پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,850
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 39 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئازاد بەختیار عەلی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کۆمەڵکوژی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناو: ئازاد
ناوی باوک: بەختیار
ڕۆژی ئەنفالکردن: (03-05-1988/ 08-05-1988)
شوێنی ئەنفالکردن: #سەرچناری ئاغجەلەر‌‌‌‌‌‌#
ئازاد بەختیار عەلی، یەکێکە لە ئەنفالکراوانی گوندی (سەرچنار) ی شارەدێی (ئاغجەلەر‌) ی شارۆچکەی (#چەمچەماڵ# ) ی شاری(#سلێمانی# )، لە قۆناغی ئەنفالی(چوارەم) دا لەنێوان ڕێکەوتی (03-05-1988/ 08-05-1988) لە ئاوایی گوندی (سەرچنار‌‌‌) لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێراق، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت و بێ سەر و شوێن کرا.[1]
ئەم بابەتە 233 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ئەنفالکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چەمچەماڵ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 233 جار بینراوە
ئاسۆی فەلسەفە لە کوردستان..وەڵامێک بۆ بەختیار عەلی
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نووسەر :نەوزاد جەمال (1)

پێشەکی
بەزنجیرە وتارێک لەژمارەکانی (131 تا134) ی هەفتەنامەی باسدا ‎#بەختیار عەلی# بەناونیشانی کوردو فەلسەفە باس له نەبونێتی فەلسەفه دەکات لەنێو کوردا. ئەگەرچی ئه و وتارە درێژانه بانگەشەی(claim) تێداکراوە، قسەوباسی جیاواز هەڵدەگرێ. بەڵام بەگوێرەی دەر فەت و شوێن وەڵام دەدەمەوە. سەرەتا دەڵێم، لەماوەی گەڕانەوەم بۆ کوردستان و دەستبەکاربوونم هەم بەنوسین و هەم بەوتنەوەی فەلسەفە، ئامانجێک کە لەگەڵ هاوکارەکانماندا چاومانتێبڕیووه: دۆزینەوە ڕایەڵێکی کولتوری لەنێوان بیرکردنەوەی مرۆڤی کوردو فەلسەفەدا. دووساڵ لەمەوبەر لە سمیناری زانکۆدا قسەم لە کوردو فەلسەفەکرد له نێو پەیوەندیەکی مێژوییدا. ئێستاش خەریکی توێژینەوەیەکم لەوبارەوە که وەڵامی کۆمەڵێک پرسیارە: ئاخۆ کورد ئاشنایەتی هەبووە لەگەڵ فەلسەفەدا؟ ئه و جومگه و پەیوەندییە چۆنبووه و بەچی گەیشتووه و بۆنەبۆتە نەریتێکی فەلسەفیی.

1- چیرۆکی ئاشنایەتی
پێموایە کورد لەمێژووی خۆیدا بەشێوەی جیاواز ئاشانبووە بەفەلسەفه و فەیلەسوف. لەبواری سیاسەتدا هەندێ چەمکی فەلسەفی لەئەدەبیاتی شۆڕشگێڕی چەپەوە پەریوەتە نێوبیرکردنەوەی ئێمەوە، لەخوێندنی حوجرەکاندا هەندێ چەمک و زاراوەی لۆجیکی ئەرستۆ و کەلام و پرسی فەلسەفەی باوەڕ (ئەشعەری) لەپەراوێزدا کارابوون. لەتەسەوف و عیرفانی فەلسەفییداو لەسەر ئاستی میللی و ئەدەبیاتیشدا کەمتازۆر ناوبانگی فەلسەفە هەبووە. ئێستاش خۆشبەختانە لەزانکۆی سەلاحەدین و ڕاپەرین، بەشی فەلسەفه هەن، بەهەموو کەمووکورتیەکەوە گوڕوتینێکی فەلسەفی لەرێدایە. جگەلەوەی کورد جۆرە فەلسەفەیەکی ژیانیی هەبووه کەرەنگدانەوە هەلومەرج و بیروباوەرو سروشتی ژیان خۆیەتی لەفۆرمی پەندوئامۆژگاری، شیعرو قسەی نەستەقدا بەرجەستەی کردووە. لێرەدا ئه و جۆرە فەلسەفاندن و فەلسەفەیە(چەندە ساکاریش بووبێ) دەلالەتی لەخودێکی بیرکەرەوە دەکات لەئاستیکی خۆماڵیدایە. لەمەشدا کورد هاوشانە لەگەڵ ئەوەی بەفەلسەفەی چینی، ژاپۆنی و هیندی دا. بەڵام ڕێکنەخستن و زیندووکردنەوەی ئه و کەلەپورە، هەژاری له و بوارەدا درووستکردووە.

2- گوتارێ لەپشت پرسیارێکی ڕیتۆریکییە وە
کۆی قسەکانی کاک بەختیار، جەختد لەوەی کورد فەلسەفەی نەبووە، هەربۆیە فەیلەسوفیشی نییە. چونکی بوونی فەیلەسوف، بەندە بەبیرو ستیستمێکی فەلسەفیەوە کە نەریتێکی بەدوای خۆیداهێنابێ. بەڵام ئەو دەستنیشانی تەواوی ماناو ڕەهەندەکانی فەلسەفه و فەیلەسوف ناکات، جگەلە هەندێ سەرنجی سادە کە فەلسەفە چییە و فەیلەسوف کێیە! بۆیە دەبێ بپرسین فەلسەفە بەچ مانایەک؟
کەس نەیوتووە ئه و بەکارهێنانە میللییە ی وشەی فەلسەفە، فەلسەفەیە، جگەلەوانەی پسپۆڕو شارەزانیین. لەمیدیاو لای جەماوەری ئاسایی، وشەی فەلسەفە هەم قێزەوەنکراوە لەڕێی گاڵتەجاری یا کردنی بەپاشگری هەموو هەڵسوکەو ت و جوڵەیەک لەژیاندا، وەک فەلسەفەی ڕۆیشتن و قسەکردن هتد. ئەمانە جێگەی قسەنین. وشەی فەلسەفە له و بەکارهێنانەدا، واتە ئاکارو پەیامێ لە کردەوەیەکدا نەک وەک بیرکردنەوەی سیستماتیکی. لەبەرئەوە دەزانین فەلسەفە وەک پاشگر بۆ کردەوەیەک لەدەرەوەی خۆی، ئه و مانایە نییە وەک فەلسەفە. زانراوە لەکوردستان پارادیمی فەلسەفیی نەبووه، تاکەسێ خۆی لەپارادیمی پێشووتر جیاکاتەوه و شتیکی نوی بخاتەسەرو ببێ بەفەیلەسوف. دابڕانی پارادیمەکان لەیەکتر، داهێنان و پرۆژەیەکە فەیلەسوف دەهێنێنن. گەشەی فەلسەفی، ئەنجامی پرۆسەی یەکترتێپەڕاندن و دۆزینەوەی پانتای نەوتراو له و نەریتە پێشیینە ییدا لەڕێی ڕەخنه و زیاترخستنەسەر ئەوەی هەبووە. بۆیە فەلسەفە لەتێگەیشتنی بەختیاردا بێسەرچاوەیەو بەشێک نییە لەهزری کورد.
بەڵام، فەلسەفە واتە دروستکردنی پێوەندی نەبووە لە گەڵ نەبینراوو نەوتراودا. فەلسەفە بەجۆرێک گەیاندنی تەونی پەیوەندی نێوان بابەت و پرس و بیروهزرو زمانی دەربڕینە. دۆزینەوەی ڕایەڵی کەشفنەکراوە لەزمان و بیرکردنەوە لە جیهاندا بەراڤەکردن و لێکدانەوە. ئێمە دەتوانین بەپشتبەستن به و پاشخانە فەلسەفیەی کەهەیە لە فەزای ڕۆشبیرنی کوردیدا، کێشەوگرفتەکانی مرۆڤی کورد بفەلسەفێنین، ئەمەش خاڵێکی هاوبەشی نێوان گەلانە. ڕەنگە فەلسەفاندنی ئه و پرسەسەختانە، ڕێبازی فەلسەفیی و فەیلەسوفی بڕەخسێنێ. مەرج نییە ئێمە قوتابخانەیەکی فەلسەفیی ئەرستۆیی، کانتی و هیگڵیمان هەبێ، بەڵام دەتوانین لەسۆنگەی چەمک و کەرەسە هرزیەکانی ئه و قوتابخانانەوە لەپرسەکانی خۆمان بدوێن. کەواتە نەبوون، ناکرێ نکولیکردنبێ لە هاتنەبوون.
فەلسەفە ئەوەندە دابڕاونییە لەخودی مرۆڤ، کێشه و پرسیارەکانی مرۆڤ، کێشه و پرسیاری فەلسەفەن و بەپێچەوانەشەوە. ئیدی ئەو فاکتەی کە کورد لەدەرەوەی مێژووی فەلسەفەیه ڕاستە، بەڵام لەدەرەوەی بیرکردنەوەی فەلسەفیی نییە. فەلسەفە ئاستێکی بەرزی بیرکردنەوەی مرۆڤە، کوردیش توانستی(پۆتێنشینی) ئەوەی هەیە بگاتە ئه و ئاستە، ڕەتکردنەوەی ئەمە، سەندنەوەی مافی مرۆڤبوون و بیرکردنەوە لەکورد. قسەکانی کاک بەختیار ڕیتۆریکێکه لەپشت داکۆکیکردن لەفەلسەفە، توانستی مرۆڤی کوردی لەئێستاوە بەهۆی نەبوونی پێشینەی مێژوویی ڕەتکردۆتەوە بەرەهایی. ئه و باس لەجوگرافیاو ڕەوتی مێژووی فەلسەفه دەکاتە ستانداردێ بۆ چییتەی و کێیەتی فەیلەسوف. ئەمەش هێڵکاریەکی بچڕاوە بۆ کورد.
ناکرێ وەها تەماشای پەیوەندی کورد بەفەلسەفەوەکرێ، چونکە نەگونجاوە. مێژووی کۆمەڵایەتی- کولتوری ئێمە لەدەرەوەی ئه و ڕەوتەی فەلسەفەبووە. بۆیە کەباس لە کوردو فەلسەفه دەکەین، باس لەمافی مرۆڤگەلێک دەکەین وەک ئەوانیتر مافی بەشداری هەیە له و پێدراوە هزرییە باڵایه کەهی مرۆڤایەتییە. فەلسەفە لەکۆنتێکسیتی کوردا، واتە مافی بیرکردنەوەی فەلسەفیی (گەر دەریداییانە بدوێن). بیرکردنەوەی فەلسەفیی مافێکی هزریە بۆ مرۆڤ کە له کۆنتێکیستی کوردا بەندە بەمافێکی ئۆنتۆلۆجیەوە کەبوونی کورد خۆیەتی. واته، مافی بەشداریی لە فەلسەفەدا و مافی بەشداری پێکردنی فەلسەفە لەژیانیدا بەندە بەئازادی، سەربەخۆیی هزری و سیاسی و کولتوریەوە. سەندنەوەی ئه و مافە، پێشلکردنی زاتی بیرکەرەوەی مرۆڤگەلێکە.

