پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,051
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 14 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاسۆس ئەحمەد هەردی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاسۆس ئەحمەد هەردی

ئاسۆس ئەحمەد هەردی
لەساڵی 1963 لەشاری #سلێمانی# لەدایکبووە، دەرچووی کۆلیژی ئەندازیاری میکانیکە و ساڵی 1987 بووەو بەپێشمەرگە و لەراپەرینەکەی بەهاری ساڵی 1991وە گەراوەتەوە بۆ ناوشار و لەوکاتەوە وەکو کەسێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، ناوبراو بێجگە لەنووسینی سەدان وتار لەنێو ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا خاوەنی وەرگێرانی سی کتێبە کەدوانیان هی نووسەری ناسراو #ئیسماعیل بێشکچی#یە و ئەوی تریشیان تایبەتە بەمێژووی ئەردەڵانییەکان. بەڕێوەبەری کۆمپانیای #ئاوێنە#یە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1097/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=ئاسۆس ئەحمەد هەردی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1097/0001.JPG=KTML_Photo_End=
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی (#هاوڵاتی#)و لە لە دامەزراندیەوە (05-11-2000) تا کۆتایی ساڵی پێنجەم (05-11-2005) سەرنووسەری هاولاتی بووە.
یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی (ئاوێنە)و لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونیەوە (03-01-2006) سەرنووسەری بووە تا (15-03-2009).
لە (12-12-2009)دا خەڵاتی (جوبران توینی) بۆ ڕۆژنامەگەریی ئازاد پەبەخشراوە.
ئەم بابەتە 28,983 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان نێت
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 19
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: ئەندازیاری
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 28,983 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.116 KB 25-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئایا کەمی یا زۆری شیعر پێگەی شاعیر دیاری دەکات؟ ئەحمەد هەردی بەنموونە
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایا کەمی یا زۆری شیعر پێگەی شاعیر دیاری دەکات؟ ئەحمەد هەردی بەنموونە

ئایا کەمی یا زۆری شیعر پێگەی شاعیر دیاری دەکات؟ ئەحمەد هەردی بەنموونە
$ئایا کەمی یا زۆری شیعر پێگەی شاعیر دیاری دەکات؟ ئەحمەد هەردی بەنموونە$
#گۆران هەڵەبجەیی#

