ناڕازییانی مەریوان شوێنێکی سوپای پاسدارانیان سوتاند
باکووری کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە سێگۆشەی پاسور و لیجەی
ئامەدئامەد و ناوچەی دارا هێنێی لە پارێزگای چەولیک بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد.
[4]
- بەپێی هەواڵی مێدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ کاتژمێر 17:30 لە سنووری ناوچەی لیجەی ئامەد لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر شەڕ ڕوویداوە. لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی هێزەکانی جەندەرمە بە ناوی ئیسماعیل جەسوور کوژراوە، هەروەها 4 سەربازیش بریندار بوون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، یەکێک لە دستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران، کە سەرهەنگی سپای پاسدارانی شاری مەریوان بووە، تەقەی لە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی مەریوان (کە برا بوون) دەکات و دەبێتە هۆی برینداربوون و کوژرانی ئەو دوو برایە. شوناسی ئەو دوو برایە بە ناوەکانیحاجی لەتیف نیکپەی و عوسمان نیکپەی ڕاگەیەندراوە و هەروەها شوناسی بکوژەکەش بریتییە لە کاوە کۆنەپۆشی سەرهەنگی سپای پاسداران.
[5]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوەندی شاری
مەریوانمەریوان ڕێستورانتێکی تایبەت بە سوپای پاسداران لەلایەن هاوڵاتیانی ناڕازییەوە سووتێندرا، لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیانی ناڕازی لە گوندی نێ بەردیان هەڵداوە بۆ ناو ماڵەکانی ئەندامانی سوپا.
[2]
باشووری کوردستان
- پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزبییەکان و دادگاکانی چەند شار و شارۆچکەیەک لەدژی کەمنەکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.
[1]
- لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ بەشێک لە پۆلیسانی پاسەوانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی سلێمانی کەرکوکیان داخست.
[1]
- لە
دهۆکدهۆکیش پۆلیسانی پاسەوانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
[3]
- فڕۆکەکانی جەنگییەکانی تورکیا بە تۆمەتی بوونی گەریلای
پەکەکەپەکەکە بۆردوومانی دوو ناوچە لە سنووری شارۆچکەی
وەرتێوەرتێ دەکەن.
[6]
- ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری هەولێر لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی-یان کرد.
[2]
- حکومەتی عێراق سەبارەت بە بایکۆتکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی هۆشداریدەداتە تورکیا و هەڕەشەی گرتنەبەری هەڵوێستی هاوشێوە بەرامبەر ئەو وڵاتە دەکات.
[1]
- لە خوێندنگەی ئاڵای بنەڕەتی لە سلێمانی، پاش ئەوەی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنگەکە روودەدات، باوکی خوێندکارێک بە چەقۆ بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و کوڕەکەی بریندار دەکات.
[1]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی بەسەردانێک گەییشتە سلێمانی.
[3]
- لە پەیمانگای
ڕانیەڕانیە بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر سێیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ڕێکخست. کە تیایدا خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی ئەو پەیمانگایە بە چەندین داهێنان و بەرهەمی زانستی توانا و بەهرەکانی خۆیان خستە ڕوو.
[1]
- خانەوادەی شەهید لیوا حوسێن مەنسوور سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ ماڵەکەیان لە سلێمانی رەتدەکەنەوە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل
یەپەگەیەپەگە لە
عەفرینعەفرین رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە عەفرین 12 سەرباز و چەکداری هاوپەیمانی تورکیا کوژراون.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سزای لەسێدارەدان و کردەوەکانی دوور لە پێوەرە مرۆییەکانی رژێمی ئێران بەرامبەر بە زیندانیان، لە چالاکییەکەدا ئیدانەکران.
[4]
- چەند فەیلسوفی گەورەی جیهان، نامەیەکی کراوەیان بە ناوی بانگەوازییەک بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازیی حکومەتی ئەمریکایان کرد، کە بە گەمارۆی ئابوری و سیاسیی تورکیا پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان