کوردستان، ناو جوانەکەم
چرای ژیان
شەپۆلی هەناسەی گەرمم،
ئاوازو پەیامی گیان
کوردستان، هێزی دەروون،
جۆشی دڵان...
سەنەگەری جەنگاوەران،
لانەی کورد زووبان.
ئەی سروودی بەیان،
نەوای شەوان، بەهەشتمان،
شانازی پییرو جوان...؟
تۆی ئەی دایکە گیان
ئەی لە زاڵان بەرزتر...
تۆ ئەی لووتکەی هەستمان،
مێژوو و ناو بە خوێن ڕازاو
سەرچاوەی بییرو باوەڕمان.
ئەی لەزاڵان پتەوتر...
خاوەن بەردە قارەمان،
شارو دۆڵو چیاکانت...
باوەشی سۆزن بۆ شەهیدان.
کەرکووکتە دروشمی پیرۆز،
قامیشلوت، هەڵوێست ڕەوا،
بۆ ئامەدت، [ ئەی رەقیب]ە سوێند،
مەهابادە لانەی پێشەوا...
نە ئەنفالی بێئامان،
نە کیمیاوی خوێن ڕێژان...
دایاننەمرکاند ڕاپەرین،
مژدەبێت ڕێێ چارەنووسمان
مافی چارەنووس، مافی منە...
نەک خێروخەڵاتی کەسان،
دایکە ئازادیت، قیبلەی منە،
ڕووی لێدەکەم. بە شەوو بەیان
ئەی ناوجوانەکەم...
چواربەش کراوەکم...
بەش خوراوەکەم.
پەیمان بێت کۆڵنەدەین،
ئەی دوژمنانی خاکەکەم.
کوردستانەکەم، دایکە جوانەکەم...
هەر ئەڵێین تۆ یان نەمان...
ئەی دووانەی ژیان [1]
نووسینی: حەمە حسێن