=KTML_Bold=پڕۆژەی ئاوی خێرای #هەولێر# خەونی هۆلاکۆکانی بۆ داگیرکاری لەگۆڕنا=KTML_End=
#کارزان گلی#
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی داگیرکردنی هەولێر لەلایەن سوپای هۆلاکۆوە، یەکێک لەو هۆکارانەی وای کرد هەولێر خۆی بەدەستەوە بدات دوای 9 مانگ گەمارۆدانی هەولێر، بێئاوای هەولێر بووە لە وەرزی هاویندا، واتە سوپای هۆلاکۆ چاوەڕێی کردووە تا هاوین بێت و پاشان هەولێر بێئاو دەبێت و ناتوانن بەرگری بکەن، هەرواش بوو و بێئاوی هەولێری ناچار کرد خۆی بەدەستەوە بدات، بۆیە هەولێر مێژوویەکی زۆر تاڵی لەدەستی بێئاوی هەیە، بەڵام کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەولێری لەبێئاوای ڕزگار کرد.
تەواوی وتارەکە لەم لینکەدایە.
هەموو ساڵێک لەوەزری هاویندا هەولێر بێئاو دەبوو و خەڵک لەبەر بێئاوی دەهاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، حکوومەت بیری لەوە نەکردووە لەرێگەی تانکەری ئاوەوە ئاوی پاک بۆ خەڵک دابین بکات، چونکە چارەسەرێکی کاتی و نا لۆژیکە، بەڵکوو بیری لەوە کردووە بەشێوەیەکی یەکجارەکی هەولێر لەبێئاوی ڕزگار بکات، ئەویش پڕۆژە زەبەڵاحەکەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر بوو.
پڕۆژەکە ئەوەندە بەپەلەیی و کوالێتییەکی بەرز ئەنجامدرا، میدیاکانی تورکیا باسیان دەکرد و بەپڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی ناویان هێنا، هەروەها لە میدیاکانی عێڕاقەوە بە گرنگییەوە باسیان کرد و چەند میدیاکارێکیان داوایان لە حکوومەتی عێڕاق کرد، سوود لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەغدا و بەسرە لەبێئاوی ڕزگار بکەن.
سەرکردەی خزمەتکاری گەل، هەمیشە بیر لە پڕۆژەی ستراتیژ و گەورە دەکاتەوە، پڕۆژەی ئاوی خێرای هەولێریش یەکێکە لەو پڕۆژانە، کە مێژوو دەینووسێت و لەبیری ناکات.
یەکێک لەو هۆکارانەی وای کردبوو، ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکاندا هەمیشە سەرکەوتوو بێت و بەتەنیا حکوومەت پێکبهێنێت، پرۆژە ستراتیژییەکانی ئەو پارتە بوو بۆ تەواوی تورکیا، نموونە دروستکردنی ژێرخانی ڕێگاوبان و تونێل و ڕاکێشانی میترۆ و کارگەی گەورە و دەیان پڕۆژەی تر بوو، دەنگدەر دەنگ بە پڕۆژە دەدات، دەنگ بەو پارتە دەدات کە خزمەت دەکات.
هیتیتەکان زیاتر لە 300 ساڵ حوکمی ناوچەی ئەنادۆڵیان کردووە، بەهۆی نەبوونی ئاو و وشکە ساڵی، ئیمپڕاتۆرییەتەکەیان ڕووخا، چونکە برسییەتی ڕووی تێکردن و نەیانتوانی بەبێ ئاو بژین و بمێننەوە، بۆیە بێئاوای ئیمپڕاتۆڕیەتێک لەناو دەبات.
تورکەکان بەهۆی بێئاوییەوە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە هاتنە ناوچەی ئەنادۆڵ و گرێبەستیان لەگەڵ کورددا کرد بەوەی ڕێگەیان بدەن لە خاکی ئەواندا بمێننەوە و کاری کشتوکاڵی بکەن، پاشان ئیمپڕاتۆڕیەتێکیان دروست کرد و خاکی کوردیان داگیر کرد و کردیان بەهی خۆیان.
بۆیە کابینەی ئەمجارەی حکوومەت، بەدڵنیاییەوە ئەزموونی لەمێژوو وەرگرتووە و دەزانێت ئەگەر هەولێر هەروا بێئاوبایە، دوور نەبوو کۆچ دەستپێبکات و خەڵکەکەی وەکوو هیتیتەکان لەبەر بێئاوای شارەکەیان جێبهێڵن، بەڵام بەو پرۆژە گەورەیە، هەولێری لە جیهاندا ناساند و بۆ 50 ساڵ شارەکەی لە بێئاوی ڕزگار کرد، ئەمەش دەستکەوتێکە نەوەکانی داهاتوو سوودی لێدەبینن و شانازی دەکەن سەردەمانێک حکوومەتێک هەبووە بیری لەوانیش کردووەتەوە.
دەبێت بزانین، دوژمن هەمیشە ئەو سەرکردەیە دەکاتە ئامانج کە خەمی وڵات و گەلەکەیەتی و خۆشەویستە لایان و دەیەوێت لەبەر چاوی گەلەکەی بچووکی بکاتەوە، بەڵام کام سەرکردە ئاستی بەرز نییە و هیچی پێ نییە بۆ میللەتەکەی، دێت لەبەر چاوی گەلەکەی گەورەی دەکات و دەیکات بە فریادەڕس. بۆیە دەبێت گەلی کورد وریا بێت و بزانێت کێ لە خەمی وڵات و گەلەکەیەتی پشتکیری بکات و لەپشتییەوە بێت، نەکەوێتە ناو تەڵەی نەیارانەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=