بەڕێزێک کە بەوە ناسراوە بەردەوام لایڤی هەیە و سەبارەت بە شتگەلێک ڕاوبۆچوونی خۆی دەردەبڕێت، لە لایڤێکیدا کە لە ڕابردووی نزیکدا پێشکەشی کرد کەوتە هەڵەیەکی مەزنەوە.
مرۆڤ هەرچەند بەتواناو لێهاتووبێت، هەرچەند مەودای زانیاری و هزری فراوان بێت، ناتوانێت فریای هەمووشت بکەوێت و هەق بە هەموو بوارو لایەنەکان بە پێی پێویست بدات. بۆیە باشترە تەرکیز لەسەر لایەنێک بکات کە سەرکەوتووە تێیدا و لەوێدا خۆی بەهێز بکات و تواناو وزەی خۆی تێدا وەگەڕ بخات.
خاڵێکی تر کە زۆر گرنگە ئەوەیە، دەمێک دەربارەی کەسێک قسەدەکرێت پێویستە زوومی باسەکە تەنیا لەسەر ئەوبێت و پەلنەهاوێژێت بۆکەسانی دەرەوە، ئیدی باب، دایک، خوشک و برا و خزم یا هەرکەسێکی دیکەبن، چونکە لەم حاڵەتەدا تەرکیزەکە پەرشوبڵاو و لاواز دەبێت، هاوکات مەرج نییە کەسانی دورووبەری ڕەخنە لێگیراو پەیوەندیان بەوباسەوە هەبێت یاخود لە بۆچوونەکاندا هاوڕابن.
لایڤەکەی ئەم بەڕێزە تایبەت بوو بە دکتۆرە چۆمان هەردی، کە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەک دەربارەی [چەندەر] کۆمەکی دارایی لە یەکێتی ئەوروپا وەرگرتوە.
ئەز قسە لەسەر ئەو لایەنە ناکەم چونکە کاری من نیە، بەڵکوو تەنیا هەڵوەستە لەسەر بڕگەیەک لە قسەکانی ئەو بەڕێزە دەکەم کە پەیوەستە بە باوکی دکتۆرە چۆمانەوە، واتە شاعیری کۆچکردوو ئەحمەد هەردی.
لە سەرەتای لایڤەکەیدا بێ ئەوەی پەیوەندی بە ناوەرۆکی بابەتەکەیەوە هەبێت یاخود کەڵک بە باسەکەی بگەیەنێت، بە شێوەیەکی گاڵتە ئامێز و تاڕادەیەک بێبەها کردنی شاعیر وتی:
[هەموو شیعرەکانی ئەحمەد هەردی هێندەی لاپەڕەکانی پاسپۆرتەکەم نابن].
دیارە ئەم بەڕێزە وا تێگەشتوە کە هەر شاعیرێک شیعری زۆربوو ئەوە شاعیرێکی سەرکەوتووە، خۆگەر شیعری کەم بوو ئەوە شاعیرێکی لاواز و شکستخواردوە.
نکولی لەوە ناکرێت کە ئەحمەد هەردی ئەستێرەیەکی گەشە بە ئاسمانی شیعری کوردییەوە. شیعرەکانی هێندە بەسۆزن هێندە هەست بزوێنن هێندە پڕماناو ئەندێشەی قوڵی کۆمەڵایەتین بە ئاسانی لە دەروازەی ڕۆح دەدەن، هەر ئەم خەسڵەتەیە وای کردووە کە زۆربەی شیعرەکانی لەلایەن کەڵە گۆرانیبێژەکانەوە بکرێنە گۆرانی. ئایا کەسێک هەیە بتوانێت نکولی لەبەرزی شیعری { ست فاتیمە} بکات؟ ئایا ئەویندار هەیە لە کاتی چاوەڕوانی ژوواندا خۆی لە شیعری { چاوەڕوانیدا}دا نەبینیبێتەوە؟
یاخود پەندە شیعری:
[بەدەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەهریشی تێدابێت گوناهی خۆتە بیزانە
هەڵە یاخود گوناهت کرد لەکاتێکدا کە بێهۆشی
سزاو تاڵاوی هەرچی بێت ئەبێ وەک بادەبینۆشی]
ئەم پەندە شیعریە هێندە جوان و پڕمانایە، دەشی وەک کردارێکی چەوت و هەڵە بەسەر زۆربەماندا هاتبیت، تەنانەت دەکرێ بۆ هەنگاو و سیاسەتی هەڵەی دەسەڵات و حکومەتەکانیش دەستبدات.
دیوانی [ڕازی تەنیایی ]شاکارێکە بۆخۆی کە دەکرێ لەپاڵ هەر شیعرێکدا هەڵوەستەیەک بکەین، بەتایبەتی شیعری {دڵێکی تێکشکاو} کە بەڕای دەکرێ هەموو گەنجێکی بەشمەینەتی وڵاتەکەم خۆی تێداببینێتەوە }، ئەم شیعرە هێندە چێژبەخشە هێندە باڵایە مرۆڤ بە خوێندنەوەی دەچێتە دنیای ڕامان خەیاڵاتەوە.
هەر بۆ ئەوەی بۆ ئەو بەڕێزە بسەلمێنم کە کەمی یا زۆری بەرهەمی ئەدەبی پێوەرنیە بۆ ناو و ناوبانگی ئەدیب، بەڵکوو ناوەرۆک و ماناو پێگەی خودی بەرهەمەکەیە، کە تا چ ڕادەیەک کاریگەریی لەسەر خوێنەر دەبێت و هەستی دەبزوێنێت، ئەوە چەند نموونەیەک دەخەمەڕوو:
+ شەهید مەلا عەلی خاوەنی شیعری {سێدارە} کە هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا بەکلیپ شاکارێکی لێ درووست کردووە، پێدەچێت هەندێک شیعری دیکەی هەبێت، بەڵام ئەو شیعرەی کە لە ژووری چاوەڕوانی سێدارەدا نووسیویەتی، شعرێکە مرۆڤ لە ئاست ورەبەرزی و ماناو مەدلوڵاتیدا سەری سووڕدەمێنێت. کەواتە تەنیا شیعری { سێدارە} پێناسەیەکی پڕاوپڕە لە سەلیقەو شاعیریەتی شەهید مەلا عەلی.
