حاشایەکی ئێوە گوم کرد بەو ڕسقه
لە سەروبەندی بڕیاری نەوت بەرانبەر بە خۆراکی نێوان هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرانی ڕژێمی حزبی #بەعس# لە ئێراقدا لە ساڵی 1996، ڕۆژێک لە شارۆچکەی #تەقتەق# لە ماڵە دۆستێک دانیشتبووین، ئەو ماڵە بێوەژنێکی کەم ئاوەز و گێلۆکەیان هەبوو، باوک و براکانی و هاوسێکانیان لەسەر ئەو بەرنامەی نەوت بەرانبەر خۆراکە گفتوگۆمان دەکرد، خەڵک زۆر برسی و نەبوون بوون بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر وڵاتی ئێراق، دیار ئەو کچە زۆر بێزاربووبوو لەو ڕاڤە و شیکارییە زۆرانە و هەر ڕێکەوتن نەکرا بۆیە قسەی لە هەمووان بڕی و وەرگرت و وتی: حاشایەکی ئێوە گوم کرد بەو ڕسقە. [1]