بۆ حەقەکەی بوختان بەی کەن
لە شارۆچکەی #تەقتەق# مەلایەکی ڕەقەڵەی وردیلەی قسەخۆشی لاواز هەبوو، منیش لە خەڵکیم بیستبوو کە مەلایەکی (حەق و ڕەق)ە، ڕۆژێک لە مەلایەکی ترم پرسی مامۆستا ڕاستە دەڵێن ئەو مەلایە حەق و ڕەقە؟ ئەویش: بۆ ڕەقییەکەی ڕاست دەکەن بەڵام بۆ حەقیەکەی بوختان بەی کەن. [1]