ناوی بڵاوکراوە: هەنگاو
جۆری بڵاوکراوە: گۆڤار
زمانی بڵاوکراوە: کرمانجیی ناوەڕاست
ساڵی دەرچوون: 2001
شوێنی دەرچوون: #چەمچەماڵ#
گۆڤارێکی پەروەردەیی ڕۆشنبیری ئیسلامی مانگانەیە، لە لایەن کۆمەڵێک قوتابی ئامادەییەکانی کچان لە چەمچەماڵ بڵاوکراوەتەوە.
ژمارە یەکی لە مانگی (9)ی ساڵی 2001 بە زمانی کوردی و بە قەبارەی (16) لاپەڕە بڵاوکراوەتەوە.
ئەم گۆڤارە هەموو ساڵێک لە سەرەتای کردنەوەی قوتابخانە دەردەچوو تا کاتی کۆتایی ساڵی خوێندن.
تا کۆتایی ساڵی 2011 (56) ژمارەی لێ دەرچووە. [1]