ناو: سەعید
نازناو: سەعید زەندی
ناوی باوک: ئیسماعیل
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی(سەعید ئیسماعیل حسێن)ە، لە ساڵی 1977 لەدایک بووە، لە ساڵی 2004 -2005 کۆلێژی کشتوکاڵی #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە، لە ساڵی 2023 ماجستێری لەزانستی کشتوکاڵ تەواوکردووە لە #زانکۆی کەرکووک#، لە ساڵی 2006 وەک ئەندازیاری کشتوکاڵ لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی چەمچەماڵ دامەزراوە وتا ئێستاش لە شوێنی کارەکەی بەردەوامە.
بەشداری چەندین خولی کردووە تایبەت بە کشتوکاڵ لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ساڵی 2015 بۆ ماوەی دووهەفتە بەشداری خولێک بووە لە وڵاتی ئوردەن لەسەر بەڕێوەبردن وتەکنەلۆژیای خانووی پلاستیک کە لە لایەن ڕێکخراوی جایکای یابانییەوە بەڕێوەبرا.
لە بواری ڕۆژنامەگەری ونووسین:
دەیان بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کێشەکانی کۆمەڵگە و ڕەخنەیی لە ڕۆژنامەکانی #هاووڵاتی# و #ئاوێنە# و یەکگرتوو و چەرموو و هەواڵ و داهێنان بڵاوکردووەتەوە
بۆ ماوەی شەش ساڵ (2006 بۆ2012) وەک بێژەر و پێشکەشکار لە ڕادێو وتەلەفیزیۆنی لۆکاڵی لە چەمچەماڵ کاری کردووە.
ساڵی 2018 کێبی (ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفا)ی چاپکرد کە لێکۆڵینەوەیەکی دیمۆگراڤی، ئەنترۆپۆلۆجی، دیکۆمێنتاریە و لە (570 )لاپەڕەوی قەبارەگەورەپێک هاتووە.
کە ئەم پەرتووکە لە چواربەش پێک هاتووە بەم شێوەیە:
بەشی یەکەم: لایەنی تیوێری
بەشی دووەم: باس لە مێژووی گوندی فەقێ مستەفاو جوگرافیای گوندەکە دەکات.
بەشی سێ یەم:ئەنفال وەک پڕۆسەیەکی جینۆساید لە هەرێمی کوردستان.
بەشی چوارەم:لایەنی مەیدانی توێژینەوەکەیە.
لەگەڵ زیاتر لە 20 نەخشە و ئاماری ئەنفالکراوانی گوندەکە و خەڵکی گوندەکە کەبەنەخشەوخشتە ڕوونکراوەتەوە وتیایدا دەدەکەوێت لە کۆی 93 خێزان و 477کەسی گوندەکە لە کاتی ئەنفال 185 کەسی گوندەکە ئەنفالکراون و17 خێزان بەتەواوی بێسەروشوێنکراون و14 خێزان تەنیا کەسێکیان دەربازبووە و 10 خێزانیش لە کەسێکەوە تا دە کەسیان ئەنفالکراوە.
لەگەڵ چەندین وێنەی ئەنفالکراوانی گوندەکە.
ساڵی 2021 دووەم پەرتووکی بە ناونیشانی (گوندی فەقێ مستەفا لەمەرگەساتی ئەنفالدا) بڵاوکردەوە، کە لە 226 لاپەڕەی گەورە پێک هاتووە، ئەم پەرتووکە چیرۆک وبەسەرهاتی 12 کەسی ئەنفالی گوندی فەقێ مستەفاباس دەکات کە شەش کەسیان تاقانەی ئەنفالن، سێ کەسیان لە زیندانەکانی نوگرە سەلمان ودوبزوتکریت گەڕاونەتەوە.
پەرتووکی سێ یەمی تەواوکردووە و ئامادەیە بۆچاپکردن بە ناوی (مەرگ وژیان) کەباس لە ژیان وبەسەرهاتی پێنج خانەوادەی گەرمیان دەکات لە کاتی ئەنفالدا لە 212 لاپەڕەپێک هاتووە.
بۆ ماوەی حەوت ساڵ (2012 بۆ2020) لەگەڵ ڕێکخراوی ڕیچ لە سنووری شارۆچکەی چەچمەماڵ کاریکردووە کەکاریان لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی وشکە ساڵی کردووە و چەندین پڕۆژەی وەکوو بەنداو (پۆند) وجۆگەی ئاودێری وباخچەی ماڵان (بەرهەمهێنانی سەوزە) و هەنگ و خول بۆ جوتیاران و چەندین کاری ترمان ئەنجام داوە لە شارەدێکانی #سەنگاو# و شۆڕش و#تەکیە#ی کاکەمەند و #شوان# و#ئاغجەلەر#.ئێستاش لە شارەدێی شۆڕش لە #چەمچەماڵ# نیشتەجێم. [1]