ناوی تەواو: نەجات عەبدوڵڵا ئیسماعیل عەبدوڵڵا
-ناسراوە بە: نەجات تورکمان
۔ ساڵی لە دایکبوون: #01-01-1960#
۔ شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی تەیراوە، پارێزگای #هەولێر#
ئاستی خوێندن: شەشەمی سەرەتایی
باری خێزان: خێزاندار
ناوی منداڵەکانی: گیڤارا، ئاسۆ، مەیلی
۔ ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1981 لە ڕێگەی شەهید ئاشتی
۔ ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە: 1982
-ئۆرگان: هەرێمی دەشتی هەولێر
دواتر لەگەڵ دامەراندنی تیپی (68)ی دەشتی هەولێر ناوبراو لەم تیپە درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە
-پاشان لە دەستەکەی شەهید شاخەوان عەباس لە ڕێکخراوی (1) کۆمەڵە درێژەی بە
پێشمەرگایەتی داوە.
لە سەردەمی (سابیر ڕەسوڵ) فەرماندەی تیپی (86)ی دەشتی هەولێر بوو ناوبراو لە دەستەی ناوبراو درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە.
ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، سەرکردایەتی.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی (2) جار بریندار بووە، لە سنووری دۆڵەبەکرە و ناو شاری هەولێر
دواشوێنی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: تیپی (86) ی دەشتی هەولێر.
ناوبراو لە ڕاپەڕین بەشداری کردووە و ڕۆڵی هەبووە لە ڕزگارکردنی شاری (هەولێر و کەرکووک) لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین لە چەندین ئۆرگان درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە.
ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 2349 [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=