)
38386000000÷1000=38386000 دەکاتە سی و هەشت ملیۆن و سێ سەد و هەشتا و شەش هەزار متر سێجا ئاو.
توانای گڵدانەوەی ئاوی بەنداوی دەربندیخان تا ئاستی پڕبوون نزیکەی دوو ملیار و نیو مەتر سێجایە (2500000000م3)
38386000÷2500000000100=1.543 واتە 1.5% لەسەدا یەک و نیوی توانای ئاو گلدانەوەی بەنداوی دەربەندیخان کە ئەگەر ڕوبەری ڕووپێوی پێنجوێن بکەین بە (x,y,z) مەزەندە دەکرێت بە بەرز بوونەوەی لە سەدا پێنج ئاو.
واتە ئەو ئاوەی کە بە بەفری پێنجوێنەوەیە لە ئێستادا نزیک دەبێتەوە بە لە سەدا پێنجی ئاوی توانای بەنداوی دەربەندیخان.
هەرچەندە ڕێژەی خەزنکردنی ئاو لە خاکدا پەیوەستە بە جۆر و جوگرافیای خاک و ڕێژەی دارستان و... وە دەستنیشانکردنی ڕێژەی خەزنکردن کارێکی ئەستەمە.
قسە هەزارە و دووی بەکارە ئایا ئەو ڕێژەی کە لە خەزنی ئاو لە پێنجوێن دەری دەهێنین بۆ مەبەستەکانی کشتوکاڵ و خواردنەوە هەمان ڕێژە دەردەچێت کە ساڵانە بەهۆی بەفر و بارانەوە خەزن دەبێتەوە ؟
ئەم پرسیارە بەدوو جۆر وەڵام دەدرێتەوە
ئەگەر ساڵانە بیر و کانیا و کارێزەکان وشک بکەن ئەوە بێگومان وەڵامەکەی نەخێرە و هەمان ڕێژەمان بۆ خەزن نابێتەوە.
خۆ ئەگەر ساڵانە بیر و کانیاوەکانمان وەک پێویست بژێنەوە ئەوا جەژنی دەوێت جێی دڵخۆشی دەبێت.
هەرچەندە بە بۆچوونی خۆم بە دووری دەبینم هەمان ڕێژەی بەکارهێنانمان بۆ خەزن ببێتەوە مەترسیم هەیە چەند ساڵی ئایندە توشی قەیرانی ئاو ببین بەتایبەت لە هەندێک ناوچە.
بابەتێک کە زۆر جێگای سەرنج و تێڕامانە و زۆربەمان لامان بۆتە پرسیار کە هەندێک جار ڕێژەیەکی کەم و دیاری کراو باران باریوە کەچی دەبینیت کانیاوێک دەتەقێت و ئاوەکەی زیاد دەکات بە پێی ئەو بەدواداچوونانەی کە من کردوومە ئەم حاڵەتە پێدەچێت پەیوەندی بە هێزی پاڵنان و کێشی زەویەوە هەبێت کە لەکاتی باران و هەورەبروسکە ئەو هێزە نادیارانەی زەوی کە خالق دروستی کردوون بجوڵێن کاریگەر ببن و هێزی پاڵنان زیاد بکات و ئاوی کانیاوەکان زیاد بکەنەوە.[1]
ئەم بابەتە 2,126 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | جودى نيوز
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژینگە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئامار
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: پێنجوێن
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,126 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1182 KB 23-01-2022 زریان سەرچناریز.س.
بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان دوو هێندە زیادیکردووە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان دوو هێندە زیادیکردووە

بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان دوو هێندە زیادیکردووە
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە چڕەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی #دەربەندیخان# دوو مەتر و نیو بەرزبووەتەوە، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمیش دەڵێت، بەرهەمهێنانی کارەبا لەو بەنداوە بۆ دوو هێندە زیادیکردوە، ئەوەش دەتوانرێت 30 خولەک پێدانی کارەبای نیشتیمانی پێزیادبکرێت.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بۆ ڕۆژنیوز ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخان 402 ملیم باران باریوە، بڕی ئەو ئاوەی هاتوەتە بەنداوی دەربەندیخانەوە 150 ملیۆن مەتر سێجا بووە، هەروەها بڕی 60 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان بەرداوەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
بەڕێوەبەری بەنداوەوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند، پێش بارانبارینەکەی ئەم دواییە، کە بووە هۆی ئەوەی دوو مەتر و نیو ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزببێتەوە، ڕۆژانه 30 مێگاوات کارەبا لە بەنداوی دەربەندیخانەوە بەرهەم دەهات، بەڵام لە ئێستاد بەرزبوەتەوە بۆ 140 مێگاوات و بەردەوام لە زیادبوونیشدایە‌.
ئومید سەعید، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم، لەبارەی ئەو بڕە کارەبایەی لە بەنداوی دەربەندیخانەوە بەرهەم دەهێندرێت، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لە هەر شوێنێکی کوردستان کارەبا بەرهەم بهێندرێت، دەڕواتە نێو تۆڕی کارەبای نیشتیمانیەوە و بۆ هەموو ناوچەکان دەڕوات و وەک یەک دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لە ئێستادا خواستی هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا 5500 مێگاوات کارەبایە، وتیشی:واتا ئه و ڕێژەیەی کارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان بەرهەم دەهێندرێت، تەنها 30 خولەک کارەبا زیاد دەکات.
بەنداوی دەربەندیخان لە ساڵی 1961 دروستکراوە، کرۆکەکەی قوڕە و شانەکانی پڕکراوەی بەردە، بەرزیی بەنداوەکە 128 مەتر و درێژییەکەشی بە کەناڵەکانیەوە 535 مەترە، هەروەها پانییەکەی لە بنەوە 500 مەتر و لەسەرەوە 17 مەترە.[1]
#12-12-2018#
ئەم بابەتە 4,202 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 12-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
جۆری ئامار و ڕاپرسی : بەرزبوونەوە
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 12-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-12-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,202 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.166 KB 12-12-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
بەنداوی دەربەندیخان
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: پۆلێننەکراو | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەنداوی دەربەندیخان

بەنداوی دەربەندیخان
بەنداوی دەربەندیخان (65کم باشوری ڕۆژهەڵاتی سلێمانی) لە ساڵی 1961دا لەسەر ڕووباری سیروان دامەزراوە و توانای عەمبارکردنی دەگاتە سێ ملیار مەتر چوارگۆشە.
ئەم بابەتە 18,637 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 03-01-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,637 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.118 KB 28-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەنداوی دەربەندیخان
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەنداوی دەربەندیخان

بەنداوی دەربەندیخان
شوێن: #دەربەندیخان#
ساڵی گیرانی وێنەکە: نەزانراو[1]
ئەم بابەتە 844 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی وێنە مێژوییەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 844 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1136 KB 07-02-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
بەنداوی دەربەندیخان لە سەرەتای دروستبوونیدا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەنداوی دەربەندیخان لە سەرەتای دروستبوونیدا

بەنداوی دەربەندیخان لە سەرەتای دروستبوونیدا
[1]
ئەم بابەتە 11,941 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-06-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,941 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1165 KB 23-06-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەنداوی‌ دەربەندیخان مەترسی لەسەرە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەنداوی‌ دەربەندیخان مەترسی لەسەرە
ئامار و ڕاپرسی

