ئاشی ئاوی سەید عەبدوڵڵای سەرشاتە
مێژوی داهێنانی ئاشی ئاو لە گوندی سەرشاتە و ناوچەی #تاوگۆزی# دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی (1800) بۆ سەردەمی سەید عوسمانی کوڕی سەید محەمەدی سەرشاتە، کە لە (کانی ژەنان) بنیادی ناوە و لەپاش خۆشی تاکۆتایی ساڵانی (1870)، لە لایەن سەیدی مەحمودی کوڕی ناسراوە بە (مەحمودی هۆسمان) ئاشەکە لەکاردابووە، لەپاش مەحمودی هۆسمانی، سەید عەبدوڵڵای #سەرشاتە# چەندین ئاشی کەی بنیاد ناوە لەوانە ئاشی کاڵۆس، تاوەکوو لە ژیان دابووە و تا ساڵی (1956) لەکاردابووە، بێجگە لەو کەسایەتییانەی بنەماڵەی سەید عەبدوڵڵا بەشێکی تریان دەستڕەنگین بوون لەوانە سەید مستەفای مەحمودی هۆسمان گڵکاربووە و هەم وەستای ئاشیش بووە. [1]