=KTML_Bold=بوونیادنانی مرۆڤ و نیشتمان لەنێوان خودان و جوبراندا=KTML_End=
#ئانۆ جەوهەر عەبدول مەسیح عەبدۆکا#
=KTML_Bold=پێش هەموو شتێک و هەر لەبەرچاوگرتنێک، مرۆڤ بە.=KTML_End=
خودان (
شێخ ئەحمەدی بارزانشێخ ئەحمەدی بارزان)
=KTML_Bold=تۆ نابینای، منیش کەڕ و لاڵم، بۆیە دەستت بنێ دەستم با هەست بە یەکدی بکەین.=KTML_End=
جوبران خەلیل جوبران
دوو وتەن، وتەی یەکەم قسەی شێخێکی بەڕێزە لە بەردەم چیا سەرکەشەکانی بارزاندا لە کوردستان نێژراوە و، دووەمیش وتەی فەیلەسووف و قەدرگرانێکە کە لە دۆڵی قادیشای نێو چیا سەختەکانی لوبناندا بە خاک سپێردراوە.
کاتێک مرۆڤایەتی پێش هەموو شتێک و هەموو ڕەچاوکردنێک دادەنێین، ئەوا گەیشتووینەتە مرۆڤایەتیی تەواو، کاتێک کەموکووڕی یەکدی پڕدەکەینەوە و یەکدی تەواو دەکەین، ئەوا فێردەبین کە چۆن ئێمە لێوانلێو لە مرۆڤایەتیی خۆمان دەژین.
ئێمە وەک مرۆڤ هەڵە دەکەین، هەر لە بێشکەوە هەڵە لەگەڵماندا لە دایک دەبێت. ئەگەر ڕۆژێک تووشی نسکۆ نەبین و نەکەوین، ئەوا ئێمە ڕۆژێک لە ڕۆژان فێرنابین کە چۆن لەسەر قاچەکانمان بوەستین و هەڵسینەوە، سەرمان بەرز بکەینەوە. ئەگەر هەڵەی قسەکردن و نووسینمان نەکردایە، ئەوا ڕۆژێک فێر نەدەبووین، بەڵام شوورەیی نییە هەڵە بکەیت، بەڵکوو شوورەیی لەوەدایە هەڵە دووبارە بکەیتەوە، دوای ئەوەی هەڵەکە دەرکەوتووە.
گەلان، کۆمەڵگەکان، نیشتمان، کۆمەڵە، حیزب و نەتەوەکان دۆخیان هاوشێوەی دۆخی تاکە. هەمان ئەو دوو وتەیەی سەرەوەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت. هەموومان پێویستە شکۆی مرۆڤمان لا پیرۆز بێت و لەپێش هەموو شتێکی دابنێین. هەموومان کەموکووڕیمان هەیە، پێویتسمان بە تەواوبوون هەیە، تەواوبوونیش لە کەسێکی دیکەدایە، ئەوەی دیکەش تەواوبوونی لە ئێمەدایە، بۆیە بەبێ ئەوانی دیکە ناتوانین تەواو بین، پێچەوانەکەشی ڕاستە.
پێویستە دەستبەرداری خەونی تاکەکەسی بین. وشەی من هەرگیز نیشتمان، کۆمەڵگە و کۆمەڵ درووست ناکات، تەنانەت تاک یان نیشتمانێکی سەقامگیر و بەرهەمدار و تەواو و سازان لەگەڵ خود و ئەوانی دیکە درووست ناکات.
پێویستە واز لە ئارەزووی سەرکەوتنی گەورە لەسەر حیسابی کەسانی دیکە و کەسایەتی و شکۆی مرۆڤایەتی بهێنین. بۆ نموونە ئەسکەندەری گەورە بە تەنیا مرد و ئەوەی بوونیاتی نابوو پەرش و بڵاو بووەوە.
هیچ چارەیەکمان نییە جگە لەوەی کەموکووڕی یەکدی پڕبکەینەوە، هەروەها یەکدی تەواو بکەین، ئەگەرنا خۆمان و نیشتمانەکانمان تێکدەدەین. کاتێک بیر لە هەرەس و شکستی کەسانی دیکە دەکەینەوە، کاتێک خۆمان بە سڕینەوەی ناوی کەسانی دیکەوە ماندوو دەکەین، ناویشمان دەسڕینەوە.
با لەو دووە کەسە گەورە ڕاکشاوە فێر بین کە شکۆ و بوونی مرۆڤ چۆنە و چۆن مرۆڤ پێویستی بە کەسانی دیکەیە؛ مرۆڤ بە مانا ڕاستەقینەکەی سرووشتی مرۆڤایەتیی ڕاستەقینەیە. بۆیە بوونیاتنانی نیشتمانەکان لە بوونیاتنانی مرۆڤەوە دەست پێ دەکات. بەمشێوەیە هیچ ڕێبازێک لە بوونیاتنانی مرۆڤ لە ڕێبازی خودان و جوبران ڕاستتر نییە. [1]