+کازم ساهیر گۆرانیەکی بەناوبانگی هەیە بەنێوی{انا و لیلی} واتە من و لەیلا، شیعری گۆرانیەکە هێندەبەرزە هێندە جوانە، چەندین شاعیر خۆیان کرد بە خاوەنی، بەڵام کازم ساهیر بەگومان بوو کە ئەوانە خاوەنی ئەو شیعرە بەرزەبن، بۆیە پاش گەڕان و پرسیار کە چەند ساڵی خایاند شاعیرەکەی دۆزیەوە کە ناوی [حەسەن مەروانی]یە خەڵکی باشووری ئێراقە. ئێستایشی لەگەڵدابێت ئەو کەسە خاوەنی تەنیا ئەوشیعرەیە کە لەدەمی زانکۆدا نووسیویەتی بۆ خۆشەویستەکەی ، ئەو خۆشەویستەی کە خیانەتی لێکردووەو کەسێکی تری خۆشویستوە.
دیارە کازم ساهیر بەپێی ئەزموون و سەلیقەو مێژووی هونەری خۆی، هەموو شیعرێک ناکاتە گۆرانی، بەڵکوو جۆرە شیعرێک پەسەنددەکات هەست بزوێن بن و هاوکات لەڕووی ناوەرۆک و ستاتیک و تەکنیک و لایەنی دیکەوە گونجاوبن.کەواتە شێعرەکەی حەسەن مەدوانی ئەو هەموو خەسڵەتانەی لەخۆ گرتوە، ئەمەش ئاست بەرزی شاعیربوونی حەسەن دەسەلمێنێت.
+ نموونەیەکی تر ڕۆماننووسی کورد [بەهرۆز بووچانی]یە کە بە نووسینی تەنیا ڕۆمانێک ناوی دەرکرد و هەر بەو بۆنەشەوە بەرزترین خەڵاتی ئەدەبی لە ئوسترالیا وەرگرت. ڕۆمانەکەی بەنێوی [ جگە لە چیاکان کورد دۆستی نیە]. هەر پاش بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەکەی نیوزیلەندا مافی پەنابەری پێبەخشی، کە تا ئەوکاتە لە کەمپێکی پەنابەران لە دوورگەی [مانووس] سەر بە ئوقیانووسی ھێمن دەژیا.
پاشان هەمان ڕۆمان بۆچەندین زمان وەرگێڕدرا.
+ حەمەدۆستانی کۆچکردوو، ئەویش بە ڕۆمانی یەکەمی کەبە سویدی نووسی بە نێوی[شوێنێک لەبەهەشت] ناوبانگی دەرکردو هەمان ڕۆمان چەندین جار چاپکرایەوە، هاوکات وەرگێڕدرایە سەرچەندین زمان لەوانە ئینگلیزی.
حەمە دۆستان بەو ڕۆمانەی لەڕووی کۆڕو سەمینار وخەڵات و فرۆشی ڕۆمانەکەیەوە توانی پێش نووسەرە ناودارەکانی سوید بکەوێت.
+سارا عومەری شاعیر نیشتەجێی دانمارک لەگەڵ یەکەم ئەزموونیدا لەبواری نووسینی ڕۆماندا گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
سارا پێشتر تەنیا شیعری دەنووسی، بەڵام ساڵی [2017] یەکەم ڕۆمانی بە زمانی دانمارکی بەنێوی{مردووشۆر} نووسی.
ئەو ڕۆمانە هێندە دەنگی دایەوە بە جۆرێک کەم خێزان هەیە دانەیەکی نەکڕیبێت
پێم وابێت ڕۆمانەکەی دووسێ جار چاپکرایەوە، ژمارەیەکی باش خەڵاتی چنیەوە، زۆرترین دیدارو کۆڕو سەمینارو دیبەتی لەبارەوە سازکرا. هەر بە نموونە ئێمە ناوەندێکمان هەبوو بەنێوی[سەنتەری دیالۆگ]، دیبەیتێکمان بەدانمارکی بۆ ساز کرد، هۆڵەکە [ 400 ] کەسی دەگرت، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵک بەپێوە وەستابوون.
+ دوا نموونە سەبارەت بە ڕۆماننووسی ئەفغانی {خالید حوسینی}یە، خاوەنی ڕۆمانی [کۆلارە ]. ئەم ڕۆمانە یەکەم بەرهەمی ئەدەبی خالید بوو.
ڕۆمانەکەی هێندە بەهێزبوو وای لە دەرهێنەرانی هۆلیود کرد کە بیکەنە فیلم، لەئەنجامدا فیلمێکی سەرکەوتووی لێ بەرهەم هات.وەک زانراوە لەو وڵاتانەی فیلمەکەی تێدا نمایش کرا، پڕداهاتترین فیلم بووە، وێرای ئەمە لە یەکێک لەفەستیڤالە سینەماییەکاندا لە ئەمەریکا خەڵاتی باشترین فیلمی ئەو سەردەمەی پێبەخشرا.
نموونە زۆرە چ لەنێو کورد و چ لەنێو نەتەوەکانی دیکەدا کە بەتاکە بەرهەمێکی ئەدەبی ناوبانگیان دەرکرد.
جا بەم نمونانەدا بۆمان ڕووندەبێتەوە کە کەمی بەرهەم هەرگیز نابێتە شوناسی بەهرەمەندی سەرکەوتوو.[1]
ئەم بابەتە 449 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاری کورد - 07-12-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 449 جار بینراوە
ئەحمەد هەردی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
5 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد هەردی

