د. #لەتیف رەشید# سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی لە #یانەی وەرزشی زاخۆ# و هاندەرانی دەکات بەبۆنەی دەستنیشانکردنی هاندەرانی زاخۆ لەلایەن فیفاوە وەک باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار=KTML_End=...........
بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ
پیرۆزباییی گەرمتان لێدەکەین بە بۆنەی دەستنیشانکردنی هاندەرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە وەک باشترین و کاریگەرترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان.
ئەم دەسکەوتە، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عیراق.
هیوای سەرکەوتن بۆ یانەی زاخۆ و سەرجەم یانەکانی کوردستان و عیراق و هاندەرانیان ئەخوازم لە پێناو پێشخستنی وەرزش و چەسپاندنی گیانی ئاشتی و برایەتی لە نێو کۆمەڵانی خەڵکدا.
شاد و سەرکەوتو بن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=