=KTML_Bold=چیرۆکی یەکەم دیموکراسی لە مێژوودا=KTML_End=
#کارزان گلی#
دوای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی درایە، ماریا کۆڕینا، کەسایەتیی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنی فەنزوێلا، ئەندامانی لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ گوتیان، لە دونیادا دیموکراتی بەرەو لاوازی دەچێت و لە پاشەکشەی داوە. بۆیە خەباتی ماریا بۆ بەدیهێنانی دیموکراتی بووە و ئەویان بەشایەنی ئەو خەڵاتە زانیوە، لێرەوە گرنگە لەبارەی دیموکراتییەوە بدوێن و لێکۆڵینەوە بکەین.
وشەی دیموکراسی یۆنانییە، (دیمۆس) بەواتای گەل دێت، (کراتۆس)یش بەمانای هێز یان دەسەڵات دەێت، واتە هێز لەدەستی گەل بێت.
لەمێژوودا یەکەم دیموکراسی لە ئەسینای کۆن بووە، واتە یۆنانی کۆن بەبەرهەمهێنەر و دامەزرێنەری دیموکراسی دادەنرێت لە مێژوودا.
یەکەم بیرۆکەی ئەوەی هێز لەدەستی گەل بێت و دیموکراسی جێبەجێ کرابێت ئەسینا کۆن بووە، تەنانەت وشەکەش هەر یۆنانییە و ئەوان بەرهەمیان هێناوە و بەر لەوان هیچ کەس و لایەنێک ئەو وشەیەی بەکارنەهێناوە.
بەگوێرەی ئینسایکلۆپیدیای بەریتانی، لە 597ی پێش میلاد یۆنانییەکان بۆ ماوەی 200 ساڵ ئەو سیستەمەیان جێبەجێ کردووە. ئەوان دیموکراتییان لەسەر سێ بنەمادا داڕشتووە:
گونجاوترین پێکهاتە بۆ بەڕێوەبردنی دیموکراتی چییە؟
دەبێت وشەی دیمۆس دروست بکرێت؟
بۆ ئەوەی وڵات بەڕێوە ببرێت کام دامەزراوەی سیاسی گرنگە؟
وەڵامی پرسیاری یەکەم ڕوونە، لە سیستەمی دیموکراسیدا دەبێت پۆلیس و شار و وڵاتت هەبێت، بۆ وەڵامی پرسیاری دووەمیش لە سەدەی 19 و 20، وشەی دیمۆس بەکارهاتووە و لەچوارچێوەی دیموکراتی مۆدێڕن ئەزموون کراوە، بۆ وەڵامی سێیەمیش، تەنیا دایک و باوک لە ئەسینا بۆیان هەبووە مافیان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی ئەندامی دیمۆس بوونە و تەمەنیان 18 ساڵ بەرەو سەرەوە بووە و پیاو بوونە، بۆیان هەبووە مافی سیاسیان هەبێت، لە 403ی پێش میلاد، ئەو مافە بۆ تەمەنی 20 ساڵ بەرەو سەرەوە ناسێنرا.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تۆمار کراوە، لە سەدەی چواری پێش میلاد، 30 هەزار کەس تەمەنیان لە ئەسینای کۆن 18 ساڵ بووە و پیاو بوون، لە کۆی 100 هەزار کەس، لە 10 بۆ 15٪ی هاووڵاتیان چوونەتە ناو سیستەمی دیمۆسەوە و مافی سیاسییان هەبووە.
ڕوحی دیموکراسی لە ئەسینای کۆن، ئەنجوومەنی گەل بووە، ئەو ئەنجوومەنە لە ساڵێکدا 40 جار کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، بڕیاریان لەبارەی بابەتی زۆر هەستیارەوە داوە، وەکوو جەنگ و ئاشتی و باج و زۆری تر. بڕیارەکان بەشێوەیەک دراوە، ئەندامانی ئەنجوومەن دەستیان بەرز دەکردەوە و زۆرینەی دەنگەکان هەژمار دەکرا و بڕیاری لەبارەوە دەدرا.
بۆ ئەوەی یاسایەکی تازە دابنێن، دەتوانرا هەموو هاووڵاتیان لەبارەی ئەو یاسایە دەنگ بدەن، بەڵام دەبوایە هەموو گەل لەبەردەم ئەنجوومەن ئامادە بن بۆ دەنگدان، یاخود بۆ دیاریکردنی ئەندامی ئەنجوومەن هەموو گەل بڕیاری دەدا، ئیدی لەبارەی جەنگ و ئاشتی و باج، ئەوانەی هەڵبژێردراون لەبری گەل لە ئەنجوومەن دەنگیان دەدا.
