شەهیدانی داستانی قوڕەبەراز هێمای نەبەردی و شەڕی مەحاڵ!
دوای کارەساتی هەکاری و شەهید بوونی سەرکردە دکتۆر خالید لە 1978 لە (#11-08-1979#) کارەساتێکی دیکە بەسەر دەڤەری شاری #کۆیە#دا هات، ئەو ڕۆژەی ڕۆژێک نییە و شوێنێنک نییە کە بە خوێنی ئاڵی سەرکردە و فەرماند و پێشمەرگە و کادیری و دڵسۆزانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سوور نەبووبێت، یەکێک لە داستانە مێژووییەکان و گەورەکان داستانی قوڕەبەرازەیە کە بەخوێنی پێشمەرگەکانی یەکێتی تۆمار کرا.
دوای هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێزێکی پێشمەرگە کە بریتی بوون لە (40)پێشمەرگە لە قەندیلەوە شۆڕدەبنەوە بۆ خۆشناوەتی و بناری کۆسرەت و هەیبەت سوڵتان و باواجی و دەشتی کۆیە، دەست دەکەن بە بڵاوکردنەوەی ڕێبازی شۆڕش و چالاکی پێشمەرگانە و سزادانی خائین و خۆفرۆشان، دوای ئەنجامدانی چالاکییەک لە ناوشاری کۆیە دەگەڕێنەوە بەرەو گوندی (قوڕەبەرازە)، سەرلەبەیانی ڕۆژی (11-08-1979) بە بڕیاری تاوانبار (نەقیب حەسەن) و (قاسم ئاغا) جاشەکانی (کۆیە و #تەقتەق# و#ئاغجەلەر# و #بێتواتە#)، بە شەش هەلیکۆپتەری باری لە دەوورووبەری گوندەکە کۆنترۆڵی بەرزاییەکان دەکەن، هێزێکی سوپا و (ئەمن و ئیستخبارات) لە کۆیەوە دەگەنە مەیدانی شەڕەکە، چوار کۆپتەری جەنگیش بە موشەکی ڕۆکێت و دۆشکە، سەنگەری پێشمەرگەکان ئاگر باران دەکەن، شەر تا کاتژمێر (4)ی پاش نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، لەم شەڕەدا دوژمن زیانی زۆر دەبێت، بەداخەوە (21)پێشمەرگە شەهید دەبن و گەیشتنەکاروانی سەروەری کە (5)یان دوای نەمانی فیشەک و تەقەمەنی بەبرینداری بەدیل گیرابوون و دواتر شەوی 11 لەسەر 12ی مانگی ئاب لەناو شاری کۆیە گوللەباران کرابوون، ناوی شەهیدەکانی داستانی قوڕەبەراز بریتین لە:
1- شەفیق زاهیر کەریم فەرماندەی هێزی دەشتی کۆیە
2- مەولود حاجی عەبدوڵڵا (مەولود شینە)جێگری فەرماندی هێز
3- ئاودێر عەبدوڵڵا ساڵح ڕابەری سیاسی هێز
4- سەعید محەمەد عەلی (مەلا سەعید قەرەناوی)، کادیر
5- محەمەد قادر حەمەد، پێشمەرگە
6- جەعفەر سەعید عەباس، پێشمەرگە
7- عومەر ڕەفیق ئەحمەد، پێشمەرگە
8- محەمەد عەزیز عەلی، پ.م
9- ئازاد حاجی ڕەفیق، پ.م
10- قوباد فەتحوڵڵا سەعید، پ.م
11- زاهیر محەمەد شەریف، پ.م
12- ڕەفعەت محەمەد، پ.م
13- شێروان ئیسماعیل، پ.م
14- محەمەد قادر (قووڵقولەیی)، پ.م
15- حەوێز ئیسماعیل (حەوێزەڕەش)، پ.م
16- جوبرائیل حاجی خدر، پ.م
17- ئەنوەر محەمەد ئەمین، پ.م
18- مەعروف عارف نەجم، پ.م
19- حاجی مەلا عوڵڵا جەلی زادە، پ.م
20-شاکر (خەڵکی سلێمانی)، پ.م
21- ئەحمەد (خەڵکی سلێمانی)، پ.م
شەهید بوونی ئەو پۆلە قارەمانانەی دەڤەری کۆیە بە فەرماندەیی شەفیق زاهیر خەمێکی گەورە بوو بۆ گەلەکەمان، کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆیە سکرتێری گشتی هەڤاڵی بەڕێز #مام جەلال# تاڵەبانی خودی خۆی بەیاننامەیەکی بە عەرەبی نووسی، کە پەیمانییدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە زەبرێکی توند و کوشندە تۆڵەی ئەو شەهیدانە دەکاتەوە. [1]