باکووری کوردستان
- دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە 7 گەڕەکی گەڕەکی لیجە سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی کرد بەئۆپەراسیۆنی سەربازی. سەربازانی سوپای تورکیا هەڵیانکوتایە سەرماڵی هاووڵاتیان و 3 کەسیان دەستگیرکرد.
[6]
بەفر لە باکوور رێی زۆر لە گوندەکانی گرتووە
- جەندرمە و پۆلیسی تورک لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد دا، لە ناوچەکانی ئەردیش و بێگر لە پارێزگای
وانوان لە باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و 12 کەسیان دەستگیرکرد.
[6]
- شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتوەتەوە و بەوهۆیەوە لە سنووری پارێزگاکانی وان،
بەدلیسبەدلیس و مووش رێگای 242 گوند داخراون. بەهۆی بارینی بەفر لە سنووری پارێزگای مووش رێگەی 100 گوند و لە سنووری پارێزگای بەدلیسیش، رێگەی 139 گوند داخراون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- گرووپێک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرە کوردەکان لە سنووری نێوان شاری
قەڵادزێقەڵادزێ و
سەردەشتسەردەشت کەوتنە کەمینی نیزامییە حکوومەتییەکان و به هۆی تەقەی نیزامییە حکوومەتییەکانەوە دوو کۆڵبەری کوردی خەڵکی شاری
سەقزسەقز به توندی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی شاری قەڵادزێ ڕاگوێزرانەوە.
[3]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مووسا مەحموودی، تەمەن 45 ساڵ، خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شاری
شنۆشنۆ لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە چوار ساڵ زیندان مەحکووم کرا. دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران ئەو حوکمەی بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردەی دەرکردووە.
[3]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنسار ئەدوایی، فەردین ئەدوایی، زانیار مورادی و حەمید ئەحمەدی، خەڵکی گوندەکانی سلێن و دەگاگا، لە ناوچەی هەورامانی سەر بە
سەوڵاواسەوڵاوا، که لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر به ئیتلاعاتی سو
پاوەپاوە دەسبەسەر کراون، هێشتا له گرتووخانەی ئەم ناوەندەدان و هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
[3]
چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هەورامانی سەوڵاوا بەبێ چارەنووس هەروا لە زینداندان
باشووری کوردستان
- سێوان قادر، دایکی ئەو سێ منداڵەی کە هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیاندا لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ سووتان، لە ئەنجامدا سێ منداڵەکەی گیانیانلەدەستدا، خۆیشی لە 90%ی جەستەی سووتا، ئەم بەیانییە گیانی لەدەستدا. قایمقامی چەمچەماڵ بەهۆی ئەو رووداوەوە رۆژێک ماتەمینیی راگەیاند.
[2]
- کەسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان بەبێ پارتی لە
کەرکوککەرکوک کۆبوونەوە.
[2]
- حکومەتی تورکیا بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی تا سێ مانگی دیکە.
[1]
- لە سنووری شاری
شنگالشنگال ئاڵۆزی لەنێوان
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و هێزی ئێزیدخانی سەر بە هێزەکانی پێشمەرگە رویداو بەهۆیەوە 33 پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکراون.
[1]
- فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئێزدی لە شنگال رایگەیاند، ئەوەی حەشدی شەعبی بەرامبەر بە پێشمەرگە کردوویەتی کارێکی
داعشداعشانەیە و گوتیشی: ئەگەر پێشمەرگەکان ئازادنەکەن لە هەرشوێنێک حەشد ببینین لێیاندەدەین.
[4]
- بەمەبەستی پشکنینی ناوچەکانی دەوروبەری مەزارگەی
باوە مەحمودباوە مەحمود لە
خانەقینخانەقین، هێزەکانی پۆلیس هەڵمەتێکی فراوانی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە رێگەی نێوان
کەلارکەلار-خانەقین داخرا.
[1]
-
ئازاد تۆفیقئازاد تۆفیق پارێزگاری
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەئامادەبوونی کاوە عەلی جێگری پارێزگار، پێشوازی لە
ئاری هەرسینئاری هەرسین ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان کرد، لای خۆشییەوە ئاری هەرسین بڕی ئه و 49 ملیۆن دینارەی کە وەری گرتبوو بەخشیە پارێزگای هەڵەبجە.
[5]
- شاندیکی
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەمەبەستی کۆ بووەنەوە لە گەڵ هاوپەیمانیی سائیرون بەرە و بەغداد بەڕێکەوت.
[6]
- پێشمەرگەکانی ئێزیدخان کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکرابوون، ئازادکران.
[1]
- ئەمشەو، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردەسەر گوندی پارەپارەی کوردنشینی رۆژئاوای شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو و چوار هاووڵاتیی کوردیان رفاند.
[1]
- بەهۆی بەفر بارین لە زینی وەرتێی، کە ڕێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەکانی
رانیەرانیە و
چۆمانچۆمان و
سۆرانسۆران-ە، ڕێگاکە داخراوە و هاتووچۆ لە نێوان ئەو شارۆچکەیانەدا ڕاوەستاوە، هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگاکە پەکیان کەوتووە.[7]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن بڕیاری کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە سوریا واژۆکرد کە پێشتر لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکەوە دەرکرابوو.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 24-12-2018 |
[2] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 24-12-2018 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 24-12-2018 |
[5] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 24-12-2018 |
[6] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 24-12-2018 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.2 | 105 KB |
| |
Dec 24 2018 1:44PM | هاوڕێ باخەوان |
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 27 KB |
| |
Dec 24 2018 9:00AM | هاوڕێ باخەوان |