ئەم ئاشە بەڵگەی ئەوەیە کە چەمی دێوانە لە کۆندا هەموو وەرزەکان ئاوێکی زۆری پێدا ڕۆشتوە چونکە سووڕانەوەی ئەو چەرخەی کە کاری هاڕینی دانەوێڵەکە دەکات پێویستی بە ئاوێکی تیژڕەو هەیە ئەم شوێنەی کە هەڵبژێردراوە بۆ درووستکردنی ئاشەکە شوێنەکەی لێژەو ئاوەکە لەم شوێنەدا تیژ دەڕوات، زانیاری لەسەر مێژووی درووستکردنی ئەم ئاشەو ئەو سەردەمە، شوێنی ئەم ئاشە لەسەر ڕێگەی کونەباکەی شاخی گوڵانە بە دووری نزیکەی 300 مەتر پێش ئەوەی ڕێگەکە بچێتە سەر چەمی دێوانە. [1]