بەنداوی‌ دەربەندیخان مەترسی لەسەرە
ئامار و ڕاپرسی

وەزیری‌ کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی‌ ئاوی‌ حکومەتی‌ هەرێم و بەرپرسانی‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان، ئەنجومەنی‌ وەزیران لە مەترسییەکانی‌ سەر بەنداوەکە ئاگاداردەکەنەوە، بەڵام تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە.
بەنداوی دەربەندیخان لەسەر ڕووباری سیروان لە پارێزگای سلێمانی دروستکراوە بۆ گلدانەوەی ئاو و کاری ئاودێری و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا. ئه و بەنداوە دەبوایە پانزە ساڵ پێش ئێستا نۆژەن بکرایەتەوە، بەڵام تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە.
لەسەرەتای‌ وەرزی‌ باران بارینی‌ ئەمساڵدا شاخێکی‌ نزیک بەنداوەکە بەشێکی‌ داڕوخاو کەوتە ناو بەنداوەکە، لە ئێستادا بەرپرسانی‌ بەنداوەکه و وەزارەتی‌ کشتوکاڵ بەمەبەستی‌ ڕێگەگرتن لە دوبارە بونەوەی‌ کێشەی‌ له و جۆره و دورخستنەوەی‌ مەترسییەکان لەسەری‌ بەنداوەکه و پاککردنەوەی‌، داواکارییەکیان خستوەتە بەردەم ئەنجومەنی‌ وەزیران.
عەبدولستار مەجید وەزیری‌ کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی‌ ئاو لە حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بە خەندانی‌ ڕاگەیاند "ماوەی‌ مانگێگ زیاترە بە نووسراوی‌ فەرمی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی‌ حکومەتی‌ هەرێممان لە مەترسییەکانی‌ سەر بەنداوی‌ دەربەندیخان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام وەڵامیان نەبووە".
وەزیری‌ کشتوکاڵ ڕونیشیکردەوە، لەنووسراوەکە گوژمەی‌ پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی‌ خراوەتەڕوو، جەختیشیکردەوە، ئەرکی‌ حکومەتی‌ هەرێمە پەلە بکات لە نۆژەنکردنەوەی‌ بەنداوەکه و پارەی‌ پێویستی‌ بۆ پەیدا بکات، وەک چۆن ئێستا هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەیداکردنی‌ نیو موچەی‌ فەرمانبەران، دەکرێت کاریش بۆ پەیدا کردنی‌ گوژمەی‌ پێویست بکات بۆ نۆژەنکردنەوە ئه و بەنداوە.
چاوەڕواندەکرێت سبەینێ لیژنەیەکی‌ سەر بە ئەنجومەنی‌ وەزیران سەردانی‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان بکات، بەمەبەستی‌ بینینی‌ کێشەکان و بڕیاردان لەسەر نۆژەنکردنەوەی‌.
رەحمان خانی‌ بەڕێوەبەری‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان بەخەندانی‌ ڕاگەیاند "دەبێت بەنداو بەردەوام نۆژەن بکرێتەوە بۆ ئەوەی‌ ئه و کێشانەی‌ ڕوبەڕووی‌ دەبێتەوە چارەسەر بکرێن و زیاتر نەبن، بەڵام بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە دوو ساڵە هیچ بڕە پارەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی‌ تەرخان نەکراوە".
وتیشی‌ "مەترسی زیادبونی‌ کێشەکان هەیە ئەگەر چارەسەر نەکرێن، به و پێیەی‌ بەنداوەکە ئاوێکی‌ زۆری‌ گلداتەوە کە کۆڵێکی‌ قورسە لەسەری‌، بەڵام ناگاتە ئاستی‌ مەترسی داڕوخان".
لە ساڵی 1953 دا کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکان هاتووە بۆ دروستکردنی‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان لە 1954 دا دەستکراوە بە دیزاینکردن و لە 1955 دا گرێبەستکراوە بۆ جێبەجێکردنی، کۆمپانیای دیزاینەرو ڕاوێژکاری جێبەجێکردن (کۆمپانیای هارزای ئەمەریکی) بووە، جگەلە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان چەندین کۆمپانیایەکی فەرەنسی و ڕۆمانی بەشداربوون لە جێبەجێکردنی بەشە جیاوازەکانی بەنداوەکەدا، لە 23-11-1961 بەنداوی دەربەندیخان کراوەتەوە.
بەنداوی دەربەندیخان بەنداوێکی گڵ بەردینە، کرۆکی قوڕه و شانەکانی پڕکراوەی بەرده و بەرزییەکەی 128 مەتره و درێژییەکەی 535 مەترە، پانییەکەی لە بنەوە 500 مەتره و لە سەرەوە 17 مەترە، توانای گلدانەوەی (3 ملیار م3) ئاوی‌ هەیە، بەڵام بەهۆی 55 ساڵ تەمەنی بەنداوەکەوە توانای گلدانەوەی کەمبووەتەوه و بۆ (2٫57 ملیار م3)، بەرزترین ئاستی کارپێکردنی لەڕووی دەریاوە 485 مەترە.
بەنداوەکە سێ یەکەی کارۆئاوی بەکارهێنانی کارەبایی لەسەره و توانای هەریەکەیان (83 مێگاوات/ سەعات) ە، لە بەرزترین ئاستی بەنداوەکەدا، سێ دەرچەی ئاودێری لەسەرە هەریەکەیان (175 م3 لە چرکەیەکدا) ئاوی پێدا تێپەڕدەبێت، کە لەکاتی پێویستدا ئاو بۆ خوارووی بەنداو بەربدرێتەوە، 3 کەناڵی زیاد ئاوی (سپیڵ وەی) هەیە کە لەوەرزی لافاودا توانای تێپەڕاندنی (1900م3 یە لە چرکەیەکدا)، بۆ هەریەکەیەکیان کە لەوەرزی لافاودا بۆ کردنە دەرەوەی ئاوی زیادە بەکار دەهێنرێت.
ڕووباری سیروان کە لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە شۆڕدەبێتەوە 68% ی داهاتی ئاوی دەربەندیخان پێکدەهێنێت و %14 ی بەشەکەی‌ دیکەی‌ لەناو سنوری ئێرانەوە دێت و 18% ی کە دەمێنێتەوە لە (زەڵم و ڕیشێن و سەراو و چەمەکانی تری شارەزور) ەوە دێن. ڕوبەری ئه و ناوچانەی کە ئاوی لێدەڕژێتە ناو بەنداوی دەربەندیخان برتییە لە (17850 کم دووجا).
- 09-05-2016
ئەم بابەتە 5,454 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-11-1961 (63 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-05-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-05-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,454 جار بینراوە
بەنداوی‌ دەربەندیخان هەزاران دۆنم زەوی‌ کشتوکاڵی‌ دادەپۆشێت
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەنداوی‌ دەربەندیخان هەزاران دۆنم زەوی‌ کشتوکاڵی‌ دادەپۆشێت

