$باشووری کوردستان$
-لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە گوندی #زەرگەزەوی# لە سنووری شارەدێی #دارەشەکران# ی #هەولێر#، ژن و مێردێکی سڤیل بەناوەکانی #مژدە ئەسعەد حەسەن# و #مووسا ئەنوەر ڕەسوڵ# شەهید بوون. دژەتیرۆری کوردستانیش ڕایگەیاند، درۆنەکە لە لایەن داگیرکەری ئێرانەوە ئاڕاستەی باشووری کوردستان کراوە. مژدە و مووسا دوو کچیان بە ناوەکانی دلین و مەلینی تەمەن 3 و 5 ساڵان لەپاش بەجێما. شەهیدبوونی ئەم خێزانە ناڕەزایی زۆری لە ڕاگەیاندن و میدیاکان لێکەوتەوە.
$دەرەوەی کوردستان$
-هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل و ئامریکا بۆ سەر بنکەکانی #حەشدی شەعبی#ی تیرۆریست لە ئێراق بەردەوامیی هەیە و کوژرا و برینداری لێکەوتووەتەوە.
[1][2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان