تۆڵەی ئەنفال دەکەمەوه
لە دوای شەڕی داعش لە سنووری شارۆچکەی #تەقتەق# بێوەمێردێکی ژن مردە پیرەژنە عەرەبێکی تەڕ پیری بۆ دێنن، پیاوە بەساڵاچووەکە، کە تەمەنێکی زۆری بەڕێکردووە و ڕۆژگار ماندووی لە چوڵوچێوی نزیکی کردووەتەوە و هیچی وای پێ نەماوە، لێی دەپرسن تازە ژنت بۆچی هێناوە، ئەویش دەڵێت: تۆڵەی ئەنفال دەکەمەوە. [1]