3- سایکۆلۆجیای خۆسەلماندن بەرەتکردنەوه
دەربارەی فەلسەفه، دەبێ لەدەرەوەی گوتاری نییە/ هەیە بیربکەینەوە. گوتاری نیمانە، گوتارێکی هەژاری سایکۆلۆژیایەکی برینداره، کەنەبوون دەکاتە فۆرمێ لەنکولیکردن لەزاتی بیرکەرەوە. وەکچۆ ن گوتاری کوردیش فەلسەفەی هەیە، دیوێکیتریەتی کە خۆپفدان و خۆگەورەکردنە لەسەر پشتی فەلسەفە. هاوکات دەبێ لەدەرەوەی ئەو ڕیتۆریکە: ئاخۆ کورد پێویستی بەفەلسەفە هەیە، پەیوەندییەکە بخوێنینەوە. چونکی لەخۆیدا پارادۆکس و لێکدژییه. ئێمە لەبەردەم ئیختیارێکدانین تابڵێین دەمانەوێ یانا. فەلسەفە بەمانای بیرکردنەوەی مرۆڤ لەشێوەی پرسیاری ڕەخنەییەوە لەجیهان پێدراوێکی دەرەکی نییە، بەڵکو بەندە خودێکی بیرکەرە وە. بۆیە ئینتمای فەلسەفە بۆ جوگرافیایەک، هێندەیە تابزانین لەرووی گەشەی مێژوویەوە لەکوێ و کێوە هاتووە. دەنا ئینتمای بۆ مرۆڤ خۆیەتی، ئەمەش گەردونیەیتی فەلسەفەیە، فەیلەسوفەکان بەگشتی گەردونی و کۆسمپۆلیتیکی بوون. جگەلەوەی گەر بکرێتە پیدراوێکی لۆکاڵی، ئەوسا وەکچۆن فەلسەفەی ئەڵمانی هەیە، هی عەرەبیش هەیە، لەوێشدا پێوەرەکە بۆ دەستنیشانی چییەتی فەلسەفە گەردوونی نییه، بەڵکو هەر گەلێ بە تێگەیشتنی خۆی، بەپێی کولتورو زمانی خاوەندارێتی بۆ فەلسەفەیە. ناتوانین بڵێین خودی فەلسەفە پەیوەندو بەندە بەئەڵمان یا یۆنان و فەرەنسا و کوردەوە، بەڵکو دەکرێ بڵین تا چەند کورد، ئەڵمانێ پەیوەندیان بەفەلسەفه و بیرو تێزەکانیەوە هەبووە؟ تاچەند تێیدا کاراو بەرهەمهێنەری پرسیارو تێزی فەلسەفیین؟ تاچەند شتیان خستۆتەسەر خەرمانی فەلسەفە؟
لێرەوە، فەلسەفه و بیرکردنەوەی فەلسەفیی نەژادو نەتەوە جوگرافیا تێپەڕە. کەدەشوترێ فەلسەفەی ئەڵمانی، واتە بەشداری بیرمەندو فەیلەسوفە ئەڵمانەکا ن لەبوارەکەدا بەزمان و لێکدانەوەی خۆیان. خۆماڵیکردنی فەلسەفە بۆ ئەڵمانیەک ئەوەندە نزیک د ەبێتەوە لەفەرهەنگی که بەهی خۆی بزانێ. لەکاتێکا شارستانێتی، زمان لە وەرگرتن و ئاڵووێرکردندان و چەندان بیرمەند لە گەلانی جیاوە لە گەنجینەی فەلسەفەییدا کاریانکردووە. چەمکی فەلسەفەی ئەڵمانی یا خۆرئاوایی به و مانایە نییە فەلسەفە تەواو دەبێتە موڵکی میللەتێ. هەر لەم سۆنگەوە کاک بەختیار کەوتۆتە ڕەتکردنەوەی پەیوەندی کورد بەفەلسەفەو ە.

4- کێشەی پرسیارکردن
لەپرسیارەکانیەوه، بەختیار کەوتۆتە هەڵەی میتۆدیەوە. پرسیار ئەوەنییە کە هەیە، نییه، یا پێویستە؟ ئه و جۆره پرسیارە وەڵامی داخراوی بەبەڵی و نەخێرە. نەبوونی زەمینەی فەلسەفیی، ڕێگرو ئاستەنگەکانی نەبوون گرنگە. ئاخۆ فەلسەفە پێویستیه، پرسیارێکی ناقۆڵایە. پرسیارکەر کامەیە و پرسیارلێکراو کێیە؟ بێئه و دەستنیشانکردنە، پرسیارەکە ناماقوڵە. ناکرێ پرسیارێکی وەها لەخەڵکی ڕەشۆکی بکر ێ، وەکچۆن ناشێ لەکەسانێ کە لەفەلسەفە نازانن، یا بڕیاریانداوە کە هیچ نییە! ئیدی پرسیارەکە دەبێ لەزاری ئەوانەی خەریکی فەلسەفەن و ئاراستەی خۆشیان بکرێ کە ئەمەش پێویست نییە. وشەی پێویستی لەم کۆنتێکستەدا نەگونجاوە، چونکی لەخەیاڵی گوێگرو وەرگردا چاوەڕوانی ناڕاست و بۆچوونی بەرەولای بابەتێ دەچێ کە لەژیانیدا بەپێویستیدەزانی. دەتوانین بڵێن فەلسەفە وەک پێداویستیی نییە، بەڵکو پێویستە، چونکی مرۆڤ بیردەکاتەوە. فەلسەفە خۆی لەسەر دۆخی پێداویستی و ڕاگوزەر دانامەزرێنی، کەباری هزری و ڕەوشەکە گونجابوو بیروهزر تێیدا بەئازادی کارابێ، بۆخۆی دێ، بێ ئەوپرسیارە. مەرج نییە ساتەوەختی فەلسەفیی بەرنامەبۆدانراو بێ، دەکرێ ڕەمەکی بێتەئاراوە.
زۆرجار بەقوتابیەکانمان دەڵێین، فەلسەفە بۆچی باشە، لەشێوەی پرسیاردایه، دەناخۆ پرسیارنییە. بەڵکو بۆئەوەی گرنگی فەلسەفه و ئه و مانایەی دەیەبەخشێ بەژیان دەرخەین، نەک ئەوەی بیسەلمێنین بێ فەلسەفە، دەمرین یا زیندوودەبینەوە. جگەلەوەش ئه و شێوە پرسیارکردنە دەمانخاتە دەرەوەی فەلسەفە خۆی بەدوومانا: قسەکردن لەوەی ئاخۆ فەلسەفە هەبووە لەکوردستانی کە بابەتێکی فەلسەفیی نییەو دەپەڕینە دەرەوەی کایەکه. بەدیوێکیتردا، دەمانخاتە تەڵەزگەیەکەوە، مادام فەلسەفه ڕەنگوبۆی شوێن و سەردەمێکی وەرگرتووە، ئەنجامگیری ئەوەی کە بەرهەمی بیرکردنەوەی مرۆڤایەتی نییە، یا ئێمەش ناتوانین بەشێکبین لێی چونکی کوردین! کەواتە لەپرسیاری کوێ و کێ لەکۆنتێکستی ئێمەدا(چونکی مێژووگەرایە)، بگوێزینەوە بۆ پرسی بابەت و سروشتی لێکدانەوە و شیکردنەوەی چۆنیەتی و چییەتی فەلسەفە. ئەمەش بابتگەلێکی فەلسەفییە کەدەکرێ بەدیوەمیژوویەکەی تاوتوێبکرێ.
پرسیارگەلی هەیەو نیه یا پێویستە، پرسیار کوژە. لەسەردەمی ئێستادا کە بەو ڕدی ئاگاداری بەرهەم و نوسراوەکانی سەدان ساڵی زاناو خوێندەواری کورد نەبی لەبوارەکەدا، ناشێ بیخەیتە بەردەم پرسیارەوە، نەزانی نابێتە داوەر لەهەبوون و نەبوون. ئەوپرسیارە کەلەرۆحی ئەم سەردەمەدا گیریخواردووە لەسەرشاخێکی هێندە ستەمکارە کە کۆی مێژوو کورتدەکاتەوە له سەردەمی ئێستاوه و بڕیار لە هەزار ساڵی گەلێک دەدات! جگەلەوەی لەگۆشەنیگای خۆرئاواییەکەوە بۆ چەمکی فەلسەفه/ فەیلەسوف سەیری کۆنتێکستی کورد دەکات، کەپێوەرو ئاستی هزری فەلسەفیی لێره بەوجۆرە نابینی. ئیتر ئەگەر ئەوەی لەبەرچاوبێ، پێوست بەداوەریکردن ناکا !
ئاخۆ فەلسەفە لەنێو کوردا چ ڕۆڵێکی هەبووه؟ پرسیارێکی لۆکاڵییە بەرامبەر دیاردەیەکی هزری گەردوونی کەبۆخۆی پارادۆکسێکە. هاوکات خۆدەربازکردنیشە لەلۆکاڵیەتی پرسیارکەر، کەمینە یەک دەیەوێ بەشداری لەفەلسەفەدا بکات. جگەلەوەی پرسیارەکە لەبارێکی تردا، پارادۆکسێکی تری لەخۆیدا هەڵگرتووە: بەدیوێکدا ڕەوایە بزانین کورد بەشداریی فەلسەفی هەیە یا فەلسەفە کاریگەری لە بیرکردنەوەماندا چەندە. بەڵام بەدیوێکیتردا نەگونجاوه، چونکە پەیوەندی کۆمەڵگه و مرۆڤگەلێکی وەک کو ڕدەوەیە. هاوکات کوردو فەلسەفە باسێک نییە لەبارەی مێژووشەوە. بەڵکو پرسیارێکە بۆ ئێستاو داهاتوو کە لەکردنیدا بەردەوامی بیرکردنەوەهەبێ، نەک بخرێتە مێژووەوە.
فەیلەسوف، بەبێ نەریتی فەلسەفیی نا بێ بەختیار دەڵێ. ئە ی فەلسەفە چۆن بێ فەیلەسوف دێتەئاراوە؟ ئەمجۆرە پرسیارەی بازنەییە وەک هێلکە یا مریشکی لێدێ. دەبێ جیاوازیکەین لەنێوان فەیلەسوف کە مەرجه زاتییەکانی پێگەیشتنی، لەگەڵ هەبوونی ڕەوشێکی فەلسەفیی لەکۆمەڵگەیەکدا. ئەوەندەی مەرجەکان بەندە بەخۆیەوه، ئەوەندەشی بەنده بەدەوروبەرەوە. هەمیشە ئەوەی ئاستی فەلسەفی و دیدوجیهانبینیەکی هەیە پێش کولتور ی سەردەمەکەی دەکەوێ، ئەگەرچی ڕێبازو پارادایمی فەلسەفیی لە کۆمەڵگە هەلومەرجی بابەتیی نەبووبێ. ئەم حاڵەتە لەرۆشبیری کوردا هەبووە لەنێو هەژاری کۆمەڵایەتدا، چارەنوسی خوێندەوارە بەتواناکان دیارنەماوە.
کاک بەختیار بەهیچ شێوەیەکی سیستماتیک باس لە هۆکارو ئاستەنگەکانی خۆشنەبوونی زەمینەی فەلسەفە ناکات و دەشڵێ ئێمه لەحەوزێکی کولتوریدا دەژین، بەرهەمهێنانی فەلسەفەی تێدا نائامادەیە. ئەم بریارە پره لەرەهایەتی، ئەگەر ڕەوشەکە گۆڕڕا؟ هەلومەرج نالەبارە بۆ سەرهەڵدانی فەلسەفە، بەڵام دەکرێ لە ئاستی بیرکردنەوەی فەلسەفیی قوڵدا کێشەوگرفتەکان لێکبدرێتەوه. ئەگەر بڵێین نا، ئەوا دەبێ بشڵێین مادام ڕەوشی ڕۆشبیری و زانستی و نوسین لەکوردستان هەژارە، ئیتر نووسەری باش نییە! وە سەبارەت بە ئەوانەی لەبواری فەلسەفەدا کاردەکەن و دەنووسن بەمجۆرەبێ دەکرێ پۆلێنکاری:
- فەیلەسوف، پسپۆری ئەکادیمی، یا لەدەرەوی ئەکادیمیا کەخاوەنی تێزێ بێ.
- فەلسفەزان پسپۆڕی ئەکادیمی کە لەزانکۆ و ناوەندەکانی فەلسەفە خوێندو یەتی و کاردەکات.
- فەلسفەخواز، هەواداری فەلسەفە، خوێندنەوه، کۆرس.
هەڵبەت کاتیگۆری سێهەم لەکوردستان دا مۆدەباوی زاڵەبەسەریدا و خوێندنەوەیەکی ئەماتۆری هەیە بۆ فەلسەفە. کاتیگۆری دووەمیش لەرێگەدایه و ئەگەری سێهەمیش کراوەیە.