ئەحمەد هەردی
(ئەحمەد حەسەن عەزیز)
شاعیر و نووسەری پایەبەرزی کورد، ساڵی 1922 لە #سلێمانی# لەدایکبووە. ساڵی 1941 بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا، لە کۆتایی چلەکاندا لەسەر هەڵوێستی سیاسی لە وەزیفە دەرکراوە و چەند جارێک تووشی زیندان و دوورخستنەوە بووە. ساڵی 1957 کۆمەڵێک هۆنراوەی بەناوی (#ڕازی تەنیایی#) یەوە بەچاپ گەیاندووە، ساڵی 1959 لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی تردا کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوەی یەکێتیی کورد- #کاژیک#یان دامەزراندووە و هەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی، سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە و سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی بووە.=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=ئەحمەد هەردی سروودە نیشتمانییەکان دەڵێتەوە=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/videos/2016/97466.mp4=KTML_Embed_End=
ساڵی 1963 پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشی کوردستانەوە، ساڵی 1966 لە #سەردەشت# لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (#ساواک#) ەوە دەستگیر کراوە و لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، پاش ڕێکەوتننامەی #11ی ئازار#ی 1970، ساڵی 1973-1974 لە کۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە. لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی 1974 دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشەوە، پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لە ئێران ئاوارە بووە تا ساڵی 1979، ساڵی 1979 شەڕی نێوخۆ نائومێدیی دەکات و بڕیاردەدات بۆ پاراستنی هەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی #بەعس#دا، جارێکی تر لە ساڵی 1988دا پەیوەندی کردۆتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوەو بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی کورد (#پاسۆک#) .
ساڵی 1989 وازی لە پاسۆک هێناوەو وەکوو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە ڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا ڕاپەڕینی 1991، ساڵی 1992 لە لەندەن نیشتەجی بووە و هەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر (کێشی عەرووز لە هۆنراوەی کوردیدا) ، تەواوکردووە. پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و ساڵی 2004 لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە. بەهۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی و دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوەو دەقی ئەدەبی و هونەریی فەوتاون و ڕووناکییان نەدیوە. ڕۆژی 29-10-2006 لەماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.[1]
ئەم بابەتە 158,197 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئەحمەد هەردی
فایلی پەیوەندیدار: 20
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 54
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1922
ڕۆژی کۆچی دوایی: 29-10-2006 (84 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 158,197 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.128 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەحمەد هەردی سروودە نیشتمانییەکان دەڵێتەوە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
#ئەحمەد هەردی#

