ڕووباری کەنگیر، ڕووبارێکە دەکەوێتە شاری #ئیلام#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە شاخی تەلوەر و دۆڵی شیرین پەنا سەرچاوەی گرتووە، سەرباری گرنگیی ئەم ڕووبارە بۆ دابینکردنی ئاو بۆ باخەکانی #مەندەلی#، بەڵام بڕینی ئاوەکەی زیانی گەورەی لە ناوچەی مەندەلی داوە، چونکە ئێران بەتەواوی ئاوی ئەم ڕووبارەی بڕیوە، سەرباری بارودۆخە سرووشتییەکە کە ئەوەندەی تر قوڕەکەی خەست کردووەتەوە، ئەویش بە لەناوچوونی نزیکەی (32) هەزار هێکتار لە زەوی کشتوکاڵی و باخی بەردار. ئەو ئاوەشی کە لە وەرزی زستاندا پیایدا دێت، پاشماوەی ئاوی داشۆرگەکانی ئێرانە و بە هۆی ڕێژەی بەرزی خوێوە بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 164 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!