5- کێشەی نوسین
کاک بەختیار هێندە بیروهزری پەرت و ناڕێکخستووە دەبێ لەهەرلایەکەوە بیهۆنینەوە تائەرگومێنت و ڕاوبۆچوون جیاکەینەوە. سەرەڕای درێژە دانەکەی لەبەردەم مەسرەفکردنێکی بێ لزومدا، ڕاوبۆچوونی بێ بەڵگە ناساندووە، یەکلایەنه و ڕەهایی بریاری داوە کێ فەیلسوفه و فەلسەفە کامەیە ! فەلسەفە دەچێتەوە پێشخۆی، گەشەی فەلسەفی زنجیرەیەکه، بەڵام فەلسەفەکان سەرەتا چۆن د ڕوستبوون ئەگەر پێشتر پێشمەرجبێ؟ یادەبێ مرۆڤی خۆرئاوایی لەئادەمەوە فەلسەفەیان هەبووبێ؟ یادەبێ ساتەوەختێکی هزری کە لە منداڵانی ئەفسانه و بیرە میتافیزیکی ئاین و ئاڵۆگۆڕی نێوان کولتو ڕەکان وەرگرتنەوە دروستبووبێ. گەشەکردنی بیرکردنەوە لەدەرەوەی ئەفسانه و ئایین فەلسەفەی لێکەوتەوە، وەکچۆن گەشەکردنی فەلسەفە زانستی لێکەوتەوە.
کاک بەختیار دەڵی ئەوەی دەڵێ فەلسەفەمان هەیە، وەهمە، ئەم وەهمە ڕێگرە لەوەی که فەلسەفه سەر هەڵدا ت. ئەمە ڕاستە، بەڵام هۆکارنییە. ئه و پێیوایە لەرۆژهەڵات حەزێکی نافەلسەفیی هەیه، که هەمووشتێ بۆیەیەکی فەلسەفەی لێدەدرێ. ئەم حەزە بۆ، ئەگەر هێزێک زاتی نەبێ وایلێبکات خۆی پێ ناوزەدکات؟ حەز بەدانایی هەروەک لەواتا ئیتمۆلۆجی و شەی فیلۆسۆفیاوە هاتووە، ڕەگەزێکی گرنگە بۆ هەنگاونان بەره و بیرکردنەوەی فەلسەفی! کەواتە حەز وەل پاڵنەرێ بۆ فەلسەفه هەیه، بەڵام ڕێگر دۆگمای سیاسی/ئاینی ناهێڵن حەزەکان بکەونەسەر ڕێچکەی خۆی.
لەم سۆنگەشەوەیە هەندێ شاعیرو نوسەر خۆیان لێبۆته فەیلەسوف یاوەک فەیلەسوف ناسێنراون لەبەر وتەی جوان و باڵادەستی ئەدەبی، ڕەنگە لەلای خەڵکانێ ئەمە کاک بەختیاریش بگرێتەوە. ئەی خۆشی وەک شاعیرو ڕۆشبیرو نوسەر، مافی دەستنیشانکردنی کێ فەیلەسوفەی هەیە؟ ئایا ئه و خۆی دەخاتە دەرەوەی ئه و کاتیگۆریە کە نافەلسەفییە، یانا؟ لەبەرهەمەکانی وەک ڕۆمان و وتاردا، هەمیشە دەگەڕێتەوە بۆ فەیلەسوفێ. تەنانەت هەرجارەی لەسەر شێوازی فەیلەسوفێک و بەچەمکی و هەناسەی یەکێکیانەوە دەدوێ!


(2)
6- فەلسەفە یەکه و جێکەوتی جیاوازە لەمیللەتاندا
فەلسەفە کەفۆرمێکی باڵای بیرکردنەوەی مرۆڤە، وەکچۆن ناسنامەی جوگرافی و نەژادی تایبەتی نییە، ئاوەهاش هەر گەلێ بەجۆرێ سەروکاری لەگەڵیدا هەبووە جا بەئاستێکی قوڵ و تێوری یا ن نا. کۆمەڵگه و شارستانیەتەکان لەچەند فۆرمێکدا ڕۆڵیان هەبووە لەگەشەکردنی فەلسەفەدا :
- بەرهەمهێانی تێزو پرسیارو چەمک و زاراوه و ڕێبازو دەزگای فەلسەفیی، وەک یۆنانەکان.
- بەشداری لەراڤه و دیالۆگدا به و تێزانەی لەلایەن فەیلەسوف و قوتابخانەکانەوە بەرهەمهاتوون.
- وەرگێڕان و گەیاندنی تێکست و بیروبۆچوونەکان وەک لەسەردەمی عەباسیەکاندا بزوتنەوەی وەرگێران ڕۆڵی کارای بینی و چەندین بیرمەند لە جیهانی ئیسلامیدا لە فارس، کورد و تورک تێیدا بەشداربوون.
- لە فەلسەفاندنی پرسەکانی خۆی لەڕێی فەلسەفەوە بەزمانی خۆی و بەکارخستنی وەک سامانێکی هزری مرۆیی، کە چەمکگەل و تێزەکانی؛ مافی مرۆڤ، ئازادی، سەربەخۆیی، یەکسانی، دیموکراسی و هتد... لەزۆربەی شوێنی ئەم دونیایەدا ئه و بابەتانە بەشێکە لەخواست و هۆشیاری گەلان کەسەرچاوەکەشی فەلسەفەیە.
لەبەرئەوەی جێکەوتی فەلسەفە لەنێو گەلاندا کە شێواز ی جیاوازی وەرگرتووه، بەپێی پرسیارو پرسەکانی وەک ناسنامه، دەوڵەوت، سەربەخۆیی و دیموکراسی بەرهەمدەهێنرێتەوە. لەکاتێکدا بۆ ئەوروپیەک ئەوانە پرسێکی گەرموگوڕی فەلسەفی نییە. ئێمە لەکەیسە خۆماڵیەکاندا، پەنادەبەینەبەر تێزو چەمکی فەلسەفی بیرمەندە ئەورپاییەکان، بەڵام ئەوە ئاست و توانستی کەسەکەیە کەتاچەند دەبێتە کۆپیکاری ئه و قوتابخانانه و دەیکاتە مۆدیلی چاولێکەری و هزری خۆی دەکاتە پاشکۆ. توانای ڕاڤه و خوێندنەوەو سوودووەرگرتن، بەندە بەکەسەکەوە نەک هەر پێزی فەلسەفەکە. بێگومان ئەمە کاری شارەزایە لەفەلسەفەدا کە نقوم نەبووبێ لەسەرسامی بۆ فەیلەسوفی وەک مۆدە بیجوێتەوە.
کەواتە، بۆفەلسەفەمان هەیە یا پێویسته، نەدەبێ لە گوتارێکی ئۆرینتالیستیەوە داکەوێ کە فەلسەفە لەمرۆڤی خۆرهەڵات دادەبڕێ، بەوەی کە مرۆڤگەلێکی بەوەهم و خەیاڵ و بڕوادارو هەستوسۆز زاڵە بەسەریاندا، نائەقڵانی بیردەکەنەوە. وە نەگوتاری پەرچەکرداری ئۆکسێدینتالیسته (خۆرئاواناسی) که ئیتر بۆئەوەی مافی کولتوری خۆی بسەلمێنێ، کاریگەر و گرنگی خۆرئاوا لەخۆیدا ڕەتدەکاتەوە، هەموو شتێ دەکاتە فەلسەفه و خۆرهەڵات دەبێتە مەملەکەتی فەیلەسوفان! ئه و دابەشکردنەی پێغەمبەر بۆ خۆرهەڵات و فەیلەسوف لەخۆرئاوا، فریودەرە!

