ناو: ئارام ساڵح ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
دەستپێک: 1982
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس لە کۆلیژی یاسا، زانکۆی کۆیە.
=KTML_Bold=کارنامەی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی/=KTML_End=
1992-2003 لە تەفزیۆنی گەلی کوردستان وەک ئامادەکار و پێشکەشکار بەرنامەیەکی ئەدەبی هەبووە.
سەرنووسەری گۆڤاری هاموون بووە.
سەر نووسەری گۆڤاری هاوچەرخ بووە.
ئێستا لە ئامادەیی پیشەسازی کۆیە مامۆستایە.
بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی کۆیەیە.
=KTML_Bold=بەرهەم و چاپکراوەکانی:=KTML_End=
-مژدەی مەرگی گەڕەلاوژە، کۆمەڵە شیعر، چاپی یەکەم 1991
-نهێنییەکانی ژێر لێوی حەقیقەت، کۆمەڵە شیعر، حاپی یەکەم، 2005
-#ئەوین و ژەن#، شیعر، چاپی یەکەم، بە هاوکاری سندوقی کۆمەکی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپخانەی زانا، #سلێمانی#، 2013، 104 لاپەڕە.
-#پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەکراوە بەشی یەکەم# چاپی یەکەم، 2019
-#پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەکراوە بەشی دووەم#، چاپی یەکەم، 2020 [1] [2]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=