ناو: ڕێبین
نازناو: ڕێبین موڕادی
ساڵی لەدایکبوون: 2009
شوێنی لەدایکبوون: #سەلاسی باوەجانی#
شوێنی شەهیدبوون: #تاران#
ڕێکەوتی شەهیدبوون: #08-01-2026#
هاووڵاتییەکی کوردە له ناوچەی سەلاسی باوەجانی لە #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# لەدایکبووە، لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی دژ بە دەسەڵات و حکومەت لە ئەنجامی بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکانی ئێران لە شاری تاران شەهیدکرا.
ڕێبین مورادی، یاریزانی مێرمنداڵی تۆپی پێ و ئەندامی تیمە بنەڕەتییەکانی یانەی سایپا، لە خولی مێرمنداڵانی تاراندا ئامادەییەکی چالاکی هەبوو و لە یارییەکانی خولدا گۆڵی بۆ تیمی سایپا تۆمار کردبوو، بە هۆی ئاستە بەرزەکەیەوە وەک یەکێک لە بەهرەمەندە مێرمنداڵەکانی تۆپی پێی تاران دەناسرایەوە.
هەروەها پێش چوونە تیمی سایپا، لە تیمە بنەڕەتییەکانی دیکە لەوانە تیمی مێرمنداڵانی (پارسیان جەوان ئیلیا نوین) چالاکی هەبوو و لە پێشبڕکێ فەرمییەکانی دەستەی تۆپی پێی تاراندا یاریی کردبوو، کە ئەمەش نیشانەی ئەزموون و پێشینەی ئەو بوو لە بواری تۆپی پێی بنەڕەتیدا.
سەرەڕای تۆپی پێ، ڕێبین مورادی پاڵەوانی مەلەوانی بوو لە تەمەنی خۆیدا و لە ڕشتە وەرزشییەکانی دیکەی وەک زۆرانبازیشدا چالاکیی هەبوو. [1]