7- فەلسەفه و هزر و دانایی
بۆ تێگەیشتن لەوەی کە خۆرهەڵات فەلسەفەی تێدابووە، چەندیین مێژوونوس و فەیلەسوف کارلەسەر جیاوازی نێوان فەلسەفه و هزر، وە فەلسەفه و دانایی دەکەن. بەڵام ئەوەچییە وادەکات بڵێین فەلسەفە وەک تایبەتمەندیەکە بۆ گەلێ؟ گشتیرگیری و جیهانیبوون و گەردوونێتی فەلسەفە، پێکهتاته و ئه و هەلومەرجە بابەتی و کۆششانەیه که فەلسەفە نزیکدەخرێتەوە لە دونیای و زەمینەی هزری و ڕۆشبییری و کۆمەڵایەتی گەلێک. ئایا فەلسەفە جودایە لە هزروبیر، یا ئاستێکی بەرزێتی؟ جیاکردنەوەی هزروبیر لە فەلسەفە، میتۆدیکە بۆسەلماندی فەلسەفە کە تایبەتە بەگەل و شارستانیەتێ. هەندێ پێیانوایە ئەگەر فەلسەفە، هزربێ ئەوا پرسیاری شوێن و زەمەن بێبایەخ و نەشیاوە، چونکی هیچ شوێن و سەردەمێک خاڵی نییە له و ساتە. لەکاتێکدا فەلسەفە ساتێکی تایبەتە لەنێو هزردا، ئەگەرچی واتای ئیتمیلۆجی وشە ی فیلۆسۆفیا ئه و جیاکاریە ناناسێ. دەشکرێ بپرسین: ئایا دانایی و فەلسەفە یەکن؟
دانایی؛ واتە زانین و زانست و دونیابینی و ئەقڵمەندی و ئاکاری بەرزو جوان، سیفەتگەلێک کەهی داناکان بووە. لەکاتێکدا پیتاگۆراس سیفەتی دانای بۆخۆی ڕەتکردۆتەوه، خۆی بە فەیلەسوف داناوە. لەبەرئەوەی پێیوابووە دانایی تەنها سیفەتی خواوەندەکانه و سەربەدونیای باڵایە. بۆیە وتویەتی من فەیلەسوفم. فەیلەسو ف لەوێنەی ئەودا، کەسێکیە حەز بەدانایی دەکات. دیارە سەدەی شەش و حەوتی پێشزاین یۆنان کە (7) دانای-حەکیمی هەبووە دواهەمینیان تالیسی ماڵتای بووه، شاراوەنییە.
چییەتی فەلسەفە لەرێی سروشتی بابەتەکانیەوە دەستنیشاندەکر ێ. بۆنموونهئەرستۆ فەلسەفەی بەزانستێکی تێوری ڕامانەیی بۆ بنەماو هۆکاره یەکەمینەکانی بوونداناوە. بەبۆچوونی ئەویش تالیس یەکەم کەسە ئەمەی کردبێ، لەبەرئەوەش یەکەم فەیلەسو فە لەکانونی فەلسەفییدا. هاوکات ئەوەش دەردەخات که فەلسەفە لەیۆنان هەڵقوڵاوە، بەڵام پەڕیوەتەوە جێگەکانی دیکەی دونیا. ڕایەکە ی ئەرستۆ دەربارەی یەکەم فەیلەسوف کەجێگەی ڕەتکردنەوەیە، لەسەدەی بیست و ساڵانی سیەکاندا لەلایەن هۆسرلەوە داکۆکی لێدەکرێتەوە. هۆسرل جەختدەکات فەلسەفە بەر هەمهێنراوی یۆنانە، ئەگەرچی یۆنانەکان لەژێر کاریگەری جوگرافی ناوچەکه و بەشداری هاوسێکانیاندابوون لەبواری زانستە جیاوازەکاندا، بەڵام هەرئەوان بەتەنها توانیان ئەم زانستە تێوریه ڕامانەییە(فەلسەفە) گەشەپێدەن بەبێ هەبوونی بەرژەوەندی و ڕەزامەندکردنی هێزێکی میتافیزیکی.
هەندێ پێیانوایە میسرو بابلیەکان ئەگەرچی دەسپێشخەربوون لەبواری دۆزینەوە زانستی جیاوازدا، بەڵام ئەوان زانست و دانایی وەک ڕێورەسمی ئایینی بۆ گەیشتن بەرەزامەند ی خوایی بەکاربرد نەک لەپێناو خۆیدا. دیارە کانتیش لەرەخنەی ئەقڵی پەتیدا کەباس لە یەکەم وەرچەرخانی کۆپەرنیکیۆسی دەکا، پێیوایە لەبەرئەوە ی دابڕان بووە له و زانینەی میسریەکان هەیان بوو ە. زانستی میسریەکان تەنها برتیبووە لەکۆکردنەوە سەرنجی ئەزموونی، نەک لە ئاستێکی تیوریدا کەیاساو ڕیساو چەمک و دەزگای فەلسەفی خۆی دابڕێژێ. دیارە لەخۆرهەڵاتدا ئه و وەرچەرخانە نەبووە لە ئەفسانەوە بۆئاین و لەئاینیشەوە بۆفەلسەفە، بەڵکو فۆرمەکانی بیرکردنەوە تێکەڵ و ئاوێتەبوون. ئەگەری سەرهەڵدانی فەلسەفە پوخت بەئاسانی ناناسرێتەوە بەبێ پۆلینکاری شرۆڤەیی بۆ ئه و مەعریفەیە کەهەبووە.
دیارە کەسێکی وەک ئەلتۆسێریش تالیس بەدۆزەرەوەی کیشوەری زانستی وەک ماتماتیک دادەنێ. لەکاتێکدا لێکۆڵینەوە مێژوویەکان دەریانخستووە که زانیاریەکانی تالیس لەبواری ماتماتیک و ئەندازه و جیۆمەتری لە میسرو بابلەوە خواستویەتی، بەتایبەت هەندێ لە ئەهرامەکانی میسر کە پێش تالیس دروستبوون. ئەمیل بەرهیە لەمێژووی فەلسەفەی یۆنان دا ئاماژە بەوەدەکات کە نزیکایەتی زۆرهەیە لەنێوان چیرۆکی ئەفراندن که لەنیۆ میزۆپۆتامیادا بڵاوبووه، لەگەل بۆچوونی تالیس سەبارەت بەوەی کەبنەرەتی بوون ئاوە. وەک لەگیرانەوەی دیوجین ئەلاریتیدا هاتووە پیتاگۆرس کەیەکەم کەسە نازناوی فەیلەسوفی بۆخۆی بەکاربردووه و ئە تێورەکەی کە بەتێوری پیتاگۆرس ناوبانگە لە ئەندازەدا، بابلیەکان زۆر پێشتر ناسویانە، هەربۆیە ناکری بەدامەزرێنەری ئەندازەی بناسرێ، بەڵکو وەرگرو گوازەرەوەبووە. ڕەنگە ئەم نموونانە گومان بخەنە سەرئەوەی بەتەنها یۆنان بەرهەمهێنەری فەلسەفەبن.
هەندێ کە پێیانوایە لەبەرئەوەی فەلسەفە بەمانای ئەرستۆیەکە زانینیک ڕامانی تێوریە، جیاوازە لەزانینی پراکتییکی ئەزموونی کە لە چین و میسرو بابلدا هەبووە. ئەوان زانست وەک مەبەستیکی پراکتیکی و ئەزموونی بەمەبەستی چارەسەری و پزیشکی و دۆزینەوەی چارەنوسی مرۆڤ، مردن لەگەڵ ئەستێرەناسی و سو ڕەکانی ساڵ و وەرزەکاندا هاوجوتکردوە. بۆیە فەلسەفەیا ن نەبووە. زانستەکانیان هەم پراکتیکی وهەم لەپێناو خودی کایە زانستیەکادا نەبووه، بەڵکو ئامرازبووە لەپێناو شتیکەدا. لەکاتێکدا لای یۆنانەکان ئامانجی فەلسەفه و زانست بەکاردبردەکی نەبووە لەپێناو مەبەستیتردا بەڵکو لەپێناو زانینی تێوری خۆیدابووە! دیارە هۆسرل ئەمەدەکاتە نیشانه و خسڵەتی گەلانی ئەوروپی! پێیوایە ئەمان لەپێناو زانست خۆیدا بێدابڕان و پچڕان گەشەی فەلسەفەییان لە کەڵەکەبووەیەکی گەورەدا هەبووە.
هەڵبەت گێڕانەوەی یادەوەری فەلسەفه و سەربوردەی یەکەم فەیلەسوف، ناڕاستییەکە کەلە ئەرستۆوە تا هۆسرل و هایدەگەر وزۆریتریش داکەوتووه. گەڕاندنەوە بو دەسپێکی فەلسەفە، ونبوونە لەنێو دەریای شارستانیەتە بەسەرچووەکاندا. ناتوانین فەلسەفە تەنها بکەین بەبەرۆکی یۆناندا! کەسێتی سۆکرات هێندە کۆنترۆڤێرشەلە-شایەنی ڕەتکردنەوەو وەرگرتنە- نموونەیەکە ناکرێ بیکەنە باوکی فەلسەفەی یۆنانی، هەرچی هەیە بەناوی قوتابیەکەی ئەفلاتونەوەیه. ئەمەش بەڵگەیە کە مێژوو زۆرجار ڕاستگۆنییە. پشتبەستن به و مێژووە ئەورپاسەنتەریزمە پڕگرفتە، نامان گەیەنێتە وەڵامی ڕاستەقینە تاچەند یۆنان وەرگرو گوێزرەوەبوون، تاچەند گەلانی میزۆپۆتیامیاو ئێران و میسر هتد لە سازکردنی فەلسەفەدا بەشداربوون؟ فەیلەسوفەکانی پێش سۆکرات و ئەفلاتون دوای تیاچوونی مامۆستاکەی و ئەرستۆش لەگەشتدابوون بۆدەرەوەی یۆنان!
ئیدی لە پرسیاری کوێوە دەبێ بگوێزینەوە بۆ پرسیاری لەبەرچی فەلسەفە هاتەئاراوە. چونکی ئەوە بەندە بەهەلومەرجی بابەتی و زاتییەوە. ئەم پرسیارە هەم لای ئەفلاتون و ئەرستۆو بەوەرگرتن لەمانیش هایدەگەر وایبۆچووە، کەلەکردەی هەڵچوونی سەرسامبوون و سەرسوڕمانەوە وەک سیفەتێکی فەیلەسوف، هۆکاری فەلسەفاندنە. لە سەرسامیەوە بەبوون و دەرکەوت و کێشه و گۆرانکاریەکان نێویی، چاوگی بیرکردنەوەی فەلسەفییە. ئایا تەنها یۆنانیەکان هەڵگیر ئەم سیفەتەن ؟ هەستکردن بەنەزانی و نەفامی پاڵنەرێکە لەپشت سەرسامیەوە کەمرۆڤ خۆی لێدەربازکات و هۆکارەکانی بزان و بیفەلسە فێنێ. لەکاتێکدا دیکارت بەپێجەوانەوە پێیوایە سەرسامبوون کوشتنی ئەقڵە لە بەردەوامی بیرو پرسیارکردندا.

