=KTML_Bold=بۆچی لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا پارتی دەبێتە جێی متمانەی دەنگدەر؟=KTML_End=
#کارزان گلی#
ڕاستگۆیی بەهێزترین چەکی سەرۆک و پارتەکەی بووە.
زۆرجار پارتە سیاسییەکان لە تەواوی جیهاندا، لەکاتی پروپاگندەی هەڵبژاردندا سەدان بەڵێنی جۆراوجۆر بەدەنگدەر دەدەن، زۆرجار دەنگدەر دەکەونە ناو تەڵەی ئەو بەڵێنانەی هەرگیز نابنە کردار، بەڵام بۆ هەڵبژاردنێکی تر، هاوکێشەکە گۆڕانی بەسەردا دێت.
پارت هەبووە، یان کەسایەتی هەبووە، زیاتر لە دوو خول و سێ خول وەکوو سەرۆک وەزیران هەڵبژێردراوەتەوە، نموونە ئەنجێلا مێرکلی سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، پرسیارەکە ئەوەیە، چۆن میللەت بۆ چەند جارێک پارتێکی سیاسی یان کەسایەتییەکی سیاسی هەڵدەبژێرێتەوە؟
وەڵامی پرسیارەکە زۆر ئاسانە، کاتێک پارتێکی سیاسی یان سەرکردەیەک، بەڵێن بە گەل دەدات گەر دەنگی پێ بدەن، فڵان پڕۆژەیان بۆ ئەنجام دەدات، یان بەرنامەی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردن پڕیەتی لە پرۆژەی ستراتیجی، دەنگدەر بڕوای پێدەکات و دەنگی پێدەدات.
بەڵام بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، دەنگدەر زیرەکە و دەزانێت چۆن دەنگ دەدات، دێت سەیری بەرنامەی ئەو پارتە دەکات لە هەڵبژاردنی پێشووتر، بزانێت بەڵێنەکانی جێبەجێ کردووە؟ ئەگەر کردبێتی بۆ جاری دووەم و سێیەم هەڵیدەبژێرێتەوە، ئەم پڕەنسیپە لای دەنگدەر جێگیرە لە تەواوی دونیادا کاری لەسەر دەکرێت، تەنیا ئەو دەنگدەرانە نەبێت بڕیاریان داوە گوێ لەراستی نەگرن.
با نموونەکە زیاتر ڕوون بکەینەوە، لە هەڵبژاردنی 2016ی پەرلەمانی تورکیادا، ئەحمەد داودئۆغڵو، لەسەر لیستی ئاکەپە بووە سەرۆک وەزیران، لە وتارێکدا گوتی ”ئێمە ڕاستگۆبووین لەگەڵ میللەتی خۆمان، هیچ بەڵێنێکمان نەدا جێبەجێمان نەکردبێت، تەنانەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا 80٪ی بەڵێنەکانمان جێبەجێ کردووە.“
ڕوونە ئاکەپە لە هەڵبژاردنی 2016، توانی بەتەنیا حکوومەت پێکبهێنێت لە کۆی 550 کورسی پەرلەمان توانی 317 کورسی بەدەست بهێنێت، هۆکارەکەشی ئەوەبوو، لەگەڵ بەڵێنەکانی ڕاستگۆ بوو و هیچ بەڵێنێکی وەهمی نەبوو و زۆربەیانی کردە کردار.
#پارتی دیموکراتی کوردستان#، کاتێک لەم هەڵبژاردنەدا دەچێتە لای دەنگدەر و داوای دەنگی لێدەکات، بەڕوویەکی سپییەوە داوای دەنگی لێدەکات، چونکە کابینەی نۆی حکوومەتی هەرێم، هیچ بەڵێنێکی نەداوە جێبەجێی نەکردبێت، بەردی بناغەی هیچ پڕۆژەیەکی دانەناوە وەهمی بێت و دوای هەڵبژاردن دەستیان لەکارکردن هەڵگرتبێت، ئەمە بڕوای لای خەڵک دروست کردووە، دەنگدەر بەدوای پارتی ڕاستگۆ و سەرکردەی ڕاستگۆوەیە.
ڕاستگۆیی پارتی و ئەو حکوومەتانەی لەژێر سەرۆکایەتی پارتیدا بووە، لە ڕاستگۆیی ڕابەرەکەیانەوە سەرۆک #مەسعود بارزانی#یەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەو سەرۆکەی بەڕاستگۆییەکەی دەوروبەری خۆی و سەرکردەکانی دەرەوەی هەرێمیشی سەرسام کردووە.
تورگوت ئۆزەل، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، کە ئێستا لەژیان نەماوە، بە جەنگیز چاندار، ڕاوێژکاری تایبەتی خۆی گوتبوو ”مەسعوود بارزانی سەرکردەیەکی ڕاستگۆیە“
سەرۆکی ڕاستگۆ ئەم تایبەتمەندانەی هەیە:
خاوەن بەڵێنی خۆیەتی و ئەوەی دەیڵێت جێبەجێی دەکات.
ناترسێت لەوەی ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببێتەوە.
ئەگەر هەڵەیەک بکات خۆی لێ دەرناکات، دانی پێدا دەنێت.
سەرۆکی ڕاستگۆ هەمیشە لەگەڵ عەدالەتدایە.
چونکە #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەت ڕاستگۆیی لەباوکی وەرگرتووە و کردویەتی بەئیلهامکی گەورە بۆ بەڕێوەبردنی حکوومەت، بۆیە بەڵێنەکانی کردووە بە کردار و هەمیشە دەڵێت ”ناڵێم دەیکەین، دەڵێم کردمان“.
ئەگەر دەتەوێت بزانێت، کابینەی نۆ، بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەو بەڵێنانەی دابووی و بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانەی داینا، چەندی جێبەجێ بووە و چەندی وەهمە، وەکوو دەنگدەر لێکۆڵینەوەیەک بکە، ئەگەر زانیت بەڵێنەکان بوونەتە کردار، پێویست ناکات خۆت ماندوو کەیت و بیر بکەیتەوە، بەبێ دوو دڵی دەنگ بەپارتی بدەن، دەنگدانت بەپارتی، دەنگدانتە بەڕاستگۆیی، هەر پارتێک و سەرۆکێک لەگەڵ میللەتەکەی ڕاستگۆ بوو، کەواتە وڵاتەکەت لەدەستێکی پاک و دڵسۆز و خەمخۆر دایە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=