دەبیبڕەوە کا حەمە
پیاوێکی #وراتی کۆیە# دەبێتە میوانی ماڵی یەکێک لە گوندەکانی شێخ بزێنی سەروو، ماڵە خانەخوێیەکە زۆر دڵییان فراوان و میوان دۆست دەبن، ژنەکە خێرا دەچێت مریشکێکی کوردی دەخاتە ژێر پێیەوە و سەری دەبڕێت، کابرای میوان بۆ ئەوەی ئەزیەتی ماڵە خانەخوێیەکە نەدات دەڵێت: ئەو مریشکەی مەکوژنەوە پێویست ناکات، ژنەکەش بەدەم سەربڕینی مریشکەکەوە دەڵێت: دەبیبڕەوە کا حەمە دەبیبڕەوە. [1]