8- کوردو فەلسەفه لەئێستاوە
لەکۆتاییدا، خاڵی گرێدەرەوەی کورد بەفەلسەفەوە، مافه. مافی فەلسەفە بەکوردی جیاناکرێتەوە لەمافی گەیشتن و بەزانست و زانین. ئەرکی بەشەکانی فەلسەفە و فەیلەسوف ئەرکێکی پەروەردەییە. هاوکات نوسین و فەلسەفاندن بەزمانی کورد تێپەراندنی پارادیمی زاڵی بیرکردنەوەی نوسینی فەلسەفییە بەزمانی سەردەستەکان. لەرەوتی فەلسفەی ئەورپاییدا دیکارت دەستپێشخەربووە له نووسین بە زمانی فەرەنسی لەباتی لاتینی. ڕەنگە کارەکەی ئه و بەزمانی خۆی له و سەردەمەدا ناقۆڵاو جێگەی مشوتمڕبووبێ.
ئیدی دەروازەی فەلسەفه بۆ ئێمە، شانسێکە کەلەڕێیەوە دیالۆگی شارستانی بکەین لەگەڵ هزرودونیای ئەویتردا. زاڵبوونی هزری خۆرئاوا لەبواری فەلسەفەدا دەگەڕێتەوە بۆزرنگی و ڕەوشی مێژوویان، نەک نەتوانسی (پۆتێشنی) زاتی ئێمە. پرسی فەلسەفە وەک زانست نییە، ئەوان زانسیان هەیه و گەشەیان کردووه و ئێمە بەرخۆرین، بەڵام لەمێژووی میللەتانی خۆرهەڵاتدا هەوڵی فەلسەفیی لەقۆناخەکاندا هەبووه و هەڵکشان و داکشانی بەخۆوەدیوە. دۆگمای ئاینی و ئایدۆلۆجیای باو، بارودۆخی ئابوری خراپ و هەژاری نەیهێشتووە گەشەکات.
بەختیار کە بەدیوێکدا بەرگری لەپێگەی فەلسەفە دەکات وەک بیرکردنەوەیەکی بەرزو ناواز، لەلایەکیترەوە داسەکە دەداتە دەست نەیارانی فەلسەفە(کە کەمنین) لە کوردستان. بەتایبەت ئەوانەی لە بواری فەلسەفە دا کاردەکەن کەمینەن، هەو ڵەکانیان سەرەتایی و بێکەموکورتی نییە. بەڵام قۆناخەکە دەرفەتێکە پرسیارو کێشەکانی مرۆڤی کورد بەفەلسەفیی بکرێن. کێشه و پرسەکانی فەلسەفە بیگومان کێشەی مرۆڤن. ئیدی توێژینەوە لە پرسە کولتو ڕی و ئایینی و سیاسیەکان، ئاوەڵاکردنەوەی هزرە. مافی خوێندنی فەلسەفە لەپرۆگرامی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆ کە چاومانتێبڕیوە، تائێمەش لەورێوە بچینە مێژووی فەلسەفەوە هاوکات فەلسەفەش بخەینە ئێستاو مێژووەوە.
ئێمە خاوەنی پرسگەلی هەستیارین، دڵنیام فەلسەفە وادەکات دۆخێکی ڕۆشنخوازی خۆشبێ بۆئەوەی پرسه میتافیزیکیەکان، سیسمتی حوکم، ماف و پرسی شوناس، زانست و تەکنەلۆجیا و پرسەرەوشتیەکان زۆریتیش بدوێنین. لێرەوە ئێمە سەیری بایەخ و گرنگی فەلسەفە دەکەین بەتایبەت لەبنیاتنانی ئەقڵی ڕەخنەیی و شرۆڤەیی و لێکدەرەوە. ئەقڵێ کەبتوانێ لەدیارده و دەرکەوتەکانی دەوروبەری ڕەخنەبگرێ و لەهەڵه و گرفتەکانیشی فێربێ. نوسین و بیرکردنەوەی فەلسەفیی، هەر کارکردن نییه لەناو فەلسەفە خۆیدا، چونکی بەوە دادەبڕێ لەکۆمەڵگه و پرسیارەکانی. هەر کارکردنیش نییە لەسەر پرسەکانی کۆمەڵگەدا، چونکی وندەبێ لە نێو زانستەکانی(کۆمەڵناسی و مرۆڤناسی) دیکەدا. فەلسەفەی کوردی دەکرێ پرۆژەیەکی داهاتووبێ، چونکی هێشتا ناتوانین لەمێژوودا بیدۆزینەوە، بەڵام دەکرێ باس لەهزرو دانایی و دونیابینی کوردی بکەین، بەجۆرێ لەجۆرەکان. هیچ گەل و کۆمەڵگەیەک نییە هزرو ڕوانینی خۆی نەبێ لەرێکخستی ژیان و بەڕوێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی ژیانی کۆمەڵایەتییدا.


نەوزاد جەمال، مامۆستا لەبەشی فەلسەفە- زانکۆی سەلاحەدین[1].
ئەم بابەتە 523 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-04-2013 (11 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 523 جار بینراوە
ئاوات بەختیار عەلی
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کۆمەڵکوژی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناو: ئاوات
ناوی باوک: بەختیار
ڕۆژی ئەنفالکردن: (03-05-1988/ 08-05-1988)
شوێنی ئەنفالکردن: #سەرچناری ئاغجەلەر‌‌‌‌‌‌#
ئاوات بەختیار عەلی، یەکێکە لە ئەنفالکراوانی گوندی (سەرچنار) ی شارەدێی (ئاغجەلەر‌) ی شارۆچکەی (#چەمچەماڵ# ) ی شاری(#سلێمانی# )، لە قۆناغی ئەنفالی(چوارەم) دا لەنێوان ڕێکەوتی (03-05-1988/ 08-05-1988) لە ئاوایی گوندی (سەرچنار‌‌‌) لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێراق، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت و بێ سەر و شوێن کرا.[1]
ئەم بابەتە 229 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ئەنفالکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چەمچەماڵ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 14-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 229 جار بینراوە
ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندەر فەیلی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندە...

ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندە...
ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (#بەختیار عەلی#) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی #بەندەر فەیلی#
ئیسماعیل سابیر

$دەروازەیەک$
سەبارەت بە سروشتیی ئەدەبیات دەبێت بزانین ئێمە لەبەردەم لێکچواندنی فۆڕمە جیاوازەکانی دەربڕین و چێژی لەبن نەهاتووی میتافۆڕ و خەیاڵ داین. بە دیوێکی تریشدا وەک ئۆرهان پاموک لە کتێبی ڕەش دەنووسێت: (نووسین تاکە دڵنەوایییە لە بەرانبەر هێزی سەرسووڕهێنەری ژیاندا) بۆیە کاتێک بە یارمەتیی هەندێک تیۆر و میتۆد بمانەوێت بە تەواویی لەم هێزە سەرسووڕهێنەرە نزیک ببینەوە، لەوسەرەوە مەتەڵئاسا ئەم هەوڵەمان هەندێک درز و کەلێن دروست دەکات، چونکە دەبێت ئەوە بزانین ئێمە کاتێک کارێکی ئەدەبیی وەک ژانری گێڕانەوە دەگرین بە دەستەوە و دەمانەوێت بیخوێنینەوە، باشتر وایە کەمێک پشووفراوان بین و ئەوەمان لەبەرچاو بێت چ تایبەتمەندییەکی گەورەی خەیاڵ لەبەردەمماندا ئامادەیی هەیە. هەر بۆیەش بە پێی ئەو تایبەتمەندییە؛ وا گونجاوە مامەڵە لەگەڵ هەڵکشان و شفرەکانی دەق بکەین، نەک وەک ئەوەی خۆمان لە ڕێی هەندێک تیۆر و تێگەیشتنی ئامادەوە چیمان دەوێت بە زۆر لەسەر دەقێک باری بکەین. لە خاڵێکدا ئەگەر پایەکانی گێڕانەوە پۆلێنبەندی بکرێت بۆ چەند بنەما و ڕەگەزێک، ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە (پڵۆت، ناوەڕۆک، کارەکتەر، گۆشەنیگای گێڕانەوە، گرێچن، شوێن و کات، دیالۆگ، فەزا و ئەتمۆسفێر، زمان، شێواز، تەکنیک) ئەم کەرەستە تیۆرییانە لە بەردەستن بۆ هەموو ڕۆماننووس و چیرۆکنووسێک وەک کۆمەڵێک خام تاوەکوو لە خزمەت دەقەکەیدا وەگەڕی بخات. بەڵام بە وردبوونەوە لە زۆرێک لە کارە ئەدەبییەکان ئەوە ڕوون دەبێتەوە کەمجار هەبووە ڕۆماننووسێک ببینرێت کەوا توانیبێتی هەر یەک لەم ڕەگەزانە وەکوو یەک بە هەمان ئاست و هێز و توانا لە گێڕانەوەکانیدا سەرپێ بخات و وەکیەک تێیاندا قووڵ بێتەوە. بە پێچەوانەوە ئەوەی من بینیومە زۆرجار لە بەشێکی بەرچاو لە چیرۆک و ڕۆمانە کوردییەکاندا ڕەگەزێک لە ڕەگەزەکانی گێڕانەوە بەسەر ڕەگەزەکانی تردا زاڵبووە و ئەوانی تریش فەرامۆش. ڕاستی بە شێوە تیۆرییەکەیش ئەگەر بمانەوێت هەموو ئەو ڕەگەزانە لە دەقدا وەکیەک جێیان بکەینەوە؛ نایشارمەوە کەوا کارێکی ئەستەم نییە بەڵام دەکرێت بڵێین نزیکیەکی هەیە لەگەڵ مەحاڵ، چونکە ئەم ئارگیۆمێنتەی کەوا ئێمە پێشکەشی دەکەین خاڵی نییە لە ئیشکالیەتی هونەریی و هێنانەپێشەوەی خورافەی موتەکامیلی دەق.