بەنداوی‌ دەربەندیخان هەزاران دۆنم زەوی‌ کشتوکاڵی‌ دادەپۆشێت
ئاستی‌ ئاوی‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان نزیکبووەتەوە لە پڕبوون و بەهەزاران دۆنم زەوی‌ کشتوکاڵی‌ داپۆشیوە، ئەوەش بەهۆی‌ شەپۆلی‌ بارانبارینی‌ ئەمساڵەوە، لە ئێستاشدا ڕێژەی‌ بەردانەوەی‌ ئاو بۆ نزیکەی‌ سێ هێندە بەرزکراوەتەوە.
دەربەندیخان بەنداوێکی گڵ بەردینە، کرۆکی قوڕه و شانەکانی پڕکراوەی بەرده و بەرزییەکەی 128 مەتره و درێژییەکەی 535 مەترە، توانای گلدانەوەی (3 ملیار م3) ئاوی‌ هەیە، له ‌ساڵی‌ 1961 دروستکرا بەمەبەستی‌ بەکارهێنانی‌ بۆ بەرهەمهێنانی‌ وزەی‌ کارەباو ئاودێری‌.
عەبدولڕەحمان خانی‌ بەڕێوەبەری‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان بەخەندانی‌ وت "ئاستی‌ ئاوی‌ بەنداوی‌ دەربەندیخان بەراورد بە 10 ساڵی‌ ڕابردوو زۆر زیادیکردووه و تەنها 35سم ماوە بۆ پڕبوون".
وتیشی‌ "ڕۆژانە 380 مەتر سێجا ئاودێتە ناو بەنداوەکەوە لە چرکەیەکدا و 270 مەتر سێجا ئاو بەردەدەینەوە لە چرکەیەکدا، لەکاتێکدا مانگی‌ ڕابردوو 93 مەتر سێجا ئاومان لە چرکەیەکدا بەرداوەتەوە، بۆ ئەوەی‌ هاوسەنگی‌ لەنێوان پڕبوون و بەردانەوەدا ڕابگرین، ئەگەر دوو ڕۆژ ئاو بەرنەدەینەوە بەنداوەکە بەتەواوی‌ پڕدەبێت".
بەنداوی‌ دەربەندیخان ڕووبەری‌ 115 کم دوجا زەوی‌ داپۆشیوە لە سنووری‌ پارێزگای‌ هەڵەبجه و قەزای‌ سەید سادق، لە ئێستاشدا بەهۆی‌ زۆربوونی‌ ئاوی‌ بەنداوەکەوە هەشت هەزار دۆنم زەوی‌ دیکەی‌ داپۆشیوە.
بەڕێوەبەری‌ کشتوکاڵی‌ هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات بەنداوی‌ دەربەندیخان هەشت هەزار دۆنم زەوی‌ لە ئەمساڵدا داپۆشیوە بەهۆی‌ پڕبوونی‌ بەنداوەکەوه کە لە باشترین و بە پیتترین زەویەکانی‌ شارەزوورن.
ستار مەحمود بەخەندانی‌ وت "بەشێکی‌ زۆری‌ ئه و زەویانەی‌ لە ئێستادا ئاوی‌ بەنداوەکە دایپۆشیون کراوە بە گەنم، چاندنی‌ ئه و زەویانە لەلایەن جوتیارانەوە جۆرێک لە موجازەفەی‌ پێوەدیارە هەموو ساڵێک ئه و زەویانە دەچێنن زۆر کاتیش بەرهەمیان لێهەڵگرتووه و نەکەوتووەتە ژێر ئاوەوە، بەتایبەتی‌ ئه و ساڵانەی‌ کە بەنداوەکە پڕنەبووە وشکەساڵی‌ بوو".
بەڕێوەبەری‌ کشتوکاڵی‌ هەڵەبجە باسی‌ لەوەکرد، ئه و زەویانە موڵکی‌ حکومەتن لەکاتی‌ دروستکردنی‌ بەنداوەکەدا قەرەبووی‌ خاوەنەکانیان کراوەتەوە، زەویەکی‌ بەپیتن و تەنها بۆ دانەوێڵە بەکارناهێنرێت، بەڵکو لە وەرزی‌ هاویندا و دوای‌ کشانەوەی‌ ئاوەکە بە سەوزەوات دەچێنرێت.
- 20-04-2016
ئەم بابەتە 6,566 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-04-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-04-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,566 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.194 KB 24-04-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، بەنداوی دەربەندیخان بە بڕی 17 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، بەنداوی دەربەندیخان بە بڕی 17 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە
ئامار و ڕاپرسی

