بەنداوی زانکۆشی پێ دەوترێت، ئەمە نزیکترین پۆندە لە مەڵبەندی #هەولێر# کە توانای گلدانەوەی ملیۆنێک مەتر سێجای ئاو هەیە، دەکەوێتە بەرزاییەکانى #کەسنەزان# نزیک مۆنۆمێنتى شەهیدان، کە بەتەواوبوونی ئەو پۆندە جگە لە سوودگەیاندن بە پاراستن و زیادکردنى ڕێژەى ئاوی ژێر زەوی و پاراستنى شارى هەولێر لە هەر ئەگەرێکى درووستبوونى لافاو، بۆ وەرزى هاوینیش سوودی زۆرى بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى ناوچەکە دەبێت، لە هەمانکاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و ڕوویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەدات و لە داهاتووشدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە بکەن وەک شوێنێکى گەشتیارى کە دەکەوێتە نزیک ھەولێرى پایتەخت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 281 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!