$مەبەستی نووسین$
لە پاڵ ڕستەسازی و گۆشەنیگای گێڕانەوە و فەزا و کارەکتەرسازی، زۆربەی جار شەڕی گەورە لەنێوان ڕێکخستنی فۆڕم و زماندا بووە، یان لەنێوان مانا و تەکنیکدا بووە. زۆربەی ئەو نووسەرانەی کەوا کار لە تەکنیک و دروستکردنی فۆڕمێکی دیاریکراو لە گێڕانەوە دەکەن، مانا لایان زۆر سادە و سەرەتایی دەبێتەوە تا حاڵەتی فەرامۆشکردن و برەو نەدان بە چی گوتن. ئەوانەیشی لەسەر مانا دەوەستن، هێندە لە خەمی کوشینی ئایدیا و گەیاندنی مانادان، هێندە لە خستنەڕووی شێوەکانی مانا قووڵ نابنەوە.
ئەمڕۆ دوای خوێندنەوەی دوایین ڕۆمانی بەختیار عەلی بە گەڕانەوە بۆ کۆی کارە تیۆریی و ئەدەبییەکانی دەتوانم بڵێم بەختیار عەلی لەم جۆرە ئەدیبانەیە کەوا مانا لای ئەو پانتاییەکی فراوانی داگیر کردووە. هەرێمێکی لە مانا پێکهێناوە کەوا بە جۆرێک هەموو ڕەگەزەکانی گێڕانەوەی لە خزمەت گەیاندنی ئەو فیکرە ئایدیالییەدا زین کردووە کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لە ڕۆحێکی بەرەنگاری و ڕامنەکراو دژ بە ستەمکاری و کۆتوبەندی ئایدۆلۆژیادا. بە شێوەیەکی تر دەتوانم بڵێم یاخیبوون لای ئەو ڕۆماننووسەی ئێمەدا یاخیبوونێکی مەعریفیی و ئینجا تیۆرییە بە ڕووی تێگەیشتن و ڕاوکردنی ئایدیادا، تەنانەت ئەمە وای کردووە هەندێکجار ئەم تیۆریزەکردنە لە یۆتۆپیا نزیک بێتەوە. بەوەی نەقدی سەرتاپا و گشتگیر دەکات بەبێ خستنەڕووی چاوساغی یان ئەلتەرناتیڤێکی دیاریکراو. ئەمەش بۆ هەندێک کەس قەبوڵکردنی ئاسان نابێت کە لەپێناو گەیاندنی تێزێکی لەم جۆرەدا میتۆدی واقیع بکرێت بە قوربانی. بۆیە وای لێهاتووە لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا بە هۆی ئەو پاشخانە دوور و قووڵەی بۆ ئاراستەکردنی ئەدەب و فیکر سەری خستووە، کەشێک بڕەخسێنێت بۆ کۆمەکیکردن بە کارەکتەر لە هەندێک حاڵەتی ناپێویستدا وەک جۆزیف کارۆل مامۆستای زانکۆ دەڵێت: (مرۆڤ هەرچەندە زیاتر چیرۆک بخوێنێتەوە، ئاسانتر دەتوانێت خۆی بخاتە شوێنی کەسانی تر.) تا لە هەندێک دۆخ و ساتدا ئاگایانە یان نائاگایانە سەرکوتکاری لە تۆن بەجێ دەهێنێت، بەوەی ڕێ بەم کارەکتەرانە نادرێت بە ئازادانە وەک خۆیان کە هەن؛ بدوێن و دەربکەون. لەم بارەیەوە نووسەری ئەفغانی عزیز حکیمی دەربارەی تۆنی دەنگ لە گێڕانەوەدا دەنووسێت: (دەقی باشی چیرۆک دەبێت بتوانێت دەنگی گێڕەڕەوە لە زیهنی خوێنەردا بخوڵقێنێ) واتا لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ئەگەر گێڕەڕەوە منداڵێک بێت ئەوا لە مێشکی خۆماندا دەنگ و ڕووخساری ئەو منداڵە گێڕەڕەوەمان بۆ وێنا بکرێ، یان ئەگەر گێڕەڕەوە لە گۆشەنیگای بکوژێکەوە بێت دەبێت بتوانرێت بیرکردنەوە و شێوازی گوفتاری ئەو کەسە لە مێشکی خوێنەردا زیندوو ڕا بگرێت و لەگەڵ دەقەکەدا ئاوێزانی بکات. چونکە ئەو پێی وایە (نووسەر گێڕەڕەوە نییە، بەڵکو نووسەری ئەو شتانەیە کە کارەکتەری چیرۆک دەیانڵێت، بەم پێیە ڕیتمی نووسین دەبێت ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندییەکانی کارەکتەرەکان بێت نەک نووسەر).

$خستنەڕووی وێنەیەک لە (بەندەر فەیلی)$
لە یەکەم نیگای تایتڵی ڕۆمانەکەدا خوێنەر تووشی جۆرێک لە بەهەڵەداچوون دەبێتەوە، چونکە لە ڕێی ئەم تایتڵەوە وا دەزانرێ ڕۆمانەکە تایبەتە بە ناسنامە و مێژوویەکی کورد لە تۆپۆگرافیایەکی دیاری کراودا وەک لە ڕۆمانی (داگیرکردنی تاریکی)دا ئەمە هەیە. ئەگەرچی لە جوزئێکی بچووکدا خاڵی نییە لەم تێگەیشتنە بەڵام خواستنی پاشناوی فەیلی دوای خوێندنەوی تەواوی ئەم کارە دەردەکەوێت تەنیا خوازە و بەهانەیەکی ئەدەبییە بۆ نیشاندانی ستەمکاریی و دڕەندەیی بەعس لە سەردەمێکی دیاریکراودا نەک ڕۆچوونی تەواوبێت بەناو مێژووی ڕاگواستن و کێشەی فەیلییەکاندا. ئەگەرچی خۆی لە کتێبی (وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان) دەنووسێت: (من مێژوو ناگێڕمەوە بەڵکو ژیانی هەندێک پاڵەوان لە سەردەمێکی دیاریکراو دەگێڕمەوە) ئەمەش وەک کاری بنەڕەتیی ئەدەب جێی بایەخە بەوەی لە پرسە پەراوێزەکانی ژیاندا بچێتە ناو نەست و دونیای ترس و ئارەزوو و کێشە ڕۆژانەییەکانی تاکەوە. وەک محموود فلکی لەسەر ڕۆمانی مێژوویی دەنووسێت: (لە ڕۆمانێکدا تەنانەت ئەگەر لایەنی مێژووییش تیایدا بەهێز بێت، یاسای ئیستاتیکا بە شێوازێک ئیش دەکات کە ملکەچی پەیوەندی نێوان نەست و لۆجیکی زمانی ئەدەبییە.)

لە پنتێکدا ئەگەرچی پڵۆت و ناوەڕۆکی ئەم کارە درێژکردنەوە و دووپاتکردنەوەی ئەزموونەکانی پێشووترە، چونکە لە زۆرێک لە کارەکانی تریدا ئەو پانتاییەمان بینیوە کەوا بۆ فاشیزم و دڕندەیی بەعس تەرخانی کردووە. وەک (چێژی مەرگدۆستی) و (دوا خەندەی دیکتاتۆر) و (جەمشیدخانی مامم) و (شاری مۆسیقارە سپییەکان) و (ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی) و بەشێکی زۆر لە وتار و کارە تیۆرییەکانی تریدا. لەم کارەدا گێڕانەوە تەنانەت هەندێک ڕاستەوخۆتر دەبێتەوە بەهۆی نزیکی ڕۆمانەکە لە بایۆگرافیا. بەڵام لەبەر ئەوەی لە خۆرهەڵات ئایدۆلۆژیای ستەمکاریی و دیکتاتۆرییەت کۆتایی نەهاتووە یان بە فۆڕمی تر هەمیشە بیری بەعسیزم بەرانبەر بە گەلانی ناوچەکە لە هەوڵی سەردەرهێنان و خۆ نوێکردنەوە دایە. بۆیە فاشیزم هێشتا پرسێکی نوێ و تازەیە بە نیسبەت خەڵکی ناوچەکەوە، لەمەشدا هەموو هەوڵێکی بەختیارعەلی ئەوەیە لە ڕێی ئەم خوێندنەوانەوە زیاتر ڕۆبچێت بەناو ترسناکیی و کاریگەریی ئەو ئایدۆلۆژیا دژە ژیانەدا. یان وەک کروگەر دەڵێت: (دەرس و پەندی ئەم چیرۆکانە ئەوەیە لە بەرانبەر دیکتاتۆرییەت ڕابوەستین و خۆشمان نەبین بە دیکتاتۆر)٭ بە تایبەت ئێستا کە زۆرێک لە ڕۆمانەکانی وەردەگڕدرێن بۆ سەر زمانەکانی تر، ئەویش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی ئەم پرسە تەنیا لە کڕوزانەوە و زارەکیی میللییەوە نەمێنێتەوە بەڵکو ئەم پرسە ناوچەییە گشتگیر بکرێ و بگوازێتەوە ناو دونیای ڕۆشنبیری وڵاتانی تردا. تا لە ڕێی ئەم کتێبانەوە نیشانی بدات کەوا ئێمە لە چ سەردەم و ڕۆژگارێکی تاریک ژیاوین و بە چ قۆناغێکی ماڵوێرانکاری کۆڵۆنیالیزمیدا تێپەڕیوین. ئەگەرچی عزیز حکیمی نووسەرانی ئەفغانی ڕای وایە (هەرچەند ڕۆمانێک پەیوەندیی زیاتری بە ژیان و کۆمەڵگەی خوێنەرەوە هەبێت، ئەو خوێنەرە زیاتر دەتوانێت لە پێچوپەنا شاراوەکان یان نەنووسراوەکانی ڕۆمانەکە تێ بگات و چێژی لێ ببینێ) بەڵام هەر خۆی دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت ئەمە بەو مانایە نییە کە خوێنەرێک ئەگەر ئاشنای ناوەڕۆکی جوگرافیی ڕۆمانێک نەبێت چێژ لە خوێندنەوەی نابینێ بەڵکو ئەوەی ئەو ڕۆمانە وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە بریتییە لە کارەکتەری بەهێز، گێڕانەوەی جوان، بینای پتەوی ڕۆمان و فەزای لەیادنەچوو. وەک لە دیالۆگی یەک لە پەڕەگرافەکانی ئەم ڕۆمانەدا هاتووە: (ئەو ڕۆژانە هەر کەس دەهات شتێکی لەو چەشنەی دەخوێندەوە، گەر کورد نەبایە وای بەسەر نەدەهات، گەر فەیلی نەبایە وای بەسەر نەدەهات، گەر لە سەردەمی بەعس نەبایە وای بەسەر نەدەهات.) ڕۆچوون بەناو ژیانی منداڵێکی فەیلی کە قەدەری وایە لە زیندان لە دایک بێت، جۆرێک لە خۆخستنە شوێن دەسازێت بۆ ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یان کەشێکی دڵنەوایی کە ڕەنگە بەندەر تەنیا خوازراوێک بێت بۆ کۆی هاوڵاتیانی عێراق وەک لە پەڕەگرافێکدا هاتووە: (بەندەر فەیلی ڕەمزی گەورەی هەموو گیراو و سزادراوە بێگوناهەکانی عێراق)ه.

لە کۆتاییدا ئەم ڕۆمانە تێڕمانە لە ئامادەییی مەرگ لەم ناوچەیەی ئێمە. پرسیارکردن دەربارەی زیندان و دووبارە پێناسەکردنەوەی ئازادی و گەشەکردنی منداڵ لەژێر سایەی زوڵم؛ تیشکی خراوەتەسەر. بە دیوێکی تریشدا لە ڕێی دڕەندەیی بەعسەوە، ترسناکی هەموو هێزێکی ستەمکاریمان بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ پێناسە دەکات.[1]
ئەم بابەتە 594 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گەلاوێژ - 01-10-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 594 جار بینراوە
بنیاتی گێرانەوە لە داستانی (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی و ڕۆمانی (شاری مۆسیقارە سپییەکان)ی بەختیار عەلی دا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
4 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بنیاتی گێرانەوە لە داستانی (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی و ڕۆمانی (شاری مۆسیقار...