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 26,953 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-11-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-12-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 26,953 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.112 MB 1 01-11-2016 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەحمەد هەردی، شەماڵ عەزیز و سەعید گەوهەر
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد هەردی، شەماڵ عەزیز و سەعید گەوهەر

ئەحمەد هەردی، شەماڵ عەزیز و سەعید گەوهەر
[1]
ئەم بابەتە 10,811 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-05-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,811 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 21-05-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەحمەد هەردی، عومەر عەبدولڕەحیم و کامەران موکری
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد هەردی، عومەر عەبدولڕەحیم و کامەران موکری

ئەحمەد هەردی، عومەر عەبدولڕەحیم و کامەران موکری
شوێن: نەزانراوە
ساڵی گیرانی وێنەکە: حەفتاکانی سەدەی بیستەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (ئەحمەد هەردی، عومەر عەبدولڕەحیم، کامەران موکری)
ناوی وێنەگر: نەناسراوە
[1]
ئەم بابەتە 18,677 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - سروشت بەکر
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-06-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 18,677 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.143 KB 08-06-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەحمەد هەردی، ناسری ڕەزازی و کامەران موکری
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد هەردی، ناسری ڕەزازی و کامەران موکری

ئەحمەد هەردی، ناسری ڕەزازی و کامەران موکری
شوێن: شاری #سلێمانی#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە : نەزانراوە
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- #ئەحمەد هەردی# شاعیر،
2-#ناسری ڕەزازی# گۆرانیبێژ، 3-#کامەران موکری# شاعیر).
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
ئەم بابەتە 26,480 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-04-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26,480 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.151 KB 11-04-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
باسی (ست فاتمە)کەی مامۆستا ئەحمەد هەردی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

باسی (ست فاتمە)کەی مامۆستا ئەحمەد هەردی

باسی (ست فاتمە)کەی مامۆستا ئەحمەد هەردی
1) #نایب عەبدوڵڵا#
ڕۆژێکیان چەند برادەرێک بووین لە لۆکاڵەکەی کوردەکانی هودیکسڤاڵ دانیشتبووین باسی شیعر و شاعیرانمان دەکرد، لە دواییدا باس هاتە سەر مامۆستا #ئەحمەد هەردی# و شیعرە بەناوبانگەکەی: #چەپکە گوڵێک بۆ ست فاتمە#
بەشێک لە برادەران وایان دەردەبڕی کە گوایە ئرو شیعرە خەیاڵییە و، ست فاتیمەش ناوی کەسێک نییە سەرنجی هەردی ڕاکێشابێ بۆ ئەم شیعرە.
منیش بەباشی و ڕاستی کە ئاگاداری دانانی ئەو شیعرە بووم، بە کورتی بۆم گێڕانەوە. لە دواییدا هاوڕێی خۆشەویستم کاک هێرش داوای لێکردم کە ئەو ڕووداوە بخەمە سەر کاغەز و پێشکەشی بکەم. ئەمەش ڕووداوەکەیە:
لە سەرەتای ساڵەکانی پەنجادا من شاگردی (حەمە عەلی مەدهۆش)ی خەیات بووم. بە هۆی ئەوەی مەدهۆش شاعیر بوو، پەیوەندیی شیعر و برایانەی زۆر لەگەڵ هەردی دا هەبوو. لەو سەردەمەدا، ڕۆژ نەبوو هەردی نەیەتە دوکانی مەدهۆش.
هەردووکیان زۆربەی کات هەر باسی شیعریان دەکرد، ئێمەش حەوت هەشت شاگرد بووین و گوێمان لێ دەگرتن و پێمان خۆش بوو، بەتایبەتی مامۆستا هەردی زۆر بە جوانی شیعری دەخوێندەوە، ئێمە لەززەتمان زیاتر لە شێوەی خوێندنەوەکەی وەردەگرت، وەکوو دەڵێن ڕۆحی دەکرد بە بەر ئەو شیعرەدا کە دەیخوێندەوە.
زۆر باش لە یادم ماوە ساڵی 1950 لە کاتی بەهاردابوو، هەردی هەموو بەیانییەک زوو لەو کاتەی مامۆستا و قوتابیان دەچوون بۆ قوتابخانە، هەردی لە سەرووی دوکانەکەمانەوە، کە ئەودەم بە تەنیشت (مەکتەبەی گەلاوێژ)ەوە بوو، لە سەر ڕێگەیان ڕادەوەستا، کە مامۆستا ئافرەتەکان تێپەڕدەبوون، ئەویش دەهاتەوە دوکانی مەدهۆش و هەندێ جار دەیگوت ئەمڕۆش ئەم بەیتانەم بۆ هات، بۆ مەدهۆشی دەخوێندەوە.. ماوەیەک ئەم کارەی هەردی بەردەوام بوو. ئیتر ئێمەش هەموومان زانیمان و گوێشمان لێ بوو کە ئافرەتێکی مامۆستا هەیە و ناوی (فاتیمە)یە و سەرنجی ئەمی ڕاکێشاوە و، بە ماوەیەکی زۆر و بەو شێوەیە ئەو شیعرەی تەواوکرد.
جا بەوەدا کە هەردی هەموو ڕۆژێک لە سەر ڕێگایدا ڕادەوەستا تا تەماشای بەژن و باڵا و چاوەکانی بکات.. دیاربوو پەیوەندییان نەبووە پێکەوە، تەنیا دووربەدوور یان لە مناسەباتدا سەرنجی ڕاکێشاوە.. بەڵام دوابەدوای بڵاوبوونەوەی شیعرەکە هەرچی بووبێ من ئاگام لێ نەبووە.
نایب عەبدوڵڵا، هودیکسڤاڵ ساڵی 1994

