-ناوی تەواو: نەهرۆ سەعید سۆفی حەمەد
۔ ساڵی لە دایکبوون: 1960
-شوێنی لەدایکبوون: گوندی دەریەندی گۆم، ناوچەی کەندێناوە، #هەولێر#
-ئاستی خوێندن: دەرچووی پەیمانگەی تەکنەلۆژیا لە ڕۆمادی
-باری خێزان: خێزاندار
-ناوی هاوسەری: پەرژین ڕەسوڵ عەلی
-ناوی منداڵەکانی: هێلین، متوان، داستان، پاوان، دابان، داریوان
-ساڵی پەیوەندی بەڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1977
-ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
لە ساڵی 1982 لە هەولێر بەشدارییەکی بەرچاوی لە ڕاپەڕینەدا کرد.
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1982
-ئۆرگان: کەرتی ڕێکخستنی #شەقڵاوە#
۔ لە ساڵی 1983 لێپرسراوییەتی ڕێکخستنی پێشمەرگەی لە دیپی (85)ی بەڕانەدی پێ سپێردراوە.
ماوەیەک سەرپەرشتی کاروباری ڕێکخستنی جەماوەری پێ سپێردرا لە سنووری مەڵبەندی (3)ی هەولێر.
لە ساڵی 1988 کرایە لێپرسراوی پەیوەندییەکانی (ی.ن.ک) لە شاری #شنۆ#
-لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بووە لێپرسراوی پەیوەندییەکان لە #سۆران#.
لە ساڵی 1992 لە مەڵبەندی (6)ی سۆران کراوەتە کارگێڕی مەڵبەندی سۆران.
_ لە ساڵی 1994 کراوەتە جێگری مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان، لە ساڵی 1995 گواسترایەوە مەکتەبی ڕێکخستن بە پلەی ئەندام مەکتەب.
لە دوای 13ی ئاب سەرپەرشتی زۆربەی ڕێکخستنە نھێنییەکانی ناو شاری هەولێری کردووە.
لە ساڵی 1997 تا ساڵی 2003 لێپرسراویەتی کارگێڕی مەڵبەندی دەرەوە لە ئەستۆ بووە. -لە ساڵی 2004 بووە ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئێراق
ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر؛ و سنووری سەرکردایەتی
-دوا پلەی پتشمەرگایەتی لەپتش ڕاپەڕین: لتپرسراوی پەدوەندییەکانی یەکێتیی لە شاری شنۆ
دواپلەی: ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئێراق
ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 1793 [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=