بنیاتی گێرانەوە لە داستانی (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی و ڕۆمانی (شاری مۆسیقار...
نووسەر
سەنگەر قادر شێخ محەمەد حاجی
2009
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: بنیاتی گێرانەوە لە داستانی (مەم و زین)ی ئەحمەدی خانی و ڕۆمانی (شاری مۆسیقارە سپییەکان)ی بەختیار عەلی دا
ژمارەی داونلۆد: 4,431 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 39,824 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 30
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-12-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 23-08-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 39,824 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 27-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.12 MB 141 27-12-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە ڕۆمانى (داگیرکردنى تاریکى)ى (بەختیار عەلی)دا
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە ڕۆمانى (داگیرکردنى تاریکى)ى (بەختیار عەلی)دا
کورتەباس

بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە ڕۆمانى (داگیرکردنى تاریکى)ى (بەختیار عەلی)دا
کورتەباس

بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە ڕۆمانى (داگیرکردنى تاریکى)ى (بەختیار عەلی)دا
لێکۆڵەر: هەڵمەت بایز ڕەسوڵ
لە گۆڤاری (توێژەر)ەوە
گۆڤارێکی ئەکادیمیی وەرزیی تایبەت بە زانستە مرۆڤایەتییەکانە، فاکەڵتیی ئاداب لە #زانکۆی سۆران# دەریدەکات.
بەرگی 6
ژمارە 1 (2023).[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=554279&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بنیادگەریى پێکهاتەیی لوسیان گۆڵدمان لە ڕۆمانى (داگیرکردنى تاریکى)ى (بەختیار عەلی)دا=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | hewalname.com
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 22
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
فەرمانگەکان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سۆران
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 22-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کاکۆ پیران )ەوە لە: 22-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 238 جار بینراوە
بەختیار عەلی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook2
Twitter1
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەختیار عەلی

بەختیار عەلی
بەختیار عەلی محەمەد نووسەر و ڕۆماننووسی کورد لە #08-08-1960# لە گەڕەکی (#ئیبراهیم پاشا#) ی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی #شێخ سەلام# لە سلێمانی تەواوکردووە پاشان خوێندنی ناوەندی، لە ناوەندی ئەزمڕ و خوێندنی ئامادەیی، لە ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان تەواوکردووە. پاشان لە زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین دەبێتە خوێندکاری بەشی زەویناسی و پاش خۆپشاندانەکانی ساڵی 1983ی خوێندکارانی #زانکۆی سەڵاحەدین# لە #هەولێر# دەستی بریندار دەبێت و بە یەکجاری دەست لە خوێندنی زانکۆ هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی. لەوە بە دواوە بە تەواوەتی خۆی بۆ کاری نووسین یەکلا دەکاتەوە و هەمان ساڵ واتا ساڵی 1983 قەسیدەی نیشتمان دەنووسێت و دەبێتە یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەختیار عەلی-یەکی تر نییە!
شێرزاد حەسەن=KTML_End==KTML_Quote_End=
ساڵی 1985 بەهۆی بارودۆخی نالەباری باشووری کوردستان و بۆ ئەوەی لە سوپای ئێراقیدا نەبێتە سەرباز، دەچێت بۆ ئێران و نزیکی 8 مانگ لە شاری کەرەج لە کامپێکی پەنابەراندا دەژی، بارودۆخی دژواری کەمپەکە و بێ هیوایی وادەکەن بگەڕێتەوە و ماوەیەکی درێژ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بمێنێتەوە. ئەزموونی سەختی ژیان و ململانێی بەردەوامی لەگەڵ فاشیزمی بەعس و تەسکبیری حیزبە کوردییەکان دەبن بە ئەزموون و پاشخانێکی فیکری و ڕۆحی گرنگ بۆی کە دواتر لە کۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانیدا ڕەنگ دەدەنەوە.بەختیار عەلی دوای جێهێشتنی شاری کەرەج بە هاوڕێیەتی هەردوو نووسەر فاروق ڕەفیق و #ڕێبوار سیوەیلی# ڕوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات و بۆ ماوەیەک لە ناوچەی چەمپاراو نیشتەجێ دەبن و پاشانیش لەگەڵ ئەو دوونووسەرە لە شاری #بانە# دەمێننەوە.
دوای گیرسانەوەیان لە شاری بانە بەهۆی کاریگەرییەکانی شەری ئێران و ئێراقەوە و ئەو پەستانە زۆرەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەری دەبێت بەختیار عەلی بۆ جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە کوردستانی باشوور و دەست دەکات بە چالاکی ڕۆشنبیری و نووسین ئەدەبی و فیکری. پاش سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ، کوردستان بە جێ دەهێڵێت و ڕوودەکاتە سووریا و پاشان ئەڵمانیا و لە ساڵی 1999وە لە شاری کۆڵن نیشتەجێ دەبێت و لەژێر هەل و ئەزموونەکانی ژیانی تاراوگە و دونیای مودێڕنی ئەوروپادا ژیانی ئەدەبی و نووسەری پەرە دەستێنێت.
یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەی بەختیار عەلی قەسیدەی نیشتمانە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1983ز، لە ساڵانی هەشتادا بەختیار کۆمەڵێک قەسیدەی درێژیش دەنووسێت، کە (شار) ، (گوناه) ، (کەرنەڤاڵ) و دەستنووسی یەکەمی ڕۆمانی (مەرگی تاقانەی دووەم) یش بەشێک لەو بەرهەمانەن.
بەختیار عەلی لە پاییزی ساڵی 1989دا یەکەمین وتاری بە دوو بەش بە ناونیشانی (قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی) دا لە ڕۆژنامەی (پاشکۆی ئێراق) دا بڵاودەبێتەوە. لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕیندا، لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەری تردا ژمارەیەکی گۆڤاری ئازادی دەردەکەن کە دواتر پێنج ژمارەی لێ بڵاودەبێتەوە. لە ساڵی 1992دا یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە جۆرێکی ئێجگار سادە و سەرەتایی و بە تیراژێکی کەم چاپ دەکرێت. لەنێوان ساڵانی 1992 تا 1994 چەندین کۆڕ و سیمینار لە هەولێر و سلێمانی پێشکەش دەکات و ئیشەکانی لەپاڵ ئیشی کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری تردا وەک سەرەتای سەرهەڵدانی جۆرە تێڕوانینێکی جیاواز بۆ ئەدەب و کۆمەڵگە سەیردەکرێن.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە ئەیلولی 1994دا کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە سووریا، پاش نۆ مانگ ژیان لە دیمەشقدا دەگاتە ئەڵمانیا و ساڵی 1999 لە فڕانکفۆرت نیشتەجێ دەبێت. لەو ماوەیەدا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەهەند، لە ساڵی 1997 یشدا دەست بە نووسینی ڕۆمانی (ئێوارەی پەروانە) دەکات و تەواوی دەکات.
پاشان لە ساڵانی نەوەدەکان هاوشانی #ڕێبین هەردی#، ڕێبوار سیوەیلی، #مەریوان وریا قانع#، #فاروق ڕەفیق#، #ئاراس فەتاح#، #هەڵکەوت عەبدوڵڵا# گرووپی ڕەهەند دادەمەزرێین، پاشان چەند ژمارەیەک لە گۆڤاری ڕەهەند بڵاو دەکەنەوە، کە گۆڤارێکی ئەدەبی-فیکری بووە.
بەختیار عەلی ئەو نووسەرە ئەفسووناوییەیە کە لە سێبەری ئەزموونی ژیانێکی پڕ هەوارز و نشێو و هێز و توانایەکی ئەدەبی بێ وێنەدا بووەتە خولقێنەری کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی و ڕۆشنبیری ناوازە کە ئەوڕۆ لە ڕیزی باشترین بەرهەمەکانی دونیادا پۆلین دەکرێن. بەشیک لەو بەرهەمانە بە پێی دابەشکاری ژانر و بابەتەوە بریتین لە؛
$دیوانە هۆنراوەییەکان:$
گوناﮪ و کەرنەڤاڵ 1992
بۆهیمی و ئەستێرەکان 2000
کۆی بەرهەمە هۆنراوەییەکان 1983 -1998
ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا 2004
تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە -کۆی بەرهەمە هۆنراوەیەکان 1983 -2004
ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن 2009
شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت 2019
$ڕۆمانەکان:$
مەرگی تاقانەی دوووەم، سوید 1997
ئێوارەی پەروانە 1998
دواهەمین هەناری دونیا، 2002
شاری مۆسیقارە سپییەکان، 2005
غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ، 2007
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، 2009
جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، 2010
کەشتیی فریشتەکان -بەرگی یەکەم، 2012
کەشتیی فریشتەکان -بەرگی دووەم، 2013
هەورەکانی دانیال، 2015
کەشتی فریشتەکان بەرگی سییەم 2017
دەریاس و لاشەکان 2019
داگیرکردنی تاریکی 2020
بەندەر فەیلی 2022
$شانۆنامە$
بۆ دۆزەخ ئەی بێگوناهان 2021
میوانێک لە سەرزەمینی دوورەوە 2023
$بەرهەمە فیکرییەکان:$
وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا سێزدە چاوپێکەوتن لەگەڵ نووسەر 2003
سێوی سێهەم 2009
جوانییەکانی ناڕێکی 2015
ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی 2015
ئایدۆلۆژیست 2019
زنجیرەکانی دۆن کیشۆت 2021
گوتاری مانەوە 2021
مەعریفە و ئیمان بەختیار عەلی و هێمن قەرەداغی
$پڕۆژەی کۆکردنەوەی بەرهەمە تیۆرییەکان$
چێژی مەرگدۆستی 2011
لە دیارەوە بۆ نادیار 2011
وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان 2012
ئیمان و جەنگاوەرانی 2004
ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس 2014
نەرسیسی کوژراو 2015
یادەوەری و زەمەن 2015
ناشوێن 2019
ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتەکانی 2019
دوا خەندەی دیکتاتۆر 2020
خوێنەری کوشندە 2021
لەدەستدانی ئاسمان 2021
دەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ 2022
منداڵەکانی ساتۆرن 2022
وەک دەریایەک پڕ لە نهێنی 2023
[1]
ئەم بابەتە 53,772 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 15
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 103
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 08-08-1960 (64 ساڵ)
ئاستی خوێندن: ئامادەیی
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
جۆری کەس: ڕۆماننووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوبیر قادر ڕەسوڵ )ەوە لە: 12-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 53,772 جار بینراوە
بیروڕاکانتان
بۆ چی فایلی پی.دی.ئف ی کارەکانی بەختیار عەلی لە سەر ھووچ ماڵپەری ئینتەرنتیدا نیە؟ ئیمە کوردە ئێرانیەکان چۆن کارەکانی ئەم نوسەرە بخوێنین؟
بێزاد کرماشانی
28-04-2014 23:58:08

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 27-10-2009 هاوبیر قادر ڕەسوڵهـ.ق.ڕ.
بەختیار عەلی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەختیار عەلی

بەختیار عەلی
ناڤ: بەختیار
ناڤێ بابێ: عەلی
ڕۆژا ژ دایکبوونێ: #08-08-1960#
جهێ ژ دایکبوونێ: تاخا ئیبراهیم پاشا، سلێمانی

