لەبەر بێ کراسی دایتمانە تۆ
لەنێوان #وراتی کۆیە# و شێخ بزێنی خواروو خزمایەتییەک ڕوو دەدات، پیرەژنێکی بەتەمەن دەدەن بە پیاوێکی هاوکوف و هاوزای خۆی، پیرەژنەکە زۆر حەز بە کراس و کەوێی کوردی دەکات، کەسوکارەکەی سەری لێ دەدەن و دەڵێن: زۆرمان خۆش دەوێت، کابرای زاواش دەڵێت: ئەگەر خۆشتان دەوێت بۆ کراس و کەوێکتان بۆ نەهێناوە، ئەوانیش دەڵێن: لەبەر بێ کراس و کەوێی دایتمانە تۆ. [1]