ئاشی گوندی دەشتێو
لە ساڵی 1951 لەبەر پێویستی گوندنشینان بە ئاشی ئاو خەڵکی گوندی #دەشتێو# هەستان بە درووستکردنی ئاشی ئاو لە گوندەکە، بۆ ئەمەش چەند ئاشەوانێکیان دانا کە هەریەک لە (برایم خەندان، حەمە ڕەش، خلە سووتاو و حاجی حەمە ئاغا) بوون، ئاشەکە گرنگییەکی زۆری هەبوو لەسەر ئاستی گوندەکانی دەوروبەری بە جۆرێک خەڵک لە (دەڵگە، کەویە، پیریسکە، گواران، بەرشیران، بێخرێ، دۆڵەگۆم، سەرتەنگ و لبانە) کاتی خۆی گەنم و باراشیان هێناوە بۆ ئەم ئاشە، ئاوەدانی گوندەکە و کاسبی دانیشتووانەکەی و زۆری خەڵکەکەی کە جووتیار بووە سێ هۆکاری سەرەکی بوونی ئاشەکەیە لەو ناوچەیە. [1]