ناوی گۆرانی: چەکهەڵگری خاکێکم
ناوی گۆرانیبێژ: #چیا مەدەنی#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=668251&document=0001.MP3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی گۆرانی چەکهەڵگری خاکێکم=KTML_Link_External_End=
=KTML_Bold=تێکستی گۆرانی=KTML_End=
چەکهەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانەش خاوەن ماڵە
گەر عومر بدا ماوە ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بە شەڕ دێم و سەربەرز ئەبێ بمرم
ئەی دوژمنی ماڵوێران زۆر وەختە کە ئەمکوژی
ون نابی لەبەر چاوم ناڕۆیت و بەجێم بێڵی
گەر بمدەنە بەر گوللە ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی داگیرکەر تەنیا هیوا و بڕوامە
ئەم ڕێگە کە گرتوومە دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە یان مەرگ یان تێداچوونە [1]