2) سەرنج: #سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش#
مامۆستا ئەحمەد هەردی لە ساڵی 1922 لە شاری #سلێمانی# لە دایکبووە و، جێی خۆشحاڵیشە کە تا نووسینی ئه و چەند دێڕە، لە حاڵی ژیاندایە و لە وڵاتی ئینگلیس ژیان ڕادەبوێرێ. (ساڵی2006 کۆچی دوایی کردووە) هاوینی ساڵی 1979 کە مامۆستا ئەحمەد هەردی لە شاری #مەهاباد# میوان بوو، بە پێشنیاری مامۆستا هێمن چووینە سەردانی و، بەڵام بەداخەوە ئەوکاتە نەکرا ئەو جۆرە پرسیارانە بەتایبەت سەبارەت بە شیعری چەپکە گوڵێک بۆ (ست فاتیمە) ئاراستەی بەڕێزیان بکرێ و، مەتەڵەکە هەروا مایەوە.
لە ماوەی ساڵانی 1983_1987 کە لە ناوچەی لۆلان، وێڕای گەلێک لە خوشک و برایانی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات وەک ئاوارەیەکی هەڵاتوو یان ڕاونراو، لە بنکەکانی ژێر دەسەڵاتی (پارتی..) و (حشع)دا دەژیام، وابزانم ساڵی 84 یا 85 بوو کە ڕادیۆ بەغدا بەشی کوردی، وتووێژێکی دەگەڵ مامۆستا هەردی بڵاوکردەوە و، ئەزقەزا پرسیارەکانیش زیاتر سەبارەت بە شیعری (ست فاتیمە) بوون. بەداخەوە، مامۆستا هەردی لەو وتووێژەدا وەک کەسێک دەهاتە بەرچاو کە دەتگوت تاوانێکی کردووە و دەیەوێ پاکانە بکا. بە کورتی، لەو وتووێژەدا دەرکەوت کە بنەماڵەی (ست فاتیمە) ئەو کەسەی کە شیعرەکەی پێ هەڵاگوتراوە بە شێوەی ڕەسمی شکایەتیان لە مامۆستا هەردی کردووە و، ئەویش بۆ ئەوەی کە ئاوێک بە ئاورەکەدا بکرێ، ناچاربووە بڵێ کە کەسێک بە نێوی (ست فاتیمە) هەر لە ئارادا نەبووە و سەرجەمی شیعرەکە زادەی خەیاڵ بووە و بەس!
هەردی لە چاپی یەکەمی (#ڕازی تەنیایی#)دا کە حەوت ساڵ دوای گوتنی شیعرەکە چاپ کراوە (نەورۆزی 1957)، لە سەرووی شیعرەکەدا نووسیویە: (ئەمەوێ خوێندەواری خۆشەویست ئەو ە بزانێ، کە ناوی (فاتیمە) وە نەبێ ناوێکی ڕاستەقینە بێت، بەڵکو وەکو لەگەڵ چیرۆکدا ناوی خواستەمەنی بۆ قارەمانی چیرۆکەکە دائەنرێ ئەمیش شتێکە وا... ئەمە لەو لاوە بوەستێ، لە لایێکی تریشەوە (ست) هەر تەنیا لە بەر ئەوە ووتراوە کە سەرنجی خەڵقی ڕابکێشێ و هیچی تر..) (ا. ه).
ڕاستە، مامۆستا هەردی، بە گوێرەی ئەو گوتەیەی سەعدی: (درۆی بەرژەوەندخوازانە باشتر لە ڕاستیی گێرەشێوێنانە)، هەرچۆنییەک بێ، توانی خۆی لەو گێچەڵە دەرباز بکا، بەڵام ئایا مێژووی ئەدەبییش هەروا بە ئاسانی لێی خۆش دەبێ؟! پێموانییە.
مامۆستا هەردی لە چاپی دووهەمی (ڕازی تەنیایی) دا، کە لە ژێر هەموو پارچە شیعرەکان، ساڵی گوتن و دانانیان دیاری دەکا، لە ژێر پارچە شیعری (ست فاتیمە)شدا نووسیویە: سلێمانی، 1950؛ کەوابوو، شیعرەکە لە تەمەنی 27 ساڵیی مامۆستا هەردی دا گوتراوە و، حەوجێ بە لەسەر ڕۆیشتن ناکا کە ئەگەر لەو تەمەنەدا، (ست فاتیمە)یەکی ڕاستەقینەش لە ژیانی شاعیردا هەبووبێ، نەتەنیا کارێکی نەشیاو و بیلعەت نییە، بەڵکە ئاسایی و ئینسانیشە. ئەوەیکە کار بە شکایەت و دادگا و شتی لەم چەشنە کێشراوە، سەرنجڕاکێش نییە و هەرچەند دەبوو هەردی لەبری ئەو شیعرە، خەڵات کرابا؛ سەرنجڕاکێش و گرینگ ئەوەیە کە لە سای دوو چاوی مەست و بەژن و باڵای (ست فاتیمە)دا، شیعرێکی ئاوا بەرز خوڵقاوە کە وەک شەڕابی حەوساڵە کە تا بمێنێتەوە پەسندترە، ئەویش ئەو حاڵەتەی هەیە و هەرگیز کۆن نابێ. (س. چ. هێرش)


