-ناوی تەواو: ناسح قادر ئیسماعیل ئیبراهیم
-ڕێکەوتی لە دایکبوون: #01-07-1965#
-شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
-ئاستی خوێندن: دەرچووی ئامادەیی
-باری خێزان: خێزاندار
-ناوی هاوسەری: سەلمە محەمەد ئیسماعیل
۔ ناوی منداڵەکانی: نالی، نیگا، ناڤین
-ساڵی پەیوەندی بەڕێکخسن لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان: 1983
-ئۆرگان: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#
-ساڵی پەیوەندی بەهێزی پتشمەرگەوە: 1985
-ئۆرگان: تیپی (91) ی سەفین
-ئەو ساڵانەی پێشمەرگە بووە بەشداری لە چەندین هێرش و بەرگری کردووە لە سنووری مەڵبەندی (3) ی هەولێر، سنووری سەرکردایەتی.
-لە ژیانی پێشمەرگایەتی (2) جار بریندار بووە، لە سنووری قۆپی گەرۆمە و چیای سەفین
-دواشوێنی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: تیپی (91) ی سەفین
-دوا پلەی پێشمەرگایەتی لەپێش ڕاپەڕین: جێگری کەرت
-دەرچووی خولی (فەرماندەیی) لە ئەهوازی ئێران.
۔ لە ساڵی 1990 لەسەر بڕیاری (م، س) لەزەلێ و لەگەڵ چەند هەڤاڵێک بەسەرپەرشتی شەهید (هاشم شەمامکی) پارتیزان دەبن لە سنوورەکانی خۆشناوەتی، بەڕانەتی.
-ناوبراو لە ڕاپەڕین بەشداری کردووە و ڕۆڵی کارای بینیوە.
لە تەشکیلاتی دوای ڕاپەڕین لە چەندین ئۆرگان درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە.
دواپلەی: ئەفسەری هەواڵگری فەوجی (2) ی لیوای (2) ی مەکتەبی سیاسی بووە.
-ژمارەی ناسنامەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان: 2072 [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=