$ژیاننامە:$
بەختیار عەلی محەممەد نڤیسەر و ڕۆماننڤیسێ کورد ل 08-08-1960 ل تاخا #ئیبراهیم پاشا# یا باژارێ #سلێمانی# ێ ژ دایکبوویە. خواندنا خوە یا سەرەتایی ل قوتباخانەیا #شێخ سەلام# ل سلێمانیێ تمام کرییە و خواندنا ناوەندی ل ناوەندا «ئەزمەڕ» و یا ئامدەیی ل «هەڵکەوتا کوڕان» تمام کرییە. پاشی ل زانکۆیا سلێمانی و سەلاحەدینێ دبیتە قوتابیێ بەشا ئەردناسیێ. پشتی خوەپێشاندانا ساڵا 1983یا خواندەڤانێن زانینگەها #سەلاحەدین#ێ، ل #هەولێر#ێ دەستێ ڤی بریندار دبیت و ب ئێکجاری دەست ژ خواندنا زانکۆیێ هلدگریت و ڤەدگەریتە باژارێ سلێمانیێ. پشتی وێ بوویەرێ ئیدی ب تمامی خوە تەرخانێ نڤیسینێ دکەت و هەر د ڤی ساڵیدا (1983) «قەسیدەیا نیشتمان» بڵاڤ دکەت و کو ئێکەم بەرهەما وی یە.
ساڵا 1985 ل بەر ڕەوشا خراپا باشوورێ کوردستانێ، هەروەسا ژ بۆ هندێ کو ل سوپایا عیراقێ نەبیتە سەرباز، دچیتە ئیرانێ و نێزی 8 هەیڤان ل باژارێ کەرەجێ ل کەمپا پەنابەران دژیت. ڕەوش و دۆخا خراپا کەمپێ و بێ هێڤیتی دبنە سەبەب کو ڤەگەریت و ژ بۆ دەمەک درێژ ل ناوچەیێن جودایێن ڕۆژهەڵاتا کوردستانێ بمینیت. بەختیار د ڤەگەرا خوە ل باژارێ کەرەجێ، ب هەردوو هەڤاڵێن خوە یێن نڤیسکار، فاروق ڕەفیق و #ڕێبوار سیوەیلی# ل باژارێ #بانە#یێ ئاکنجی دبن. ئەزموون و زەحمەتیا ژیانێ و ململانێیا بەردەوام دگەل فاشیزما بەعس و تەسکبیریا حزبێن کوردی دبنە پاشخانەک گرنگ د هزر و بیرێن ڤی دا، کو پاشێ د ناخ و ناوەرۆکێ بەرهەمێن ڤی دا ژی ڕەنگ ڤەددەن. پشتی کاریگەریێن شەڕێ ئیران و عیراقێ و گوشار و ئاستەنگێن کۆمارا ئیسلامیا ئیرانێ، بەختیار عەلی جارەک دی ڤەدگەریتە باشوورێ کوردستانێ و دەست ب نڤیسین و چالاکیێن ڕەوشەنبیری دکەت. پشتی سەرهڵدانا شەڕێ ناوخۆ، کوردستانێ ب جی دهێلیت و ڕوو دکەتە سووریا و پاشان ئەڵمانیایێ. ل ساڵا 1999 ل باژێرێ کۆڵنا ئەڵمانیایێ ئاکنجی دبیت و دەرفەتێن ژیانا مۆدێڕنا ئەورووپایێ دەلیڤەیێن باشتر ژ بۆ ژیانا ڤی یا ئەدەبی بەردەست دکەت. ئێکەم بەرهەما بلاڤکریا بەختیار عەلی «قەسیدەیا نیشتمان»ە کو بۆ ساڵا 1983ز ڤەدگەریت، ل ساڵێن هەشتێیان بەختیاری کۆمەڵەک قەسیدەیێن درێژ نڤیسین، کو پێک دهێن ژ «شار»، «گوناە»، «کەرنەڤاڵ» و دەستنڤیسا ئێکەما ڕۆمانا «مەرگی تاقانەی دووەم» ژیک بەشەکە ژ وان بەرهەمان.
پاییزا 1989 ئێکەم گۆتارا بەختیار عەلی ل دوو بەشاندا ب ناڤنیشانێ «قسەکردن لە پەراوێزی بێدەنگی»دا ل ڕۆژنامەیا «پاشکۆیا عیراق»ێ بڵاڤ دبیت. د ڕۆژێن دەسپێکا ڕاپەڕینێدا گەل کۆمەڵەک ژ نڤیسەراندا هەژمارەک ژ گۆڤارا «ئازادی»ێ پارڤە دکەن کو پاشێ پێنج ژمارە ژێ بڵاڤ دبن. ساڵا 1992 ئێکەم کۆمەڵە هەلبەستا ڤی ب ئاوایەک گەلەک سادە و ب تیتراژەک کێم دهێتە چاپ کرن. ل بەینا ساڵێن 1992 حەتا 1994 چەند کۆڕ و سمینارەکان ل هەولێر و سلێمانیێ پێشکەش دکەت و هەڤدەم ل گەل کۆمەک ژ نڤیسەرێن دی بەشدار دبیت ل چێ کرنا ڕەوتەک نوو ل دیدەک جودا ژ بۆ وێژە و جڤاکێ. ل ساڵا 1997 دەست ب نڤیسینا ڕۆمانا «ئێوارەی پەروانە» دکەت و تمام دکەت. ل ساڵێن نەهوێدان هەڤملێ #ڕێبین هەردی#، ڕێبوار سیوەیلی، #مەریوان وریا قانع#، #فاروق ڕەفیق#، #ئاراس فەتاح#، #هەڵکەوت عەبدوڵڵا# گرووپا ڕەهەند دادمەزرێنن. گۆڤارا ڕەهەند یەک ژ چالاکیێن گرنگێ ئەدەبی - فکری بوو. بەختیار عەلی ل ژێر سیبەرا ئەزموونا ژیانەک دژوار و تەژی ژ زەحمەتیان شیا بەرهەمین ئەدەبیێن ناوازە بئافرینیت و ئیرۆ د ڕێزا باشترین بەرهەمێن جیهانێدا جهێ خوە دکەن.
$بەشەک ژ بەرهەمێن بەختیار عەلی:$
دیوانێن شعری:
گوناه و کەرنەڤال
بۆهیمی و ئەستێرەکان
سەرجەم هەلبەستێن ساڵێن 1983 - 1998
ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوس دا
تا ماتەمی گوڵ... تا خوێنی فریشتە - کۆی بەرهەمە شیعریەکان 1983 - 2004
ئەی بەندەری دۆست.. ئەی کەشتی دوژمن 2007
ڕۆمان:
مەرگی تاقانەی دوووەم، سوید 1997
ئێوارەی پەروانە، ستۆکهۆڵم ناوەندی چاپەمەنی ڕەهەند، 1998
دواهەمین هەناری دونیا، 2002
شاری مۆسیقارە سپییەکان، 2006
غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ، 2008
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان، 2009
جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، 2010
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی یەکەم، 2012
کەشتیی فریشتەکان - بەرگی دووەم، 2013
هەورەکانی دانیال، 2015
بەرهەمە فیکرییەکان:
ئیمان و جەنگاوەرانی
وەڵام لە ڕۆژگاری ونبوونی پرسیاردا سێزدە چاوپێکەوتن لەکەڵ نووسەر
خوێنەری کوشندە
چێژی مەرگدۆستی
سێوی سێهەم
یادەوەری و زەمەن
نەرسیسی کوژراو
ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی
جوانییەکانی ناڕێکی
ئاوڕەکەی ئۆرفیۆس
مەعریفە و ئیمان بەختیار عەلی و هێمن قەرەداخی
وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان
لە دیارەوە تا نادیار [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 909 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کرمانجی - کوردیی سەروو | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئەمیر سیراجەدین
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 16
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
ڕۆژی لەدایکبوون: 08-08-1960 (64 ساڵ)
ئاستی خوێندن: ئامادەیی
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
جۆری کەس: ڕۆماننووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 30-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 30-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 30-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 909 جار بینراوە
بەختیار عەلی شاکر
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کۆمەڵکوژی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەختیار عەلی شاکر
کۆمەڵکوژی

بەختیار عەلی شاکر
کۆمەڵکوژی

ناو: بەختیار
ناوی باوک: عەلی شاکر
ساڵی لەدایکبوون: 1947
ڕۆژی گیران و ئەنفالکردن: #31-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کانی بۆت#ی شارەدێی #شێروانی مەزن# ی شارۆچکەی #مێرگەسوور# لە پارێزگای #هەولێر#.
شوێنی ئەنفالکردن: #قوشتەپە#
شوێنی کۆچی دوایی: پارێزگای موسەنا (میسان) -خوارووی ئێراق
ساڵی کۆچی دوایی: 1983
$ژیاننامە$
هاووڵاتییەکی کوردی گوندی کانی بۆتی شارەدێی شێروانی مەزنی شارۆچکەی مێرگەسۆر بووە، لە ڕێکەوتی 31-07-1983 لە کۆمەڵگەی قوشتەپە بەر شاڵاوی بەدناوی ئەنفالی بارزانییان کەوتووە. [1]
ئەم بابەتە 516 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کۆمەڵکوژی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1947
ڕۆژی ئەنفالکردن: 31-07-1983 (36 ساڵ)
پلەی پارتایەتی: ئەندام
جۆری کەس: ئەنفالکراو
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مێرگەسوور
قۆناغەکانی ئەنفال: نەزانراو
نەتەوە: کورد
هۆز: بارزان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 18-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 19-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 19-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 516 جار بینراوە
بەختیار عەلی شاکر
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کۆمەڵکوژی | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەختیار عەلی شاکر
کۆمەڵکوژی

بەختیار عەلی شاکر
کۆمەڵکوژی

ناڤ: بەختیار
ناڤێ بابی: عەلی شاکر
ساڵا ژدایکبوونێ: 1947
ڕۆژا گرتن و ئەنفالکرنێ: #31-07-1983#
جهێ ژدایکبوونێ: گوندێ کانی بوت یا سەر ب باژارۆکێ شێروان مەزن، سەر ب باژارێری مێرگەسۆرا پارێزگەها هەڤلێرێ
جهێ ئەنفالکرنێ: قوشتەپە
جهێ کۆچکرنێ: پارێزگەها موسەنا (میسان) باشوورێ عیراقێ
ساڵا کۆچکرنێ: 1983
ژیاننامە
ھەڤوەلاتیەکێ کوردێ دەڤەرا بارزان شاروچکەیا مێرگەسورە، ل رێکەفتی 31-07-1983 ل کومەلگەھا قوشتەپە ل بەر ئەنفالکرنا بارزانیان کەفتییە. [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کرمانجی - کوردیی سەروو | ئامادەکرنا کوردیپێدیایێ - سەریاس ئەحمەد
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کۆمەڵکوژی
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1947
ڕۆژی ئەنفالکردن: 31-07-1983 (36 ساڵ)
پلەی پارتایەتی: ئەندام
جۆری کەس: ئەنفالکراو
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مێرگەسوور
قۆناغەکانی ئەنفال: نەزانراو
نەتەوە: کورد
هۆز: بارزان
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 27-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 27-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,850
وێنە 104,260
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,712
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.187 چرکە!