چەپکە گوڵێک بۆ (ست فاتیمه)

فاتیمە! دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانی یە
پڕ شەڕابی خۆشەویستی و ئارەقی یەزدانی یە
بەژن و باڵەکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانی یە
لار و لەنجەت مۆسیقایە، بەستەیە، گۆرانی یە
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکە م ست فاتمە!
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئه و پەڕی ئاواتمە

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و ئانەیە
گیانەکەم! ئەمما دڵی من له و دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئه و چاوانەیە
هەر بە تەنیا خۆشەویستی شک ئەبەم ست فاتیمە!
سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئه و پەڕی ئاواتمە

خۆشەویستی وا کە نامەی خوایە بۆ پێغەمبەران
بەرز و ناسک، وەک هەناسەی پڕ گوڵاوی دڵبەران
نەک وەکو حەزکردنی دینار و گەوهەر پەروەران
ئه و کەسانەی بۆ قڕانێ چەندە دڵیان هەڵوەران
خەڵقی تر پارەپەرستی با بکەن ست فاتیمە:
من بە تەنها تۆ پەرستی، ئه و پەڕی ئاواتمە

زۆر کەڕەت هانم ئەدا داخی دەروونی پڕ گڕم
بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕم
داخەکەم کاتێ کە دێمە بەر دەمت واقی ووڕم
وام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ هیچ دەربڕم
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتیمە!
گوێی بۆ ئەم ڕازە شل کەی، ئه و پەڕی ئاواتمه
سلێمانی 1950
[1]
ئەم بابەتە 1,332 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,332 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.193 KB 04-05-2022 زریان سەرچناریز.س.
شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا ئەحمەد هەردی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا ئەحمەد هەردی

شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا ئەحمەد هەردی
شیعرێکی شێرکۆ بێکەس بۆ مامۆستا ئەحمەد هەردی
هەردێ هەتا تەمەنێکی درێژ
هەر دەدوانزە کانیی نووسیی!
بەڵام کانیی، کانیی
هەر دەدوانزە جار جریوەی
دا لە قژی
بەڵام جریوە، جریوە!
هەر دەدوانزە جار گۆرانیی
کرد بە تەیری خۆشەویستیی
بەڵام گۆرانیی، گۆرانیی
هەردێ
ئیجگار کەمی وت و
زۆرەکەیدا بە بێدەنگیی
وەکو هەردی!

#شێرکۆ بێکەس#[1]
ئەم بابەتە 1,711 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | هەڵۆ شێرکۆ بێکەس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی هەڵبەست: ئیڕۆتیک
جۆری هەڵبەست: نوێ
کێشی هەڵبەست: سەربەست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 01-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-11-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,711 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.110 KB 01-11-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
مام جەلال و ئەحمەد هەردی شاعیر
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە کامەران سوبحان وەرگیراوە

لە کامەران سوبحان وەرگیراوە
وێنەیەکی مێژویی #مام جەلال# و #ئەحمەد هەردی# شاعیر[1]
ئەم بابەتە 4,519 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-05-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 07-05-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,519 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 07-05-2017 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,051
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.718 چرکە!