بەشداریکردنی گەل لەو پرۆسەیە زۆر ئەستەم بوو، هەزارن کەس بەشدار دەبوو لە بڕیاردان، ئەمەش تەنیا بۆ پیاوە ئازادەکانی ئەسینا بوو، واتە ئافرەت و بێگانە و کۆیلەکان بۆیان نەبووە لەو پرۆسانەدا دەنگ بدەن.
=KTML_Bold=دیموکراسییەکی سنووردار=KTML_End=
ئەو دیموکراسییەی لە ئەسینادا هاتە کایەوە سنووردار بووە، چونکە ئافرەتی بەتەواوی لەپڕۆسەی سیاسی دوور خستبووەوە، هەروەها کۆیلەکان و بێگانەکان. دیموکراسی ئەسینا، تەنیا بۆ دایک و باوکە ئازادەکان بووە، واتە ئەو ڕێژەیەی ئازاد بوونە و مافی سیاسییان هەبووە کەم بووە، بەڵام ئەو دیموکراسییە سنووردارە بووە ئیلهام تا لەم سەردەمەدا ئەو سنووردارییە نەمێنێت و ئیدی هەموو توێژێک بتوانن دەنگ بدەن و بەشداری سیاسییان هەبێت.
کاتێک گەل بەشدار دەبێت لە بڕیارە گرنگەکان، هەست بەوە دەکات حیسابی بۆ کراوە، هەروەها ئیرادەی بەرگریشی زیاد دەکات.
دەبێت باس لەوەش بکرێت، ئەو سیستەمە بە هاوکاری بۆچوونی سوکرات و ئەفلاتۆن و ئەرستۆ بووە، ئەوان ڕۆڵی گەورەیان بینیوە. ئەفلاتۆن پێیوابووە، ئەگەر بێت و هێز بدرێتە دەستی ئەوانەی خوێندەوار نین، زیان بەدیموکراسی دەگەیەنن و نائارامی دروست دەبێت، بەڵام ئەرستۆ لەبارەی دیموکراتییەوە دەڵێت: ”بۆ ئەوەی دیموکراتی زیاتر بەرەوپێش ببرێت و شێوەی خۆی وەربگرێت، نابێت هاوسەنگی نێوان و هەژار و دەوڵەمەند بپارێزرێت.“
=KTML_Bold=ڕووخانی ئەو سیستەمە لە ئەسینا=KTML_End=
دیموکراسی ئەسینا، لەناوەخۆ و دەرەوەدا دووچاری قەیرانی گەورە بووەوە، لە سەرەوبەندی شەری سپارتا و پێلۆپۆنێزدا، سیستەمەکە دووچاری فشارێکی زۆر بووەوە، لە 404ی پێش میلاد، لەلایەن ئۆلیگارشەکانەوە ئەو سیستەمە دووچاری سەکتە بووەوە.
ئەگەرچی هەوڵدرا دیموکراسی دروست بکرێتەوە، بەڵام ئەسینا لەڕووی ئابووریی و سەربازییەوە لاواز ببوو، نەیتوانی بەرامبەر بە پۆپۆلیستەکان بووەستێتەوە و بەسەریاندا سەرکەوێت. دوای ئەوەی ئەسینا کەوتە ژێر داگیرکاری مەکادۆنەوە، بەتەواوی دیموکراسی لاواز بوو و لە سەردەمی ئەسکەندەری گەورەشەوە، ئەسینا وەکوو سەنتەرێکی کولتووری مایەوە، بەڵام دەسەڵاتی سیاسی لەدەستدا و کۆتایی پێهات.
دیموکراسی ئەسینا بەڕۆژێک نەڕووخا، بەڵکوو بەهۆی شەڕ و قەیرانی ناوەخۆیییەوە چەند ساڵێکی خایاند، بەڵام ئاسەوارەکەی هەر مایەوە و وەکوو میراتی گەورە چاوی لێدەکرێت. ئەوان گەلانی دوای خۆیان فێر کرد، دەبێت هێز لەدەستی گەل بێت و گەل سەرۆک و ئەنجوومەن هەڵبژێرێت. ئەسینای کۆن فێری کردین، دیموکراسی بابەتێکی کۆتایی نییە، بەڵکوو قۆناغێکە بەردەوام لەبرەو و گۆڕاندایە. [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!