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، بەنداوی دەربەندیخان بە بڕی 17 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە
ئامار و ڕاپرسی

#بوومەلەرزە#کەی شەوی یەکشەممەی ڕابردوو، بە بڕی ملیۆنان دۆلار زیانی بە #بەنداوی دەربەندیخان# گەیاندووە. بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ: دەبێ زوو فریای چاککردنەوەی بەنداوەکە بکەوین، ئێستا چەند تیمێکی نێودەوڵەتی زیانەکانی دەخەمڵێنن و لەمڕۆوە بە کرداری دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکەن.
بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی 12-11-2017 بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەرکەوت و بەشێکی زۆری بەنداوەکە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، بوومەلەرزەکە لەچەند شوێنێک درزی لە بەنداوەکە دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ئاوی بەنداوەکە گوشاری زۆر بخاتەسەر بەنداوەکە و مەترسی دروست بکات.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند ئێستا بەنداوی دەربەندیخان هیچ مەترسێیکی لەسەر نییە، بەڵام ئەو کێشانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە لە بەنداوەکە دروستبوون، پێویستە بەزووترین کات چاکبکرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان دەشڵێت سەرقاڵی بەدواداچوونین بۆ دیاریکردنی زیانەکانی بوومەلەرزەکە لەسەر بەنداوەکە، دوو لیژنەش بۆ ئەم مەبەستە لە هەرێمی کوردستان و لە بەغداوەش لەنزیکەوە پشکنینیان بۆ بەنداوەکە کردووە، دوای پرۆسەی بەدواداچوونەکە، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی؛ پشکنینێکی خێرا ئامادەبکەین و بۆ وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی بەغدای بنێرین.
هەروەها لەبارەی قەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزە لەسەر بەنداوەکە ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، بەنداوەکە بە درێژی‌ و پانی چەندین درزی تێدا دروست بووە، بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و گوشارەکانی سەر بەنداوەکەش، دوو ڕۆژە دەستکراوە بە بەردانەوەی ئاو.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت بەنیازن 100ملیۆن مەترسێجا ئاو بەربدەنەوە، ئەو کارەش هەفتەیەک دەخایەنێ‌ و ئەو ئاوەی بەردەدرێتەوە، دەچێتە بەنداوی حەمرین، کە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانە.
بەڕێوەبەری بەنداوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە سەرەتا کۆمپانیایەکی تایبەتمەندی ڕاوێژکاری بواری بەنداو بێتە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بزانن چاککردنەوەکە چەندی تێدەچێت و بەگشتی بەنداوەکە چەند زیانی بەرکەوتووە.
بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی؛ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، بەنداوی دەربەندیخان بە بڕی 17ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
شەوی یەکشەممە 12-11-2017 بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرچوار پارچەی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەی هەژاند. بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ناوەندی بوومەلەرزەکە نێوانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (هەڵەبجە و کرماشان) بووە، گوڕەکەشی لە هەندێک ناوچە گەیشتووەتە 7.6 پلەی ڕێختەر.[1]
16-11-2017
ئەم بابەتە 5,274 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 16-11-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-11-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 17-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 17-11-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,274 جار بینراوە
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا سێ‌ مەتر و 84 سانتیمەر ئاوی زیاترمان گلداوەتەوە
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا سێ‌ مەتر ...

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا سێ‌ مەتر ...
بەڕێوەبەری بەنداوی #دەربەندیخان# ئاماژە بەوەدەکات لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی شەپۆلی باران بارینەوە 80 سانتیمەر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیکردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا بڕی سێ‌ مەتر و 84 سانتیمەتر ئاوی زیاترمان گلداوەتەوە، هاوکات تا ئێستا 165 ملم باران لە ساڵی ڕابردوو زیاتر باریووە بەڵام هێشتا لە %50ی بەنداوەکە خاڵییە لە ئاو.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخانی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی کە لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو سنوورەکەی گرتووەتەوە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامیش ئاستی ئاو ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و لەم ماوەیەشدا 80 سانتیمەتر ئاو لە بەنداوەکە زیادیکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمکاتەدا بڕی سێ‌ مەتر و 84 سانتیمەر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر کە دەکاتە بڕی 201 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە ساڵی ڕابردوو زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی تا ئێستا بڕی 512 ملم باران باریوە لە سنووری دەربەندیخان بەوجۆرەش تا ئێستا نزیکەی 165 ملم بارانمان لە ساڵی ڕابردوو زیاترە و پێشبینی دەکەین لەم مانگە و لە مانگی داهاتووش بەهۆی هاتنی شەپۆلی دیکەی باران بارین ڕێژەکە زیاتر ببێت.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای مانگی ئازار تا ئەمڕۆ #13-04-2023# ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەڕێژەیەکی زۆر زیادیکردووە بە جۆرێک لەو ماوەیەدا نزیکەی 10 مەتر لە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە بەڵام هێشتا لە %50ی بەنداوەکە خاڵییە لە ئاو، بۆیە تا ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوی دەربەندیخان درووست نەبووە و هێشتا لە توانای بەنداوەکە هەیە بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن مەترسێجا ئاو گلبداتەوە. [1]
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 13-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 13-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 490 جار بینراوە
تەنیا لە سێ ڕۆژدا لە بەنداوی دەربەندیخان 107 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و بەرهەمهێنانی کارەباش لەو بەنداوە گەیشتووەتە 150 مێگاوات کارەبا
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تەنیا لە سێ ڕۆژدا لە بەنداوی دەربەندیخان 107 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و بەرهەمهێنانی ک
ئامار و ڕاپرسی

تەنیا لە سێ ڕۆژدا لە بەنداوی دەربەندیخان 107 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و بەرهەمهێنانی ک
ئامار و ڕاپرسی

تەنیا لە سێ ڕۆژدا لە #بەنداوی دەربەندیخان# 107 ملیۆن مەتر سێ جا ئاوی تێدا گلدراوەتەوە و بەرهەمهێنانی کارەباش لەو بەنداوە گەیشتووەتە 150 مێگاوات کارەبا.
بەهۆی ئه و شەپۆلە بارانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئاستی ئاو لەناو بەنداوەکە بەرز بووەتەوە، بەڵام کێشەی بەرپرسانی بەنداوەکە ئه و هەڕەشانەیە کە بەهۆی زەمینلەرزەکەی مانگی 11 ساڵی ڕابردوو دروستبووە و بەوهۆیەوە ناتوانن بەپێی پێویبست ئاو گلبدەنەوە و لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان بەردەواتەوە.
لە هەر چرکەیەکدا 50 مەتر سێ جا ئاو بەردەدرایەوە و 35 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرا، بەڵام ئێستا بەهۆی زیادکردنی ئاوی بەنداوەکەوە لە چرکەیەکدا 280 مەتر سێ جا ئاو بەردەدرێتەوە و بەرهەمهێنانی کارەبای لە وێستگەی بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووەتە 150 مێگاوات کارەبا.
=KTML_Red=بەنداوەکە دوو ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێ=KTML_End=، بەڵام بەهۆی ئاسەواری مەترسییەکانی زەمینلەرزەوە، ئێستا توانای گلدانەوەی یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و دەبێت یەک ملیار و 100 ملیۆن مەتر سێجا بە بۆشی بمێنێتەوە بۆ دوورکەوتەنەوە لە هەرەسهێنانی بەنداوەکە.[1]
#22-02-2018#
ئەم بابەتە 3,708 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 22-02-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-02-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ژینگە
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 22-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 22-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,708 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!